1 00:00:01,127 --> 00:00:02,727 لەم شوێنە گەورە بووم، 2 00:00:03,159 --> 00:00:05,452 گوندێکی بچووک نزیک شاری رۆتەردام 3 00:00:05,476 --> 00:00:06,912 لە هۆڵەندا. 4 00:00:07,649 --> 00:00:11,643 لە جەفتاکان و هەشتاکاندا، کاتێک هەرزەکار بووم، 5 00:00:11,667 --> 00:00:13,458 ئەم ناوچەیە هێشتا شوێنێکی بێدەنگ بوو. 6 00:00:13,482 --> 00:00:17,675 پڕبوو لە کێڵگە و دەشت و زۆنگاو، و 7 00:00:17,699 --> 00:00:21,783 کاتەکانم لێرە بەسەر ئەبرد، چێژم لێ ئەبینی، 8 00:00:21,807 --> 00:00:24,189 وێنەی زەیتی لەمەم ئەکێشا، 9 00:00:24,213 --> 00:00:26,834 گوڵی کێویم کۆئەکردەوە، سەیری باڵندەم ئەکرد، و 10 00:00:26,858 --> 00:00:29,721 هەروەها مێرووشم کۆئەکردەوە. 11 00:00:29,745 --> 00:00:31,816 ئەمەش یەکێک بوو لە دۆزینەوە بەنرخەکانی ئەو کاتەم. 12 00:00:31,840 --> 00:00:33,537 جۆرە قالوونچەیەکی تایبەت، 13 00:00:33,561 --> 00:00:36,077 قالوونچەیەکی سەرسوڕهێنەر پێی ئەوترێت قالوونچەی مێروولە. 14 00:00:36,442 --> 00:00:39,371 ئەمەش جۆرێکە لە قالوونچە کە تەواوی ژیانی بەسەر ئەبات 15 00:00:39,395 --> 00:00:41,308 لەناو هێلانەی مێرووێکا. 16 00:00:41,332 --> 00:00:44,376 پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی ئاخاوتنی لەگەڵ مێروولەشدا هەبێت. 17 00:00:44,688 --> 00:00:47,409 هەمان ئاماژەی کیمیایی بەکارئەهێنێت، 18 00:00:47,433 --> 00:00:50,387 هەمان بۆنی مێروولەکان ئەکات، بۆ پەیوەندیکردن، و 19 00:00:50,411 --> 00:00:53,583 ئێستا لێرەیا، ئەم قالوونچەیە بەم مێروولە کرێکارە ئەڵێت، 20 00:00:53,607 --> 00:00:55,898 "هێی، منیش مێروولەی کرێکارم، 21 00:00:55,922 --> 00:00:57,692 برسیمە، تکایە خواردنم بەرێ." 22 00:00:57,716 --> 00:00:59,242 مێروولەکەش وەڵام ئەیاتەوە، 23 00:00:59,266 --> 00:01:01,891 چونکە قالوونچەکە هەمان ماددەی کیمیایی بەکارئەهێنێت. 24 00:01:01,915 --> 00:01:03,676 بەدرێژایی ئەم چەند ملیۆن ساڵە، 25 00:01:03,700 --> 00:01:08,870 قالوونچەکە پەرەی بە ڕێگایەک یاوە بۆ ژیان لەناو کۆمەڵگای مێروولەیا. 26 00:01:09,554 --> 00:01:10,712 بەدرێژایی ساڵەکان، 27 00:01:10,736 --> 00:01:12,379 کاتێک لەناو ئەم گووندەیا ئەژیام، 28 00:01:12,403 --> 00:01:15,537 ٢٠ هەزار قالوونچەی جیاجیام کۆکردەوە، و 29 00:01:15,561 --> 00:01:19,096 کۆکراوەیەکی قالوونچەی وشککراوم بنیاتنا. و 30 00:01:19,120 --> 00:01:23,397 ئەمەش لە قۆناغێکی زۆر زوودا وایلێکردم سەرنجم بۆ پەرەسەندن بچێت. 31 00:01:23,421 --> 00:01:28,953 چۆن ئەو شێوە هەمەجۆرانە، چۆن ئەو فرەچەشنییە درووستبووە؟ 