WEBVTT 00:00:09.034 --> 00:00:11.641 ، من لەگەڵ برایەکی زۆر خۆشەویستمدا 00:00:12.056 --> 00:00:15.374 . دوانەی لەیەکچووین و پێکەوە گەورەبووین 00:00:15.374 --> 00:00:19.555 شتێک هەیە لە دوانەکاندا کە وات لێدەکات شارەزابیت 00:00:19.754 --> 00:00:21.912 .وتێبینی هەموو جیاکاریەکان بکەیت 00:00:22.508 --> 00:00:28.723 بۆ نمونە، ئەگەر بسکیتی براکەم تۆزێک لەوەی .من گەورەتربوایە، پرسیارم لا دروست ئەبوو 00:00:28.973 --> 00:00:31.524 .ئەتووت مردووم لە برسا 00:00:32.264 --> 00:00:34.034 (پێکەنین) 00:00:34.874 --> 00:00:36.815 ،کاتێک بوومە پزیشکی دەروونی 00:00:36.815 --> 00:00:40.870 .درکم بە جۆرێکی تر لە جیاکاری کرد 00:00:40.896 --> 00:00:45.817 ئەویش ئەوە بوو کە ئێمە زۆر زیاتر .گرنگی بە جەستە دەدەین وەک لە هزر 00:00:46.283 --> 00:00:51.968 من ٩ ساڵم تەرخانکرد لە زانکۆ بۆ ،بەدەستهێنانی دکتۆراکەم لە دەروونناسیدا 00:00:52.340 --> 00:00:56.554 باوەڕناکەن گەرپێتان بڵێم چەن کەس ،کە سەیری کارتی کارەکەم دەکەن 00:00:56.554 --> 00:01:00.903 و دەڵێن: '' ئۆو تۆ دەروونناسی ".نەک دکتۆری ڕاستەقینە ، 00:01:02.508 --> 00:01:05.184 .وەک ئەوەی لەسەر کارتەکەم وا نوسرابێت 00:01:05.501 --> 00:01:08.307 (پێکەنین) 00:01:09.282 --> 00:01:13.151 ئەم جیاکارییە کە زیاتر ،بایەخ بە جەستە دەدریت وەک لە فکر 00:01:13.151 --> 00:01:15.327 .لە هەمووشووێنێک تێبینی دەکەم 00:01:15.691 --> 00:01:18.077 ،لەوماوەیەی پێشوو لە ماڵی هاوڕێیەک بووم 00:01:18.077 --> 00:01:20.559 مناڵە ٥ ساڵەکەیان خۆی ئامادەدەکرد .بۆ نوستن 00:01:20.559 --> 00:01:23.982 لەسەر تەپڵەکێک وەستابوو ،نزیک دەستشۆرەکە ددانی دەشوشت 00:01:23.982 --> 00:01:27.661 .لەپڕ خزا لەسەر تەبڵەکەکەو قاچی ڕووشا 00:01:27.874 --> 00:01:30.797 ،کەمێک گریا، دوای ئەوە هەستایەوە 00:01:30.797 --> 00:01:34.743 چووەوە سەر تەپڵەکەکە ودەستی درێژ کرد بۆ برین پێچێک 00:01:34.743 --> 00:01:37.256 .بۆ ئەوەی بیدات لە برینەکەی 00:01:37.573 --> 00:01:41.392 ئەو مناڵە نەیدەزانی ،قەیتانی پێڵاوەکانی دابخات 00:01:41.392 --> 00:01:46.060 بەڵام ئەیزانی دەبێت برینێک بپێچرێت ،بۆ ئەوەی چاک بێتەوەو پیس نەبێت 00:01:46.060 --> 00:01:49.425 .وە دەیزانی دەبێت ددانی بشوات رۆژی ٢جار 00:01:49.425 --> 00:01:52.605 هەموو دەزانین چۆن پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان بکەین 00:01:52.605 --> 00:01:54.028 ،وە لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە 00:01:54.028 --> 00:01:58.428 دەزانین چۆن خاوێنی ددانەکانمان بپارێزین، وایە؟ 00:01:58.428 --> 00:02:03.905 بەڵام ئایا چی دەزانین لە بارەی پاراستنی تەندروستی دەروونیمانەوە؟ 00:02:04.056 --> 00:02:06.178 . هیچ شتێک 00:02:06.178 --> 00:02:09.568 چی فێری مناڵەکانمان دەکەین لە بارەی تەندروستی هەست و سۆزەوە؟ 00:02:10.920 --> 00:02:12.402 .هیچ 00:02:12.967 --> 00:02:15.639 چۆن دەبێت کاتی زیاتر تەرخان ئەکەین 00:02:15.639 --> 00:02:19.087 بۆ گرنگی دان بە تەندروستی ددانەکانمان زیاتر لە هزرمان؟ 00:02:20.385 --> 00:02:24.143 بۆچی تەندروستی جەستەییمان لەلا گرنگترە 00:02:24.143 --> 00:02:26.953 وەک لە تەندروستی دەروونیمان؟ 00:02:27.913 --> 00:02:30.703 ئەزانن، ئێمە زیاتر ئازاری دەروونی دەچێژین 00:02:30.703 --> 00:02:33.249 .وەک لە ئازاری جەستەیی 00:02:33.249 --> 00:02:36.930 ،ئازار بەهۆی سەرنەکەوتن ،ڕەتکردنەوە، یاخود تەنیایی 00:02:36.930 --> 00:02:39.804 دەکرێت بەرەو خراپترمان بەرن .