لە چرکەساتی وەچەرخاندا...
ساڵی ١٩٠٥ە و باکووری کالیفۆرنیایە.
فڕان ئیپەرسن تەمەنی ١١ ساڵە.
لە هەیوانی ماڵەکەیان دانیشت بوو،
خەریکی دروست کردنی خواردنەوە بوو
کە ئێستا زۆر بەناوبانگە.
تۆزی سۆدای شەکری لە پەرداخێک ئاو دەکات
و بە پارچە دارێکی باریک لێکی دەدات.
بە ڕونی دیار نییە کە ٢٤ کاژێری داهاتوو
چۆن بووە،
بەڵام دەتوانین بڵێین کە شتیك
سەرنجی فڕانکی ڕاکێشەوە
و وازی لە خواردنەوەکە هێناوە بە
پارچە دارەکەوە تیایدا.
دوای شەوێکی ساردی کەنداوەکە،
بۆ بەیانی دواتر، فڕانک خواردنەوەکەی بینی
کە بەستوویەتی.
بەڵام لە بری ئەوەی فڕێی بدات،
بە دارەکەی کە جێ مابوو لە ناویدا،
خواردنەوە بەستووەکەی لە پەرداخەکە دەر کرد
پاشان دەستی کرد بە لێسانەوەی.
زۆر دڵی پێی خۆش بوو،
فڕانک خواردنەوەی بەستووی بۆ
هاوڕێکانی دروست کرد،
پاشان کە گەورە بوو، ناوی لێنا
Eppsicles واتا چلورە و دەستی کرد
بە فرۆشتنییان،
ناوەکەی لە ناوی خۆی و وشەی
ئایسکل دروستکرد.
دواتر ئاشکرایە کە
کوڕەکانی فڕانک، ناوەکەیان کرد بە پۆپیسکل.
ئەوانیش ناوەکەیان لە وشەکانی
Lollipop و Icicle وەرگرت.
بێ گوێدانە ئەوەی ناوەکەی لە کوێوە هاتووە،
پۆپیسکڵ تا ئێستا بوونی هەیە.
ساڵانە نزیکەی ٢ بلیۆن پۆپیسکڵ دەفرۆشرێت.