ئەو سیان کانە. تەنها لە باشوری تولوم لە کەنداوی کاریبی لە مەکسیک، لە لایەن بەشی دەزگایی پاراستنی کەلەپوریەکانی جیهان (UNESCO) دەپارێزرێت و یەکێکە لە گرنگترین هەرێمەکانی مرۆڤ، درخت و بەکتریا لە سەر زەوی. بەڵام کاتێک سەرەتا لە ساڵی، ٢٠١٠، سەردانم کرد شۆک بووم و بە تەواوەتی سەرم لێشێوا چونکە کەنارەکە بە بەتەواوەتی بە زبڵ وخاشاک داپۆشرابوو. هەر زوو هەستم بەوەکرد کەوا لە هەموو شوێنێکی جیهان سەر ئاوکەوتوون. دوای گەشتی یەکەمم گەڕامەوە، چەند جارێک لە یەک ساڵدا بۆ سەردانی کردنی سیان کان و وڵاتی دایکم، هەروەها بۆ کارکردن سەبارەت بەم خاشاکەش. و هەتا ئێستا، ئەو زبڵ و خاشاکەمان لە ٥٨ وڵات و هەرێمی جیاواز و شەش کیشوەر دیکۆمێنت کردووە، و هەموو کەنار ئاویە بە هەشتەکانی مەکسیک پاک دەکرێنەوە. هەرگیز نەم زانیوە لە کوێ ئەو بەرهەمانە دەکرێنە ئاوەکەوە، هەندێک جار بە گوێرەی نوسراوەکەی سەر مادەکە دەزانم لە کوێ دروست کراون. سورەکە، دەبین، هەموو ئەو وڵاتانە پیشان دراوەن بە گوێرەی زبڵ و خاشاکەکەیان لە سیان کان. هەر وەکو ئەو دەفرە کەرەیەی هایتی بە هەموو شێوە و قەبارەیەکیانەوە، یان بوتڵی ئاوی جامایکی. سەیر نییە، زۆر بەی شتەکان لە وڵاتە دروسێکانی کاریبیەوە هاتوون، بەڵام زبڵ لە هەموو شوێنێکەوە هاتوون. ئەوەتا نموونەیەک لە بوتڵی ئاوی نێودەوڵەتی، و یەکێک لە شتە سەیرەکان لەناو ئەو شتانە دۆزیومەتەوە کۆمەڵە بەرهەمێکن بۆ پاکردنەوە و جوانکارین، هەر وەکو ئەو مادەیە لە ئەمریکاوە هاتووە، لە ڕاستیدا دروستکراوە بۆ ئەوەی لە مادەی پلاستیکی پتپارێزێت. (پێکەنین) شامبۆ هی وڵاتی کۆریای باشور، فاست هی وڵاتی کۆستەریکا خاوێنکەرەوەی تەوالێتی نەرویجی. و ئەو مادانە کەوا هەموویان لەلای ئێمە زۆر ئاشنان، یان بەلایەنی کەمەوە هیوا ئەو دەخوازم بەو فڵچەی دادانانەش ئاشنابن (پێکەنین) قاپ و قاچاغی چێشتخانە. یاری منداڵان. هەروەها لەسەر سووتاندی زبڵی پلاستیکی بەڵگەم دۆزیەوە، دوکەڵێ گاز لە هەودا بڵاو دەکاتەوە ئەوش دەبێتە هۆکارێک بۆ شێرپەنجە. پرسیاری دەکرێ چ مادەیەک زۆر سەرنج ڕاکێشبووە کەوا دۆزیومەتەوە، و تاوەکو ئیستا ئەو لاقە سەناعەیەیە. و لە شاشەکە، ئەگەر بتوانن بیبینن ئەو قەپاغە شینەی بوتڵ. لەو کاتەی دۆزیمەوە، لە ڕاستیدا ماڵێک بوو بۆ ئەو قرژاڵە ڕەبەنە. ئەو پیاوە زۆر قشتە. (پێکەنین) (پێکەنین) و ئەو شتانە سەرسورهێنەرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شتی