32 00:01:29,625 --> 00:01:32,998 بۆیە بووم بە زیندەوەرزانی پەرەسەندن، 33 00:01:33,022 --> 00:01:34,760 وەک چارلس داروین. و 34 00:01:34,784 --> 00:01:38,572 وەک چارلس داروینیش، کەوتمە دڵەڕاوکێوە 35 00:01:38,596 --> 00:01:43,149 بەو ڕاستییەی پەرەسەندن شتێکە زیاتر لە ڕابردوودا ڕووی یاوە. 36 00:01:43,173 --> 00:01:46,597 سەیری شێوەکانی ئەمڕۆ ئەکەین، 37 00:01:46,621 --> 00:01:50,033 هەوڵ ئەیەین لەو پەرەسەندنە تێبگەین کە لە ڕابردوودا بووە، 38 00:01:50,057 --> 00:01:53,918 بەڵام ڕاستییەکەی هەرگیز نابینین لە کاتی ئێستامانا ڕووبات. 39 00:01:53,942 --> 00:01:55,671 ناتوانین بیبینین. 40 00:01:55,695 --> 00:01:58,322 وەک داروین پێشتر وتوێتی، 41 00:01:58,346 --> 00:02:01,371 "هیچ کام لەم گۆڕانکارییە خاوانە نابینین ڕووبات، 42 00:02:01,395 --> 00:02:05,404 هەتا ئەوکاتەی دەستی کات لەدەستچوونی ساڵەکان نیشانە ئەکات." 43 00:02:06,293 --> 00:02:07,443 یان لەوانەیە بیبینین؟ 44 00:02:08,373 --> 00:02:09,777 بەدرێژایی دەیەکانی پێشوو، 45 00:02:09,801 --> 00:02:13,730 زیندەوەرزانەکانی بواری پەرەسەندن گەشتنە درک کردن بەوەی هەندێک جار، 46 00:02:13,754 --> 00:02:18,966 پەرەسەندن زۆر خێراتر ڕووئەیات و ئەکرێت چاودێری بکرێت، 47 00:02:18,990 --> 00:02:22,688 بەتایبەتی کاتێک ژینگە گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێت و 48 00:02:22,712 --> 00:02:25,752 پێویستی گونجاندن زۆر گەورە ئەبێت. 49 00:02:26,609 --> 00:02:28,561 بێگومان لەم سەردەمەیا، 50 00:02:28,585 --> 00:02:32,057 گۆڕانکارییە ژینگەییە گەورەکان زۆربەی کات بەهۆی ئێمەوەیە. 51 00:02:32,081 --> 00:02:35,968 گیا ئەکەین، ئاو ئەیەین، دەکێڵین، بنیات ئەنێین، 52 00:02:35,992 --> 00:02:39,051 گازە زیانبەخشەکان دەرئەیەینە ناو بارگەی هەواوە 53 00:02:39,075 --> 00:02:40,574 کە کەشوهەوا ئەگۆڕێت. 54 00:02:40,598 --> 00:02:43,387 ڕووەک و گیانداری نامۆ بە شوێنێک 55 00:02:43,411 --> 00:02:45,434 ئەخەینە شوێنێک کە پێشتر لێی نەژیاوە، و 56 00:02:45,458 --> 00:02:51,164 ماسی ڕاو ئەکەین و درەخت ئەبڕینەوە و هەوڵ بۆ خواردن و پێویستییەکانی ترمان ئەیەین. 57 00:02:52,102 --> 00:02:58,039 هەموو ئەم گۆڕانکارییە ژینگەییانەش لە ناوەڕاستی شارەکان ئەگەنە لووتکە. 