1 00:00:01,370 --> 00:00:04,579 ڕۆژێکی ساردی خۆرهەتاوی مانگی ئازار بوو. 2 00:00:05,318 --> 00:00:07,875 بەسەر شەقامەکەی ریگایا ئەڕۆشتم. 3 00:00:08,796 --> 00:00:12,042 بیرمە زستان هێواش هێواش بەرەو کۆتایی ئەچوو. 4 00:00:12,066 --> 00:00:14,813 هێشتا کەمێک بەفر لەملاولا مابوو، 5 00:00:14,837 --> 00:00:17,827 بەڵام شۆستەکە وشک و ڕوون دیاربوو. 6 00:00:18,151 --> 00:00:19,396 ئەگەر لە ریگا ژیابێتن، 7 00:00:19,420 --> 00:00:24,795 ئەو هەستی ئاسوودەبوونە ئەزانن کە یەکەم نیشانەکانی بەهار ئەیهێنێت، و 8 00:00:24,819 --> 00:00:27,525 پێویست ناکات چیتر ڕێی خۆت بکەیت بەناو تێکەڵە نیوەتواوەکەی 9 00:00:27,549 --> 00:00:29,228 بەفر و قوڕی سەر شەقامەکان. 10 00:00:30,099 --> 00:00:33,262 منیش لەوێ بووم، چێژم لە پیاسەکەم ئەبینی، 11 00:00:33,286 --> 00:00:38,675 لەناکاو کاغەزێکی ڕۆنیۆوم بینی لەسەر شۆستەکەی بەردەمم، 12 00:00:38,699 --> 00:00:39,884 نەخشێک: 13 00:00:41,177 --> 00:00:44,956 پیتە سپییەکانی ڕەنگ کرابوون لەسەر ئەم خشتە ڕەساسییە تۆخانە. 14 00:00:44,980 --> 00:00:46,449 نوسرابوو، 15 00:00:46,473 --> 00:00:51,192 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" 16 00:00:52,904 --> 00:00:55,138 پرسیارەکە لە شوێنی خۆم وەستاندمی. 17 00:00:56,102 --> 00:00:59,789 کاتێک لەویا وەستابووم و بیرم لە واتاکەی ئەکردەوە، 18 00:00:59,813 --> 00:01:04,964 تێبینیم کرد لە دەرەوەی بەشی شارەوانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی ریگا وەستاوم. 19 00:01:05,660 --> 00:01:09,490 بۆیە دەرکەوت کە نووسەری ئەم نەخشە، هەرکەسێک بووبێت، 20 00:01:09,514 --> 00:01:14,115 ئەم پرسیارەی کردبوو لەو خەڵکەی ئەهاتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆمەڵایەتی. 21 00:01:15,845 --> 00:01:17,303 ئەو هاوینە، 22 00:01:17,327 --> 00:01:22,719 توێژینەوەم ئەکرد لەسەر دەرئەنجامەکانی قەیرانی دارایی لە لاتڤیا. 23 00:01:22,743 --> 00:01:27,826 کاتێک قەیرانی دارایی جیهانی سەریهەڵدا لە ساڵی ٢٠٠٨، بە قورسی لە لاتڤیای دا 24 00:01:27,850 --> 00:01:29,971 وەک ئابوورییەکی بچووکی کراوە. 25 00:01:30,439 --> 00:01:31,615 بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، 26 00:01:31,639 --> 00:01:35,412 حکومەتی لاتڤی ستراتیجی کەمکردنەوەی تێچوونی ناوخۆی هەڵبژارد. 27 00:01:35,436 --> 00:01:40,011 ئەوەش واتای ئەوەبوو بەشێوەیەکی بەرچاو سەرفکردنی بوودجەی گشتی کەمکرێتەوە، 28 00:01:40,035 --> 00:01:42,890 ئەوەش موچەی کرێکارەکانی کەرتی گشتی کەمدەکردەوە، 29 00:01:42,914 --> 00:01:44,395 خزمەتی شارستانی بچووک دەکردەوە، 30 00:01:44,419 --> 00:01:47,463 کەمکردنەوەی کۆمەکی بێکاری و هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، و 31 00:01:47,487 --> 00:01:49,001 زیادکردنی باجیش. 32 00:01:49,720 --> 00:01:53,028 دایکم بەدرێژایی تەمەنی خۆی وەک مامۆستای مێژوو کاریکردووە. 