WEBVTT 00:00:01.370 --> 00:00:04.579 ڕۆژێکی ساردی خۆرهەتاوی مانگی ئازار بوو. 00:00:05.318 --> 00:00:07.875 بەسەر شەقامەکەی ریگایا ئەڕۆشتم. 00:00:08.796 --> 00:00:12.042 بیرمە زستان هێواش هێواش بەرەو کۆتایی ئەچوو. 00:00:12.066 --> 00:00:14.813 هێشتا کەمێک بەفر لەملاولا مابوو، 00:00:14.837 --> 00:00:17.827 بەڵام شۆستەکە وشک و ڕوون دیاربوو. 00:00:18.151 --> 00:00:19.396 ئەگەر لە ریگا ژیابێتن، 00:00:19.420 --> 00:00:24.795 ئەو هەستی ئاسوودەبوونە ئەزانن کە یەکەم نیشانەکانی بەهار ئەیهێنێت، و 00:00:24.819 --> 00:00:27.525 پێویست ناکات چیتر ڕێی خۆت بکەیت بەناو تێکەڵە نیوەتواوەکەی 00:00:27.549 --> 00:00:29.228 بەفر و قوڕی سەر شەقامەکان. 00:00:30.099 --> 00:00:33.262 منیش لەوێ بووم، چێژم لە پیاسەکەم ئەبینی، 00:00:33.286 --> 00:00:38.675 لەناکاو کاغەزێکی ڕۆنیۆوم بینی لەسەر شۆستەکەی بەردەمم، 00:00:38.699 --> 00:00:39.884 نەخشێک: 00:00:41.177 --> 00:00:44.956 پیتە سپییەکانی ڕەنگ کرابوون لەسەر ئەم خشتە ڕەساسییە تۆخانە. 00:00:44.980 --> 00:00:46.449 نوسرابوو، 00:00:46.473 --> 00:00:51.192 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" NOTE Paragraph 00:00:52.904 --> 00:00:55.138 پرسیارەکە لە شوێنی خۆم وەستاندمی. 00:00:56.102 --> 00:00:59.789 کاتێک لەویا وەستابووم و بیرم لە واتاکەی ئەکردەوە، 00:00:59.813 --> 00:01:04.964 تێبینیم کرد لە دەرەوەی بەشی شارەوانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی ریگا وەستاوم. 00:01:05.660 --> 00:01:09.490 بۆیە دەرکەوت کە نووسەری ئەم نەخشە، هەرکەسێک بووبێت، 00:01:09.514 --> 00:01:14.115 ئەم پرسیارەی کردبوو لەو خەڵکەی ئەهاتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆمەڵایەتی. NOTE Paragraph 00:01:15.845 --> 00:01:17.303 ئەو هاوینە، 00:01:17.327 --> 00:01:22.719 توێژینەوەم ئەکرد لەسەر دەرئەنجامەکانی قەیرانی دارایی لە لاتڤیا. 00:01:22.743 --> 00:01:27.826 کاتێک قەیرانی دارایی جیهانی سەریهەڵدا لە ساڵی ٢٠٠٨، بە قورسی لە لاتڤیای دا 00:01:27.850 --> 00:01:29.971 وەک ئابوورییەکی بچووکی کراوە. 00:01:30.439 --> 00:01:31.615 بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، 00:01:31.639 --> 00:01:35.412 حکومەتی لاتڤی ستراتیجی کەمکردنەوەی تێچوونی ناوخۆی هەڵبژارد. 00:01:35.436 --> 00:01:40.011 ئەوەش واتای ئەوەبوو بەشێوەیەکی بەرچاو سەرفکردنی بوودجەی گشتی کەمکرێتەوە، 00:01:40.035 --> 00:01:42.890 ئەوەش موچەی کرێکارەکانی کەرتی گشتی کەمدەکردەوە، 00:01:42.914 --> 00:01:44.395 خزمەتی شارستانی بچووک دەکردەوە، 00:01:44.419 --> 00:01:47.463 کەمکردنەوەی کۆمەکی بێکاری و هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، و 00:01:47.487 --> 00:01:49.001 زیادکردنی باجیش. NOTE Paragraph 00:01:49.720 --> 00:01:53.028 دایکم بەدرێژایی تەمەنی خۆی وەک مامۆستای مێژوو کاریکردووە. 