58 00:02:58,555 --> 00:03:03,151 شارەکان لە ژینگەی تەواو نوێ کە درووستمان کردووە. و 59 00:03:03,175 --> 00:03:06,516 دای ئەپۆشین بە خشت و کۆنکرێت و شووشە و پۆڵا، 60 00:03:06,540 --> 00:03:08,690 کە ڕووەکانی بە قورسی ئەبڕدرێن و 61 00:03:08,714 --> 00:03:12,175 ڕووەکەکان زۆر بە ئەستەم جێگەی ڕەگەکانی خۆیانی تیا ئەکەنەوە. 62 00:03:13,141 --> 00:03:15,982 هەروەها لە شارەکاندا، زۆرترین چڕی 63 00:03:16,006 --> 00:03:17,585 پیسبوونی کیمیایی، 64 00:03:17,609 --> 00:03:20,577 ڕووناکی دەستکرد و ژاوەژاو ئەدۆزینەوە. 65 00:03:21,109 --> 00:03:24,116 تێکەڵەیەکی شێتانەی ڕووەکەکان و گیاندارەکانی 66 00:03:24,140 --> 00:03:26,725 سەرانسەری جیهان ئەدۆزینەوە کە لە شارەکەیا ئەژین، 67 00:03:26,749 --> 00:03:28,814 چونکە ڕایانکردووە لە کێڵگەکان و 68 00:03:28,838 --> 00:03:31,029 حەوزەکان و بازرگانی گیاندارە ماڵییەکان. 69 00:03:31,585 --> 00:03:35,347 جۆرە بوونەوەرەکانیش چی ئەکەن 70 00:03:35,371 --> 00:03:39,459 کاتێک لە ژینگەیەکی تەواو گۆڕدراودا ئەژین؟ 71 00:03:40,333 --> 00:03:43,975 بەداخەوە زۆرێک، لەناو ئەچن. 72 00:03:44,285 --> 00:03:46,484 بەڵام ئەوانەی لەناو ناچن، 73 00:03:46,508 --> 00:03:49,213 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆیان ئەگونجێنن. 74 00:03:50,188 --> 00:03:52,569 زیندەوەرزانەکانی ئێستا خەریکە درک بەوە ئەکەن 75 00:03:52,593 --> 00:03:56,776 کە شارەکان مەنجەڵی بووخاری پەرەسەندنی ئەم سەردەمەن. 76 00:03:56,800 --> 00:04:00,022 ئەمانە شوێنەکانن کە ئاژەڵ و ڕووەکە کێوییەکان 77 00:04:00,046 --> 00:04:03,442 زۆر بەخێرایی بەدیار چاومانەوە پەرە ئەستێنن 78 00:04:03,466 --> 00:04:06,752 بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ، ئەم هەلومەرجە نوێیانە. 79 00:04:06,776 --> 00:04:10,425 هەر وەک چۆن قالونچەی مێروولە ملیۆنەها ساڵ لەمەوبەر کردوێتی، 80 00:04:10,449 --> 00:04:12,822 کاتێک چۆتە ناو شارە مێروولەییەکەوە. 81 00:04:12,846 --> 00:04:17,584 ئێستا ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان ئەبینین کە هاتوونەتە ناو شارەکانی مرۆڤەوە و 82 00:04:17,608 --> 00:04:19,674 خۆیان لەگەڵ شارەکانمان ئەگونجێنن. 83 00:04:20,125 --> 00:04:21,561 بە کردنی ئەوەش، 84 00:04:21,585 --> 00:04:23,259 خەریکە درک بەوە ئەکەین 85 00:04:23,283 --> 00:04:26,743 کە پەرەسەندن لە ڕاستیدا ئەکرێت خێرا بەرەوپێش بچێت. 86 00:04:26,767 --> 00:04:30,149 هەمووکات پێویستی بە ماوەیەکی زۆر نابێت؛ 87 00:04:30,173 --> 00:04:32,839 دەکرێت بەدیار چاوی خۆمانەوە ڕووبات. 88 00:04:33,680 --> 00:04:36,882 ئەمە، بۆ نموونە، مشکی پێ سپییە. 