33 00:01:53,575 --> 00:01:59,032 قەیرانەکە بۆ ئەو واتای ئەوەبوو لەسەدا ٣٠ی موچەکەی ببڕدرێت 34 00:01:59,056 --> 00:02:00,539 هەر لە ناکاو. 35 00:02:00,563 --> 00:02:03,773 چەندین کەسی تریش هەبوون لە دۆخی ئەو یان خراپتردا. 36 00:02:03,797 --> 00:02:08,530 بارگرانی قەیرانەکە کەوتە سەر شانی لاتڤییە ئاساییەکان. 37 00:02:10,056 --> 00:02:13,101 دەرئەنجامی قەیرانەکە و گۆڕانکارییە داراییەکانی کرا، 38 00:02:13,125 --> 00:02:17,632 ئابوری لاتڤیا لە ماوەی دوو ساڵدا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمیکرد. 39 00:02:17,656 --> 00:02:20,524 تەنها یۆنان قەیرانە داراییەکەی 40 00:02:20,548 --> 00:02:22,387 هێندە گەورە بوو. 41 00:02:23,772 --> 00:02:27,091 بەڵام لەکاتێکدا یۆنانییەکان بۆ ماوەی چەندین مانگ 42 00:02:27,115 --> 00:02:31,260 لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی هەندێک جار توندوتیژانەشیان ئەکرد لە ئەسینا، 43 00:02:31,284 --> 00:02:34,452 هەموو شتێک بێدەنگ بوو لە ریگا. 44 00:02:35,504 --> 00:02:39,218 ئابووریناسە دیارەکان شەڕیان ئەکرد لە ستوونەکانی "نیو یۆرک تایمس" 45 00:02:39,242 --> 00:02:42,859 دەربارەی ئەم تاقیکردنەوە قورسەی لاتڤیا 46 00:02:42,883 --> 00:02:45,074 لەبەردەم ڕژێمەکەیدا، و 47 00:02:45,098 --> 00:02:46,971 بە ناقایلییەوە سەیریان ئەکرد 48 00:02:46,995 --> 00:02:49,393 کە چۆن کۆمەڵگای لاتڤی خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵی. 49 00:02:50,607 --> 00:02:52,460 ئەوکاتە من لە لەندەن ئەمخوێند، و 50 00:02:52,484 --> 00:02:55,218 جوڵەی پڕکردنەوەی ئەوێم بیرە و 51 00:02:55,242 --> 00:02:57,740 چۆن بڵاو ئەبۆوە لە شارێکەوە بۆ شارێک، 52 00:02:57,764 --> 00:02:59,893 لە مەدریدەوە بۆ نیو یۆرک و بۆ لەندەن، 53 00:02:59,917 --> 00:03:02,472 لەسەدا ٩٩کە دژی لەسەدا یەکەکە. 54 00:03:02,496 --> 00:03:03,808 چیرۆکەکە ئەزانن. 55 00:03:04,534 --> 00:03:06,891 بەڵام کە گەشتمە ریگا، 56 00:03:06,915 --> 00:03:09,283 هیچ دەنگۆیەکی جوڵەی داگیرکردنەکە نەبوو. 57 00:03:09,897 --> 00:03:12,147 لاتڤییەکان خۆیان ئەگونجاند لەگەڵی. 58 00:03:12,889 --> 00:03:17,076 وەک پەندە ناوخۆییەکە ئەڵێت، "بۆقەکەیان قووتداوە." 59 00:03:18,202 --> 00:03:19,964 بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەم، 60 00:03:19,988 --> 00:03:24,497 ئەمویست زیاتر بزانم لەسەر ئەوەی پەیوەندی دەوڵەت-دانیشتوو چۆن بەرەو گۆڕان ئەچوو 61 00:03:24,521 --> 00:03:26,188 لە سەردەمی دوای سۆڤێت، و 62 00:03:26,212 --> 00:03:28,531 منیش نوسینگەی بێکاریم هەڵبژارد 63 00:03:28,555 --> 00:03:30,003 وەک شوێنی توێژینەوەکەم. و 64 00:03:30,554 --> 00:03:34,013 کاتێک لە پایزی ٢٠١١ گەشتمە ئەوێ، 65 00:03:34,037 --> 00:03:37,833 درکم کرد، "لە ڕاستیدا من یەکەم کەس شایەتحاڵم 66 00:03:37,857 --> 00:03:40,404 بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانەکە، و 67 00:03:40,428 --> 00:03:44,474 ئەوانەی بە خراپترین شێوە بەرکەووتوون، ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە، 68 00:03:44,498 --> 00:03:46,051 کاردانەوەیان چییە بۆی." 69 00:03:47,668 --> 00:03:52,591 بۆیە دەستم کرد بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوانەی چاوم پێئەکەوت لە نوسینگەی بێکاری. 