ئازیزم (ئەبووئیلیتا)
دەزانم کە ماوەیەک بوو لە ماڵ نەبووم.
لە مالە خۆشەویستەکەمان لە مەکسیک،
هەروەها من لێرەم لە ئەمریکا،
شەڕ بۆ داهاتوومان دەکەین .
لەوانەیە تۆ گوڵەکان ئاو بدەیت،
ئاگاداری کۆخەکان بیت
و دڵنیابوون لەوەی کیسەڵەکانت تێر خواردن
کردووە.
ئەوە یەکێکە لە شتەکان کە زۆر
بیری ماڵەوە دەکەم --
کات بەسەر بردن لەگەڵ گوڵەکان
کاتێک چیرۆکی منداڵیتم بۆ دەگێڕیتەوە.
وەک دەزانن،لە ٢٠١٥ەوە لە شاری
نێۆرک دەژین.
بەڵام ژیان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا
بەتەواوی گۆڕاوە.
سەرەتا،شاری نیۆرک دەربارەی مۆزەخانەکان بوو
هەروەها پارکەکان
هەروەها خوێندنگە و هاوڕێکان.
ئێستا وەک تۆڕێک کاردەکات
کە من بەهموو خەڵکی دەبەستێتەوە
کە بۆ ڕزگارکردنی هەسارەکە ڕێکیان خستووە.
دەزانی چۆن بۆ من دەستی پێکرد؟
ئەوە باوکمو ژیری ئەو بوو.
هەموو ئەو شتانەی فێرت کرد،
ئەو ڕۆشت و فێری جیهانی کرد.
هەموو قسەکانی دەربارەی ئەو بەرپرسیاریەتەیە
کە ئێمە وەک مرۆڤ هەمانە
تا بە هاوسەنگی لەگەڵ سروشتدا بژین
بۆ من نێردران.
تێبینی جیهانێکی ناپەیوەند بەهەسارەکەمانەوە
کرد
ئەوەم بیرکەوتەوە کە جارێک پێت گوتم:
"هەموو شتێک بە باشتری جیی بهێلە
کە دۆزیتەوە."
دەزانم باسی قاپەکانت دەکرد،
بەڵام بێگومان، ئەوە بۆ هەسارەکە
جێبەجێ دەکرێت.
سەرەتا نەمدەزانی چی بکەم.
جیهان زۆر گەورەیە،
هەروەها زۆر خووی خراپی هەیە.
نەمدەزانی کە چۆن دەبێت تەمەنی ١٥ساڵ
هیچ بگۆڕێت،
بەڵام دەبوایە هەوڵی بۆبدەم.
بۆ ئەوەی ئەو فەلسەفەیە بخەینە کارەوە،
پەیوەندیم بەیانەی ژینگەیی کرد
لە قوتابخانەی ئامادەییم.
تێبینی ئەوەم نەکرد کە هاوپۆلەکانم باسی
دووبارە بەکار هێنانەوەیان دەکرد
و سەیری فیلمەکان دەربارەی زەریا دەکەن.
ڕوانگەیەکی ژینگە پارێزی بوو
ئەوە زۆر ڕازیکەر بوو بەرەوڕێگایەکی
ناکاریگەر لە گۆڕانی کەشو هەوادا،
یەکێک کە گلەیی لە بەکارهێنەرەکە دەکات
بۆ قەیرانی ئاو و هەوا
و ئامۆژگاری دەکات کە
پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
لەبەر ئەوەی لەبییرمان کرد جانتا
بەکارهینراوەکە بۆ کۆگاکە بهینینەوە.
فێرت کردم گرینگی بە زەوی دایک بدەم
دەربارەی هەموو بڕیارێک کە ئێمە
وەک کۆمەل دەیدەین.
خۆشحاڵم کە پێت دەڵێم، ئەبووئەلیتا،
کە مێشکی هەموو ئەوانەم گۆڕی
کە لە یانەکەدان.
لەجیاتی باسی دووبارە بەکارهێنانەوە بکەن،
دەستمان کرد بە نووسینی نامە بۆ
سیاسەتمەدارەکانمان
بۆ قەدەخەکردنی هەموو پلاستیکی نەرم.
دواتر، چاوەڕواننەکراوەکە ڕوویدا:
لە قوتابخانەوە دەستمان بە مانگرتن کرد.
دەزانم ئەوەت لە هەواڵەکاندا بینیوە،
هەروەها لەوانیە چیتر زۆر تایبەت نەبیت.
بەڵام لەو کاتەدا،
ئەوە زۆر گەورە بوو، ئەبولیتا.
خەیاڵی ئەوە بکە منداڵەکان نەچنە قوتابخانە،
لەبەرئەوەی دەمانەوێت خەڵک جیهان ڕزگاربکەن.
