WEBVTT 00:00:01.458 --> 00:00:05.934 گه‌ر بكرێت، ده‌مه‌وێت به‌ چه‌ند پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌م. 00:00:05.958 --> 00:00:09.684 تا ئێستا كه‌سێكت له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڕاستی خۆشت ویستبێت 00:00:09.708 --> 00:00:11.684 تا ئێستا دڵت شكاوه‌، 00:00:11.708 --> 00:00:15.184 تا ئێستا ناڵاندوتە‌ به‌ده‌ست جیابوونه‌وه‌یه‌كی قیناوی، 00:00:15.208 --> 00:00:18.059 یاخود بویتە قوربانی ناپاكی ژن و مێردایه‌تی، 00:00:18.083 --> 00:00:19.893 تكایه‌ هه‌ڵسنه‌ سه‌ر پێ. 00:00:19.917 --> 00:00:23.851 گه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ ئاسان نییه‌ بۆتان، ده‌توانن ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه‌. 00:00:23.875 --> 00:00:25.768 تكایه‌، به‌ ڕاوه‌ستاوی بمێننه‌وه‌، 00:00:25.792 --> 00:00:28.003 و ده‌سته‌كانتان به‌ به‌رزكراوه‌یی بێڵنه‌وه‌. 00:00:28.003 --> 00:00:30.244 گه‌ر تا ئێستا به‌ كاره‌ساتێكی سروشتی تێپه‌ڕیویت، 00:00:30.244 --> 00:00:32.890 هه‌ڕه‌شه‌ت لێكراوه‌ یاخود كراویت به‌ كه‌سێكی زیادە، 00:00:32.890 --> 00:00:33.945 هه‌ڵسەوە. 00:00:33.945 --> 00:00:37.101 گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بار بردووە، 00:00:37.125 --> 00:00:38.934 گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بارچووه‌ 00:00:38.958 --> 00:00:41.893 یاخود ململانێت کردووە لەگەڵ نه‌زۆكی، 00:00:41.917 --> 00:00:43.518 تكایه‌ هه‌ڵسه‌وه‌. 00:00:43.542 --> 00:00:46.934 له‌ كۆتایی، گه‌ر تۆ، یاخود هه‌ر كه‌سێك كه‌ خۆشت ده‌وێت، 00:00:46.958 --> 00:00:50.643 پێویست بووە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێتی، کەم ھۆشی، 00:00:50.667 --> 00:00:53.143 هه‌ندێك باری لاوازی جه‌سته‌یی، 00:00:53.167 --> 00:00:54.997 یان ڕوبەروی ھەوڵی خۆكوشتن بونەوە 00:00:54.997 --> 00:00:57.101 تكایه‌ هه‌ستنه‌وه‌. 00:00:57.125 --> 00:00:58.976 سه‌یری چوار دە‌ورتان بكه‌ن. 00:00:59.000 --> 00:01:04.268 کێشەکان جیاوازی ناكەن. 00:01:04.292 --> 00:01:06.184 گه‌ر زیندوویت، 00:01:06.208 --> 00:01:10.059 پێویست ده‌بێت، یان ھەر پێشتر پێویست بووە 00:01:10.083 --> 00:01:12.684 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاتی دژوار بكه‌یت 00:01:12.708 --> 00:01:14.917 سوپاس، تكایه‌ هه‌مووتان دابنیشن. 00:01:18.708 --> 00:01:22.559 ده‌ ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم به‌ خوێندنی توێژینه‌وه‌ی خۆڕاگریی كرد. 00:01:22.583 --> 00:01:25.934 له‌ زانكۆی پێنسلڤانیا له‌ فێلادلفیا. 00:01:25.958 --> 00:01:28.309 كاتێكی زۆر خۆش بوو ئەوکاتە، 00:01:28.333 --> 00:01:30.726 چونكه‌ ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی كه‌ ڕاهێنانیان پێم ده‌كرد 00:01:30.750 --> 00:01:37.043 تازه‌ گرێبەستیان کردبوو بۆ مەشقدان بە 1.1 ملیۆن سه‌ربازی ئه‌مریكی 00:01:37.043 --> 00:01:41.768 بۆ ئه‌وه‌ی ھۆشیان ھاوشێوەی و جەستەیان ئامادە بێت. 00:01:41.792 --> 00:01:43.083 وه‌ك ئەوەی دەیزانن، 00:01:43.083 --> 00:01:47.184 جه‌ماوه‌رێكی كارامه‌ی پڕ گومان نابینیت 00:01:47.208 --> 00:01:51.059 وه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی مەشقدەری ئه‌مریكی كه‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. 