0:00:01.370,0:00:04.579 ڕۆژێکی ساردی خۆرهەتاوی [br]مانگی ئازار بوو. 0:00:05.318,0:00:07.875 بەسەر شەقامەکەی ریگایا ئەڕۆشتم. 0:00:08.796,0:00:12.042 بیرمە زستان هێواش هێواش[br]بەرەو کۆتایی ئەچوو. 0:00:12.066,0:00:14.813 هێشتا کەمێک بەفر لەملاولا مابوو، 0:00:14.837,0:00:17.827 بەڵام شۆستەکە وشک و ڕوون دیاربوو. 0:00:18.151,0:00:19.396 ئەگەر لە ریگا ژیابێتن، 0:00:19.420,0:00:24.795 ئەو هەستی ئاسوودەبوونە ئەزانن[br]کە یەکەم نیشانەکانی بەهار ئەیهێنێت، و 0:00:24.819,0:00:27.525 پێویست ناکات چیتر ڕێی خۆت بکەیت[br]بەناو تێکەڵە نیوەتواوەکەی 0:00:27.549,0:00:29.228 بەفر و قوڕی سەر شەقامەکان. 0:00:30.099,0:00:33.262 منیش لەوێ بووم، چێژم لە پیاسەکەم ئەبینی، 0:00:33.286,0:00:38.675 لەناکاو کاغەزێکی ڕۆنیۆوم بینی[br]لەسەر شۆستەکەی بەردەمم، 0:00:38.699,0:00:39.884 نەخشێک: 0:00:41.177,0:00:44.956 پیتە سپییەکانی ڕەنگ کرابوون[br]لەسەر ئەم خشتە ڕەساسییە تۆخانە. 0:00:44.980,0:00:46.449 نوسرابوو، 0:00:46.473,0:00:51.192 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" 0:00:52.904,0:00:55.138 پرسیارەکە لە شوێنی خۆم وەستاندمی. 0:00:56.102,0:00:59.789 کاتێک لەویا وەستابووم و[br]بیرم لە واتاکەی ئەکردەوە، 0:00:59.813,0:01:04.964 تێبینیم کرد لە دەرەوەی بەشی شارەوانی[br]خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی ریگا وەستاوم. 0:01:05.660,0:01:09.490 بۆیە دەرکەوت کە نووسەری[br]ئەم نەخشە، هەرکەسێک بووبێت، 0:01:09.514,0:01:14.115 ئەم پرسیارەی کردبوو لەو خەڵکەی[br]ئەهاتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری کۆمەڵایەتی. 0:01:15.845,0:01:17.303 ئەو هاوینە، 0:01:17.327,0:01:22.719 توێژینەوەم ئەکرد لەسەر دەرئەنجامەکانی[br]قەیرانی دارایی لە لاتڤیا. 0:01:22.743,0:01:27.826 کاتێک قەیرانی دارایی جیهانی سەریهەڵدا[br]لە ساڵی ٢٠٠٨، بە قورسی لە لاتڤیای دا 0:01:27.850,0:01:29.971 وەک ئابوورییەکی بچووکی کراوە. 0:01:30.439,0:01:31.615 بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، 0:01:31.639,0:01:35.412 حکومەتی لاتڤی ستراتیجی[br]کەمکردنەوەی تێچوونی ناوخۆی هەڵبژارد. 0:01:35.436,0:01:40.011 ئەوەش واتای ئەوەبوو بەشێوەیەکی بەرچاو[br]سەرفکردنی بوودجەی گشتی کەمکرێتەوە، 0:01:40.035,0:01:42.890 ئەوەش موچەی کرێکارەکانی[br]کەرتی گشتی کەمدەکردەوە، 0:01:42.914,0:01:44.395 خزمەتی شارستانی بچووک دەکردەوە، 0:01:44.419,0:01:47.463 کەمکردنەوەی کۆمەکی بێکاری و[br]هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانی تر، و 0:01:47.487,0:01:49.001 زیادکردنی باجیش. 