70 00:03:53,954 --> 00:03:58,668 هەموویان ناویان تۆمارکردبوو وەک کەسانێک کە بۆ کار ئەگەڕان و داوای یارمەتی حکومەتیان ئەکرد. 71 00:03:58,692 --> 00:04:03,181 بەڵام، زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت، ئەم یارمەتییە بەجۆرێکی دیاریکراو بوو. 72 00:04:03,205 --> 00:04:04,757 هەندێک سوودی نەقدی هەبوو، 73 00:04:04,781 --> 00:04:09,289 بەڵام بەشی زۆری هاوکاری دەوڵەت لە شێوەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان بوو، و 74 00:04:09,313 --> 00:04:11,747 یەکێک لە گەورەترین ئەم پرۆگرامانە پێی ئەوترا 75 00:04:11,771 --> 00:04:14,220 "چالاکییەکانی زیادکردنی ڕکابەری." 76 00:04:15,279 --> 00:04:17,223 ئەوەش لە کرۆکدا، زنجیرەیەک سیمینار بوو 77 00:04:17,247 --> 00:04:19,930 کە هەموو بێکارەکان هانئەدران ئامادەی بن. 78 00:04:19,954 --> 00:04:22,844 بۆیە دەستمکرد بە ئامادەبوون لەم سیمینارانە لەگەڵیان. 79 00:04:23,975 --> 00:04:26,627 چەند لەگەڵ یەک نەگونجانێکم بەرچاوکەوت. 80 00:04:27,048 --> 00:04:28,532 بۆیە، بیهێنەرە بەرچاوت: 81 00:04:29,435 --> 00:04:32,274 قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە، 82 00:04:32,298 --> 00:04:34,412 ئابووری لاتڤیا لە خراپبووندایە، 83 00:04:34,436 --> 00:04:36,516 بە ئەستەم خەڵک وەردەگیرێت، و 84 00:04:36,540 --> 00:04:38,029 ئێمەش لێرەین، 85 00:04:38,053 --> 00:04:41,076 لەم پۆلە ڕووناکە بچووکەیا، 86 00:04:41,100 --> 00:04:43,358 گرووپێکی ١٥ کەسی، 87 00:04:43,382 --> 00:04:47,988 کارمان ئەکرد لەسەر لیستی بەهێزی و لاوازی، و دیوەکانی ناخمان، 88 00:04:48,012 --> 00:04:51,103 کە پێمان وتراوە ڕێگری ئەکەن لەوەی بتوانین زیاتر سەرکەوتوو بین 89 00:04:51,127 --> 00:04:52,691 لە بازاڕی کارکردن. 90 00:04:53,727 --> 00:04:56,614 لەکاتێکدا گەورەترین بانقی ناوخۆیی ڕزگار دەکرێت و 91 00:04:56,638 --> 00:05:01,244 تێچوونی ئەم ڕزگارکردنەش ئەخرێتە سەر شانی دانیشتووان، 92 00:05:01,268 --> 00:05:06,669 لەسەر بازنەیەک دانیشتووین و فێرئەبین چۆن بە قووڵی هەناسە بەین 93 00:05:06,693 --> 00:05:08,557 کاتێک هەست بە فشاری دەروونی ئەکەین. 94 00:05:08,581 --> 00:05:11,457 (هەناسەدان بە قووڵی) 95 00:05:13,265 --> 00:05:15,716 لەکاتێکدا قیستی خانووبەرە دائەخرێت و 96 00:05:15,740 --> 00:05:18,292 هەزاران خەڵک کۆچ ئەکەنە دەرەوە، 97 00:05:18,316 --> 00:05:22,115 پێمان ئەوترێت خەونی گەورە ببینین و شوێن خەونەکانمان بکەوین. 98 00:05:23,524 --> 00:05:24,689 وەک کۆمەڵناسێک، 99 00:05:24,713 --> 00:05:29,234 ئەزانم کە پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان شێوەیەکی گرنگی پەیوەندین 100 00:05:29,258 --> 00:05:31,180 لەنێوان وڵات و دانیشتووان. 