1 00:00:00,800 --> 00:00:03,816 لە هیندستان، ئێمە خێزانی گەورەمان زۆرە. 2 00:00:03,840 --> 00:00:06,416 گرەو دەکەم هەمووتان گوێبیستی ئەمە بووبن. 3 00:00:06,440 --> 00:00:09,280 بەو مانایەی لەوێ بۆنەی خێزانی زۆرمان هەیە. 4 00:00:09,840 --> 00:00:13,720 بۆیە وەک منداڵێک، خێزانەکەم بە زۆر منیان بۆ ئەم بۆنە خێزانییانە دەبرد. 5 00:00:14,360 --> 00:00:17,376 بەڵام تەنها شت کە من هەمیشە بە دوای دەگەڕام 6 00:00:17,400 --> 00:00:19,440 یاری کردن بوو لەگەڵ ئامۆزاکان. 7 00:00:20,160 --> 00:00:22,456 مامێکم هەبوو هەمیشە 8 00:00:22,480 --> 00:00:23,630 لەو شوێنە ئامادە بوو 9 00:00:23,630 --> 00:00:25,726 هەمووکات ئامادە بوو، لەگەڵمان بازدانێی دەکرد، 10 00:00:25,726 --> 00:00:27,136 یاری لەگەڵ دەکردین، 11 00:00:27,160 --> 00:00:29,960 وای لێ کردبووین ئێمە وەک منداڵەکان خۆشترین کات بەسەر ببەین. 12 00:00:30,920 --> 00:00:33,256 ئەم پیاوە زۆر سەرکەوتوو بوو: 13 00:00:33,280 --> 00:00:35,280 پیاوێکی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوو. 14 00:00:35,920 --> 00:00:40,320 پاشان دەمدی تەندروستی ئەم پیاوە لەش ساغ و تەندروست باشە بەرەو خراپی دەچوو. 15 00:00:41,240 --> 00:00:43,520 نەخۆشیەکەی بە پارکنسن (لەرزۆکی) دیار کرا. 16 00:00:44,760 --> 00:00:48,816 پارکنسن نەخۆشییەکە بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی دەماری دەبێت، 17 00:00:48,840 --> 00:00:51,816 بە واتایەکی تر ئەم کەسە وا ڕاهاتبوو باوەڕی تەواوی بە خۆی هەبێت 18 00:00:51,840 --> 00:00:57,080 بەهۆی لەرزۆکی، لەپڕ خواردنەوەی قاوەیەکی زۆر بەلایەوە زەحمەت ببوو. 19 00:00:57,800 --> 00:01:00,456 مامم عارەبانەی ڕاگری بۆ ڕۆیشتن بەکار دەهینا، 20 00:01:00,480 --> 00:01:01,696 و بۆ سوڕانەوەیەک، 21 00:01:01,720 --> 00:01:05,776 لە ڕاستیدا ئەو تاکو هەنگاوێکی لەم شێوەیەی دەبڕی، 22 00:01:05,800 --> 00:01:07,040 کاتێکی زۆری پێدەچوو. 23 00:01:08,090 --> 00:01:11,436 ئەم پیاوە، وا ڕاهاتبوو لە هەموو کۆبوونەوەیەکی خێزانی 24 00:01:11,440 --> 00:01:13,496 سەرنجەکانی دەوروبەری لەسەر بێت، 25 00:01:13,520 --> 00:01:15,600 لەپڕ وایلێهات خۆی لە پشت خەڵکەوە دەشاردەوە. 26 00:01:16,400 --> 00:01:19,760 خۆی لە چاوی بەزەیی پێداهاتنەوەی خەڵک دەشاردەوە. 27 00:01:20,440 --> 00:01:22,520 و ئەم پیاوە لە جیهاندا تاکە کەسیش نییە. 28 00:01:23,280 --> 00:01:28,776 هەموو ساڵێک، ٦٠٠٠٠ کەس توشی نەخۆشی پارکنسن دەبن، 29 00:01:28,800 --> 00:01:30,840 و ئەم ژمارەیە لە بەرزبوونەوە دایە، 30 00:01:32,360 --> 00:01:37,776 ئێمە وەک دیزاینەر، خەونمان ئەوەیە چارەسەری ئەم کێشە هەمەجۆرانە بکەین، 31 00:01:37,800 --> 00:01:40,616 یەک ڕێگە چارە چارەسەری هەموویان دەکات، 32 00:01:40,640 --> 00:01:42,920 بەڵام پێویست ناکات هەموو جار وەک ئەمە بێت. 33 00:01:43,680 --> 00:01:46,496 دەتوانین کێشە سادەکان بکەینە ئامانج 34 00:01:46,520 --> 00:01:50,440 و چارەسەرێکی بچووکیان بۆ بکەین و سەرەنجام جێ دەستی خۆشمان دیار بکەین. 