00:01:53.575 --> 00:01:59.032 قەیرانەکە بۆ ئەو واتای ئەوەبوو لەسەدا ٣٠ی موچەکەی ببڕدرێت 00:01:59.056 --> 00:02:00.539 هەر لە ناکاو. 00:02:00.563 --> 00:02:03.773 چەندین کەسی تریش هەبوون لە دۆخی ئەو یان خراپتردا. 00:02:03.797 --> 00:02:08.530 بارگرانی قەیرانەکە کەوتە سەر شانی لاتڤییە ئاساییەکان. NOTE Paragraph 00:02:10.056 --> 00:02:13.101 دەرئەنجامی قەیرانەکە و گۆڕانکارییە داراییەکانی کرا، 00:02:13.125 --> 00:02:17.632 ئابوری لاتڤیا لە ماوەی دوو ساڵدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمیکرد. 00:02:17.656 --> 00:02:20.524 تەنها یۆنان قەیرانە داراییەکەی 00:02:20.548 --> 00:02:22.387 هێندە گەورە بوو. 00:02:23.772 --> 00:02:27.091 بەڵام لەکاتێکدا یۆنانییەکان بۆ ماوەی چەندین مانگ 00:02:27.115 --> 00:02:31.260 لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی هەندێک جار توندوتیژانەشیان ئەکرد لە ئەسینا، 00:02:31.284 --> 00:02:34.452 هەموو شتێک بێدەنگ بوو لە ریگا. 00:02:35.504 --> 00:02:39.218 ئابووریناسە دیارەکان شەڕیان ئەکرد لە ستوونەکانی "نیو یۆرک تایمس" 00:02:39.242 --> 00:02:42.859 دەربارەی ئەم تاقیکردنەوە قورسەی لاتڤیا 00:02:42.883 --> 00:02:45.074 لەبەردەم ڕژێمەکەیدا، و 00:02:45.098 --> 00:02:46.971 بە ناقایلییەوە سەیریان ئەکرد 00:02:46.995 --> 00:02:49.393 کە چۆن کۆمەڵگای لاتڤی خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵی. NOTE Paragraph 00:02:50.607 --> 00:02:52.460 ئەوکاتە من لە لەندەن ئەمخوێند، و 00:02:52.484 --> 00:02:55.218 جوڵەی پڕکردنەوەی ئەوێم بیرە و 00:02:55.242 --> 00:02:57.740 چۆن بڵاو ئەبۆوە لە شارێکەوە بۆ شارێک، 00:02:57.764 --> 00:02:59.893 لە مەدریدەوە بۆ نیو یۆرک و بۆ لەندەن، 00:02:59.917 --> 00:03:02.472 لەسەدا ٩٩کە دژی لەسەدا یەکەکە. 00:03:02.496 --> 00:03:03.808 چیرۆکەکە ئەزانن. 00:03:04.534 --> 00:03:06.891 بەڵام کە گەشتمە ریگا، 00:03:06.915 --> 00:03:09.283 هیچ دەنگۆیەکی جوڵەی داگیرکردنەکە نەبوو. 00:03:09.897 --> 00:03:12.147 لاتڤییەکان خۆیان ئەگونجاند لەگەڵی. 00:03:12.889 --> 00:03:17.076 وەک پەندە ناوخۆییەکە ئەڵێت، "بۆقەکەیان قووتداوە." NOTE Paragraph 00:03:18.202 --> 00:03:19.964 بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەم، 00:03:19.988 --> 00:03:24.497 ئەمویست زیاتر بزانم لەسەر ئەوەی پەیوەندی دەوڵەت-دانیشتوو چۆن بەرەو گۆڕان ئەچوو 00:03:24.521 --> 00:03:26.188 لە سەردەمی دوای سۆڤێت، و 00:03:26.212 --> 00:03:28.531 منیش نوسینگەی بێکاریم هەڵبژارد 00:03:28.555 --> 00:03:30.003 وەک شوێنی توێژینەوەکەم. و 00:03:30.554 --> 00:03:34.013 کاتێک لە پایزی ٢٠١١ گەشتمە ئەوێ، 00:03:34.037 --> 00:03:37.833 درکم کرد، "لە ڕاستیدا من یەکەم کەس شایەتحاڵم 00:03:37.857 --> 00:03:40.404 بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانەکە، و 00:03:40.428 --> 00:03:44.474 ئەوانەی بە خراپترین شێوە بەرکەووتوون، ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە، 00:03:44.498 --> 00:03:46.051 کاردانەوەیان چییە بۆی." NOTE Paragraph 00:03:47.668 --> 00:03:52.591 بۆیە دەستم کرد بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوانەی چاوم پێئەکەوت لە نوسینگەی بێکاری. 