00:01:51.083 --> 00:01:52.351 بۆیه‌ بۆ كه‌سێكی وه‌كو من، 00:01:52.375 --> 00:01:55.893 كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیم له‌ ژیان بریتییه‌ له‌ زانینی 00:01:55.917 --> 00:02:00.768 چۆنێتی دۆزینەوەی باشترین دۆزینەوە‌ زانستیه‌كان له‌ ناوه‌ندی ئه‌كادیمی 00:02:00.792 --> 00:02:03.559 و هێنانی بۆ خه‌ڵك و بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان، 00:02:03.583 --> 00:02:07.184 شوێنێكی زۆر ئیلهام به‌خش بوو. 00:02:07.208 --> 00:02:09.393 خوێندنم له‌ ئه‌مریكا ته‌واو كرد، 00:02:09.417 --> 00:02:12.018 گه‌رامه‌وه‌ بۆ كریس چیرچ 00:02:12.042 --> 00:02:15.351 بۆ ده‌ست پێكردنی توێژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌م. 00:02:15.375 --> 00:02:17.726 تازه‌ ده‌ستم به‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كرد بوو 00:02:17.750 --> 00:02:20.726 كاتێك بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كریس چێرچی دا. 00:02:20.750 --> 00:02:22.726 بۆیه‌ توێژینه‌وه‌كه‌م دواخست، 00:02:22.750 --> 00:02:26.434 ده‌ستم به‌ ئیش كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌م كرد 00:02:26.458 --> 00:02:31.059 بۆ یارمه‌تیدانیان له‌و كاته‌ ناخۆشه‌ی دوای بوومه‌له‌رزه‌. 00:02:31.083 --> 00:02:33.059 له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ ڕێكخراوێك ئیشم كرد 00:02:33.083 --> 00:02:36.518 له‌ بەڕێوبەرایەتییە‌ حكوومیه‌كان بۆ كۆمپانیاكانی بیناسازی، 00:02:36.542 --> 00:02:38.351 و هه‌موو جۆره‌ گروپێكی كۆمه‌ڵگه‌، 00:02:38.375 --> 00:02:41.601 فێركردنیان بۆ ڕێگەكانی بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتاركردن 00:02:41.625 --> 00:02:44.684 كه‌ ده‌زانین بره‌و به‌ خۆڕاگریی ده‌دات. 00:02:44.708 --> 00:02:47.643 وامده‌زانی ئه‌وه‌ پیشه‌ی من بوو. 00:02:47.667 --> 00:02:53.101 ساته‌كانم بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش. 00:02:53.125 --> 00:02:55.934 به‌ڵام به‌داخەوە‌، هه‌ڵه ‌بووم. 00:02:55.958 --> 00:03:00.934 تاقیکردنەوەی ڕاسه‌قینه‌ی من له‌ 2014 ده‌ست یپێكرد 00:03:00.958 --> 00:03:03.351 له‌ پشووی له‌دایكبوونی شاژن. 00:03:03.375 --> 00:03:06.143 ئێمە و دوو خێزانیتر بڕیارماندا بوو 00:03:06.167 --> 00:03:10.059 بچینه‌ خوار ده‌ریاچه‌ی ئۆهاو و بۆ زه‌ریا پاسكیل لێبخوڕین. 00:03:10.083 --> 00:03:12.101 له‌ دوا چركه‌دا، 00:03:12.125 --> 00:03:15.184 كچه‌ جوانه‌ 12 ساڵانه‌كه‌م ئابی 00:03:15.208 --> 00:03:20.101 بڕیاریدا بازبداتە نێو‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ لەگەڵ نزیكترین هاوڕێی ئێلا، ئه‌ویش 12 ساڵ بوو، 00:03:20.125 --> 00:03:23.625 سالی، دایكی ئێللا، هاوڕێیه‌كی زۆر زۆر ئه‌زیزی من بوو. 00:03:25.000 --> 00:03:27.893 له‌ ڕێگه‌ی چوونه‌ خواره‌وه‌، هه‌ر كه‌ به‌ ڕێی ڕاكایا دەڕۆشتن 00:03:27.917 --> 00:03:29.601 له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی تۆمپسنس، 00:03:29.625 --> 00:03:33.184 ئۆتۆمبێلێك زۆر به‌خێرایی به‌ نیشاته‌ی وه‌ستانه‌كه‌ تێپه‌ڕی، 00:03:33.208 --> 00:03:34.893 خۆی پیا کێشان 00:03:34.917 --> 00:03:37.583 ده‌ست به‌جێ هه‌ر سێكیانی كوشت. 00:03:39.292 --> 00:03:41.518 له‌ چاو تروكانێكدا، 00:03:41.542 --> 00:03:45.226 خۆم له‌ لاكه‌ی تری هاوكێشه‌كه‌ ده‌بینمه‌وه‌، 00:03:45.250 --> 00:03:48.309 بە ئاگا ھاتنەوە بە نازنامەیەکی تەواو نوێوە. 