بیهێنە پێش چاوت زانایەکی مێشک ناسی ژیر هەیە بە ناوی ماری. ماری لە ژوورێکی ڕەش و سپیدا دەژیت، ئەو تەنها کتێبی ڕەش و سپی دەخوێنێتەوە، و شاشەکانیشی تەنها ڕەش و سپی نیشان دەدەن. بەڵام هەرچەندە ئەو هەرگیز ڕەنگی نەدیوە، ماری لە بینایی ڕەنگدا شارەزایە و هەموو شتێکی دۆزراوە دەربارەی فیزیک و بایۆلۆژیای ڕەنگ و بینایی دەزانێت. ئەو دەزانێت کە چۆن دریژیە جیاوازەکانی رووناکی سێ جۆری خانەی قۆقزی هاندەدەن لە تۆڕی چاو، و دەزانێت کە چۆن ئاماژە کارەباییەکان گەشت دەکەن بۆ دەماری بینایی لە ناو مێشک. لەوێدا، کۆمەڵێک نەخشەی چالاکی دەماری درووست دەکەن بەرامبەرە بە ملیۆنان ئەو ڕەنگانەی کە مرۆڤەکان لە توانایان دایە جیایان بکەنەوە. ئێستا بیێنە پێش چاوت ڕۆژێک، لە ڕۆژان شاشە ڕەش و سپیەکەی ماری کێشەی تێدەکەوێت و سێوێک ڕەنگدار دەردەکەوێت. بۆ یەکەمین جار، ئەو ئەزموونی شتێک دەکات کە بۆ چەندین ساڵ زانیویەتی. ئایە ئەو شتێکی نوێ فێردەبێت؟ ئایە هیچ شتێک دەربارەی بینینی ڕەنگ هەیە کە پیشتر بەدەست نەهێنرابێت لەتەواوی زانینیدا؟ فەیلەسوف فڕانک جاکسن ئەم تاقیکاری هزریەی پێشنیاز کردووە، لە سالی ١٩٨٢، کە پێی دەگوترێت ژوورەکەی ماری. مشتومڕی ئەوەی کرد ئەگەر ماری هەمووڕاستیە فیزیکەکان دەربارەی بینایی ڕەنگ بزانێت، و ئەزموونکردنی ڕەنگ ئەوە ئێستاش شتێکی نوێی فێردەکات، دواتریش دۆخەکانی ئەقڵ، وەک هەستکردن بە ڕەنگ، ناتوانرێت بە تەنها لە ڕێگەی ڕاستییە فیزیکییەکانەوە شیکاریان بۆ بکرێت. تاقیکارییە هزرییەکەی ژوورەکەی ماری شتێک شلۆڤە دەکات کە فەیلەسوفەکان پێی دەڵێن مشتومڕی زانین، کە تایبەتمەندییە نافیزیکییەکان و زانین بوونیان هەیە کە دەتوانرێت بە تەنها لە ڕێگەی ئەزموونی وشیاریەوە بدۆزرێنەوە. مشتومڕی زانینی دژبەیەکە لەگەڵ تیۆری فیزیکاڵیزم، کە دەڵێت هەموو شتێک، بە دۆخەکانی ئەقڵیشەوە، شیکارییەکی فیزیکانەیان هەیە. زۆرێک لەو کەسانەی چیرۆکەکەی ماری دەبیستن ، بە ئاشکرا دیارە کە لە ڕاستیدا بینینی ڕەنگ زۆر جیاواز دەبێت وەک فێربوون لە بارەیەوە. کەواتە، دەبێت چەند تایبەتمەندیەکی بینینی ڕەنگ هەبێت کە دەڕواتە ئەودیوی تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی. مشتومڕی زانین بە تەنها سەبارەت بە بینینی ڕەنگ نییە. ژوورەکەی ماری ڕەنگ بەکاردەهێنێت تاوەکو ئەزموونی هۆش بخاتە ڕوو. ئەگەر زانستی فیزیا نەتوانێت بە تەواوی شلۆڤەی بینینی ڕەنگ بکات، کەواتە لەوانەیە نەتوانێت بە