1 00:00:00,708 --> 00:00:02,018 چۆنن خەڵکینە؟ 2 00:00:02,042 --> 00:00:04,893 پێش هەموو شتێک، ناتوانم باوەڕکەم کە لەسەر سەکۆی تێدم. 3 00:00:04,917 --> 00:00:06,768 ئەمە زۆر گەورەیە. 4 00:00:06,792 --> 00:00:08,059 چونکە ئێستا، 5 00:00:08,083 --> 00:00:10,059 هەموو تاکێکی گووندەکەم سەیری ئەمە ئەکەن. 6 00:00:10,083 --> 00:00:12,976 بۆیە بێگومان، مارەییم بەرزبۆتەوە. 7 00:00:13,000 --> 00:00:14,726 ناوم ئادیۆلا فایهونە. 8 00:00:14,750 --> 00:00:16,018 خەڵکی نایجیریام. 9 00:00:16,042 --> 00:00:17,309 لە ئەمریکا ئەژیم، 10 00:00:17,333 --> 00:00:19,809 ڕۆژنامەنوسم، یان کۆمیدییەک، 11 00:00:19,833 --> 00:00:21,184 یان نوسەری گاڵتەپێکەر، 12 00:00:21,208 --> 00:00:22,934 هەر بەڕاستی ئەوەی بتانەوێت. 13 00:00:22,958 --> 00:00:25,393 من هەموو ژنێکم، هەموویەتی لە منا. 14 00:00:25,417 --> 00:00:29,476 بەرنامەیەکی یوتیوب پێشکەش ئەکەم بەناوی "هێشتنەوەی بە ڕاستی لەگەڵ ئادیۆلا." 15 00:00:29,500 --> 00:00:34,518 ئەم بەرنامەیە لەسەرخۆیە، و بەڕێزانەیە و ڕێگایەکی ڕەقە 16 00:00:34,542 --> 00:00:37,101 بۆ باسکردنی سەرکردە ئەفریقییە گەندەڵەکان. 17 00:00:37,125 --> 00:00:40,423 سەرۆک بوهاری: نازانم ژنەکەم سەر بە کام پارتە، 18 00:00:40,433 --> 00:00:42,184 بەڵام سەر بە چێشتخانەی ماڵەکەمە. 19 00:00:42,208 --> 00:00:43,643 ئادیۆلا: ئاه، ئای خوایە! 20 00:00:43,667 --> 00:00:45,268 هەندێک ئاوم ئەوێت -- 21 00:00:45,292 --> 00:00:46,583 وتم ئاوم ئەوێت! 22 00:00:48,833 --> 00:00:49,881 بینیتان؟ 23 00:00:49,885 --> 00:00:52,018 ڕاستییەکان لەبەر چاویان ئەهێڵمەوە، ها! 24 00:00:52,042 --> 00:00:54,726 بەتایبەتی کاتێک هەڵە ئەکەن، کە زۆر جار ڕووئەیات. 25 00:00:54,750 --> 00:00:57,643 ئەگەر بەرپرسێکی ئەفریقی سەیرم ئەکات، 26 00:00:57,667 --> 00:00:59,726 من باسی تۆ ناکەم بەڕێز. 27 00:00:59,750 --> 00:01:02,726 باسی هاوپیشەکەت ئەکەم، بەلێ. 28 00:01:02,750 --> 00:01:07,226 بۆیە ئەمە ئەکەم چونکە ئەفریقا هەموو شتێکی تیایە بۆ ئەوەی مەزن دەرچێت. 29 00:01:07,250 --> 00:01:08,684 ئەزانن، کە گەورەبووم باوەڕم وابوو 30 00:01:08,708 --> 00:01:11,809 کە ئەفریقا وەک کیشوەرێک زەبەلاحە. 31 00:01:11,833 --> 00:01:14,351 شارەزاییمان هەیە، زیرەکی، 32 00:01:14,375 --> 00:01:18,059 سەرچاوەی سرووشتی و هەموو شتێک زیاتر لە هەر کیشوەرێکی تر. 33 00:01:18,083 --> 00:01:21,893 ئەفریقا لەسەدا ٣١ی ئاڵتوونی جیهان و 34 00:01:21,917 --> 00:01:23,809 مانگانییس و یۆرانیۆم دابین ئەکات، 35 00:01:23,833 --> 00:01:26,976 لەسەدا ٥٧ی ئەڵماسی جیهان و 36 00:01:27,000 --> 00:01:29,184 لەسەدا ١٣ی نەوتی جیهان. 