گه‌ر بكرێت، ده‌مه‌وێت به چه‌ند
پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌م.
تا ئێستا كه‌سێكتان له‌ده‌ستداوه
به‌ڕاستی خۆشتانویستبێت،
تا ئێستا دڵتان شكاوه،
تا ئێستا نالاندووتانه به‌ده‌ست
جیابوونه‌وه‌یه‌كی قیناوی،
یاخود بوون به قوربانی ناپاكی
ژن و مێردایه‌تی،
تكایه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ.
گه‌ر هه‌ڵسانه‌وه ئاسان نییه بۆتان،
ده‌توانن ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه.
تكایه، به ڕاوه‌ستاوی بمێننه‌وه،
و ده‌سته‌كانتان به بهرزكراوهیی
بێڵنه‌وه.
گه‌ر تا ئێستا به كاره‌ساتێكی سروشتی
تێپه‌ڕیون،
هه‌ڕه‌شه‌تان لێكراوه یاخود
كراون به كه‌سێكی ناپێویست،
هه‌ڵسنه‌وه.
گه‌ر تا ئێستا تووشی منداڵ له‌بار
بردن بوویت
گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بارچووه
یاخود تێكۆشاوی به‌هۆی نه‌زۆكی،
تكایه هه‌ڵسه‌وه.
له كۆتایی، گه‌ر تۆ،
یاخود هه‌ر كه‌سێك كه خۆشت ده‌وێت،
پێویست بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
بیریی، شێتی،
هه‌ندێك باری لاوازی جه‌سته‌یی،
یاخود مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆكوشتن ده‌كات،
تكایه هه‌ستنه‌وه.
سه‌یری چوارده‌ورتان بكه‌ن.
لێقه‌ومان جیاوازی ناكات.
گه‌ر زیندوویت،
پێویست ده‌بێت،
یاخود به‌ڕاستی پێویست بوو،
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاتی دژوار بكه‌یت
سوپاس، تكایه هه‌مووتان دانیشن.
ده ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم به خوێندنی
توێژینه‌وه‌ی خۆڕاگریی كرد.
له زانكۆی پێنسلڤانیا له فێلادلفیا.
كاتێكی زۆر خۆش بوو له‌وێ بم،
چونكه ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی
كه ڕاهێنانیان پێم ده‌كرد
تازه ڕێككه‌وتنێكیان ده‌ست كه‌وتبوو بۆ
ڕاهێنانی 1.1 ملیۆن سه‌ربازی ئه‌مریكی
بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی و
هۆشیی له‌باربن
وه‌ك چۆن دێننه به‌رچاوتان،
جه‌ماوه‌رێكی كارامه‌ی دوودڵ
به‌ده‌ست ناهێنی
وه‌ك له ئه‌فسه‌ری هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌مریكی
كه له ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆیه بۆ كه‌سێكی وه‌كو من،
كه ئامانجی سه‌ره‌كیی له ژیان بریتییه
له زانینی
چۆنێتی ده‌رهێنانی باشترین ئه‌نجامه
زانستیه‌كان له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی
و هێنانی بۆ خه‌ڵك بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان،
شوێنێكی زۆر ئیلهام به‌خش بوو.
خوێندنم له ئه‌مریكا ته‌واو كرد،
گه‌رامه‌وه بۆ كریس چیرچ
بۆ ده‌ست پێكردنی توێژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌م.
تازه ده‌ستم به‌و توێژینه‌وه‌یه كرد بوو
كاتێك بوومه‌له‌رزه له كریس چێرچی دا.
بۆیه توێژینه‌وه‌كه‌م دواخست،
ده‌ستم به ئیش كردن له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌كه‌م كرد
بۆ یارمه‌تیدانیان له‌و كاته ناخۆشه‌ی
دوای بوومه‌له‌رزه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ڕێكخراوێك ئیشم كرد
له كارگێڕییه حكوومیه‌كان
بۆ كۆمپانیاكانی بیناسازی،
و هه‌موو جۆره گروپێكی كۆمه‌ڵگه،
فێركردنیان بۆ ڕێگەكانی
بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردن
كه ده‌زانین بره‌و به خۆڕاگریی ده‌دات.
وامده‌زانی ئه‌وه پیشه‌ی من بوو.