00:03:48.333 --> 00:03:50.601 له‌بری ئه‌وه‌ی ببمه‌ شاره‌زایه‌كی خۆڕاگریی 00:03:50.625 --> 00:03:53.684 له‌ناكاو، بومە دایكێكی شیوه‌ن گێڕ. 00:03:53.708 --> 00:03:56.184 بە ئاگا ھاتن بێ ئه‌وه‌ی بزانم من كێم، 00:03:56.208 --> 00:03:59.518 هه‌وڵ ده‌ده‌م تێبگەم لەو ڕووداوانەی بە بیرمدا نە دەھاتن، 00:03:59.542 --> 00:04:02.559 ژیانم بە تەواوی ورد و خاش بوو. 00:04:02.583 --> 00:04:07.434 له‌ناكاو ئه‌و كه‌سه‌م کە کەمترین ئامۆژگاری پسپۆڕانی خۆڕاگری لە گوێ دەگرم. 00:04:07.458 --> 00:04:08.768 و ده‌توانم پێتان بڵێم، 00:04:08.792 --> 00:04:12.268 ھیچ حەزم لەوە نەبوو کە کە گوێم لێبوو. 00:04:12.292 --> 00:04:14.518 له‌ ڕۆژانی دوای مه‌رگی ئابی، 00:04:14.542 --> 00:04:20.351 پێمان گوترا ئێستا ئێمە پاڵێوراوی سه‌ره‌كین بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ لە خێزانەکانمان. 00:04:20.375 --> 00:04:22.643 زۆری نه‌ما جیا ببینەوە و 00:04:22.667 --> 00:04:25.559 له‌ ژێر مەترسی نه‌خۆشی دەروونی بووین. 00:04:25.583 --> 00:04:27.059 بیرمه‌ بیرم ده‌كرده‌وه‌،"وای" 00:04:27.083 --> 00:04:30.143 سوپاس بۆ ئه‌وه‌، ھەرچەنە ژیان لەگەڵم خۆی ھەر خراپ بوو." 00:04:30.167 --> 00:04:31.893 (پێكه‌نین) 00:04:31.917 --> 00:04:35.018 نامیلكه‌كان پێنج قۆناغه‌كانی په‌ژاره‌یان وه‌سف كردووه‌: 00:04:35.042 --> 00:04:38.309 تووڕه‌یی، گفتوگۆ كردن، نكۆڵی، خه‌مۆكی، ڕەزامەندی. 00:04:38.333 --> 00:04:40.684 تیمی پشتگیری قوربانیان گه‌یشته‌ به‌ر ده‌رگامان 00:04:40.708 --> 00:04:46.375 و پێمانی گوت دەکرێت پێنج ساڵی داھاتوو پڕ بێت لە پەژارە بۆمان. 00:04:47.292 --> 00:04:51.309 ده‌زانم نامیلكه‌و سه‌رچاوه‌كان مه‌به‌ستی زۆرباشیان هه‌بوو. 00:04:51.333 --> 00:04:52.934 به‌س ئەو‌ هه‌موو ئامۆژگارییانه‌، 00:04:52.958 --> 00:04:56.559 وایان کرد خۆمان وەک قوربانی ببینین. 00:04:56.583 --> 00:04:59.143 تەواو نیگەران بووین له‌باره‌ی ئەو گەشتەی لە پێشمان بوو 00:04:59.167 --> 00:05:04.601 و زۆر بێ ھێز بوین نەمان دەتوانی بەسەر پەژارەماندا زاڵ بیین. 00:05:04.625 --> 00:05:08.768 پێویستم به‌وه‌ نیە پێم بگوترێت چەندێک شتەکان خراپن. 00:05:08.792 --> 00:05:12.768 باوه‌ڕ بكه‌ن، من خۆم پێشتر شتی لە خراپ خراپترم دیوە. 00:05:12.792 --> 00:05:15.875 ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرتر پێویستم بوو هیوا بوو. 00:05:16.708 --> 00:05:21.309 پێویستم به‌ گه‌شتێك بوو له‌ناو هه‌موو ئه‌و ئێش و 00:05:21.333 --> 00:05:24.101 ئازار و په‌رۆشییه‌دا. 00:05:24.125 --> 00:05:25.393 له‌ هه‌مووی زیاتر، 00:05:25.417 --> 00:05:31.143 ویستم ببمه‌ به‌شداربوویه‌كی چالاك له‌ پرۆسه‌ی په‌ژاره‌كه‌م. 00:05:31.167 --> 00:05:34.351 بۆیه‌ بڕیارمدا پشت له‌ ئامۆژگارییه‌كانیان بكه‌م 00:05:34.375 --> 00:05:38.468 له‌بری ئه‌مه‌ بڕیارمدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خودی ئه‌نجامبده‌م، 00:05:38.468 --> 00:05:40.893 توێژینه‌وه‌كه‌م ته‌واو كردبوو، ئامرازه‌كانم هه‌بوو، 00:05:40.917 --> 00:05:44.059 ویستم بزانم ئێستا تا چه‌ند سوودیان ده‌بێت بۆم 00:05:44.083 --> 00:05:48.059 له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چیایه‌كی ئاوا گه‌وره‌ بۆ پیادا هه‌ڵگه‌ڕان. 00:05:48.083 --> 00:05:50.601 ئێستا، پێویسته‌ له‌و قۆناغه‌دا دان بەوەدا بنێم، 00:05:50.625 --> 00:05:54.143 به‌ڕاستی نه‌مده‌زانی هیچ یه‌ك له‌مانه‌ ئەنجامی دەبێت. 