تۆقێنەرن، هەریەکەیان خاوەنی مێژوی خۆیانن، کەوا کاری هونەریم بەکاردەهێنم تا خۆم ئاوێتەی ژینگە کاتییەکان بکەم. و هەموو شتێک بەو وێنەیە لە شوباتی ٢٠١٠ دەستی پێکرد، کاتێک یەکەم جار سەردانی سیان کانم کرد. تێبینی ئەوەم کرد کەوا ڕەنگی شین لە نێوان پلاستیکەکان زاڵترین ڕەنگە. ئەرخەوانی لە ڕستیدا دەگمەنترین ڕەنگە. لای من وەکو جۆرێکە لە زێر. بەڵام شین زاڵترینە، و بۆیە هەندێک لە شینەکانم کۆکردوە و ئەو ڕیزکردنە بچووکەم لە بەردەم ئاسمانی شین دروست کرد و لەبەردەم ئاوی دەریای کاریبی. و کاتێک وێنەیەکم کرد و سەیری وێنە گیراوەکەم کردوە، لەو ساتەیا وەک ئەوە بوو هەورە تریشقەیەک لێم بدات، و زانیم کەوا پێویستە بگەڕێمەوە تا زنجیرەیەکی تەواوی دامەزراو دروست بکەم لە هەمان شوێن. و وێنەیان بگرم. کەواتە ئەو نەخشەی شوێنە کە دەگۆڕێت بۆ کارەکە کەوا سێ ساڵ دواتر تەواوم کرد. هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کەوا نزیکە ١٠ ساڵ دواتر، نزیکەی دەیەیەک هێشتا کاری لە سەر دەکەم. بەڵام کێشەکە بەردەوام دەبێت. بۆیە بە نیازم هەندێک وێنەتان پیشاندەم لەو زنجیرەیەی پێدەڵێن"شوشتن: گۆڕینی دیمەنێکی زبڵ و خاشاک." تکایە بیخەنە مێشکتانەوە کەوا من زبڵ و خاشک بۆیە ناکەم. کۆیان دەکەمەوە بە پێ ڕەنگەکەیان ڕێکیان دەخەم هەر لە هەمان کەنار ئاو کە لێم دۆزیوەتەوە. ئەو بە نرخترین خاشاکی کۆکراوەمە کە لە ٢٠١٥ بینراوە. دواتر یەکەم کاری هونەریمان لە "Museo de la Basura," دانا مۆزەخانەی خاشاک ویستی منە کە گرنگی بەم خاشاکانە بدەم، لە بنایاتنات دایان بنێن و پیشانیان بدەین. و گرنگیان پێ بدەین. هەموومان ئەو وێنە ڕوخێنەرانەمان بینیوە کە کەوا ئاژەڵەکان بە هۆی پلاستیک لە سکیانە دەمرن. و گرنگە بۆ ئێمە لە نزیکەوە ئەو شتانە ببینین و لە بیرمان بێت. بەڵام بە درووست کردن جوانی لەوانەیە هەندێک بڵێن ڕیزکرنێکی جوانی زبڵ و خاشاکە، من دەمەوێت سەرنجی بینەر ڕابکێشم بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵوەستیان لە ئاست هەڵەکانی جیهان نییە و وێنەیەکی ڕونیان سەبارەت بەو شتانەی ڕودەدەن پێ ببەخشم. هەندێک کەس ناوچەی خاشاکی زەریایی ئارام بە دوورگەیەکی دوو هێندەی هەرێمی تێکساس دەشوبهێنن، بەڵام من پێم وتراوە کە سەیر کردنی ئەستەمە چونکە ئەمە وەک تەم وایە. بۆیە لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە، ویستم ئەو کارەساتەی لە ژینگە ڕودەدات وێنایی بکەم و نەبینراوەکان بخەمە بەر چاو. پرسیاری سەرەکیم، دوای دەست پێکردنی پرۆژەکەم، بریتی بوو لە: چی لەو خاشاکانە بکەم دوای کارە هونەریەکەم؟ هەندێک کەس پێیان وابوو کە دەبێتە کەلوپەلی لە کارکەوتوو دوای گەشت کردن بۆ زەریاکان و بینینی ئەم شتانە، لەوانەیە بتوێنەوە و نەتوانرێت ڕیسایکل بکرێت. زبڵخانەکانیش شوێنێکی باش نەبوون بۆ ئەم خاشاکە. دواتر بیرۆکەیەکەم بۆ هات، دوای هەوڵی خۆم و ئەو کەسانەی هاوکارییان کردم لە کۆکردنەوە و پاکردنەوەی ئەم خاشاکە، درووستکراوەکان دەپارێزم. ئەمە پلانەکە بوو، بێکۆتا بەکاریان دەهێنم و دواتر دیسان بەکاریان دەهێنمەوە و کاری هونەری زیاتر بەرهەم بهێنم و کۆمەڵگە بەشدار پێبکەم لە دروست کردنی کاری هونەری ژینگەیی. ئەمە نموونەی کاری هونەرییە کە کۆمەڵگە کاریان لە سەر کردووە لە ساڵی پار لەگەڵ گەنجانی پونتا ئالین لە سیان کان. کاری سەرەکی کۆمەڵگەکان کەناراوێکی پاک بوو لەگەڵ پرۆگرامی پەروەردەیی. لەگەڵ گەشەسەندنی کۆمەڵگەی دەوری پرۆژە هونەرییەکە، لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی خاشاکە کۆکراوەکان، پێم وایە کاریگەری بەرچامان درووست کرد. بۆیە، بە تێپەربوونی کات، خووم بە کۆکردنەوەی خاشک گرت، لە جەنتایی سەفەر دامدەنان و لە گەشتەکان لەگەڵم بوون و دەمبردنە پشووەکانم. (پێکەنین) لە کۆتا ئیشدا، وێنە چرکاندنی دوو ڕەهەندیم بە لاوەنا، زۆر دڵخۆشم بەم کارە. من وەک کارێکی هونەری زیندوو چاویان لێ دەکەم کە بە تێپەڕبوونی کات گەشە دەکەن و دەگۆڕێن. لەگەڵ ئەوەی کە گەورەترین ئاواتم نەمانی خاشاکە بۆ کارە هونەریەکانم، بەڵام ئەمە نزیک نییە. لە قۆناغی داهاتوو پڕۆژەکەدا، پلانم هەیە کە بەردەوامی بە بەشداری کۆمەڵگەکان بدەم و پڕۆژەکە فراوانتر بکەم، چونکە کێشەکە زۆر گەورەیە. هەشت ملیۆن تەن پلاستیک ساڵانە فڕێ دەدەرێنە زەریاکانە، کە سیستەمی زیندەگیمان تێک دەشکێنن. ئێستا، لەو کاتەی کە قسە دەکەم، ڕژانی نەوتی پلاستیک ڕودەدات. من ئەم پڕۆژەیە وەک داواکاری بۆ یارمەتی دەبینم، تەندروستی و داهاتوومان بە شێوەیەکی لێکجیانەکراوە بە زەریاکان بەستراونەتەوە. ناوی ئەم پرۆژەیم ناوە: بە شۆردن و گۆڕانی دیمەنی خاشاک. چونکە بە ڕاستی منی گۆڕی وای کرد کە دووبارە بە ڕەفتار و سروشتی خۆمدا بچمەوە. هیوادارم هەمان سود بە خەڵکیتریش بگەیەنێت. ئەو کات ڕەنج بەخەسار دەرناچین. زۆر سوپاس (چەپڵە)