ساته‌كانم بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی باش.
به‌ڵام به خه‌مه‌وه، هه‌ڵه بووم.
ئه‌زموونی ڕاسه‌قینه‌ی خۆم له 2014
ده‌ست یپێكرد
له پشووی له‌دایكبوونی شاژن.
له‌گه‌ڵ دوو خێزانیتر بڕیارماندا بوو
بچینه خوار ده‌ریاچه‌ی ئۆهاو
و بۆ زه‌ریا پاسكیل لێبخوڕین.
له دوا چركه‌دا،
كچه جوانه 12 ساڵانه‌كه‌م ئابی
بڕیاریدا له ئۆتۆمبێله‌كه بازبدا له‌گه‌ڵ
نزیكترین هاوڕێی ئێللا، ئه‌ویش 12 ساڵ بوو،
سالی، دایكی ئێللا،
هاوڕێیه‌كی زۆر زۆر ئه‌زیزی من بوو.
له ڕێگه‌ی چوونه خواره‌وه،
هه‌ر كه به ڕێی ڕاكایا ڕۆیشتن
له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی تۆمپسنس،
ئۆتۆمبێلێك زۆر به‌خێرایی
به نیشاتهی وه‌ستانه‌كه تێپه‌ڕی،
كه‌وته ناویان
ده‌ستبه‌جێ هه‌ر سێكیانی كوشت.
له چاوتروكانێكدا،
خۆم له لاكه‌ی تری
هاوكێشه‌كه ده‌بینمه‌وه،
به بڕوانامه‌یه‌كی ته‌واو نوێ
له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم،
له‌بری ئه‌وه‌ی ببمه شاره‌زایه‌كی خۆڕاگریی
له‌ناكاو، دایكێكی شیوهنگێڕم.
هه‌ڵده‌ستم بێ ئه‌وه‌ی بزانم من كێم،
هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌رم بپێچمه‌وه له‌باره‌ی
هه‌واڵی بهبیردانههاتوو،
جیهانه‌كه‌م بۆ پارچه‌ی ورد تێكشكا.
له‌ناكاو، ئه‌و كه‌سه‌م له كۆتایی هه‌موو
ئه‌و ئامۆژگاری شارهزایانهم.
و ده‌توانم پێتان بڵێم،
ئه‌وه‌ی كه كه‌مێكم گوێ لێ‌بوو
حه‌زم پێی نه‌بوو.
له ڕۆژانی دوای مه‌رگی ئابی،
پێمان گوترا ئێستا پاڵێوراوی سه‌ره‌كین
بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی خێزان.
زۆری نه‌ما جیابینه‌وه
له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشی هۆشی بووین.
بیرمه بیرم ده‌كرده‌وه،"وای"
سوپاس بۆ ئه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژیانم
به‌ڕاستی پیس بوو."
(پێكه‌نین)
نامیلكه‌كان پێنج قۆناغه‌كانی
په‌ژاره‌یان وه‌سف كردووه:
تووڕه‌یی،گفتوگۆ كردن، نكووڵیی،
خه‌مۆكیی، قایل بوون.
هاندانی قوربانییه‌كان
گه‌یشته به‌ر ده‌رگامان
و پێمانی گوت ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی سڕینه‌وه‌ی
پێنج ساڵی داهاتوو بین له‌پێناو په‌ژاره.
ده‌زانم نامیلكه‌و سه‌رچاوه‌كان
مه‌به‌ستی زۆرباشیان هه‌بوو.
به‌ڵام له هه‌موو ئامۆژگارییانه،
وایان لێ كردین وا هه‌ست بكه‌ین قوربانین.
به ته‌واوی واق ورماو بووین له‌باره‌ی
گه‌شتی داهاتوو،
بێ ده‌سه‌ڵات بووین له جێبه‌جێكردنی هه‌ر
كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر په‌ژاره‌مان هه‌رچ بێت
پێویستم به‌وه نه‌بوو پێم بگوترێت
شته‌كان چه‌نده خراپ بوون.
باوه‌ڕ بكه‌ن، من خۆم ده‌مزانی شته‌كان
به‌راستی خراپ بوون.
ئه‌وه‌ی كه زۆرتر پێویستم بوو هیوا بوو.
