من پێشتر زۆر خراپ بووم لە پەیداکردنی پارە. پێشووتر، ڕاوێژکارێکی سەرەتایی دارایی بووم، و پیشەم یارمەتیدانی خەڵک بوو لە بەڕێوەبردنی سامانیان. بەڵام مووچەکەم زۆر کەم بوو وای لێهات بە پاسکیلەکەم دەچووم بۆ کار تا پارەی سووتەمەنی پاشەکەوت بکەم، و باخچەیەکم دروست کرد بۆ ئەوەی پارە پاشەکەوت بکەم. من ئێستا بریکارێکی ژمێریاریم کە ڕێنمایی دەدەم بۆ داهێنان لە بازرگانیدا. [TED: ئەمە شێوازی کار کردنمانە] [ئەم ڤیدیۆیە بەردەستە بە پاڵپشتی درۆپ بۆکس] لەوانەیە ئەمە نامۆ بێت کە خۆم پلان دانەرێکی دارایی بووم، بەڵام من هاندەری سەرمایەداری نیم. نزیەکی هەموو ئەو کەسانەی کە کاریان لەگەڵ دەکەم و خۆشمدەوێن هونەرمەندن، بەخۆشمەوە. بۆیە دەزانم، ئەم سیستەمە چۆن کار دەکات، کاسبکاری ئازاد و هونەرمەندەکان زۆر جار بەگوێرەی پێویست پارە وەرناگرن. زۆرجار هەست دەکەن گەر سەرنجیان لەسەر پارە بێت کار و داهێنانەکانیان دەشێوێت، یان وا بیر دەکەنەوە کە باش نین لە پەیدا کردنی پارە. بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانین باش بین لێی، و بەڕاستی، دەبێت وابین، چونکە ئازادیمان لە مەترسیدایە: ئازادیمان بۆ دروست کردن، بۆ کاریگەری و بەکارهێنانی هێزی پارە بۆ گۆڕینی ڕژێمی چەوساوە کە لە بنەڕەتدا وا دەکات داهێنەران مایەپوچ بن. من چیتر کێشەم نییە، و من زۆر شت فێربووم لەوەتەی بوومە بە ڕاوێژکەری دارایی، و ویستم ئەم زانیاریانە هاوبەشی پێبکەم. ئەمە ئەو شتانەیە کە فێری بووم و کردم. یەکەم: چی دەکەیت. کاتێک دێتە بەر ڕێت، دەبێت بتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە: بۆچی تۆ هەڵبژێرن نەک ڕکابەرەکەت؟ ئەگەر نەتوانی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە، کڕیارەکانیشت دواتر ناتوانن وەڵامی بدەنەوە، مانای وایە ناتوانی داوای نرخی زیاتر لەوە بکەی کە وای کردوە کارەکەت تایبەت بێ. نرخ دەبێتە جیاکاری، و مەزادخانە دەبێتە پێشبڕکێ بۆ خوارەوە. ئەوەی دەتکات بە بەشێک لەمانە ئەوەیە کە دەیکەیت، بۆچی دەیکەیت و چۆن دەیکەیت: گروپی میوزیکی چوار کەسی کە ئاوازی هیپ-هۆپ دەژەنن یان لقێک بێت کە ڕێگەیەکی ناوازەی هەبێت بۆ بە بازاڕکردنی تەکنەلۆژیا بۆ منداڵان یاخود دیزاینەری سێت و کەرەستە کە ناسراوە بە کاری دەستی جوان وەک پەپیەر-ماچێ ی بچووک. دووەم: بۆ کێ دەیکەیت. کە نیشانت دا چی جیات دەکاتەوە لەوانی تر، خۆت دابنێ لە شوێنی کڕیارێکی نموونەیی. بۆ ئەوەی ئەمە کاریگەری هەبێت، دەبێت سەرنجت ورد بکەیتەوە. بە بێ وردبینی، دەتەوێت ببیتە هەموو شت بۆ هەموو کەس، و لە کۆتاییدا نابیتە هیچ شت بۆ هیچ کەس. دواتر، دەبێت گوفتارێک بەکاربێنی کە کار بکاتە سەر کڕیارەکە. دروستکردنی ئەو کەرەستانەی یاخود دروستکردنی مەلەفێک سەرنجیان ڕاکێشێت. بۆ ئەوەی بەرجەستە بن و لەو شوێنە گریمانیانەی خۆشیان بن. بۆ نموونە، گەر تۆ وێنەگریت و دەتەوێت لەگەڵ کۆمپانیای خاوەن ئامانج کار بکەی کە دەیەوێت ئاوی پاک دابین بکات بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاویان کەمە، دیمەنێکی خێرای ڤیدیۆی دروست بکە کە بە تەواوی کاریگەری خەڵکەکە لەسەری نیشان دەدات سێیەم: کە کاتی قسەکردن لەسەر پارە دێت لە نرخی کارەکەت تێبگە. تەنها بۆت هەژمار ناکرێت لەو کاتانەی کار دەکەیت لەسەر پڕۆژەیەک. بۆت هەژمار دەکرێت بۆ هەموو ئەو شتانەی فێری بوویت و ئەو شتانەی چەند ساڵە کردووتە کە وا دەرت دەخات نایاب بیت لە کارەکەت. پرسیار لەخۆت بکە لەبارەی: چۆن خزمەتگوزاریەکانت کار دەکەن لەسەر کۆتا نرخی کڕیارێک؟ چۆن ئەو بەهرە و کارامەییانە بۆ پاشەکەوتی تێچوون دروست دەکەیت؟ بریکارەکەت دەتوانێت چەند پارە پەیدا بکات لەو بەرهەمەی تۆ یارمەتیت داوە دروستی بکەن؟ بۆ نموونە، تۆ گەر کاسبکارێکی ئازادیت کە یارمەتی دروستکەری ڤیدۆی یوتوب دەدات کاڵا پەرە پێبدە وەک قۆڵکورت و کڵاو باسی بکە کە بریکارەکانت چەندیان پارە پێی قازانج کردووە یاخود، گەر چەند جۆرێک ڕێنمایی ڕاهێنانت دروست کردووە بۆ کۆمپانیا گەورەکان، باسی کات و پارەی تێچووی کۆمپانیاکە بکە کە پاشەکەوتی دەکات بە کڕینی کاڵاکەت لە جیاتی دروستکردنی هی خۆیان. چوارەم: دڵنیابە کە نرخەکەت گونجاوە دوای باج و تێچوون و قازانجت. کاتێک تۆ کاسبکاری ئازاد بیت، تۆ خاوەنی بازرگانی خۆتی، کەواتە تۆ بەرپرسی لە ساغ کردنەوەی، هەژماردکردن، باجەکان، یاسایی، دڵنیایی، سەرمایە و قازانج. گەر نرخەکە کەم دابنێیت، تۆ دانوستاندنت لە دژی خۆت کردووە. و ئەگەر کڕیارێک لەسەر نرخەکانت وەستا، داوای لێبووردن مەکە. تەنها بڵێ ئەمە بازرگانییە و ناتوانی ئەم کارە بەڕێوەبەی بە نرخێکی کەمتر. لە جیاتی تێکدانی داهێنانەکەت، پێداگیری کردن بۆ پەیداکردنی پارەی زیاتر دەتوانیێت بەرەو پێشی ببات بە پێدانی ئازادی لە هەڵبژاردن. چونکە کاتێک وەک پێویست بەدەست دێنیت کار بکە لەگەڵ ئەوانەی کارەکەت بەرز دەنرخێنن، پێویست ناکات کار لەگەل ئەو کەسانە بکەیت کە ڕێک ناکەون.