00:03:53.954 --> 00:03:58.668 هەموویان ناویان تۆمارکردبوو وەک کەسانێک کە بۆ کار ئەگەڕان و داوای یارمەتی حکومەتیان ئەکرد. 00:03:58.692 --> 00:04:03.181 بەڵام، زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت، ئەم یارمەتییە بەجۆرێکی دیاریکراو بوو. 00:04:03.205 --> 00:04:04.757 هەندێک سوودی نەقدی هەبوو، 00:04:04.781 --> 00:04:09.289 بەڵام بەشی زۆری هاوکاری دەوڵەت لە شێوەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان بوو، و 00:04:09.313 --> 00:04:11.747 یەکێک لە گەورەترین ئەم پرۆگرامانە پێی ئەوترا 00:04:11.771 --> 00:04:14.220 "چالاکییەکانی زیادکردنی ڕکابەری." 00:04:15.279 --> 00:04:17.223 ئەوەش لە کرۆکدا، زنجیرەیەک سیمینار بوو 00:04:17.247 --> 00:04:19.930 کە هەموو بێکارەکان هانئەدران ئامادەی بن. 00:04:19.954 --> 00:04:22.844 بۆیە دەستمکرد بە ئامادەبوون لەم سیمینارانە لەگەڵیان. 00:04:23.975 --> 00:04:26.627 چەند لەگەڵ یەک نەگونجانێکم بەرچاوکەوت. NOTE Paragraph 00:04:27.048 --> 00:04:28.532 بۆیە، بیهێنەرە بەرچاوت: 00:04:29.435 --> 00:04:32.274 قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە، 00:04:32.298 --> 00:04:34.412 ئابووری لاتڤیا لە خراپبووندایە، 00:04:34.436 --> 00:04:36.516 بە ئەستەم خەڵک وەردەگیرێت، و 00:04:36.540 --> 00:04:38.029 ئێمەش لێرەین، 00:04:38.053 --> 00:04:41.076 لەم پۆلە ڕووناکە بچووکەیا، 00:04:41.100 --> 00:04:43.358 گرووپێکی ١٥ کەسی، 00:04:43.382 --> 00:04:47.988 کارمان ئەکرد لەسەر لیستی بەهێزی و لاوازی، و دیوەکانی ناخمان، 00:04:48.012 --> 00:04:51.103 کە پێمان وتراوە ڕێگری ئەکەن لەوەی بتوانین زیاتر سەرکەوتوو بین 00:04:51.127 --> 00:04:52.691 لە بازاڕی کارکردن. NOTE Paragraph 00:04:53.727 --> 00:04:56.614 لەکاتێکدا گەورەترین بانقی ناوخۆیی ڕزگار دەکرێت و 00:04:56.638 --> 00:05:01.244 تێچوونی ئەم ڕزگارکردنەش ئەخرێتە سەر شانی دانیشتووان، 00:05:01.268 --> 00:05:06.669 لەسەر بازنەیەک دانیشتووین و فێرئەبین چۆن بە قووڵی هەناسە بەین 00:05:06.693 --> 00:05:08.557 کاتێک هەست بە فشاری دەروونی ئەکەین. NOTE Paragraph 00:05:08.581 --> 00:05:11.457 (هەناسەدان بە قووڵی) NOTE Paragraph 00:05:13.265 --> 00:05:15.716 لەکاتێکدا قیستی خانووبەرە دائەخرێت و 00:05:15.740 --> 00:05:18.292 هەزاران خەڵک کۆچ ئەکەنە دەرەوە، 00:05:18.316 --> 00:05:22.115 پێمان ئەوترێت خەونی گەورە ببینین و شوێن خەونەکانمان بکەوین. NOTE Paragraph 00:05:23.524 --> 00:05:24.689 وەک کۆمەڵناسێک، 00:05:24.713 --> 00:05:29.234 ئەزانم کە پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان شێوەیەکی گرنگی پەیوەندین 00:05:29.258 --> 00:05:31.180 لەنێوان وڵات و دانیشتووان. 