0:01:49.720,0:01:53.028 دایکم بەدرێژایی تەمەنی خۆی[br]وەک مامۆستای مێژوو کاریکردووە. 0:01:53.575,0:01:59.032 قەیرانەکە بۆ ئەو واتای ئەوەبوو[br]لەسەدا ٣٠ی موچەکەی ببڕدرێت 0:01:59.056,0:02:00.539 هەر لە ناکاو. 0:02:00.563,0:02:03.773 چەندین کەسی تریش هەبوون[br]لە دۆخی ئەو یان خراپتردا. 0:02:03.797,0:02:08.530 بارگرانی قەیرانەکە کەوتە سەر[br]شانی لاتڤییە ئاساییەکان. 0:02:10.056,0:02:13.101 دەرئەنجامی قەیرانەکە و گۆڕانکارییە[br]داراییەکانی کرا، 0:02:13.125,0:02:17.632 ئابوری لاتڤیا لە ماوەی دوو ساڵدا[br]بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمیکرد. 0:02:17.656,0:02:20.524 تەنها یۆنان قەیرانە داراییەکەی 0:02:20.548,0:02:22.387 هێندە گەورە بوو. 0:02:23.772,0:02:27.091 بەڵام لەکاتێکدا یۆنانییەکان[br]بۆ ماوەی چەندین مانگ 0:02:27.115,0:02:31.260 لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی[br]هەندێک جار توندوتیژانەشیان ئەکرد لە ئەسینا، 0:02:31.284,0:02:34.452 هەموو شتێک بێدەنگ بوو لە ریگا. 0:02:35.504,0:02:39.218 ئابووریناسە دیارەکان شەڕیان ئەکرد[br]لە ستوونەکانی "نیو یۆرک تایمس" 0:02:39.242,0:02:42.859 دەربارەی ئەم تاقیکردنەوە[br]قورسەی لاتڤیا 0:02:42.883,0:02:45.074 لەبەردەم ڕژێمەکەیدا، و 0:02:45.098,0:02:46.971 بە ناقایلییەوە سەیریان ئەکرد 0:02:46.995,0:02:49.393 کە چۆن کۆمەڵگای لاتڤی[br]خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵی. 0:02:50.607,0:02:52.460 ئەوکاتە من لە لەندەن ئەمخوێند، و 0:02:52.484,0:02:55.218 جوڵەی پڕکردنەوەی ئەوێم بیرە و 0:02:55.242,0:02:57.740 چۆن بڵاو ئەبۆوە[br]لە شارێکەوە بۆ شارێک، 0:02:57.764,0:02:59.893 لە مەدریدەوە بۆ نیو یۆرک و[br]بۆ لەندەن، 0:02:59.917,0:03:02.472 لەسەدا ٩٩کە دژی لەسەدا یەکەکە. 0:03:02.496,0:03:03.808 چیرۆکەکە ئەزانن. 0:03:04.534,0:03:06.891 بەڵام کە گەشتمە ریگا، 0:03:06.915,0:03:09.283 هیچ دەنگۆیەکی جوڵەی داگیرکردنەکە نەبوو. 0:03:09.897,0:03:12.147 لاتڤییەکان خۆیان ئەگونجاند لەگەڵی. 0:03:12.889,0:03:17.076 وەک پەندە ناوخۆییەکە ئەڵێت،[br]"بۆقەکەیان قووتداوە." 0:03:18.202,0:03:19.964 بۆ توێژینەوەی دکتۆراکەم، 0:03:19.988,0:03:24.497 ئەمویست زیاتر بزانم لەسەر ئەوەی پەیوەندی[br]دەوڵەت-دانیشتوو چۆن بەرەو گۆڕان ئەچوو 0:03:24.521,0:03:26.188 لە سەردەمی دوای سۆڤێت، و 0:03:26.212,0:03:28.531 منیش نوسینگەی بێکاریم هەڵبژارد 0:03:28.555,0:03:30.003 وەک شوێنی توێژینەوەکەم. و 0:03:30.554,0:03:34.013 کاتێک لە پایزی ٢٠١١ گەشتمە ئەوێ، 0:03:34.037,0:03:37.833 درکم کرد، "لە ڕاستیدا[br]من یەکەم کەس شایەتحاڵم 0:03:37.857,0:03:40.404 بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانەکە، و 0:03:40.428,0:03:44.474 ئەوانەی بە خراپترین شێوە بەرکەووتوون،[br]ئەوانەی کارەکانیان لەدەستداوە، 0:03:44.498,0:03:46.051 کاردانەوەیان چییە بۆی." 0:03:47.668,0:03:52.591 بۆیە دەستم کرد بە چاوپێکەوتن[br]لەگەڵ ئەوانەی چاوم پێئەکەوت لە نوسینگەی بێکاری. 