WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:02.000 خەڵک زیاتر دەژین 00:00:02.000 --> 00:00:04.000 و کۆمەڵگاکان گەورەتر دەبن. 00:00:04.000 --> 00:00:06.000 زۆر جار ئەمە دەبیستیت. 00:00:06.000 --> 00:00:08.000 لە رۆژنامەکاندا لەسەری دەخوێنیتەوە 00:00:08.000 --> 00:00:10.000 لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبیستیت. 00:00:10.000 --> 00:00:12.000 هەندێ جار من نیگەرانی ئەوەم 00:00:12.000 --> 00:00:14.000 کە ئیمە لەمبارەیەوە ئەوەندە زۆر دەبیستین 00:00:14.000 --> 00:00:17.000 کە گەیشتوینەتە ئەوەی ژیانێکی درێژتر قبوڵ بکەین 00:00:17.000 --> 00:00:19.000 بە جۆرێک لە لەخۆ رازیبونەوە 00:00:19.000 --> 00:00:21.000 تەنانەت بە کراوەییشەوە. 00:00:21.000 --> 00:00:24.000 بەڵام هەڵە مەکەن 00:00:24.000 --> 00:00:26.000 ژیانی درێژتر دەتوانێت 00:00:26.000 --> 00:00:28.000 و بڕوام وایە ئەو شتەش دەکات 00:00:28.000 --> 00:00:30.000 کە بریتییە لە گەشەپێدانی چۆنایەتی ژیان 00:00:30.000 --> 00:00:32.000 لە هەمو تەمەنەکاندا. NOTE Paragraph 00:00:32.000 --> 00:00:34.000 ئێستاش بۆ ئەوەی ئەمە بخەینە گۆشەنیگایەکەوە 00:00:34.000 --> 00:00:37.000 بهێڵن بۆ خولەکێک بگەڕێمەوە دواوە 00:00:37.000 --> 00:00:40.000 ساڵی زیاتر خراونەتە سەر 00:00:40.000 --> 00:00:42.000 تێکڕای هیوا بە ژیان 00:00:42.000 --> 00:00:44.000 لە سەدەی بیستەم دا 00:00:44.000 --> 00:00:47.000 ئەمەش لە هەمو ساڵەکانی 00:00:47.000 --> 00:00:51.000 پێش ئەو هەزارەیەی 00:00:51.000 --> 00:00:54.000 هەمو مێژوی پەرەسەندنی مرۆڤ زیاترە. 00:00:54.000 --> 00:00:56.000 لە چاو تروکاندنێکدا 00:00:56.000 --> 00:00:59.000 ئێمە بە نزیکەیی ماوەی ژیانمان 00:00:59.000 --> 00:01:01.000 کرد بە دو ئەوەندە. 00:01:01.000 --> 00:01:04.000 بۆیە ئەگەر هەستت بەوە کرد کە ئەم بابەتی تەمەنە بە تەواوی نەچەسپاوە 00:01:04.000 --> 00:01:06.000 خۆت ناڕەحەت مەکە 00:01:06.000 --> 00:01:08.000 ئەمە شتێکی نوێیە. NOTE Paragraph 00:01:08.000 --> 00:01:10.000 و لەبەر ئەوەی رێژەی بەپیتی دابەزیوە 00:01:10.000 --> 00:01:12.000 لە هەمان ماوە دا 00:01:12.000 --> 00:01:16.000 کە هیوا بە ژیان زیادی کردووە 00:01:16.000 --> 00:01:18.000 ئەو هەرەمە 00:01:18.000 --> 00:01:21.000 کە هەمیشە دەرخەری دابەشبونی دانیشتوانە بە پێی تەمەن 00:01:21.000 --> 00:01:24.000 کە لە خوارەکەی دا گەنجەکانی لێن 00:01:24.000 --> 00:01:27.000 و بە لوتکەیەکی بچوکی بەتەمەنەکان کۆتایی دێت 00:01:27.000 --> 00:01:29.000 کە دەمێننەوە و دەگەنە ئەو تەمەنە زۆرە 00:01:29.000 --> 00:01:31.000 ئەو هەرەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت 00:01:31.000 --> 00:01:34.000 و دەبێت بە لاکێشەیە NOTE Paragraph 00:01:34.000 --> 00:01:36.000 ئێستاش، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت 00:01:36.000 --> 00:01:40.000 کە چێژ لە ئاماری دانیشتوان وەردەگریت 00:01:40.000 --> 00:01:42.000 ئەمانە ئەو شتانەن کە بەکەڵکت دێن. 00:01:42.000 --> 00:01:44.000 لەبەر ئەوەی ماناکە ئەوەیە 00:01:44.000 --> 00:01:47.000 کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی توخمەکاندا 00:01:47.000 --> 00:01:49.000 زۆرینەی ئەو مناڵانەی 00:01:49.000 --> 00:01:51.000 لە وڵاتانی گەشەکردودا لەدایک دەبن 00:01:51.000 --> 00:01:54.000 ئەو هەلەیان هەیە 00:01:54.000 --> 00:01:56.000 کە پیر ببن. NOTE Paragraph 00:01:56.000 --> 00:01:59.000 ئەمە چۆن رویدا؟ 00:01:59.000 --> 00:02:01.000 خۆ ئێمە لە روی بۆماوەییەوە لە باو و باپیرانمان بەهێزتر نین 00:02:01.000 --> 00:02:03.000 کە ١٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاون 00:02:03.000 --> 00:02:05.000 ئەم زیادبونە لە هیوادا بە ژیان 00:02:05.000 --> 00:02:08.000 بەرهەمێکی بەرچاوی کلتورە - 00:02:08.000 --> 00:02:10.000 کە ئەو بۆتەیەیە 00:02:10.000 --> 00:02:12.000 کە زانست و تەکنەلۆجیای تێدایە 00:02:12.000 --> 00:02:15.000 لەگەڵ گۆڕانکاری بەرفراوانی هەڵسوکەوتەکان 00:02:15.000 --> 00:02:18.000 کە گەشە بە تەندروستی و کامەرانی دەدات. 00:02:18.000 --> 00:02:20.000 لە رێگەی گۆڕانکارییە کلتورییەکانەوە 00:02:20.000 --> 00:02:22.000 باوباپیرانمان 00:02:22.000 --> 00:02:25.000 توانیویانە تا رادەیەکی زۆر مردنی پێشوەخت کەم بکەنەوە 00:02:25.000 --> 00:02:28.000 بەمەش ئێستا خەڵک دەتوانن تەمەنێکی درێژ بژین. NOTE Paragraph 00:02:29.000 --> 00:02:32.000 ئێستاش چەند کێشەیەک هەن کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە 00:02:32.000 --> 00:02:35.000 وەک نەخۆشی و هەژاریی و لەدەستدانی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی. 00:02:35.000 --> 00:02:37.000 کاتی ئەوە بەسەر چووە کە لەسەر شانازییەکانمان پاڵ بدەینەوە. 00:02:37.000 --> 00:02:39.000 بەڵام تا زیاتر لە بارەی هەڵکشانی تەمەنەوە فێر دەبین 00:02:39.000 --> 00:02:41.000 ئەوەمان بۆ رونتر دەبێتەوە 00:02:41.000 --> 00:02:43.000 کە ئاراستە سەربەرەوخوارەکە 00:02:43.000 --> 00:02:46.000 تا رادەیەکی ناشرین دورە لە راستییەوە. 00:02:46.000 --> 00:02:50.000 هەڵکشانی تەمەن چەند گەشەپیدانێکی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت - 00:02:50.000 --> 00:02:53.000 زیادبونی زانیاری، شارەزایی- 00:02:53.000 --> 00:02:59.000 و لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانیش گەشە دەکەن. 00:02:59.000 --> 00:03:01.000 ئەمە راستە. 00:03:01.000 --> 00:03:04.000 کەسە بەتەمەنەکان دڵخۆشن. 00:03:04.000 --> 00:03:06.000 ئەوان لە خەڵکی تەمەن مامناوەند دڵخۆشترن 00:03:06.000 --> 00:03:08.000 و بە دڵنیاییەوە لە گەنجاکانیش. 