من لەو منداڵانە نەبووم کە بەتەواوی دەزانن کاتێک گەورە دەبن چی بکەن، لە ۱٥ ساڵی ڕابردووی پیشەکەم، مامۆستای ئینگلیزی، پارێزەر و دروست کەری ڤیدیۆی منداڵان بووم و ئێستا فرۆشیاری کلێنکسی توالێتم، ساڵانە بە ملیۆنان کلێنکسی توالێت دەفرۆشم. [ئەو ڕێگەی ئێمە کاری پێدەکەین] ژیان بەدوای ئەو شتانە دەگەڕێ کە بەڕاستی خۆشمان دەوێن لەگەڵ ئەو شتانەی کە بەڕاستی تێیدا باشین. ئاسان دەردەکەوێت، بەڵام لەڕاستیدا دۆزینەوەیان ئاسان نییە. دوایی ماوەیەکی کەم وەک مامۆستای ئینگلیزی، چوومە کۆلێژی یاسا و تەواوم کرد و بووم بە پارێزەر لە کۆمپانیایەکی گەورەیی پارێزەران لێرە. لە نیۆرۆک. وەک زۆرینەی ئەمریکیەکان دوای دوو سێ ساڵ، دەستم بە پیشەکەمەوە دەگرت بۆ ژیانێکی خۆش، تا درەنگانێک کارم دەکرد لە شوێنی کارەکەم دەمگوت ڕەنگە باشبم تیادا بەڵام بەدڵنیایەوە ئەوە نەبوو کە حەزم لێ بوو. دواتر بەم پەڕۆشیەوە هاتم ئەوە چەند ساڵێک دەخایەنێ ئەگەر هەزار کاتژمێریش نەخایەنێت بۆ ئەوەی شتێکی باش بدۆزیەوە، لەڕاستیدا کاتی زۆرم نەبوو بەفیڕۆیی بدەم. ئەم گفتووگۆیە بۆ ئەوانە نییە کە واز لە کارەکانیان دێنن چونکە بەڕێوبەرەکانیان خۆشناوێت یان بەدەست کاتی زۆری ئیش دەناڵێنن. ئەمە بۆ ئەوکەسانەیە کە بەڕاستی ئامادەن هەنگاوێکی ترسناک بنێن لەپێناو کارێکی نوێدا. ئەگەر تۆش بیر لە پیشە گۆرین دەکەیتەوە، چەند خاڵیک هەیە هیوادارم ڕەچاویان بکەیت و چەندین شتیش کە لەماوەی کار کردندا فێری بووم. سەرەتا سێ شت هەیە کە دەبێ بیری لێبکەیتەوە پێش ئەوەی دەست پێبکەی. ژمارە یەک: ژیانی پیشەی خۆی لە فێربوون دەبینیتەوە. ئەگەر تۆ چیتر ئارەزووی فێربوونی ناکەیت، ئەمە ئاڵایەکی سووری گەورەیە پێت دەڵێت داهاتووی تۆ لەم پیشەیەدا بوونی نییە. دووەم: پیشە گۆڕین بەهۆی هەستەوە. ئەگەر بەبەردەوامی شەوان بێ خەویت سەرنجی بنمیچی ژوورەکەت دەدەیت و بیر دەکەیتەوە، ''ئۆه، من ناتوانم لەگەڵ خۆم بژیم ئەگەر ئەم گۆڕانکاریە تاقی نەکەمەوە یان ئەگەر بەڕاستی لێینه‌كۆڵمه‌وه‌'' کەوایە باوه‌ڕ بە هه‌ستت بکە. ڕەنگە ئەمە کاتی پیشە گۆڕینەکەت بێت. بەڵام لە لایەکی ترەوە، هۆکارێک تاکو بەردەوام نەبیت ئازاری ماوە کورتە. ئەگەر بەرێوبەرەکەت خۆشناوێت یان ئەو هاوڕێیانەی کارت کە سڵاوت لێدەکەن، بەڕاستی ئەوە هۆکار نییە بۆئەوەی پیشەکەت بگۆڕیت، لەبەرئەوەی کاتێک پیشەت دەگۆڕی، پێویستە لەسەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە، و ڕەنگە بۆماوەیەکی کاتی هەست بە چەندین ئازاربکەیت، وەکو کەمی مووچە یان کەمی دەسەڵات. ئازار لەهەموو ئیشێکدا هەیە. کەوایە ئێستا باوەڕت بەوە هەیە کە کاتی ئەوەیە پیشەکەت بگۆڕی. سێ شت هەیە دەبێ دەستبەجێ ئەنجامیان بدەیت. یەکەم: ئینتەرنێت، ئینتەرنێت، ئینتەرنێت. کەس بەبێ بوونی ئامۆژگاری یان هاوکاریەکی باشی ئینتەرنێت پیشەیەکی باشی دەست ناکەوێت. مەبەستم لە ئینتەرنێت بەدەست هێانی هەر ئامۆژگاریەکی باشە کەدەتوانی بەدەستی بێنیت. تەکنەلۆژیا ئاسانکاری کردووە بۆئەوەی بەئاسانی