0:03:53.954,0:03:58.668 هەموویان ناویان تۆمارکردبوو وەک کەسانێک[br]کە بۆ کار ئەگەڕان و داوای یارمەتی حکومەتیان ئەکرد. 0:03:58.692,0:04:03.181 بەڵام، زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت،[br]ئەم یارمەتییە بەجۆرێکی دیاریکراو بوو. 0:04:03.205,0:04:04.757 هەندێک سوودی نەقدی هەبوو، 0:04:04.781,0:04:09.289 بەڵام بەشی زۆری هاوکاری دەوڵەت[br]لە شێوەی پرۆگرامە کۆمەڵایەتییە هەمەجۆرەکان بوو، و 0:04:09.313,0:04:11.747 یەکێک لە گەورەترین ئەم پرۆگرامانە[br]پێی ئەوترا 0:04:11.771,0:04:14.220 "چالاکییەکانی زیادکردنی ڕکابەری." 0:04:15.279,0:04:17.223 ئەوەش لە کرۆکدا، زنجیرەیەک سیمینار بوو 0:04:17.247,0:04:19.930 کە هەموو بێکارەکان هانئەدران[br]ئامادەی بن. 0:04:19.954,0:04:22.844 بۆیە دەستمکرد بە ئامادەبوون[br]لەم سیمینارانە لەگەڵیان. 0:04:23.975,0:04:26.627 چەند لەگەڵ یەک نەگونجانێکم بەرچاوکەوت. 0:04:27.048,0:04:28.532 بۆیە، بیهێنەرە بەرچاوت: 0:04:29.435,0:04:32.274 قەیرانەکە هێشتا بەردەوامە، 0:04:32.298,0:04:34.412 ئابووری لاتڤیا لە خراپبووندایە، 0:04:34.436,0:04:36.516 بە ئەستەم خەڵک وەردەگیرێت، و 0:04:36.540,0:04:38.029 ئێمەش لێرەین، 0:04:38.053,0:04:41.076 لەم پۆلە ڕووناکە بچووکەیا، 0:04:41.100,0:04:43.358 گرووپێکی ١٥ کەسی، 0:04:43.382,0:04:47.988 کارمان ئەکرد لەسەر لیستی بەهێزی و[br]لاوازی، و دیوەکانی ناخمان، 0:04:48.012,0:04:51.103 کە پێمان وتراوە ڕێگری ئەکەن لەوەی[br]بتوانین زیاتر سەرکەوتوو بین 0:04:51.127,0:04:52.691 لە بازاڕی کارکردن. 0:04:53.727,0:04:56.614 لەکاتێکدا گەورەترین بانقی ناوخۆیی[br]ڕزگار دەکرێت و 0:04:56.638,0:05:01.244 تێچوونی ئەم ڕزگارکردنەش[br]ئەخرێتە سەر شانی دانیشتووان، 0:05:01.268,0:05:06.669 لەسەر بازنەیەک دانیشتووین و[br]فێرئەبین چۆن بە قووڵی هەناسە بەین 0:05:06.693,0:05:08.557 کاتێک هەست بە فشاری دەروونی ئەکەین. 0:05:08.581,0:05:11.457 (هەناسەدان بە قووڵی) 0:05:13.265,0:05:15.716 لەکاتێکدا قیستی خانووبەرە دائەخرێت و 0:05:15.740,0:05:18.292 هەزاران خەڵک کۆچ ئەکەنە دەرەوە، 0:05:18.316,0:05:22.115 پێمان ئەوترێت خەونی گەورە ببینین و[br]شوێن خەونەکانمان بکەوین. 0:05:23.524,0:05:24.689 وەک کۆمەڵناسێک، 0:05:24.713,0:05:29.234 ئەزانم کە پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکان[br]شێوەیەکی گرنگی پەیوەندین 0:05:29.258,0:05:31.180 لەنێوان وڵات و دانیشتووان. 