(ڤیدیۆ)جەماوەر: جیهانێکی تر گونجاوە!
ئیمە نەوەستاوین!
باستیدا: بۆ یەکەم مان گرتن لە کەشی جیهان،
کە لە لایەن گریتا تونبێرگ بانگ کرابوو،
٦٠٠هاوپۆلم هەبوو کە لەگەلم بێن.
گریتا ئەو هەرزەکارەیە کە یەکەم جار
دەستی بەمانگرتن کرد بۆ کەشوهەوا.
ئازایەتی ئەو منی هاندا،
و سەرسامبووم بەڕاستی،
ئەو گەنجانە دەتوانن ڕای گشتی لەسەر
پرسە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبکەن.
جموجۆلەکە تەقییەوە.
(ڤیدیۆ) جەماوەر: دایبخەن!
هەروەها بوومە یەکێک لەڕێکخەرانی سەرەکی
بۆ نیۆرک و ئەمریکاو جیهان.
(ڤیدیۆ)ئێکس بی:چیمان دەوێت؟
جەماوەر:یاسای کەشوهەوا!
ئێکسبی:کەی دەمانەوێت؟
جەماوەر:ئێستا!
ئێکس بی:دەستم کرد بە قسەکردن لەسەر
دادپەروەری کەشوهەواو مافی هاوڵاتی
هەروەها هاوکاری نێوان نەوەکان.
ئەوە تەنها سەرەتایەک بوو.
سەرقاڵترین هەفتە لە ژیانمدا
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩
کە بۆ هەمیشە وادەمێنێتەوە.
من و هاوڕێکانم ٣٠٠،٠٠٠ کەسمان بەدەست هێنا
بۆ مانگرتن لەسەر کەشو هەوا لە نیۆرک.
خۆزگە لەوێ دەبووی.
بەناو شەقامی ۆلدا ڕۆشتین داوای دادپەروەری
کەش و هەوامان دەکرد.
(ڤیدیۆ)جەماوەر: خەڵوزی زیاترنا،نە نەوت،
کاربۆنەکە لە خاکەکە بهیڵنەوە!
ئێکس بی:لەهەمان مانگدا چووم بۆ لوتکەی
کەشوهەوای نەتەوە یەگرتووەکان.
لە پانێڵێکدا قسەم لەگەڵ ئەلگۆرد کرد.
جەی ئینسێلی و نائۆمی کلینم هەروەها
بیل مکیبینم بینی
هەروەها سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەوە خۆشترین هەفتەی ژیانم بوو،
چونکە هەموو ئەوانەی دەمناسین پێکەوەبووین--
هەموو مامۆستاکانم، هاوپۆلەکانم...
تەنانەت هەندێک لە دووکانە پەسندەکانم
داخران بەهۆی مانگرتنەکەوە.
ئەگەر پرسیارت لێکردم بۆچی ئەمانەم کردووە،
تاکە وەڵامم ئەوە دەبێت،
چۆن نەتوانم؟
ماوەی ساڵێک بوو کە هەموو شتێک
بۆ من دەستی پێکرد،
و هەندێک جار کەمێک ماندوو کەر دەبێت.
بەڵام ئەگەر شتێک هەبێ کە فێرت کردووم
ئەویش خۆڕاگرییە.
بیرمە کە بۆماوەی ٣٠ساڵ هەموو ڕۆژێک
دەچوویتە مەکسیکۆ
بۆئەوەی پارە بۆ خێزانەکەت پەیدا بکەیت.
هەروەها دەزانم کە ئەبولیتۆ بۆ ماوەی ٢٠ساڵە
ڕۆیشتۆتە دەرەوە
بۆ پاراستنی خاکی پیرۆز لە کۆمپانیا
گەورەکان کە دەیانەوێت بیبەن.
ساڵێک هیچ نیە
بەراورد بەو خەباتەی کە خێزانەکەمان
پێیدا ڕۆشتوون.
هەروەها ئەگەر تیکۆشانەکانمان جیهانی بەرەو
باشتر برد،
ئەوان ئێمە دەکەنە خەڵکی باشتر.
چەن زەحمەتییەک هەبوو، ئەبوئیلیتا
لەدەرەوە لە جیهاندا،
خەڵکی چاوەڕێی ئەوە دەکەن منداڵەکانمان
هەموو شتێک بزانن،
یان هەر هیچ نەبیت لە ئێمەیان دەوێت.
ئەوان پرسیار دەکەن و من وەلام دەدەمەوە،
وەک ئەوەی بەڕاستی بزانم جیهان
چۆن کاردەکات.