00:03:08.000 --> 00:03:10.000 لێکۆڵینەوە لە دوای لێکۆڵینەوە 00:03:10.000 --> 00:03:12.000 دەگاتە هەمان ئەنجام. NOTE Paragraph 00:03:12.000 --> 00:03:15.000 سی دی سی بەم دواییە راپرسییەکی ئەنجام دا 00:03:15.000 --> 00:03:18.000 کە داوایان لە بەشداربوان کردبو 00:03:18.000 --> 00:03:20.000 پێیان بڵێن ئایا لە ماوەی هەفتەی پێشودا بە نیگەرانییەکی دەرونی گرنگ دا 00:03:20.000 --> 00:03:22.000 تێپەڕیون یان نا. 00:03:22.000 --> 00:03:25.000 ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە 00:03:25.000 --> 00:03:27.000 لە ژمارەی کەسانی تەمەن مامناوەند 00:03:27.000 --> 00:03:29.000 و گەنجەکان کەمتر بو. 00:03:29.000 --> 00:03:31.000 راپرسییەکەی ئەم دواییەی گەڵوپ 00:03:31.000 --> 00:03:33.000 لە بەشداربوانی پرسی 00:03:33.000 --> 00:03:35.000 کە لە رۆژی پێشودا چەند فشار و نیگەرانی و توڕەییان 00:03:35.000 --> 00:03:37.000 ئەزمون کردووە. 00:03:37.000 --> 00:03:41.000 و فشار و نیگەرانی و توڕەیی 00:03:41.000 --> 00:03:44.000 هەمویان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەبنەوە NOTE Paragraph 00:03:45.000 --> 00:03:48.000 زاناکانی کۆمەڵناسی بەمە دەڵێن دژیەکی هەڵکشانی تەمەن. 00:03:48.000 --> 00:03:51.000 هەرچۆنێک بێت، هەڵکشانی تەمەن شتێکی ئاسان نیە. 00:03:51.000 --> 00:03:53.000 بۆیە ئێمە هەمو شێوازێکی پرسیارمان گرتۆتەبەر 00:03:53.000 --> 00:03:57.000 بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئەم ئەنجامە بگٶڕێن. 00:03:57.000 --> 00:03:59.000 پرسیمان رەنگە هۆکارەکە ئەوە بێت 00:03:59.000 --> 00:04:02.000 کە ئەم نەوەیەی خەڵکانی بەتەمەن 00:04:02.000 --> 00:04:04.000 مەزنترین نەوەی ئێستا 00:04:04.000 --> 00:04:06.000 و رابردو بوبن. 00:04:06.000 --> 00:04:08.000 واتە ئەو گەنجانەی ئێستا 00:04:08.000 --> 00:04:11.000 رەنگە بە شێوەیەکی نمونەیی لە کاتی هەڵکشانی تەمەنیاندا 00:04:11.000 --> 00:04:13.000 ئەزمونی ئەم گەشەکردنانە نەکەن. 00:04:13.000 --> 00:04:15.000 پرسیمان، 00:04:15.000 --> 00:04:18.000 رەنگە خەڵکە بەتەمەنەکە بیانەوێن شتێکی ئەرێنی بنوێنن 00:04:18.000 --> 00:04:20.000 بەرامبەر بونە خەمۆکەکەیاندا. 00:04:20.000 --> 00:04:22.000 -پێکەنین 00:04:22.000 --> 00:04:25.000 بەڵام تا زیاتر هەوڵمان دا ئەم دۆزینەوەیە رەت بکەینەوە 00:04:25.000 --> 00:04:27.000 بەڵگەی زیاترمان دۆزییەوە 00:04:27.000 --> 00:04:29.000 کە پاڵپشتی دەکات. NOTE Paragraph 00:04:29.000 --> 00:04:31.000 ساڵانێک لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم لێکۆڵینەوەیەکمان ئەنجامدا 00:04:31.000 --> 00:04:34.000 کە تیایدا دوای دە ساڵ سەردانی هەمان کۆمەڵە خەڵکمان کردەوە. 00:04:34.000 --> 00:04:38.000 نمونەکە لە سەرەتادا تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٩٤ ساڵدا بو 00:04:38.000 --> 00:04:41.000 لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر ئەوە بو ئایا ئەزمونە سۆزدارییەکەیان دەگۆڕێت 00:04:41.000 --> 00:04:43.000 کاتێ تەمەنیان هەڵدەکشێت یان نا. 00:04:43.000 --> 00:04:46.000 بەشدارەکانمان ئامێرێکی پەیوەندی ئەلکترۆنییان هەڵدەگرت 00:04:46.000 --> 00:04:48.000 هەر جارەی بۆ ماوەی هەفتەیەک 00:04:48.000 --> 00:04:51.000 و ئێمە لە شەو و رۆژ لە کاتی لەپڕ پەیوەندییمان پێوە دەکردن 00:04:51.000 --> 00:04:53.000 و هەمو کاتێک کە پەیوەندییمان پێوە دەکردن 00:04:53.000 --> 00:04:55.000 داوامان لێ دەکردن وەڵامی چەند پرسیارێک بدەنەوە - 00:04:55.000 --> 00:04:58.000 لە نێوان ژمارە ١ و ٧ دا، ئێستا چەند دڵخۆشیت؟ 