WEBVTT 00:00:00.800 --> 00:00:03.816 لە هیندستان، ئێمە خێزانی گەورەمان زۆرە. 00:00:03.840 --> 00:00:06.416 گرەو دەکەم هەمووتان گوێبیستی ئەمە بووبن. 00:00:06.440 --> 00:00:09.280 بەو مانایەی لەوێ بۆنەی خێزانی زۆرمان هەیە. 00:00:09.840 --> 00:00:13.720 بۆیە وەک منداڵێک، خێزانەکەم بە زۆر منیان بۆ ئەم بۆنە خێزانییانە دەبرد. NOTE Paragraph 00:00:14.360 --> 00:00:17.376 بەڵام تەنها شت کە من هەمیشە بە دوای دەگەڕام 00:00:17.400 --> 00:00:19.440 یاری کردن بوو لەگەڵ ئامۆزاکان. 00:00:20.160 --> 00:00:22.456 مامێکم هەبوو هەمیشە 00:00:22.480 --> 00:00:23.630 لەو شوێنە ئامادە بوو 00:00:23.630 --> 00:00:25.726 هەمووکات ئامادە بوو، لەگەڵمان بازدانێی دەکرد، 00:00:25.726 --> 00:00:27.136 یاری لەگەڵ دەکردین، 00:00:27.160 --> 00:00:29.960 وای لێ کردبووین ئێمە وەک منداڵەکان خۆشترین کات بەسەر ببەین. 00:00:30.920 --> 00:00:33.256 ئەم پیاوە زۆر سەرکەوتوو بوو: 00:00:33.280 --> 00:00:35.280 پیاوێکی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوو. 00:00:35.920 --> 00:00:40.320 پاشان دەمدی تەندروستی ئەم پیاوە لەش ساغ و تەندروست باشە بەرەو خراپی دەچوو. 00:00:41.240 --> 00:00:43.520 نەخۆشیەکەی بە پارکنسن (لەرزۆکی) دیار کرا. NOTE Paragraph 00:00:44.760 --> 00:00:48.816 پارکنسن نەخۆشییەکە بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی دەماری دەبێت، 00:00:48.840 --> 00:00:51.816 بە واتایەکی تر ئەم کەسە وا ڕاهاتبوو باوەڕی تەواوی بە خۆی هەبێت 00:00:51.840 --> 00:00:57.080 بەهۆی لەرزۆکی، لەپڕ خواردنەوەی قاوەیەکی زۆر بەلایەوە زەحمەت ببوو. 00:00:57.800 --> 00:01:00.456 مامم عارەبانەی ڕاگری بۆ ڕۆیشتن بەکار دەهینا، 00:01:00.480 --> 00:01:01.696 و بۆ سوڕانەوەیەک، 00:01:01.720 --> 00:01:05.776 لە ڕاستیدا ئەو تاکو هەنگاوێکی لەم شێوەیەی دەبڕی، 00:01:05.800 --> 00:01:07.040 کاتێکی زۆری پێدەچوو. 00:01:08.090 --> 00:01:11.436 ئەم پیاوە، وا ڕاهاتبوو لە هەموو کۆبوونەوەیەکی خێزانی 00:01:11.440 --> 00:01:13.496 سەرنجەکانی دەوروبەری لەسەر بێت، 00:01:13.520 --> 00:01:15.600 لەپڕ وایلێهات خۆی لە پشت خەڵکەوە دەشاردەوە. 00:01:16.400 --> 00:01:19.760 خۆی لە چاوی بەزەیی پێداهاتنەوەی خەڵک دەشاردەوە. NOTE Paragraph 00:01:20.440 --> 00:01:22.520 و ئەم پیاوە لە جیهاندا تاکە کەسیش نییە. 00:01:23.280 --> 00:01:28.776 هەموو ساڵێک، ٦٠٠٠٠ کەس توشی نەخۆشی پارکنسن دەبن، 00:01:28.800 --> 00:01:30.840 و ئەم ژمارەیە لە بەرزبوونەوە دایە، 00:01:32.360 --> 00:01:37.776 ئێمە وەک دیزاینەر، خەونمان ئەوەیە چارەسەری ئەم کێشە هەمەجۆرانە بکەین، 00:01:37.800 --> 00:01:40.616 یەک ڕێگە چارە چارەسەری هەموویان دەکات، 00:01:40.640 --> 00:01:42.920 بەڵام پێویست ناکات هەموو جار وەک ئەمە بێت. 00:01:43.680 --> 00:01:46.496 دەتوانین کێشە سادەکان بکەینە ئامانج 00:01:46.520 --> 00:01:50.440 و چارەسەرێکی بچووکیان بۆ بکەین و سەرەنجام جێ دەستی خۆشمان دیار بکەین. 