101 00:05:31,753 --> 00:05:33,498 پەیامی پرۆگرامەکە ئەوەبوو، 102 00:05:33,522 --> 00:05:35,712 ئەو قسەیەی یەکێک لە جۆرەکانی کالە زۆر بەکاری ئەهێنێت، 103 00:05:35,736 --> 00:05:36,902 "تەنیا بیکە." 104 00:05:36,926 --> 00:05:38,769 بێگومان، وتەی کالەی نایکە. 105 00:05:39,478 --> 00:05:43,622 کەواتە بە ئاماژە، دەوڵەت پەیامی ئەنارد بۆ ئەو کەسانەی بێکارن 106 00:05:43,646 --> 00:05:47,343 کە پێویستە چالاکتر بن، پێویستە زیاتر هەوڵ بەن، 107 00:05:47,367 --> 00:05:50,642 پێویستە کار لەسەر خۆتان بکەن، پێویستە بەسەر دێوەکانی ناختانا زاڵبن، 108 00:05:50,666 --> 00:05:52,244 پێویستە زیاتر دڵنیابن لەخۆتان -- 109 00:05:52,268 --> 00:05:56,409 بەجۆرێک، وەک ئەوەی بێکاری شکستی کەسی خۆیان بێت. 110 00:05:57,038 --> 00:05:59,616 ناڵاندن بەدەست قەیرانەکەوە 111 00:05:59,640 --> 00:06:02,781 بەشێوەیەک چارەسەر ئەکرا وەک ئەزمونکردنی فشاری دەروونی کەسەکە و 112 00:06:02,805 --> 00:06:04,667 لەناو لەشی کەسەکە خۆیدا چارەسەر بکرێت 113 00:06:04,691 --> 00:06:06,939 لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ و بە تێڕامانەوە. 114 00:06:10,019 --> 00:06:14,020 ئەم جۆرە پرۆگرامە کۆمەڵایەتییانە کە بەرپرسیارێتی تاک دووپات ئەکاتەوە 115 00:06:14,044 --> 00:06:17,095 هەتا یەت زیاتر باو ئەبێت لە سەرانسەری جیهاندا. 116 00:06:17,119 --> 00:06:20,876 بەشێکن لەو زیادبوونەی کۆمەڵناس لۆیک واکوانت پێی ئەڵێت 117 00:06:20,900 --> 00:06:23,693 "دەوڵەتی نیۆلیبراڵی سێنتاور." 118 00:06:23,717 --> 00:06:25,548 سێنتاور، لەوانەیە بزانن، 119 00:06:25,572 --> 00:06:28,228 بوونەوەرێکی ئەفسانەییە لە کلتوری یۆنانی دێریندا، 120 00:06:28,252 --> 00:06:29,835 نیوە مرۆڤ، نیوە ئاژەڵە. 121 00:06:29,859 --> 00:06:34,788 بەشی سەرەوەی مرۆڤە و بەشی خوارەوەی ئەسپە. 122 00:06:34,812 --> 00:06:37,395 کەواتە دەوڵەتی سێنتاور دەوڵەتێکە 123 00:06:37,419 --> 00:06:42,251 کە ڕووە مرۆڤەکەی ئەکاتە ئەوانەی لە سەرەوەی پەیژە کۆمەڵایەتییەکەن 124 00:06:42,275 --> 00:06:45,482 لەکاتێکدا ئەوانەی لە بنەوەن پێیان پێدا ئەنرێت، 125 00:06:45,506 --> 00:06:46,755 ئەکرێن بەژێرەوە. 126 00:06:46,779 --> 00:06:49,253 کەواتە ئەوانەی داهاتیان زۆرە و بزنسە گەورەکان 127 00:06:49,277 --> 00:06:52,827 سوود ئەبینن لە کەمکردنەوەی باج و پەیڕەوە پشتیوانیکەرەکانی تر، 128 00:06:52,851 --> 00:06:55,347 بێکارەکان، هەژارەکان 129 00:06:55,371 --> 00:06:58,677 پێویستە بیسەلمێنن کە شایەنی ئەوەن دەوڵەت یارمەتییان بات، 130 00:06:58,701 --> 00:07:00,528 لەڕووی ڕەوشتییەوە ڕێکئەخرێن، 131 00:07:00,552 --> 00:07:03,932 لەکەدار ئەکرێن وەک نابەرپرسیار یان ناکارا یان تەمەڵ 132 00:07:03,956 --> 00:07:05,827 یان زۆرجار بە تاوانبار دائەنرێن. 