0:00:01.127,0:00:02.727 لەم شوێنە گەورە بووم، 0:00:03.159,0:00:05.452 گوندێکی بچووک نزیک شاری رۆتەردام 0:00:05.476,0:00:06.912 لە هۆڵەندا. 0:00:07.649,0:00:11.643 لە جەفتاکان و هەشتاکاندا،[br]کاتێک هەرزەکار بووم، 0:00:11.667,0:00:13.458 ئەم ناوچەیە هێشتا شوێنێکی بێدەنگ بوو. 0:00:13.482,0:00:17.675 پڕبوو لە کێڵگە و دەشت و[br]زۆنگاو، و 0:00:17.699,0:00:21.783 کاتەکانم لێرە بەسەر ئەبرد، [br]چێژم لێ ئەبینی، 0:00:21.807,0:00:24.189 وێنەی زەیتی لەمەم ئەکێشا، 0:00:24.213,0:00:26.834 گوڵی کێویم کۆئەکردەوە،[br]سەیری باڵندەم ئەکرد، و 0:00:26.858,0:00:29.721 هەروەها مێرووشم کۆئەکردەوە. 0:00:29.745,0:00:31.816 ئەمەش یەکێک بوو لە دۆزینەوە[br]بەنرخەکانی ئەو کاتەم. 0:00:31.840,0:00:33.537 جۆرە قالوونچەیەکی تایبەت، 0:00:33.561,0:00:36.077 قالوونچەیەکی سەرسوڕهێنەر[br]پێی ئەوترێت قالوونچەی مێروولە. 0:00:36.442,0:00:39.371 ئەمەش جۆرێکە لە قالوونچە کە[br]تەواوی ژیانی بەسەر ئەبات 0:00:39.395,0:00:41.308 لەناو هێلانەی مێرووێکا. 0:00:41.332,0:00:44.376 پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی ئاخاوتنی[br]لەگەڵ مێروولەشدا هەبێت. 0:00:44.688,0:00:47.409 هەمان ئاماژەی کیمیایی بەکارئەهێنێت، 0:00:47.433,0:00:50.387 هەمان بۆنی مێروولەکان ئەکات،[br]بۆ پەیوەندیکردن، و 0:00:50.411,0:00:53.583 ئێستا لێرەیا، ئەم قالوونچەیە بەم[br]مێروولە کرێکارە ئەڵێت، 0:00:53.607,0:00:55.898 "هێی، منیش مێروولەی کرێکارم، 0:00:55.922,0:00:57.692 برسیمە، تکایە خواردنم بەرێ." 0:00:57.716,0:00:59.242 مێروولەکەش وەڵام ئەیاتەوە، 0:00:59.266,0:01:01.891 چونکە قالوونچەکە هەمان [br]ماددەی کیمیایی بەکارئەهێنێت. 0:01:01.915,0:01:03.676 بەدرێژایی ئەم چەند ملیۆن ساڵە، 0:01:03.700,0:01:08.870 قالوونچەکە پەرەی بە ڕێگایەک یاوە[br]بۆ ژیان لەناو کۆمەڵگای مێروولەیا. 0:01:09.554,0:01:10.712 بەدرێژایی ساڵەکان، 0:01:10.736,0:01:12.379 کاتێک لەناو ئەم گووندەیا ئەژیام، 0:01:12.403,0:01:15.537 ٢٠ هەزار قالوونچەی جیاجیام کۆکردەوە، و 0:01:15.561,0:01:19.096 کۆکراوەیەکی قالوونچەی[br]وشککراوم بنیاتنا. و 0:01:19.120,0:01:23.397 ئەمەش لە قۆناغێکی زۆر زوودا [br]وایلێکردم سەرنجم بۆ پەرەسەندن بچێت. 0:01:23.421,0:01:28.953 چۆن ئەو شێوە هەمەجۆرانە،[br]چۆن ئەو فرەچەشنییە درووستبووە؟ 