لە کیۆتۆی کۆن و دێرین، زانایەکی شینتۆی
دیندار بە سادەیی دەژیا،
بەڵام زۆبەی لە لایەن ژاوەژاوی شارەکەوە
نزاکردنیان پێ دەبڕی.
واهەستی کرد کە ئەم دراوسێیانەی
ڕۆحی پیس دەکەن،
و هەوڵیدا جۆرێک لە ڕێوڕەسمی
ئاینی خۆپاککردنەوەی کەسی ئەنجام بدات-
ڕێوڕەسمی پاک کردنەوەی ڕوح کە
دەبێتە پاک کدنەوەی جەستە و مێشکیش.
بڕیاریدا گەشتێک بۆ
مەزارگەی بەڕێز هەی بکات.
گەشتەکە زۆر ماندوکەروسەخت بوو
کە تەواوی ڕۆژەکەی ویست.
بەڵام دڵخۆش بوو کە بە تەنهایە
کە وای لێ دەکرت زیاتر پێداگر بێت،
و ئەو ئاشتیەی لە گەڕانەوە ماڵەوە
هەستی پێکرد کارێگەر بوو.
زاناکە بڕیاریدا تا ئەو کاتەی دەتوانێت
لەم خۆپاکردنەوەی بەردەوام بێت،
و بەڵێنیدا ئەم گەشتە ئاینیە
بۆ ٩٩ جاری دیکە ئەنجام بدات.
تەنها گەشتی دەکرد، هەر سەرقاڵکردنێک یان لادەری
سەرنجێکی لە گشتەکەی بۆ پارسەنگ پشتگوێ دەخست،
و هەرگیزیش لە ئامانجەکەی لاینەدەدا.
پیاوەکە لەگەڵ بەڵێنەکەی ڕاستگۆ بوو، و هەر
کاتێک ڕۆژەکان بۆ هەفتەکان درێژ دەبوویەوە،
لەناو بارانی بەخوڕ و تیشکی
خۆری پڕوکێنەر بەردەوام بوو لە ڕۆشتن.
چەند جارێک، دڵسۆزیەکەی جیهانی نادیاری
ڕۆحەکانی دەرخست
کە لەپاڵ جیهانەکەی ئێمەش بوونی هەیە.
بەرەبەرە هەستی بە کامای دەکرد
کەو جۆشوخڕۆشی بە بەردەکانی شێرپێ دەدا،
شنە با فێنکی دەکردەوە،
و ئاژەڵەکان لە گێڵگەکان دەلەوەران.
هێشتا ئەو لەگەڵ هیچ کەس قسەی نەکردەوە
نە ڕۆح و نە مرۆڤ.
بڕیاریدا بوو خۆی لە پەیوەندی کردن
لە هەر گەریدەیەکی وونبوو لابدات
لە ڕێگەدا و چونکە
بە پیسی کیگارێ پیس دەبوو.
ئەم قەدەغەکراوەی پیس کردن هەڕەشە لە
نەخۆشی ومردن دەکات.
هەروەها ئەوانەی زەوی پیس دەکەن
یاخود تاوانی توندوتیژی ئەنجام دەدەن.
لە هەموو هەڕەشەکان بۆ زاناکەی کە
بەدوای پاکی ڕۆح دەگەڕێت،
کیگارێ تائێستا مەزنتر بووە.
دوای ئەوە سەری ڕێز و نەوازشی
بۆ جاری ٨٠ هەمین دەڕبڕی،
جارێکی دیکە بۆ ماڵەوە گەڕایەوە.
بەڵام هەر کە تاریکی باڵی کێشا، لە هەوای
شەوەکە گوێ لە گریان و ناڵە و واوەیلا بوو.
زاناکە هەوڵیدا بەردەوام بێت لە
هەنگاونان بۆ پێشەوە و ناڵەکان پشتگوێ بخات.
بەڵام گرینە بەکوڵەکە زۆر پەرێشانی کرد.
