0:00:00.000,0:00:02.000 من چیرۆك بێژم 0:00:02.000,0:00:05.000 پێم خۆشە چەند چیرۆکێکی تایبەتی خۆمتان بۆ باس بکەم 0:00:05.000,0:00:10.000 دەربارەی ئەوەی کە من حەزدەکەم پێی بڵێم مەترسی چیرۆکی تەنیا 0:00:10.000,0:00:14.000 لە شوێنی زانکۆی خۆرهەڵاتی نێجیریا گەورە بووم. 0:00:14.000,0:00:17.000 دایکم ئەیوت کە لە تەمەنی دوو ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کردووە، 0:00:17.000,0:00:22.000 هەرچەندە بڕوام وایە چوار ساڵی دەشێت نزیکتر بێت لە ڕاستییەوە 0:00:22.000,0:00:24.000 کەواتە من خوێنەرێکی کۆنم، وە ئەوەی دەمخوێندەوە 0:00:24.000,0:00:27.000 کتێبی منداڵانی بەریتانی و ئەمەریکی بوو 0:00:27.000,0:00:30.000 وە هەروەها نوسەرێکی کۆنیشم 0:00:30.000,0:00:34.000 کاتێك دەستم بە نوسین کرد، نزیکەی حەوت ساڵ دەبووم 0:00:34.000,0:00:36.000 چیرۆکەکان بە قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ ڕووندەکرانەوە 0:00:36.000,0:00:39.000 کە دایکە داماوەکەم ناچار بوو بیخوێنێتەوە 0:00:39.000,0:00:43.000 بەتەواوی ئەو جۆرە چیرۆکانەم دەنوسی کە دەم خوێندەوە 0:00:43.000,0:00:48.000 هەموو کەسایەتییەکان سپی بوون و دوو چاوی شینیان هەبوو 0:00:48.000,0:00:50.000 لە ناو بەفردا یارییان دەکرد 0:00:50.000,0:00:52.000 سێویان دەخوارد 0:00:52.000,0:00:54.000 وە دەربارەی کەشوهەوا زۆر قسەیان دەکرد 0:00:54.000,0:00:56.000 چەند جوان بوو 0:00:56.000,0:00:58.000 کاتێك کە خۆر هەڵدەهات 0:00:58.000,0:01:00.000 پێکەنین 0:01:00.000,0:01:03.000 ئێستا، لەگەڵ ئەو ڕاستیەشدا کە من لە نێجیریا دەژیام 0:01:03.000,0:01:07.000 هەرگیز نەچومەتە دەرەوەی نێجیریا 0:01:07.000,0:01:10.000 بەفر نەدەباری، مانگۆمان دەخوارد، جۆرە میوەیەکە 0:01:10.000,0:01:12.000 وە هەرگیز دەربارەی کەشوهەوا قسەمان نەکردووە 0:01:12.000,0:01:14.000 لەبەرئەوەی پێویستی نەدەکرد 0:01:14.000,0:01:17.000 هەروەها کەسایەتییەکان خواردنەوەیەکی زۆری بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە 0:01:17.000,0:01:19.000 لەبەرئەوەی ئەو کەسایەتیانەی لە کتێبە بەریتانیەکاندا خوێندمەوە 0:01:19.000,0:01:21.000 بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە 0:01:21.000,0:01:24.000 گرنگ نەبووە و هیچ بیرۆکەیەکم نەبووە کە بیرەی (جەنجەفیل)چی بوو 0:01:24.000,0:01:25.000 (پێکەنین) 0:01:25.000,0:01:28.000 بۆ دوای چەند ساڵێك، ئارەزویەکی نا ئومێدانەم هەبووە 0:01:28.000,0:01:30.000 بۆ تام کردنی بیرەی جەنجەفیل 0:01:30.000,0:01:32.000 بەڵام ئەمە چیرۆکێکی ترە 0:01:32.000,0:01:34.000 ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو ، بە بۆچوونی من 0:01:34.000,0:01:37.000 چەند هەستیار و بێهێزین 0:01:37.000,0:01:39.000 لە ڕاستی چیرۆکەکاندا 0:01:39.000,0:01:41.000 بەتایبەتی وەك منداڵان 0:01:41.000,0:01:43.000 لەبەرئەوەی هەموو ئەو کتێبانەی کە خوێندومەتەوە ئەوانە بوون 0:01:43.000,0:01:45.000 کە کارەکتەرەکانیان بیانی بوون 0:01:45.000,0:01:47.000 باوەڕم بەوە هێنا کە کتێبەکان 0:01:47.000,0:01:50.000 لە سروشتیاندا دەبێت ئەکتەری بیانییان تێدا بێت 0:01:50.000,0:01:52.000 هەروەها دەربارەی شتانێك بن 0:01:52.000,0:01:55.000 کە خۆم نەمدەزانی پێناسەیان بکەم 0:01:55.000,0:01:59.000 شتەکان گۆڕا کاتێك کتێبی ئەفەریقیم خوێندەوە 0:01:59.000,0:02:01.000 بەشێکی زۆر لەوانە بەردەست نەدەکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا 0:02:01.000,0:02:03.000 دۆزینەوەیان ئاسان نەبوو وەك کتێبە بیانییەکان 0:02:03.000,0:02:07.000 بەڵام بەهۆی نوسەرەکانی وەك چینوا ئاچیبی و کامارا لای 0:02:07.000,0:02:09.000 ئەمانە بونە هۆی ئەوەی کە بیرکرنەوەکانم بگۆڕێن دەربارەی 0:02:09.000,0:02:11.000 ئەدەب. 