0:01:29.625,0:01:32.998 بۆیە بووم بە زیندەوەرزانی پەرەسەندن، 0:01:33.022,0:01:34.760 وەک چارلس داروین. و 0:01:34.784,0:01:38.572 وەک چارلس داروینیش،[br]کەوتمە دڵەڕاوکێوە 0:01:38.596,0:01:43.149 بەو ڕاستییەی پەرەسەندن شتێکە[br]زیاتر لە ڕابردوودا ڕووی یاوە. 0:01:43.173,0:01:46.597 سەیری شێوەکانی ئەمڕۆ ئەکەین، 0:01:46.621,0:01:50.033 هەوڵ ئەیەین لەو پەرەسەندنە تێبگەین[br]کە لە ڕابردوودا بووە، 0:01:50.057,0:01:53.918 بەڵام ڕاستییەکەی هەرگیز نابینین[br]لە کاتی ئێستامانا ڕووبات. 0:01:53.942,0:01:55.671 ناتوانین بیبینین. 0:01:55.695,0:01:58.322 وەک داروین پێشتر وتوێتی، 0:01:58.346,0:02:01.371 "هیچ کام لەم گۆڕانکارییە خاوانە[br]نابینین ڕووبات، 0:02:01.395,0:02:05.404 هەتا ئەوکاتەی دەستی کات[br]لەدەستچوونی ساڵەکان نیشانە ئەکات." 0:02:06.293,0:02:07.443 یان لەوانەیە بیبینین؟ 0:02:08.373,0:02:09.777 بەدرێژایی دەیەکانی پێشوو، 0:02:09.801,0:02:13.730 زیندەوەرزانەکانی بواری پەرەسەندن[br]گەشتنە درک کردن بەوەی هەندێک جار، 0:02:13.754,0:02:18.966 پەرەسەندن زۆر خێراتر ڕووئەیات و[br]ئەکرێت چاودێری بکرێت، 0:02:18.990,0:02:22.688 بەتایبەتی کاتێک ژینگە گۆڕانکارییەکی[br]بەرچاو بەخۆیەوە ئەبینێت و 0:02:22.712,0:02:25.752 پێویستی گونجاندن زۆر گەورە ئەبێت. 0:02:26.609,0:02:28.561 بێگومان لەم سەردەمەیا، 0:02:28.585,0:02:32.057 گۆڕانکارییە ژینگەییە گەورەکان[br]زۆربەی کات بەهۆی ئێمەوەیە. 0:02:32.081,0:02:35.968 گیا ئەکەین، ئاو ئەیەین، دەکێڵین،[br]بنیات ئەنێین، 0:02:35.992,0:02:39.051 گازە زیانبەخشەکان دەرئەیەینە[br]ناو بارگەی هەواوە 0:02:39.075,0:02:40.574 کە کەشوهەوا ئەگۆڕێت. 0:02:40.598,0:02:43.387 ڕووەک و گیانداری نامۆ بە شوێنێک 0:02:43.411,0:02:45.434 ئەخەینە شوێنێک کە پێشتر لێی نەژیاوە، و 0:02:45.458,0:02:51.164 ماسی ڕاو ئەکەین و درەخت ئەبڕینەوە و[br]هەوڵ بۆ خواردن و پێویستییەکانی ترمان ئەیەین. 0:02:52.102,0:02:58.039 هەموو ئەم گۆڕانکارییە ژینگەییانەش[br]لە ناوەڕاستی شارەکان ئەگەنە لووتکە. 0:02:58.555,0:03:03.151 شارەکان لە ژینگەی تەواو نوێ[br]کە درووستمان کردووە. و 0:03:03.175,0:03:06.516 دای ئەپۆشین بە خشت و کۆنکرێت و[br]شووشە و پۆڵا، 0:03:06.540,0:03:08.690 کە ڕووەکانی بە قورسی ئەبڕدرێن و 0:03:08.714,0:03:12.175 ڕووەکەکان زۆر بە ئەستەم[br]جێگەی ڕەگەکانی خۆیانی تیا ئەکەنەوە. 0:03:13.141,0:03:15.982 هەروەها لە شارەکاندا، زۆرترین چڕی 0:03:16.006,0:03:17.585 پیسبوونی کیمیایی، 0:03:17.609,0:03:20.577 ڕووناکی دەستکرد و ژاوەژاو ئەدۆزینەوە. 0:03:21.109,0:03:24.116 تێکەڵەیەکی شێتانەی[br]ڕووەکەکان و گیاندارەکانی 0:03:24.140,0:03:26.725 سەرانسەری جیهان ئەدۆزینەوە[br]کە لە شارەکەیا ئەژین، 0:03:26.749,0:03:28.814 چونکە ڕایانکردووە لە[br]کێڵگەکان و 0:03:28.838,0:03:31.029 حەوزەکان و بازرگانی گیاندارە ماڵییەکان. 