89 00:04:37,355 --> 00:04:40,696 ئەمە شیردەرێکە کە بنەچەکەی ناوچەکانی چواردەوری نیو یۆرکە، و 90 00:04:40,720 --> 00:04:43,799 زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر، پێش بنیاتنانی شار، 91 00:04:43,823 --> 00:04:45,934 ئەم مشکە لە هەموو شوێنێک ژیاوە. 92 00:04:45,958 --> 00:04:50,235 بەڵام ئەم ماوەیە، لە دوورگەیەکی سەوزی بچووک گیریان خواردووە، 93 00:04:50,259 --> 00:04:55,774 پارکەکانی شار، چواردەور گیراو بە دەریایەک لە تەلار و شەقامەکان. 94 00:04:56,893 --> 00:05:02,015 کەمێک لە باڵندە فنسەکەی دورگەی گالاپاگۆسی داروین ئەچێت بەڵام بۆ ئەم سەردەمە. 95 00:05:03,744 --> 00:05:05,990 وەک فنسەکانی داروینیش، 96 00:05:06,014 --> 00:05:10,188 مشکەکانی هەر پارکێک بەجیا دەستیانکردووە بە پەرەسەندن، 97 00:05:10,212 --> 00:05:13,307 جیاوازییان بۆ درووستبووە لەگەڵ یەکتری. 98 00:05:13,331 --> 00:05:15,553 ئەمەش هاوپیشەکەمە جەسون مونشی-ساوس، 99 00:05:15,577 --> 00:05:17,307 لە زانکۆی فۆردهامەوە، 100 00:05:17,331 --> 00:05:18,815 کە لێکۆڵینەوە لەم پرۆسەیە ئەکات. 101 00:05:18,839 --> 00:05:22,680 توێژینەوە لەسەر دی ئێن ئەی مشکە قاچ سپییەکانی 102 00:05:22,704 --> 00:05:24,839 پارکەکانی نیو یۆرک ئەکات، و 103 00:05:24,863 --> 00:05:28,506 هەوڵئەیات تێبگات لەوەی چۆن خەریکە دەستئەکەن بە پەرەسەندن 104 00:05:28,530 --> 00:05:31,069 لەو کۆمەڵە پارکەیا. و 105 00:05:31,093 --> 00:05:33,769 جۆرێک لە شوێن پەنجەی دی ئێن ئەی بەکارئەهێنێت، و ئەڵێت، 106 00:05:33,793 --> 00:05:35,688 "ئەگەر کەسێک مشکێکم باتێ، 107 00:05:35,712 --> 00:05:37,791 پێمنەڵێت کە هی کوێیە، 108 00:05:37,815 --> 00:05:39,228 تەنیا بە سەیرکردنی دی ئێن ئەیەکەی، 109 00:05:39,252 --> 00:05:42,133 ئەتوانم بڵێم لە کام پارکەوە هاتووە." 110 00:05:42,157 --> 00:05:44,690 هێندە جیاوازی درووست بووە لە نێوانیاندا. 111 00:05:45,395 --> 00:05:49,140 جەیسنیش بۆی دەرکەوتووە کە ئەو گۆڕانکارییانە، 112 00:05:49,164 --> 00:05:50,498 ئەم گۆڕانکاری پەرەسەندنانە، 113 00:05:50,522 --> 00:05:53,315 هەڕەمەکی نین، واتای شتێک ئەیەن. 114 00:05:53,339 --> 00:05:56,490 بۆ نموونە، پارکی ناوەند، 115 00:05:56,514 --> 00:05:58,996 ئەبینین مشکەکان پەرەیان بە جۆرە جینێک یاوە 116 00:05:59,020 --> 00:06:02,258 یارمەتیان ئەیات خواردنی زۆر چەور هەرس بکەن. 117 00:06:03,258 --> 00:06:04,956 خواردنی مرۆڤ. 118 00:06:04,980 --> 00:06:07,805 هەموو ساڵێک بیست و پێنج ملیۆن کەس سەردانی پارکی ناوەند ئەکەن. 