پێویستم به گه‌شتێك بوو
له‌ناو هه‌موو ئه‌و ئێش و
ئازار و په‌رۆشییه.
له هه‌مووی زیاتر،
ویستم ببمه به‌شداربوویه‌كی چاڵاك
له پرۆسه‌ی پهژارهكهم.
بۆیه بڕیارمدا پشت
له ئامۆژگارییه‌كانیان بكه‌م
له‌بری ئه‌مه بڕیارمدا
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خودی ئه‌نجامبده‌م،
توێژینه‌وه‌كه‌م ته‌واوكردبوو،
ئامرازهكانم هه‌بوو،
ویستم بزانم ئێستا تا چه‌ند
سوودیان ده‌بێت بۆم
له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چیایه‌كی ئاوا
گه‌وره بۆ پیادا هه‌ڵگه‌ڕان.
ئێستا، پێویسته له‌و قۆناغه‌دا
دانیپێدابنێم،
به‌ڕاستی نه‌مده‌زانی
هیچ یه‌ك له‌مانه ئیش ده‌كات.
به‌گشتی ده‌ركه‌وتووه جه‌رگ سووتان
قورسترین له‌ده‌ستدانه
بتوانیت به‌رگه‌ی بگریت.
به‌ڵام ده‌توانم ئێستا پێتان بڵێم،
دوای پێنج ساڵ،
ئه‌وه‌ی كه به‌راستی
له توێژینه‌وه‌كه ده‌مزانی.
كه ده‌توانیت هه‌ستیه‌وه سه‌رپێ
له لێقه‌ومان،
كه چه‌ند ستراتیجیهتێك
هه‌ن كه ئیشده‌كه‌ن،
كه به‌ته‌واوی ده‌شێت
وا له‌خۆت بكه‌یت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی
دیاریكراو بیر بكه‌یه‌وه و ڕه‌فتار بكه‌یت
كه یارمه‌تیده‌رت ده‌بن له بازدان
به‌سه‌ر كاته دژواره‌كاندا.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شتانه.
ئه‌مڕۆ، ته‌نیا سێ بهرنامهڕێژیتان
بۆ باس ده‌كه‌م.
ئه‌مانه ئه‌و بهرنامهڕێژییانهن كه
پشتم پێیان به‌ست
له ڕۆژه هه‌ره تاریكه‌كان پاراستمیان.
سێ به‌رنامه‌ڕێژین كه
پشتگیری هه‌موو كاره‌كانم ده‌كه‌ن،
و زۆر به‌ئاسانی بۆمان به‌رده‌ستن،
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێریان بێت،
ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ لێره فێری بن.
كه‌واته ژماره یه‌ك،
خه‌ڵكی خۆراگر ئه‌و شته پیسه‌ی
ڕوده‌دات وه‌رده‌گرن.
ده‌زانن ئه‌و ئازارچه‌شتنه
به‌شێكه له ژیان.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه
ئه‌وان به‌ڕاستی به‌خێرهاتنی لێده‌كه‌ن،
له‌ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌یی نین.
ته‌نیا كه كاته دژواره‌كان دێن،
وا دێنه به‌رچاو كه ده‌زانن
ئازارچه‌شتن به‌شێكه له
بوونی هه‌موو مرۆڤێك.
و زانینی ئه‌مه له هه‌ستكردن به
جیاكراوهیی له دژت ده‌توه‌ستێنێت
كه كاتی دژوار دێت.
هه‌رگیز خۆم نه‌بینیوه بۆ جارێكیش بێت
بیربكه‌مه‌وه،
"بۆچی من؟"
له راستیدا، بیرمدێ بیرمده‌كرده‌وه،
"بۆچی من نا؟
شتی سامناك بۆ تۆ ڕووده‌ده‌ن،
وه‌ك چۆن بۆ هه‌موو كهسێكیتر ڕووده‌ده‌ن.
ئێستا ئه‌وه ژیانی تۆیه،
كاتی ئه‌وه‌یه نقووم بیت
یان مه‌له‌بكه‌یت."
تراژیدیای ڕاسته‌قینه
ئه‌وه‌یه كه به پێی پێویست
وا دهرناكهوین چیتر ئه‌مه بزانین.