00:01:51.120 --> 00:01:54.496 بۆیە ئامانجی من لێرە ئەوە نییە چارەسەری پارکسن بکەم، 00:01:54.520 --> 00:01:57.696 بەڵکو ئەرکی ڕۆژانەیان بۆ سادەتر بکەین، 00:01:57.720 --> 00:01:59.410 و پاشان جێ دەستی خۆمان دیار بکەین. NOTE Paragraph 00:02:00.040 --> 00:02:03.600 باشە، یەکەم شت کە مەبەستمە کێشەی لەرزین، ڕاستە؟ 00:02:04.440 --> 00:02:08.976 مامم پێی وتم بە هۆی تەریق بوونەوە چا و قاوەم 00:02:09.000 --> 00:02:10.569 لە شوێنە گشتییەکان نەدەخواردەوە، 00:02:11.000 --> 00:02:14.480 بۆیە، دیزاینی کوپێکم کرد شلەمەنی لێ نەرژێت. 00:02:15.080 --> 00:02:17.720 کارەکە بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوە چوو. 00:02:17.720 --> 00:02:23.366 چەمانەوەی بەشی سەرەوە وا دەکات شلەمەنیەکە برژێتەوە ناو کۆپەکە لەو کاتەی کە دەلەرزن، 00:02:23.366 --> 00:02:26.460 ئەم کوپە بە بەراورد بە کوپێکی ئاسایی شلەمەنیەکە لە ڕژان دەپارێزێت. 00:02:26.800 --> 00:02:31.720 بەڵام بیرۆکەکە ئەمەیە ئەم بەرهەمە تەنها بۆ توشبووانی نەخۆشی پارکنسن نییە. 00:02:32.040 --> 00:02:36.456 بەڵکو دەکرێ ئەم کوپە لە لایەن تۆ، من، هەر کەسێکی تر بەکار بهێنێرێت، 00:02:36.480 --> 00:02:40.480 بەمەش بەکارهێنانی ئەم کۆپە بۆ ئەوان خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. 00:02:41.920 --> 00:02:44.576 کەواتە، کێشەیەک چارەسەر بوو، 00:02:44.600 --> 00:02:46.180 کۆمەڵێک هەنگاویتری بەدوا دا دێت. NOTE Paragraph 00:02:46.640 --> 00:02:49.056 دوای ئەم ماوەیە، چاوپێکەوتنم لەگەڵی کرد، 00:02:49.080 --> 00:02:50.616 پرسیارم لێی کرد، 00:02:50.640 --> 00:02:54.336 و پاشان بۆم دەرکەوت من زانیاری ڕووکەشانەم دەست کەوت، 00:02:54.360 --> 00:02:57.176 یان بڵێین بۆ پرسیارەکانم وەڵامم دەست کەوت. 00:02:57.200 --> 00:03:00.360 بەڵام پێویست بوو بۆ بەدەست هێنانی تێڕوانینێکی نوێ، قووڵتر ببمەوە. 00:03:01.000 --> 00:03:04.736 بۆیە بیرم دەکرەوە، وتم باشە، با چاودێری ئەرکەکانی ڕۆژانەی بکەم، 00:03:04.760 --> 00:03:07.330 لەو کاتەی نان دەخوات، لەو کاتەی سەریری تەلەفزیۆن دەکات. 00:03:07.800 --> 00:03:11.856 و کاتێک بەرەو مێزی نانخواردنەکەی دەڕۆیشت چاودێریم دەکرد، 00:03:11.880 --> 00:03:17.056 ئەمە هەستی جوڵاندم، ئەم پیاوە کە لەسەر زەوی تەخت بە زەحمەت هاتووچۆ دەکات، 00:03:17.080 --> 00:03:18.800 چۆن بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت؟ 00:03:19.320 --> 00:03:22.890 چونکە لە هیندستان ئێمە هیچ عەرەبانەیەکی مۆدێرنمان وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان 00:03:22.890 --> 00:03:25.176 نییە تا بە ئاسانی بە قادرمەکانی سەرەوەی بگەیەنێت. 