00:05:31.753 --> 00:05:33.498 پەیامی پرۆگرامەکە ئەوەبوو، 00:05:33.522 --> 00:05:35.712 ئەو قسەیەی یەکێک لە جۆرەکانی کالە زۆر بەکاری ئەهێنێت، 00:05:35.736 --> 00:05:36.902 "تەنیا بیکە." 00:05:36.926 --> 00:05:38.769 بێگومان، وتەی کالەی نایکە. 00:05:39.478 --> 00:05:43.622 کەواتە بە ئاماژە، دەوڵەت پەیامی ئەنارد بۆ ئەو کەسانەی بێکارن 00:05:43.646 --> 00:05:47.343 کە پێویستە چالاکتر بن، پێویستە زیاتر هەوڵ بەن، 00:05:47.367 --> 00:05:50.642 پێویستە کار لەسەر خۆتان بکەن، پێویستە بەسەر دێوەکانی ناختانا زاڵبن، 00:05:50.666 --> 00:05:52.244 پێویستە زیاتر دڵنیابن لەخۆتان -- 00:05:52.268 --> 00:05:56.409 بەجۆرێک، وەک ئەوەی بێکاری شکستی کەسی خۆیان بێت. 00:05:57.038 --> 00:05:59.616 ناڵاندن بەدەست قەیرانەکەوە 00:05:59.640 --> 00:06:02.781 بەشێوەیەک چارەسەر ئەکرا وەک ئەزمونکردنی فشاری دەروونی کەسەکە و 00:06:02.805 --> 00:06:04.667 لەناو لەشی کەسەکە خۆیدا چارەسەر بکرێت 00:06:04.691 --> 00:06:06.939 لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ و بە تێڕامانەوە. NOTE Paragraph 00:06:10.019 --> 00:06:14.020 ئەم جۆرە پرۆگرامە کۆمەڵایەتییانە کە بەرپرسیارێتی تاک دووپات ئەکاتەوە 00:06:14.044 --> 00:06:17.095 هەتا یەت زیاتر باو ئەبێت لە سەرانسەری جیهاندا. 00:06:17.119 --> 00:06:20.876 بەشێکن لەو زیادبوونەی کۆمەڵناس لۆیک واکوانت پێی ئەڵێت 00:06:20.900 --> 00:06:23.693 "دەوڵەتی نیۆلیبراڵی سێنتاور." 00:06:23.717 --> 00:06:25.548 سێنتاور، لەوانەیە بزانن، 00:06:25.572 --> 00:06:28.228 بوونەوەرێکی ئەفسانەییە لە کلتوری یۆنانی دێریندا، 00:06:28.252 --> 00:06:29.835 نیوە مرۆڤ، نیوە ئاژەڵە. 00:06:29.859 --> 00:06:34.788 بەشی سەرەوەی مرۆڤە و بەشی خوارەوەی ئەسپە. 00:06:34.812 --> 00:06:37.395 کەواتە دەوڵەتی سێنتاور دەوڵەتێکە 00:06:37.419 --> 00:06:42.251 کە ڕووە مرۆڤەکەی ئەکاتە ئەوانەی لە سەرەوەی پەیژە کۆمەڵایەتییەکەن 00:06:42.275 --> 00:06:45.482 لەکاتێکدا ئەوانەی لە بنەوەن پێیان پێدا ئەنرێت، 00:06:45.506 --> 00:06:46.755 ئەکرێن بەژێرەوە. 00:06:46.779 --> 00:06:49.253 کەواتە ئەوانەی داهاتیان زۆرە و بزنسە گەورەکان 00:06:49.277 --> 00:06:52.827 سوود ئەبینن لە کەمکردنەوەی باج و پەیڕەوە پشتیوانیکەرەکانی تر، 00:06:52.851 --> 00:06:55.347 بێکارەکان، هەژارەکان 00:06:55.371 --> 00:06:58.677 پێویستە بیسەلمێنن کە شایەنی ئەوەن دەوڵەت یارمەتییان بات، 00:06:58.701 --> 00:07:00.528 لەڕووی ڕەوشتییەوە ڕێکئەخرێن، 00:07:00.552 --> 00:07:03.932 لەکەدار ئەکرێن وەک نابەرپرسیار یان ناکارا یان تەمەڵ 00:07:03.956 --> 00:07:05.827 یان زۆرجار بە تاوانبار دائەنرێن. NOTE Paragraph 00:07:07.065 --> 00:07:10.644 لە لاتڤیا، مۆدێلێکی دەوڵەتی سێنتاوری لەو شێوەیەمان هەبوو 00:07:10.668 --> 00:07:12.947 لە ٩٠ەکانەوە بە قورسی جێگیرکراوە. 