00:04:58.000 --> 00:05:00.000 چەند ناڕەحەتیت لە ئێستادا؟ 00:05:00.000 --> 00:05:02.000 چەند توڕەیت لە ئێستادا؟ - 00:05:02.000 --> 00:05:04.000 بۆ ئەوەی تێبگەین 00:05:04.000 --> 00:05:06.000 لە چۆنێتی ئەو هەست و سۆزەی کە هەیانبو 00:05:06.000 --> 00:05:08.000 لە ژیانی رۆژانەیاندا. NOTE Paragraph 00:05:08.000 --> 00:05:10.000 بە بەکارهێنانی ئەم لێکۆڵینەوە چڕوپڕە 00:05:10.000 --> 00:05:12.000 لەسەر تاکەکەسەکان 00:05:12.000 --> 00:05:16.000 بۆمان دەرکەوت کە نەوەیەکی تایبەت نیە کە 00:05:16.000 --> 00:05:18.000 لە نەوەکانی تر باشترە، 00:05:18.000 --> 00:05:21.000 بەڵکو هەمان ئەو کەسانە بە تێپەڕبونی کات 00:05:21.000 --> 00:05:23.000 وایان لێ دێت زیاتر 00:05:23.000 --> 00:05:25.000 باس لە ئەزمونی ئەرێنی زۆرتر بکەن. 00:05:25.000 --> 00:05:28.000 ئێستا تۆ ئەم نزمبونەوە کەمە دەبینیت 00:05:28.000 --> 00:05:30.000 لە تەمەنە هەرە بەرزەکاندا 00:05:30.000 --> 00:05:32.000 لەویادا ئەو نزمبونەوە کەمە هەیە 00:05:32.000 --> 00:05:34.000 بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک 00:05:34.000 --> 00:05:36.000 ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستانەی دەیانبینین 00:05:36.000 --> 00:05:38.000 لە سەرەتای تەمەنی پێگەیشتندا. NOTE Paragraph 00:05:38.000 --> 00:05:42.000 ئەمە بە راستی زۆر ئاسانکراوە 00:05:42.000 --> 00:05:46.000 ئەگەر بڵێین خەڵکی بەتەمەن "دڵخۆش"ن. 00:05:46.000 --> 00:05:49.000 لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەو کەسانە ئەرێنیترن 00:05:49.000 --> 00:05:51.000 بەڵام لە خەڵکە گەنجەکە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە 00:05:51.000 --> 00:05:54.000 کە هەستی تێکەڵیان هەبێت - 00:05:54.000 --> 00:05:56.000 ناڕەحەتی لە هەمان ئەو کاتەی ئەزمونی دڵخۆشییان هەیە 00:05:56.000 --> 00:05:58.000 ئەو فرمێسکەی ناو چاو دەزانیت 00:05:58.000 --> 00:06:01.000 کاتێ بۆ هاوڕێکەت زەردەخەنە دەکەیت. 00:06:01.000 --> 00:06:03.000 لێکۆڵێنەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە 00:06:03.000 --> 00:06:05.000 کە کەسانی بەتەمەن لەوە دەچێ 00:06:05.000 --> 00:06:07.000 بە شێوەیەکی ئاسودەتر روبەڕوی ناڕەحەتی ببنەوە. 00:06:07.000 --> 00:06:10.000 ئەوان باشتر ناڕەحەتی قبوڵ دەکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی گەنج دا. 00:06:10.000 --> 00:06:13.000 ئێمەش گومانمان کرد کە ئەمە یارمەتیمان بدات 00:06:13.000 --> 00:06:16.000 بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی خەڵکانی بەتەمەن لە گەنجەکان سەرکەوتوترن 00:06:16.000 --> 00:06:21.000 لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و مشتومڕە سۆزدارییەکاندا. 