00:05:54.167 --> 00:05:56.601 به‌گشتی‌ جه‌رگ سووتان دادەنرێت 00:05:56.625 --> 00:06:00.000 بە قورسترین له‌ده‌ستدان بۆ به‌رگه‌ی گرتن. 00:06:01.500 --> 00:06:04.893 به‌ڵام ده‌توانم ئێستا پێتان بڵێم، دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ 00:06:04.917 --> 00:06:07.518 ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌مزانی. 00:06:07.542 --> 00:06:11.018 كه‌ ده‌توانیت هه‌ستیه‌وه‌ سه‌رپێ له‌ لێقه‌ومان، 00:06:11.042 --> 00:06:13.518 چه‌ند بەرنامە ڕێژیەک هه‌ن كه‌ ئەنجامیان دەبێت، 00:06:13.542 --> 00:06:15.934 كه‌ به‌ته‌واوی ده‌شێت 00:06:15.958 --> 00:06:21.059 وا له‌خۆت بكه‌یت به‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دیاریكراو بیر بكه‌یتەوه‌ و ڕه‌فتار بكه‌یت 00:06:21.083 --> 00:06:25.976 كه‌ یارمه‌تیده‌رت ده‌بن له‌ بازدان به‌سه‌ر كاته‌ دژواره‌كاندا. 00:06:26.000 --> 00:06:30.434 كۆمه‌ڵێکی زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شتانه‌. 00:06:30.458 --> 00:06:33.893 ئه‌مڕۆ، ته‌نیا سێ به‌رنامه ‌ڕێژیتان بۆ باس ده‌كه‌م. 00:06:33.917 --> 00:06:37.768 ئه‌مانه‌ ئه‌و به‌رنامه‌ ڕێژییانه‌ن كه‌ پشتم پێیان به‌ست 00:06:37.792 --> 00:06:40.393 له‌ ڕۆژه‌ هه‌ره‌ تاریكه‌كانمدا پاراستمیان. 00:06:40.417 --> 00:06:44.226 سێ به‌رنامه ‌ڕێژین كه‌ پشتگیری هه‌موو كاره‌كانم ده‌كه‌ن، 00:06:44.250 --> 00:06:47.136 و زۆر به‌ئاسانی بۆمان به‌رده‌ستن، 00:06:47.136 --> 00:06:48.865 هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێریان بێت، 00:06:48.865 --> 00:06:51.000 ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ لێره‌ فێری بن. 00:06:52.083 --> 00:06:53.559 كه‌واته‌ ژماره‌ یه‌ك، 00:06:53.583 --> 00:06:58.143 خه‌ڵكی خۆراگر ئه‌و شته‌ پیسه‌ی ڕوده‌دات وه‌رده‌گرن. 00:06:58.167 --> 00:07:01.464 ده‌زانن ئه‌و ئازارچه‌شتنه‌ به‌شێكه‌ له‌ ژیان. 00:07:01.464 --> 00:07:04.457 ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌وان به‌ڕاستی پێشوازی لێده‌كه‌ن، 00:07:04.457 --> 00:07:06.018 له‌ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌یی نین. 00:07:06.042 --> 00:07:09.184 ته‌نیا كه‌ كاته‌ دژواره‌كان دێن، 00:07:09.208 --> 00:07:10.934 وا دێنه‌ به‌رچاو كه‌ ده‌زانن 00:07:10.958 --> 00:07:15.893 کە ئازارچه‌شتن به‌شێكه‌ له‌ بوونی هه‌موو مرۆڤێك. 00:07:15.917 --> 00:07:20.434 و زانینی ئه‌مه‌ دورت دەخاتەوە له‌ ھەست کردن بە جیاكاری له‌ دژت 00:07:20.458 --> 00:07:22.459 كه‌ كاتە دژوارەکان دێن. 00:07:22.459 --> 00:07:24.903 هه‌رگیز خۆم نه‌بینیوه‌ بۆ جارێكیش بێت بیر بکە‌مه‌وه‌، 00:07:24.903 --> 00:07:26.518 "بۆچی من؟" 00:07:26.542 --> 00:07:28.309 له‌ راستیدا، بیرمە دەموت، 00:07:28.333 --> 00:07:30.268 "بۆچی من نا؟ 00:07:30.292 --> 00:07:31.809 شتی سامناك بۆ تۆ ڕووده‌ده‌ن، 00:07:31.833 --> 00:07:33.934 وه‌ك چۆن بۆ هه‌موو كه‌سێكی تر ڕووده‌ده‌ن. 00:07:33.958 --> 00:07:35.393 ئێستا ئه‌وه‌ ژیانی تۆیه‌، 00:07:35.417 --> 00:07:37.809 كاتی ئه‌وه‌یه‌ نقووم بیت یان مه‌له‌ بكه‌یت." 00:07:37.833 --> 00:07:39.518 تراژیدیای ڕاسته‌قینه‌ 00:07:39.542 --> 00:07:42.766 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیدی کەس لە ئێمە پێ ناچێت ئەمە بزانین. 00:07:42.766 --> 00:07:44.518 وا ده‌رده‌كه‌وین له‌ سه‌رده‌مێك بژین 00:07:44.542 --> 00:07:46.684 كه‌ دیاری کرابین تێیدا ژیانێکی كامل بژین، 00:07:46.708 --> 00:07:50.393 كه‌ وێنه‌ دڵخۆش و بریسكه‌داره‌كانی ئینستگرام پێوه‌رن بۆی، 00:07:50.417 --> 00:07:52.101 كاتێك له‌ڕاستیدا، 00:07:52.125 --> 00:07:56.434 هه‌روه‌ك هه‌مووتان له‌ سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌مدا سه‌لماندتان، 00:07:56.458 --> 00:07:59.250 پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌. 