00:07:12.971 --> 00:07:17.221 بۆ نموونە، باجی داهاتی تەخت کە هەتا ئەمساڵیش هەبووە 00:07:17.245 --> 00:07:19.596 هەر لە سوودی ئەوانە بووە کە زۆرترین داهاتیان هەبووە، 00:07:19.620 --> 00:07:23.374 لەکاتێکدا چارەکی دانیشتووان بەردەوام لە هەژاریدا ئەژین. و 00:07:23.820 --> 00:07:29.070 قەیرانەکە و چارەسەر بۆ قەیرانەکە ئەم جۆرە نایەکسانییە کۆمەڵایەتییانەیان خراپتر کردووە. 00:07:29.094 --> 00:07:33.553 کەواتە لەکاتێکدا باڵادەستی بانقەکان و دەوڵەمەندەکان پارێزراون، 00:07:33.577 --> 00:07:35.339 ئەوانەی زۆرترینیان لەدەستداوە 00:07:35.363 --> 00:07:38.611 وانەیان پێئەوترێتەوە لەسەر بەرپرسیارێتی تاک. NOTE Paragraph 00:07:40.097 --> 00:07:44.442 ئێستا، کاتێک قسەم ئەکرد لەگەڵ ئەو کەسانەی لە سیمینارەکان بینیمن، 00:07:44.466 --> 00:07:46.724 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن تووڕە بن. 00:07:47.158 --> 00:07:48.468 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن 00:07:48.492 --> 00:07:51.358 بەرهەڵستی بکەن بۆ ئەم وانانە لە بەرپرسیارێتی کەسی. 00:07:51.382 --> 00:07:55.716 هەرچۆنێک بێت، قەیرانەکە خەتای ئەوان نەبووە، کەچی ناچار بوون بەرگەی قورساییەکەی بگرن. 00:07:56.417 --> 00:07:59.668 بەڵام لەکاتێکدا خەڵکەکان باسی چیرۆکەکانی خۆیان ئەکرد بۆم، 00:07:59.692 --> 00:08:02.228 دووبارە و دووبارە ئەتاسام 00:08:02.252 --> 00:08:06.483 بە هێزی ئەو بیرۆکەی بەرپرسیارێتیە. NOTE Paragraph 00:08:07.596 --> 00:08:10.085 یەکێک لەو کەسانەی چاوم پێیکەوت زانێتی بوو. 00:08:11.299 --> 00:08:14.289 ماوەی ٢٣ ساڵ بوو کاریئەکرد 00:08:14.313 --> 00:08:18.767 وانەی چنین و پیشەی دەستی تری ئەوتەوە لە خوێندنگەیەکی پیشەیی لە ریگا. 00:08:18.791 --> 00:08:21.110 ئێستاش قەیرانەکە هاتووە، و 00:08:21.134 --> 00:08:24.253 قوتابخانەکە داخراوە وەک ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە. 00:08:24.277 --> 00:08:30.211 دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی فێرکردن بەشێک بوو لە ڕێگای گێڕانەوەی پارە. 00:08:30.235 --> 00:08:33.333 ١٠ هەزار مامۆستاش لە سەرانسەری وڵات بەهۆیەوە کارەکانیان لەدەستدا و 00:08:33.333 --> 00:08:34.963 زانێتیش یەکێک بوو لەوان. 00:08:34.963 --> 00:08:37.896 بەو قسانەشدا بێت کە خۆی پێیوتم 00:08:37.920 --> 00:08:40.662 لەدەستدانی کارەکەی ئەوی خستبووە دۆخێکی ناخۆشەوە؛ 00:08:40.686 --> 00:08:44.879 لە مێردەکەی جیابۆتەوە، دوو منداڵی هەرزەکاری هەیە و بەس خۆی بەخێویان ئەکات. 