0:05:31.753,0:05:33.498 پەیامی پرۆگرامەکە ئەوەبوو، 0:05:33.522,0:05:35.712 ئەو قسەیەی یەکێک لە جۆرەکانی[br]کالە زۆر بەکاری ئەهێنێت، 0:05:35.736,0:05:36.902 "تەنیا بیکە." 0:05:36.926,0:05:38.769 بێگومان، وتەی کالەی نایکە. 0:05:39.478,0:05:43.622 کەواتە بە ئاماژە، دەوڵەت پەیامی ئەنارد[br]بۆ ئەو کەسانەی بێکارن 0:05:43.646,0:05:47.343 کە پێویستە چالاکتر بن،[br]پێویستە زیاتر هەوڵ بەن، 0:05:47.367,0:05:50.642 پێویستە کار لەسەر خۆتان بکەن،[br]پێویستە بەسەر دێوەکانی ناختانا زاڵبن، 0:05:50.666,0:05:52.244 پێویستە زیاتر دڵنیابن لەخۆتان -- 0:05:52.268,0:05:56.409 بەجۆرێک، وەک ئەوەی بێکاری[br]شکستی کەسی خۆیان بێت. 0:05:57.038,0:05:59.616 ناڵاندن بەدەست قەیرانەکەوە 0:05:59.640,0:06:02.781 بەشێوەیەک چارەسەر ئەکرا وەک[br]ئەزمونکردنی فشاری دەروونی کەسەکە و 0:06:02.805,0:06:04.667 لەناو لەشی کەسەکە خۆیدا چارەسەر بکرێت 0:06:04.691,0:06:06.939 لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ و[br]بە تێڕامانەوە. 0:06:10.019,0:06:14.020 ئەم جۆرە پرۆگرامە کۆمەڵایەتییانە[br]کە بەرپرسیارێتی تاک دووپات ئەکاتەوە 0:06:14.044,0:06:17.095 هەتا یەت زیاتر باو ئەبێت[br]لە سەرانسەری جیهاندا. 0:06:17.119,0:06:20.876 بەشێکن لەو زیادبوونەی[br]کۆمەڵناس لۆیک واکوانت پێی ئەڵێت 0:06:20.900,0:06:23.693 "دەوڵەتی نیۆلیبراڵی سێنتاور." 0:06:23.717,0:06:25.548 سێنتاور، لەوانەیە بزانن، 0:06:25.572,0:06:28.228 بوونەوەرێکی ئەفسانەییە[br]لە کلتوری یۆنانی دێریندا، 0:06:28.252,0:06:29.835 نیوە مرۆڤ، نیوە ئاژەڵە. 0:06:29.859,0:06:34.788 بەشی سەرەوەی مرۆڤە و[br]بەشی خوارەوەی ئەسپە. 0:06:34.812,0:06:37.395 کەواتە دەوڵەتی سێنتاور دەوڵەتێکە 0:06:37.419,0:06:42.251 کە ڕووە مرۆڤەکەی ئەکاتە ئەوانەی[br]لە سەرەوەی پەیژە کۆمەڵایەتییەکەن 0:06:42.275,0:06:45.482 لەکاتێکدا ئەوانەی لە بنەوەن[br]پێیان پێدا ئەنرێت، 0:06:45.506,0:06:46.755 ئەکرێن بەژێرەوە. 0:06:46.779,0:06:49.253 کەواتە ئەوانەی داهاتیان زۆرە و[br]بزنسە گەورەکان 0:06:49.277,0:06:52.827 سوود ئەبینن لە کەمکردنەوەی باج و[br]پەیڕەوە پشتیوانیکەرەکانی تر، 0:06:52.851,0:06:55.347 بێکارەکان، هەژارەکان 0:06:55.371,0:06:58.677 پێویستە بیسەلمێنن کە شایەنی ئەوەن[br]دەوڵەت یارمەتییان بات، 0:06:58.701,0:07:00.528 لەڕووی ڕەوشتییەوە ڕێکئەخرێن، 0:07:00.552,0:07:03.932 لەکەدار ئەکرێن وەک نابەرپرسیار[br]یان ناکارا یان تەمەڵ 0:07:03.956,0:07:05.827 یان زۆرجار بە تاوانبار دائەنرێن. 