00:08:00.417 --> 00:08:02.268 ژماره‌ دوو، 00:08:02.292 --> 00:08:03.875 كه‌سانی خۆڕاگر 00:08:05.458 --> 00:08:11.792 زۆر باشن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئەو شوێنەی كه‌ سه‌رنجیان ئاراستەی دەکەن. 00:08:12.667 --> 00:08:16.559 خووی ھەڵسەنگاندنی بارودۆخه‌كانیان هه‌یه‌، 00:08:16.583 --> 00:08:21.434 ئاساییانه‌، توانای جه‌ختكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن 00:08:21.458 --> 00:08:26.851 بیگۆڕن، هه‌رچۆنێك بێت به‌و شتانه‌ ڕازی ده‌بن كه‌ ناتوانن بیكه‌ن. 00:08:26.875 --> 00:08:32.875 ئه‌مه‌ كارامه‌ییه‌كی گرنگ، ئاسان فێربووە بۆ خۆڕاگری. 00:08:34.042 --> 00:08:37.393 وه‌كو مرۆڤ، هه‌موومان به‌ڕاستی باشین له‌ 00:08:37.417 --> 00:08:41.018 تێبینیكردنی هه‌ڕه‌شه‌و لاوازیەکان. 00:08:41.042 --> 00:08:44.976 ڕه‌گمان داكوتاوه‌ بۆ ئه‌م نه‌رێنییه‌. 00:08:45.000 --> 00:08:48.143 ئێمە زۆر زۆر باشین له‌ تێبینیكردنیان. 00:08:48.167 --> 00:08:53.101 هه‌سته‌ نه‌رێنییه‌كان وه‌ک لەزگە پێمانەوە ده‌نووسێن، 00:08:53.125 --> 00:08:58.434 له‌كاتێكا ئه‌زموون و هه‌سته‌ ئه‌رێنییه‌كان وه‌ك تیبلۆن ئاسان لێمان دەبنەوە. 00:08:58.458 --> 00:09:01.893 نامۆیی بەم شێوه‌یە‌ لە ‌ڕاستیدا بۆ ئێمه‌ زۆرباشه‌، 00:09:01.917 --> 00:09:05.518 و له‌ ڕووی گەشە سەندنەوە زۆر خزمه‌تی كردووین. 00:09:05.542 --> 00:09:07.880 بۆیه‌ بۆ ساتێك وا خەیاڵ بکە کە ژنێكی ئه‌شكه‌وتییم، 00:09:07.880 --> 00:09:10.101 به‌یانی له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌م دێمه‌ ده‌ره‌وه‌، و 00:09:10.125 --> 00:09:12.268 له‌ لایه‌ك پڵینگێكی ددان چه‌ماوه‌یی هه‌یه‌ 00:09:12.292 --> 00:09:14.643 و له‌ لایەکەی تر په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كی جوان. 00:09:14.667 --> 00:09:19.851 و بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ مانەوەم لە پڵنگەکە ئاگادارم دەکاتەوە. 00:09:19.875 --> 00:09:21.143 كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، 00:09:21.167 --> 00:09:25.351 ئێمه‌ ئێستا له‌ سه‌رده‌مێك ده‌ژین كه‌ ڕووبه‌ڕووی بۆمبارانی به‌رده‌وامی 00:09:25.375 --> 00:09:27.643 هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بینه‌وه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ، 00:09:27.667 --> 00:09:32.684 مێشكه‌ بێ گوناحەکەمان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كات 00:09:32.708 --> 00:09:35.518 وه‌ك ئه‌وه‌ی ھەر یەکەیان پڵینگێک بن. 00:09:35.542 --> 00:09:39.018 گرنگی دانمان بە ھەڕەشە‌، و کاردانەوەی ژێر فشارمان 00:09:39.042 --> 00:09:42.809 هه‌میشه‌ بە یەکەوە دێن. 00:09:42.833 --> 00:09:46.226 كه‌سانی خۆراگر نه‌رێنیەکان كه‌م ناکە‌نه‌وه‌، 00:09:46.250 --> 00:09:49.101 به‌ڵكو كاریان كردووه‌ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك 00:09:49.125 --> 00:09:52.208 بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕن بۆ باش‌. 