133 00:07:07,065 --> 00:07:10,644 لە لاتڤیا، مۆدێلێکی دەوڵەتی سێنتاوری لەو شێوەیەمان هەبوو 134 00:07:10,668 --> 00:07:12,947 لە ٩٠ەکانەوە بە قورسی جێگیرکراوە. 135 00:07:12,971 --> 00:07:17,221 بۆ نموونە، باجی داهاتی تەخت کە هەتا ئەمساڵیش هەبووە 136 00:07:17,245 --> 00:07:19,596 هەر لە سوودی ئەوانە بووە کە زۆرترین داهاتیان هەبووە، 137 00:07:19,620 --> 00:07:23,374 لەکاتێکدا چارەکی دانیشتووان بەردەوام لە هەژاریدا ئەژین. و 138 00:07:23,820 --> 00:07:29,070 قەیرانەکە و چارەسەر بۆ قەیرانەکە ئەم جۆرە نایەکسانییە کۆمەڵایەتییانەیان خراپتر کردووە. 139 00:07:29,094 --> 00:07:33,553 کەواتە لەکاتێکدا باڵادەستی بانقەکان و دەوڵەمەندەکان پارێزراون، 140 00:07:33,577 --> 00:07:35,339 ئەوانەی زۆرترینیان لەدەستداوە 141 00:07:35,363 --> 00:07:38,611 وانەیان پێئەوترێتەوە لەسەر بەرپرسیارێتی تاک. 142 00:07:40,097 --> 00:07:44,442 ئێستا، کاتێک قسەم ئەکرد لەگەڵ ئەو کەسانەی لە سیمینارەکان بینیمن، 143 00:07:44,466 --> 00:07:46,724 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن تووڕە بن. 144 00:07:47,158 --> 00:07:48,468 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن 145 00:07:48,492 --> 00:07:51,358 بەرهەڵستی بکەن بۆ ئەم وانانە لە بەرپرسیارێتی کەسی. 146 00:07:51,382 --> 00:07:55,716 هەرچۆنێک بێت، قەیرانەکە خەتای ئەوان نەبووە، کەچی ناچار بوون بەرگەی قورساییەکەی بگرن. 147 00:07:56,417 --> 00:07:59,668 بەڵام لەکاتێکدا خەڵکەکان باسی چیرۆکەکانی خۆیان ئەکرد بۆم، 148 00:07:59,692 --> 00:08:02,228 دووبارە و دووبارە ئەتاسام 149 00:08:02,252 --> 00:08:06,483 بە هێزی ئەو بیرۆکەی بەرپرسیارێتیە. 150 00:08:07,596 --> 00:08:10,085 یەکێک لەو کەسانەی چاوم پێیکەوت زانێتی بوو. 151 00:08:11,299 --> 00:08:14,289 ماوەی ٢٣ ساڵ بوو کاریئەکرد 152 00:08:14,313 --> 00:08:18,767 وانەی چنین و پیشەی دەستی تری ئەوتەوە لە خوێندنگەیەکی پیشەیی لە ریگا. 153 00:08:18,791 --> 00:08:21,110 ئێستاش قەیرانەکە هاتووە، و 154 00:08:21,134 --> 00:08:24,253 قوتابخانەکە داخراوە وەک ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە. 155 00:08:24,277 --> 00:08:30,211 دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی فێرکردن بەشێک بوو لە ڕێگای گێڕانەوەی پارە. 156 00:08:30,235 --> 00:08:33,333 ١٠ هەزار مامۆستاش لە سەرانسەری وڵات بەهۆیەوە کارەکانیان لەدەستدا و 157 00:08:33,333 --> 00:08:34,963 زانێتیش یەکێک بوو لەوان. 158 00:08:34,963 --> 00:08:37,896 بەو قسانەشدا بێت کە خۆی پێیوتم 159 00:08:37,920 --> 00:08:40,662 لەدەستدانی کارەکەی ئەوی خستبووە دۆخێکی ناخۆشەوە؛ 160 00:08:40,686 --> 00:08:44,879 لە مێردەکەی جیابۆتەوە، دوو منداڵی هەرزەکاری هەیە و بەس خۆی بەخێویان ئەکات. 