0:02:11.000,0:02:13.000 بۆم دەرکەوت کە کەسانی وەك من 0:02:13.000,0:02:15.000 کچانێک بە پێستێکی رەنگ نەستەلەییەوە 0:02:15.000,0:02:18.000 هەروەها قژێکی سەیری کە وەک کلکی ئەسپی لێ نەدەهات 0:02:18.000,0:02:20.000 دەکرێت لە ئەدەب دا بوونیان هەبێت 0:02:20.000,0:02:24.000 دەستم کرد بە نوسین دەربارەی ئەو شتانەی کە دەمناسینەوە 0:02:24.000,0:02:28.000 ئێستا، ئەو کتێبە ئەمەریکی و بەریتانییانەم خۆش دەوێت کە خوێندومەتەوە 0:02:28.000,0:02:32.000 ئەندێشەیان گۆڕیم. جیهانی تازەیان بۆ کردمەوە 0:02:32.000,0:02:34.000 بەڵام سەرئەنجامەکەی 0:02:34.000,0:02:36.000 ئەوە بوو کە من نەمدەزانی کەسانی وەک من 0:02:36.000,0:02:38.000 لە ئەدەبدا بوونیان هەیە 0:02:38.000,0:02:42.000 کەواتە دۆزینەوەی نوسەرە ئەفەریقییەکان ئەمەی بۆ من کرد: 0:02:42.000,0:02:45.000 پاراستیانم لە هەبوونی تەنها یەک چیرۆک 0:02:45.000,0:02:47.000 دەربارەی ئەوەی کتێب چییە 0:02:47.000,0:02:50.000 من لە خێزانێکی مامناوەندی نەریتی سادەی نێجیریاوە هاتووم 0:02:50.000,0:02:52.000 باوکم پڕۆفیسۆر بوو 0:02:52.000,0:02:55.000 دایکم بەڕێوەبەر بوو 0:02:55.000,0:02:58.000 کەواتە ئێمە بنچینەیەکمان هەبووە 0:02:58.000,0:03:03.000 لەیارمەتی دانی خێزانی، کە زۆربەیان لە لادێکانی نزیکەوە هاتبوون 0:03:03.000,0:03:07.000 کە بووم بە هەشت ساڵ کوڕێکمان هێنا کە ئیشی ماڵمان بۆ بکات 0:03:07.000,0:03:09.000 ناوی فیدی بوو 0:03:09.000,0:03:12.000 تەنها شتێك کە دایکم پێی وتین دەربارەی ئەو 0:03:12.000,0:03:15.000 ئەوە بوو کە خێزانەکەیان زۆر هەژارە 0:03:15.000,0:03:17.000 دایکم یام و برنجی بۆ دەناردن 0:03:17.000,0:03:20.000 هەروەها جلە کۆنەکانیشمانی دەنارد بۆ خانەوادەکەی 0:03:20.000,0:03:22.000 کاتێك نانی ئێوارەم تەواو نەدەکرد دایکم دەیوت 0:03:22.000,0:03:27.000 نانەکەت تەواو بکە! نازانیت؟ خەڵکانێك وەك خانەوادەکەی فیدی هیچیان نییە 0:03:27.000,0:03:31.000 لەبەرئەوە هەستم بە بەزەیی زۆر دەکرد بەرامبەر خانەوادەکەی فیدی 0:03:31.000,0:03:34.000 پاشان شەممەیەك چوین بۆ لادێکەیان بۆ سەردان 0:03:34.000,0:03:38.000 دایکی شێوە سەبەتەیەکی جوانی پیشان داین 0:03:38.000,0:03:41.000 لە ڕیشاڵی رەنگ کراو دروستکرا بوو کە براکەی دروستی کردبوو 0:03:41.000,0:03:43.000 ڕاچڵەکیم 0:03:43.000,0:03:46.000 بە بیرمدا نەهاتبوو کە هیچ کەس لە خانەوادەکەی 0:03:46.000,0:03:49.000 بتوانن شتێك دروست بکەن 0:03:49.000,0:03:52.000 هەموو ئەوەی دەربارەی ئەوان بیستبووم ئەوە بوو کە ئەوان چەندە هەژارن 0:03:52.000,0:03:54.000 لەبەر ئەوە مەحاڵ بوو بوو لام کە ئەوان ببینم 0:03:54.000,0:03:57.000 وەك هەرشتێکی تر بێجگە لە هەژاری 0:03:57.000,0:04:01.000 هەژاری ئەوان تاکە بابەتی چیرۆکەکەی من بوو دەربارەیان 0:04:01.000,0:04:03.000 ساڵانێک دواتر، بیرم لەوە دەکردەوە کاتێك نێجیریام بە جێ هێشت و 0:04:03.000,0:04:06.000 چوم بۆ زانکۆ لە وویلایەتە یەکگرتووەکان 0:04:06.000,0:04:08.000 ١٩ ساڵ بووم. 0:04:08.000,0:04:12.000 هاوژورە ئەمەریکییەکەم حەپەسابوو لە من 0:04:12.000,0:04:15.000 پرسیاری دەکرد لەکوێ فێر بووم کە ئاوا بەباشی قسە بکەم بە ئینگلیزی 0:04:15.000,0:04:17.000 شڵەژابوو کاتێك دەم وت کە نێجیریا 0:04:17.000,0:04:22.000 زمانی ئینگلیزی زمانی ڕەسمی قسە کردنیانە 0:04:22.000,0:04:26.000 داوای دەکرد ئەگەر بتوانێت گوێ لەوە بگرێت کە ئەو پێی دەوت مۆسیقای هۆزی 0:04:26.000,0:04:28.000 بەم شێوەیە زۆر بێ هیوا دەبوو 0:04:28.000,0:04:30.000 کاتێك شریتی مارییا کاریم لێدەدا 0:04:30.000,0:04:33.000 (پێکەنین) 0:04:33.000,0:04:35.000 وای دەزانی کە من نازانم 0:04:35.000,0:04:38.000 ئاگردان بەکار بهێنم 0:04:38.000,0:04:40.000 ئەوەی سەری سوڕماندم ئەوە بوو: ئەو بەداخەوە بوو بۆ من 0:04:40.000,0:04:42.000 تەنانەت پێش ئەوەی منیشی بینیبێت 0:04:42.000,0:04:46.000 ڕوانینی ئەو بۆ من ،وەك ئەفەریقییەك 0:04:46.000,0:04:50.000 جۆرێک بوو لە خۆ بەزل زانین، بەزەیی 0:04:50.000,0:04:53.000 هاو ژوورەکەم تەنیایەک چیرۆکی هەبوو لەسەر ئەفەریقا 0:04:53.000,0:04:56.000 چیرۆکێکی تەنیای