00:09:53.750 --> 00:09:57.559 ڕۆژێكیان، كاتێك گومانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنیان لێده‌كردم، 00:09:57.583 --> 00:09:59.393 به سادە‌یی بیرمه وتم‌، 00:09:59.417 --> 00:10:04.559 "نه‌خێر، نابێت تۆ بەھۆی ئه‌مه‌وه‌ لە ناو بچیت. 00:10:04.583 --> 00:10:06.351 پێویسته‌ ڕزگارت بێت. 00:10:06.375 --> 00:10:09.018 زۆر شتت هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ پێناویان بژیت. 00:10:09.042 --> 00:10:12.101 ژیان هه‌ڵبژێره‌، نه‌ك مردن. 00:10:12.125 --> 00:10:14.684 ئه‌وه‌ی هه‌ته‌ له‌ده‌ستی مه‌ده‌ 00:10:14.708 --> 00:10:17.143 بەھۆی ئه‌و شته‌ی له‌ده‌ستت داوه‌." 00:10:17.167 --> 00:10:19.601 له‌ ده‌روونزانی، به‌مه‌ ده‌ڵێین دۆزینه‌وه‌ی سوود. 00:10:19.625 --> 00:10:21.351 ‌ جیهانه‌ نوێیه‌ ئازاكه‌م، 00:10:21.375 --> 00:10:24.989 پێکھاتەکەی بریتی بوو لە دۆزینەوەی شتانێک‌ سوپاسگوزاربین بۆی. 00:10:24.989 --> 00:10:26.809 به‌لایه‌نی كه‌م كچه‌ زۆر بچووكه‌كه‌مان 00:10:26.833 --> 00:10:31.101 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك، درێژخایه‌ن نه‌مردبوو. 00:10:31.125 --> 00:10:33.309 له‌ناكاو مرد، ده‌ستبه‌جێ، 00:10:33.333 --> 00:10:37.059 ئازارەکەی ئەویشی بە ئێمەدا. 00:10:37.083 --> 00:10:40.601 هانده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وره‌مان له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزانه‌كانمان هه‌بوو 00:10:40.625 --> 00:10:42.393 بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەمان. 00:10:42.417 --> 00:10:43.851 له‌هه‌مووی زیاتر، 00:10:43.875 --> 00:10:47.268 هێشتا دوو كوڕی جوانمان هه‌بوو کە بۆیان بژین، 00:10:47.292 --> 00:10:48.976 كه‌ ئێستا پێویستییان پێمانە، 00:10:49.000 --> 00:10:54.875 شایه‌نی ئه‌وه‌ بوون ژیانێكی ئاساییان هه‌بێت به‌ گوێره‌ی توانا پێیان ببه‌خشین. 00:10:56.333 --> 00:10:59.143 ھەبوونی توانای گۆرینی ئاڕاستەی ھزرت 00:10:59.167 --> 00:11:01.101 بەرەو شتی باش 00:11:01.125 --> 00:11:05.059 زانست سه‌لماندوویه‌تی كه‌ به‌رنامه ‌ڕێژییه‌كی زۆر به‌هێزه‌. 00:11:05.083 --> 00:11:09.893 بۆیه‌ له‌ 2005، مارتن سێلایمان و هاوڕێكانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا. 00:11:09.917 --> 00:11:14.518 پرسیاریان له‌خه‌ڵك كرد، ئه‌وه‌ی كه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد بیكه‌ن، 00:11:14.542 --> 00:11:19.143 بریتی بوو له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ سێ شتی باش كه‌ رۆژانه‌ بۆیان ڕووده‌دات. 00:11:19.167 --> 00:11:22.768 ئه‌وه‌ی كه‌ دۆزییانه‌وه‌، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، 00:11:22.792 --> 00:11:26.309 ئه‌وه‌ بوو ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر سوپاسگوزارییان پیشاندا، 00:11:26.333 --> 00:11:27.976 و زیاتر دڵخۆش بوون 00:11:28.000 --> 00:11:33.309 و خه‌مۆكیی كه‌متریان ھەبوو له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی توێژینه‌وه‌. 00:11:33.333 --> 00:11:34.857 كاتێك به‌ خه‌مدا تێده‌په‌ڕیت، 00:11:34.881 --> 00:11:37.311 ڕه‌نگه‌ پێویستت به‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، 00:11:37.311 --> 00:11:40.476 یاخود ره‌نگه‌ پێویستت به‌ ڕوخسه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بیت. 00:11:40.500 --> 00:11:43.712 له‌ چێشتخانه‌كه‌مان، پۆسته‌رێكی بریسكه‌داری په‌مه‌یی نیۆنمان هه‌یه‌ 00:11:43.712 --> 00:11:46.726 كه‌ بیرمان دێنێتەوە "چاکە" پەسەند بکەین. 00:11:46.750 --> 00:11:48.518 له‌ سوپای ئه‌مریكی، 00:11:48.542 --> 00:11:50.601 به‌شێوه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازتر لێی دەڕوانن. 