WEBVTT 00:00:00.708 --> 00:00:02.018 چۆنن خەڵکینە؟ 00:00:02.042 --> 00:00:04.893 پێش هەموو شتێک، ناتوانم باوەڕکەم کە لەسەر سەکۆی تێدم. 00:00:04.917 --> 00:00:06.768 ئەمە زۆر گەورەیە. 00:00:06.792 --> 00:00:08.059 چونکە ئێستا، 00:00:08.083 --> 00:00:10.059 هەموو تاکێکی گووندەکەم سەیری ئەمە ئەکەن. 00:00:10.083 --> 00:00:12.976 بۆیە بێگومان، مارەییم بەرزبۆتەوە. 00:00:13.000 --> 00:00:14.726 ناوم ئادیۆلا فایهونە. 00:00:14.750 --> 00:00:16.018 خەڵکی نایجیریام. 00:00:16.042 --> 00:00:17.309 لە ئەمریکا ئەژیم، 00:00:17.333 --> 00:00:19.809 ڕۆژنامەنوسم، یان کۆمیدییەک، 00:00:19.833 --> 00:00:21.184 یان نوسەری گاڵتەپێکەر، 00:00:21.208 --> 00:00:22.934 هەر بەڕاستی ئەوەی بتانەوێت. 00:00:22.958 --> 00:00:25.393 من هەموو ژنێکم، هەموویەتی لە منا. 00:00:25.417 --> 00:00:29.476 بەرنامەیەکی یوتیوب پێشکەش ئەکەم بەناوی "هێشتنەوەی بە ڕاستی لەگەڵ ئادیۆلا." 00:00:29.500 --> 00:00:34.518 ئەم بەرنامەیە لەسەرخۆیە، و بەڕێزانەیە و ڕێگایەکی ڕەقە 00:00:34.542 --> 00:00:37.101 بۆ باسکردنی سەرکردە ئەفریقییە گەندەڵەکان. 00:00:37.125 --> 00:00:40.423 سەرۆک بوهاری: نازانم ژنەکەم سەر بە کام پارتە، 00:00:40.433 --> 00:00:42.184 بەڵام سەر بە چێشتخانەی ماڵەکەمە. 00:00:42.208 --> 00:00:43.643 ئادیۆلا: ئاه، ئای خوایە! 00:00:43.667 --> 00:00:45.268 هەندێک ئاوم ئەوێت -- 00:00:45.292 --> 00:00:46.583 وتم ئاوم ئەوێت! 00:00:48.833 --> 00:00:49.881 بینیتان؟ 00:00:49.885 --> 00:00:52.018 ڕاستییەکان لەبەر چاویان ئەهێڵمەوە، ها! 00:00:52.042 --> 00:00:54.726 بەتایبەتی کاتێک هەڵە ئەکەن، کە زۆر جار ڕووئەیات. 00:00:54.750 --> 00:00:57.643 ئەگەر بەرپرسێکی ئەفریقی سەیرم ئەکات، 00:00:57.667 --> 00:00:59.726 من باسی تۆ ناکەم بەڕێز. 00:00:59.750 --> 00:01:02.726 باسی هاوپیشەکەت ئەکەم، بەلێ. 00:01:02.750 --> 00:01:07.226 بۆیە ئەمە ئەکەم چونکە ئەفریقا هەموو شتێکی تیایە بۆ ئەوەی مەزن دەرچێت. 00:01:07.250 --> 00:01:08.684 ئەزانن، کە گەورەبووم باوەڕم وابوو 00:01:08.708 --> 00:01:11.809 کە ئەفریقا وەک کیشوەرێک زەبەلاحە. 00:01:11.833 --> 00:01:14.351 شارەزاییمان هەیە، زیرەکی، 00:01:14.375 --> 00:01:18.059 سەرچاوەی سرووشتی و هەموو شتێک زیاتر لە هەر کیشوەرێکی تر. 00:01:18.083 --> 00:01:21.893 ئەفریقا لەسەدا ٣١ی ئاڵتوونی جیهان و 00:01:21.917 --> 00:01:23.809 مانگانییس و یۆرانیۆم دابین ئەکات، 00:01:23.833 --> 00:01:26.976 لەسەدا ٥٧ی ئەڵماسی جیهان و 00:01:27.000 --> 00:01:29.184 لەسەدا ١٣ی نەوتی جیهان. 