گه‌ر بكرێت، ده‌مه‌وێت به چه‌ند
پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌م.
تا ئێستا كه‌سێكت له‌ده‌ستداوه
به‌ڕاستی خۆشت ویستبێت
تا ئێستا دڵت شكاوه،
تا ئێستا ناڵاندوتە به‌ده‌ست
جیابوونه‌وه‌یه‌كی قیناوی،
یاخود بویتە قوربانی ناپاكی
ژن و مێردایه‌تی،
تكایه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ.
گه‌ر هه‌ڵسانه‌وه ئاسان نییه بۆتان،
ده‌توانن ده‌ستتان به‌رز بكه‌نه‌وه.
تكایه، به ڕاوه‌ستاوی بمێننه‌وه،
و ده‌سته‌كانتان به بهرزكراوهیی
بێڵنه‌وه.
گه‌ر تا ئێستا به كاره‌ساتێكی سروشتی
تێپه‌ڕیویت،
هه‌ڕه‌شه‌ت لێكراوه یاخود
كراویت به كه‌سێكی زیادە،
ههڵسەوە.
گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بار بردووە،
گه‌ر تا ئێستا منداڵت له‌بارچووه
یاخود ململانێت کردووە لەگەڵ نه‌زۆكی،
تكایه هه‌ڵسه‌وه.
له كۆتایی، گه‌ر تۆ،
یاخود هه‌ر كه‌سێك كه خۆشت ده‌وێت،
پێویست بووە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
شێتی، کەم ھۆشی،
هه‌ندێك باری لاوازی جه‌سته‌یی،
یان ڕوبەروی ھەوڵی خۆكوشتن بونەوە
تكایه هه‌ستنه‌وه.
سه‌یری چوار دەورتان بكه‌ن.
کێشەکان جیاوازی ناكەن.
گه‌ر زیندوویت،
پێویست ده‌بێت،
یان ھەر پێشتر پێویست بووە
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كاتی دژوار بكه‌یت
سوپاس، تكایه هه‌مووتان دابنیشن.
ده ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم به خوێندنی
توێژینه‌وه‌ی خۆڕاگریی كرد.
له زانكۆی پێنسلڤانیا له فێلادلفیا.
كاتێكی زۆر خۆش بوو ئەوکاتە،
چونكه ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی
كه ڕاهێنانیان پێم ده‌كرد
تازه گرێبەستیان کردبوو بۆ مەشقدان بە
1.1 ملیۆن سه‌ربازی ئه‌مریكی
بۆ ئه‌وه‌ی ھۆشیان ھاوشێوەی و
جەستەیان ئامادە بێت.
وه‌ك ئەوەی دەیزانن،
جه‌ماوه‌رێكی كارامه‌ی پڕ گومان
نا‌بینیت
وه‌ك له ئه‌فسه‌رانی مەشقدەری ئه‌مریكی
كه له ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆیه بۆ كه‌سێكی وه‌كو من،
كه ئامانجی سه‌ره‌كیم له ژیان بریتییه
له زانینی
چۆنێتی دۆزینەوەی باشترین دۆزینەوە
زانستیه‌كان له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی
و هێنانی بۆ خه‌ڵك و بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان،
شوێنێكی زۆر ئیلهام به‌خش بوو.
خوێندنم له ئه‌مریكا ته‌واو كرد،
گه‌رامه‌وه بۆ كریس چیرچ
بۆ ده‌ست پێكردنی توێژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌م.
تازه ده‌ستم به‌و توێژینه‌وه‌یه كرد بوو
كاتێك بوومه‌له‌رزه له كریس چێرچی دا.
بۆیه توێژینه‌وه‌كه‌م دواخست،
ده‌ستم به ئیش كردن له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌كه‌م كرد
بۆ یارمه‌تیدانیان له‌و كاته ناخۆشه‌ی
دوای بوومه‌له‌رزه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ڕێكخراوێك ئیشم كرد
له بەڕێوبەرایەتییە حكوومیه‌كان
بۆ كۆمپانیاكانی بیناسازی،
و هه‌موو جۆره گروپێكی كۆمه‌ڵگه،
فێركردنیان بۆ ڕێگەكانی
بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاركردن
كه ده‌زانین بره‌و به خۆڕاگریی ده‌دات.