00:03:25.176 --> 00:03:27.750 لە ڕاستیدا کەسەکە خۆی بە پێ بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. 00:03:27.820 --> 00:03:29.176 بۆیە ئەو پێی وتم، 00:03:29.200 --> 00:03:31.310 "با شە، با پێت نیشان بدەم چۆن ئەم کارەم کرد." 00:03:31.880 --> 00:03:33.920 با سەیری بکەین چیم بینی. NOTE Paragraph 00:03:36.960 --> 00:03:39.616 ڕێگەیەکی زۆری بڕی تا بەم شوێنە گەیشت، 00:03:39.640 --> 00:03:41.496 دوای ئەم هەموو ماوەیە، بیرم کردەوە، 00:03:41.520 --> 00:03:43.456 "خودایە، ئەم پیاوە بە پیێ خۆی دەڕوات؟ 00:03:43.480 --> 00:03:46.376 ئایا بەڕاستی بەبێ عارەبانەی دەڕوات؟" 00:03:46.400 --> 00:03:47.600 و پاشان ... NOTE Paragraph 00:03:50.280 --> 00:03:52.600 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:56.680 --> 00:03:58.840 و بۆ گەڕانەوە، بە ئاسانی ئەو مەودایەی بڕی. NOTE Paragraph 00:04:01.240 --> 00:04:02.480 زۆر سەرسورهێنەرە؟ 00:04:02.920 --> 00:04:04.400 منیش زۆر حەپەسام. 00:04:07.320 --> 00:04:10.296 کەواتە ئەم کەسە کە نەیدەتوانی لەسەر زەوی تەخت هاتووچۆ بکات 00:04:10.320 --> 00:04:12.530 لەپڕ وەک یایزانێک بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. NOTE Paragraph 00:04:13.720 --> 00:04:18.375 لە لێکولینەوەی ئەمەدا، بۆم دەرکەوت هۆکاری ئەمە جوڵەی بەردەوامە. 00:04:18.399 --> 00:04:21.536 پیاوێکی تر کە بەدەست هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنێت 00:04:21.560 --> 00:04:22.890 و عەرەبانە بەکار دەهێنێت، 00:04:22.890 --> 00:04:25.050 بەڵام لەو کاتەی پاسکیلی خۆڕاگر بەکار دەهێنێت، 00:04:25.050 --> 00:04:26.966 بەهۆی جوڵەی بەردەوام هەموو نیشانەکانی 00:04:26.966 --> 00:04:28.920 نەخۆشی لە پڕ وون دەبن. 00:04:29.560 --> 00:04:33.856 بۆیە بۆ من ئەمە بیرۆکەیەکە بۆ دەرخستنی ئەم هەستەی ڕۆیشتنی بەسەر قادرمەکان 00:04:33.880 --> 00:04:35.280 گەڕانەوە بۆ قاتی خوارەوە. 00:04:35.880 --> 00:04:38.816 و هەوڵ درا کۆمەڵێک بیرۆکە لەسەری تاقی کرانەوە، 00:04:38.840 --> 00:04:42.360 بەڵام دوا تاقیکردنەوەی کە بۆ کرا ئەمە بوو. با پێکەوە سەیر بکەین. NOTE Paragraph 00:04:45.440 --> 00:04:48.496 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:48.520 --> 00:04:52.976 (چەپڵەڕێزان) NOTE Paragraph 00:04:53.000 --> 00:04:54.456 ئەو خێراتر دەڕۆیشت، وایە؟ NOTE Paragraph 00:04:54.480 --> 00:04:57.680 (چەپڵەڕێزان) NOTE Paragraph 00:04:59.240 --> 00:05:02.016 من بەمە دەڵێم ڕاگری خۆخەڵەتێنەر، 00:05:02.040 --> 00:05:06.616 و لە ڕاستیدا کاتێک ڕاگری خۆخەڵەتێنەر لەپڕ نامێنیێت، ئەو دەترسێت، 00:05:06.640 --> 00:05:08.656 پێ دەوترێت ترسی لارولەنجە. 