تەواوی ئەزموونە هۆشییەکانی دیکەش شلۆڤە بکات. بۆ نموونە، دەتوانین هەموو وردەکارییەکی فیزیکی بزانین دەربارەی پێکهاتە و کارکردنی مێشکی کەسێکی دیکە، بەڵام هێشتا ناتوانین لەوە تێبگەین هەست بە چی دەکەین بەوەی ببین بە کەسێکی دیکە. ئەم ئەزموونانەی شینەکراوەن، تایبەتمەندیان هەیە بە کوالیا ناسروان، تایبەتمەندی بابەتین کە ناتوانیت بە ڕێکی ڕاڤەیان بکەیت یاخود بیان پێویت. کوالیاکان تایبەتن بۆ ئەو کەسەی ئەزموونیان دەکات. وەکو هەبوونی خوران، لە خۆشەویستیدا بوون، یانیش هەست کردن بە بێزاری. ڕاستییە فیزیکەکان ناتوانن بە تەواوی ئەم دۆخانەی ئەقڵ بەم شێوەیە شلۆڤە بکەن. ئەو فەیلەسوفانەی ئارەزوومەندی زیرەکی دەست کردن مشتومڕی زانینیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی تیۆریی ئەوە بکەن کە درووست کردنەوەی دۆخێکی فیزیکی مەرج نییە لە بەرامبەردا بارێکی ئەقڵیش درووست بکاتەوە. بە واتایەکی دیکە، درووست کردنی کۆمپیوتەرێک کە لاسایی ئەرکەکانی هەر یەک لە دەمارەکانی ناو مێشک بکاتەوە مەرج نییە مێشکێکی بەهۆشی کۆمۆپیوتەری درووست بکات. هەموو فەیلەسوفەکان لەسەر ئەوە هاوڕا نین تاقیکاری ژوورەکەی ماری بەسوود بیت. هەندێک دەڵێن کە زانیارییە زۆرەکەی دەربارەی بینایی ڕەنگ ڕێگەی پێدەدات کە هەمان دۆخی ئەقڵی درووست بکات کە لە بینینی ڕەنگەکەوە بەرهەمدێت. تێکچوونی شاشەکە شتێکی نوێی نیشان نادات. ئەوانی دیکە دەڵێن کە زانینەکەی هەرگیز لە یەکەمەوە تەواو نەبووە لەبەر ئەوەی تەنها لەو ڕاستییە فیزیکیانەوە سەرچاوەیان گرتووە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی وشەوە دەرببڕدرێن. ساڵانێک دوای پێشنیارکردنی کردنی، لە ڕاستیدا جاکسن ڕای خۆی دەربارەی تاقیکارییە هزریەکەی هەڵگێڕایەوە. بۆی دەرکەوت کە تەنانەت ئەزموونی ماری لە بینینی ڕەنگی سوور هێشتا دەتوانرێت پێوانەیەکی فیزیکی بۆ بکرێت لە مێشکدا، نەوەکو کوالیایەک بێت لە دەرەوەی شلۆڤەی فیزیکی. بەڵام هێشتا وەڵامێکی تەواو بوونی نییە بۆ ئەو پرسیارەی کە ئایە ماری شتێکی نوێتر فێر دەبێت کاتێک سێوەکە دەبینێت. ئایە دەکرێت سنووری ڕیشەیی هەبن بۆ ئەو شتانەی کە دەکرێت بیان زانین دەربارەی شتێک کە ناتوانین ئەزموونی بکەین؟ هەروەها ئایە ئەمە مانای ئەوەیە کە کۆمەلێک لایەنی گەردوون هەیە کە بەشێوەیەکی بەردەوام دەکەونە دەرەوەی تێگەیشتنی ئێمە؟ و یاخود ئایە زانست و فەلسەفە ڕێگەمان دەدەن زاڵ بین بەسەر سنوورەکانی ئەقڵمان