00:01:29.208 --> 00:01:32.184 هیچ هۆکارێکمان نییە بۆ پشت بەستن بە هاوکاری 00:01:32.208 --> 00:01:35.809 یان قەرزکردنی پارە لە چین یان بانقی جیهانی. 00:01:35.833 --> 00:01:37.268 بەڵام بێ سەرکردەی باش، 00:01:37.292 --> 00:01:41.518 وەک داڵێک واین کە نازانێت ئەتوانێت بفڕێت، 00:01:41.542 --> 00:01:43.351 جا وەرە بچێتە ئاسمان. 00:01:43.375 --> 00:01:45.809 ئەفریقا وەک زەبەلاحێکی نوستوو وایە. 00:01:45.833 --> 00:01:49.184 ئێستا ڕاستییەکە ئەوەیە، من ئەمەوێ ئەم زەبەلاحە خەبەرکەمەوە، و 00:01:49.208 --> 00:01:51.309 لەبەر ئەوەیە جلە پیسەکان هەڵئەخەم 00:01:51.333 --> 00:01:53.393 بۆ ئەوانەی بەرپرسیارن لەو زەبەلاحە. 00:01:53.417 --> 00:01:56.143 سیاسەتمەدارەکانمان، سەرکردە ئاینییەکانمان، 00:01:56.167 --> 00:01:57.893 بێگومان بەوپەڕێ ڕێزەوە، 00:01:57.917 --> 00:02:00.601 چونکە لەهەموو شتێک زیاتر، 00:02:00.625 --> 00:02:04.268 سەرکردەکانی ئەفریقا حەز ئەکەن ڕێزیان لێبگیرێت. 00:02:04.292 --> 00:02:06.268 بۆیە کەم کەم ئەیانەمێ. 00:02:06.292 --> 00:02:07.559 ئاه بەرنامەکەم، 00:02:07.583 --> 00:02:09.351 کڕنووشیان بۆ ئەبەم -- ها! -- 00:02:09.375 --> 00:02:12.143 پێیان ئەڵێم مام، و پور، 00:02:12.167 --> 00:02:13.726 باوکی ڕۆحیم، و 00:02:13.750 --> 00:02:15.268 ئینجا -- 00:02:15.292 --> 00:02:18.684 سوکایەتییان پێئەکەم لەسەر سوکایەتی کردن بە زیرەکیمان. 00:02:18.708 --> 00:02:20.768 لەبەر ئەوەشە کە بێزاربووین 00:02:20.792 --> 00:02:24.184 لە دووڕوویی و بەڵێنی درۆ. 00:02:24.208 --> 00:02:25.601 بۆ نموونە، 00:02:25.625 --> 00:02:29.393 سەرۆکی ناجیریا سوێندی خوارد کۆتایی بە گەشتیاری پزیشکی بێنێت 00:02:29.417 --> 00:02:32.101 بە چاککردنەوەی نەخۆشخانە پەککەوتووەکانمان و 00:02:32.125 --> 00:02:34.268 بنیاتنانی نەخۆشخانەی نوێ. 00:02:34.292 --> 00:02:35.726 بەڵام چی کرد؟ 00:02:35.750 --> 00:02:40.684 ساڵی ٢٠١٧ سێ مانگ چارەسەری وەرگرت لە لەندەن. 00:02:40.708 --> 00:02:44.184 ماوەی سێ مانگ سەرۆکمان نەبوو. 00:02:44.208 --> 00:02:46.226 ماوەی سێ مانگ بێ سەرۆک بووین. 00:02:46.250 --> 00:02:48.934 بۆیە بوو بە کاری من سەرۆکەکەمان بانگکەم، 00:02:48.958 --> 00:02:50.226 بێگومان بە ڕێزەوە. 00:02:50.250 --> 00:02:53.559 وتم، "ها جەنابی سەرۆک، کچەکەتە، ئادیۆلا. 00:02:53.583 --> 00:02:55.559 ئەزانیت من چۆنم، تۆ چۆنیت؟ 00:02:55.583 --> 00:02:57.434 تۆ هیچ شەرم ناکەیت." 00:02:57.458 --> 00:02:58.768 لەبیرم چوو "بەڕێز" زیادکەم. 