35 00:01:51,120 --> 00:01:54,496 بۆیە ئامانجی من لێرە ئەوە نییە چارەسەری پارکسن بکەم، 36 00:01:54,520 --> 00:01:57,696 بەڵکو ئەرکی ڕۆژانەیان بۆ سادەتر بکەین، 37 00:01:57,720 --> 00:01:59,410 و پاشان جێ دەستی خۆمان دیار بکەین. 38 00:02:00,040 --> 00:02:03,600 باشە، یەکەم شت کە مەبەستمە کێشەی لەرزین، ڕاستە؟ 39 00:02:04,440 --> 00:02:08,976 مامم پێی وتم بە هۆی تەریق بوونەوە چا و قاوەم 40 00:02:09,000 --> 00:02:10,569 لە شوێنە گشتییەکان نەدەخواردەوە، 41 00:02:11,000 --> 00:02:14,480 بۆیە، دیزاینی کوپێکم کرد شلەمەنی لێ نەرژێت. 42 00:02:15,080 --> 00:02:17,720 کارەکە بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوە چوو. 43 00:02:17,720 --> 00:02:23,366 چەمانەوەی بەشی سەرەوە وا دەکات شلەمەنیەکە برژێتەوە ناو کۆپەکە لەو کاتەی کە دەلەرزن، 44 00:02:23,366 --> 00:02:26,460 ئەم کوپە بە بەراورد بە کوپێکی ئاسایی شلەمەنیەکە لە ڕژان دەپارێزێت. 45 00:02:26,800 --> 00:02:31,720 بەڵام بیرۆکەکە ئەمەیە ئەم بەرهەمە تەنها بۆ توشبووانی نەخۆشی پارکنسن نییە. 46 00:02:32,040 --> 00:02:36,456 بەڵکو دەکرێ ئەم کوپە لە لایەن تۆ، من، هەر کەسێکی تر بەکار بهێنێرێت، 47 00:02:36,480 --> 00:02:40,480 بەمەش بەکارهێنانی ئەم کۆپە بۆ ئەوان خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. 48 00:02:41,920 --> 00:02:44,576 کەواتە، کێشەیەک چارەسەر بوو، 49 00:02:44,600 --> 00:02:46,180 کۆمەڵێک هەنگاویتری بەدوا دا دێت. 50 00:02:46,640 --> 00:02:49,056 دوای ئەم ماوەیە، چاوپێکەوتنم لەگەڵی کرد، 51 00:02:49,080 --> 00:02:50,616 پرسیارم لێی کرد، 52 00:02:50,640 --> 00:02:54,336 و پاشان بۆم دەرکەوت من زانیاری ڕووکەشانەم دەست کەوت، 53 00:02:54,360 --> 00:02:57,176 یان بڵێین بۆ پرسیارەکانم وەڵامم دەست کەوت. 54 00:02:57,200 --> 00:03:00,360 بەڵام پێویست بوو بۆ بەدەست هێنانی تێڕوانینێکی نوێ، قووڵتر ببمەوە. 55 00:03:01,000 --> 00:03:04,736 بۆیە بیرم دەکرەوە، وتم باشە، با چاودێری ئەرکەکانی ڕۆژانەی بکەم، 56 00:03:04,760 --> 00:03:07,330 لەو کاتەی نان دەخوات، لەو کاتەی سەریری تەلەفزیۆن دەکات. 57 00:03:07,800 --> 00:03:11,856 و کاتێک بەرەو مێزی نانخواردنەکەی دەڕۆیشت چاودێریم دەکرد، 58 00:03:11,880 --> 00:03:17,056 ئەمە هەستی جوڵاندم، ئەم پیاوە کە لەسەر زەوی تەخت بە زەحمەت هاتووچۆ دەکات، 59 00:03:17,080 --> 00:03:18,800 چۆن بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت؟ 