00:06:21.000 --> 00:06:24.000 خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن نادادپەروەری 00:06:24.000 --> 00:06:26.000 بە هاوسۆزییەوە ببینن 00:06:26.000 --> 00:06:29.000 نەک بە نائومێدییەوە. NOTE Paragraph 00:06:29.000 --> 00:06:31.000 و کاتێ هەمو شتەکان یەکسانن 00:06:31.000 --> 00:06:33.000 کەسانی بەتەمەن سەرچاوە مەعریفییەکانیان 00:06:33.000 --> 00:06:35.000 بۆ نمونە سەرنج و یادەوەری 00:06:35.000 --> 00:06:38.000 زیاتر بەرەو زانیاری ئەرێنی دەگۆڕن وەک لە نەرێنی. 00:06:38.000 --> 00:06:41.000 ئەگەر ئێمە وێنە نیشانی کەسانی بەتەمەن، مامناوەند و گەنج بدەین 00:06:41.000 --> 00:06:44.000 وەک ئەوانەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن 00:06:44.000 --> 00:06:46.000 و پاشان بپرسین 00:06:46.000 --> 00:06:49.000 کە کام وێنانە دەناسنەوە بیڵێن، 00:06:49.000 --> 00:06:52.000 خەڵکانی بەتەمەن، نەک گەنجەکان، 00:06:52.000 --> 00:06:54.000 زیاتر وێنە ئەرێنییەکانیان لە بیرە 00:06:54.000 --> 00:06:56.000 وەک لە وێنە نەرێنییەکان. 00:06:56.000 --> 00:06:58.000 ئێمە پرسیارمان لە خەڵکە بەتەمەن و گەنجەکان کردووە 00:06:58.000 --> 00:07:00.000 کە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەدا 00:07:00.000 --> 00:07:02.000 بۆ دەموچاوە مۆن و دەم بەخەندەکان بگەڕێن. 00:07:02.000 --> 00:07:05.000 خەڵکە بەتەمەنەکە زیاتر بەرەو دەموچاوە دەم بەخەندەکاندا چون 00:07:05.000 --> 00:07:08.000 و دورکەوتنەوە لە دەموچاوە مۆن و توڕەکانەوە. 00:07:08.000 --> 00:07:10.000 لە ژیانی رۆژانەدا 00:07:10.000 --> 00:07:12.000 ئەمە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی گەورەتر 00:07:12.000 --> 00:07:14.000 و ئاسودەییەکی زیاتر. NOTE Paragraph 00:07:16.000 --> 00:07:18.000 بەڵام وەک زانای کۆمەڵایەتی، ئێمە بەردەوامین لە پرسیار کردن 00:07:18.000 --> 00:07:20.000 سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤی مومکین. 00:07:20.000 --> 00:07:22.000 ئێمە وتومانە، باشە رەنگە خەڵکانی بەتەمەن 00:07:22.000 --> 00:07:24.000 زیاتر باسی هەستی ئەرێنی دەکەن 00:07:24.000 --> 00:07:27.000 چونکە لە روی مەعریفییەوە شێواون. 00:07:27.000 --> 00:07:30.000 -پێکەنین 00:07:30.000 --> 00:07:32.000 ئێمە وتومانە، رەنگە 00:07:32.000 --> 00:07:35.000 لێکدانەوەی هەستە ئەرێنییەکان لە هەستە نەرێنییەکان ئاسانتر بێت 00:07:35.000 --> 00:07:38.000 و بۆیە تۆ دەچیت بەرەوە هەستە ئەرێنییەکان؟ 00:07:38.000 --> 00:07:40.000 رەنگە ناوەندە دەمارییەکانی ناو مێشکمان 00:07:40.000 --> 00:07:42.000 بەشێوەیەک بپوکێتەوە 00:07:42.000 --> 00:07:45.000 کە چیتر نەتوانین هەستە نەرێنییەکان لێکبدەینەوە. 00:07:45.000 --> 00:07:47.000 بەڵام بابەتەکە لەمە جیاواز بو. 00:07:47.000 --> 00:07:50.000 وریاترین کەسە بەتەمەنەکان 00:07:50.000 --> 00:07:54.000 ئەو کەسانەن کە زۆرترینی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەردەبڕن. 