37 00:01:29,208 --> 00:01:32,184 هیچ هۆکارێکمان نییە بۆ پشت بەستن بە هاوکاری 38 00:01:32,208 --> 00:01:35,809 یان قەرزکردنی پارە لە چین یان بانقی جیهانی. 39 00:01:35,833 --> 00:01:37,268 بەڵام بێ سەرکردەی باش، 40 00:01:37,292 --> 00:01:41,518 وەک داڵێک واین کە نازانێت ئەتوانێت بفڕێت، 41 00:01:41,542 --> 00:01:43,351 جا وەرە بچێتە ئاسمان. 42 00:01:43,375 --> 00:01:45,809 ئەفریقا وەک زەبەلاحێکی نوستوو وایە. 43 00:01:45,833 --> 00:01:49,184 ئێستا ڕاستییەکە ئەوەیە، من ئەمەوێ ئەم زەبەلاحە خەبەرکەمەوە، و 44 00:01:49,208 --> 00:01:51,309 لەبەر ئەوەیە جلە پیسەکان هەڵئەخەم 45 00:01:51,333 --> 00:01:53,393 بۆ ئەوانەی بەرپرسیارن لەو زەبەلاحە. 46 00:01:53,417 --> 00:01:56,143 سیاسەتمەدارەکانمان، سەرکردە ئاینییەکانمان، 47 00:01:56,167 --> 00:01:57,893 بێگومان بەوپەڕێ ڕێزەوە، 48 00:01:57,917 --> 00:02:00,601 چونکە لەهەموو شتێک زیاتر، 49 00:02:00,625 --> 00:02:04,268 سەرکردەکانی ئەفریقا حەز ئەکەن ڕێزیان لێبگیرێت. 50 00:02:04,292 --> 00:02:06,268 بۆیە کەم کەم ئەیانەمێ. 51 00:02:06,292 --> 00:02:07,559 ئاه بەرنامەکەم، 52 00:02:07,583 --> 00:02:09,351 کڕنووشیان بۆ ئەبەم -- ها! -- 53 00:02:09,375 --> 00:02:12,143 پێیان ئەڵێم مام، و پور، 54 00:02:12,167 --> 00:02:13,726 باوکی ڕۆحیم، و 55 00:02:13,750 --> 00:02:15,268 ئینجا -- 56 00:02:15,292 --> 00:02:18,684 سوکایەتییان پێئەکەم لەسەر سوکایەتی کردن بە زیرەکیمان. 57 00:02:18,708 --> 00:02:20,768 لەبەر ئەوەشە کە بێزاربووین 58 00:02:20,792 --> 00:02:24,184 لە دووڕوویی و بەڵێنی درۆ. 59 00:02:24,208 --> 00:02:25,601 بۆ نموونە، 60 00:02:25,625 --> 00:02:29,393 سەرۆکی ناجیریا سوێندی خوارد کۆتایی بە گەشتیاری پزیشکی بێنێت 61 00:02:29,417 --> 00:02:32,101 بە چاککردنەوەی نەخۆشخانە پەککەوتووەکانمان و 62 00:02:32,125 --> 00:02:34,268 بنیاتنانی نەخۆشخانەی نوێ. 63 00:02:34,292 --> 00:02:35,726 بەڵام چی کرد؟ 64 00:02:35,750 --> 00:02:40,684 ساڵی ٢٠١٧ سێ مانگ چارەسەری وەرگرت لە لەندەن. 65 00:02:40,708 --> 00:02:44,184 ماوەی سێ مانگ سەرۆکمان نەبوو. 66 00:02:44,208 --> 00:02:46,226 ماوەی سێ مانگ بێ سەرۆک بووین. 67 00:02:46,250 --> 00:02:48,934 بۆیە بوو بە کاری من سەرۆکەکەمان بانگکەم، 68 00:02:48,958 --> 00:02:50,226 بێگومان بە ڕێزەوە. 69 00:02:50,250 --> 00:02:53,559 وتم، "ها جەنابی سەرۆک، کچەکەتە، ئادیۆلا. 70 00:02:53,583 --> 00:02:55,559 ئەزانیت من چۆنم، تۆ چۆنیت؟ 71 00:02:55,583 --> 00:02:57,434 تۆ هیچ شەرم ناکەیت." 72 00:02:57,458 --> 00:02:58,768 لەبیرم چوو "بەڕێز" زیادکەم. 73 00:02:58,792 --> 00:03:00,893 "بەڕێز، تۆ هیچ شەرمت نییە. 74 00:03:00,917 --> 00:03:02,678 (بە یۆروبا: تۆ هیچ لە خوا ناترسیت.) 