00:11:50.625 --> 00:11:54.739 له‌گه‌ڵ سوپا له‌باره‌ی ڕاوكردنی شته‌ باشه‌كان گفتوگۆیان كرد. 00:11:54.739 --> 00:11:56.726 ئه‌و زمانه‌ بدۆزه‌وه‌ كه‌ بۆت ده‌ستده‌دات، 00:11:56.750 --> 00:11:58.059 به‌ڵام هه‌رشتێك ده‌كه‌یت، 00:11:58.083 --> 00:12:02.393 هه‌وڵێكی به‌رده‌وام، و به‌مه‌به‌ست بده‌ 00:12:02.417 --> 00:12:05.333 بۆ بە ئاگا بوون لەوەی باشه‌ بۆ جیهانی تۆ. 00:12:06.292 --> 00:12:07.559 ژماره‌ سێ، 00:12:07.583 --> 00:12:09.518 كه‌سانی خۆڕاگر پرسیار له‌خۆیان ده‌كه‌ن، 00:12:09.542 --> 00:12:13.434 "ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م یارمه‌تیم ده‌دات یان زیانم پێ دە‌گه‌یه‌نێت؟" 00:12:13.458 --> 00:12:17.351 ئه‌مه‌ پرسیارێكە بۆ چارەسەریی زۆر باشە و به‌كاردێت. 00:12:17.375 --> 00:12:19.809 و كوڕ، ئایا به‌هێزه‌. 00:12:19.833 --> 00:12:22.809 ئه‌مه‌ شێوازی خۆم بوو بۆ پرسیاركردن 00:12:22.833 --> 00:12:25.226 له‌ ڕۆژانی دوای مه‌رگی كچه‌كان. 00:12:25.250 --> 00:12:28.976 جار لە دوای جار ئەمەم له‌خۆم ده‌پرسیەوە. 00:12:29.000 --> 00:12:32.018 "ئایا پێویسته‌ بچمه‌ دادگا و شوفێره‌كه‌ ببینم؟ 00:12:32.042 --> 00:12:34.768 ئایا ئه‌وه‌ یارمه‌تیم ده‌دات یاخود زیانم پێ دە‌گه‌یه‌نێت؟" 00:12:34.792 --> 00:12:36.684 باشه‌، وەڵامەکەی زۆر ئاسان بوو بۆم، 00:12:36.708 --> 00:12:38.369 مانه‌وه‌ له‌ دوورم هه‌ڵبژارد. 00:12:38.369 --> 00:12:41.563 به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م، تریڤه‌ر، بڕیاریدا چاوی به‌ شوفێره‌كه‌ بكه‌وێت 00:12:41.563 --> 00:12:43.101 كاتێكی تر. 00:12:43.125 --> 00:12:48.476 دره‌نگانی شه‌و، له‌ تێڕامانی وێنه‌ كۆنه‌كانی ئابی خۆم ده‌دۆزییه‌وه‌، 00:12:48.500 --> 00:12:50.476 زیاتر و زیاتر بێزار ده‌بووم. 00:12:50.500 --> 00:12:51.768 پرسیارم له‌ خۆم ده‌كرد، 00:12:51.792 --> 00:12:55.476 "به‌ڕاست؟ ئه‌مه‌ یارمه‌تیت ده‌دات یاخود زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت؟ 00:12:55.500 --> 00:12:57.143 وێنه‌كان بخە لاوە، 00:12:57.167 --> 00:12:58.768 بڕۆ سەر پێخەفەکەت، 00:12:58.792 --> 00:13:00.792 میهره‌بان به‌ لەگەڵ خۆت." 00:13:01.833 --> 00:13:05.643 ئه‌م پرسیاره‌ دەشێت لە چه‌ندین دۆخی جیاوازدا لە خۆتی بکەیت. 00:13:05.667 --> 00:13:09.684 به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ بیرده‌كه‌مه‌وه‌ و ڕه‌فتار ده‌كه‌م یارمه‌تیت ده‌دات یان زیان، 00:13:09.708 --> 00:13:12.809 لە کێبڕکێت بۆ گەشتن بەو پلەیە، 00:13:12.833 --> 00:13:14.478 بۆ ده‌رچوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌، 00:13:14.478 --> 00:13:17.018 بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ دڵە نۆرە‌؟ 00:13:17.042 --> 00:13:19.601 چه‌ندین ڕێگای جیاواز. 00:13:19.625 --> 00:13:21.351 زۆر له‌باره‌ی خۆراگریی ده‌نووسم، 00:13:21.375 --> 00:13:24.184 دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌م تاكه‌ به‌رنامه‌ڕێژییه‌ 00:13:24.208 --> 00:13:27.768 زۆرترین پشتگیری لێکراوە، 00:13:27.792 --> 00:13:30.143 ده‌یان نامه‌و ئیمێل و شتم بۆ دێت 00:13:30.167 --> 00:13:32.143 له‌ هه‌موو شوێنێك كه‌ خه‌ڵك ده‌ڵێن 00:13:32.167 --> 00:13:35.101 کە چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یە‌ له‌سه‌ر ژیانیان. 