1 00:00:00,120 --> 00:00:04,176 (مۆسیقا) 2 00:00:04,200 --> 00:00:06,056 ڕاج بونجابی: نەخۆشی بۆ هەمووانە، 3 00:00:06,080 --> 00:00:08,296 بەڵام جارەسەر بۆ هەمووان نییە، 4 00:00:08,320 --> 00:00:11,016 و زانینی ئەمە ئاگری لە گیانم داگیرساند. 5 00:00:11,040 --> 00:00:14,960 پێویست ناکات هیچ کەسێک بمرێت چونکە دوور لە لە پزیشک یان دیدەنگیەی پزیشکی دەژین. 6 00:00:17,040 --> 00:00:18,496 هیواخوازم کە یارمەتیمان بدەیت 7 00:00:18,520 --> 00:00:21,936 لە دامەزراندنی گەورەترین سوپای کارمەندانی تەندروستی لە کۆمەڵگا 8 00:00:21,960 --> 00:00:23,576 کە جیهان ناسیبێتی 9 00:00:23,600 --> 00:00:26,416 بە دروست کردنی ئەکادیمیای کۆمەڵگای تەندروستی، 10 00:00:26,440 --> 00:00:29,880 ڕووتەختێکی جیهانی بۆ مەشقکردن، پەیوەندی کردن و بەهێزکردن 11 00:00:34,270 --> 00:00:36,350 [ چیرۆکێکی مەزن بەھاوبەشی تێد ] 12 00:00:36,400 --> 00:00:38,880 چیرۆکبێژ: بیرۆکەی مەزنیان بۆ گۆڕینی جیھان ھەبوو. 13 00:00:40,760 --> 00:00:42,736 بەڵام نەیانتوانی بەتەنیا ئەنجامی بدەن. 14 00:00:42,760 --> 00:00:46,056 (تێکەڵبوونی دەنگەکان) لەبەرئەوە، ئاواتی من... ئاواتی من... ھیوادارم.. 15 00:00:46,080 --> 00:00:48,560 و ئێستا، ئەوە ئاواتی منە... 16 00:00:48,808 --> 00:00:51,068 [مەشخەڵ ھەڵگرەکان] 17 00:00:51,102 --> 00:00:53,222 [بیرۆکەکان لە کرداردا] 18 00:00:56,840 --> 00:01:01,416 ئاڕ پی: نەخۆشییە درمەکان وەکو ئیبۆلا، ئایدز، زیکا، 19 00:01:01,440 --> 00:01:03,976 کە لە کۆمەڵگا دوورە دەستەکاندا دەردەکەون 20 00:01:04,000 --> 00:01:06,680 وەک دارستانە باراناوییەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا. 21 00:01:07,280 --> 00:01:09,656 ئەوانە نەخۆشییە سەرەکییەکانن. 22 00:01:09,680 --> 00:01:11,536 ئەوانە خاڵی سەرەکی توشبوونن. 23 00:01:11,560 --> 00:01:13,256 ئەوانە خاڵی سەرەکی مردنن 24 00:01:13,280 --> 00:01:17,496 خاڵی مەترسین بۆ سەر سیستەمی تەندروستی جیھانی . 25 00:01:17,520 --> 00:01:21,416 بیرۆکەی ئەوەی نەخۆشی لە هەر شوێنێک بێت هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵک لە هەموو شوێنێک. 26 00:01:21,440 --> 00:01:22,656 زۆر ڕاستە. 27 00:01:22,680 --> 00:01:24,336 کەواتە چۆن ئەمە بوەستێنین؟ 28 00:01:24,360 --> 00:01:27,336 باشە، دەگەڕێتەوە سەر توانای کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی 29 00:01:27,360 --> 00:01:31,560 لە ڕێگریکردن و پشکنین و وەڵامدانەوەی بڵاوبوونەوەیان لە سەرچاوەی خۆیان. 30 00:01:33,440 --> 00:01:36,200 (مۆسیقا) 31 00:01:43,120 --> 00:01:45,616 بلیۆنان خەڵک ھەیە 32 00:01:45,640 --> 00:01:47,976 کە لە کۆمەڵگا زۆر دوورە دەستەکان دەژین. 