ئەتوانی لە هەر کەسێکت بوێ بپرسیت، و ئەوانیش پێت ئەڵێن ماندوو بێزاربوون لە شەڕکردن بۆ دادپەروەری. خەڵکی ڕەنگەکانی تر و کۆمەڵگا هاوڕەگەزباز و هاوشێوەکان بێزارن لە هەڵگرتنی بارگرانی قسەکردن و هاتنە پێشەوە تەنانەت دوای بێدەنگ کردنیان و پاڵپێوەنانیان بۆ دواوە. و هاوپەیمانە سپی پێستەکان و بەرەکانی تریش بێزارن. بێزاربوون لەوەی پێیان ئەوترێت کە هەڵە ئەیکەن یان تەنانەت شوێنی ئەوانیش نییە کە دەرکەون. ئەم شەکەتییە کاریکردۆتە سەر هەموومان. ڕاستییەکەشی، باوەڕم وایە سەرکەوتوو نابین هەتا ئەوکاتەی بە ڕێگایەکی نوێ لە دادپەروەری نزیک ئەبینەوە. من لە ناوەڕاستی جوڵەی مافی شارستانییا گەورەبووم لە باشوورە جیاکراوەکە. وەک کچێکی پێنج ساڵ، زۆرم حەز لە بالێ بوو. لە کاری باوی کچە پێنج ساڵانەکان ئەچوو لە ١٩٦٠ەکاندا. دایکم بردمی بۆ قوتابخانەیەکی بالێ. ئەزانن ئەو جۆرە قوتابخانانەی کە مامۆستایان هەبوو کە باسی بەهرەکانیان ئەکردین ئەشیانزانی کە هەرگیز نابین بە سەماکەری بالێ. (پێکەنین) کە گەشتین، بەشێوەیەکی جوان وتیان کە "ڕەش پێست وەرناگرن." وا چووینەوە ناو ئوتومبێلەکە وەک ئەوەی لە کۆگای خواردن بوبێتین و کۆگاکە شەربەتی پرتەقاڵی نەبووبێت. هیچمان نەوت ... چووین بۆ قوتابخانەی دواتری بالێ. وتیان، "ڕەش پێست وەرناگرین." باشە، سەرم لێشێوا. و لە دایکمم پرسی بۆچی منیان ناوێت. و ئەویش وتی، "ئەوان تەنیا وەک پێویست زیرەک نین ئێستا وەرتگرن، و نازانن کە چەندێک بەتوانایت." (هاندان) (چەپڵە و هاندان) نەمزانی ئەوە واتای چییە. (پێکەنین) بەڵام دڵنیابووم کە باش نییە، چونکە لە چاوەکانی دایکما ئەمبینی. تووڕە بوو، و لەوە ئەچوو زۆر نزیک بێت لە فرمێسک ڕشتنەوە. هەر ئەوکاتە و لەوییا بڕیارم یا کە بالێ ناخۆشە. (پێکەنین) ئەزموونی لەو شێوەیەم زۆر بووە بەدرێژایی ژیانم، بەڵام لەگەڵ گەورەتر بوونم، خەریک بوو زیاتر تووڕە ئەبووم. و نەک بەتەنیا تووڕەبوون لەو ڕەگەزپەرستی و نادادپەروەرییەی ئەکرا. تووڕە ئەبووم لەو کەسانەی کە ئەوەستان و هیچ شتێکیان نەئەوت. باشە، بۆچی دایک و باوکە سپی پێستەکانی خوێندنگەی بالێکە ناڵێن "ئاه، ئەوە هەڵەیە. با ئەو کچە بچووکەش سەما بکات." یان بۆچی -- (چەپڵەلێدان) بۆچی خاوەن کارە سپی پێستەکان لە رێستۆرانتە جیاکراوەکان نەیانوت "هێی، ئەوە ڕاست نییە. با ئەو خێزانەش نان بخۆن." زۆری پێنەچوو درکم بەوە کرد کە نادادپەروەری ڕەگەزی تەنیا شوێن نەبوو کە خەڵکی زۆرینە تیایا بە بێدەنگی ئەمانەوە. کاتێکیش لە کڵێسا دائەنیشم و گوێم لە تانەی دژ بە هاوڕەگەزبازان ئەبێت کە وا ئەوترێت وەک ئەوەی لە دەقی ئاینییا بێت، ئەڵێم، "ببورن، بەڵام بۆچی