75 00:03:02,678 --> 00:03:03,976 تۆ هیچ لە خوا ناترسیت." 76 00:03:04,000 --> 00:03:08,893 سی و پێنج هەزار پزیشکی ناجیری لە ئێستادا کار ئەکەن لە ئەمریکا، 77 00:03:08,917 --> 00:03:10,351 بەریتانیا و کەنەدا، 78 00:03:10,375 --> 00:03:12,018 کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن، 79 00:03:12,042 --> 00:03:15,184 لەبەر ئەوەی لە نایجیریا پارەی پێویستیان نادرێتێ 80 00:03:15,208 --> 00:03:17,351 کەرەستەی پێویستیشیان لەبەردەستدا نییە 81 00:03:17,375 --> 00:03:19,643 بۆ ئەوەی کارەکانیان وەک پزیشک بکەن. 82 00:03:19,667 --> 00:03:23,518 ئەمەش لە چەندین وڵاتی ئەفریقیدا ڕووئەیات. 83 00:03:23,542 --> 00:03:26,434 توانای فڕینمان هەیە. 84 00:03:26,458 --> 00:03:30,851 بەڵام بەداخەوە، زۆرێک لە بەهرەکانی ئەفریقا ئەفڕنە دەرەوەی ئەفریقا 85 00:03:30,875 --> 00:03:32,643 بۆ کیشوەرەکانی تر. 86 00:03:32,667 --> 00:03:33,934 بۆ نموونە، 87 00:03:33,958 --> 00:03:37,268 ئەم پزیشکە نایجیرییە نەشتەرگەری لەسەر منداڵێکی لەدایکنەبوو کردووە 88 00:03:37,292 --> 00:03:38,559 لە تێکساس. 89 00:03:38,583 --> 00:03:40,226 هەروەها، ئەم پزیشکە نایجیرییە 90 00:03:40,250 --> 00:03:44,809 کاریگەرییە دەمارییەکانی مێشک شڵەقانی دۆزیوەتەوە لەسەر وەرزشەوانان. 91 00:03:44,833 --> 00:03:47,559 چەندین وڵاتیش وەرزشەوانی ئەفریقیان هەیە 92 00:03:47,583 --> 00:03:50,601 مەدالیای ئاڵتوون ئەبەنەوە بۆیان. 93 00:03:50,625 --> 00:03:52,059 ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە، 94 00:03:52,083 --> 00:03:54,559 چاوەڕێین خوا ئەفریقا چاککاتەوە. 95 00:03:54,583 --> 00:03:57,536 بۆ نموونە، هەر بەڕاستی، گاڵتە نییە، ئێمە، ئێمە چاوەڕێی خوا ئەکەین. 96 00:03:57,560 --> 00:03:59,768 مەبەستم ئەوەیە، هەر سەیری سەرۆکی بوروندی بکەن. 97 00:03:59,792 --> 00:04:02,184 ڕۆژنامەنووسەکان و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن ئەخاتە زیندانەوە، 98 00:04:02,208 --> 00:04:05,101 بەڵام ڕۆژێکی نەتەوەیی نزاکردن دیاری ئەکات 99 00:04:05,125 --> 00:04:08,434 بۆ ئەوەی خەڵک نزا بۆ خوا بکەن وڵاتەکە چاککاتەوە. 100 00:04:08,458 --> 00:04:11,101 منیش ئەڵێم، ئەی نابێت ئەو وڵاتەکە چاک بکاتەوە؟ 101 00:04:11,125 --> 00:04:12,684 ئاه، نا، نا، نا، نا، نا. 102 00:04:12,708 --> 00:04:14,768 ئەمانەوێ خوا چاکیکاتەوە. 103 00:04:14,792 --> 00:04:17,351 ئەبینن ئەبێ مامەڵە لەگەڵ چی بکەم؟ 104 00:04:17,375 --> 00:04:18,643 من پێتان ئەڵێم، 105 00:04:18,667 --> 00:04:21,809 هەورەتریشقە ئامادەیە بۆ ئەوەی ڕۆژێک بێت لەم سیاسەتمەدارانە بات. 106 00:04:21,833 --> 00:04:24,393 ئێمە لەمە باشترین. 