گەر فەرامۆشیان بکەین 00:02:40.055 --> 00:02:43.266 وە دەکرێت کاریگەری بەرچاویان . لەسەر ژیانمان هەبێت 00:02:43.266 --> 00:02:47.750 لەگەڵ ئەوەی چەندین تەکنیکی زانستیی سەلمێنراو هەیە 00:02:47.750 --> 00:02:52.996 کە دەتوانین بەکاریان بێنین بۆ ساڕێژکردنی . ئازارە دەروونیەکانمان، بەڵام گوێ نایەینێ 00:02:53.377 --> 00:02:56.715 تەنانەت بە خەیاڵیشماندا نایەت . کە دەبێت چارەسەر وەرگرین 00:02:56.966 --> 00:03:01.517 ، کە دەڵێن '' ئا، هەست بە خەمۆکی ئەکەی؟ ''گوێی پێ مەدە ،هەمووی لە خەیاڵی خۆتایە 00:03:01.517 --> 00:03:04.555 : ئەکرێت بە یەکێک کە قاچی شکاوە بڵێین 00:03:04.555 --> 00:03:07.759 ،هیچ نییە پیاسەیەکی لێبکە" " ! کێشەکە هەمووی لە قاچتایە 00:03:07.759 --> 00:03:09.158 (پێکەنین) 00:03:09.548 --> 00:03:15.208 پێویستە ئیتر ئەو بۆشاییە لە نێوان . تەندروستی جەستەیی و دەروونیماندا نەهێڵین 00:03:15.271 --> 00:03:18.310 .پێوەستە ئیتر یەکسانیان بکەین 00:03:18.310 --> 00:03:20.513 . وەک دووانەیەک 00:03:21.349 --> 00:03:24.999 ، من براکەشم دەروونناسە 00:03:25.013 --> 00:03:28.096 ، بەقسەی خەڵکی بێت .ئەویش دکتۆری ڕاستەقینە نییە 00:03:28.096 --> 00:03:29.952 (پێکەنین) 00:03:29.952 --> 00:03:31.963 .هەرچەندە پێکەوە نەمانخوێند 00:03:31.963 --> 00:03:35.822 بەڵام لە ڕاستیدا قورسترین شت کە لە ژیانمدا کردبێتم 00:03:36.190 --> 00:03:39.012 ڕۆیشتنم بوو لە ئەتلەنتیکەوە بۆ شاری نیویۆرک 00:03:39.012 --> 00:03:41.756 بۆ ئەوەی دکتۆراکەم .لە دەرونناسیدا بەدەست بێنم 00:03:41.756 --> 00:03:44.690 بۆ یەکەم جارلە ژیانمان لەگەڵ براکەم ،لە یەک دوورکەوتینەوە 00:03:44.690 --> 00:03:48.071 ئەو دوورکەوتنەوەیەش .بۆهەردووکمان زۆر سەخت بوو 00:03:48.447 --> 00:03:51.542 ، کاتێک ئەو لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی مایەوە 00:03:51.542 --> 00:03:54.185 .من تەنها بووم لە وڵاتێکی نوێ 00:03:54.185 --> 00:03:56.453 ،زۆر خراپ بیری یەکمان ئەکرد 00:03:56.453 --> 00:03:59.473 ئەو کات تەلەفۆن کردن بۆ ،دەرەوەی وڵات زۆر گران بوو 00:03:59.473 --> 00:04:03.778 تەنها دەمانتوانی پارەی پێنج خولەک . قسە کردن بدەین لە هەفتەیەکدا 00:04:04.738 --> 00:04:06.456 ،کاتێک ڕۆژی لەدایک بوونمان هات 00:04:06.456 --> 00:04:08.826 ، یەکەم جار بوو پێکەوە یادمان نەکردەوە 00:04:08.826 --> 00:04:11.016 بڕیارمان دا کە پارەی زیاتر خەرجکەین 00:04:11.016 --> 00:04:13.735 .و ئەو هەفتەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەک قسە بکەین 00:04:13.735 --> 00:04:16.250 بەیانی ئەو ڕۆژە بە مەراقەوە ،هاتوچۆم ئەکرد لەژورەکەم 00:04:16.250 --> 00:04:18.043 ،چاوەڕێی براکەم بووم پەیوەندی بکات 00:04:18.043 --> 00:04:19.771 هەر چاوەڕێم کرد و 00:04:20.415 --> 00:04:22.045 ،چاوەڕێم کرد 00:04:22.045 --> 00:04:23.985 .بەڵام تەلەفۆنەکە زەنگی لێنەیا 00:04:23.985 --> 00:04:26.476 وتم ڕەنگە لەبەر جیاوازی ،کاتی نێوانمان بێت 00:04:26.476 --> 00:04:29.158 ،لەگەڵ هاوڕێیانیەتی لەدەرەوە دوایی پەیوەندی ئەکات 00:04:29.158 --> 00:04:31.456 .ئەوکات مۆبایلیش نەبوو 00:04:31.456 --> 00:04:33.271 .بەڵام هەر پەیوەندی نەکرد 00:04:33.271 --> 00:04:38.082 دوای ئەوە وابیرمکردەوە بەهۆی ئەوەی ١٠ مانگە دوورم لێی 00:04:38.082 --> 00:04:41.421 ئیتر براکەم بیرم ناکات وەک ئەوەی .