دکتۆری گیایی بەناوبانگ، جو جیان، لە کێشەدا بوو دەبوایە چرکەیەکی پڕ سەرکەوتن بێت تازە کلینکی تایەبەتی خۆی دەکاتەوە. کەلوپەلەکانی لە خاوەنی کاری پێشووی دەکڕێت، پیاوە بێکەڵکەکە، گایی دەرمانی تێکچووی پێ دەفرۆشێت. کاتێک جو بیری دەکردەوە چی لەم گیایە بێ کەڵکە بکات، نەخۆشەکان بە لێشاو ڕوویان لە کلینکەکەی کرد. کاتێک شار دووچاری پەتا دەبێتەوە، هیچ گیایەکی نەبوو بۆ ڕووبەڕووی پەتاکە ببێتەوە. لەو کاتەی کە شڵەژابوو، هاوسەرەکەی، بای ژین، گیراوەیەکی دروست کرد کە لە گیای تێکچوو پێکدەهات. پێکهاتەکەی ڕاستەوخۆ هەڵگرانی پەتای چارەسەر دەکرد. بەرپرسی پێشووی جو جیان بەشێک لە گیا تێکچووەکەی کڕییەوە بۆ ئەوەی خێزانەکەی چارەسەر بکات. پیاوێکی ئاینی بە ناوی فا های هاتە لای جو جیان، ئاگاداری کردەوە کە ئەهریمەنێک لە ماڵەکەی هەیە. پێی ڕاگەیاندن کە ئەهریمەنەکە بای سو ژینە. جو جیان پێکەنی. هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن نەبوو. فا های پیداگر بوو. پێی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی پێنجەمی مانگی پێنج، جۆرە مەیەکی تایبەت پێشکەشی بای شین بکات، لەم کاتەدا هێزی ئەهریمەن لاوازە. ئەگەر بای ژین ئەهریمەن نەبێت، هیچ زیانێکی پێ ناگات، پیاوە ئاینیەکە گوتی. جو جیان بەڕێزەوە پیاوە ئاینیەکەی بەڕێ کرد، و هیچ نیەتێکی نەبوو هاوسەرەکەی تاقی بکاتەوە. بەڵام کاتێک ٥ی مانگ نزیک بوویەوە، بڕیاری دا تاقی بکاتەوە. هەر مەیەکە بەر لێوی بای ژین کەوت، بەرەو ژوری خەوتن ڕای کرد و گوتی باش نیم. جو جیان گیراوەیەکی ئامادە کرد و سەری لە خێزانەکەی دا. بەڵام لە جێگەی خێزانەکەی، مارێکی سپی زەبەلاحی لەسەر جێگەی خەوتن بینی کە زمانی لە شێوەی چنگاڵ بوو. لە هۆش خۆی چوو، بەهۆی حەپەسانەوە مرد. کاتێک بای ژین چاوەکانی کردەوە، ئەوەی کە ڕویداوە هاتە بەر چاوی. ڕاستیەکە ئەوە بوو، کە بای ژین مارێکی نەمری بەهێز و ترسناک بوو. توانای خۆی بەکار هێنا کە بەشێوەی مرۆڤ دەربکەوێت کە بەختی خۆی و هاوسەرەکەی باشتر بکات. جادووکەی نەیتوانی جو جیان زیندوو بکاتەوە، بەڵام بیرۆکەیەکی هەبوو بۆ زیندوو کردنەوەی جیان: گیایەک هەیە کە تەمەن درێژ دەکات و دەتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە، پیاوێکی پیر لە جەمسەری باشور پاسەوانی دەکات لە سەر لوتکەی شاخی قەدەغەکراوی کون لون. بەسەر هەورێکدا سەرکەوت و بەرەو شاخەکان بەڕێ کەوت، دواتر دابەزی و لە دەرگەوە چووە ژوورێ تا گەیشتە شوێنێک نوسرابوو لێرەوە مرۆڤ ڕێگەپێدراو نییە کە لەسەر پردێکی سیلڤەر هەڵواسرا بوو. لە لایەکەیتر، دوو لە سوێنکەوتوانی پیاوە پیرەکە پاسەوانی گیاکەیان دەکرد. بای سوژین وەک پیاوێکی ئاینی شێوەی وەرگرتبوو بە پاسەوانەکانی ڕاگەیاند کە هاتووە پیاوە پیرەکە داوات بکات بۆ کۆبوونەوەی خوداکان. تا پاسەوانەکان پەیامەکەیان گواستەوە، چەند چڵێکی لە گیاکە هەڵکێشا و ڕای کرد. پاسەوانەکان تێگەیشت کە فێڵیان لێ کراوە و بەدوای کەوتن. باس یو ژین تۆپەڵێکی جادویی دروست کرد بە یەکێکیانیدا دا. کاتێک ئەویتر لێی نزیک دەبوویەوە، گیایەکەی خستە ژێر زمانی بۆ ئەوەی بیپارێزێت، بەڵام جادووی گیایەکە هەر دووکیانی گەڕاندەوە بۆ شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان. کاتێک دەنوکی ماسیگرەکە لە جەستەی دەدا، پیاوە پیرەکە دەرکەوت. پرسیاری کرد بۆچی ئامادەیە ژیانی بخاتە مەترسی بۆ دزینی ئەم گیایە لە کاتێکدا خۆی نەمرە؟ بای سوژیان باسی خۆشەویستی خۆی بۆ جو جیان بۆ پیاوە پیرەکە کرد. سەڕەڕای ئەوەی کە ئەو لەوانەیە نەیەوێت لەگەڵ ئەهریمەنێک بژیت، ئەو سوڕ بوو لەسەر ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات. پەیوەندیەکی روحی هەزاران ساڵە لە نێوانیان هەبوو. کاتێک بای سو ژین مارێکی بچووک دەبێت، سوڵکەرێک دەیەوێت بیکوژێت، بەڵام کەسێک کە بەم شوێنە تێدەپەڕێت، ڕزگاری دەکات. فریادڕەسەکەی جو جیان دەبێت. بەهۆی ئەوەی سەرسام دەبێت بە بای کە ژیانی دەخاتە مەترسی، پیاوە پیرەکە ڕێگە بە بای دەدات گیاکە ببات و جو ڕزگار بکات. بای سو ژین دەگەڕێتەوە بۆ ڕزگار کردنی جو جیان. کاتێک چاوەکانی هەڵدەهێنێت، تێروانینە حەپەساوەکەی بۆ خەندە دەگۆڕێت، ئەهریمەن یان نا، زۆر دڵخۆش بوو بە دیتنی هاوسەرەکەی.