بەڕوو گرژیەوە، ڕێگەکەی بەجێهێشت
شوێنی سەرچاوەی دەنگەکە کەوت.
هەر زوو بە کوخێکی بچووک گەیشت،
ژنێک لە دەرەوەی کوخەکە کەوت بوو.
جێ بەزەیی پێداهاتنەوە بوو، زاناکە
داوای لێ کرد باسی خەمەکەی بۆ بکات.
ڕوونی کردەوە کەوا دایکی
مردووە-
بەڵام هیچ کەس نایەوێت
لە ناشتنەکە هاوکاری بکات.
ئەم هەواڵە، نائومێدای کرد بوو.
دەست لە لاشە دان ڕۆحی پیس دەکات،
لە هێزی ژیانی بێبەش دەبێت، لە لایەن
کامایەکەوە پشتگوێ دەخرێت.
بەڵام گریانی بە تینی ژنەکە
هەست و سۆزی جوڵاند.
هەر بۆیە بەیەکەوە ژنە پیرەکەیان ناشت،
تا دڵنیا ببنەوە بە سەلامەتی
بە جیهانی ڕۆحەکان دەگات.
ناشتنەکە تەواو بوو، بەڵام قەدەغەی مردن
کریگەری زۆری لە زاناکە کرد.
چۆن دەکرێت ئەوەندە گەمژە بوو بێت،
تا لە گرینگترین ئەرکی خۆی بدزێتەوە و
گەشتە خودایەکەی بۆگەن بکات؟
دوای شەوێک لە خۆئازاردان.
بەڵێنیدا بۆ مەزارگەکە
بگەڕێتەوە تا خۆی پاک بکاتەوە.
سەری سوڕما، هەمووکات پەرستگاکە
بێ دەنگ و ئێستا پڕە لە خەڵک،
هەموویان لە دەوری ڕۆحناسەکە کۆ بووبوونەوە
کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کامای پەیوەندی دەکات.
پیاوەکە خۆی دەشاردەوە، نەی دەوێرا بڕواتە
پێش نەوەکو کەسێک سەرنجی ڕۆحە پیسەکەی بدات.
بەڵام ڕۆحناسەکە ڕێگەی دیکەی هەبوو بۆ
بینین، داوای لە پیاوەکە کرد بێتە پێشەوە.
بۆ لێخۆش بوون ئامادە بێت، زاناکە
بە ژنە پیرۆزەکە گەیشت.
بەڵام ڕۆحناسەکە بە ئاستەم
زەردەخەنەیەکی کرد.
دەستە پیسەکەی پیاوەکەی خستە ناو دەستەکانی،
پیرۆزیەکی چرپاند
تەنها پیاوەکە گوێڵێ بوو-
بۆ میهرەبانیەکەی سوپاسی کرد.
لەم ساتە، زاناکە نهێنی ڕۆحێکی مەزنی
دۆزییەوە:
پیس کردن و بۆگەن کردن
دوو شتی زۆر جیاوازن.
ناخیی گەشایەوە، زاناکە
دووبارە دەستی بە گەشتەکەی کردەوە.
بەڵام ئەم جارەیان دەوەستێت تا یارمەتی ئەم
کەسانە بدات کە تووشیان بووبوو.
بۆ هەر شوێنێک دەچوو،
جوانی جیهانی ڕوحی دەدیت،
تەنانەت لەو شوێنی کە جێهێشت بوو.
خەڵکی ئاگاداربوون کە
کیگارێ خستۆتە مەترسیەوە-
بەڵام هەرگیز پێ نەگووتن
بۆچی بە سەربەستانە
لەگەڵ ناخۆشی و ئازار تێکەڵ بووە.
چونکە دەیزانی کە خەڵکی تەنها
لە ڕێوڕەسمی ئاینی خۆپاکردنەوە تێدەگەن
لەڕێگەی گەشتەی خۆیانەوە.