00:08:44.903 --> 00:08:47.393 لەگەڵ ئەوەشدا، کە قسەم لەگەڵ کرد، 00:08:47.417 --> 00:08:51.587 وتی کە قەیرانەکە بەڕاستی دەرفەتێکە بۆی. 00:08:52.579 --> 00:08:56.080 وتی، "ئەمساڵ ئەبم بە ٥٠ ساڵ. 00:08:56.104 --> 00:09:01.030 پێموابێت ژیان ئەم دەرفەتەی یاومەتێ بۆ ئەوەی سەیرێک بکەم، بووەستم، 00:09:01.054 --> 00:09:03.429 چونکە ماوەی ئەم چەند ساڵە بێوچان خەریکی کارکردن بووم، 00:09:03.453 --> 00:09:04.916 کاتم نەبووە بووەستم. 00:09:04.940 --> 00:09:06.763 ئێستاش وەستاوم، و 00:09:06.787 --> 00:09:11.431 دەرفەتی ئەوەم دراوەتێ کە بتوانم سەیری هەموو شتێک بکەم و بڕیاربەم 00:09:11.455 --> 00:09:13.019 ئەوە چییە کە ئەمەوێت و 00:09:13.043 --> 00:09:14.855 ئەوەش چییە کە نامەوێت. 00:09:14.879 --> 00:09:18.586 هەموو ئەم کاتە، چنین، چنین، جۆرێک لە ماندوێتی تەواوەتی." NOTE Paragraph 00:09:19.783 --> 00:09:23.527 کەواتە زانێتی دوای ٢٣ ساڵ بێزاربوو لە دووبارە بوونەوەی شتەکان. 00:09:23.551 --> 00:09:25.897 بەڵام بیر لە دەربڕینی ناڕەزایەتی ناکاتەوە. 00:09:25.921 --> 00:09:29.795 باسی لەسەدا ٩٩کە ناکات بەرامبەر لەسەدا یەکەکە 00:09:29.819 --> 00:09:31.748 شیکردنەوە بۆخۆی ئەکات. و 00:09:32.309 --> 00:09:35.331 بەشێوەیەکی کرداری بیر ئەکاتەوە لە دەسکردن بە کارێکی بچووک 00:09:35.355 --> 00:09:36.929 لە دەرەوەی ژووری نووستنەکەی 00:09:36.953 --> 00:09:40.417 ئەم بووکەڵەی یادگارییە بچووکانەی درووست ئەکرد و بە گەشتیاری ئەفرۆشت. NOTE Paragraph 00:09:40.441 --> 00:09:43.001 هەروەها چاوم بە ئەیڤارسیش کەوت لە نوسینگەی بێکارەکان. 00:09:43.025 --> 00:09:45.140 ئەیڤارس لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانیا بوو، 00:09:45.164 --> 00:09:49.674 کارەکەی خۆی لەدەستیابوو لە دەزگایەکی حکومی کە سەرپەرشتی دروستکردنی ڕێگایەکی ئەکرد. 00:09:50.333 --> 00:09:54.415 لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانماندا، ئەیڤارس کتێبێکی هێنا کە ئەیخوێندەوە. 00:09:54.439 --> 00:10:01.296 پێی ئەوترا "کوتان دژی فشاری دەروونی، یان ئایکیدۆی وزەپێدەر بە دەروون." 00:10:02.030 --> 00:10:05.266 ئێستا، لەوانەیە هەندێکتان بزانن کە ئایکیدۆ جۆرێکی هونەری شەڕکردنە، 00:10:05.290 --> 00:10:07.883 کەواتە، ئایکیدیۆی وزەدەر بە دەروون بوو. 00:10:08.780 --> 00:10:11.556 ئایڤارسیش پێی وتم کە دوای چەندین مانگ 00:10:11.580 --> 00:10:15.131 لە خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە دوای بێکاربوونی، 00:10:15.155 --> 00:10:20.906 تێگەشت لەوەی کاتە قورسەکانی پیایا تێئەپەڕی بەهۆی خۆیەوە بوو. 00:10:21.310 --> 00:10:22.860 بەمنی وت، 00:10:22.884 --> 00:10:24.812 "خۆم خۆمم درووست کردووە. 00:10:24.836 --> 00:10:27.876 لە دۆخێکی دەروونیدا بووم کە باش نەبوو بۆم. 00:10:27.900 --> 00:10:31.229 ئەگەر کەسێک بترسێت لە لەدەستدانی پارەکەی، لەدەستدانی کارەکەی، 00:10:31.253 --> 00:10:34.260 فشاری دەروونی زیاتر ئەبێ لەسەریان، زیاتر ناجێگیر ئەبن، زیاتر ئەترسن. 