وا ده‌رده‌كه‌وین له سه‌رده‌مێك بژین
كه مافی خۆمانه ژیانێكی كامل بژین،
كه وێنه دڵخۆش و بریسكه‌داره‌كانی
ئینستگرام پێوه‌رن،
كاتێك له‌ڕاستیدا،
هه‌روه‌ك هه‌مووتان له سه‌ره‌تای
گفتوگۆكهمدا سه‌لماندتان،
پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته.
ژماره دوو،
كه‌سانی خۆڕاگر
به‌ڕاستی باشن له هه‌ڵبژاردنی به وریایی
كه سه‌رنجیان دیاریده‌كه‌ن.
خووی خه‌مڵاندنی بارودۆخه‌كانیان
به‌كرداری هه‌یه،
ئاساییانه، توانای جه‌ختكردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر ئه‌و شتانه هه‌یه كه ده‌توانن
بیگۆڕن، هه‌رچۆنێك بێت به‌و شتانه
ڕازی ده‌بن كه ناتوانن بیكه‌ن.
ئه‌مه كارامه‌ییه‌كی ژێوهر،
فێربوو بۆ خۆڕاگریی.
وه‌كو مرۆڤ، هه‌موومان به‌ڕاستی باشین له
تێبینیكردنی هه‌ڕه‌شه‌و بێهێزییهكان.
ڕهگمانداكوتاوه بۆ ئه‌م نه‌رێنییه.
به‌ڕاستی زۆر باشین له تێبینیكردنیان.
هه‌سته نه‌رێنییه‌كان وه‌كو
ڤێڵكرۆ پێمان وهدهنووسێن،
له‌كاتێكا ئه‌زموون و هه‌سته ئه‌رێنییه‌كان
وه‌كو تیفڵۆن هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌م شێوه گه‌یاندنه
به‌ڕاستی بۆ ئێمه زۆرباشه،
و له دیدگایه‌كی گه‌شه‌داری
زۆر خزمه‌تی كردووین.
بۆیه بۆ ساتێك بێننه به‌رچاوتان
ژنێكی ئهشكهوتم،
به‌یانی له ئه‌شكه‌وته‌كه‌م
دێمه ده‌ره‌وه،
له لایه‌ك پڵینگێكی ددان چه‌ماوه‌یی هه‌یه
و له‌لاكه‌یتر پهلكهزێڕینهیهكی جوان.
له پێناو مانه‌وه‌م هانم ده‌دات
تێبینی پڵینگه‌كه بكه‌م.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه،
ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێك ده‌ژین
كه ڕووبه‌ڕووی بۆمبارانی به‌رده‌وامی
هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه به درێژایی ڕۆژ،
مێشكه بێگوناههكانیشمان مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات
وه‌كو ئه‌وه‌ی پڵینگ بن.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه،
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به فشارمان
هه‌میشه به‌رده‌سته.
كه‌سانی خۆراگر
نه‌رێنی كه‌مناكه‌نه‌وه،
به‌ڵكو كاریان كردووه له‌سه‌ر
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی گونجاوبێت بۆ چاكه.
ڕۆژێكیان، كاتێك گومانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردنیان لێده‌كردم،
به‌ساده‌یی بیرمه،
"نه‌خێر، نابێت تۆ له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌وه قوتبدرێیت.
پێویسته ڕزگارت بێت.
زۆر شتت هه‌یه پێویسته له‌پێناویان بژیت.
ژیان هه‌ڵبژێره، نه‌ك مردن.
ئه‌وه‌ی هه‌ته له‌ده‌ستی مه‌ده
له‌به‌ر ئه‌و شته‌ی له‌ده‌ستت داوه،"
له ده‌روونزانی،
به‌مه ده‌ڵێین دۆزینه‌وه‌ی سوود.
له جیهانه نوێیه ئازاكه‌م،
هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی گرته‌خۆی
كه سوپاسگوزاربین بۆی.
به‌لایه‌نی كه‌م كچه زۆر بچووكه‌كه‌مان
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك،
درێژخایه‌ن نه‌مردبوو.
له‌ناكاو مرد، ده‌ستبه‌جێ،
ئه‌و ئازاره‌ی ئێمه‌و ئه‌وی كه‌مكرده‌وه.
