سەرکردە جێگیرە، توندە، یەکلاییکەرەوەیە، ناشڵەژێت. با هەرگیز ئارەقەت نەبینن، هەمیشە وەڵامێکت هەبێت. [ڕێگەی کارکردنی ئێمە] من ناوم دانە، هاوبەشم لە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری جیهانی. بەڵام من لایەنێکی تریشم هەیە: کاری دراگشۆو، کەسایەتییەکە لە ئینستاگرام دروستم کردووە. کە بیرم لەم دوو ژیانەم دەکەمەوە، نەمتوانی سەرسام نەبم کە کاتێک کە خودی ڕاستەقینەت کەمێک وەکو خەڵک نییە، چەند لەوە دەتوانیت بۆ نوسینگە ببەیت؟ بۆ هەندێک لە ئێمە ڕاستی و درۆییە؟ لە دەساڵی سەرەتای پیشەکەمدا، پێم وابوو یەک ڕێگە هەیە بۆ بوون بە پێشەوا: ئەویش ڕژدییەتی و بڕیاری دانە. بەڵام من وانەبووم. بۆیە بە سادەیی کەسایەتی ئۆفیسم لەگەڵی گونجاند: قوڵتر قسەم دەکرد، هەوڵم دەدا دەستم بجوڵێنم. من کەسێکم دەربارەی شتەکان بەڕاستی دڵ خۆش دەبم، بۆیە، میزاجم دەگۆڕێت. ئەم دەنگە نزمە لە سەرمدا هەبوو، کە پێی دەگوتم، "تۆ زۆر نێربازیت، زۆر ژنانیت، زۆر گاڵتەچیت." تەنها یەک ئامۆژگاریکاری باش پێی گوتم کە "هەمووان دەزانن تۆ نێربازیت. ئەوەش زۆر باشە. بەڵام پێویست ناکات پشانی هەموویانی بدەیت." ئەوە منم بە تەنوورەوە، بۆ جەژنی هەڵۆوینی ٢٠١٦. وەک کاری برادشۆی کەسێتییەکی بەرنامەی تەلەفزیۆن دڵخوازم خۆم گۆڕیبوو، وا بیرم دەکردەوە کە هاوڕێکانم بە دڵیان دەبێت. و دواتر، ئەمە بوو بە شێتی. ئەمە زۆر بڵاوبووەوە و لەسەرەتادا زۆر خۆش بوو. نامەی باوەڕ پێنەکراوم لە خەڵکەوە بۆ دەهات لەسەر ئەوەی چۆن دڵخۆشی کردن، و چۆن هاندەریان بووم کە سروشتی خۆیان بن. دەستم بەبیرکردنەوە کرد، لەوانەیە کاتی ئەوەبێت بەو دەنگە کزەی ناوسەرم بڵێم کە بێدەنگ بێت و ڕێگە بەخۆم بدەم وەک خۆم بم. بەڵام دواتر شتەکان کەمێک زیاتر گەورە بوون. کاری دراگشۆو لە هەموو شوێنێک بوو -- لە "نیۆرک پۆست"، "هەفتانەی یو ئێس" -- و منیش زۆر دەترسام: "دەبێت بەڕێوەبەرەکانم بڵێن چی؟ ئایا هاوپیشەکانم هێشتا وەک پێشەوایەک ڕێزم دەگرن؟ دەبێت کڕیارەکانم چی بڵێن؟" وا بیرم کردەوە دەبێت کارێکی جیاواز بدۆزمەوە. بەڵام دواتر، شتێک ڕوویدا، شتێکی بچووک. لە بەڕێوبەرەکەمەوە نامەیەکم بۆهات، کە درێژ نەبوو، تەنها نووسرابوو، "واو، کۆسمۆ!" لەگەڵ بەستەری نووسراوێک کە دەربارەی من نووسرابوو. و وای لێکردم ئەو دەنگە کزە ترسناکە، بەلاوە بنێم و تەنها دەربارەی هەموو ئەم جیهانە تازەیەوە دڵخۆش بم، لە بری ئەوەی بترسم. ئەوە هێزی یەک