33 00:01:48,000 --> 00:01:54,016 وە لەکاتێکدا بەرەو پێشچوونی گەورەمان بەخۆوە بینیووە لە دەرمان و تەکنەلۆژیادا، 34 00:01:54,040 --> 00:01:57,096 داهێنانەکانمان ناگەنە کۆتا میل (شوێن). 35 00:01:57,120 --> 00:01:59,960 ناگەنە ئەو کۆمەڵگا دوورە دەستانە. 36 00:02:03,440 --> 00:02:06,776 ڕێکخراوێکی قازانج نەویستمان دروست کرد پێی دەگوترێت تەندروستی کۆتا میل، 37 00:02:06,800 --> 00:02:09,536 و ئەرکی تەندروستی کۆتا میل ئەوەیە کە 38 00:02:09,560 --> 00:02:13,800 کارمەندی چاودێری تەندروستی دابین بکات بۆ ھەموو کەسێک لە ھەموو شوێنێک. 39 00:02:15,200 --> 00:02:17,376 ئافرەت: سڵاو. چۆنیت؟ 40 00:02:17,400 --> 00:02:19,376 ئاڕ پی: کارمەندی کۆمەڵگای تەندروستی 41 00:02:19,400 --> 00:02:22,736 کەسێکە کە لە یەکێک لەو کۆمەڵگا تەندروستییانەدا دەژی 42 00:02:22,760 --> 00:02:26,056 کە چەند ڕۆژێک بە ڕێگاوە دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە نزیکترین دیدەنگەی پزیشکی 43 00:02:26,080 --> 00:02:29,336 و لەوانەیە دەرفەتی تەواو کردنی قوتابخانەی ئامادەیشیان نەبووبێت. 44 00:02:29,360 --> 00:02:31,256 ئافرەت: تەنیا گوێ لە سییەکانی دەگرم. 45 00:02:31,280 --> 00:02:36,560 ئاڕ پی: ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر کارامەیە تەندروستیەکان کە ژیانی خەڵک ڕزگار دەکات. 46 00:02:42,600 --> 00:02:45,920 کارەکە ئەوەیە دەرگا بە دەرگا بگەڕێن بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی. 47 00:02:53,400 --> 00:02:56,936 سێرینا کون: کاتێک بچوک بووم، بە پەرۆش بووم بۆ بوون بە پەرستار 48 00:02:56,960 --> 00:02:58,656 حەزم لە چاودێری کردنی منداڵان بوو. 49 00:02:58,680 --> 00:03:03,176 لەبەرئەوە کاتێک کۆمەڵگاکە گەیشتە ئێرە بۆ ئەوەی خەلک بدۆزێتەوە، 50 00:03:03,200 --> 00:03:04,416 دەستم بەرز کردەوە. 51 00:03:04,440 --> 00:03:06,360 گوتم دەمەوێت یارمەتی منداڵان بدەم. 52 00:03:07,720 --> 00:03:10,896 ئاڕ پی: ئەو کارەی کارمەندانی تەندروستی وەکو سێرینا دەیکەن ئەوەیە 53 00:03:10,920 --> 00:03:15,296 هەوڵدەدەن جۆرە چاودێریەکی تەندروستی بهێنن کە لەوانەیە پزیشکی خێزان بۆت دابین بکات 54 00:03:15,320 --> 00:03:17,840 بەڵام لە شوێنانێک پزیشکی خێزانەکەت هەرگیز بۆی ناچێت. 55 00:03:28,280 --> 00:03:30,896 پرنس پایڵی: کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستم، 56 00:03:30,920 --> 00:03:32,794 جانتاکەم لەسەردووچەرخەکەم دادەنێم. 57 00:03:37,160 --> 00:03:39,656 دووری شوێنی کارەکەم 58 00:03:39,680 --> 00:03:42,840 هەندێک جار دوو کاتژمێر، سێ کاتژمێر لەناو دارستاندایە. 