0:07:07.065,0:07:10.644 لە لاتڤیا، مۆدێلێکی دەوڵەتی[br]سێنتاوری لەو شێوەیەمان هەبوو 0:07:10.668,0:07:12.947 لە ٩٠ەکانەوە بە قورسی جێگیرکراوە. 0:07:12.971,0:07:17.221 بۆ نموونە، باجی داهاتی تەخت[br]کە هەتا ئەمساڵیش هەبووە 0:07:17.245,0:07:19.596 هەر لە سوودی ئەوانە بووە[br]کە زۆرترین داهاتیان هەبووە، 0:07:19.620,0:07:23.374 لەکاتێکدا چارەکی دانیشتووان[br]بەردەوام لە هەژاریدا ئەژین. و 0:07:23.820,0:07:29.070 قەیرانەکە و چارەسەر بۆ قەیرانەکە ئەم جۆرە[br]نایەکسانییە کۆمەڵایەتییانەیان خراپتر کردووە. 0:07:29.094,0:07:33.553 کەواتە لەکاتێکدا باڵادەستی بانقەکان و[br]دەوڵەمەندەکان پارێزراون، 0:07:33.577,0:07:35.339 ئەوانەی زۆرترینیان لەدەستداوە 0:07:35.363,0:07:38.611 وانەیان پێئەوترێتەوە[br]لەسەر بەرپرسیارێتی تاک. 0:07:40.097,0:07:44.442 ئێستا، کاتێک قسەم ئەکرد لەگەڵ[br]ئەو کەسانەی لە سیمینارەکان بینیمن، 0:07:44.466,0:07:46.724 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن تووڕە بن. 0:07:47.158,0:07:48.468 چاوەڕێی ئەوەم لێئەکردن 0:07:48.492,0:07:51.358 بەرهەڵستی بکەن بۆ ئەم وانانە[br]لە بەرپرسیارێتی کەسی. 0:07:51.382,0:07:55.716 هەرچۆنێک بێت، قەیرانەکە خەتای ئەوان نەبووە،[br]کەچی ناچار بوون بەرگەی قورساییەکەی بگرن. 0:07:56.417,0:07:59.668 بەڵام لەکاتێکدا خەڵکەکان باسی[br]چیرۆکەکانی خۆیان ئەکرد بۆم، 0:07:59.692,0:08:02.228 دووبارە و دووبارە ئەتاسام 0:08:02.252,0:08:06.483 بە هێزی ئەو بیرۆکەی بەرپرسیارێتیە. 0:08:07.596,0:08:10.085 یەکێک لەو کەسانەی چاوم پێیکەوت[br]زانێتی بوو. 0:08:11.299,0:08:14.289 ماوەی ٢٣ ساڵ بوو کاریئەکرد 0:08:14.313,0:08:18.767 وانەی چنین و پیشەی دەستی تری ئەوتەوە[br]لە خوێندنگەیەکی پیشەیی لە ریگا. 0:08:18.791,0:08:21.110 ئێستاش قەیرانەکە هاتووە، و 0:08:21.134,0:08:24.253 قوتابخانەکە داخراوە وەک ڕێوشوێنی[br]بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە. 0:08:24.277,0:08:30.211 دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی فێرکردن[br]بەشێک بوو لە ڕێگای گێڕانەوەی پارە. 0:08:30.235,0:08:33.333 ١٠ هەزار مامۆستاش لە سەرانسەری وڵات[br]بەهۆیەوە کارەکانیان لەدەستدا و 0:08:33.333,0:08:34.963 زانێتیش یەکێک بوو لەوان. 0:08:34.963,0:08:37.896 بەو قسانەشدا بێت کە خۆی پێیوتم 0:08:37.920,0:08:40.662 لەدەستدانی کارەکەی ئەوی خستبووە[br]دۆخێکی ناخۆشەوە؛ 0:08:40.686,0:08:44.879 لە مێردەکەی جیابۆتەوە، دوو منداڵی [br]هەرزەکاری هەیە و بەس خۆی بەخێویان ئەکات. 