کەسە، هەندێک جار هەموو ئەوەی پێویستە، یەک پاڵپشتییە هەتا هەست بە ئاسودەیی بکەیت. و هاوپیشەکانم جیاواز ڕەفتاریان دەکرد. لەگەڵم زیاتر کرانەوە، و زیاتر گاڵتەیان دەکرد، وەک بڵێی ناسینی ئەم دیوەی من ڕێی پێدان، ئەوانیش زیاتر وەک خۆیان بن. پێم وابوو، ئەم کراوەییە و هەست ناسکییە لەگەڵ تیمەکەم، لە کەسایەتیم کەمدەکاتەوە. بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا. بۆ ماوەی دوو ساڵ، هەرگیز وێنام نەدەکرد کە ئەم لایەنەی من قبووڵ بکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر یارمەتی پیشەکەی دام. ئێستا، من بەبەختم. لە نیو یۆرک سیتی کاردەکەم، لە نوسینگەیەک کە داهێنان تیایدا دەنرخێنرێت من پێشتر خۆم تەواو دامەزرابووم لە کارەکەم کە هەموو ئەم شتانە دەستی پێکرد. ڕەنگە ئەوە تۆ بیت، ڕەنگە تۆش نەبیت. بەڵام هەموو ئەمانە زۆر شتیان فێرکردووم دەربارەی گرنگی ئامەدەبوونت لەسەر کار بە تەواوی خۆتەوە. و بەڕاستی ئەمە بەرەنگاری بیرکردنەوەکانم بووەوە دەربارەی، چی پێویستە، تا سەرکەوتووبیت. هیچ جۆرە ڕێگایەک نییە بۆ بوون بە پێشەوا. ئەوە بریتییە لە دۆزینەوەی تواناکانت و دۆزینەوەی ڕێگە بۆ گەورە کردنیان. پێشتر، ئەگەر کۆبونەوەکە توند بوو، ئەوا بەتەواوی وەک پێشەوایەک خۆم دەردەخست. ئێستا، دەتوانم بڵێم، "گۆش، ئەوە بێزارکەربوو." دەتوانین دەربارەی ناڕەحەتییەکان و بەرەنگارییەکان بە کراوەیی قسە بکەین، لەبری ئەوەی هەموان وانیشان بدەن کە باشن هەتا کات زۆر درەنگ دەبێت. شاردنەوەی ناسنامە کارکردنی دەوێت. بیر لەو هەموو هێزە بکەرەوە کە لە نواندندا بەفیڕۆ چووە، خۆزگە خواستن کە نەکرایە. بەڵام ئەوەی بەلای منەوە سەرنج ڕاکێشە لەم لێکۆڵینەوە گەورەیەی دەربارەی سەدا ٩٣ی ئەوانەی دەڵێن وادەکەن و باوەڕم بە ڕێکخراویی بەهای تێکەڵکردنەکەیان هەبوو. کەواتە بەڕوونی، شوێنی کارەکانمان و هەموو دەنگە نامۆکانی ناخمان ڕێگەیەکی درێژیان لە پێشە تا قبووڵ بکرێن. جیاوازییەکی گەورە لە نێوان گونجان و نواندندا هەیە. پێم وایە کەمێک درەنگ فێری بووم. وەک خۆم، من هەموو ئەوانە وەک بانگ کردنێک بۆ بوون بە پاڵپشت دەبینم بەجۆرەی بەڕێوبەرەکەم بۆ منی کرد. با بە خەڵک بڵێین، کە ئاساییە کراوەبیت. گەر تۆ هاوڕەگەزخوازی، یان شانازی دەکەیت بە نەژادی خۆتەوە، یان بێتواناییەکت هەیە یا ئاینێکی دەگمەنت هەیە، ببینە لەچی ئەچێت کاتێک بەتەواوی خۆتی لەسەر کار. لەوانەیە بە خۆشحاڵییەوە سەرسامبیت.