59 00:03:45,840 --> 00:03:47,296 هەندێک ڕووبەر، هەندێک جۆگەلە، 60 00:03:47,320 --> 00:03:48,576 لەگەڵ زەریا یەکدەگرنەوە 61 00:03:48,600 --> 00:03:51,080 بۆیە هەر ڕێگایەک دەدۆزیەوە زۆر سەختە پێیدا تێپەڕین، 62 00:03:52,870 --> 00:03:55,816 ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی ڕاهێنراون بۆ دیاریکردنی 63 00:03:55,840 --> 00:03:57,856 کێشە تەندروستیەکانی کۆمەڵگاکەیان. 64 00:03:57,880 --> 00:03:59,176 لە وڵاتێکی وەک لیبیریا، 65 00:03:59,200 --> 00:04:04,256 لەوانەیە مانای یارمەتیدانی دایکێک بێت بۆ بەدستهێنانی دەرمان بۆ مندالەکەی 66 00:04:04,280 --> 00:04:05,696 کە بەدەست مەلاریا دەنالێنێت. 67 00:04:05,720 --> 00:04:08,536 پیاو: ئەمە پاڕاسیتامۆڵە. 68 00:04:08,560 --> 00:04:10,136 ئەمە ئەی سی تی یە 69 00:04:10,160 --> 00:04:13,160 تەنیا لە یەک کاتدا پێی دەدەیت ئەویش کاتی ئێوارانە. 70 00:04:13,184 --> 00:04:16,224 پی پی: لە لیبیریا منداڵان زیاتر لە هەرزەکاران دەمرن، 71 00:04:17,480 --> 00:04:20,255 چونکە لە گوندەکەدا هەندێک خەلک هەیە، 72 00:04:20,279 --> 00:04:22,120 لە ژێر پەردەدا ناخەون. 73 00:04:25,180 --> 00:04:27,476 ئاڕ پی: دەمانزانی کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی 74 00:04:27,476 --> 00:04:30,990 دەتوانن یارمەتی سیستەمی چاودێری تەندروستی بدەن بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی زیاتر. 75 00:04:30,990 --> 00:04:33,016 توانای ئەوان بۆ کردنی ئەمە بەهێز کراوە 76 00:04:33,040 --> 00:04:35,216 کاتێک چالاک دەکرێن لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم. 77 00:04:35,240 --> 00:04:38,176 ئافرەت: ئێستا ئەو دەڵێت منداڵەکە باشتر بووە 78 00:04:38,200 --> 00:04:39,856 و ئەمڕۆ بۆ قوتابخانە ڕۆیشتووە. 79 00:04:39,880 --> 00:04:44,016 ئاڕ پی: ئەگەرئامێری زیرەکیان بە کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی دابانایە، 80 00:04:44,040 --> 00:04:45,936 ئەمە توانای ئەوانی بەرز دەکردەووە 81 00:04:45,960 --> 00:04:50,120 لە ڕێگریکردن و پشکنین و وڵامدانەوەی نەخۆشییە درمەکان. 82 00:04:51,160 --> 00:04:54,776 ئێستا کاتی تەکنەلۆژیایە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی چاودێری تەندروستی 83 00:04:54,800 --> 00:04:56,240 لەسەر پێوەری گۆڕینی یاریەکە. 84 00:04:57,600 --> 00:05:01,856 یەکەم ڕووتەختی پەروەردەیی جیهانی بنیات دەنێین 85 00:05:01,880 --> 00:05:04,576 بۆ کارمەندانی کۆمەڵگای تەندروستی 86 00:05:04,600 --> 00:05:07,560 کە ئەمە ڕێگایان پێ دەدات بارودۆخەکە ببینن. 87 00:05:08,080 --> 00:05:09,656 لەسەر تەلەفۆنەکە ڕێنمایی هەیە 88 00:05:09,656 --> 00:05:12,610 بۆ یارمەتیدانی کارمەندەکە لە بڕیاردان لەسەر چی چارەسەرێک بدات. 89 00:05:13,920 --> 00:05:20,096 بەڵام پێدانی ٥٠،٠٠٠ ئامێری زیرەک بە کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی 90 00:05:20,120 --> 00:05:22,816 هەوڵدانێکی نایابی بەرزخوازە، 91 00:05:22,840 --> 00:05:26,856 گەورەترە لەوەی کە ڕێکخراوەکەمان بەتەنیا هەڵیبگرێت. 