60 00:03:19,320 --> 00:03:22,890 چونکە لە هیندستان ئێمە هیچ عەرەبانەیەکی مۆدێرنمان وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان 61 00:03:22,890 --> 00:03:25,176 نییە تا بە ئاسانی بە قادرمەکانی سەرەوەی بگەیەنێت. 62 00:03:25,176 --> 00:03:27,750 لە ڕاستیدا کەسەکە خۆی بە پێ بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. 63 00:03:27,820 --> 00:03:29,176 بۆیە ئەو پێی وتم، 64 00:03:29,200 --> 00:03:31,310 "با شە، با پێت نیشان بدەم چۆن ئەم کارەم کرد." 65 00:03:31,880 --> 00:03:33,920 با سەیری بکەین چیم بینی. 66 00:03:36,960 --> 00:03:39,616 ڕێگەیەکی زۆری بڕی تا بەم شوێنە گەیشت، 67 00:03:39,640 --> 00:03:41,496 دوای ئەم هەموو ماوەیە، بیرم کردەوە، 68 00:03:41,520 --> 00:03:43,456 "خودایە، ئەم پیاوە بە پیێ خۆی دەڕوات؟ 69 00:03:43,480 --> 00:03:46,376 ئایا بەڕاستی بەبێ عارەبانەی دەڕوات؟" 70 00:03:46,400 --> 00:03:47,600 و پاشان ... 71 00:03:50,280 --> 00:03:52,600 (پێکەنین) 72 00:03:56,680 --> 00:03:58,840 و بۆ گەڕانەوە، بە ئاسانی ئەو مەودایەی بڕی. 73 00:04:01,240 --> 00:04:02,480 زۆر سەرسورهێنەرە؟ 74 00:04:02,920 --> 00:04:04,400 منیش زۆر حەپەسام. 75 00:04:07,320 --> 00:04:10,296 کەواتە ئەم کەسە کە نەیدەتوانی لەسەر زەوی تەخت هاتووچۆ بکات 76 00:04:10,320 --> 00:04:12,530 لەپڕ وەک یایزانێک بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. 77 00:04:13,720 --> 00:04:18,375 لە لێکولینەوەی ئەمەدا، بۆم دەرکەوت هۆکاری ئەمە جوڵەی بەردەوامە. 78 00:04:18,399 --> 00:04:21,536 پیاوێکی تر کە بەدەست هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنێت 79 00:04:21,560 --> 00:04:22,890 و عەرەبانە بەکار دەهێنێت، 80 00:04:22,890 --> 00:04:25,050 بەڵام لەو کاتەی پاسکیلی خۆڕاگر بەکار دەهێنێت، 81 00:04:25,050 --> 00:04:26,966 بەهۆی جوڵەی بەردەوام هەموو نیشانەکانی 82 00:04:26,966 --> 00:04:28,920 نەخۆشی لە پڕ وون دەبن. 83 00:04:29,560 --> 00:04:33,856 بۆیە بۆ من ئەمە بیرۆکەیەکە بۆ دەرخستنی ئەم هەستەی ڕۆیشتنی بەسەر قادرمەکان 84 00:04:33,880 --> 00:04:35,280 گەڕانەوە بۆ قاتی خوارەوە. 85 00:04:35,880 --> 00:04:38,816 و هەوڵ درا کۆمەڵێک بیرۆکە لەسەری تاقی کرانەوە، 86 00:04:38,840 --> 00:04:42,360 بەڵام دوا تاقیکردنەوەی کە بۆ کرا ئەمە بوو. با پێکەوە سەیر بکەین. 87 00:04:45,440 --> 00:04:48,496 (پێکەنین) 88 00:04:48,520 --> 00:04:52,976 (چەپڵەڕێزان) 89 00:04:53,000 --> 00:04:54,456 ئەو خێراتر دەڕۆیشت، وایە؟ 90 00:04:54,480 --> 00:04:57,680 (چەپڵەڕێزان) 91 00:04:59,240 --> 00:05:02,016 من بەمە دەڵێم ڕاگری خۆخەڵەتێنەر، 92 00:05:02,040 --> 00:05:06,616 و لە ڕاستیدا کاتێک ڕاگری خۆخەڵەتێنەر لەپڕ نامێنیێت، ئەو دەترسێت، 93 00:05:06,640 --> 00:05:08,656 پێ دەوترێت ترسی لارولەنجە. 