107 00:04:24,417 --> 00:04:28,309 ئەمەوێ سەرکردەکانمان دەست بکەن بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و 108 00:04:28,333 --> 00:04:31,809 چیتر هەموو شتێک نەخەنە ئەستۆی خوا. 109 00:04:31,833 --> 00:04:34,059 خوا هەموو ئەوەی یاوینەتێ کە پێویستمان پێیەتی. 110 00:04:34,083 --> 00:04:36,643 لێرەیایە، با بەکاریبێنین. 111 00:04:36,667 --> 00:04:39,768 بەڵام با ئەمەش باسکەم، گرنگترین بەش لەم کارەما 112 00:04:39,792 --> 00:04:42,809 باسکردنی ئەفریقییەکانە کە کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن، 113 00:04:42,833 --> 00:04:45,059 خەڵکە ئاساییەکەی گرنگن بۆ ژیان. 114 00:04:45,083 --> 00:04:47,726 وەک ئەم ژنە کینییە، وانگاری ماسای، 115 00:04:47,750 --> 00:04:51,559 یەکەم ژنی ئەفریقی کە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ وەربگرێت، 116 00:04:51,583 --> 00:04:53,351 لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و 117 00:04:53,375 --> 00:04:55,518 چاندنی یەک ملیۆن درەخت. 118 00:04:55,542 --> 00:04:57,684 هەروەها ئەم ژنە زیمبابۆییە، 119 00:04:57,708 --> 00:04:59,101 دکتۆر تێرارای ترێنت، 120 00:04:59,125 --> 00:05:02,476 کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دراوە بە شوو 121 00:05:02,500 --> 00:05:04,226 لە ئاڵوگۆڕدا لەگەڵ مانگایەک. 122 00:05:04,250 --> 00:05:07,268 لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ژنە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە، و 123 00:05:07,292 --> 00:05:09,309 دەرئەنجام لە بەرنامەی ئۆپراش چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا. 124 00:05:09,333 --> 00:05:12,851 ئاه، خوایە، منیش ئەمەوێت ڕۆژێک بێت بچمە سەر بەرنامەی ئۆپرا. 125 00:05:12,875 --> 00:05:14,893 ئەمڕۆ، ئەم ژنە خوێندنگەی بنیاتناوە 126 00:05:14,917 --> 00:05:17,643 بۆ هەزارەها منداڵ لە زیمبابۆی. 127 00:05:17,667 --> 00:05:21,601 هەروەها، تەلارسازی بەناوبانگی بەریتانی دەیڤد ئادجای نەخشەی 128 00:05:21,625 --> 00:05:24,393 چەندین تەلاری سەرنجڕاکێشی کێشاوە لە جیهاندا. 129 00:05:24,417 --> 00:05:27,184 هەروەها غانی و تانزانیشە، 130 00:05:27,208 --> 00:05:31,268 بۆیە ئەزانین ئەبێت ئەو برنجە جۆڵۆفە غانییە بێت، 131 00:05:31,292 --> 00:05:32,559 کە خواردوێتی، 132 00:05:32,583 --> 00:05:34,601 کە ئیلهامی پێبەخشیووە بۆ نەخشەکێشان. 133 00:05:34,625 --> 00:05:36,553 ئاه، لەوانەشە برنجە جۆلۆفە نایجیرییەکە بێت، 134 00:05:36,577 --> 00:05:38,069 چونکە نایجیرییەکە باشترە. 135 00:05:38,094 --> 00:05:40,863 بەهەرحاڵ، بەڵام ئەوەیە ئیلهامی یاوەتێ کە بتوانێت ببێت 136 00:05:40,888 --> 00:05:43,101 بەو پیاوە مەزنەی ئەمڕۆ. 