00:02:58.792 --> 00:03:00.893 "بەڕێز، تۆ هیچ شەرمت نییە. 00:03:00.917 --> 00:03:02.678 (بە یۆروبا: تۆ هیچ لە خوا ناترسیت.) 00:03:02.678 --> 00:03:03.976 تۆ هیچ لە خوا ناترسیت." 00:03:04.000 --> 00:03:08.893 سی و پێنج هەزار پزیشکی ناجیری لە ئێستادا کار ئەکەن لە ئەمریکا، 00:03:08.917 --> 00:03:10.351 بەریتانیا و کەنەدا، 00:03:10.375 --> 00:03:12.018 کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن، 00:03:12.042 --> 00:03:15.184 لەبەر ئەوەی لە نایجیریا پارەی پێویستیان نادرێتێ 00:03:15.208 --> 00:03:17.351 کەرەستەی پێویستیشیان لەبەردەستدا نییە 00:03:17.375 --> 00:03:19.643 بۆ ئەوەی کارەکانیان وەک پزیشک بکەن. 00:03:19.667 --> 00:03:23.518 ئەمەش لە چەندین وڵاتی ئەفریقیدا ڕووئەیات. 00:03:23.542 --> 00:03:26.434 توانای فڕینمان هەیە. 00:03:26.458 --> 00:03:30.851 بەڵام بەداخەوە، زۆرێک لە بەهرەکانی ئەفریقا ئەفڕنە دەرەوەی ئەفریقا 00:03:30.875 --> 00:03:32.643 بۆ کیشوەرەکانی تر. 00:03:32.667 --> 00:03:33.934 بۆ نموونە، 00:03:33.958 --> 00:03:37.268 ئەم پزیشکە نایجیرییە نەشتەرگەری لەسەر منداڵێکی لەدایکنەبوو کردووە 00:03:37.292 --> 00:03:38.559 لە تێکساس. 00:03:38.583 --> 00:03:40.226 هەروەها، ئەم پزیشکە نایجیرییە 00:03:40.250 --> 00:03:44.809 کاریگەرییە دەمارییەکانی مێشک شڵەقانی دۆزیوەتەوە لەسەر وەرزشەوانان. 00:03:44.833 --> 00:03:47.559 چەندین وڵاتیش وەرزشەوانی ئەفریقیان هەیە 00:03:47.583 --> 00:03:50.601 مەدالیای ئاڵتوون ئەبەنەوە بۆیان. 00:03:50.625 --> 00:03:52.059 ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە، 00:03:52.083 --> 00:03:54.559 چاوەڕێین خوا ئەفریقا چاککاتەوە. 00:03:54.583 --> 00:03:57.536 بۆ نموونە، هەر بەڕاستی، گاڵتە نییە، ئێمە، ئێمە چاوەڕێی خوا ئەکەین. 00:03:57.560 --> 00:03:59.768 مەبەستم ئەوەیە، هەر سەیری سەرۆکی بوروندی بکەن. 00:03:59.792 --> 00:04:02.184 ڕۆژنامەنووسەکان و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن ئەخاتە زیندانەوە، 00:04:02.208 --> 00:04:05.101 بەڵام ڕۆژێکی نەتەوەیی نزاکردن دیاری ئەکات 00:04:05.125 --> 00:04:08.434 بۆ ئەوەی خەڵک نزا بۆ خوا بکەن وڵاتەکە چاککاتەوە. 00:04:08.458 --> 00:04:11.101 منیش ئەڵێم، ئەی نابێت ئەو وڵاتەکە چاک بکاتەوە؟ 00:04:11.125 --> 00:04:12.684 ئاه، نا، نا، نا، نا، نا. 00:04:12.708 --> 00:04:14.768 ئەمانەوێ خوا چاکیکاتەوە. 00:04:14.792 --> 00:04:17.351 ئەبینن ئەبێ مامەڵە لەگەڵ چی بکەم؟ 00:04:17.375 --> 00:04:18.643 من پێتان ئەڵێم، 00:04:18.667 --> 00:04:21.809 هەورەتریشقە ئامادەیە بۆ ئەوەی ڕۆژێک بێت لەم سیاسەتمەدارانە بات. 00:04:21.833 --> 00:04:24.393 ئێمە لەمە باشترین. 