94 00:05:08,680 --> 00:05:09,896 بۆیە ئەمە زۆر ڕوودەدات، 95 00:05:09,920 --> 00:05:13,856 بۆچی لە هەموو ژورێکدا ڕاگری خۆخەڵەتێنەر نییە، 96 00:05:13,880 --> 00:05:16,240 کە وا دەکات ئاسوودەتر بن؟ 97 00:05:17,440 --> 00:05:20,096 دەزانن، تەکنەلۆجیا هەموو کات چارەسەر نییە. 98 00:05:20,120 --> 00:05:22,896 بەڵکو کۆمەڵێک چارەسەری مرۆڤانەمان پێویستە. 99 00:05:22,920 --> 00:05:25,136 توانیم بە ئاسانی ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک، 100 00:05:25,160 --> 00:05:27,496 یان پڕۆژەیەکی گوگڵ گلاس، یان شتێکی لەم جۆرە. 101 00:05:27,520 --> 00:05:29,840 بەڵام کارەکە بە پڕێنتێکی سەر زەوی کۆتایی هات. 102 00:05:30,360 --> 00:05:33,296 دەتوانرێت ئەم وێنانە بۆ نەخۆشخانە ببردرێن 103 00:05:33,320 --> 00:05:35,720 بۆ ئەوەی وایان لێبکەین زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەن. 104 00:05:36,600 --> 00:05:39,696 خۆزگە دەخوازم وا لە هەموو توشبوویەک بە پارکنسن بکەم 105 00:05:39,720 --> 00:05:42,176 وەک مامم ئەو ڕۆژە هەستی پێ دەکرد هەستی پێ بکەن. 106 00:05:42,200 --> 00:05:45,880 مامم پێی گوتم کە من وام لێکردووە جارێکی تر هەستی بە کەسایەتی جاران بکات. 107 00:05:47,120 --> 00:05:51,120 لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیرەکی بۆتە هاومانای تەکنەلۆجیا، 108 00:05:51,960 --> 00:05:55,120 و جیهان ڕۆژ دوای رۆژ زیرەکتر دەبێت. 109 00:05:55,800 --> 00:05:59,480 لەهەمان کاتدا بۆچی زیرەکی ناتوانێت ببێتە شتێکی سادە و تەنانەت کاریگەر؟ 110 00:06:00,320 --> 00:06:04,296 هەموو ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە کەمێک بەزەیی و هەندێک زانینخوازییە، 111 00:06:04,320 --> 00:06:06,576 تێبینی کردن، ڕزگار بوونە لێی. 112 00:06:06,600 --> 00:06:08,496 بەڵام با لەم سنوورەش نەوەستین. 113 00:06:08,520 --> 00:06:12,176 با پێکەوە ئەم کێشە ئاڵۆزەکان بدۆزینەوە. لێیان مەترسن. 114 00:06:12,200 --> 00:06:15,776 بەسەریان زاڵ بن، بیانکەنە کێشەی بچوکتر،. 115 00:06:15,800 --> 00:06:18,296 و پاشان ڕێگە چارەی سادەیان بۆ بدۆزنەوە. 116 00:06:18,320 --> 00:06:21,336 ئەم رێگە چارانە تاقی بکەنەوە، ئەگەر پێویست بوو سەرنەکەویت، 117 00:06:21,360 --> 00:06:23,520 بەڵام لەگەڵ بیرۆکەی نوێتر بەرەو باشتری ببە. 118 00:06:23,754 --> 00:06:28,600 بهێنە بەر چاو هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین ئەگەر بیر لە چارەسەرە سادەکان بکەینەوە. 119 00:06:28,600 --> 00:06:32,000 جیهان چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو چارەسەرە سادەکانمان لێک بدەین؟ 120 00:06:32,880 --> 00:06:35,896 با پێکەوە جیهانێکی زیرەکتر بەڵام بە سادەیی دروست بکەین. 121 00:06:35,920 --> 00:06:37,136 سوپاس. 122 00:06:37,160 --> 00:06:40,200 (چەپڵەڕێزان)