کارەساتاوی 0:04:56.000,0:04:58.000 لەم چیرۆکە تەنیایەدا هیچ ڕێتێچونێک نەبوو 0:04:58.000,0:05:02.000 کە ئەفەریقییەکان وەک ئەو وابن، بە هەر شێوەیەک بێت 0:05:02.000,0:05:05.000 هیچ ڕێتێچونێك نییە کە هەستەکەی ئاڵۆزتر بێت لە بەزەیی 0:05:05.000,0:05:09.000 هیچ رێتێچونێك نییە لە بارەی یەکسانی مرۆڤەکانەوە 0:05:09.000,0:05:11.000 پێویستە ئەوە بڵێم پێش ئەوەی بچم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان 0:05:11.000,0:05:14.000 هەستیارانە خۆم وەك ئەفەریقییەك نەناسیبوو 0:05:14.000,0:05:17.000 بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرکاتێك وتووێژێك هەبوایە دەربارەی ئەفەریقا ،خەڵک ئاماژەیان بۆ من دەکرد 0:05:17.000,0:05:21.000 لە کاتێکدا من هیچ شتێكم نەدەزانی دەربارەی شوێنێك وەك نامیبیا 0:05:21.000,0:05:23.000 بەڵام من بۆ ئەوە نەهاتووم کە قایل ببم بەم ناسنامە تازەیەم 0:05:23.000,0:05:26.000 لە زۆربەی ڕوەکانەوە بیرم لە خۆم دەکردەوە وەک ئەفەریقییەک. 0:05:26.000,0:05:28.000 هەرچەندە هێشتا بە تەواوەتی توڕە دەبم کاتێك 0:05:28.000,0:05:30.000 کە ئاماژە بە ئەفەریقا دەکرێت وەك وڵاتێك 0:05:30.000,0:05:34.000 تازەترین نمونە بۆ ئەمە بریتیە لە گەشتێکی ئاسمانی سەیر 0:05:34.000,0:05:36.000 لە لۆگۆس دوو ڕۆژ لەمەو پێش، کە تیایدا 0:05:36.000,0:05:38.000 ئاگاداری کرا لە گەشتی ئاسمانی ڤێرجن 0:05:38.000,0:05:43.000 دەربارەی یارمەتی خێرخوازانە لە هند و ئەفریقا و وڵاتانی تر 0:05:43.000,0:05:44.000 (پێکەنین) 0:05:44.000,0:05:48.000 دوای ئەوەی چەند ساڵێکم بەسەر برد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک ئەفەریقییەک 0:05:48.000,0:05:52.000 لە وەڵام دانەوەی هاوژوورەکەم تێئەگەشتم 0:05:52.000,0:05:55.000 ئەگەر لە نێجیریا گەورە نەبومایە، وە ئەگەر ئەو شتانەی کە دەیزانم دەربارەی ئەفەریقا 0:05:55.000,0:05:57.000 تەنها لە چەند وێنەیەکی باوەوە پێی ئاشنا بومایە، 0:05:57.000,0:06:00.000 هەروەها منیش بیرم لە ئەفەریقا دەکردەوە وەک ناوچەیەکی 0:06:00.000,0:06:04.000 دەشتایی جوان،وە شوێنی ئاژەڵە جوانەکان 0:06:04.000,0:06:06.000 لەگەڵ شوێنی خەڵکە تێنەگەیشتووەکان، 0:06:06.000,0:06:09.000 کە بە بێهەستانە دەجەنگێن و دەمرن بەهۆی برسێتی و ئایدزەوە 0:06:09.000,0:06:12.000 توانایان نیە کە بدوێن دەربارەی خۆیان 0:06:12.000,0:06:14.000 چاوەڕوانن تا ڕزگار دەکرێن 0:06:14.000,0:06:17.000 لەلایەن بیانییەکی سپی بەخشندەوە 0:06:17.000,0:06:19.000 ئەگەر وا بووایە ،ئەفەریقییەکانم بە هەمان شێوە دەبینی 0:06:19.000,0:06:23.000 کە من بە منداڵی خێزانەکەی فیدیم دەبینی 0:06:23.000,0:06:27.000 ئەم چیرۆکە ئەفەریقیە تەنیایە، وا هەست دەکەم لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاواوە هاتبێت 0:06:27.000,0:06:29.000 لێرەدا وتەیەک هەیە کە هی 0:06:29.000,0:06:32.000 بازرگانێکی لەندەنیە کە ناوی جۆن لۆکە 0:06:32.000,0:06:35.000 کە بەکەشتی چارۆکەدار ڕۆشتوە بۆ ڕۆژئاوای ئەفەریقا لە ساڵی ١٥٦١ 0:06:35.000,0:06:40.000 زۆری ڕووداوەکانی گەشتەکەی پاراستووە 0:06:40.000,0:06:42.000 دوای ئەوە ئاماژەی دەکرد بۆ ئەفەریقیە ڕەشەکان 0:06:42.000,0:06:44.000 وەک ئەو وەحشانەی کە ماڵیان نیە 0:06:44.000,0:06:48.000 نوسیویەتی "هەروەها ئەوان خەڵکێکن کە ئەقڵیان نیە 0:06:48.000,0:06:53.000 دەم و چاویان لەسنگیاندایە 0:06:53.000,0:06:55.000 پێکەنینم دەهات هەرکاتێک کە ئەمەم دەخوێندەوە 0:06:55.000,0:06:59.000 پێویستە لەسەر یەکێک بیرۆکەکانی جۆن لۆک بەرز بنرخێنێت 0:06:59.000,0:07:01.000 بەڵام ئەوەی گرنگە دەربارەی نوسینەکەی ئەوەیە کە 0:07:01.000,0:07:03.000 بنەمای 0:07:03.000,0:07:06.000 :دابونەریتی گێڕانەوەی چیرۆکە ئەفەریقییەکان لە ڕۆژ ئاوادا پێکدەهێنێت 0:07:06.000,0:07:09.000 دابونەریتێک لە بیابانی لاوەکی ئەفریقا کە شوێنی شتە خراپەکانە 0:07:09.000,0:07:11.000 شتە جیاوازەکان. شوێنی تاریکییەکان 0:07:11.000,0:07:15.000 