00:13:35.125 --> 00:13:40.434 جا لێخۆشبوونی تاوانه‌ كۆنه‌كانی خێزان بێت، یان دەمە قاڵەی 00:13:40.458 --> 00:13:42.393 جه‌ژنەکانی پێشوی کریسمس بێت، 00:13:42.417 --> 00:13:45.809 یاخود ته‌نیا چه‌واشه‌كاریی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، 00:13:45.833 --> 00:13:48.184 جا ئایا پرسیاركردنه‌ له‌خۆت 00:13:48.208 --> 00:13:51.542 ئایا به‌ڕاستی پێویستت به‌و په‌رداخه‌ زیاده‌ی شەراب‌ هه‌یه‌. 00:13:52.875 --> 00:13:56.934 پرسیاركردن له‌خۆت ئایا ئەوەی ده‌یكه‌یت، ئەو شێوازەی بیر دەکەیەوە، 00:13:56.958 --> 00:13:58.226 شێوازی ڕه‌فتاركردنت 00:13:58.250 --> 00:14:01.184 یارمه‌تیده‌رته‌ یان زیانت پێ دە‌گه‌یه‌نێت. 00:14:01.208 --> 00:14:04.101 ده‌تگێڕێته‌وه‌ بۆ شوێنی شۆفێری، 00:14:04.125 --> 00:14:09.000 جڵەو گیری ئەو بڕیارانەت دەداتێ کە دەیاندەیت. 00:14:10.792 --> 00:14:12.643 سێ به‌رنامه‌ڕێژی. 00:14:12.667 --> 00:14:13.917 زۆر ساده‌. 00:14:14.875 --> 00:14:17.476 ئامادە و بەردەستن بۆ ھەموومان، 00:14:17.500 --> 00:14:20.351 هه‌ر كاتێك، له‌ هه‌ر شوێنێك. 00:14:20.375 --> 00:14:23.643 پێویستی به‌ زانستی موشه‌كیی نییه‌. 00:14:23.667 --> 00:14:27.059 خۆڕاگریی سیفه‌تێكی جێگیر نییه‌. 00:14:27.083 --> 00:14:28.351 به‌ده‌ستهێنانی گران نییه‌، 00:14:28.375 --> 00:14:31.292 كه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یبێت و هه‌ندێكی تر نه‌یبێت. 00:14:32.125 --> 00:14:37.226 له‌ڕاستیدا پێویستی به‌ پڕۆسه‌ی زۆر ساده‌ هه‌یه‌. 00:14:37.250 --> 00:14:40.518 ته‌نھا ئیرادەی دەوێت بۆ پێدانی ده‌رفه‌تێك پێیان. 00:14:40.542 --> 00:14:43.184 وابزانم هه‌موومان چه‌ند ساتێك هه‌یه‌ له‌ ژیانمان 00:14:43.208 --> 00:14:45.101 كه‌ ڕێڕه‌وی ژیانمان دوو لەت ده‌بێت 00:14:45.125 --> 00:14:47.476 ئه‌و گه‌شته‌ی وامانده‌زانی بۆ ده‌ڕۆین 00:14:47.500 --> 00:14:51.809 لاده‌دات بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی ترسناك 00:14:51.833 --> 00:14:54.018 كه‌ هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌كردبوو، 00:14:54.042 --> 00:14:56.684 و به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌مان ویستووه‌. 00:14:56.708 --> 00:14:57.958 بۆ من ڕوویدا. 00:14:58.875 --> 00:15:01.809 به‌شێوه‌یه‌ك جه‌رگبڕبوو وێنا ‌ناكرێت. 00:15:01.833 --> 00:15:06.934 گه‌ر هه‌ركاتێك خۆتت له‌ بارودۆخێكدا بینییه‌وه‌ كه‌ وابیربكه‌یتەوه‌ 00:15:06.958 --> 00:15:10.184 "هیچ رێگه‌یه‌ك نییه‌ له‌مه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌،" 00:15:10.208 --> 00:15:13.434 هانتان ده‌ده‌م ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییانه‌ به‌كاربێنن 00:15:13.458 --> 00:15:15.458 و دووباره‌ بیربكه‌نه‌وه‌. 00:15:16.958 --> 00:15:19.101 وا ده‌رناخەم 00:15:19.125 --> 00:15:21.625 بیركردنه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئاسانه‌. 00:15:22.458 --> 00:15:25.601 و هه‌موو ئازاره‌كه‌ش لانابات. 00:15:25.625 --> 00:15:30.351 به‌ڵام گه‌ر هه‌رشتێك فێر بووبم له‌و پێنج ساڵه‌ی ڕابردوو، 00:15:30.375 --> 00:15:34.101 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌. 00:15:34.125 --> 00:15:35.726 له‌ هه‌موو شتێك زیاتر، 00:15:35.750 --> 00:15:39.726 ئەمە پیشانی دام كه‌ ده‌كرێت 00:15:39.750 --> 00:15:43.893 له‌هه‌مان كاتدا بژیت و ئازار بچێژیت. 00:15:43.917 --> 00:15:48.059 هه‌میشه‌ سوپاسگوزار دە‌بم بۆ ئه‌مه‌. 00:15:48.083 --> 00:15:49.351 سوپاس. 00:15:49.375 --> 00:15:52.417 (چه‌پڵه‌)