00:07:54.000 --> 00:07:57.000 و لە ژێر ئەو بارودۆخانەدا کە زۆر گرنگە 00:07:57.000 --> 00:07:59.000 کەسە بەتەمەنەکان زانیارییە نەرێنییەکان لێکدەدەنەوە 00:07:59.000 --> 00:08:02.000 بە هەمان شێوەی زانیارییە ئەرێنییەکان. NOTE Paragraph 00:08:02.000 --> 00:08:05.000 کەواتە ئەمە چۆن دەبێت؟ 00:08:05.000 --> 00:08:07.000 ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا 00:08:07.000 --> 00:08:09.000 بۆمان دەرکەوت کە ئەم گۆڕانکارییانە 00:08:09.000 --> 00:08:11.000 بە شێوەیەکی بنەڕەتی بنیاد نراون 00:08:11.000 --> 00:08:14.000 لە توانا بێوێنەکەی مرۆڤدا بۆ چاودێریکردنی کات - 00:08:14.000 --> 00:08:16.000 نەک تەنیا کاتی کاتژمێر و کاتی رۆژمێر، 00:08:16.000 --> 00:08:19.000 بەڵکو کاتی ژیان. 00:08:19.000 --> 00:08:21.000 و ئەگەر دژ یەکێکی هەڵکشانی تەمەن هەبێت 00:08:21.000 --> 00:08:24.000 ئەوەیە کە تێگەیشتن لەوەی کە ئێمە هەتا هەتایە ناژین 00:08:24.000 --> 00:08:26.000 بە شێوەیەکی ئەرێنی 00:08:26.000 --> 00:08:29.000 گۆڕانکاری لە گۆشەنیگاماندا دەکات بەرامبەر ژیان. 00:08:29.000 --> 00:08:32.000 کاتێ ئاسۆی کات درێژ و تەمومژاوییە 00:08:32.000 --> 00:08:34.000 کە بە گشتی لە تەمەنی گەنجێتیدا بەو شێوەیەیە، 00:08:34.000 --> 00:08:37.000 خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی ئامادە دەکات 00:08:37.000 --> 00:08:40.000 و هەوڵ دەدات چەند دەتوانێت زانیارییەکانی بەکار بهێنێت 00:08:40.000 --> 00:08:42.000 خۆی بخاتە مەترسییەوە و بە دوای شت دا بگەڕێت. 00:08:42.000 --> 00:08:45.000 رەنگە کات لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەرینە سەر کە تەنانەت خۆشیشمان ناوێن 00:08:45.000 --> 00:08:48.000 لەبەر ئەوەی کە بەجۆرێک سەرنجڕاکێشە. 00:08:48.000 --> 00:08:50.000 رەنگە فێری شتێکی چاوەڕواننەکراو ببین. 00:08:50.000 --> 00:08:52.000 -پێکەنین 00:08:52.000 --> 00:08:54.000 دەچین بۆ ژوانی کوێرانە 00:08:54.000 --> 00:08:56.000 -پێکەنین 00:08:56.000 --> 00:08:58.000 دەزانیت، هەرچۆنێک بێت 00:08:58.000 --> 00:09:01.000 ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، سبەینێیەکی تر هەیە، 00:09:01.000 --> 00:09:03.000 کەسانی سەرو پەنجا ساڵ 00:09:03.000 --> 00:09:06.000 ناچن بۆ ژوانی کوێرانە. NOTE Paragraph 00:09:06.000 --> 00:09:11.000 -پێکەنین NOTE Paragraph 00:09:11.000 --> 00:09:13.000 کاتێ تەمەنمان هەڵدەکشێت 00:09:13.000 --> 00:09:15.000 ئاسۆی کاتەکەمان کورتتر دەبێتەوە 00:09:15.000 --> 00:09:18.000 و ئامانجەکانمان دەگۆڕێن 00:09:18.000 --> 00:09:21.000 کاتێ بۆمان دەردەکەوێت هەمو کاتی دنیامان بەدەستەوە نیە 00:09:21.000 --> 00:09:23.000 ئەو کاتە بە شێوەیەکی رونتر ریزبەندییەکانمان دەبینین. 00:09:23.000 --> 00:09:26.000 ئیتر بابەتە لاوەکییەکان کەمتر لەبەرچاو دەگرین. 00:09:26.000 --> 00:09:28.000 ژیان رزگار دەکەین. 00:09:28.000 --> 00:09:30.000 پێزانینمان زیاتر دەبێت 00:09:30.000 --> 00:09:33.000 و کراوەتر دەبین بۆ ئاشتبونەوە. 00:09:33.000 --> 00:09:36.000 وەبەرهێنان لە لایەنە گرنگەکانی سۆزدارییدا دەکەین 00:09:36.000 --> 00:09:39.000 و ژیان بەرەو باشتر دەچێت 00:09:39.000 --> 00:09:42.000 بۆیە رۆژ بە رۆژ دڵخۆشتر دەبین. 