من بیری ئەکەم 00:04:42.173 --> 00:04:44.525 ئەمزانی کە بەیانی تەلەفۆن ئەکات 00:04:44.525 --> 00:04:49.602 بەڵام ئەو شەوە خەمناکترین و .درێژترین شەوی ژیانم بوو 00:04:50.580 --> 00:04:52.678 ،بەیانی دوای ئەو شەوە لە خەو ڕابووم 00:04:52.678 --> 00:04:54.874 ،بەپەلە سەیری تەلەفۆنەکەم کرد 00:04:54.874 --> 00:04:57.621 ئینجا زانیم دەسکی تەلەفۆنەکەم لابردووە 00:04:57.621 --> 00:05:00.649 لەوکاتەی بە نیگەرانییەوە .هاتوچۆم کردووە رۆژی پێشتر 00:05:00.850 --> 00:05:02.657 ،یەکسەر لە جێگەکەم ڕاپەڕیم 00:05:02.657 --> 00:05:04.428 ،تەلەفۆنەکەم خستەوە جێی خۆی 00:05:04.428 --> 00:05:06.012 ،لەدوای چرکەیەک یەکسەر زەنگی لێیا 00:05:06.012 --> 00:05:09.331 ،کە سەیرم کرد براکەم بوو .لە داخا خۆی سەرخۆشکردبوو 00:05:09.331 --> 00:05:11.528 (پێکەنین) 00:05:11.528 --> 00:05:14.968 ئەو شەوە خەمناکترین و .درێژترین شەو بووە بۆ ئەویش 00:05:14.968 --> 00:05:17.560 ،هەوڵم دا بۆی ڕون بکەمەوە کە چی ڕویداوە ،بەڵام وتی 00:05:17.560 --> 00:05:20.950 من تێناگەم، باشە وەکو وا بیرت کردەوە ،کە من تەلەفۆن ناکەم 00:05:20.950 --> 00:05:24.892 ئەی تۆ بۆچی تەلەفۆنەکەت هەڵنەگرت و " " پەیوەندیت پێوە نەکردم؟ 00:05:25.399 --> 00:05:27.031 .ڕاستیشی ئەکرد 00:05:27.031 --> 00:05:29.278 ئەی بۆچی من تەلەفۆنم بۆ ئەو نەکرد؟ 00:05:29.397 --> 00:05:34.518 هیچ وەڵامێکم پێ نەبوو بۆی . بەڵام ئێستا ئەزانم، وەڵامەکە ئاسانە 00:05:35.298 --> 00:05:37.411 ".تەنیایی " 00:05:38.082 --> 00:05:41.926 تەنیایی برینی قوڵی دەروونیمان .بۆ دروست ئەکات 00:05:42.069 --> 00:05:44.225 تێڕوانینمان ئەشێوێنێت 00:05:44.225 --> 00:05:46.652 ،و بیرکردنەوەمان تێک و پێک ئەیا 00:05:46.652 --> 00:05:48.642 وامان لێدەکات بە جۆرێک بیربکەینەوە 00:05:48.642 --> 00:05:51.892 ،کە دەوروبەرمان کەمتر گرنگیمان پێدەدەن .بەڵام لە ڕاستیشدا وا نین 00:05:51.892 --> 00:05:54.916 تەنیایی وامان لێدەکات بترسین ، لە پەیوەندی دروست کردن 00:05:54.916 --> 00:05:58.283 چونکە وابیردەکەینەوە ،کە خۆی لە خۆیدا دڵمان زۆرشکاوە 00:05:58.283 --> 00:06:02.798 ئیتر بۆچی خۆمان بخەینە بارودۆخێک کە ڕەتمان بکەنەوە و دڵمان بشکێنن ؟ 00:06:02.798 --> 00:06:05.538 من لەو سەردەمەدا لە ژێر ، کاریگەری تەنیاییدا بووم 00:06:05.538 --> 00:06:08.203 ،بەڵام چونکە دەوروبەرم قەرەباڵغ بوو 00:06:08.203 --> 00:06:10.345 .بۆیە ئەوشتانەم بە مێشکا نەهاتووە 00:06:10.345 --> 00:06:14.051 تەنیایی بە جۆرێکە کە پەیوەندی تەواوەتی . بە خودی کەسەکەوەیە 00:06:14.475 --> 00:06:17.932 ئەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە ئەگەرهەست بکەی 00:06:17.932 --> 00:06:21.415 لە لایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە .دابڕاوی لە دەوروبەر 00:06:21.415 --> 00:06:23.226 . من هەستم بەوە کرد 00:06:23.689 --> 00:06:26.322 (توێژینەوەی زۆر هەیە لەسەر(تەنیایی 00:06:26.322 --> 00:06:28.822 . هەمووشیان ترسێنەرن 00:06:29.863 --> 00:06:34.128 ،تەنیایی تەنها خەمبارت ناکات . بەڵکو دەتکوژێت 00:06:34.139 --> 00:06:35.463 . ئەمە بە گاڵتە ناڵێم 00:06:35.463 --> 00:06:39.297 کە تەنیایی درێژخایەن ئەگەری مردنی پێش وەختە زیاد دەکات 00:06:39.297 --> 00:06:40.792 .