وامده‌زانی ئه‌وه پیشه‌ی من بوو.
ساته‌كانم بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی باش.
به‌ڵام به‌داخەوە، هه‌ڵه بووم.
تاقیکردنەوەی ڕاسه‌قینه‌ی من له 2014
ده‌ست یپێكرد
له پشووی له‌دایكبوونی شاژن.
ئێمە و دوو خێزانیتر بڕیارماندا بوو
بچینه خوار ده‌ریاچه‌ی ئۆهاو
و بۆ زه‌ریا پاسكیل لێبخوڕین.
له دوا چركه‌دا،
كچه جوانه 12 ساڵانه‌كه‌م ئابی
بڕیاریدا بازبداتە نێو ئۆتۆمبێله‌كه لەگەڵ
نزیكترین هاوڕێی ئێلا، ئه‌ویش 12 ساڵ بوو،
سالی، دایكی ئێللا،
هاوڕێیه‌كی زۆر زۆر ئه‌زیزی من بوو.
له ڕێگه‌ی چوونه خواره‌وه،
هه‌ر كه به ڕێی ڕاكایا دەڕۆشتن
له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی تۆمپسنس،
ئۆتۆمبێلێك زۆر به‌خێرایی
به نیشاتهی وه‌ستانه‌كه تێپه‌ڕی،
خۆی پیا کێشان
ده‌ست به‌جێ هه‌ر سێكیانی كوشت.
له چاو تروكانێكدا،
خۆم له لاكه‌ی تری
هاوكێشه‌كه ده‌بینمه‌وه،
بە ئاگا ھاتنەوە بە
نازنامەیەکی تەواو نوێوە.
له‌بری ئه‌وه‌ی ببمه شاره‌زایه‌كی خۆڕاگریی
له‌ناكاو، بومە دایكێكی شیوه‌ن گێڕ.
بە ئاگا ھاتن بێ ئه‌وه‌ی بزانم من كێم،
هه‌وڵ ده‌ده‌م تێبگەم لەو ڕووداوانەی
بە بیرمدا نە دەھاتن،
ژیانم بە تەواوی ورد و خاش بوو.
له‌ناكاو ئه‌و كه‌سه‌م کە کەمترین ئامۆژگاری
پسپۆڕانی خۆڕاگری لە گوێ دەگرم.
و ده‌توانم پێتان بڵێم،
ھیچ حەزم لەوە نەبوو کە
کە گوێم لێ‌بوو.
له ڕۆژانی دوای مه‌رگی ئابی،
پێمان گوترا ئێستا ئێمە پاڵێوراوی سه‌ره‌كین
بۆ دووركه‌وتنه‌وه لە خێزانەکانمان.
زۆری نه‌ما جیا ببینەوە و
له ژێر مەترسی نه‌خۆشی دەروونی بووین.
بیرمه بیرم ده‌كرده‌وه،"وای"
سوپاس بۆ ئه‌وه، ھەرچەنە ژیان لەگەڵم
خۆی ھەر خراپ بوو."
(پێكه‌نین)
نامیلكه‌كان پێنج قۆناغه‌كانی
په‌ژاره‌یان وه‌سف كردووه:
تووڕه‌یی، گفتوگۆ كردن، نكۆڵی،
خه‌مۆكی، ڕەزامەندی.
تیمی پشتگیری قوربانیان
گه‌یشته به‌ر ده‌رگامان
و پێمانی گوت دەکرێت پێنج ساڵی داھاتوو
پڕ بێت لە پەژارە بۆمان.
ده‌زانم نامیلكه‌و سه‌رچاوه‌كان
مه‌به‌ستی زۆرباشیان هه‌بوو.
به‌س ئەو هه‌موو ئامۆژگارییانه،
وایان کرد خۆمان وەک قوربانی ببینین.
تەواو نیگەران بووین له‌باره‌ی
ئەو گەشتەی لە پێشمان بوو
و زۆر بێ ھێز بوین نەمان دەتوانی بەسەر
پەژارەماندا زاڵ بیین.
پێویستم به‌وه نیە پێم بگوترێت
چەندێک شتەکان خراپن.
باوه‌ڕ بكه‌ن، من خۆم پێشتر شتی
لە خراپ خراپترم دیوە.