0:08:44.903,0:08:47.393 لەگەڵ ئەوەشدا، کە قسەم لەگەڵ کرد، 0:08:47.417,0:08:51.587 وتی کە قەیرانەکە بەڕاستی دەرفەتێکە بۆی. 0:08:52.579,0:08:56.080 وتی، "ئەمساڵ ئەبم بە ٥٠ ساڵ. 0:08:56.104,0:09:01.030 پێموابێت ژیان ئەم دەرفەتەی یاومەتێ[br]بۆ ئەوەی سەیرێک بکەم، بووەستم، 0:09:01.054,0:09:03.429 چونکە ماوەی ئەم چەند ساڵە[br]بێوچان خەریکی کارکردن بووم، 0:09:03.453,0:09:04.916 کاتم نەبووە بووەستم. 0:09:04.940,0:09:06.763 ئێستاش وەستاوم، و 0:09:06.787,0:09:11.431 دەرفەتی ئەوەم دراوەتێ کە بتوانم[br]سەیری هەموو شتێک بکەم و بڕیاربەم 0:09:11.455,0:09:13.019 ئەوە چییە کە ئەمەوێت و 0:09:13.043,0:09:14.855 ئەوەش چییە کە نامەوێت. 0:09:14.879,0:09:18.586 هەموو ئەم کاتە، چنین، چنین،[br]جۆرێک لە ماندوێتی تەواوەتی." 0:09:19.783,0:09:23.527 کەواتە زانێتی دوای ٢٣ ساڵ بێزاربوو[br]لە دووبارە بوونەوەی شتەکان. 0:09:23.551,0:09:25.897 بەڵام بیر لە دەربڕینی ناڕەزایەتی ناکاتەوە. 0:09:25.921,0:09:29.795 باسی لەسەدا ٩٩کە ناکات بەرامبەر[br]لەسەدا یەکەکە 0:09:29.819,0:09:31.748 شیکردنەوە بۆخۆی ئەکات. و 0:09:32.309,0:09:35.331 بەشێوەیەکی کرداری بیر ئەکاتەوە[br]لە دەسکردن بە کارێکی بچووک 0:09:35.355,0:09:36.929 لە دەرەوەی ژووری نووستنەکەی 0:09:36.953,0:09:40.417 ئەم بووکەڵەی یادگارییە بچووکانەی [br]درووست ئەکرد و بە گەشتیاری ئەفرۆشت. 0:09:40.441,0:09:43.001 هەروەها چاوم بە ئەیڤارسیش کەوت[br]لە نوسینگەی بێکارەکان. 0:09:43.025,0:09:45.140 ئەیڤارس لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانیا بوو، 0:09:45.164,0:09:49.674 کارەکەی خۆی لەدەستیابوو لە دەزگایەکی حکومی[br]کە سەرپەرشتی دروستکردنی ڕێگایەکی ئەکرد. 0:09:50.333,0:09:54.415 لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانماندا،[br]ئەیڤارس کتێبێکی هێنا کە ئەیخوێندەوە. 0:09:54.439,0:10:01.296 پێی ئەوترا "کوتان دژی فشاری دەروونی،[br]یان ئایکیدۆی وزەپێدەر بە دەروون." 0:10:02.030,0:10:05.266 ئێستا، لەوانەیە هەندێکتان بزانن[br]کە ئایکیدۆ جۆرێکی هونەری شەڕکردنە، 0:10:05.290,0:10:07.883 کەواتە، ئایکیدیۆی وزەدەر بە دەروون بوو. 0:10:08.780,0:10:11.556 ئایڤارسیش پێی وتم کە دوای[br]چەندین مانگ 0:10:11.580,0:10:15.131 لە خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە[br]دوای بێکاربوونی، 0:10:15.155,0:10:20.906 تێگەشت لەوەی کاتە قورسەکانی پیایا تێئەپەڕی[br]بەهۆی خۆیەوە بوو. 0:10:21.310,0:10:22.860 بەمنی وت، 0:10:22.884,0:10:24.812 "خۆم خۆمم درووست کردووە. 0:10:24.836,0:10:27.876 لە دۆخێکی دەروونیدا بووم[br]کە باش نەبوو بۆم. 0:10:27.900,0:10:31.229 ئەگەر کەسێک بترسێت لە لەدەستدانی[br]پارەکەی، لەدەستدانی کارەکەی، 0:10:31.253,0:10:34.260 فشاری دەروونی زیاتر ئەبێ لەسەریان،[br]زیاتر ناجێگیر ئەبن، زیاتر ئەترسن. 