سەردانکەرەکانی کڵێسە کە زانیارییان هەیە ئەم قسە پڕووپووچانە ناوەستێنن؟" (چەپڵەلێدان) یان ... لە ژوورێکا کە پڕە لە نەوەی چلەکان هەتا هەشتاکانیش کە دەست ئەکەن بە کەمکردنەوە لە بەهای هاوپیشە گەنجەکانیان وایان نیشان ئەیەن نازپێدراو، تەمەڵ، و زۆر متمانەبەخۆبوو بن، ئەڵێم، "بمبورن، بۆچی یەکێکی تەمەنی من هەڵناسێت و بڵێت ئەم چەمکدارکردنە هەڵەیە بووەستێنن؟" (هەواداران) بەڵێ! (چەپڵەلێدان) ڕاهاتبووم لەسەر ئەوەی بۆ ئەم جۆرە پرسانە بێمە قسە، بەڵام بۆچی هەمووان وا نین؟ مامۆستاکەی پۆلی پێنجم خاتوو ماک فارلاند، فێری کردم کە دادپەروەری پێویستی بە کەسێکە بەشدار بێت لەگەڵت. هەر کەسێکی ئاساییش نابێت. وتی کە پێویستمان بە هاوپەیمانی نائاسایی هەیە ئەگەر بمانەوێت ڕوودانی گۆڕانکاری ڕاستەقینە ببینین. بۆ ئەوانەشمان کە لە ڕیزی پێشەوەین و نادادپەروەریمان بەرامبەر ئەکرێت، پێویستە ئامادە بین یارمەتی قبوڵکەین، چونکە کە قبوڵی ناکەین، گۆڕانکاری زۆری پێئەچێت. ئەگەر کەسە ئاساییەکان و هاوڕەگەزبازەکان نەهاتنایەتە پێشەوە لەژێر درووشمی یەکسانی هاوسەرگیری. یان ئەگەر سەرۆک کێنێدی گرنگی نەیایە بە جوڵەی مافە شارستانییەکان؟ لەوانەیە زۆربەی جوڵە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە دوابکەوتنایە یان هەر بشمردنایە ئەگەر بەهۆی هەبوونی هاوپەیمانی بەرەکەی ترەوە نەبوایە. کاتێک هەمان کەسەکان قسە ئەکەن بە هەمان ئەو شێوەیەی پێشتر قسەیان پێکردووە، باشترین شت کە دەستیان بکەوێت هەمان ئەنجامەکانە و دووبارە و دووبارە. زۆر جار هاوپەیمانەکان لە هێڵەکانی لاکانەوە ئەوەستن چاوەڕێ ئەکەن بانگ بکرێن. بەڵام چی ئەبێت ئەگەر ئەو هاوپەیمانانە لە بەشی پێشەوە ڕێبەری بکەن؟ بۆ نموونە ... چی ئەبێت ئەگەر ئەمریکییە ڕەش پێست و ڕەسەنەکان لە بەشی پێشەوەی پرسی کۆچبەراندا بن؟ (چەپڵەلێدان) یان ئەگەر سپی پێستەکان سەرکردایەتی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی؟ (هاندان و چەپڵەلێدان) یان ... پیاوان سەرکردایەتی داواکردنی موچەی یەکسان بۆ ژنان بکەن؟ (هاندان و چەپڵەلێدان) یان ... ئەگەر خەڵکی ئاسایی لە بەرەی پێشەوەی کێشەی هاوڕەگەزبازەکان بن؟ (هاندان و چەپڵەلێدان) ئەگەر ئەوانەی توانای جەستەیان باشە داوای ماف بکەن بۆ ئەوانەی پێداویستی تایبەتیان هەیە؟ (هاندان و چەپڵەلێدان) ئەزانن، ئەتوانین بۆ هەموو پرسەکان بێینە پێشەوە، قورسەیی درووستکەین و خۆمانی بۆ تەرخانکەین تەنانەت ئەگەر واش دەرکەوێت کە ئەو کێشەیە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. ڕاستییەکەشی، ئەوانە پرسەکانن کە گرنگترینن. و بێگومانیش، خەڵک هیچ بیرۆکەیەکیان نابێت کە بۆ لەوێیت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانەمان کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ئەبینەوە پێویستە ئامادەبین یارمەتی قبوڵکەین. ئەزانن پێویستە شەڕ لەگەڵ نادادپەروەری بکەین بە هۆشیاربوونەوە بۆ نیازپاکی. کاتێک سپی پێستەکان یەنە پێشەوە بۆ شەڕکردن بۆ ئازادکردنی خەڵکە ڕەش پێست و قاوەییەکان، پێویستە خەڵکە ڕەش پێست و قاوەییەکان ئامادە بن یارمەتییەکەیان قبوڵکەن. ئەشزانم ئەوە ئاڵۆزە، بەڵام ئەمە کاری پێکەوەییە و پێویستی بەوەیە هەمووان بەشێک بن لێی. ڕۆژێکیان کە لە باخچەی ساوایان بووم، مامۆستاکەمان ناساندینی بەم خانمە سپی پێستە جوانە باڵابەرزە بەناوی خاتوو ئان. وامزانی جوانترین خانمی سپی پێستە کە دیبێتم. ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، هەر یەکەم جار بوو خانمێکی سپی پێست ببینین لە قوتابخانەکەمانا. (پێکەنین) خاتوو ئان لەبەردەممانا وەستا، و وتی کە دەست ئەکات بە وتنەوەی وانەی بالێ هەر لەوێ لە قوتابخانەکەمان و وتی کە زۆر شانازی ئەکات بەوەی ببێت بە مامۆستای سەماکردنمان. باوەڕپێنەکراو بوو. هەر لەناکاو -- (گۆرانی وتن) چیتر وا بیرم نەئەکردەوە کە بالێ شتێکی ناخۆش بێت. (پێکەنین) ئەزانن چۆنە، ئەوەی ئێستا ئەیزانم ئەوەیە کە خاتوو ئان بە تەواوەتی ئاگاداربوو کە قوتابخانە بالێکانی سپی پێستەکان کچی ڕەشپێستیان وەرنەئەگرت. ئەوە تووڕەی کردبوو. بۆیە هاتبوو بۆ گەڕەکە ڕەشپێستەکە بۆ ئەوەی خۆی وانەی سەماکردن بڵێتەوە. و بۆ ئەوە پێویستی بە خۆشەویستی و چاونەترسی بوو. (چەپڵەلێدان) لەو شوێنەیا کە نادادپەروەری هەبوو، خۆی بنیاتی نا. هەموو ڕزگارمان بوو، چونکە چووینە سەر شانی باوباپیرە ڕەشپێستەکانمان. هەموو ماینەوە، چونکە خاتوو ئان هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو بوو. ئەزانن، کاتێک دەنگی خۆت و کردەوەکانی خۆت زیاد ئەکەیت بۆ بارودۆخێک کە پێتوانییە لەگەڵتا بگونجێت، ئیلهام بە خەڵکی تریش ئەبەخشیت کە هەمان شت بکەن. خاتوو ئان ئیلهامێ پێبەخشیم کە هەمووکات چاو بگێڕم بۆ بارودۆخەکانی کە لەبارەی خۆمەوە نەبوون بەڵکو کە تیایا نادادپەروەری و نایەکسانیم ئەبینی ڕووئەیەن. هیوادارم ئیلهام بە ئێوەش ببەخشن، چونکە بۆ بردنەوەی شەڕ بۆ یەکسانی هەموومان پێویستمان بەوەیە کە قسە بکەین و بێینە پێشەوە. هەموو پێویستمان بەوەیە کە ئەوە بکەین. و هەموو پێویستمان بەوەیە ئەوە بکەین تەنانەت ئەگەر قورسیش بێت و تەنانەت کاتێکیش هەست بکەین لە دەرەوەی شوێنی خۆمانین، چونکە شوێنی ئێوەیە و شوێنی ئێمەشە. دادپەروەری لەسەر شانی هەموومانە. زۆر سوپاس. (هاندان و چەپڵەلێدان)