0:03:31.585,0:03:35.347 جۆرە بوونەوەرەکانیش چی ئەکەن 0:03:35.371,0:03:39.459 کاتێک لە ژینگەیەکی تەواو[br]گۆڕدراودا ئەژین؟ 0:03:40.333,0:03:43.975 بەداخەوە زۆرێک، لەناو ئەچن. 0:03:44.285,0:03:46.484 بەڵام ئەوانەی لەناو ناچن، 0:03:46.508,0:03:49.213 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر[br]خۆیان ئەگونجێنن. 0:03:50.188,0:03:52.569 زیندەوەرزانەکانی ئێستا[br]خەریکە درک بەوە ئەکەن 0:03:52.593,0:03:56.776 کە شارەکان مەنجەڵی بووخاری[br]پەرەسەندنی ئەم سەردەمەن. 0:03:56.800,0:04:00.022 ئەمانە شوێنەکانن کە [br]ئاژەڵ و ڕووەکە کێوییەکان 0:04:00.046,0:04:03.442 زۆر بەخێرایی بەدیار چاومانەوە پەرە ئەستێنن 0:04:03.466,0:04:06.752 بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ، [br]ئەم هەلومەرجە نوێیانە. 0:04:06.776,0:04:10.425 هەر وەک چۆن قالونچەی مێروولە[br]ملیۆنەها ساڵ لەمەوبەر کردوێتی، 0:04:10.449,0:04:12.822 کاتێک چۆتە ناو شارە مێروولەییەکەوە. 0:04:12.846,0:04:17.584 ئێستا ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان ئەبینین[br]کە هاتوونەتە ناو شارەکانی مرۆڤەوە و 0:04:17.608,0:04:19.674 خۆیان لەگەڵ شارەکانمان ئەگونجێنن. 0:04:20.125,0:04:21.561 بە کردنی ئەوەش، 0:04:21.585,0:04:23.259 خەریکە درک بەوە ئەکەین 0:04:23.283,0:04:26.743 کە پەرەسەندن لە ڕاستیدا[br]ئەکرێت خێرا بەرەوپێش بچێت. 0:04:26.767,0:04:30.149 هەمووکات پێویستی بە ماوەیەکی زۆر نابێت؛ 0:04:30.173,0:04:32.839 دەکرێت بەدیار چاوی خۆمانەوە ڕووبات. 0:04:33.680,0:04:36.882 ئەمە، بۆ نموونە، مشکی پێ سپییە. 0:04:37.355,0:04:40.696 ئەمە شیردەرێکە کە بنەچەکەی[br]ناوچەکانی چواردەوری نیو یۆرکە، و 0:04:40.720,0:04:43.799 زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر،[br]پێش بنیاتنانی شار، 0:04:43.823,0:04:45.934 ئەم مشکە لە هەموو شوێنێک ژیاوە. 0:04:45.958,0:04:50.235 بەڵام ئەم ماوەیە، لە دوورگەیەکی[br]سەوزی بچووک گیریان خواردووە، 0:04:50.259,0:04:55.774 پارکەکانی شار، چواردەور گیراو بە دەریایەک[br]لە تەلار و شەقامەکان. 0:04:56.893,0:05:02.015 کەمێک لە باڵندە فنسەکەی دورگەی گالاپاگۆسی[br]داروین ئەچێت بەڵام بۆ ئەم سەردەمە. 0:05:03.744,0:05:05.990 وەک فنسەکانی داروینیش، 0:05:06.014,0:05:10.188 مشکەکانی هەر پارکێک بەجیا[br]دەستیانکردووە بە پەرەسەندن، 0:05:10.212,0:05:13.307 جیاوازییان بۆ درووستبووە[br]لەگەڵ یەکتری. 