0:10:34.284,0:10:35.875 لەبەر ئەوە وایان لێیەت." 0:10:36.504,0:10:38.397 کاتێک لێمپرسی ڕوونیکاتەوە، 0:10:38.421,0:10:42.733 بەشێوەیەکی هۆنراوە ئامێز بیرکردنەوەکەی بەراورد کرد[br]بە ئەسپە کێوییەکانی بە هەموو ئاڕاستەیەکا ئەڕۆن، 0:10:42.757,0:10:45.771 ئینجا وتی، "پێویستە وەک شوان بیت[br]بۆ بیرکردنەوەکانی خۆت. 0:10:46.757,0:10:49.035 بۆ ئەوەی شتەکان ڕێکبخەیت[br]لە جیهانی ماددی خۆتدا، 0:10:49.059,0:10:51.081 پێویستە شوانی بیرکردنەوەکانت بیت، 0:10:51.105,0:10:54.488 چونکە لەڕێگەی بیرکردنەوەکانتەوەیە[br]کە هەموو شتێک ڕێکئەخرێت. 0:10:54.512,0:10:56.756 وتیشی، "ئەم دواییە بەڕوونی تێگەشتم 0:10:56.780,0:10:59.289 کە جیهانەکەی چواردەورم،[br]ئەوەی بەسەرمدا یەت، 0:10:59.313,0:11:02.889 کەسەکانی یەنە ناو ژیانم ...[br]هەموو ڕاستەوخۆ پشت بەخۆم ئەبەستێت." 0:11:02.913,0:11:08.035 کەواتە کاتێک خەڵکی لاتڤیا بەناو[br]ئەم تاقیکردنەوە ئابووریە سەختەدا ئەڕۆن، 0:11:08.059,0:11:11.201 ئەیڤارس ئەڵێت کە ئەوە شێوازی[br]بیرکردنەوەیەتی پێویستە بگۆڕێت. 0:11:11.225,0:11:15.936 خۆی خەتابار ئەکات بۆ ئەوەی [br]کە لەو ساتەدا پیایا تێپەڕئەبێت. 0:11:16.799,0:11:21.670 کەواتە بەرپرسیارێتی هەڵگرتن[br]بێگومان شتێکی باشە، وانییە؟ 0:11:21.694,0:11:23.852 بەڕاستی واتابەخشە و 0:11:23.876,0:11:26.455 ڕەوشتییانە ئاڕاستەکراوە[br]لە کۆمەڵگایەکی دوای سۆڤێتدا، 0:11:26.479,0:11:30.012 کە پشتبەستن بە دەوڵەت وەک ئەم[br]کەلەپوورە بەدبەختییەی 0:11:30.036,0:11:31.341 ڕابردووی سۆڤێت سەیر ئەکرێت. 0:11:31.888,0:11:34.940 بەڵام کاتێک گوێ لە زانێتی و [br]ئایڤارس و ئەوانی تر ئەگرم، 0:11:34.964,0:11:38.491 بیرم کردەوە ئەم پرسیارە[br]چەندێک بێبەزەییانەیە -- 0:11:38.515,0:11:40.419 "بەرپرسیارێتییەکەت لەکوێیە؟" -- 0:11:40.443,0:11:41.667 چەند سزادەرە. 0:11:41.691,0:11:45.748 چونکە، وەک ڕێگایەک کاری ئەکرد[br]بۆ خەتابارکردن و دڵنەواییدانەوەی خەڵکەکەی 0:11:45.772,0:11:48.044 قەیرانەکە زۆر خراپ لێیدابوون. 0:11:48.068,0:11:51.612 کەواتە لەکاتێکدا یۆنانییەکان ڕژابوونە سەر شەقامەکان،[br]لاتڤیاکان بۆقەکەیان قووت دابوو، و 0:11:51.636,0:11:54.939 دەیان هەزاری کۆچیان کردە دەرەوە، 0:11:54.963,0:11:57.755 کە ڕێگایەکی ترە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن. 0:12:00.009,0:12:03.293 کەواتە زمانەکە، زمانی بەرپرسیارێتی تاکەکە، 0:12:03.317,0:12:05.699 بوو بە شێوەیەکی نکوڵیکردنی کۆکراوە. 