119 00:06:07,829 --> 00:06:10,583 زۆرترین سەردانکەری هەیە لەناو پارکەکانی باکوری ئەمریکا. و 120 00:06:10,607 --> 00:06:13,392 ئەو خەڵکەش دوای خۆیان خواردنی سووک و 121 00:06:13,416 --> 00:06:15,996 عەلی بابا و خواردنی خێراش بەجێئەهێڵن، و 122 00:06:16,020 --> 00:06:18,027 مشکەکانیش دەستیانکردووە بە خواردنی ئەوانە، و 123 00:06:18,051 --> 00:06:21,022 خواردنێکی تەواو جیاوازە لەوەی ڕاهاتبوون لەسەری، و 124 00:06:21,046 --> 00:06:22,212 بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، 125 00:06:22,236 --> 00:06:25,878 پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم خواردنە چەورەی مرۆڤەکان. 126 00:06:27,180 --> 00:06:29,426 ئەمەش گیاندارێکی فێڵبازی تری شارەکانە. 127 00:06:29,450 --> 00:06:31,776 لولوپێچی ناو باخی ئەوروپی. 128 00:06:31,800 --> 00:06:32,982 لولوپێچێکی بڵاوە، 129 00:06:33,006 --> 00:06:36,751 بە ڕەنگی هەمەجۆر هەیە، 130 00:06:36,775 --> 00:06:40,307 لە زەردی کاڵەوە هەتا قاوەیی تۆخ. 131 00:06:40,791 --> 00:06:43,315 ئەم ڕەنگانەش بە تەواوەتی دیاریکراون 132 00:06:43,339 --> 00:06:44,823 بە دی ئێن ئەی لولوپێچەکە. 133 00:06:45,514 --> 00:06:50,421 ئەو ڕەنگانەش ئەبنە هۆی دیاریکردنی مامەڵەکردنی لولوپێچەکەی 134 00:06:50,445 --> 00:06:52,379 ناو قاوغەکە بۆ ئەو گەرمایە. 135 00:06:52,849 --> 00:06:55,667 بۆ نموونە، لولوپێچێک کە لەبەر خۆرایە، 136 00:06:55,691 --> 00:06:56,850 لەبەر خۆرهەتاوا، 137 00:06:56,874 --> 00:06:58,996 قاوغێکی زەردی کاڵی هەیە، 138 00:06:59,020 --> 00:07:05,266 هێندەی ئەو لولوپێچە گەرم نابێت کە لەناو قاوغێکی قاوەیی تۆخایە. 139 00:07:05,290 --> 00:07:09,316 هەر وەک چۆن کاتێک لەناو ئوتومبێلێکی سپیدا ئەبیت، کەمتر گەرم ئەبێت 140 00:07:09,340 --> 00:07:12,196 وەک لەوکاتەی لەناو ئوتومبێلێکی ڕەشا ئەبیت. 141 00:07:12,220 --> 00:07:15,348 دیاردەیەک هەیە پێی ئەوترێت دوورگەکانی گەرمی شارەکان، 142 00:07:15,372 --> 00:07:18,315 واتا لە ناوەڕاستی شارێکی گەورەیا، 143 00:07:18,339 --> 00:07:21,014 پلەی گەرمی دەکرێت چەند پلەیەک گەرمتر بێت 144 00:07:21,038 --> 00:07:22,434 لە دەرەوەی شارە گەورەکە. 145 00:07:22,458 --> 00:07:23,815 ئەوەش پەیوەندی هەیە بەو ڕاستییەی 146 00:07:23,839 --> 00:07:26,529 چڕی چەندین ملیۆن کەست هەیە، و 147 00:07:26,553 --> 00:07:28,783 لەگەڵ هەموو چالاکییەکانیان و ئامێرەکانی بەکاریئەهێنن، 148 00:07:28,807 --> 00:07:30,022 گەرمی درووست ئەکەن. 