هانده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وره‌مان
له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزانه‌كانمان هه‌بوو
بۆ یارمه‌تیدانمان له ڕێگه‌یه‌وه.
له‌هه‌مووی زیاتر،
هێشتا دوو كوڕی جوانمان هه‌بوو
بۆیان بژین،
كه ئێستا پێویستییان پێمانبوو،
شایه‌نی ئه‌وه بوون ژیانێكی ئاساییان
هه‌بێت به گوێره‌ی توانا پێیان ببه‌خشین.
توانای گۆرینی جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر سه‌رنجت
بۆ ئه‌وه‌ی چاكه‌ش بگریته‌وه
زانست سه‌لماندوویه‌تی كه
به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی به‌ڕاستی به‌هێزه.
بۆیه له 2005، مارتن سێلایمان و هاوڕێكانی
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
پرسیاریان له‌خه‌ڵك كرد، ئه‌وه‌ی كه
داوایان له خه‌ڵكه‌كه كرد بیكه‌ن،
بریتی بوو له بیركردنه‌وه له سێ شتی
باش كه رۆژانه بۆیان ڕووده‌دات.
ئه‌وه‌ی كه دۆزییانه‌وه، له‌ماوه‌ی
شه‌ش مانگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،
ئه‌وه‌بوو ئه‌و كه‌سانه ئاستی به‌رزتری
سوپاسگوزارییان پیشاندا،
ئاستی به‌رزتری دڵخۆشی
و خه‌مۆكیی كه‌متر له ماوه‌ی
شه‌ش مانگی توێژینه‌وه.
كاتێك به خه‌م تێده‌په‌ڕی،
ڕه‌نگه پێویستت به
ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌بێت،
یاخود ره‌نگه پێویستت به ڕوخسه‌ت
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بیتز
له چێشتخانه‌كه‌مان، پۆسته‌رێكی
بریسكه‌داری په‌مه‌یی نیۆنمان هه‌یه
كه قبوڵكردنی چاكه‌مان بیردێنێته‌وه.
له سوپای ئه‌مریكی،
به‌شێوه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازتر دایانڕشتووه
له‌گه‌ڵ سوپا له‌باره‌ی ڕاوكردنی
شته باشه‌كان گفتوگۆیان كرد.
ئه‌و زمانه بدۆزه‌وه
كه بۆت ده‌ستده‌دات،
به‌ڵام هه‌رشتێك ده‌كه‌یت،
هه‌وڵێكی به‌رده‌وام، و به‌مه‌به‌ست بده
بۆ گونجانی ئه‌وه‌ی باشه له جیهانی تۆ.
ژماره سێ،
كه‌سانی خۆڕاگر پرسیار له‌خۆیان دهكهنو
"ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م یارمه‌تیم ده‌دات
یان زیانم پێده‌گه‌یه‌نێت؟"
ئه‌مه پرسیارێكه له چاره‌كردنی زۆرباش
زۆر به‌كاردێت.
و كوڕ، ئایا به‌هێزه.
ئه‌مه خۆپه‌سه‌ندی خۆم بوو بۆ پرسیاركردن
له ڕۆژانی دوای مه‌رگی كچه‌كان.
به‌به‌رده‌وامیی ئه‌م پرسیاره‌م
له‌خۆم ده‌كرد.
"ئایا پێویسته بچمه دادگا و
شوفێره‌كه ببینم؟
ئایا ئه‌وه یارمه‌تیم ده‌دات
یاخود زیانم پێده‌گه‌یه‌نێت؟"
باشه، ئه‌وه بێ بیركردنه‌وه بوو بۆمن،
مانه‌وه له دووره‌وه‌م هه‌ڵبژارد.
به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م، تریڤه‌ر، بڕیاریدا
چاوی به شوفێره‌كه بكه‌وێت
كاتێكی تر.
دره‌نگانی شه‌و، له تێڕامانی وێنه
كۆنه‌كانی ئابی خۆم ده‌دۆزییه‌وه،
زیاتر و زیاتر بێزارده‌بووم.
پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد،
"به‌ڕاست؟ ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات
یاخود زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت؟
وێنه‌كان هه‌ڵگره،
بڕۆ بنوو،
بۆخۆت میهره‌بان به."