ئه‌وه‌ی كه زۆرتر پێویستم بوو هیوا بوو.
پێویستم به گه‌شتێك بوو
له‌ناو هه‌موو ئه‌و ئێش و
ئازار و پهرۆشییهدا.
له هه‌مووی زیاتر،
ویستم ببمه به‌شداربوویه‌كی چالاك
له پرۆسه‌ی پهژارهكهم.
بۆیه بڕیارمدا پشت
له ئامۆژگارییه‌كانیان بكه‌م
له‌بری ئه‌مه بڕیارمدا
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خودی ئه‌نجامبده‌م،
توێژینه‌وه‌كه‌م ته‌واو كردبوو،
ئامرازهكانم هه‌بوو،
ویستم بزانم ئێستا تا چه‌ند
سوودیان ده‌بێت بۆم
له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چیایه‌كی ئاوا
گه‌وره بۆ پیادا هه‌ڵگه‌ڕان.
ئێستا، پێویسته له‌و قۆناغه‌دا
دان بەوەدا بنێم،
به‌ڕاستی نه‌مده‌زانی
هیچ یه‌ك له‌مانه ئەنجامی دەبێت.
به‌گشتی جه‌رگ سووتان دادەنرێت
بە قورسترین له‌ده‌ستدان
بۆ به‌رگه‌ی گرتن.
به‌ڵام ده‌توانم ئێستا پێتان بڵێم،
دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ
ئه‌وه‌ی كه پێشتر
له توێژینه‌وه‌كه ده‌مزانی.
كه ده‌توانیت هه‌ستیه‌وه سه‌رپێ
له لێقه‌ومان،
چه‌ند بەرنامە ڕێژیەک
هه‌ن كه ئەنجامیان دەبێت،
كه به‌ته‌واوی ده‌شێت
وا له‌خۆت بكه‌یت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی
دیاریكراو بیر بكهیتەوه و ڕه‌فتار بكه‌یت
كه یارمه‌تیده‌رت ده‌بن له بازدان
به‌سه‌ر كاته دژواره‌كاندا.
كۆمه‌ڵێکی زۆر لێكۆڵینه‌وه هه‌یه
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شتانه.
ئه‌مڕۆ، ته‌نیا سێ به‌رنامه ڕێژیتان
بۆ باس ده‌كه‌م.
ئه‌مانه ئه‌و به‌رنامه ڕێژییانهن كه
پشتم پێیان به‌ست
له ڕۆژه هه‌ره تاریكهكانمدا پاراستمیان.
سێ به‌رنامه ڕێژین كه
پشتگیری هه‌موو كاره‌كانم ده‌كه‌ن،
و زۆر به‌ئاسانی بۆمان به‌رده‌ستن،
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێریان بێت،
ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ لێره فێری بن.
كه‌واته ژماره یه‌ك،
خه‌ڵكی خۆراگر ئه‌و شته پیسه‌ی
ڕوده‌دات وه‌رده‌گرن.
ده‌زانن ئه‌و ئازارچه‌شتنه
به‌شێكه له ژیان.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه
ئه‌وان به‌ڕاستی پێشوازی لێده‌كه‌ن،
له‌ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌یی نین.
ته‌نیا كه كاته دژواره‌كان دێن،
وا دێنه به‌رچاو كه ده‌زانن
کە ئازارچه‌شتن به‌شێكه له
بوونی هه‌موو مرۆڤێك.
و زانینی ئه‌مه دورت دەخاتەوە له
ھەست کردن بە جیاكاری له دژت
كه كاتە دژوارەکان دێن.
هه‌رگیز خۆم نه‌بینیوه بۆ جارێكیش بێت
بیر بکەمهوه،
"بۆچی من؟"
له راستیدا، بیرمە دەموت،
"بۆچی من نا؟
شتی سامناك بۆ تۆ ڕووده‌ده‌ن،
وه‌ك چۆن بۆ هه‌موو كه‌سێكی تر ڕووده‌ده‌ن.
ئێستا ئه‌وه ژیانی تۆیه،
كاتی ئه‌وه‌یه نقووم بیت
یان مه‌له بكه‌یت."
تراژیدیای ڕاسته‌قینه
ئه‌وه‌یه كه چیدی کەس لە ئێمە پێ
ناچێت ئەمە بزانین.