0:12:06.342,0:12:09.448 هەتا پەیڕەوە کۆمەڵایەتییەکانمان هەبێت[br]کە چارەسەری بێکاری ئەکەن 0:12:09.472,0:12:11.243 وەک شکستی تاکە کەسی 0:12:11.267,0:12:15.187 بەڵام لەهەمان کاتدا کۆمەکی داراییمان نەبێت[br]بۆ پرۆگرامەکانی شارەزایی ڕاستەقینە ئەیەن بە خەڵک 0:12:15.211,0:12:16.788 یان شوێنی کارکردن درووست ئەکەن، 0:12:16.812,0:12:19.993 کوێرین بەرامبەر بەرپرسیارێتی[br]پەیڕەو درووستکەرەکان. 0:12:20.017,0:12:23.864 هەتا هەژارەکان لەکەدار بکەین[br]وەک سست یان تەمەڵ 0:12:23.888,0:12:26.484 بەڵام ئامرازی ڕاستی نەیەین بە خەڵک[br]بۆ هاتنە دەر لە هەژاری 0:12:26.508,0:12:28.030 جگە لە کۆچکردنە دەرەوە، 0:12:28.054,0:12:31.948 لە نکوڵیداین بۆ هۆکارە[br]ڕاستەقینەکانی هەژاری. 0:12:31.972,0:12:33.821 لە هەمان کاتیشدا، 0:12:33.845,0:12:35.116 هەموو دەناڵێنین، 0:12:36.060,0:12:40.275 چونکە زانا کۆمەڵایەتییەکان بە داتایەکی[br]سەرژمێری ورد نیشانیانداوە 0:12:40.299,0:12:44.868 خەڵکی زیاتر هەیە بە کێشەی تەندروستی[br]دەروونی و جەستەییشەوە 0:12:44.892,0:12:49.091 لە کۆمەڵگاکانی ئاستی نایەکسانی[br]ئابوری بەرزترە. 0:12:49.115,0:12:54.534 کەواتە نایەکسانی کۆمەڵایەتی دیارە خراپە[br]نەک تەنها بۆ ئەوانەی کەمترین داهاتیان هەیە 0:12:54.558,0:12:55.746 بەڵکو بۆ هەموومان، 0:12:55.770,0:12:58.256 چونکە ژیان لە کۆمەڵگایەکدا[br]کە نایەکسانی تیایدا زۆرە 0:12:58.280,0:13:02.459 واتای ژیانە لە کۆمەڵگایەک کە متمانەی[br]کۆمەڵایەتی نزم بێت و دڵەڕاوکێی زۆربێت. 0:13:02.928,0:13:04.107 کەواتە ئەوەتا لەوێین. 0:13:04.131,0:13:06.017 هەموو کتێبەکانی یارمەتیدانی خود ئەخوێنینەوە، 0:13:06.041,0:13:07.749 هەوڵ ئەیەین خووەکانمان چاکبکەین، 0:13:07.773,0:13:09.611 هەوڵئەیەین مێشکمان ببەستینەوە، 0:13:09.635,0:13:11.340 تێڕامان ئەکەین. 0:13:11.364,0:13:13.732 وە بێگومان بەشێوەیەک یارمەتیدەرە. 0:13:14.414,0:13:17.100 کتێبی خود یارمەتیدەر یارمەتیمان ئەیات[br]هەست بە شادمانی زیاتر بکەین. 0:13:17.124,0:13:22.058 تێڕامان ئەتوانێت یارمەتیمان بات زیاتر[br]هەست بکەین لەڕووی ڕۆحییەوە پێکەوە بەستراوین. 0:13:22.947,0:13:24.588 ئەوەی پێموایە پێویستمانە 0:13:24.612,0:13:29.641 ئاگاداربوونە لەو شتانەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە[br]بە یەکترمانەوە ئەبەستێتەوە، 0:13:29.665,0:13:32.576 چونکە نایەکسانی کۆمەڵایەتی[br]ئازاری هەموومان ئەیات. 0:13:32.600,0:13:36.441 بۆیە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی[br]هاوسۆزانەترمان ئەوێت 0:13:36.465,0:13:39.684 کە کەمتر ئامانجی فێرکردنی ڕەوشتی بێت و 0:13:39.708,0:13:44.246 زیاتر ئامانجی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و[br]یەکسانی بێت. 0:13:44.270,0:13:45.469 زۆر سوپاس. 0:13:45.493,0:13:47.997 (چەپڵەلێدان)