ده‌كرێت ئه‌م پرسیاره بۆ چه‌ندین
ناوه‌ڕۆكی جیاواز جێبه‌جێ ببێت.
به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه بیرده‌كه‌مه‌وه و
ڕه‌فتار ده‌كه‌م یارمه‌تیت ده‌دات یان زیان،
بۆ دادواكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌م به‌رزكردنه‌وه‌یه،
بۆ ده‌رچوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه،
بۆ چاكبوونه‌وه له نۆره دڵه؟
چه‌ندین ڕێگای جیاواز.
زۆر له‌باره‌ی خۆراگریی ده‌نووسم،
دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌م
تاكه به‌رنامه‌ڕێژییه
هانی ڕاوبۆچوونی ئه‌رێنی
له هه‌مووان زیاتر داوه.
ده‌یان نامه‌و ئیمێل و شتم بۆ دێت
له هه‌موو شوێنێك كه خه‌ڵك ده‌ڵێن
چه‌نده كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه
له‌سه‌ر ژیانیان.
جا لێخۆشبوونی تاوانه كۆنه‌كانی خێزان بێت،
لێدوانی
جه‌ژنی ڕابردووی له‌دایكبوونی عیسا،
یاخود ته‌نیا چه‌واشه‌كاریی
له ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی،
جا ئایا پرسیاركردنه له‌خۆت
ئایا به‌ڕاستی پێویستت به‌و
په‌رداخه زیاده‌ی بیره هه‌یه.
پرسیاركردن له‌خۆت ئایا چی ده‌كه‌یت،
شێوازی بیركردنه‌وه‌ت،
شێوازی ڕهفتاركردنت
یارمه‌تیده‌رته یان زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌تگێڕێته‌وه بۆ شوێنی شوفێره‌كه،
هه‌ندێك ده‌سه‌لاتت ده‌داتێ بۆ
بریاردانی تایبه‌ت به‌خۆت.
سێ به‌رنامه‌ڕێژیی،
زۆر ساده.
یه‌كسه‌ر بۆ هه‌موومان به‌رده‌ستن،
هه‌ر كاتێك، له هه‌ر شوێنێك.
پێویستی به زانستی موشه‌كیی نییه.
خۆڕاگریی سیفه‌تێكی جێگیر نییه.
به‌ده‌ستهێنانی گران نییه،
كه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یبێت و
هه‌ندێكی تر نه‌یبێت.
له‌ڕاستیدا پێویستی به
پڕۆسه‌ی زۆر ساده هه‌یه.
ته‌نیا ئاماده‌باشی بۆ
پێدانی ده‌رفه‌تێك پێیان.
وابزانم هه‌موومان چه‌ند
ساتێك هه‌یه له ژیانمان
كه ڕێڕه‌وی ژیانمان دووله‌ت ده‌بێت
ئه‌و گه‌شته‌ی وامانده‌زانی بۆ ده‌ڕۆین
لاده‌دات بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی ترسناك
كه هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌كردبوو،
و به‌دڵنیاییه‌وه نه‌مانویستووه.
بۆمن ڕوویدا.
به‌شێوه‌یه‌ك جه‌رگبڕبوو وێنهناكرێت.
گه‌ر هه‌ركاتێك خۆتان له بارودۆخێكدا
بینییه‌وه كه وابیربكه‌نه‌وه
"هیچ رێگه‌یه‌ك نییه
له‌مه بگه‌ڕێمه‌وه،"
هانتان ده‌ده‌م ئه‌م بهرنامهڕێژییانه
به‌كاربێنن
و دووباره بیربكه‌نه‌وه.
وا دهریناخهم
بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه ئاسانه.
و هه‌موو ئازاره‌كه‌ش لانابات.
به‌ڵام گه‌ر هه‌رشتێك فێربوبێتم له‌و
پێنج ساڵه‌ی ڕابردوو،
ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه
یارمه‌تیده‌ره.
له هه‌موو شتێك زیاتر،
پێشانیدام كه ده‌كرێت
له‌هه‌مان كاتدا بژیت و ئازاربچێژیت.
هه‌میشه سوپاسگوزاردهبم بۆ ئه‌مه.
سوپاس.
(چه‌پڵه)