وا ده‌رده‌كه‌وین له سه‌رده‌مێك بژین
كه دیاری کرابین تێیدا ژیانێکی كامل بژین،
كه وێنه دڵخۆش و بریسكه‌داره‌كانی
ئینستگرام پێوه‌رن بۆی،
كاتێك له‌ڕاستیدا،
هه‌روه‌ك هه‌مووتان له سه‌ره‌تای
گفتوگۆكهمدا سه‌لماندتان،
پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته.
ژماره دوو،
كه‌سانی خۆڕاگر
زۆر باشن له هه‌ڵبژاردنی ئەو شوێنەی
كه سه‌رنجیان ئاراستەی دەکەن.
خووی ھەڵسەنگاندنی بارودۆخه‌كانیان هه‌یه،
ئاساییانه، توانای جه‌ختكردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر ئه‌و شتانه هه‌یه كه ده‌توانن
بیگۆڕن، هه‌رچۆنێك بێت به‌و شتانه
ڕازی ده‌بن كه ناتوانن بیكه‌ن.
ئه‌مه كارامه‌ییه‌كی گرنگ،
ئاسان فێربووە بۆ خۆڕاگری.
وه‌كو مرۆڤ، هه‌موومان به‌ڕاستی باشین له
تێبینیكردنی هه‌ڕه‌شه‌و لاوازیەکان.
ڕه‌گمان داكوتاوه بۆ ئه‌م نه‌رێنییه.
ئێمە زۆر زۆر باشین له تێبینیكردنیان.
هه‌سته نه‌رێنییه‌كان وه‌ک
لەزگە پێمانەوە ده‌نووسێن،
له‌كاتێكا ئه‌زموون و هه‌سته ئه‌رێنییه‌كان
وه‌ك تیبلۆن ئاسان لێمان دەبنەوە.
نامۆیی بەم شێوه‌یە
لە ڕاستیدا بۆ ئێمه زۆرباشه،
و له ڕووی گەشە سەندنەوە
زۆر خزمه‌تی كردووین.
بۆیه بۆ ساتێك وا خەیاڵ بکە کە
ژنێكی ئهشكهوتییم،
به‌یانی له ئه‌شكه‌وته‌كه‌م
دێمه ده‌ره‌وه، و
له لایه‌ك پڵینگێكی ددان چه‌ماوه‌یی هه‌یه
و له لایەکەی تر پهلكهزێڕینهیهكی جوان.
و بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ مانەوەم
لە پڵنگەکە ئاگادارم دەکاتەوە.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه،
ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێك ده‌ژین
كه ڕووبه‌ڕووی بۆمبارانی به‌رده‌وامی
هه‌ڕه‌شه ده‌بینه‌وه به درێژایی ڕۆژ،
مێشكه بێ گوناحەکەمان مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات
وه‌ك ئه‌وه‌ی ھەر یەکەیان پڵینگێک بن.
گرنگی دانمان بە ھەڕەشە، و
کاردانەوەی ژێر فشارمان
هه‌میشه بە یەکەوە دێن.
كه‌سانی خۆراگر
نهرێنیەکان كه‌م ناکەنه‌وه،
به‌ڵكو كاریان كردووه له‌سه‌ر
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆڕن بۆ باش.
ڕۆژێكیان، كاتێك گومانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردنیان لێده‌كردم،
به سادەیی بیرمه وتم،
"نه‌خێر، نابێت تۆ بەھۆی
ئه‌مه‌وه لە ناو بچیت.
پێویسته ڕزگارت بێت.
زۆر شتت هه‌یه پێویسته له پێناویان بژیت.
ژیان هه‌ڵبژێره، نه‌ك مردن.
ئه‌وه‌ی هه‌ته له‌ده‌ستی مه‌ده
بەھۆی ئه‌و شته‌ی له‌ده‌ستت داوه."
له ده‌روونزانی،
به‌مه ده‌ڵێین دۆزینه‌وه‌ی سوود.
جیهانه نوێیه ئازاكه‌م،
پێکھاتەکەی بریتی بوو لە دۆزینەوەی
شتانێک سوپاسگوزاربین بۆی.