بە ڕێژەی لە ٪١٤ 00:06:41.102 --> 00:06:42.653 ! ٪١٤ 00:06:42.894 --> 00:06:46.846 تەنیایی دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و ، بەرزی کۆلیسترۆل 00:06:46.876 --> 00:06:50.559 تەنانەت کاری کۆئەندامی بەرگریشمان ، دادەمرکێنێتەوە 00:06:50.615 --> 00:06:54.672 . دەتخاتە بەر مەترسی چەندەها دەرد و نەخۆشی 00:06:54.672 --> 00:06:57.567 لە ڕاستیدا زاناکان گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی 00:06:57.567 --> 00:07:03.520 کە تەنیایی درێژ خایەن، بە قەدەر جگەرە کێشان مەترسی گەورەی هەیە 00:07:03.520 --> 00:07:06.488 . لەسەر تەندروستی و تەمەندرێژی 00:07:06.991 --> 00:07:11.061 پاکەتی جگەرە لەسەری نوسراوە " .جگەرە دەتکوژێت" 00:07:11.103 --> 00:07:13.290 . بەڵام تەنیایی ئاگادارکردنەوەی نییە 00:07:13.290 --> 00:07:15.232 لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە زۆر گرنگە 00:07:15.232 --> 00:07:18.564 تەندروستی دەرونیمان . بخەینە پێش هەمووشتێکەوە 00:07:18.564 --> 00:07:21.444 لەگەڵ گرنگی دانمان . بە تەندروستی هەست وسۆزمان 00:07:21.896 --> 00:07:24.611 چونکە ناتوانی برینێکی دەروونی ، ساڕێژ بکەیت 00:07:24.611 --> 00:07:26.733 .ئەگەر درک بەوە نەکەیت کە برینداریت 00:07:26.733 --> 00:07:28.806 [ئاگاداری ئازاری هەست وسۆزت بە] 00:07:28.806 --> 00:07:31.303 تەنیایی تەنها برینی دەروونی نییە 00:07:31.303 --> 00:07:34.178 کە تێڕوانینەکانمان دەشێوێنێت و .فریومان دەکات 00:07:34.185 --> 00:07:35.713 شکست) یش) 00:07:35.713 --> 00:07:38.128 . هەمان کاریگەری هەیە 00:07:38.128 --> 00:07:42.110 جارێکیان سەردانی سەنتەرێکی چاودێری مناڵانم کردو ٣ مناڵم بینی 00:07:42.110 --> 00:07:44.782 یارییان بە ٣ بۆکسی پلاستیکی . وەکو یەک دەکرد 00:07:45.186 --> 00:07:49.684 ،کە دەبوو دەست داگریتە سەر دوگمەیەکی سوور .توتکەیەکی جوان سەری لێوە دەرئەهێنا 00:07:49.905 --> 00:07:54.535 کچێکیان هەوڵیدا دوگمە مۆرەکە ، دەرهێنێت و دوایی بیخاتەوە جێی خۆی 00:07:54.535 --> 00:07:57.358 دوایی لێی چوە دواوەو سەیری بۆکسەکەی کرد و 00:07:57.358 --> 00:07:59.450 . بە خەمباری لچی کرد 00:07:59.450 --> 00:08:02.346 ، کوڕەکەی تەنیشتی کە ئەمەی بینی 00:08:02.346 --> 00:08:04.786 سەیرێکی بۆکسەکەی کردو دەستی کرد بە گریان 00:08:04.786 --> 00:08:06.839 .بەبێ ئەوەی تەنانەت دەستی لێبات 00:08:07.132 --> 00:08:10.778 لەولاوە مناڵی سێیەم ئەوەی بە مێشکیدا هات تاقی کردەوە 00:08:10.778 --> 00:08:12.747 هەتا دوگمە سورەکەی جوڵاند و 00:08:12.747 --> 00:08:17.429 توتکە سەگە جوانەکە سەری دەرهێناو .مناڵەکە لە خۆشیا قیژانی 00:08:17.429 --> 00:08:20.619 کەواتە ٣ مناڵ یاریان کرد بە ٣ بۆکسی لەیەکچوو 00:08:20.619 --> 00:08:23.609 بەڵام بە کاردانەوی زۆرجیاواز . بەرامبەر شکست 00:08:24.227 --> 00:08:28.788 خۆ دوو مناڵەکەی یەکەم جاریش . ئەیان توانی دوگمە سوورەکە بجوڵێنن 00:08:29.016 --> 00:08:31.796 بەڵام تاکە هۆکارکە ڕێگربوو لە سەرکەوتنیان 00:08:31.796 --> 00:08:36.473 ئەو بیرکردنەوە هەڵخەڵەتێنەرە بوو . کە وایلێکردن باوەڕ بەتوانایان نەکەن 00:08:36.473 --> 00:08:40.599 نەک تەنها مناڵ، گەورەکانیش .بەم جۆرە دەخەڵەتێن هەمووکاتێ 00:08:40.970 --> 00:08:45.453 ڕاستیەکەی هەموومان کۆمەڵێک هەست وبیرو باوەڕی ئامادەمان هەیە 00:08:45.828 --> 00:08:50.024 کە هەرکات توشی بێ ئومێدی . و پاشەکشەبین دەردەکەون 00:08:50.024 --> 00:08:53.168 ئایا ئاگاداری وەڵام دانەوەی مێشکی خۆتیت بەرامبەر شکست؟ 00:08:53.418 --> 00:08:54.890 .