00:10:34.284 --> 00:10:35.875 لەبەر ئەوە وایان لێیەت." NOTE Paragraph 00:10:36.504 --> 00:10:38.397 کاتێک لێمپرسی ڕوونیکاتەوە، 00:10:38.421 --> 00:10:42.733 بەشێوەیەکی هۆنراوە ئامێز بیرکردنەوەکەی بەراورد کرد بە ئەسپە کێوییەکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکا ئەڕۆن، 00:10:42.757 --> 00:10:45.771 ئینجا وتی، "پێویستە وەک شوان بیت بۆ بیرکردنەوەکانی خۆت. 00:10:46.757 --> 00:10:49.035 بۆ ئەوەی شتەکان ڕێکبخەیت لە جیهانی ماددی خۆتدا، 00:10:49.059 --> 00:10:51.081 پێویستە شوانی بیرکردنەوەکانت بیت، 00:10:51.105 --> 00:10:54.488 چونکە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانتەوەیە کە هەموو شتێک ڕێکئەخرێت. 00:10:54.512 --> 00:10:56.756 وتیشی، "ئەم دواییە بەڕوونی تێگەشتم 00:10:56.780 --> 00:10:59.289 کە جیهانەکەی چواردەورم، ئەوەی بەسەرمدا یەت، 00:10:59.313 --> 00:11:02.889 کەسەکانی یەنە ناو ژیانم ... هەموو ڕاستەوخۆ پشت بەخۆم ئەبەستێت." 00:11:02.913 --> 00:11:08.035 کەواتە کاتێک خەڵکی لاتڤیا بەناو ئەم تاقیکردنەوە ئابووریە سەختەدا ئەڕۆن، 00:11:08.059 --> 00:11:11.201 ئەیڤارس ئەڵێت کە ئەوە شێوازی بیرکردنەوەیەتی پێویستە بگۆڕێت. 00:11:11.225 --> 00:11:15.936 خۆی خەتابار ئەکات بۆ ئەوەی کە لەو ساتەدا پیایا تێپەڕئەبێت. NOTE Paragraph 00:11:16.799 --> 00:11:21.670 کەواتە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن بێگومان شتێکی باشە، وانییە؟ 00:11:21.694 --> 00:11:23.852 بەڕاستی واتابەخشە و 00:11:23.876 --> 00:11:26.455 ڕەوشتییانە ئاڕاستەکراوە لە کۆمەڵگایەکی دوای سۆڤێتدا، 00:11:26.479 --> 00:11:30.012 کە پشتبەستن بە دەوڵەت وەک ئەم کەلەپوورە بەدبەختییەی 00:11:30.036 --> 00:11:31.341 ڕابردووی سۆڤێت سەیر ئەکرێت. 00:11:31.888 --> 00:11:34.940 بەڵام کاتێک گوێ لە زانێتی و ئایڤارس و ئەوانی تر ئەگرم، 00:11:34.964 --> 00:11:38.491 بیرم کردەوە ئەم پرسیارە چەندێک بێبەزەییانەیە -- 00:11:38.515 --> 00:11:40.419 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" -- 00:11:40.443 --> 00:11:41.667 چەند سزادەرە. 00:11:41.691 --> 00:11:45.748 چونکە، وەک ڕێگایەک کاری ئەکرد بۆ خەتابارکردن و دڵنەواییدانەوەی خەڵکەکەی 00:11:45.772 --> 00:11:48.044 قەیرانەکە زۆر خراپ لێیدابوون. 00:11:48.068 --> 00:11:51.612 کەواتە لەکاتێکدا یۆنانییەکان ڕژابوونە سەر شەقامەکان، لاتڤیاکان بۆقەکەیان قووت دابوو، و 00:11:51.636 --> 00:11:54.939 دەیان هەزاری کۆچیان کردە دەرەوە، 00:11:54.963 --> 00:11:57.755 کە ڕێگایەکی ترە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن. NOTE Paragraph 00:12:00.009 --> 00:12:03.293 کەواتە زمانەکە، زمانی بەرپرسیارێتی تاکەکە، 00:12:03.317 --> 00:12:05.699 بوو بە شێوەیەکی نکوڵیکردنی کۆکراوە. 