0:05:13.331,0:05:15.553 ئەمەش هاوپیشەکەمە[br]جەسون مونشی-ساوس، 0:05:15.577,0:05:17.307 لە زانکۆی فۆردهامەوە، 0:05:17.331,0:05:18.815 کە لێکۆڵینەوە لەم پرۆسەیە ئەکات. 0:05:18.839,0:05:22.680 توێژینەوە لەسەر دی ئێن ئەی[br]مشکە قاچ سپییەکانی 0:05:22.704,0:05:24.839 پارکەکانی نیو یۆرک ئەکات، و 0:05:24.863,0:05:28.506 هەوڵئەیات تێبگات لەوەی چۆن[br]خەریکە دەستئەکەن بە پەرەسەندن 0:05:28.530,0:05:31.069 لەو کۆمەڵە پارکەیا. و 0:05:31.093,0:05:33.769 جۆرێک لە شوێن پەنجەی[br]دی ئێن ئەی بەکارئەهێنێت، و ئەڵێت، 0:05:33.793,0:05:35.688 "ئەگەر کەسێک مشکێکم باتێ، 0:05:35.712,0:05:37.791 پێمنەڵێت کە هی کوێیە، 0:05:37.815,0:05:39.228 تەنیا بە سەیرکردنی دی ئێن ئەیەکەی، 0:05:39.252,0:05:42.133 ئەتوانم بڵێم لە کام[br]پارکەوە هاتووە." 0:05:42.157,0:05:44.690 هێندە جیاوازی درووست بووە لە نێوانیاندا. 0:05:45.395,0:05:49.140 جەیسنیش بۆی دەرکەوتووە کە ئەو گۆڕانکارییانە، 0:05:49.164,0:05:50.498 ئەم گۆڕانکاری پەرەسەندنانە، 0:05:50.522,0:05:53.315 هەڕەمەکی نین، واتای شتێک ئەیەن. 0:05:53.339,0:05:56.490 بۆ نموونە، پارکی ناوەند، 0:05:56.514,0:05:58.996 ئەبینین مشکەکان پەرەیان[br]بە جۆرە جینێک یاوە 0:05:59.020,0:06:02.258 یارمەتیان ئەیات خواردنی[br]زۆر چەور هەرس بکەن. 0:06:03.258,0:06:04.956 خواردنی مرۆڤ. 0:06:04.980,0:06:07.805 هەموو ساڵێک بیست و پێنج ملیۆن[br]کەس سەردانی پارکی ناوەند ئەکەن. 0:06:07.829,0:06:10.583 زۆرترین سەردانکەری هەیە لەناو[br]پارکەکانی باکوری ئەمریکا. و 0:06:10.607,0:06:13.392 ئەو خەڵکەش دوای خۆیان[br]خواردنی سووک و 0:06:13.416,0:06:15.996 عەلی بابا و خواردنی خێراش بەجێئەهێڵن، و 0:06:16.020,0:06:18.027 مشکەکانیش دەستیانکردووە بە [br]خواردنی ئەوانە، و 0:06:18.051,0:06:21.022 خواردنێکی تەواو جیاوازە[br]لەوەی ڕاهاتبوون لەسەری، و 0:06:21.046,0:06:22.212 بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، 0:06:22.236,0:06:25.878 پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن[br]لەگەڵ ئەم خواردنە چەورەی مرۆڤەکان. 0:06:27.180,0:06:29.426 ئەمەش گیاندارێکی فێڵبازی تری شارەکانە. 0:06:29.450,0:06:31.776 لولوپێچی ناو باخی ئەوروپی. 0:06:31.800,0:06:32.982 لولوپێچێکی بڵاوە، 0:06:33.006,0:06:36.751 بە ڕەنگی هەمەجۆر هەیە، 0:06:36.775,0:06:40.307 لە زەردی کاڵەوە هەتا قاوەیی تۆخ. 0:06:40.791,0:06:43.315 ئەم ڕەنگانەش بە تەواوەتی[br]دیاریکراون 0:06:43.339,0:06:44.823 بە دی ئێن ئەی لولوپێچەکە. 0:06:45.514,0:06:50.421 ئەو ڕەنگانەش ئەبنە هۆی دیاریکردنی[br]مامەڵەکردنی لولوپێچەکەی 0:06:50.445,0:06:52.379 ناو قاوغەکە بۆ ئەو گەرمایە. 