161 00:08:44,903 --> 00:08:47,393 لەگەڵ ئەوەشدا، کە قسەم لەگەڵ کرد، 162 00:08:47,417 --> 00:08:51,587 وتی کە قەیرانەکە بەڕاستی دەرفەتێکە بۆی. 163 00:08:52,579 --> 00:08:56,080 وتی، "ئەمساڵ ئەبم بە ٥٠ ساڵ. 164 00:08:56,104 --> 00:09:01,030 پێموابێت ژیان ئەم دەرفەتەی یاومەتێ بۆ ئەوەی سەیرێک بکەم، بووەستم، 165 00:09:01,054 --> 00:09:03,429 چونکە ماوەی ئەم چەند ساڵە بێوچان خەریکی کارکردن بووم، 166 00:09:03,453 --> 00:09:04,916 کاتم نەبووە بووەستم. 167 00:09:04,940 --> 00:09:06,763 ئێستاش وەستاوم، و 168 00:09:06,787 --> 00:09:11,431 دەرفەتی ئەوەم دراوەتێ کە بتوانم سەیری هەموو شتێک بکەم و بڕیاربەم 169 00:09:11,455 --> 00:09:13,019 ئەوە چییە کە ئەمەوێت و 170 00:09:13,043 --> 00:09:14,855 ئەوەش چییە کە نامەوێت. 171 00:09:14,879 --> 00:09:18,586 هەموو ئەم کاتە، چنین، چنین، جۆرێک لە ماندوێتی تەواوەتی." 172 00:09:19,783 --> 00:09:23,527 کەواتە زانێتی دوای ٢٣ ساڵ بێزاربوو لە دووبارە بوونەوەی شتەکان. 173 00:09:23,551 --> 00:09:25,897 بەڵام بیر لە دەربڕینی ناڕەزایەتی ناکاتەوە. 174 00:09:25,921 --> 00:09:29,795 باسی لەسەدا ٩٩کە ناکات بەرامبەر لەسەدا یەکەکە 175 00:09:29,819 --> 00:09:31,748 شیکردنەوە بۆخۆی ئەکات. و 176 00:09:32,309 --> 00:09:35,331 بەشێوەیەکی کرداری بیر ئەکاتەوە لە دەسکردن بە کارێکی بچووک 177 00:09:35,355 --> 00:09:36,929 لە دەرەوەی ژووری نووستنەکەی 178 00:09:36,953 --> 00:09:40,417 ئەم بووکەڵەی یادگارییە بچووکانەی درووست ئەکرد و بە گەشتیاری ئەفرۆشت. 179 00:09:40,441 --> 00:09:43,001 هەروەها چاوم بە ئەیڤارسیش کەوت لە نوسینگەی بێکارەکان. 180 00:09:43,025 --> 00:09:45,140 ئەیڤارس لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانیا بوو، 181 00:09:45,164 --> 00:09:49,674 کارەکەی خۆی لەدەستیابوو لە دەزگایەکی حکومی کە سەرپەرشتی دروستکردنی ڕێگایەکی ئەکرد. 182 00:09:50,333 --> 00:09:54,415 لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانماندا، ئەیڤارس کتێبێکی هێنا کە ئەیخوێندەوە. 183 00:09:54,439 --> 00:10:01,296 پێی ئەوترا "کوتان دژی فشاری دەروونی، یان ئایکیدۆی وزەپێدەر بە دەروون." 184 00:10:02,030 --> 00:10:05,266 ئێستا، لەوانەیە هەندێکتان بزانن کە ئایکیدۆ جۆرێکی هونەری شەڕکردنە، 185 00:10:05,290 --> 00:10:07,883 کەواتە، ئایکیدیۆی وزەدەر بە دەروون بوو. 186 00:10:08,780 --> 00:10:11,556 ئایڤارسیش پێی وتم کە دوای چەندین مانگ 187 00:10:11,580 --> 00:10:15,131 لە خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە دوای بێکاربوونی، 188 00:10:15,155 --> 00:10:20,906 تێگەشت لەوەی کاتە قورسەکانی پیایا تێئەپەڕی بەهۆی خۆیەوە بوو. 189 00:10:21,310 --> 00:10:22,860 بەمنی وت، 190 00:10:22,884 --> 00:10:24,812 "خۆم خۆمم درووست کردووە. 191 00:10:24,836 --> 00:10:27,876 لە دۆخێکی دەروونیدا بووم کە باش نەبوو بۆم. 192 00:10:27,900 --> 00:10:31,229 ئەگەر کەسێک بترسێت لە لەدەستدانی پارەکەی، لەدەستدانی کارەکەی، 193 00:10:31,253 --> 00:10:34,260 فشاری دەروونی زیاتر ئەبێ لەسەریان، زیاتر ناجێگیر ئەبن، زیاتر ئەترسن. 194 00:10:34,284 --> 00:10:35,875 لەبەر ئەوە وایان لێیەت." 