00:12:06.342 --> 00:12:09.448 هەتا پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکانمان هەبێت کە چارەسەری بێکاری ئەکەن 00:12:09.472 --> 00:12:11.243 وەک شکستی تاکە کەسی 00:12:11.267 --> 00:12:15.187 بەڵام لەهەمان کاتدا کۆمەکی داراییمان نەبێت بۆ پرۆگرامەکانی شارەزایی ڕاستەقینە ئەیەن بە خەڵک 00:12:15.211 --> 00:12:16.788 یان شوێنی کارکردن درووست ئەکەن، 00:12:16.812 --> 00:12:19.993 کوێرین بەرامبەر بەرپرسیارێتی پەیڕەو درووستکەرەکان. 00:12:20.017 --> 00:12:23.864 هەتا هەژارەکان لەکەدار بکەین وەک سست یان تەمەڵ 00:12:23.888 --> 00:12:26.484 بەڵام ئامرازی ڕاستی نەیەین بە خەڵک بۆ هاتنە دەر لە هەژاری 00:12:26.508 --> 00:12:28.030 جگە لە کۆچکردنە دەرەوە، 00:12:28.054 --> 00:12:31.948 لە نکوڵیداین بۆ هۆکارە ڕاستەقینەکانی هەژاری. 00:12:31.972 --> 00:12:33.821 لە هەمان کاتیشدا، 00:12:33.845 --> 00:12:35.116 هەموو دەناڵێنین، 00:12:36.060 --> 00:12:40.275 چونکە زانا کۆمەڵایەتییەکان بە داتایەکی سەرژمێری ورد نیشانیانداوە 00:12:40.299 --> 00:12:44.868 خەڵکی زیاتر هەیە بە کێشەی تەندروستی دەروونی و جەستەییشەوە 00:12:44.892 --> 00:12:49.091 لە کۆمەڵگاکانی ئاستی نایەکسانی ئابوری بەرزترە. 00:12:49.115 --> 00:12:54.534 کەواتە نایەکسانی کۆمەڵایەتی دیارە خراپە نەک تەنها بۆ ئەوانەی کەمترین داهاتیان هەیە 00:12:54.558 --> 00:12:55.746 بەڵکو بۆ هەموومان، 00:12:55.770 --> 00:12:58.256 چونکە ژیان لە کۆمەڵگایەکدا کە نایەکسانی تیایدا زۆرە 00:12:58.280 --> 00:13:02.459 واتای ژیانە لە کۆمەڵگایەک کە متمانەی کۆمەڵایەتی نزم بێت و دڵەڕاوکێی زۆربێت. NOTE Paragraph 00:13:02.928 --> 00:13:04.107 کەواتە ئەوەتا لەوێین. 00:13:04.131 --> 00:13:06.017 هەموو کتێبەکانی یارمەتیدانی خود ئەخوێنینەوە، 00:13:06.041 --> 00:13:07.749 هەوڵ ئەیەین خووەکانمان چاکبکەین، 00:13:07.773 --> 00:13:09.611 هەوڵئەیەین مێشکمان ببەستینەوە، 00:13:09.635 --> 00:13:11.340 تێڕامان ئەکەین. 00:13:11.364 --> 00:13:13.732 وە بێگومان بەشێوەیەک یارمەتیدەرە. 00:13:14.414 --> 00:13:17.100 کتێبی خود یارمەتیدەر یارمەتیمان ئەیات هەست بە شادمانی زیاتر بکەین. 00:13:17.124 --> 00:13:22.058 تێڕامان ئەتوانێت یارمەتیمان بات زیاتر هەست بکەین لەڕووی ڕۆحییەوە پێکەوە بەستراوین. 00:13:22.947 --> 00:13:24.588 ئەوەی پێموایە پێویستمانە 00:13:24.612 --> 00:13:29.641 ئاگاداربوونە لەو شتانەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بە یەکترمانەوە ئەبەستێتەوە، 00:13:29.665 --> 00:13:32.576 چونکە نایەکسانی کۆمەڵایەتی ئازاری هەموومان ئەیات. 00:13:32.600 --> 00:13:36.441 بۆیە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی هاوسۆزانەترمان ئەوێت 00:13:36.465 --> 00:13:39.684 کە کەمتر ئامانجی فێرکردنی ڕەوشتی بێت و 00:13:39.708 --> 00:13:44.246 زیاتر ئامانجی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی بێت. NOTE Paragraph 00:13:44.270 --> 00:13:45.469 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:13:45.493 --> 00:13:47.997 (چەپڵەلێدان)