0:06:52.849,0:06:55.667 بۆ نموونە، لولوپێچێک[br]کە لەبەر خۆرایە، 0:06:55.691,0:06:56.850 لەبەر خۆرهەتاوا، 0:06:56.874,0:06:58.996 قاوغێکی زەردی کاڵی هەیە، 0:06:59.020,0:07:05.266 هێندەی ئەو لولوپێچە گەرم نابێت کە[br]لەناو قاوغێکی قاوەیی تۆخایە. 0:07:05.290,0:07:09.316 هەر وەک چۆن کاتێک لەناو ئوتومبێلێکی[br]سپیدا ئەبیت، کەمتر گەرم ئەبێت 0:07:09.340,0:07:12.196 وەک لەوکاتەی لەناو ئوتومبێلێکی ڕەشا ئەبیت. 0:07:12.220,0:07:15.348 دیاردەیەک هەیە پێی ئەوترێت[br]دوورگەکانی گەرمی شارەکان، 0:07:15.372,0:07:18.315 واتا لە ناوەڕاستی[br]شارێکی گەورەیا، 0:07:18.339,0:07:21.014 پلەی گەرمی دەکرێت چەند[br]پلەیەک گەرمتر بێت 0:07:21.038,0:07:22.434 لە دەرەوەی شارە گەورەکە. 0:07:22.458,0:07:23.815 ئەوەش پەیوەندی هەیە بەو ڕاستییەی 0:07:23.839,0:07:26.529 چڕی چەندین ملیۆن کەست هەیە، و 0:07:26.553,0:07:28.783 لەگەڵ هەموو چالاکییەکانیان و[br]ئامێرەکانی بەکاریئەهێنن، 0:07:28.807,0:07:30.022 گەرمی درووست ئەکەن. 0:07:30.046,0:07:33.720 هەروەها، تەلارە بەرزەکان ڕێگا[br]لە با ئەگرن، و 0:07:33.744,0:07:38.053 هەروەها پۆڵا و خشت و[br]کۆنکرێت گەرمی خۆر هەڵئەمژن و 0:07:38.077,0:07:39.678 بە شەو گەرمییەکە ئەیەنەوە. 0:07:39.702,0:07:42.966 بۆیە ئەم بڵقی هەوا گەرمەت ئەبێت[br]لە ناوەڕاستی شارێکی گەورەیا، و 0:07:42.990,0:07:46.806 خۆم و خوێندکارەکانمان بیرمان کردەوە[br]کە ئەم لولوپێچی باخانە، 0:07:46.830,0:07:49.522 بە قاوغە هەمەجۆرەکانیانەوە، 0:07:49.546,0:07:53.850 خۆیان ئەگونجێنن لەگەڵ گەرمی ناو شار. 0:07:53.874,0:07:55.660 لەوانەیە لە ناوەڕاستی شارەکە، 0:07:55.684,0:07:58.557 ببینین ڕەنگی قاوغەکە پەرە ئەستێنێت 0:07:58.581,0:08:02.017 بە ئاراستەی کەمکردنەوەی زیاد[br]گەرمبوونی لولوپێچەکان. 0:08:02.367,0:08:05.870 بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمەش، دەستمان کرد[br]بە پرۆژەیەکی زانستی بە بەشداری دانیشتووان. 0:08:06.210,0:08:08.805 ئەپێکی مۆبایلی بێبەرامبەرمان درووستکرد، 0:08:08.829,0:08:11.034 کە ڕێگەی ئەیا بە خەڵک[br]لە هەموو هۆڵەندایا 0:08:11.058,0:08:14.027 وێنەی لولوپێچەکان بگرن لە[br]باخەکانیان، لەسەر شەقامەکانیان، 0:08:14.051,0:08:15.870 هەروەها قەراغ شارەکانیان، و 0:08:15.894,0:08:19.403 بیخەنە ناو پێگەی ئینتەرنێتی[br]زانستی دانیشتووان. 