به‌لایه‌نی كه‌م كچه زۆر بچووكه‌كه‌مان
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك،
درێژخایه‌ن نه‌مردبوو.
له‌ناكاو مرد، ده‌ستبه‌جێ،
ئازارەکەی ئەویشی بە ئێمەدا.
هانده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گه‌وره‌مان
له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزانه‌كانمان هه‌بوو
بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەمان.
له‌هه‌مووی زیاتر،
هێشتا دوو كوڕی جوانمان هه‌بوو
کە بۆیان بژین،
كه ئێستا پێویستییان پێمانە،
شایه‌نی ئه‌وه بوون ژیانێكی ئاساییان
هه‌بێت به گوێره‌ی توانا پێیان ببه‌خشین.
ھەبوونی توانای گۆرینی
ئاڕاستەی ھزرت
بەرەو شتی باش
زانست سه‌لماندوویه‌تی كه
به‌رنامه ڕێژییهكی زۆر به‌هێزه.
بۆیه له 2005، مارتن سێلایمان و هاوڕێكانی
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
پرسیاریان له‌خه‌ڵك كرد، ئه‌وه‌ی كه
داوایان له خه‌ڵكه‌كه كرد بیكه‌ن،
بریتی بوو له بیركردنه‌وه له سێ شتی
باش كه رۆژانه بۆیان ڕووده‌دات.
ئه‌وه‌ی كه دۆزییانه‌وه، له‌ماوه‌ی
شه‌ش مانگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،
ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سانه زیاتر
سوپاسگوزارییان پیشاندا،
و زیاتر دڵخۆش بوون
و خه‌مۆكیی كه‌متریان ھەبوو له ماوه‌ی
شه‌ش مانگی توێژینه‌وه.
كاتێك به خه‌مدا تێده‌په‌ڕیت،
ڕه‌نگه پێویستت به
ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌بێت،
یاخود ره‌نگه پێویستت به ڕوخسه‌ت
هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بیت.
له چێشتخانه‌كه‌مان، پۆسته‌رێكی
بریسكه‌داری په‌مه‌یی نیۆنمان هه‌یه
كه بیرمان دێنێتەوە "چاکە" پەسەند بکەین.
له سوپای ئه‌مریكی،
به‌شێوه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازتر لێی دەڕوانن.
له‌گه‌ڵ سوپا له‌باره‌ی ڕاوكردنی
شته باشه‌كان گفتوگۆیان كرد.
ئه‌و زمانه بدۆزه‌وه
كه بۆت ده‌ستده‌دات،
به‌ڵام هه‌رشتێك ده‌كه‌یت،
هه‌وڵێكی به‌رده‌وام، و به‌مه‌به‌ست بده
بۆ بە ئاگا بوون لەوەی باشه بۆ جیهانی تۆ.
ژماره سێ،
كه‌سانی خۆڕاگر پرسیار له‌خۆیان ده‌كه‌ن،
"ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م یارمه‌تیم ده‌دات
یان زیانم پێ دەگهیهنێت؟"
ئه‌مه پرسیارێكە بۆ چارەسەریی
زۆر باشە و به‌كاردێت.
و كوڕ، ئایا به‌هێزه.
ئه‌مه شێوازی خۆم بوو بۆ پرسیاركردن
له ڕۆژانی دوای مه‌رگی كچه‌كان.
جار لە دوای جار ئەمەم
له‌خۆم دهپرسیەوە.
"ئایا پێویسته بچمه دادگا و
شوفێره‌كه ببینم؟
ئایا ئه‌وه یارمه‌تیم ده‌دات
یاخود زیانم پێ دەگهیهنێت؟"
باشه، وەڵامەکەی زۆر ئاسان بوو بۆم،
مانه‌وه له دوورم هه‌ڵبژارد.
به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م، تریڤه‌ر، بڕیاریدا
چاوی به شوفێره‌كه بكه‌وێت
كاتێكی تر.
دره‌نگانی شه‌و، له تێڕامانی وێنه
كۆنه‌كانی ئابی خۆم ده‌دۆزییه‌وه،
زیاتر و زیاتر بێزار ده‌بووم.
پرسیارم له خۆم ده‌كرد،
"به‌ڕاست؟ ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات
یاخود زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت؟
وێنه‌كان بخە لاوە،
بڕۆ سەر پێخەفەکەت،
میهره‌بان به لەگەڵ خۆت."