00:04:24.417 --> 00:04:28.309 ئەمەوێ سەرکردەکانمان دەست بکەن بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و 00:04:28.333 --> 00:04:31.809 چیتر هەموو شتێک نەخەنە ئەستۆی خوا. 00:04:31.833 --> 00:04:34.059 خوا هەموو ئەوەی یاوینەتێ کە پێویستمان پێیەتی. 00:04:34.083 --> 00:04:36.643 لێرەیایە، با بەکاریبێنین. 00:04:36.667 --> 00:04:39.768 بەڵام با ئەمەش باسکەم، گرنگترین بەش لەم کارەما 00:04:39.792 --> 00:04:42.809 باسکردنی ئەفریقییەکانە کە کاری سەرسوڕهێنەر ئەکەن، 00:04:42.833 --> 00:04:45.059 خەڵکە ئاساییەکەی گرنگن بۆ ژیان. 00:04:45.083 --> 00:04:47.726 وەک ئەم ژنە کینییە، وانگاری ماسای، 00:04:47.750 --> 00:04:51.559 یەکەم ژنی ئەفریقی کە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ وەربگرێت، 00:04:51.583 --> 00:04:53.351 لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و 00:04:53.375 --> 00:04:55.518 چاندنی یەک ملیۆن درەخت. 00:04:55.542 --> 00:04:57.684 هەروەها ئەم ژنە زیمبابۆییە، 00:04:57.708 --> 00:04:59.101 دکتۆر تێرارای ترێنت، 00:04:59.125 --> 00:05:02.476 کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دراوە بە شوو 00:05:02.500 --> 00:05:04.226 لە ئاڵوگۆڕدا لەگەڵ مانگایەک. 00:05:04.250 --> 00:05:07.268 لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ژنە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووە، و 00:05:07.292 --> 00:05:09.309 دەرئەنجام لە بەرنامەی ئۆپراش چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا. 00:05:09.333 --> 00:05:12.851 ئاه، خوایە، منیش ئەمەوێت ڕۆژێک بێت بچمە سەر بەرنامەی ئۆپرا. 00:05:12.875 --> 00:05:14.893 ئەمڕۆ، ئەم ژنە خوێندنگەی بنیاتناوە 00:05:14.917 --> 00:05:17.643 بۆ هەزارەها منداڵ لە زیمبابۆی. 00:05:17.667 --> 00:05:21.601 هەروەها، تەلارسازی بەناوبانگی بەریتانی دەیڤد ئادجای نەخشەی 00:05:21.625 --> 00:05:24.393 چەندین تەلاری سەرنجڕاکێشی کێشاوە لە جیهاندا. 00:05:24.417 --> 00:05:27.184 هەروەها غانی و تانزانیشە، 00:05:27.208 --> 00:05:31.268 بۆیە ئەزانین ئەبێت ئەو برنجە جۆڵۆفە غانییە بێت، 00:05:31.292 --> 00:05:32.559 کە خواردوێتی، 00:05:32.583 --> 00:05:34.601 کە ئیلهامی پێبەخشیووە بۆ نەخشەکێشان. 00:05:34.625 --> 00:05:36.553 ئاه، لەوانەشە برنجە جۆلۆفە نایجیرییەکە بێت، 00:05:36.577 --> 00:05:38.069 چونکە نایجیرییەکە باشترە. 00:05:38.094 --> 00:05:40.863 بەهەرحاڵ، بەڵام ئەوەیە ئیلهامی یاوەتێ کە بتوانێت ببێت 00:05:40.888 --> 00:05:43.101 بەو پیاوە مەزنەی ئەمڕۆ. 