149 00:07:30,046 --> 00:07:33,720 هەروەها، تەلارە بەرزەکان ڕێگا لە با ئەگرن، و 150 00:07:33,744 --> 00:07:38,053 هەروەها پۆڵا و خشت و کۆنکرێت گەرمی خۆر هەڵئەمژن و 151 00:07:38,077 --> 00:07:39,678 بە شەو گەرمییەکە ئەیەنەوە. 152 00:07:39,702 --> 00:07:42,966 بۆیە ئەم بڵقی هەوا گەرمەت ئەبێت لە ناوەڕاستی شارێکی گەورەیا، و 153 00:07:42,990 --> 00:07:46,806 خۆم و خوێندکارەکانمان بیرمان کردەوە کە ئەم لولوپێچی باخانە، 154 00:07:46,830 --> 00:07:49,522 بە قاوغە هەمەجۆرەکانیانەوە، 155 00:07:49,546 --> 00:07:53,850 خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ گەرمی ناو شار. 156 00:07:53,874 --> 00:07:55,660 لەوانەیە لە ناوەڕاستی شارەکە، 157 00:07:55,684 --> 00:07:58,557 ببینین ڕەنگی قاوغەکە پەرە ئەستێنێت 158 00:07:58,581 --> 00:08:02,017 بە ئاراستەی کەمکردنەوەی زیاد گەرمبوونی لولوپێچەکان. 159 00:08:02,367 --> 00:08:05,870 بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمەش، دەستمان کرد بە پرۆژەیەکی زانستی بە بەشداری دانیشتووان. 160 00:08:06,210 --> 00:08:08,805 ئەپێکی مۆبایلی بێبەرامبەرمان درووستکرد، 161 00:08:08,829 --> 00:08:11,034 کە ڕێگەی ئەیا بە خەڵک لە هەموو هۆڵەندایا 162 00:08:11,058 --> 00:08:14,027 وێنەی لولوپێچەکان بگرن لە باخەکانیان، لەسەر شەقامەکانیان، 163 00:08:14,051 --> 00:08:15,870 هەروەها قەراغ شارەکانیان، و 164 00:08:15,894 --> 00:08:19,403 بیخەنە ناو پێگەی ئینتەرنێتی زانستی دانیشتووان. 165 00:08:19,427 --> 00:08:22,474 بەدرێژایی ساڵێکیش، ١٠ هەزار ڕەسمی 166 00:08:22,498 --> 00:08:25,133 لولوپێچەکانمان پێگەشت کە وێنەیان گیرابوو لە هۆڵەندا، و 167 00:08:25,157 --> 00:08:27,647 کاتێک دەستمانکرد بە شیکردنەوەی ئەنجامەکان، 168 00:08:27,671 --> 00:08:31,363 بۆمان دەرکەوت کە بێگومان، گومانەکانمان لەجێی خۆی بووە. 169 00:08:31,387 --> 00:08:33,751 لە ناوەڕاستی ناوچەقی گەرمی شارەکان، 170 00:08:33,775 --> 00:08:39,776 بۆمان دەرکەوت لولوپێچەکان پەرەیان بە قاوغی زەرد و کاڵتر یاوە. 171 00:08:42,341 --> 00:08:45,309 ئێستا لولوپێچی شار و مشکی مانهاتن 172 00:08:45,333 --> 00:08:51,093 تەنیا دوو نموونەن بۆ لیستێکی زۆری گیاندارەکان و ڕووەکەکانی 173 00:08:51,117 --> 00:08:54,434 پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم ژینگە نوێیە، 174 00:08:54,458 --> 00:08:57,450 