پێویستە ئاگادار بیت 00:08:54.890 --> 00:08:57.483 چونکە ئەگەر مێشکت ئەو باوەڕەت لەلا دروست بکات 00:08:57.483 --> 00:08:59.290 کە تۆ بێ توانایت لەسەر شتێک 00:08:59.290 --> 00:09:00.770 ،وە تۆش باوەڕت کرد 00:09:00.770 --> 00:09:04.130 کەواتە تۆش وەک ئەو دوو مناڵەت لێدێت و ، هەست بە لاوازی دەکەیت 00:09:04.130 --> 00:09:07.894 وات لێیەت کە زۆر زوو کۆڵ بەیت یان .هەر هیچ هەوڵ نایەیت 00:09:07.894 --> 00:09:10.877 لە ئەنجامدا زیاتر لە مێشکتدا دەچەسپێت .کە تۆ سەرکەوتوو نابیت 00:09:10.877 --> 00:09:13.248 لەبەر ئەم هۆکارەیە کە زۆربەی خەڵکی 00:09:13.248 --> 00:09:15.865 .کەمتر لە هێزی ڕاستەقینەکەیان کاردەکەن 00:09:15.865 --> 00:09:19.349 لەبەر ئەوەی بە درێژایی ڕێگای ژیانیان هەندێ کات یەک هەڵە 00:09:19.349 --> 00:09:21.889 ، وایلێکردون کە ناتوانن سەرکەوتوو بن 00:09:21.893 --> 00:09:23.483 .و باوەڕیشیان بەمە کردووە 00:09:23.483 --> 00:09:26.016 ،کاتێک باوەڕ بە شتێک ئەکەین 00:09:26.016 --> 00:09:28.336 . مەحاڵە بیرکردنەوەمان لەبارەیەوە بگۆڕین 00:09:28.336 --> 00:09:30.626 من ئەم وانەیە لە ڕێگەیەکی سەختەوە فێربووم 00:09:30.626 --> 00:09:32.901 کاتێک لەگەڵ براکەم هەرزەکار بووین 00:09:32.901 --> 00:09:36.510 شەوێکیان لەگەڵ هاوڕێیانمان ئۆتۆمبیلمان ،لێدەخوڕی لە ڕێگەیەکی تاریک 00:09:36.510 --> 00:09:38.262 .كاتێك پۆليس ئێمەى وەستاند 00:09:38.262 --> 00:09:41.314 لەو شوینە تاوانی دزی ئەنجامدرابوو .بەدوای گومانلێکراواندا دەگەڕان 00:09:41.314 --> 00:09:43.490 ،ئەفسەرێک نزیک بوەوە لە ئۆتۆمبیلەکەمان 00:09:43.490 --> 00:09:45.595 ،ڕووی لاییتەکەی کردە شۆفێرەکە 00:09:45.595 --> 00:09:49.134 دوای ئەوە ڕووی لایتەکەی کردە براکەم .لای شۆفێرەوە دانیشتبوو، ئینجا من 00:09:49.134 --> 00:09:51.736 :پاشان چاوی لێ زەق کردمەوە و وتی 00:09:51.736 --> 00:09:54.375 " من پێشتر لە کوێ تۆم بینیوە؟ " 00:09:54.375 --> 00:09:56.463 (پێکەنین) 00:09:56.463 --> 00:09:59.735 " منیش وتم : " لە کورسیەکەی پێشەوە 00:10:00.439 --> 00:10:02.877 (پێکەنین) 00:10:03.157 --> 00:10:05.510 .گوێی بەوە نەدا کە ووتم پێی 00:10:05.510 --> 00:10:07.629 . وایزانی ماددەی هۆشبەرم خواردوەتەوە 00:10:07.629 --> 00:10:08.910 (پێکەنین) 00:10:09.010 --> 00:10:11.413 لە ئۆتۆمبیلەکە دایبەزاندم وپشکنیمی 00:10:11.413 --> 00:10:13.603 ، پاشان بردمی بۆ لای ئۆتۆمبێلی پۆلیسیەکەوە 00:10:13.603 --> 00:10:16.913 کە زانی پێشتر ناوم نەبووە لای پۆلیس 00:10:16.913 --> 00:10:20.841 ئینجا توانیم پێی بڵێم کە مەبەستم .براکەم بووە لە پێشی ئۆتۆمبیلەکەدا 00:10:20.931 --> 00:10:24.761 ،تەنانەت کە ڕێگەشیدا بڕۆین ،بە دەمووچاویدا دیار بوو 00:10:24.761 --> 00:10:28.254 . کە پێی وابوو من بەبێ سزا دەربازبووم 00:10:29.625 --> 00:10:33.575 قورسە بیرکردنەوەمان بگۆڕدرێت . کاتێک باوەڕمان بە شتێک هێنا 00:10:33.575 --> 00:10:38.525 ئاساییە ئەگەر هەست بە ڕووخان ولاوازی . بکەن لە دوای شکست 00:10:38.714 --> 00:10:42.871 بەڵام ناکرێت ڕێگە بە خۆتان بدەن . وا بیرکەنەوە کە ئیتر ئێوە سەرکەوتوو نابن 00:10:43.161 --> 00:10:46.037 .دەبێت بەرەنگاری هەستی لاوازبوون ببنەوە 00:10:46.037 --> 00:10:49.039 ، دەبێت کۆنترۆڵی ئەو بارودۆخە بکەن 00:10:49.073 --> 00:10:53.132 و دەبێت ئەو زنجیرە نەرێنییە بشکێنن .پێش ئەوەی دەستپێبکات 00:10:53.134 --> 00:10:55.228 [خوێنبەربوونی هەست و سۆز بوەستێنن] 00:10:55.228 --> 00:10:57.371 ،هەست و بیرکردنەوەمان 00:10:57.371 --> 00:11:01.059 ئەو دوو هاوڕێ باوەڕپێکراوە نین . کە بیری لێدەکەینەوە 00:11:01.059 --> 00:11:03.863 ، بەڵکو لە دووهاوڕێی مەزاجی دەچن 00:11:03.863 --> 00:11:09.027 کە دەکرێت زۆرهاندەرمان بن بەڵام دوای .