00:05:43.125 --> 00:05:44.684 لەکاتێکیشدا سەرنجی ئێوەم هەیە، 00:05:44.708 --> 00:05:46.143 یەک شتی ترم هەیە بیڵێم، 00:05:46.167 --> 00:05:47.434 بۆیە تکایە نزیکتر ببنەوە. 00:05:47.458 --> 00:05:49.809 باشە، ئەوە باشە، زۆر نزیک مەبنەوە، ئەوە باشە. 00:05:49.833 --> 00:05:51.518 ئەو شێوازەم بەدڵ نییە کە هەندێک لە ئێوە 00:05:51.542 --> 00:05:53.351 ئەفریقای پێ نیشان ئەیەن. 00:05:53.375 --> 00:05:54.976 هەمووتان نا، هەندێکتان. 00:05:55.000 --> 00:05:56.268 بەتایبەتی تۆ. 00:05:56.292 --> 00:05:59.101 پێش هەموو شتێک، وڵات نییە، کیشوەرە. 00:05:59.125 --> 00:06:01.434 پۆڵی خەڵکی ئۆگەندا ناناسم، 00:06:01.458 --> 00:06:03.559 رێبێکای خەڵکی زیمبابۆی ناناسم. 00:06:03.583 --> 00:06:05.643 دووری نایجیریا لە زیمبابۆیەوە 00:06:05.667 --> 00:06:08.018 هێندەی نیو یۆرکە لە فەڕەنساوە. 00:06:08.042 --> 00:06:11.184 هەروەها چەند خەڵکێکی بێ جل نین کە خێری خۆرئاوایان بوێت. 00:06:11.208 --> 00:06:12.976 هەمووی هەڵە تێگەشتوون. 00:06:13.000 --> 00:06:15.351 شێرەکان بە شەقامەکانمانا ناسوڕێنەوە، باشە؟ 00:06:15.375 --> 00:06:16.643 زۆر شتی تریش هەیە، 00:06:16.667 --> 00:06:18.768 بەڵام خۆتان ئەزانن باسی چی ئەکەم. 00:06:18.792 --> 00:06:20.184 بۆیە لەکاتێکدا هەوڵ ئەیەم کاری خۆم بکەم، 00:06:20.208 --> 00:06:22.476 کە ئەمەوێ زەبەلاحە نوستوەکەی ئەفریقا لەخەو هەستێنم، 00:06:22.500 --> 00:06:25.476 بۆ وەرگرتنی شوێنی شایستەی خۆی لە مەیدانی جیهانیدا، 00:06:25.500 --> 00:06:27.226 ئێوەش ئەتوانن بەشی خۆتان بکەن. 00:06:27.250 --> 00:06:29.559 تکایە زیاتر گوێبگرن. 00:06:29.583 --> 00:06:31.643 گوێ لە هاوڕێ ئەفریقییەکانتان بگرن 00:06:31.667 --> 00:06:33.518 پێش گریمانەیەکی پێشوەختی 00:06:33.542 --> 00:06:36.726 ئەوەی بیر لە چی ئەکەیتەوە کە پێت وایە لەوانەیە بیڵێن. 00:06:36.750 --> 00:06:38.559 کتێبە ئەفریقییەکان بخوێنەرەوە. 00:06:38.583 --> 00:06:41.018 ئاه، ئای خوایە، سەیری فلیمە ئەفریقییەکانیش بکە. 00:06:41.042 --> 00:06:42.434 یان هەر هیچ نەبێت، 00:06:42.458 --> 00:06:45.851 هەندێک ناوی ٥٤ وڵاتە جوانەکەمان فێربە، 00:06:45.875 --> 00:06:49.101 بەڵێ ئەوە ڕاستە خۆشەویست، پەنجا و چوار، پێنج چوار، 00:06:49.125 --> 00:06:50.643 زۆرباشە، هەموو ئەمە ڕاستی بوو، 00:06:50.667 --> 00:06:52.620 هەمووشی بەڕاستی ئەهێڵمەوە لێرەیا. 00:06:52.644 --> 00:06:54.893 هەتا جاری داهاتوو هەمووتان ئەبینمەوە. 00:06:54.917 --> 00:06:56.250 بەهیوای ئاشتی.