ئەم ژینگەی شارەی درووستمان کردووە. و 175 00:08:57,832 --> 00:09:00,705 لە کتێبێکا کە نوسیومە لەسەر ئەم بابەتە، 176 00:09:00,729 --> 00:09:02,236 بابەتی پەرەسەندنی ناو شارەکان، 177 00:09:02,260 --> 00:09:03,681 چەندین نموونەی ترم یاوە. 178 00:09:03,705 --> 00:09:06,466 بۆ نموونە، ڕووەکەکان پەرەیان بە تۆوێک یاوە 179 00:09:06,490 --> 00:09:09,879 کە باشتر ئەڕوێن لەسەر شۆستەکان. 180 00:09:09,903 --> 00:09:13,410 کوولەکانی پەرەیان بە گۆرانییەک یاوە 181 00:09:13,434 --> 00:09:16,966 کە زیکەی بەرزتر ئەبێت کاتێک نزیک ئەبێت لە ژاوە ژاوی ناو شارەکانەوە. 182 00:09:17,553 --> 00:09:22,887 مێشوولەکانی پەرەیان سەندووە بۆ خواردن لەسەر خوێنی مرۆڤەکانی 183 00:09:22,911 --> 00:09:25,252 بەناو وێستگەکانی میترۆیا هاتوچۆ ئەکەن. 184 00:09:25,276 --> 00:09:28,037 تەنانەت کۆترە باوەکەی شاریش 185 00:09:28,061 --> 00:09:31,005 پەرەیان بە ڕێگایەک یاوە بۆ پاککردنەوەی خۆیان 186 00:09:31,029 --> 00:09:35,259 لە ژینگەپیسبوونی کانزا قورسەکان بەوەی بیخەنە ناو پەڕەکانیان. 187 00:09:35,743 --> 00:09:38,085 زیندەوەرزانەکانی وەک خۆم، لە سەرانسەری جیهاندا، 188 00:09:38,109 --> 00:09:41,156 هەتا دێت زیاتر سەرنجیان ئەچێت بەلای ئەم پرۆسە سەرسوڕهێنەرانەی 189 00:09:41,180 --> 00:09:42,347 پەرەسەندنی ناو شارەکان. 190 00:09:42,371 --> 00:09:46,299 درک بەوە ئەکەین کە بەڕاستی لە ڕووداوێکی تایبەتداین 191 00:09:46,323 --> 00:09:48,221 لە مێژووی ژیان لەسەر زەوی. 192 00:09:48,245 --> 00:09:50,752 سیستمێکی ژینگەیی تەواو نوێ 193 00:09:50,776 --> 00:09:55,772 کە پەرە ئەستێنێت و خۆی ئەگونجێنێت لەگەڵ ژینگەکانی درووستمان کردووە. 194 00:09:57,181 --> 00:09:58,840 تەنیا لەڕووی ئەکادیمیشەوە نا -- 195 00:09:58,864 --> 00:10:02,650 خەریکین بە خستنە کاری ئەو ملیۆنەها دەست و 196 00:10:02,674 --> 00:10:05,038 گوێ و چاوانەی لەناو شارەکانان. 197 00:10:05,062 --> 00:10:08,135 دانیشتووانە زاناکان، منداڵە خوێندکارەکان -- 198 00:10:08,159 --> 00:10:09,343 پێکەوە لەگەڵ ئەوان، 199 00:10:09,367 --> 00:10:12,405 تۆڕێکی چاودێری جیهانی بنیات ئەنێین 200 00:10:12,429 --> 00:10:16,786 کە یارمەتیمان ئەیات سەیری ڕوودانی ئەم پرۆسەی گەشەسەندنی ناو شارە بکەین 201 00:10:16,810 --> 00:10:18,135 لە کاتی ڕوودانیا. 