یەک دەقە دەکرێت زۆربێزارکەر بن 00:11:09.027 --> 00:11:11.015 جارێکیان لەگەڵ ژنێک کارم دەکرد 00:11:11.015 --> 00:11:14.996 ژنێک کە دوای ٢٠ ساڵ لە هاوسەرگیری ، زۆر بە خراپی جیاببۆوە لە مێردەکەی 00:11:14.996 --> 00:11:17.383 .بەتەما بوو یەکەم ژوان دابنێت 00:11:17.383 --> 00:11:21.580 پیاوێکی بە ئۆنلاین ناسی ،کە وا دیار بوو کەسێکی باش و سەرکەوتووە 00:11:21.580 --> 00:11:24.706 لە هەمووی گرنگتر وا دیاربوو .کە ئەم ژنەی زۆر بە دڵە 00:11:25.052 --> 00:11:28.078 ،بۆیە ژنەکە زۆر دڵخۆشبوو کراسێکی تازەی کڕیبوو بۆ ژوانەکە 00:11:28.078 --> 00:11:31.878 و لە یەکێک لە باڕە ڕاقیەکانی نیو یۆرک . ژوانیان داناو یەکیان بینی 00:11:31.878 --> 00:11:35.795 ١٠ دەقە لە دوای یەکتر بینین : پیاوەکە هەڵدەستێت و دەڵێت 00:11:35.795 --> 00:11:38.903 . ڕام لەمە نییە من '' ، وە ئەڕواتە دەرەوە" 00:11:38.903 --> 00:11:40.867 [ڕەتکردنەوە] 00:11:40.867 --> 00:11:43.523 . ڕەتکردنەوە زۆر بە ئازارە 00:11:43.670 --> 00:11:46.732 ئەو ژنە بە جۆرێک بریندار بوو .کە نەیتوانی لە شوێنی خۆی بجوڵێت 00:11:46.732 --> 00:11:48.372 .تەنها تەلەفۆن بۆ هاوڕێیەکی دەکات 00:11:48.662 --> 00:11:53.366 : هاوڕێکەشی پێی دەڵێت باشە،بەتەمای چی بوویت " 00:11:53.366 --> 00:11:56.722 ،سمتێکی گەورەت هەیە ، هیچ شتێکی سەرنج ڕاکێشت نییە بۆ ووتن 00:11:56.722 --> 00:11:59.683 بۆچی پیاوێکی قۆزی سەرکەوتووی وەک ئەو 00:11:59.683 --> 00:12:02.296 " لەگەڵ گەمژەیەکی وەک تۆ ژوان دابنێت؟ 00:12:03.743 --> 00:12:07.609 !شۆک بوون، وایە !چۆن ئەبێت هاوڕێ بەو ڕادەیە دڵڕەق بێت 00:12:07.609 --> 00:12:09.747 بەڵام لەوانیە کەمتر شۆک بن 00:12:09.747 --> 00:12:12.651 ئەگەر بڵێم ئەوەی ئەوقسانەی پێ وتووە . هاوڕێکەی نەبوو 00:12:12.651 --> 00:12:15.528 . بەڵکو ئەو ژنە خۆی ئەو قسانەی بە خۆی وت 00:12:15.528 --> 00:12:18.153 . ئەوەش شتێکە کە هەموومان دەیکەین 00:12:18.153 --> 00:12:20.200 .بە تایبەت دوای ئەوەی ڕەتدەکرێینەوە 00:12:20.200 --> 00:12:23.603 هەموومان بیر لە هەڵە و کەمووکورتیەکانمان دەکەینەوە 00:12:23.603 --> 00:12:25.951 خۆزگە دەخوازین وامان بکردایە و ،وامان نەکردایە 00:12:25.951 --> 00:12:27.438 . ناو و ناتۆرە لە خۆمان دەنێین 00:12:27.438 --> 00:12:30.529 ئەگەر زۆر بە ڕەقیش نەبێت هەر .ئەو شتانە بەخۆمان دەڵێین 00:12:30.529 --> 00:12:34.809 شتێکی سەیرە کە وا دەکەین، خۆی لە خۆیدا .بۆچونمان بەرامبەرخۆمان زیانی پێکەوتووە 00:12:34.953 --> 00:12:38.381 بۆچی دەبێت زیاتر ئازاری خۆمان بدەین ؟ 00:12:38.381 --> 00:12:41.887 ئێمە هەرگیز لە ئەنقەست ئازاری .جەستەمان خراپتر ناکەین 00:12:41.887 --> 00:12:43.863 ، کاتێک دەستتان برینێکی هەیە 00:12:43.863 --> 00:12:47.409 . ناچن بە چەقۆ زیاتر برینەکە قوڵ بکەن 00:12:47.409 --> 00:12:50.943 بەڵام هەمیشە برینە دەروونیەکانمان .قوڵتر ئەکەین 00:12:50.943 --> 00:12:54.168 بۆچی؟ لەبەر لاوازی تەندروستی .هەست و سۆزمان 00:12:54.168 --> 00:12:57.619 لەبەر ئەوەی تەندروستی .