195 00:10:36,504 --> 00:10:38,397 کاتێک لێمپرسی ڕوونیکاتەوە، 196 00:10:38,421 --> 00:10:42,733 بەشێوەیەکی هۆنراوە ئامێز بیرکردنەوەکەی بەراورد کرد بە ئەسپە کێوییەکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکا ئەڕۆن، 197 00:10:42,757 --> 00:10:45,771 ئینجا وتی، "پێویستە وەک شوان بیت بۆ بیرکردنەوەکانی خۆت. 198 00:10:46,757 --> 00:10:49,035 بۆ ئەوەی شتەکان ڕێکبخەیت لە جیهانی ماددی خۆتدا، 199 00:10:49,059 --> 00:10:51,081 پێویستە شوانی بیرکردنەوەکانت بیت، 200 00:10:51,105 --> 00:10:54,488 چونکە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانتەوەیە کە هەموو شتێک ڕێکئەخرێت. 201 00:10:54,512 --> 00:10:56,756 وتیشی، "ئەم دواییە بەڕوونی تێگەشتم 202 00:10:56,780 --> 00:10:59,289 کە جیهانەکەی چواردەورم، ئەوەی بەسەرمدا یەت، 203 00:10:59,313 --> 00:11:02,889 کەسەکانی یەنە ناو ژیانم ... هەموو ڕاستەوخۆ پشت بەخۆم ئەبەستێت." 204 00:11:02,913 --> 00:11:08,035 کەواتە کاتێک خەڵکی لاتڤیا بەناو ئەم تاقیکردنەوە ئابووریە سەختەدا ئەڕۆن، 205 00:11:08,059 --> 00:11:11,201 ئەیڤارس ئەڵێت کە ئەوە شێوازی بیرکردنەوەیەتی پێویستە بگۆڕێت. 206 00:11:11,225 --> 00:11:15,936 خۆی خەتابار ئەکات بۆ ئەوەی کە لەو ساتەدا پیایا تێپەڕئەبێت. 207 00:11:16,799 --> 00:11:21,670 کەواتە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن بێگومان شتێکی باشە، وانییە؟ 208 00:11:21,694 --> 00:11:23,852 بەڕاستی واتابەخشە و 209 00:11:23,876 --> 00:11:26,455 ڕەوشتییانە ئاڕاستەکراوە لە کۆمەڵگایەکی دوای سۆڤێتدا، 210 00:11:26,479 --> 00:11:30,012 کە پشتبەستن بە دەوڵەت وەک ئەم کەلەپوورە بەدبەختییەی 211 00:11:30,036 --> 00:11:31,341 ڕابردووی سۆڤێت سەیر ئەکرێت. 212 00:11:31,888 --> 00:11:34,940 بەڵام کاتێک گوێ لە زانێتی و ئایڤارس و ئەوانی تر ئەگرم، 213 00:11:34,964 --> 00:11:38,491 بیرم کردەوە ئەم پرسیارە چەندێک بێبەزەییانەیە -- 214 00:11:38,515 --> 00:11:40,419 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" -- 215 00:11:40,443 --> 00:11:41,667 چەند سزادەرە. 216 00:11:41,691 --> 00:11:45,748 چونکە، وەک ڕێگایەک کاری ئەکرد بۆ خەتابارکردن و دڵنەواییدانەوەی خەڵکەکەی 217 00:11:45,772 --> 00:11:48,044 قەیرانەکە زۆر خراپ لێیدابوون. 218 00:11:48,068 --> 00:11:51,612 کەواتە لەکاتێکدا یۆنانییەکان ڕژابوونە سەر شەقامەکان، لاتڤیاکان بۆقەکەیان قووت دابوو، و 219 00:11:51,636 --> 00:11:54,939 دەیان هەزاری کۆچیان کردە دەرەوە، 220 00:11:54,963 --> 00:11:57,755 کە ڕێگایەکی ترە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن. 221 00:12:00,009 --> 00:12:03,293 کەواتە زمانەکە، زمانی بەرپرسیارێتی تاکەکە، 222 00:12:03,317 --> 00:12:05,699 بوو بە شێوەیەکی نکوڵیکردنی کۆکراوە. 