202 00:10:19,323 --> 00:10:22,799 لە هەمان کاتیشدا، ئەمە ڕوونیشی ئەکاتەوە بۆ خەڵک 203 00:10:22,823 --> 00:10:25,561 کە پەرەسەندن تەنیا بابەتێکی ناو کتێبەکان نییە 204 00:10:25,585 --> 00:10:28,431 پێویست بکات بچیت بۆ گالاپاگۆس بۆ خوێندنی، 205 00:10:28,455 --> 00:10:33,099 یان پێویست بکات بەوەی زانای پاشماوە بەردینەکان بیت بۆ تێگەشتن لێی. 206 00:10:33,123 --> 00:10:36,186 پرۆسەیەکی بایۆلۆجی زۆر ئاساییە 207 00:10:36,210 --> 00:10:39,633 کە هەمووکات ڕووئەیات، لە هەموو شوێنێک. 208 00:10:39,657 --> 00:10:42,228 لە حەوشەی پشتەوەتان، لە شەقامەکەی لێی ئەژین، 209 00:10:42,252 --> 00:10:44,252 ڕێک لە دەرەوەی ئەم شانۆیە. 210 00:10:44,729 --> 00:10:48,783 بەڵام بێگومان، دیوێکی تریش هەیە بۆ ئەم گڕووتینەم. 211 00:10:48,807 --> 00:10:51,482 کاتێک ئەگەڕێمەوە بۆ گوندەکەی کە لێی گەورە بووم، 212 00:10:51,506 --> 00:10:56,529 چیتر ئەو کێڵگە و زەلکاوانە نابینم کە بە گەنجی ئەمبینی. 213 00:10:56,553 --> 00:10:58,450 گوندەکەم نووقم بۆتە ناو 214 00:10:58,474 --> 00:11:01,156 گەشەکردنی شاری رۆتەردامەوە، و 215 00:11:01,180 --> 00:11:03,656 لەجیاتی ئەوە، مۆڵی بازاڕکردن ئەبینم، و 216 00:11:03,680 --> 00:11:06,791 شەقام و گەڕەکەکان ئەبینم. 217 00:11:06,815 --> 00:11:10,410 زۆرێک لە ئاژەڵ و ڕووەکەکانی ڕاهاتبووم لەسەر بینینیان 218 00:11:10,434 --> 00:11:14,169 دیارنەماون، لەوانەیە بە قالونچەی مێروولەکەشەوە. 219 00:11:15,449 --> 00:11:18,553 بەڵام ئاسوودەییش ئەبینم لەو ڕاستیەی منداڵەکان گەورە ئەبن 220 00:11:18,577 --> 00:11:20,581 لە شوێنی ئەو گوندە 221 00:11:20,605 --> 00:11:24,468 لەوانەیە چیتر ئەزموونی ئەو سرووشتە کۆنە نەکەن 222 00:11:24,492 --> 00:11:25,680 کە من تیایدا گەورە بووم، 223 00:11:25,704 --> 00:11:27,950 بەڵام جۆرێکی نوێی سرووشت چواردەوریان ئەگرێت، 224 00:11:27,974 --> 00:11:29,815 جۆرێکی نوێی ژینگە، 225 00:11:29,839 --> 00:11:33,903 کە لەوانەیە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بێت وەک ژینگە کۆنەکان بۆ من. 226 00:11:33,927 --> 00:11:37,625 لە گالاپاگۆسی سەردەمی نوێیا ئەژین. و 227 00:11:37,649 --> 00:11:41,182 بە پێکەوەکارکردنیش لەگەڵ دانیشتووانە زاناکان و 228 00:11:41,206 --> 00:11:44,558 لەگەڵ زیندەوەرزانەکانی بواری پەرەسەندنی وەک من، 229 00:11:44,582 --> 00:11:48,344 لەوانەیە ببن بە داروینەکانی سەدەی ٢١، 230 00:11:48,368 --> 00:11:50,748 بە توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی ناو شارەکان. 231 00:11:51,114 --> 00:11:52,281 زۆر سوپاس. 232 00:11:52,305 --> 00:11:54,503 (چەپڵەلێدان)