00:09:42.000 --> 00:09:44.000 بەڵام هەمان ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانیندا 00:09:44.000 --> 00:09:47.000 وامان لێ دەکات لە جاران کەمتر توانای دانبەخۆدا گرتنمان هەبێت 00:09:47.000 --> 00:09:49.000 بەرامبەر نادادپەروەری. NOTE Paragraph 00:09:49.000 --> 00:09:51.000 بە هاتنی ٢٠١٥ 00:09:51.000 --> 00:09:54.000 ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمریکا کە تەمەنیان 00:09:54.000 --> 00:09:56.000 لە ٦٠ ساڵ زیاترە، زۆرتر دەبێت 00:09:56.000 --> 00:09:59.000 لە ژمارەی کەسانی خوار ١٥ ساڵ. 00:09:59.000 --> 00:10:01.000 چی بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەدا دێت 00:10:01.000 --> 00:10:04.000 کە خەڵکە بەتەمەنەکەی زیاتر بێت؟ 00:10:04.000 --> 00:10:07.000 ژمارەکان 00:10:07.000 --> 00:10:09.000 ئەنجامەکە دیاری ناکەن. 00:10:09.000 --> 00:10:12.000 کلتور دیاری دەکات. 00:10:12.000 --> 00:10:15.000 ئەگەر ئێمە وەبەرهێنان لە زانست و تەکنەلۆجیادا بکەین 00:10:15.000 --> 00:10:17.000 و چارەسەر بۆ ئەو کێشە راستەقینانە بدۆزینەوە 00:10:17.000 --> 00:10:20.000 کە خەڵکە بەتەمەنەکە روبەڕوی دەبنەوە 00:10:20.000 --> 00:10:22.000 و ئەگەر سەرمایەگوزاری بکەین 00:10:22.000 --> 00:10:24.000 لە لایەنە راستەقینە بەهێزەکانی 00:10:24.000 --> 00:10:26.000 خەڵکە بەتەمەنەکە 00:10:26.000 --> 00:10:28.000 ئەو کاتە ساڵە زیادبووەکانی تەمەن 00:10:28.000 --> 00:10:31.000 دەتوانێت بە شێوەیەکی دراماتیکی چۆنایەتی ژیان باشتر بکات 00:10:31.000 --> 00:10:33.000 لە هەمو تەمەنەکاندا. 00:10:33.000 --> 00:10:36.000 ئەو کۆمەڵگایانەی کە ملیۆنەها 00:10:36.000 --> 00:10:38.000 هاوڵاتی بەهرەمەند و لە روی دەرونییەوە سەقامگیری هەیە 00:10:38.000 --> 00:10:41.000 کە تەندروستترن و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە 00:10:41.000 --> 00:10:43.000 بە بەراورد لە هەمو نەوەکانی پێش خۆیان، 00:10:43.000 --> 00:10:45.000 کە بەو چەکی مەعریفەت چەکدارن 00:10:45.000 --> 00:10:47.000 کە تایبەتە بە مەسەلە کردارییەکانی ژیانەوە 00:10:47.000 --> 00:10:49.000 و هاندراون 00:10:49.000 --> 00:10:51.000 کە کێشە گەورەکان چارەسەر بکەن 00:10:51.000 --> 00:10:54.000 ئەو کۆمەڵگایانە دەتوانن ببنە کۆمەڵگای باشتر 00:10:54.000 --> 00:10:58.000 لەو کۆمەڵگایانەی کە تا ئێستا بینیومانە. NOTE Paragraph 00:10:58.000 --> 00:11:01.000 باوکم کە تەمەنی ٩٢ ساڵە 00:11:01.000 --> 00:11:03.000 حەز دەکات بڵێت 00:11:03.000 --> 00:11:05.000 "با واز لەوە بهێنین کە تەنیا قسە لەسەر ئەوە بکەین 00:11:05.000 --> 00:11:07.000 کە چۆن خەڵکە بە تەمەنەکان بپارێزین 00:11:07.000 --> 00:11:09.000 و دەست بکەین بە قسەکردن 00:11:09.000 --> 00:11:13.000 لەسەر ئەوەی کە چۆن وا بکەین بەتەمەنەکان هەمومان بپارێزن." NOTE Paragraph 00:11:13.000 --> 00:11:15.000 سوپاس NOTE Paragraph 00:11:15.000 --> 00:11:17.000 -چەپڵە