پێم وایە پلیکانە یەکێکە لە هەستەوەرترین و ناسکترین ئەو شتە بەرجەستانەی کە ئەندازیارێک دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکات. (شتی بچووک. بیرۆکی گەورە) (دەیڤید ڕۆکوێل سەبارت بە پلیکانە) بە شێوەیەکی سادە، پلیکانە بریتیە لە ڕۆیشتن لە خاڵێک بۆ خاڵێکیتر لە بەرزیەکی جیاواز. پلیکانەکان زمانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەنگاوی پلیکانە، شتێکە کە پێی بە سەر دەکەویت. لاتیو، شتێکی ئاسۆییە کە دوو هەنگاوی پلیکانە لێک جیا دەکاتەوە. بەشێکی زۆر لە پلیکانەکان ڕۆخێک لە نەخلیسێنەریان هەیە. مەحەجەرەش، پلیکانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەو پارچانە، بە شێوەی جیاواز، پلیکانە پێک دەهێنن. پێم وایە پلیکانە لە بنەڕەتدا لەوەوە هاتووە کاتێک کەسێک دەڵێت: دەمەوێت لەم بەردە نزمەوە بچمە سەر ئەم بەردە بەرزە. خەڵک بە هەر شتێکی بەردەست هەڵگەڕاون وەک پردی هەڵواسراو، قادرمە و ڕێڕەوە سروشتیەکان کە لە سروشتدا بوونیان هەیە. پلیکانەکان لە کۆنەوە هەن وەک لە هەڕەمەکانی چیچین ئیتزا، ڕێڕەوەکانی شاخی تای لە چین، ئەمانە ڕێڕەوێک بوون بۆ بەسەر کەوتن، کە خەڵک بۆ پەرستش و خۆ پاراستن ڕوویان تێکردون. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەندازیاری، پلیکانەکان زیاتر لەبار بوون. لە ماددەی جیاواز درووست دەکرێت. پلیکانەی شێوە هێڵ و لوولوپێچ هەیە. لە ناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵیش هەیە. دیارە کە لە تەنگانەدا بە هانامانەوە دێن. بەڵام پلیکانە شێوازێکی دەربڕینی هونەرە. ئێمە بە درێژایی پلیکانە بەسەر دەکەوین، شێوەی پەیژەکە خێراییمان، هەستمان و سەلامەتیمان دیاری دەکات پەیوەندی و کاردانەوەمان لەگەڵ بۆشایی دەروبەرمان ڕێک دەخات. بۆ یەک چرکە بیر لە هاتنە خوارەوەیەکی ئارام بە پلیکانەیەک بکەوە وەک ئەو پەیژەیی کتێبخانەی گشتیی نیوۆرک. لەم هەنگاوانەدا، دەتوانیت چاو لە شەقام و خەڵکی دەوروبەریش بکەیت، هاتنەخوارەوەکەت ئارام و لەسەرخۆیە، چونکە هەنگاوەکانی پلیکانەکە زۆر فراوانن. ئەمە هەستێکی جیاوەزە لە هاتنەخوارەوە لە پەیژەیەکی تەسکی وەک پلیکانەی یانەکانی خواردنەوە کە دەخزێیتە ناو هۆڵی یانەکە. لەم جۆرە پلیکانانەدا ڕۆخیەکانیان بەرزن بۆ ئەوەی خێراتر بێیتە خوارەوە. پلیکانەکان شانۆیەکی باڵان. بیر لە نیشاندەری پلیکانەکان لە سەنتەری گراند سێنتراڵ و ئەستێرەی ئەم کاتە، بکەنەوە. دەشێت پلیکانە پاڵەوانانەش بێت. ئەوانەی دوای هێرشەکانی 9/11 تێکنەشکان و هێرشەکانی سەر باڵەخانەی بازرگانی جیهان ناونران بە پلیکانە ڕزگاربووەکان، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕزگاربوونی سەدان خەڵک بینی. بەڵام پلیکانەی بچووک دەشێت کاریگەری گەورەیان هەبێت. لێژایی ئەو شوێنەیە کە دراوسێکان کۆدەبنەوە، گوێ لە میوزک دەگرن و سەیری جووڵەی شار دەکەن. بۆ من دڵفڕێنە کە خەڵک دەبینم لەسەر پلیکانەکان یەکتر دەبینن. پێموایە پێداویستیە قووڵەکانی مرۆڤ پڕدەکەنەوە لە درووست کردنی ژیان لەو بۆشاییانە نەک تەنها لە دەشتاییەکان. ئەگەر دەتوانیت لە ناوەڕاستی پلیکانە دابنیشیت، تۆ لە شوێنێکی جادوویت.