0:08:19.427,0:08:22.474 بەدرێژایی ساڵێکیش، ١٠ هەزار ڕەسمی 0:08:22.498,0:08:25.133 لولوپێچەکانمان پێگەشت کە[br]وێنەیان گیرابوو لە هۆڵەندا، و 0:08:25.157,0:08:27.647 کاتێک دەستمانکرد بە شیکردنەوەی ئەنجامەکان، 0:08:27.671,0:08:31.363 بۆمان دەرکەوت کە بێگومان،[br]گومانەکانمان لەجێی خۆی بووە. 0:08:31.387,0:08:33.751 لە ناوەڕاستی ناوچەقی گەرمی شارەکان، 0:08:33.775,0:08:39.776 بۆمان دەرکەوت لولوپێچەکان پەرەیان بە[br]قاوغی زەرد و کاڵتر یاوە. 0:08:42.341,0:08:45.309 ئێستا لولوپێچی شار و مشکی مانهاتن 0:08:45.333,0:08:51.093 تەنیا دوو نموونەن بۆ لیستێکی زۆری[br]گیاندارەکان و ڕووەکەکانی 0:08:51.117,0:08:54.434 پەرەیان سەندووە بۆ خۆگونجاندن[br]لەگەڵ ئەم ژینگە نوێیە، 0:08:54.458,0:08:57.450 ئەم ژینگەی شارەی درووستمان کردووە. و 0:08:57.832,0:09:00.705 لە کتێبێکا کە نوسیومە[br]لەسەر ئەم بابەتە، 0:09:00.729,0:09:02.236 بابەتی پەرەسەندنی ناو شارەکان، 0:09:02.260,0:09:03.681 چەندین نموونەی ترم یاوە. 0:09:03.705,0:09:06.466 بۆ نموونە، ڕووەکەکان[br]پەرەیان بە تۆوێک یاوە 0:09:06.490,0:09:09.879 کە باشتر ئەڕوێن لەسەر شۆستەکان. 0:09:09.903,0:09:13.410 کوولەکانی پەرەیان بە گۆرانییەک یاوە 0:09:13.434,0:09:16.966 کە زیکەی بەرزتر ئەبێت کاتێک نزیک ئەبێت[br]لە ژاوە ژاوی ناو شارەکانەوە. 0:09:17.553,0:09:22.887 مێشوولەکانی پەرەیان سەندووە بۆ خواردن[br]لەسەر خوێنی مرۆڤەکانی 0:09:22.911,0:09:25.252 بەناو وێستگەکانی میترۆیا هاتوچۆ ئەکەن. 0:09:25.276,0:09:28.037 تەنانەت کۆترە باوەکەی شاریش 0:09:28.061,0:09:31.005 پەرەیان بە ڕێگایەک یاوە[br]بۆ پاککردنەوەی خۆیان 0:09:31.029,0:09:35.259 لە ژینگەپیسبوونی کانزا قورسەکان[br]بەوەی بیخەنە ناو پەڕەکانیان. 0:09:35.743,0:09:38.085 زیندەوەرزانەکانی وەک خۆم،[br]لە سەرانسەری جیهاندا، 0:09:38.109,0:09:41.156 هەتا دێت زیاتر سەرنجیان ئەچێت[br]بەلای ئەم پرۆسە سەرسوڕهێنەرانەی 0:09:41.180,0:09:42.347 پەرەسەندنی ناو شارەکان. 0:09:42.371,0:09:46.299 درک بەوە ئەکەین کە بەڕاستی[br]لە ڕووداوێکی تایبەتداین 0:09:46.323,0:09:48.221 لە مێژووی ژیان لەسەر زەوی. 0:09:48.245,0:09:50.752 سیستمێکی ژینگەیی تەواو نوێ 0:09:50.776,0:09:55.772 کە پەرە ئەستێنێت و خۆی ئەگونجێنێت[br]لەگەڵ ژینگەکانی درووستمان کردووە. 0:09:57.181,0:09:58.840 تەنیا لەڕووی ئەکادیمیشەوە نا -- 0:09:58.864,0:10:02.650 خەریکین بە خستنە کاری ئەو[br]ملیۆنەها دەست و 0:10:02.674,0:10:05.038 گوێ و چاوانەی[br]لەناو شارەکانان. 