گەر لە فرۆشگادا بەدوای شیردا گەرایت، گەلێک بەرهەمی جیاواز هەن بۆ هەڵبژاردن. شیری ئاژەلی هەیە بەڵام، بەرهەمی رووەکیش هەیە. بۆ گۆڕینی رووەک کە شیوەی بە شیر بچێ، پێویست تەڕ بکرێت یان بخوسێنرێت، بشۆردرێت، لەگەڵ ئەوەش بهاردرێت تا خەست ببێت، یان ئەوەتە وشک بکرێت و بهاردرێت تا ببێت بە ئارد. دوای ئەمە دۆشاوی رووکەکە یان ئاردەکە لەگەڵ ڤیتامین و کانزاکان لێک دەدرێت، تام بکرێت و شلکراو دەکرێت. بە ئەنجامدا چەندین جۆر پەیدا دەبێت پێشبڕکێی چۆنایەتی لەگەڵ شیری ئاژەڵان دەکەن! کەواتە کام جۆر شیر باشترینە بۆ تۆ؟ با پێکەوە قۆڵبینەوە بەناو هەندێک لە شیرە دیارەکان: ئاژەڵان، بادەم، سۆیا یان شۆفان؟ 250 ملم پەرداخ شیری مانگا بای 8 گرام پرۆتینی تیایە، 12 گرام کاربۆهیدرات، لەگەڵ 2 بۆ 8 گرام چەوری بەپێ خەستیەکەی، کەم چەوری یان چەوری تەواو. هەر پێگەشتوەک، ڕۆژانەی پێویستی نزیکەی رێژەی سەدا 15 پرۆتینە، بە نزیکەیی %10 رێژەی کاربۆهیدراتە، لەگەڵ 2 بۆ %15 چەوری. زۆربەی شیرە روەکەمەنیەکان کاربۆهیدراتیان کەمترە لە شیری ئاژەڵان. هەروەها رێژەی چەوری کەمترە، بەڵام لە چەوری بەسود پێکهاتووە. لە هامان کاتدا ڤیتامان D و کالسیۆم لە شیری گیانداران هەیە کە لە شیری رووەکدا بە سروشتی بونی نییە، گەر بە نزیکەی سەیری شیرە روەکەمەنیەکان بکەین، بادەم و شۆفان رێژەی کەمتر پرۆتینی تێدایە لە چاو شیری گیانداران. لە هەمان کاتدا، شیری تۆزی بادەم کەمتر سودی خۆراکی هەیە، شیری شۆفان پرە لە گلوکۆزی بێتا، کە جۆرە فایبەرێکی باشە. هەروەها، رێژەی زۆرتری کاربۆهیدراتی تێدایە لە چاو شیرە روەکەمەنیەکان-- هەندێک جار بەقەد شیرە گیانداران تێیدایە. لە هامن کاتدا، شیری سۆیا رێژەی پرۆتینی هەر بە قەد شیری مانگایە هەەوەها، سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە. پاقلەی سۆیا ئێسۆفلاڤۆنی تیایە، کە خەڵک پێی وایە دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان بە لاسایی کردنی چالاکی ئیسترۆجین. بەڵام لە بنچینەدا، پاقلەی سۆیا بە ريژەکی کەم ئایسۆفلاڤنی تیایە. کە گاریگەری زۆر کەمە لەسەر لەشمان لە چاو کاریگەری ئیسترۆجین. بە پێی بارودۆخی تاکەکەسی، یەک لەم شیرانە لەوانەیە براوەی بەرچاو بێت: گەر لاکتۆزت پێنەکەوت، کەواتە شیری روەک بۆ تۆ باشترینە بەڵام گەر هەستیاریت هەیە بە تۆ خۆراکیکان، بادەم لێ فرێدە دەرەوە. بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە هەموو جۆرە خۆراکێ بگەن، شیری ئاژڵان شیاوترینە بۆ پەیداکردنی مادە خۆراکیەکان بەڵام بە گشی هەموویان یەکسانن، هەر یەکێ لەو شیرانە مادەی خۆراکی تەواویان تێدایە بۆ بەدەست هێنانی ژیانيکی تەندروست. لەبەر ئەمشە بە گشی باشترین شیر، لە راستیدا، ئەم شیرەیە کە بۆ هەسارەکەمان بەشە. کەواتە کامەیان کەمترین سەرچاوەی پێیوستە و کەمترین گازی ژاهراوی دروست دەکات؟ پێویستیمان بە ٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە بۆ بەرهەم هێنانی تەنها یەک پەرداغ شیر خاکەکە دوچاری لە ناوچوونی دارستان و زیدەوەران دەبێتەوە. زۆربەی ئەو خاکەیە کە مانگاکانی لێی دەژین، لەگەل هەندێک بەش بۆ چاندنی خۆراکیان دانراوە. زۆربەی مانگاکان پاقلەی سۆیاو شۆفان دەخۆن. پاقلەی سۆیاو شۆفان شوێنی کەمتریان پێویستە بۆ ڕوان بۆ شیر لەوەی دەدرێت بە مانگا بۆ دروست بوونی شیر-- تەنها پێیوستی بە چارەگێ کیلۆمەترە بۆ هەر پەرداخەک. شیری بادەم هەمان ڕووبەری پەیوەستە. بەڵام شوێنی خاکیش بەهەمان شێوە هەر کێشەیە کێڵگەکانی پاقلەی سۆیا هاندەری گەورەن بۆ لە ناوبردنی دارستانەکان، لە کاتێکدا شۆفان و بادەم وانین. لە هەموو هەنگاوەکانی شیردا، ئاو بەکاردێت بەڵام لە هەنگاوی کشتوکاڵکردندا جیاوازی گەورە دروست دەکات، شیری ئاژەل زۆرترین ئاوی دەوێت-- بە نزیکەی 120 لیتر بۆ هەر پەرداخێک، زۆربەی بەکار دێت بۆ ئاودان بە ئاژەلەکە و خۆراکی. بادەم رێزبەندی دووەم دەگرێت، زیاتر لە 70 لیترە ئاوە بۆ هەر پەرداخێک. زۆربەی ئەو ئاوە بەکاردێت بۆ ئاودان بە داری بادەمەکە، کە پێویستی بە سالێکە بۆ ئەوەی بادەم دروست بکات. پێویستە دارەکان بە بەردوامی ئاودرێن یان ئەوەتە وشک دەبن، لە هەمان کاتدا زۆربەی دانەوێڵەکان دەتوانرێت جێبهێڵرێت و بەروبووم دروست بکەن. هەر وەکو دەڵێن، سۆیا و شۆفان ئاوی کەمتری دەوێت بۆ گەشە کردن: تەنها 5 بۆ 10 لیتر بۆ هەر پەرداخێک شیر. دروستکردنی شیر دەبێتە هۆی دروستبوونی گازی دژ بە ژینگە لە بارەی 0.1 بۆ 0.2 کیلۆگرام بۆ یەک پەرداخ لە شیری روەکەمەنیەکان. بەڵام لە شیری مانگادا، مانگاکان خۆیشیان گازی پیس بەرهەم دێنن لەرێی فرێدان و فس کردن، بڕەکی زۆر لە گازی میسان فرێ دەدەن. بە گشتی، لە هەر کۆپێکی شیری ئاژەڵاندا بەشدارە لە دروست بوونی زیاتر لە نیو کیلۆ گازی دژ بە ژینگە. کەواتە لە کاتێکدا پشتبەستن بە خۆراکی مادەی پەیوەست، هەموو ئەم جۆرە شیرانە لەوانەیە گونجاو بن بۆ تەندروستی هەسارەکەمان کەیسێکی گەورە هەیە بۆ هەلبژاردنی شیرە روەکەمەنیەکان، بە تایبەتی شیری شۆفان و سۆیا.