شوێنی ئەو کەسانەی، وەک شاعیر 0:07:15.000,0:07:17.000 ڕودیارد کیپلینگ بە وشە جوانەکانی دەڵێت 0:07:17.000,0:07:20.000 نیوە شەیتان و نیوە منداڵن 0:07:20.000,0:07:23.000 بۆیە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە هاو ژوورە ئەمەریکییەکەم 0:07:23.000,0:07:25.000 بەدرێژایی ژیانی 0:07:25.000,0:07:27.000 بە شێوازی جیاواز ئەم تەنها چیرۆکەی 0:07:27.000,0:07:29.000 بیستووە و بینیوە 0:07:29.000,0:07:31.000 هەروەک ئەو پرۆفیسۆرەی 0:07:31.000,0:07:36.000 کە جارێکیان پێی وتم ڕٶمانەکەم " ئەفەریقی ڕەسەن " نییە 0:07:36.000,0:07:38.000 تەواو هیوادار بوم کە بڵێم کۆمەڵێک شتی 0:07:38.000,0:07:40.000 هەڵە هەیە لە ڕۆمانەکەدا 0:07:40.000,0:07:44.000 هەڵەی تێدا بوو لە کۆمەڵێک شوێندا 0:07:44.000,0:07:46.000 بەڵام من تەواو بڕوام نەدەکرد کە ئەوە هەڵە بووبێت 0:07:46.000,0:07:49.000 لە بەدەست هێنانی شتێک کە پێی دەوترا ئەفریقییە ڕەسەنەکان 0:07:49.000,0:07:51.000 لە ڕاستیدا نەم دەزانی 0:07:51.000,0:07:54.000 ئەفریقییە ڕەسەنەکان چی بوون 0:07:54.000,0:07:56.000 پڕۆفیسەرەکەم ئەوەی پێ وتم کە کەسایەتییەکان 0:07:56.000,0:07:58.000 زۆر لەو دەچن 0:07:58.000,0:08:00.000 پیاوانی خوێندەواری چینی مامناوەند بوون 0:08:00.000,0:08:02.000 کەسایەتییەکانم ئۆتۆمبێلییان لێدەخووڕی 0:08:02.000,0:08:05.000 ئەوان لە برسا نەمردبوون 0:08:05.000,0:08:09.000 لەبەر ئەوە ئەوان ئەفریقییە ڕەسەنەکان نین 0:08:09.000,0:08:12.000 بەڵام پێویستە بەخێرایی ئەوەی بۆ زیاد بکەم کە منیش تاوانبارم 0:08:12.000,0:08:15.000 لە پرسیارەکانی تاکە چیرۆکەکەدا 0:08:15.000,0:08:19.000 چەند ساڵێکی کەم لەمەو پێش گەشتم کرد لەئەمەریکاوە بەرەو مەکسیک 0:08:19.000,0:08:21.000 کەش و هەوای سیاسی لە ئەمەریکا لەو کاتەدا ئاڵۆز بوو 0:08:21.000,0:08:25.000 چەند دەنگۆیەک هەبوو دەربارەی گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن 0:08:25.000,0:08:27.000 هەروەکو زۆربەی جار لە ئەمریکا ڕوو دەدات 0:08:27.000,0:08:30.000 کۆچکردن بەهەمان شێوە بوو لەگەڵ مەکسیکدا 0:08:30.000,0:08:32.000 چیرۆکی بێکۆتا هەبوو لە مەکسیک 0:08:32.000,0:08:34.000 ئەو خەڵکەی لەوێ بوون 0:08:34.000,0:08:36.000 لەژێر سایەی سیستەمی تەندروستی و 0:08:36.000,0:08:38.000 بەنهێنی بە سنورەکاندا دەپەڕینەوە 0:08:38.000,0:08:42.000 دەستگیر کردنیان لە سنور ،شتی تری لەم بابەتە 0:08:42.000,0:08:46.000 بیرم دێت یەکەم ڕۆژ کە پیاسەم دەکرد لە گوادالاجارا 0:08:46.000,0:08:48.000 سەیری خەڵکم دەکرد کە دەچوون بۆ ئیش 0:08:48.000,0:08:50.000 دەستیان دەکرد بە ژیانی خۆیان لە بازاڕەکاندا 0:08:50.000,0:08:53.000 جگەرەیان دەکێشا، پێدەکەنین 0:08:53.000,0:08:56.000 بیرمە یەکەم جار هەستم بە کەمێک سەرسوڕمان دەکرد 0:08:56.000,0:08:59.000 دواتر لە شەرما نقوم بوو بووم 0:08:59.000,0:09:02.000 بۆم دەرکەوت کە زۆر نقوم بووم 0:09:02.000,0:09:04.000 لەناو میدیاکانی مەکسیک دا 0:09:04.000,0:09:06.000 ئەوان بوو بوونە یەک یەک شت لە مێشکمدا 0:09:06.000,0:09:09.000 کە ئەویش کۆچەرە پیسەکان بوون 0:09:09.000,0:09:11.000 تەنها چیرۆکێکم لا دروست بوو لەسەر مەکسیکییەکان 0:09:11.000,0:09:14.000 زۆر زۆر شەرمم لەخۆم دەکرد 0:09:14.000,0:09:16.000 کەواتە ئاوا تاکە چیرۆکێک دروست دەکرێت 0:09:16.000,0:09:19.000 نیشانی خەڵکێکی بدەیت وەک یەک شت 0:09:19.000,0:09:21.000 تەنها وەک یەک شت 0:09:21.000,0:09:23.000 دووبارە و دووبارە 0:09:23.000,0:09:26.000 ئەوە ئەو شتە بوو کە پێی دەگەیشتن 0:09:26.000,0:09:28.000 شتێکی مەحاڵە باسی تەنها چیرۆکێک بکەیت 0:09:28.000,0:09:31.000 بە بێ ئەوەی قسە بکەیت دەربارەی هێز 0:09:31.000,0:09:33.000 وشەیەک هەیە، وشەی ئیگبۆیی 0:09:33.000,0:09:35.000 کە بیری لێدەکەمەوە هەموو جارێک کە بیر لە 0:09:35.000,0:09:38.000 پێکهاتەی هێز لە جیهاندا دەکەمەوە. ئەو وشەیە "نکالی" یە 0:09:38.000,0:09:40.000 