0:10:05.062,0:10:08.135 دانیشتووانە زاناکان، منداڵە خوێندکارەکان -- 0:10:08.159,0:10:09.343 پێکەوە لەگەڵ ئەوان، 0:10:09.367,0:10:12.405 تۆڕێکی چاودێری جیهانی بنیات ئەنێین 0:10:12.429,0:10:16.786 کە یارمەتیمان ئەیات سەیری ڕوودانی[br]ئەم پرۆسەی گەشەسەندنی ناو شارە بکەین 0:10:16.810,0:10:18.135 لە کاتی ڕوودانیا. 0:10:19.323,0:10:22.799 لە هەمان کاتیشدا،[br]ئەمە ڕوونیشی ئەکاتەوە بۆ خەڵک 0:10:22.823,0:10:25.561 کە پەرەسەندن تەنیا بابەتێکی[br]ناو کتێبەکان نییە 0:10:25.585,0:10:28.431 پێویست بکات بچیت بۆ[br]گالاپاگۆس بۆ خوێندنی، 0:10:28.455,0:10:33.099 یان پێویست بکات بەوەی زانای پاشماوە[br]بەردینەکان بیت بۆ تێگەشتن لێی. 0:10:33.123,0:10:36.186 پرۆسەیەکی بایۆلۆجی زۆر ئاساییە 0:10:36.210,0:10:39.633 کە هەمووکات ڕووئەیات،[br]لە هەموو شوێنێک. 0:10:39.657,0:10:42.228 لە حەوشەی پشتەوەتان،[br]لە شەقامەکەی لێی ئەژین، 0:10:42.252,0:10:44.252 ڕێک لە دەرەوەی ئەم شانۆیە. 0:10:44.729,0:10:48.783 بەڵام بێگومان، دیوێکی تریش هەیە[br]بۆ ئەم گڕووتینەم. 0:10:48.807,0:10:51.482 کاتێک ئەگەڕێمەوە بۆ گوندەکەی[br]کە لێی گەورە بووم، 0:10:51.506,0:10:56.529 چیتر ئەو کێڵگە و زەلکاوانە نابینم[br]کە بە گەنجی ئەمبینی. 0:10:56.553,0:10:58.450 گوندەکەم نووقم بۆتە ناو 0:10:58.474,0:11:01.156 گەشەکردنی شاری رۆتەردامەوە، و 0:11:01.180,0:11:03.656 لەجیاتی ئەوە، مۆڵی بازاڕکردن ئەبینم، و 0:11:03.680,0:11:06.791 شەقام و گەڕەکەکان ئەبینم. 0:11:06.815,0:11:10.410 زۆرێک لە ئاژەڵ و ڕووەکەکانی[br]ڕاهاتبووم لەسەر بینینیان 0:11:10.434,0:11:14.169 دیارنەماون، [br]لەوانەیە بە قالونچەی مێروولەکەشەوە. 0:11:15.449,0:11:18.553 بەڵام ئاسوودەییش ئەبینم لەو ڕاستیەی[br]منداڵەکان گەورە ئەبن 0:11:18.577,0:11:20.581 لە شوێنی ئەو گوندە 0:11:20.605,0:11:24.468 لەوانەیە چیتر ئەزموونی[br]ئەو سرووشتە کۆنە نەکەن 0:11:24.492,0:11:25.680 کە من تیایدا گەورە بووم، 0:11:25.704,0:11:27.950 بەڵام جۆرێکی نوێی سرووشت[br]چواردەوریان ئەگرێت، 0:11:27.974,0:11:29.815 جۆرێکی نوێی ژینگە، 0:11:29.839,0:11:33.903 کە لەوانەیە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بێت[br]وەک ژینگە کۆنەکان بۆ من. 0:11:33.927,0:11:37.625 لە گالاپاگۆسی سەردەمی نوێیا ئەژین. و 0:11:37.649,0:11:41.182 بە پێکەوەکارکردنیش لەگەڵ دانیشتووانە زاناکان و 0:11:41.206,0:11:44.558 لەگەڵ زیندەوەرزانەکانی بواری[br]پەرەسەندنی وەک من، 0:11:44.582,0:11:48.344 لەوانەیە ببن بە داروینەکانی[br]سەدەی ٢١، 0:11:48.368,0:11:50.748 بە توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی[br]ناو شارەکان. 0:11:51.114,0:11:52.281 زۆر سوپاس. 0:11:52.305,0:11:54.503 (چەپڵەلێدان)