ئەوان هیوایان دەوێت، ئێمەش پێیان دەدەین.
من ڕێکم خستووە،نووسیومە،قسەم کردووە وە
لەسەر سیاسەت و کەشوهەوام خوێندۆتەوە
نزیکەی هەموو ڕۆژێک بۆ ساڵی ڕابردوو.
من تەنها کەمێک نیگەرانم
کە توانای ئەوەم نیە بەتەواوی کار بکەم،
ئەبوئەلیتا.
بۆ من، تەمەنم ١٨ساڵە هەروەها
هەوڵدەدەم جیهان بپارێزم
مانای ئەوەیە کە چالاکیکی کەشوو هەوا بیت.
پێشتر، لەوانەیە بە مانای خوێندن بۆ بوون
بە پزیشک بووبێ
یان سیاسەتمەدار یان توێژەرێک.
بەڵام ناتوانم چاوەڕێی گەورەبوون یان بوون
بە شتێک لەو شتانە بکەم.
ئەو هەسارەیە ئازار دەچێژێت،
هەروەها چیتر کاتی خۆشگوزەرانیمان نیە.
ڕزگارکردنی جیهان وەک هەرزەکارێک
مانای باشبوون لەگەڵ وشەکان،
تێگەیشتن لە زانست لە پشت
قەیرانی کەشو هەواوە،
هێنانی تێڕوانینێکی بێ وێنە بۆ ناو کێشەکە
تا جیاواز بێت
هەروەها بیرچوونەوەی هەموو شتێکی تر.
بەڵام هەندێک کات، دووبارە دەمەوێت گرنگی بە
شتی تر بدەم.
دەمەوێت بتوانین گۆرانی بڵێین و سەما بکەین
بەڕاستی هەست بەوە دەکەم ئەگەر هەموومان
گرنگیمان بە زەوی دابا
وەک ڕاهێنانێک،
وەک کلتورێک،
هیچ کام لە ئێمە بۆ هەمیشەیی نابێتە
چالاکوانی کەشو هەوا.
کاتیک بازرگانییەکان بەردەوام دەسوڕێنەوە،
کاتێک تۆری وزە کار دەکات
لەسەر وزەی نوێکردنەوە،
کاتیک بەرنامەی قوتابخانە فێرمان دەکات
کە گرنگیدان بە زەوی بەشێکە لە
مرۆڤایەتیمان،
ڕەنگە بتوانم جارێکی تر جومناستیک بکەمەوە.
تۆش پێت وانیە، ئەبوئیلیتا؟
دەتوانین ئەوە بکەین.
ئەوەی هەولدەدەم بیکەم لە کارەکەم
ئەوەیە کە ئەو ئەقڵیەتیە گەشبینی
دەدات بە کەسانی تر.
بەڵام کەمێک سەخت بوو.
چاوچنۆکی هەیە،
شانازی هەیە،
پارە هەیە،
هەروەها ماددە هەیە.
خەڵکی ئەوە زۆر بۆ من ئاسان دەکەن
تا قسەیان لەگەڵ بکەم،
بەڵام زۆر قورسیان کرد
بۆ ئەوەی فێریان بکەم.
دەمەوێت متمانەیان هەبێت کە هەموو کات
باشترین ئەنجام بدەن.
دەمەوێت دڵو بوێرییان هەبیت
بۆ خۆشویستنی جیهان،
وەک چۆن فێرت کردم.
ئەم نامەیەم نووسی بۆ سوپاس کردنت.
سوپاس بۆ بانگهێشت کردنم بۆ ئەوەی
جیهانم خۆشبوێت
لەو کاتەوەی کە لەدایک بووم.
سوپاس بۆ پێکەنینت لە هەموو شتێک.
سوپاس بۆ ئەوەی فیرت کردم
کە هیواو گەشبینی بەهێزترین
ئامرازن کە هەمانە
بۆ چارەسەر کردنی هەر کێشەیەک.
من ئەو کارە دەکەم چوونکە پێشانت داوم
کە خۆڕاگری، خۆسەویستی و زانیاری
بەسن بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکەین.
دەمەوێت بگەڕێمەوە مەکسیکۆ و سەردانت بکەم.
دەمەوێت وێنەی ئەو شتانەت پێشانبدەم
کە ئەنجامم داون.
دەمەوێت یاسای کەشو هەوات پیشان بدەم
کە توانیومانە تێیپەڕینین.
دەمەویت بۆنی گوڵەکان بکەم
و شەڕ بۆ دادپەروەری کەشو هەوا
بکەم لەتەنیشتانەوە.
تی کیۆرۆ موچۆو.
خۆشمدەوییت.
شییە.
[ تی کیۆرۆ موچۆو. شیە]