دەروونیمان پاشخستووە 00:12:57.619 --> 00:12:59.686 لە چەندین توێژینەوەوە ،ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە 00:12:59.686 --> 00:13:01.849 کە چەند ڕێزتان بەرامبەر ،بە خۆتان کەم بێت 00:13:01.849 --> 00:13:04.473 مەترسی توشبوونتان بە ،سترێس و قەلەقی زیاتر دەبێت 00:13:04.473 --> 00:13:07.630 وە زیاتر ئازار دەچێژن بەهۆی ، شکست و ڕەتکردنەوەوە 00:13:07.630 --> 00:13:10.348 بۆیە چاکبوونەوەشتتان . کاتی زیاتر دەخایەنێت 00:13:10.348 --> 00:13:13.434 ،بۆیە کاتێک ڕەت دەکرێنەوە یەکەم شت کە دەبێت بیکەن 00:13:13.434 --> 00:13:15.911 . نوێکردنەوەی ڕێزە بەرامبەر بە خۆتان 00:13:15.911 --> 00:13:19.001 نەک بچیتە مەیدانی شەڕوتوندوتیژی .لەگەڵ خۆت 00:13:20.005 --> 00:13:22.456 ،کاتێک ئازاری هەست و سۆزتان هەیە 00:13:22.456 --> 00:13:25.296 چارەسەی خۆت بە میهرەبانییەوە بکە 00:13:25.296 --> 00:13:28.211 وەک ئەوەی چاوەڕێی هەمان شت . بکەیت لە هاوڕێیەکی دڵسۆز 00:13:28.211 --> 00:13:30.777 [ئەوڕێزەی هەتانە بەرامبەر خۆتان بیپارێزن] 00:13:30.777 --> 00:13:34.042 دەبێت خووە دەروونیە ناتەندروستەکان . بگۆڕین 00:13:34.128 --> 00:13:38.380 یەکێک لە خووە هەرە خراپ و باوەکان بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر)ە) 00:13:38.518 --> 00:13:41.739 کاتێک زۆر بیر دەکەیتەوە مانای وایە . شتەکان زۆر دووبارە دەکەیتەوە 00:13:41.739 --> 00:13:44.150 بۆ نمونە کاتێک بەڕێوبەرەکەت ، هاوارت بەسەردادەکات 00:13:44.150 --> 00:13:46.522 ، یان مامۆستاکەت لە پۆلدا تەریقت دەکاتەوە 00:13:46.522 --> 00:13:49.113 ،یان شەڕێکی گەورەت دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەکت 00:13:49.113 --> 00:13:52.929 ئەمەش وات لێدەکات ئەوەی ڕوویداوە بۆ چەندین ڕۆژ لێکیبدەیتەوە 00:13:52.929 --> 00:13:55.072 .یان بۆ چەندین هەفتە بیری لێبکەیتەوە 00:13:55.072 --> 00:13:58.394 بیرکردنەوەی لەڕادە بەدەر لە ڕووداوە ناخۆشەکان 00:13:58.394 --> 00:14:01.865 . دەکرێت ببێتە خوو، ئەم خووەش ئازاربەخشە 00:14:01.865 --> 00:14:03.941 لەبەر ئەوەی کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر 00:14:03.941 --> 00:14:06.815 تەرکیز دەکەیت لەسەربیرکردنەوە ، نەرێنی و ناخۆشەکان 00:14:06.815 --> 00:14:09.970 خۆت دەخەیتە مەترسیەکی زۆری توشبوون 00:14:09.970 --> 00:14:13.631 ، بە خەمۆکی قورس ، ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان 00:14:13.631 --> 00:14:17.081 . بەد خۆراکی و تەنانەت جەڵتەی دڵیش 00:14:17.081 --> 00:14:20.337 کێشەکە ئەوەیە، حەزی زۆر بۆ بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر 00:14:20.337 --> 00:14:24.769 دەبێتە هەستێکی گرنگ و بەهێز، هەر بۆیە . دەبێتە خویەک کە تەرککردنی قورسە 00:14:25.115 --> 00:14:27.179 .زۆر دڵنیام لەمەی کە دەیڵێم 00:14:27.179 --> 00:14:30.830 ،چونکە ساڵێک زیاتر بەر لە ئێستا . خۆشم ئەم خووەم گرت 00:14:31.300 --> 00:14:34.128 کاتێک براکەم توش بوو بە نەخۆشی 00:14:34.128 --> 00:14:37.451 شێربەنجەی خڕۆکە سپییەکان لە پلەی ٣ 00:14:37.451 --> 00:14:39.786 ،نەخۆشیەکەی زۆر سەخت بوو 00:14:39.786 --> 00:14:43.037 بە جۆرێک وەرەمەکانی لەسەر . هەموو لەشی دیار بوون 00:14:43.631 --> 00:14:47.355 .دەبوو چارەسەری کیمایی قورس وەربگرێت 00:14:48.494 --> 00:14:52.657 منیش نەمدەتوانی بیرنەکەمەوە لەو بارودۆخەی براکەمی پێدا تێدەپەڕێت 00:14:52.762 --> 00:14:56.054 بەردەوام بیرم دەکردەوە کە ئەو .چەند ئازار دەچێژێت 00:14:57.255 --> 00:15:00.785 لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تەنانەت بۆ یەک . جاریش سکاڵای نەکرد 00:15:01.072 --> 00:15:03.820 . ئەو خاوەنی ڕوانینێکی ئەرێنی بوو 00:15:03.820 --> 00:15:06.918 .