(مۆسیقا) ڕاج بونجابی: نەخۆشی بۆ هەمووانە، بەڵام جارەسەر بۆ هەمووان نییە، و زانینی ئەمە ئاگری لە گیانم داگیرساند. پێویست ناکات هیچ کەسێک بمرێت چونکە دوور لە لە پزیشک یان دیدەنگیەی پزیشکی دەژین. هیواخوازم کە یارمەتیمان بدەیت لە دامەزراندنی گەورەترین سوپای کارمەندانی تەندروستی لە کۆمەڵگا کە جیهان ناسیبێتی بە دروست کردنی ئەکادیمیای کۆمەڵگای تەندروستی، ڕووتەختێکی جیهانی بۆ مەشقکردن، پەیوەندی کردن و بەهێزکردن [ چیرۆکێکی مەزن بەھاوبەشی تێد ] چیرۆکبێژ: بیرۆکەی مەزنیان بۆ گۆڕینی جیھان ھەبوو. بەڵام نەیانتوانی بەتەنیا ئەنجامی بدەن. (تێکەڵبوونی دەنگەکان) لەبەرئەوە، ئاواتی من... ئاواتی من... ھیوادارم.. و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە... [مەشخەڵ ھەڵگرەکان] [بیرۆکەکان لە کرداردا] ئاڕ پی: نەخۆشییە درمەکان وەکو ئیبۆلا، ئایدز، زیکا، کە لە کۆمەڵگا دوورە دەستەکاندا دەردەکەون وەک دارستانە باراناوییەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا. ئەوانە نەخۆشییە سەرەکییەکانن. ئەوانە خاڵی سەرەکی توشبوونن. ئەوانە خاڵی سەرەکی مردنن خاڵی مەترسین بۆ سەر سیستەمی تەندروستی جیھانی . بیرۆکەی ئەوەی نەخۆشی لە هەر شوێنێک بێت هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵک لە هەموو شوێنێک. زۆر ڕاستە. کەواتە چۆن ئەمە بوەستێنین؟ باشە، دەگەڕێتەوە سەر توانای کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی لە ڕێگریکردن و پشکنین و وەڵامدانەوەی بڵاوبوونەوەیان لە سەرچاوەی خۆیان. (مۆسیقا) بلیۆنان خەڵک ھەیە کە لە کۆمەڵگا زۆر دوورە دەستەکان دەژین. وە لەکاتێکدا بەرەو پێشچوونی گەورەمان بەخۆوە بینیووە لە دەرمان و تەکنەلۆژیادا، داهێنانەکانمان ناگەنە کۆتا میل (شوێن). ناگەنە ئەو کۆمەڵگا دوورە دەستانە. ڕێکخراوێکی قازانج نەویستمان دروست کرد پێی دەگوترێت تەندروستی کۆتا میل، و ئەرکی تەندروستی کۆتا میل ئەوەیە کە کارمەندی چاودێری تەندروستی دابین بکات بۆ ھەموو کەسێک لە ھەموو شوێنێک. ئافرەت: سڵاو. چۆنیت؟ ئاڕ پی: کارمەندی کۆمەڵگای تەندروستی کەسێکە کە لە یەکێک لەو کۆمەڵگا تەندروستییانەدا دەژی کە چەند ڕۆژێک بە ڕێگاوە دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە نزیکترین دیدەنگەی پزیشکی و لەوانەیە دەرفەتی تەواو کردنی قوتابخانەی ئامادەیشیان نەبووبێت. ئافرەت: تەنیا گوێ لە سییەکانی دەگرم. ئاڕ پی: ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر کارامەیە تەندروستیەکان کە ژیانی خەڵک ڕزگار دەکات. کارەکە ئەوەیە دەرگا بە دەرگا بگەڕێن بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی. سێرینا کون: کاتێک بچوک بووم، بە پەرۆش بووم بۆ بوون بە پەرستار حەزم لە چاودێری کردنی منداڵان بوو. لەبەرئەوە کاتێک کۆمەڵگاکە گەیشتە ئێرە بۆ ئەوەی خەلک بدۆزێتەوە، دەستم بەرز کردەوە. گوتم دەمەوێت یارمەتی منداڵان بدەم. ئاڕ پی: ئەو کارەی کارمەندانی تەندروستی وەکو سێرینا دەیکەن ئەوەیە هەوڵدەدەن جۆرە چاودێریەکی تەندروستی بهێنن کە لەوانەیە پزیشکی خێزان بۆت دابین بکات بەڵام لە شوێنانێک پزیشکی خێزانەکەت هەرگیز بۆی ناچێت. پرنس پایڵی: کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستم، جانتاکەم لەسەردووچەرخەکەم دادەنێم. دووری شوێنی کارەکەم هەندێک جار دوو کاتژمێر، سێ کاتژمێر لەناو دارستاندایە. هەندێک ڕووبەر، هەندێک جۆگەلە، لەگەڵ زەریا یەکدەگرنەوە بۆیە هەر ڕێگایەک دەدۆزیەوە زۆر سەختە پێیدا تێپەڕین، ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی ڕاهێنراون بۆ دیاریکردنی کێشە تەندروستیەکانی کۆمەڵگاکەیان. لە وڵاتێکی وەک لیبیریا، لەوانەیە مانای یارمەتیدانی دایکێک بێت بۆ بەدستهێنانی دەرمان بۆ مندالەکەی کە بەدەست مەلاریا دەنالێنێت. پیاو: ئەمە پاڕاسیتامۆڵە. ئەمە ئەی سی تی یە تەنیا لە یەک کاتدا پێی دەدەیت ئەویش کاتی ئێوارانە. پی پی: لە لیبیریا منداڵان زیاتر لە هەرزەکاران دەمرن، چونکە لە گوندەکەدا هەندێک خەلک هەیە، لە ژێر پەردەدا ناخەون. ئاڕ پی: دەمانزانی کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی دەتوانن یارمەتی سیستەمی چاودێری تەندروستی بدەن بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی زیاتر. توانای ئەوان بۆ کردنی ئەمە بەهێز کراوە کاتێک چالاک دەکرێن لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم. ئافرەت: ئێستا ئەو دەڵێت منداڵەکە باشتر بووە و ئەمڕۆ بۆ قوتابخانە ڕۆیشتووە. ئاڕ پی: ئەگەرئامێری زیرەکیان بە کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی دابانایە، ئەمە توانای ئەوانی بەرز دەکردەووە لە ڕێگریکردن و پشکنین و وڵامدانەوەی نەخۆشییە درمەکان. ئێستا کاتی تەکنەلۆژیایە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی چاودێری تەندروستی لەسەر پێوەری گۆڕینی یاریەکە. یەکەم ڕووتەختی پەروەردەیی جیهانی بنیات دەنێین بۆ کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی کە ئەمە ڕێگایان پێ دەدات بارودۆخەکە ببینن. لەسەر تەلەفۆنەکە ڕێنمایی هەیە بۆ یارمەتیدانی کارمەندەکە لە بڕیاردان لەسەر چی چارەسەرێک بدات. بەڵام پێدانی ٥٠،٠٠٠ ئامێری زیرەک بە کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی هەوڵدانێکی نایابی بەرزخوازە، گەورەترە لەوەی کە ڕێکخراوەکەمان بەتەنیا هەڵیبگرێت. پێویستی بە هەماهەنگی هەیە. بۆمان دەرکەوت کە پێکەوە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیتر وەک لیڤینگ گوود بەڕاستی یارمەتیدەر دەبوو لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. (گریانی منداڵ) پاشان دەربارەی پڕۆژەی ئەودیشیۆس فێربووین، هەلێکی نوێ کە تێد و کۆمەڵێک لە خێرخوازی نموونەیی کاریان لەسەر دەکرد بۆ دۆزینەوەی هەندێک لە بوێرترین، چاونەترسترین بیرۆکەکان لە جیهاندا. هەموو ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە، چوونکە زۆر زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ و خێزانەکان ئێستا دەرفەتی بەدەست هێنانی ئەوەیان هەیە، و لە دراوسێکانی خۆیانەوە بەدەستی دەهێنن. پیاو: دەڵین کارمەندی تەندروستی بۆ هەموو کەسێک، لە هەموو شوێنێک، هەموو ڕۆژێک. سوپاس. ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی بوونە خەڵکانێک کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن. ئێس کەی: منداڵانم خۆش دەوێت، کۆمەڵگاکەمم خۆش دەوێت، وکۆمەڵگاکەم منی خۆش دەوێت. پی پی: خۆشەویستی و پەرۆشی زۆرم بۆ کارەکەم هەیە، بۆیە بەردەوام دەبم لە کارکردن. ئاڕ پی: دەتوانین تا ساڵی ٢٠٣٠ ژیانی ٣٠ ملیۆن کەس ڕزگار بکەین بە ڕاهێنانی کارمەندەکان بە ئەنجامدانی ٣٠ خزمەتگوزاری. ئێمە وەک مرۆڤ ناناسێنرێن بەهۆی ئەو بارودۆخانەی ڕووبەرویان دەبینەوە، گرنگ نییە چەند نائومێد دیاربن. پێناسە دەکرێن بەوەی کە چۆن وڵامیان دەدەینەوە. و پێویستە وڵامەکەمان داواکردنی کارمەندی تەندروستی بێت بۆ هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک. [پشتیوانی بیرۆکە گەورەکان لە پڕۆژەی ئەودیشیۆس بکە] [پڕۆژەی ئەودیشیۆس.ئۆڕگ]