137 00:05:43,125 --> 00:05:44,684 لەکاتێکیشدا سەرنجی ئێوەم هەیە، 138 00:05:44,708 --> 00:05:46,143 یەک شتی ترم هەیە بیڵێم، 139 00:05:46,167 --> 00:05:47,434 بۆیە تکایە نزیکتر ببنەوە. 140 00:05:47,458 --> 00:05:49,809 باشە، ئەوە باشە، زۆر نزیک مەبنەوە، ئەوە باشە. 141 00:05:49,833 --> 00:05:51,518 ئەو شێوازەم بەدڵ نییە کە هەندێک لە ئێوە 142 00:05:51,542 --> 00:05:53,351 ئەفریقای پێ نیشان ئەیەن. 143 00:05:53,375 --> 00:05:54,976 هەمووتان نا، هەندێکتان. 144 00:05:55,000 --> 00:05:56,268 بەتایبەتی تۆ. 145 00:05:56,292 --> 00:05:59,101 پێش هەموو شتێک، وڵات نییە، کیشوەرە. 146 00:05:59,125 --> 00:06:01,434 پۆڵی خەڵکی ئۆگەندا ناناسم، 147 00:06:01,458 --> 00:06:03,559 رێبێکای خەڵکی زیمبابۆی ناناسم. 148 00:06:03,583 --> 00:06:05,643 دووری نایجیریا لە زیمبابۆیەوە 149 00:06:05,667 --> 00:06:08,018 هێندەی نیو یۆرکە لە فەڕەنساوە. 150 00:06:08,042 --> 00:06:11,184 هەروەها چەند خەڵکێکی بێ جل نین کە خێری خۆرئاوایان بوێت. 151 00:06:11,208 --> 00:06:12,976 هەمووی هەڵە تێگەشتوون. 152 00:06:13,000 --> 00:06:15,351 شێرەکان بە شەقامەکانمانا ناسوڕێنەوە، باشە؟ 153 00:06:15,375 --> 00:06:16,643 زۆر شتی تریش هەیە، 154 00:06:16,667 --> 00:06:18,768 بەڵام خۆتان ئەزانن باسی چی ئەکەم. 155 00:06:18,792 --> 00:06:20,184 بۆیە لەکاتێکدا هەوڵ ئەیەم کاری خۆم بکەم، 156 00:06:20,208 --> 00:06:22,476 کە ئەمەوێ زەبەلاحە نوستوەکەی ئەفریقا لەخەو هەستێنم، 157 00:06:22,500 --> 00:06:25,476 بۆ وەرگرتنی شوێنی شایستەی خۆی لە مەیدانی جیهانیدا، 158 00:06:25,500 --> 00:06:27,226 ئێوەش ئەتوانن بەشی خۆتان بکەن. 159 00:06:27,250 --> 00:06:29,559 تکایە زیاتر گوێبگرن. 160 00:06:29,583 --> 00:06:31,643 گوێ لە هاوڕێ ئەفریقییەکانتان بگرن 161 00:06:31,667 --> 00:06:33,518 پێش گریمانەیەکی پێشوەختی 162 00:06:33,542 --> 00:06:36,726 ئەوەی بیر لە چی ئەکەیتەوە کە پێت وایە لەوانەیە بیڵێن. 163 00:06:36,750 --> 00:06:38,559 کتێبە ئەفریقییەکان بخوێنەرەوە. 164 00:06:38,583 --> 00:06:41,018 ئاه، ئای خوایە، سەیری فلیمە ئەفریقییەکانیش بکە. 165 00:06:41,042 --> 00:06:42,434 یان هەر هیچ نەبێت، 166 00:06:42,458 --> 00:06:45,851 هەندێک ناوی ٥٤ وڵاتە جوانەکەمان فێربە، 167 00:06:45,875 --> 00:06:49,101 بەڵێ ئەوە ڕاستە خۆشەویست، پەنجا و چوار، پێنج چوار، 168 00:06:49,125 --> 00:06:50,643 زۆرباشە، هەموو ئەمە ڕاستی بوو، 169 00:06:50,667 --> 00:06:52,620 هەمووشی بەڕاستی ئەهێڵمەوە لێرەیا. 170 00:06:52,644 --> 00:06:54,893 هەتا جاری داهاتوو هەمووتان ئەبینمەوە. 171 00:06:54,917 --> 00:06:56,250 بەهیوای ئاشتی.