باری دەروونی زۆر باش بوو 00:15:06.918 --> 00:15:11.425 من بە پێچەوانەوە تەندروستی جەستەییم . باش بوو بەڵام دەروونم وێران بوو 00:15:12.014 --> 00:15:13.563 .بەڵام دەمزانی دەبێت چیبکەم 00:15:13.563 --> 00:15:16.933 توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەنها ٢خولەک دوورکەوتنەوە 00:15:16.933 --> 00:15:20.867 بەسە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە . بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر 00:15:21.055 --> 00:15:24.305 بۆیە هەرکاتێک بە دوودڵی و بێزاری و نەرێنی ، بیرم بکردایەتەوە 00:15:24.305 --> 00:15:28.664 زۆرم لە خۆم دەکرد کە تەرکیز بکەمە سەر .شتێکی تر تا ئەو بیرکردنەوانەم نەمێنێت 00:15:28.698 --> 00:15:33.263 ، بۆیە بە هەفتەیەک هەموو تێڕوانینم گۆڕا 00:15:33.263 --> 00:15:36.251 . زیاتر ئەرێنی و بە هیوا بووم 00:15:36.333 --> 00:15:38.505 بەرەنگاری بیرکردنەوە] [نەرێنیەکان بنەوە 00:15:38.505 --> 00:15:42.739 ٩ مانگ دوای چارەسەری کیمیایی براکەم ، ئەشیعەی (سی تی سکانی) گرت 00:15:42.744 --> 00:15:45.880 منیشی لەگەڵ بووم کە ئەنجامەکانی .وەرگرتەوە 00:15:45.880 --> 00:15:48.497 . هیچ وەرەمێک نەمابوو لە لەشیا 00:15:48.497 --> 00:15:51.924 هەرچەندە سێ دەوری مابوو بۆ . وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی 00:15:51.924 --> 00:15:53.731 .بەڵام ئەمانزانی چاک ئەبێتەوە 00:15:54.306 --> 00:15:57.716 .ئەم وێنەیەمان دووهەفتە پێش ئێستا گرتووە 00:16:00.682 --> 00:16:03.587 ، کاتێک چارەسەر بۆ تەنیایت دەدۆزیتەوە 00:16:03.595 --> 00:16:06.595 ،بە گۆڕینی کاردانەوەکانت بەرامبەر شکست 00:16:06.595 --> 00:16:09.157 ،بە ڕێزگرتن لە خودی خۆت وپارێزگاریکردن لێی 00:16:09.157 --> 00:16:11.649 بە بەرەنگاربوونەوەی ،بیرکردنەوە نەرێنییەکان 00:16:11.649 --> 00:16:14.957 ،تەنها برینە دەروونیەکانت چاک نابن 00:16:14.957 --> 00:16:18.764 بەڵکو بەرگریەکی هەستوسۆزت بۆ . دروست دەبێت وگەشە دەکەیت 00:16:19.673 --> 00:16:23.704 سەدەها ساڵ لەمەوبەر، خەڵک ڕاهێنانی لەسەرتەندروستی کەسێتی کردووە 00:16:23.768 --> 00:16:27.553 تێکڕای ماوەی ژیان لە ماوەی چەند دەیەیەکدا 00:16:27.553 --> 00:16:30.264 .٥٠٪ بەرز بوەتەوە 00:16:30.584 --> 00:16:34.468 باوەڕم وایە کە کوالیتی ژیانمان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە 00:16:34.468 --> 00:16:38.272 ئەگەر هەموومان گرنگی بدەین .بە تەندروستی هەست وسۆزمان 00:16:38.841 --> 00:16:42.182 بیهێننە بەر چاوتان ،دنیا چۆن دەبێت 00:16:42.182 --> 00:16:45.076 ئەگەر هەمووکەسێک لە ڕووی دەرونییەوە تەندروستتر بوایە ؟ 00:16:45.076 --> 00:16:48.427 ئەگەر تەنیای و خەمۆکی کەمتر بووایە؟ 00:16:48.427 --> 00:16:51.099 ئەگەر خەڵک بیانزانیایە چۆن زاڵدەبن بەسەر شکستدا؟ 00:16:51.099 --> 00:16:54.723 ئەگەر خەڵک هەستی باشتریان بەرامبەر خۆیان هەبوایە و بەهێزتر بوونایە؟ 00:16:54.723 --> 00:16:57.652 ئەگەر زیاتر دڵخۆش و ڕازی بوونایە؟ 00:16:57.652 --> 00:17:00.826 من دەتوانم وابم ،چونکە ئەمە ئەو جیهانەیە ، کە من دەمەوێت تیای بژیم 00:17:02.026 --> 00:17:06.021 هەمان ئەو جیهانەشە کە براکەم . دەیەوێت تیای بژی 00:17:06.021 --> 00:17:10.654 ئەگەر تەنها زانیاریتان هەبێت و ،چەند خوییەک بگۆڕن 00:17:10.654 --> 00:17:14.352 ئەگەین بەو جیهانەی کە . هەموو دەتوانین تیای بژین 00:17:15.071 --> 00:17:16.813 .زۆر سوپاستان دەکەم 00:17:16.813 --> 00:17:22.301 ( چەپڵە لێدان )