92 00:05:26,880 --> 00:05:28,400 پێویستی بە هەماهەنگی هەیە. 93 00:05:34,120 --> 00:05:38,560 بۆمان دەرکەوت کە پێکەوە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیتر وەک لیڤینگ گوود 94 00:05:40,800 --> 00:05:43,416 بەڕاستی یارمەتیدەر دەبوو لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە. 95 00:05:43,440 --> 00:05:46,136 (گریانی منداڵ) 96 00:05:46,160 --> 00:05:49,736 پاشان دەربارەی پڕۆژەی ئەودیشیۆس فێربووین، 97 00:05:49,760 --> 00:05:53,736 هەلێکی نوێ کە تێد و کۆمەڵێک لە خێرخوازی نموونەیی 98 00:05:53,760 --> 00:05:58,736 کاریان لەسەر دەکرد بۆ دۆزینەوەی هەندێک لە بوێرترین، 99 00:05:58,760 --> 00:06:01,336 چاونەترسترین بیرۆکەکان لە جیهاندا. 100 00:06:01,360 --> 00:06:02,776 هەموو ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە، 101 00:06:02,800 --> 00:06:05,886 چوونکە زۆر زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ و خێزانەکان 102 00:06:05,886 --> 00:06:08,086 ئێستا دەرفەتی بەدەست هێنانی ئەوەیان هەیە، 103 00:06:08,086 --> 00:06:10,556 و لە دراوسێکانی خۆیانەوە بەدەستی دەهێنن. 104 00:06:10,556 --> 00:06:14,200 پیاو: دەڵین کارمەندی تەندروستی بۆ هەموو کەسێک، لە هەموو شوێنێک، هەموو ڕۆژێک. 105 00:06:14,200 --> 00:06:15,116 سوپاس. 106 00:06:15,116 --> 00:06:16,990 ئاڕ پی: کارمەندانی کۆمەلگای تەندروستی 107 00:06:16,990 --> 00:06:21,176 بوونە خەڵکانێک کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن. 108 00:06:21,200 --> 00:06:24,926 ئێس کەی: منداڵانم خۆش دەوێت، کۆمەڵگاکەمم خۆش دەوێت، وکۆمەڵگاکەم منی خۆش دەوێت. 109 00:06:24,996 --> 00:06:29,110 پی پی: خۆشەویستی و پەرۆشی زۆرم بۆ کارەکەم هەیە، بۆیە بەردەوام دەبم لە کارکردن. 110 00:06:29,500 --> 00:06:32,536 ئاڕ پی: دەتوانین تا ساڵی ٢٠٣٠ ژیانی ٣٠ ملیۆن کەس ڕزگار بکەین 111 00:06:32,560 --> 00:06:35,840 بە ڕاهێنانی کارمەندەکان بە ئەنجامدانی ٣٠ خزمەتگوزاری. 112 00:06:37,160 --> 00:06:40,656 ئێمە وەک مرۆڤ ناناسێنرێن بەهۆی ئەو بارودۆخانەی ڕووبەرویان دەبینەوە، 113 00:06:40,680 --> 00:06:42,856 گرنگ نییە چەند نائومێد دیاربن. 114 00:06:42,880 --> 00:06:45,336 پێناسە دەکرێن بەوەی کە چۆن وڵامیان دەدەینەوە. 115 00:06:45,360 --> 00:06:48,376 و پێویستە وڵامەکەمان داواکردنی 116 00:06:48,400 --> 00:06:50,990 کارمەندی تەندروستی بێت بۆ هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک. 117 00:07:00,309 --> 00:07:05,029 [پشتیوانی بیرۆکە گەورەکان لە پڕۆژەی ئەودیشیۆس بکە] 118 00:07:05,053 --> 00:07:10,846 [پڕۆژەی ئەودیشیۆس.ئۆڕگ]