ناوێکە بە هەڕەمەکی وەردەگێڕدرێت 0:09:40.000,0:09:43.000 بۆ "ئەوەی مەزن تر بیت لە یەکێکی تر" 0:09:43.000,0:09:46.000 وەکو جیهانی ئابوری و سیاسی ئێمە 0:09:46.000,0:09:48.000 چیرۆکەکانیش بەپێی 0:09:48.000,0:09:51.000 یاساکانی نکالی پێناس دەکرێن 0:09:51.000,0:09:53.000 چۆن دەگێڕدرێنەوە ، کێ دەیانگێڕێتەوە 0:09:53.000,0:09:56.000 کاتێک پێیان وتراوە، چیرۆکێکی زۆریان پێ وتراوە 0:09:56.000,0:10:00.000 دەکەوێتەوە سەر هێز 0:10:00.000,0:10:03.000 هێز توانایەکە نەک تەنها بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی کەسێکی تر 0:10:03.000,0:10:07.000 بەڵکو بۆ تەواو کردنی چیرۆکی ئەو کەسەیە 0:10:07.000,0:10:09.000 شاعیری فەلەستینی مورید بارغوثی دەنوسێت 0:10:09.000,0:10:12.000 ئەگەر بتەوێت شتێک لە کەسێک بسەنیت 0:10:12.000,0:10:15.000 سادەترین ڕێگە بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەوانە 0:10:15.000,0:10:18.000 وە دەستپێکردن بە 'دووەم' 0:10:18.000,0:10:22.000 چیرۆکەکە دەست پێ بکەیت بە نیشان دانی ئەمەریکیە ڕەسەنەکان 0:10:22.000,0:10:25.000 نەک بەوانەی کە چوون بۆ بەریتانیا 0:10:25.000,0:10:28.000 ئەوکاتە بە تەواوی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت 0:10:28.000,0:10:30.000 چیرۆکەکە دەست پێ بکە بە 0:10:30.000,0:10:32.000 ڕووخانی دەوڵەتی ئەفریقا 0:10:32.000,0:10:36.000 نەک بە دۆزینەوەی داگیرکاری دەوڵەتی ئەفریقا دەست پێ بکەین 0:10:36.000,0:10:40.000 ئەو کاتە تۆ بەتەواوەتی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت 0:10:40.000,0:10:42.000 لەم دواییانەدا کاتێک قسەم لە زانکۆیەکدا دەکرد 0:10:42.000,0:10:44.000 خوێندکارێک پێی وتم 0:10:44.000,0:10:46.000 ئەوە جێگەی شەرمە 0:10:46.000,0:10:49.000 کە پیاوە نێجیرییەکان ئازاری جەستەییان داوە 0:10:49.000,0:10:52.000 وەکو کەسایەتی باوکەکە لە ڕۆمانەکەمدا 0:10:52.000,0:10:54.000 منیش ئەوەم پێ وت کە ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە 0:10:54.000,0:10:56.000 ناوی دەرونی ئەمریکییەکان بوو 0:10:56.000,0:10:58.000 پێکەنین 0:10:58.000,0:11:00.000 ئەوە وەکو شەرمەزارییەک وابوو 0:11:00.000,0:11:03.000 کە گەنجە ئەمریکییەکان بە بەردەوامی بکوژ بوون 0:11:03.000,0:11:07.000 پێکەنین 0:11:07.000,0:11:13.000 چەپڵە 0:11:13.000,0:11:16.000 وەک دیارە من ئەمەم لە شێوەی وەڕز کردنێکی نەرم ونیانانەدا وت 0:11:16.000,0:11:18.000 پێکەنین 0:11:18.000,0:11:20.000 بەڵام هەرگیز بۆ من ڕووی نەدا بوو کە بیر لەمە بکەمەوە 0:11:20.000,0:11:22.000 تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە 0:11:22.000,0:11:24.000 کە کەسایەتییەک ڕۆڵی تێدا دەبینێت کە بە بەردەوامی بکوژ بوو 0:11:24.000,0:11:26.000 بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو نوێنەری 0:11:26.000,0:11:28.000 هەموو ئەمریکییەکان بێت 0:11:28.000,0:11:31.000 ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە من کەسێکی باشترم لە خوێندکارە 0:11:31.000,0:11:34.000 بەڵکو بە هۆی کەلتوری ئەمریکا و توانای ئابوریەکەیەوەیە 0:11:34.000,0:11:36.000 ژمارەیەکی زۆر چیرۆکم هەبوو لەسەر ئەمریکا 0:11:36.000,0:11:40.000 ئەمانەم خوێندۆتەوە تایلەر، ئەبدیک، ستینبێک لەگەڵ گەیتسکیڵ 0:11:40.000,0:11:43.000 چیرۆکی تەنیام لەسەر ئەمرکا نەبووە 0:11:43.000,0:11:46.000 چەند ساڵێک لەمەوپێش فێر بووم کە نوسەرەکان پێشبینی ئەوەیان لێ دەکرێت 0:11:46.000,0:11:50.000 سەردەمی منداڵییان زۆر ناخۆش بووبێت 0:11:50.000,0:11:52.000 بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن 0:11:52.000,0:11:54.000 دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن بتوانیم 0:11:54.000,0:11:56.000 شتی خراپ دروست بکەم کە دایک و باوکم لەگەڵ من کردبێتیان 0:11:56.000,0:11:58.000 پێکەنین 0:11:58.000,0:12:02.000 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە من سەردەمی منداڵیم زۆر خۆش بوو 0:12:02.000,0:12:05.000 کە پڕ بوو لە پێکەنین و خۆشەویستی، لە چوار چێوەی خێزانێکی تووندوتۆڵدا 0:12:05.000,0:12:09.000 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باپیرانم مردبوون لە کەمپی ئاوارەکان 0:12:09.000,0:12:13.000 ئامۆزاکەم کە ناوی پۆڵ بوو گیانی لە دەست دابوو لەبەر ئەوەی چاودێری تەندروستی تەواوی پێنەگەشتبوو 0:12:13.000,0:12:16.000 یەکێک لە هاوڕی هەرە نزیکەکانم ئۆکۆلۆما گیانی لەدەست دا لە تێکشکانی فڕۆکەیەکدا 0:12:16.000,0:12:19.000 لەبەر ئەوەی ئاگر کوژێنەوەکەیان ئاوی پێویستی تێدا نەبوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە 0:12:19.000,0:12:22.000 من گەورە بووم لە ژێر سایەی حوکومەتێکی سەربازی زۆرداردا 0:12:22.000,0:12:24.000 کە ڕۆشنبیری تێیدا گرنگی پێ نەدەدرا 0:12:24.000,0:12:27.000 بۆیە هەندێ کات خێزانەکەم موچەیان وەرنەدەگرت 0:12:27.000,0:12:31.000 بۆیە کە مندال بووم دۆشاوی میوە لەپڕ لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانیانمان نەما 0:12:31.000,0:12:33.000 دواتر (کەرە) نەما 0:12:33.000,0:12:36.000 دواتر (نان) زۆر گران بوو 0:12:36.000,0:12:39.000 دواتر شیر کەم بوو، بۆیە بەشێکی کەممان بەردەکەوەت 0:12:39.000,0:12:42.000 لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە جۆرێک لە ترساندنی سیاسی 0:12:42.000,0:12:46.000 ژیانمانی داگیر کردبوو 0:12:46.000,0:12:48.000 هەموو ئەم چیرۆکانە منیان دروست کرد وە وایان لێ کردم کە بزانم من کێم 0:12:48.000,0:12:52.000 بەڵام سوور بوون تەنها لەسەر ئەم هەموو چیرۆکە ناخۆشانە 0:12:52.000,0:12:55.000 وایان لێ کردم کە بیرۆکەکانم ساف بکەم 0:12:55.000,0:12:57.000 وە سەیری ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکی تر بکەم 0:12:57.000,0:12:59.000 کە منیان پێکهێناوە 0:12:59.000,0:13:02.000 چیرۆکە تەنیاییەکە ئەو تاکە بیرۆکانە دروست دەکات 0:13:02.000,0:13:05.000 کێشەی دووبارەبوونەوەی بیرۆکەکانیش 0:13:05.000,0:13:07.000 ئەوە نییە کە ڕاست نین 0:13:07.000,0:13:09.000 بەڵکوو ناتەواوی بیرۆکەکانە 0:13:09.000,0:13:13.000 یەک چیرۆک دەکەنە تاکە چیرۆک 0:13:13.000,0:13:15.000 بێگومان ئەفریقا کیشوەرێکە کە پڕە لە کارەسات 0:13:15.000,0:13:19.000 یەکێک لەو کارەساتە گەورانە ئەو دەسترێژییە مەترسیدارە بوو کە لە کۆنگۆ ڕووی دا 0:13:19.000,0:13:21.000 وە ئەو ڕاستییەی کە 0:13:21.000,0:13:26.000 ٥٠٠٠ خەڵک داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ یەک ئیشی بێ مانا لە نێجیریا 0:13:26.000,0:13:29.000 بەڵام چیرۆکی تر هەیە کە دەربارەی کارەسات نین 0:13:29.000,0:13:33.000 وە ئەوەش شتێکی زۆر گرنگە، هەر وەک چۆن گرنگە کە دەربارەیان قسە بکەین 0:13:33.000,0:13:35.000 هەمیشە هەستم وا بووە کە مەحاڵە 0:13:35.000,0:13:38.000 کە بە تەواوی تێکەڵی شوێنێک یان کەسێک ببیت 0:13:38.000,0:13:42.000 بێ ئەوەی تێکەڵی چیرۆکەکانی ئەو شوێنە یان ئەو کەسە ببیت 0:13:42.000,0:13:45.000 سەرەنجامی تاکە چیرۆک 0:13:45.000,0:13:48.000 ئەمەیە: دزینی ئازادی و شکۆداری خەڵکە 0:13:48.000,0:13:52.000 وامان لێ دەکات کە بە زەحمەت لە یەکسانی مرۆڤایەتی تێ بگەین 0:13:52.000,0:13:55.000 ئەوەش دووپات دەکاتەوە کە ئێمە جیاوازین 0:13:55.000,0:13:57.000 وەک لەوەی کە لەیەک بچین 0:13:57.000,0:13:59.000 کەواتە چی دەبوو ئەگەر پێش گەشتەکەم بۆ مەکسیک 0:13:59.000,0:14:03.000 بە دوادا چونم بکردایە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن لە هەردوو 0:14:03.000,0:14:05.000 وڵاتی ئەمریکا و مەکسیك؟ 0:14:05.000,0:14:09.000 یاخود چی دەبوو ئەگەر دایکم بە ئێمەی بوتایە کە خێزانی فیدی هەژارن 0:14:09.000,0:14:11.000 لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئیش دەکەن؟ 