00:05:08.680 --> 00:05:09.896 بۆیە ئەمە زۆر ڕوودەدات، 00:05:09.920 --> 00:05:13.856 بۆچی لە هەموو ژورێکدا ڕاگری خۆخەڵەتێنەر نییە، 00:05:13.880 --> 00:05:16.240 کە وا دەکات ئاسوودەتر بن؟ 00:05:17.440 --> 00:05:20.096 دەزانن، تەکنەلۆجیا هەموو کات چارەسەر نییە. 00:05:20.120 --> 00:05:22.896 بەڵکو کۆمەڵێک چارەسەری مرۆڤانەمان پێویستە. 00:05:22.920 --> 00:05:25.136 توانیم بە ئاسانی ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک، 00:05:25.160 --> 00:05:27.496 یان پڕۆژەیەکی گوگڵ گلاس، یان شتێکی لەم جۆرە. 00:05:27.520 --> 00:05:29.840 بەڵام کارەکە بە پڕێنتێکی سەر زەوی کۆتایی هات. 00:05:30.360 --> 00:05:33.296 دەتوانرێت ئەم وێنانە بۆ نەخۆشخانە ببردرێن 00:05:33.320 --> 00:05:35.720 بۆ ئەوەی وایان لێبکەین زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەن. NOTE Paragraph 00:05:36.600 --> 00:05:39.696 خۆزگە دەخوازم وا لە هەموو توشبوویەک بە پارکنسن بکەم 00:05:39.720 --> 00:05:42.176 وەک مامم ئەو ڕۆژە هەستی پێ دەکرد هەستی پێ بکەن. 00:05:42.200 --> 00:05:45.880 مامم پێی گوتم کە من وام لێکردووە جارێکی تر هەستی بە کەسایەتی جاران بکات. NOTE Paragraph 00:05:47.120 --> 00:05:51.120 لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیرەکی بۆتە هاومانای تەکنەلۆجیا، 00:05:51.960 --> 00:05:55.120 و جیهان ڕۆژ دوای رۆژ زیرەکتر دەبێت. 00:05:55.800 --> 00:05:59.480 لەهەمان کاتدا بۆچی زیرەکی ناتوانێت ببێتە شتێکی سادە و تەنانەت کاریگەر؟ 00:06:00.320 --> 00:06:04.296 هەموو ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە کەمێک بەزەیی و هەندێک زانینخوازییە، 00:06:04.320 --> 00:06:06.576 تێبینی کردن، ڕزگار بوونە لێی. 00:06:06.600 --> 00:06:08.496 بەڵام با لەم سنوورەش نەوەستین. 00:06:08.520 --> 00:06:12.176 با پێکەوە ئەم کێشە ئاڵۆزەکان بدۆزینەوە. لێیان مەترسن. 00:06:12.200 --> 00:06:15.776 بەسەریان زاڵ بن، بیانکەنە کێشەی بچوکتر،. 00:06:15.800 --> 00:06:18.296 و پاشان ڕێگە چارەی سادەیان بۆ بدۆزنەوە. 00:06:18.320 --> 00:06:21.336 ئەم رێگە چارانە تاقی بکەنەوە، ئەگەر پێویست بوو سەرنەکەویت، 00:06:21.360 --> 00:06:23.520 بەڵام لەگەڵ بیرۆکەی نوێتر بەرەو باشتری ببە. 00:06:23.754 --> 00:06:28.600 بهێنە بەر چاو هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین ئەگەر بیر لە چارەسەرە سادەکان بکەینەوە. 00:06:28.600 --> 00:06:32.000 جیهان چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو چارەسەرە سادەکانمان لێک بدەین؟ 00:06:32.880 --> 00:06:35.896 با پێکەوە جیهانێکی زیرەکتر بەڵام بە سادەیی دروست بکەین. NOTE Paragraph 00:06:35.920 --> 00:06:37.136 سوپاس. NOTE Paragraph 00:06:37.160 --> 00:06:40.200 (چەپڵەڕێزان)