بگەیت بە خەڵک بۆ ئەوەی بڵێیت: ''سڵاو من بیر لە گۆڕینی پیشە دەکەمەوە. ئایا پێنج خولەک کاتت هەیە قسەی لەسەر بکەین؟'' ئەم ئەشق و تامەزرۆیە وات لێدەکات سەرنجی ڕاوێژکاری ناوازە ڕابکێشیت و خەڵک کاتی خۆیانت پێ ببەخشن بۆئەوەی ئامۆژگاری باشت بکەن. کەواتە وەرە دەرەوە و خەڵکی نوێ بناسە. دووەم شت کە پێویستە دەستبەجێ ئەنجامی بدەیت لایەنی بژێویت بەرز بکەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە، کاتێک پیشەکەت دەگۆڕیت، ئیشێکی ئاست نزمتر دەکەیت یان مووچەی کەم بێ یان هەر پارەی تێدا نەبێ، بەتایبەتی کاتێک دەست بە پرۆژەی خۆت دەکەیت. کەوایە ئەم ڕێگایە بگرە و لە لایەنی داراییت دڵنیاببەوە تاکو گواستنەوەکە کەمتر بە ئازار بێت بەڕاستی ئەمە زۆر گرینگە بەتایبەتی بۆ من کاتێک گواستنەوەم لە بوون بە پارێزەرەوە کرد بۆ دروستکەری یاریەکان، بەلایەنی کەم پێویستم بە حسابی پاشەکەوتی ٦ بۆ ۱۲ مانگ هەبوو له‌ بانك. ڕەنگە ٦ تا ۱۲ مانگ ژمارەیەکی گونجاو نەبێ بۆ تۆ، تۆ لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە کە پێویستت بەچەند مانگ دەبێت. ژمارە سێ: ئەگەر تۆ لە ئێستادا ئامادە نیت ئەو هەنگاوە بنێیت، جەخت بخەرە سەر لایەنێکی تر. جا ئەو لایەنەی تر هەر شتێک بێت خۆبەخشی بێت لەگەڵ ڕێکخراوێک ئەمە ئەو پیشە نوێیەیه‌ کە تۆ دەتەوێت بچیتە ناوی، دەبێت دەست پێ بکەیت لە کاتێکی دیاری کراوی کۆتایی هەفتە. ئەوە ڕێگەیەکی ئازادە بۆ ئەوەی تاقی بکەیەوە تاوەکو بزانی حەزت لێیەتی. کەوایە ئامادەیی بیگۆڕیت لەوانەشە دەستت بە گۆڕینیشی کردبێت. لێرە دەبێ بیر لەسێ شت بکەیتەوە ئەنجامی بدەیت، هەرئێستا. یەکەم : دووبارەی دەکەمەوە پردەکە مەسوتێنە. تۆ چەندین ساڵت پێچوو تا دروستی بکەیت ئەی ئێستا بۆ دەیسوتێنیت؟ جیهان شوێنێکی بچووکە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو هەموو سەکۆیانەی سەرهێڵ، کە، باوه‌ڕم پێبکە تۆ دووبارە ئەو کەسانە دەبینیتەوە و ڕەنگە لەکاتێکی زۆر ناوەخت بێ. ژمارە دوو: سەرنج بدە بزانە فێری چی بوویت لە کاری پێشوت یان لەپیشەکانی ترت. زۆرجار ئەو شتانە بەڕاستی لە کارە نوێیەکەت یان پیشە نوێیەکەت جێبەجێ دەبن، ئەگەرچی کارەکەت پەیوەست بێت به‌ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک، کارکردنی گروپ یان مامەڵە کردن لەگەڵ خەڵکی گەمژە بێت. دەتوانی ئەو شتانە ئەنجام بدەیت و لێی سوودمەند بیت. خەڵکی گاڵتەجار دەبینیت ئەگەر لە هەر پیشەیەکدابیت؛ هیچ کەس دژی ئەوە نییە پێویستە هەمووان ئەوە بزانن، ڕەنگە تۆش زانیبێتت کە چۆن ئەنجامی دەدەیت. لەکۆتایدا کاتێک دەست بە پیشە نوێیەکەت دەکەیت دەشڵەژێیت. بەڵام نیگەران مەبە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، لەبەرئەوەی دەمەوێت ئەمەت پێبلێم: ئێستا تۆ سەر بە گرووپێکی نوێیت، و هەموو کەسێک لە ناخی دڵەوە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازێت، لەبەرئەوەی سەرکەوتنی تۆ سەرکەوتنی ئەوانیشە. کەوایە بەخێربێیت بۆ کارە نوێیەکەت.