0:14:11.000,0:14:13.000 یاخود چی دەبوو ئەگەر ئێمە کەناڵێکی ئەفریقی جیهانیمان هەبوایە 0:14:13.000,0:14:17.000 کە هەموو چیرۆکە جیاوازەکانی ئەفریقای پەخش بکردایە بۆ هەموو جیهان 0:14:17.000,0:14:19.000 چی دەبوو ئەگەر نوسەری نێجیری چینوا ئاچیبی ناوی کتێبەکەی 0:14:19.000,0:14:22.000 هاوسەنگییەک بۆ چیرۆکەکان، بووایە 0:14:22.000,0:14:25.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژورەکەم شتێکی بزانییایە دەربارەی بڵاوکەرە نێجیریەکە 0:14:25.000,0:14:27.000 موکتا باکارای 0:14:27.000,0:14:29.000 ئەو پیاوە بەتوانایەی کارەکەی بەجێ هێشت لە بانک 0:14:29.000,0:14:32.000 بۆ ئەوەی دوای خەونەکەی بکەوێت و دەست بکات بە دروست کردنی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە 0:14:32.000,0:14:36.000 ژیرییە نەریتییەکە ئەوە بوو کە نێیجیرییەکان ئەدەب ناخوێننەوە 0:14:36.000,0:14:38.000 موکاتا ڕازی نەبوو بەمە. ئەو هەستی کرد 0:14:38.000,0:14:40.000 ئەوانەی کە توانای خوێندنەوەیان هەیە دەخوێننەوە 0:14:40.000,0:14:44.000 ئەگەر ئەدەب گونجاو وبەردەست بکەیت بۆیان 0:14:44.000,0:14:47.000 ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی یەکەم ڕۆمانمی بڵاوکردەوە 0:14:47.000,0:14:50.000 ڕۆشتم بۆ کەناڵێکی تەلەفیزۆنی لە لاگۆس بۆ چاو پێکەوتنێک 0:14:50.000,0:14:53.000 ژنێک کە لەوێ ئیشی دەکرد وەک پەیامنێرێک هات بۆ لام و پێی وتم 0:14:53.000,0:14:56.000 لە ڕاستیدا من زۆر حەزم لە ڕۆمانەکەت بوو بەڵام حەزم لە کۆتاییەکەی نەبوو 0:14:56.000,0:14:59.000 پێویستە چیرۆکی بێ کۆتایی بنوسیت، ئەمە ئەوەیە کە ڕوو دەدات 0:14:59.000,0:15:02.000 پێکەنین 0:15:02.000,0:15:05.000 بەردەوام بوو لە قسە کردن و پێی وتم چی بنووسم لە کۆتاییەکەیدا 0:15:05.000,0:15:08.000 من تەنها شەیدای بیرۆکەکانی نەبووم بەڵکو زۆریش لە ژێر کاریگەریدا بووم 0:15:08.000,0:15:11.000 لێرەدا ئەو ژنە بەشێک بوو لە خەڵکی ئاسایی نێجیریا 0:15:11.000,0:15:14.000 کە پێشبینی نەدەکرا خوێندەوار بن 0:15:14.000,0:15:16.000 ئەو تەنها کتێبەکەی نەخوێندبووەوە بەڵکو خاوەندارێتی وەرگرتبوو 0:15:16.000,0:15:19.000 بەلایەوە ئاسایی بوو کە پێم بڵێت 0:15:19.000,0:15:21.000 چی بنووسم لە کۆتایی چیرۆکەکەدا 0:15:21.000,0:15:25.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی هاوڕێکەم فومی ئۆندا بیزانیایە 0:15:25.000,0:15:28.000 کە ژنێکی چاو نەترس بوو، میوانداری بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنی دەکرد 0:15:28.000,0:15:31.000 کە هەموو ئەو چیرۆکانە دیاری دەکات کە ئێمە بەلامانەوە پەسەندە بۆ لەبیر کردن؟ 0:15:31.000,0:15:35.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نەشتەرگەرییەکەی دڵم بیزانییایە 0:15:35.000,0:15:38.000 کە هەفتەی پێشوو بۆم ئەنجام درا لە نەخۆشخانەی لاگۆس؟ 0:15:38.000,0:15:42.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی مۆسیقای هاوچەرخی نێجیریا بیزانیایە 0:15:42.000,0:15:45.000 کە خەڵکێکی بەهرەمەندمان هەیە و گۆرانی دەڵێن بە ئینگلیزی و پیدگینی و 0:15:45.000,0:15:47.000 ئیگبۆ و یۆروبا و ئیجۆ 0:15:47.000,0:15:51.000 کە تێکەڵ کراون لە جەی زێت بۆ فێلا 0:15:51.000,0:15:54.000 وە بۆ بۆب مارلی و بۆ باپیرەکانیان 0:15:54.000,0:15:56.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی پارێزەرە ژنەکە بیزانیایە 0:15:56.000,0:15:58.000 کە بەم دواییانە ڕۆشت بۆ دادگا لە نایجیریا 0:15:58.000,0:16:00.000 بۆ بەرەنگار بوونەوەوی یاسا بێماناکان 0:16:00.000,0:16:03.000 کە دەبوو ژنەکان ڕەزامەندی هاوسەرەکانیان بەدەست بهێنن پێش ئەوەی کە 0:16:03.000,0:16:06.000 پاسپۆڕتەکانیان نوێ بکەنەوە 0:16:06.000,0:16:09.