223 00:12:06,342 --> 00:12:09,448 هەتا پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکانمان هەبێت کە چارەسەری بێکاری ئەکەن 224 00:12:09,472 --> 00:12:11,243 وەک شکستی تاکە کەسی 225 00:12:11,267 --> 00:12:15,187 بەڵام لەهەمان کاتدا کۆمەکی داراییمان نەبێت بۆ پرۆگرامەکانی شارەزایی ڕاستەقینە ئەیەن بە خەڵک 226 00:12:15,211 --> 00:12:16,788 یان شوێنی کارکردن درووست ئەکەن، 227 00:12:16,812 --> 00:12:19,993 کوێرین بەرامبەر بەرپرسیارێتی پەیڕەو درووستکەرەکان. 228 00:12:20,017 --> 00:12:23,864 هەتا هەژارەکان لەکەدار بکەین وەک سست یان تەمەڵ 229 00:12:23,888 --> 00:12:26,484 بەڵام ئامرازی ڕاستی نەیەین بە خەڵک بۆ هاتنە دەر لە هەژاری 230 00:12:26,508 --> 00:12:28,030 جگە لە کۆچکردنە دەرەوە، 231 00:12:28,054 --> 00:12:31,948 لە نکوڵیداین بۆ هۆکارە ڕاستەقینەکانی هەژاری. 232 00:12:31,972 --> 00:12:33,821 لە هەمان کاتیشدا، 233 00:12:33,845 --> 00:12:35,116 هەموو دەناڵێنین، 234 00:12:36,060 --> 00:12:40,275 چونکە زانا کۆمەڵایەتییەکان بە داتایەکی سەرژمێری ورد نیشانیانداوە 235 00:12:40,299 --> 00:12:44,868 خەڵکی زیاتر هەیە بە کێشەی تەندروستی دەروونی و جەستەییشەوە 236 00:12:44,892 --> 00:12:49,091 لە کۆمەڵگاکانی ئاستی نایەکسانی ئابوری بەرزترە. 237 00:12:49,115 --> 00:12:54,534 کەواتە نایەکسانی کۆمەڵایەتی دیارە خراپە نەک تەنها بۆ ئەوانەی کەمترین داهاتیان هەیە 238 00:12:54,558 --> 00:12:55,746 بەڵکو بۆ هەموومان، 239 00:12:55,770 --> 00:12:58,256 چونکە ژیان لە کۆمەڵگایەکدا کە نایەکسانی تیایدا زۆرە 240 00:12:58,280 --> 00:13:02,459 واتای ژیانە لە کۆمەڵگایەک کە متمانەی کۆمەڵایەتی نزم بێت و دڵەڕاوکێی زۆربێت. 241 00:13:02,928 --> 00:13:04,107 کەواتە ئەوەتا لەوێین. 242 00:13:04,131 --> 00:13:06,017 هەموو کتێبەکانی یارمەتیدانی خود ئەخوێنینەوە، 243 00:13:06,041 --> 00:13:07,749 هەوڵ ئەیەین خووەکانمان چاکبکەین، 244 00:13:07,773 --> 00:13:09,611 هەوڵئەیەین مێشکمان ببەستینەوە، 245 00:13:09,635 --> 00:13:11,340 تێڕامان ئەکەین. 246 00:13:11,364 --> 00:13:13,732 وە بێگومان بەشێوەیەک یارمەتیدەرە. 247 00:13:14,414 --> 00:13:17,100 کتێبی خود یارمەتیدەر یارمەتیمان ئەیات هەست بە شادمانی زیاتر بکەین. 248 00:13:17,124 --> 00:13:22,058 تێڕامان ئەتوانێت یارمەتیمان بات زیاتر هەست بکەین لەڕووی ڕۆحییەوە پێکەوە بەستراوین. 249 00:13:22,947 --> 00:13:24,588 ئەوەی پێموایە پێویستمانە 250 00:13:24,612 --> 00:13:29,641 ئاگاداربوونە لەو شتانەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بە یەکترمانەوە ئەبەستێتەوە، 251 00:13:29,665 --> 00:13:32,576 چونکە نایەکسانی کۆمەڵایەتی ئازاری هەموومان ئەیات. 252 00:13:32,600 --> 00:13:36,441 بۆیە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی هاوسۆزانەترمان ئەوێت 253 00:13:36,465 --> 00:13:39,684 کە کەمتر ئامانجی فێرکردنی ڕەوشتی بێت و 254 00:13:39,708 --> 00:13:44,246 زیاتر ئامانجی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی بێت. 255 00:13:44,270 --> 00:13:45,469 زۆر سوپاس. 256 00:13:45,493 --> 00:13:47,997 (چەپڵەلێدان)