ئه‌م پرسیاره دەشێت لە چه‌ندین
دۆخی جیاوازدا لە خۆتی بکەیت.
به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه بیرده‌كه‌مه‌وه و
ڕه‌فتار ده‌كه‌م یارمه‌تیت ده‌دات یان زیان،
لە کێبڕکێت بۆ گەشتن بەو پلەیە،
بۆ ده‌رچوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه،
بۆ چاكبوونه‌وه له دڵە نۆرە؟
چه‌ندین ڕێگای جیاواز.
زۆر له‌باره‌ی خۆراگریی ده‌نووسم،
دوای چه‌ندین ساڵ، ئه‌م
تاكه به‌رنامه‌ڕێژییه
زۆرترین پشتگیری لێکراوە،
ده‌یان نامه‌و ئیمێل و شتم بۆ دێت
له هه‌موو شوێنێك كه خه‌ڵك ده‌ڵێن
کە چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یە
له‌سه‌ر ژیانیان.
جا لێخۆشبوونی تاوانه كۆنه‌كانی خێزان بێت،
یان دەمە قاڵەی
جهژنەکانی پێشوی کریسمس بێت،
یاخود ته‌نیا چه‌واشه‌كاریی
له ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت،
جا ئایا پرسیاركردنه له‌خۆت
ئایا به‌ڕاستی پێویستت به‌و
په‌رداخه زیاده‌ی شەراب هه‌یه.
پرسیاركردن له‌خۆت ئایا ئەوەی ده‌یكه‌یت،
ئەو شێوازەی بیر دەکەیەوە،
شێوازی ڕهفتاركردنت
یارمه‌تیده‌رته یان زیانت پێ دەگهیهنێت.
ده‌تگێڕێته‌وه بۆ شوێنی شۆفێری،
جڵەو گیری ئەو بڕیارانەت
دەداتێ کە دەیاندەیت.
سێ به‌رنامه‌ڕێژی.
زۆر ساده.
ئامادە و بەردەستن بۆ ھەموومان،
هه‌ر كاتێك، له هه‌ر شوێنێك.
پێویستی به زانستی موشه‌كیی نییه.
خۆڕاگریی سیفه‌تێكی جێگیر نییه.
به‌ده‌ستهێنانی گران نییه،
كه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یبێت و
هه‌ندێكی تر نه‌یبێت.
له‌ڕاستیدا پێویستی به
پڕۆسه‌ی زۆر ساده هه‌یه.
ته‌نھا ئیرادەی دەوێت بۆ
پێدانی ده‌رفه‌تێك پێیان.
وابزانم هه‌موومان چه‌ند
ساتێك هه‌یه له ژیانمان
كه ڕێڕه‌وی ژیانمان دوو لەت ده‌بێت
ئه‌و گه‌شته‌ی وامانده‌زانی بۆ ده‌ڕۆین
لاده‌دات بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی ترسناك
كه هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌كردبوو،
و به‌دڵنیاییه‌وه نه‌مان ویستووه.
بۆ من ڕوویدا.
به‌شێوه‌یه‌ك جه‌رگبڕبوو وێنا ناكرێت.
گه‌ر هه‌ركاتێك خۆتت له بارودۆخێكدا
بینییه‌وه كه وابیربكهیتەوه
"هیچ رێگه‌یه‌ك نییه
له‌مه بگه‌ڕێمه‌وه،"
هانتان ده‌ده‌م ئه‌م بهرنامهڕێژییانه
به‌كاربێنن
و دووباره بیربكه‌نه‌وه.
وا دهرناخەم
بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه ئاسانه.
و هه‌موو ئازاره‌كه‌ش لانابات.
به‌ڵام گه‌ر هه‌رشتێك فێر بووبم له‌و
پێنج ساڵه‌ی ڕابردوو،
ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه به‌م شێوه‌یه
یارمه‌تیده‌ره.
له هه‌موو شتێك زیاتر،
ئەمە پیشانی دام كه ده‌كرێت
له‌هه‌مان كاتدا بژیت و ئازار بچێژیت.
هه‌میشه سوپاسگوزار دەبم بۆ ئه‌مه.
سوپاس.
(چه‌پڵه)