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نۆلیوود بیزانیایە 0:16:09.000,0:16:13.000 کە پڕە لە خەڵکی داهێنەر کە فیلمەکان بەرهەم دێنن سەڕەڕای کێشە تەکنیکییە سەیرەکانیش 0:16:13.000,0:16:15.000 فیلمەکان ئەوەندە بەناوباگن 0:16:15.000,0:16:17.000 کە بەڕاستی ئەوان باشترین نمونەی 0:16:17.000,0:16:20.000 بەرهەمە نایجیرییەکانن بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەوان چی بەرهەمم دەهێنن 0:16:20.000,0:16:23.000 چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی ئەو کەسەی شێوازی بەستنی قژمی بە جوانی دەکرد بیزانیایە 0:16:23.000,0:16:27.000 کەتازە دەستی کردووە بە بازرگانی فرۆشتنی قژی درێژکراو؟ 0:16:27.000,0:16:29.000 یاخود دەربارەی ملیۆنەها خەڵکی تری نێجیری 0:16:29.000,0:16:31.000 کە دەست دەکەن بە بەزرگانی و هەندێ جاریش سەرکەوتوو نابن 0:16:31.000,0:16:35.000 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە هیوایەتەکەیان ؟ 0:16:35.000,0:16:37.000 هەموو جارێک کە لە ماڵەوە دەبم ڕوبەڕوو دەبمەوە لەگەڵ 0:16:37.000,0:16:40.000 :سەرچاوە هەمیشەییەکانی بێزارکردن بۆ زۆربەی نایجیرییەکان 0:16:40.000,0:16:43.000 داڕوخانی ژێرخانی ئابوریمان، شکست هێنانی حوکومەتەکەمان 0:16:43.000,0:16:46.000 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خەڵک بێدەنگن و 0:16:46.000,0:16:49.000 گەشە دەکەن،بێ هاریکاری حوکومەتەکە 0:16:49.000,0:16:51.000 لەبری ئەوەی بەهۆی حکومەتەکەیانەوە بێت 0:16:51.000,0:16:54.000 خەڵک فێری نوسین دەکەم ل لاگۆس هەموو هاوینێک 0:16:54.000,0:16:57.000 زۆر شتێکی دڵ خۆش کەرە بۆ من کە خەڵکێکی زۆر دێن و داواکاری دەکەن 0:16:57.000,0:17:00.000 خەڵکێکی زۆریش بە پەرۆشن بۆ نوسین 0:17:00.000,0:17:02.000 بۆ ئەوەی چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە 0:17:02.000,0:17:05.000 من و بڵاو کەرە نێجیرییەکەم دەستمان کرد بە دروست کردنی دامەزراوەیەکی قازانج نەویست 0:17:05.000,0:17:07.000 کە ناوی متمانەی فارافینایە 0:17:07.000,0:17:10.000 ئێمە خەونی گەورەمان هەیە بۆ بنیاد نانی کتێب خانەکان و 0:17:10.000,0:17:12.000 جوان کردن و ئاوەدان کردنەوەی کتێب خانەکان کە هەن 0:17:12.000,0:17:15.000 بۆ ئەوەی کتێبەکان دابین بکەین بۆ خوێندنگاکان 0:17:15.000,0:17:17.000 کە هیچ شتێکیان نییە لە کتیب خانەکانیاندا 0:17:17.000,0:17:19.000 وە هەروەها ڕێکخستنی کاری زیاتر 0:17:19.000,0:17:21.000 لە بواری خوێندنەوە و نووسیندا 0:17:21.000,0:17:24.000 بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەپەرۆشن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانمان 0:17:24.000,0:17:26.000 چیرۆکەکان گرنگن 0:17:26.000,0:17:28.000 ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکەکان گرنگن 0:17:28.000,0:17:32.000 ئەو چیرۆکانەی کە بەکار هێنراون بۆ لێسەندنەوە و ڕق لێ هەڵگرتن 0:17:32.000,0:17:36.000 بەڵام چیرۆکەکان دەتوانن مرۆڤەکان بەهێز بکەن و بیانکەن بە مرۆڤ 0:17:36.000,0:17:39.000 چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندی خەڵکێک تێک بشکێنن 0:17:39.000,0:17:44.000 بەڵام لەلایەکی ترەوە چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندییەکان چاک بکەنەوە 0:17:44.000,0:17:46.000 نوسەری ئەمریکی ئەلیس والکەر ئەمەی نوسیوە 0:17:46.000,0:17:48.000 دەربارەی خزمەکانی کە لە باشور بوون 0:17:48.000,0:17:50.000 دواتر ڕۆشتبوون بەرەو باکور 0:17:50.000,0:17:52.000 خۆی بە وان ناساند لە کتیبێکدا کە دەربارەی 0:17:52.000,0:17:55.000 :ژیانی ئەوان لە باشوور کە بەجێیان هێشتووە 0:17:55.000,0:17:59.000 ئەوان لە دەوروپشتی یەکتر دانیشتبوون و کتێبیان بۆ خۆیان دەخوێندەوە 0:17:59.000,0:18:05.000 گوێیان لە من دەگرت کاتێک کتێبم دەخوێندەوە، ئەوە وەک ئەوە وابوو کە بەهەشتێک دەست کەوتبێت 0:18:05.000,0:18:08.000 حەزدەکەم کۆتایی ئەم گفتوگۆیە بەم بیرۆکەیە بهێنم: 0:18:08.000,0:18:11.000 کاتێک ئێمە تاکە چیرۆکەکە ڕەت دەکەینەوە 0:18:11.000,0:18:14.000 کاتێک تێ دەگەین کە هەرگیز تەنها یەک چیرۆک نییە 0:18:14.000,0:18:16.000 دەربارەی شوێنێک 0:18:16.000,0:18:18.000 ئەو کاتە وەک ئەوە وایە بەهەشتێکمان دەست کەوتبێت 0:18:18.000,0:18:20.000 سوپاس 0:18:20.000,0:18:28.000 چەپڵە