WEBVTT 00:00:06.728 --> 00:00:08.488 پەمپی ئەنسۆلین ژیانی بەشێکی زۆر 00:00:08.488 --> 00:00:13.438 لەو ٤١٥ میلیۆن کەسەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لە جیهاندا باشدەکات 00:00:13.438 --> 00:00:16.245 ئەمەش بە چاودیریکردنی شەکری ناو خوێن، دابەشکردنی ئەنسۆلین، 00:00:16.245 --> 00:00:20.245 و ڕزگاربوون لە پشکنینی بەردەوامی پەنجە و پشکنینی خوێن. 00:00:20.245 --> 00:00:25.305 ئەم ئامێرە بچووکە پێکدێت لە پەمپێک و دەرزییەک، کە توانای زانینی ئاستی گلوکۆزی هەیە، 00:00:25.305 --> 00:00:26.655 و ناردنەوەی بۆ پەمپەکە، 00:00:26.655 --> 00:00:30.275 ئینجا ئەو بڕە دەژمێرێت کە پێویستە لە ڕێی دەرزییەکەوە دابەش بکرێت. 00:00:30.275 --> 00:00:33.595 بەڵام کێشەیەکیان هەیە: ئەمانە کاتیین. 00:00:33.595 --> 00:00:37.705 لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەبێت هەستەوەری گلوکۆزەکە شوێنەکەی بگۆردرێت. 00:00:37.705 --> 00:00:42.595 بەڵام ئەم کێشەیە بە تەنها لە چاودێریکەری گلوکۆز و پەمپی ئەنسۆلیندا نییە، 00:00:42.595 --> 00:00:46.284 بەڵکو لە گشت چاندراوەکانی لاشەدا هەیە بە تێپەڕبوونی کات. 00:00:46.284 --> 00:00:50.994 ئەژنۆی پلاستیکیی دروستکراوی جێگرەوە دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێت. 00:00:50.994 --> 00:00:54.311 چاندراوەکانی تر، بۆ نمونە ئەوانەی بۆ مەبەستی جوانکاری دانراون، 00:00:54.311 --> 00:00:57.031 ئەوانیش دوای ١٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێن. 00:00:57.031 --> 00:01:01.561 ئەمە تەنها شتێکی بێزارکەر نییە، بەڵکو دەکرێت گرانبەها و مەترسیداریش بێت. NOTE Paragraph 00:01:01.561 --> 00:01:05.296 ئەم ڕێگرییە بەهۆی سیستمی بەرگریی لەشمانەوە ڕوودەدات. 00:01:05.296 --> 00:01:08.706 بەو پێیەی بەدرێژایی سەدان میلیۆن ساڵی پەرەسەندن پوخت کراون، 00:01:08.706 --> 00:01:10.016 بوونە بە پێشەوای بەرگریی 00:01:10.016 --> 00:01:14.366 و نایابانە تەنە بێگانەکان دەناسنەوە. 00:01:14.366 --> 00:01:15.706 سیستمی بەرگری لەشمان 00:01:15.706 --> 00:01:20.036 گەنجینەیەکی ناوازەی هەیە کە پڕە لە ئامراز بۆ چارەسەرکررن، ڕێگریکردن، و تێکشکاندنی 00:01:20.036 --> 00:01:22.926 هەر شتیک پێیان وابێت کە نابێت هەبێت. 00:01:22.926 --> 00:01:25.766 بەڵام لە دەرەنجامی ئەم چاودێرییە بەردەوامە 00:01:25.766 --> 00:01:29.766 مامەڵەکردنی لەشمان لەگەڵ تەنە بەسوودەکانی، وەکو پەمپی ئەنسۆلین، 00:01:29.766 --> 00:01:34.366 هەمان مامەڵەیە کە لەگەڵ ڤایرۆسێک یان بەکتریایەکی زیانبەخش دەیکات. NOTE Paragraph 00:01:34.366 --> 00:01:37.482 هەر کە پەمپی ئەنسۆلین لە پێستدا جێگیر دەکرێت، 00:01:37.482 --> 00:01:41.842 لەش كاردانەوەیەکی دەبێت کە ناودەبرێت بە "وەڵامدانەوە دژی تەنی بێگانە." 00:01:41.842 --> 00:01:44.054 ئەمەش بە پرۆتینە گەڕۆکەکان دەست پێدەکات 00:01:44.054 --> 00:01:47.144 کە دەلکێن بە ڕووی دەرەوەی تەنە چێندراوەکەوە. 00:01:47.144 --> 00:01:49.534 ئەو پرۆتینانە لە دژەتەنەکان پێکدێن، 00:01:49.534 --> 00:01:52.194 کە هەوڵی دامرکاندنی تەنە نوێیەکە دەدەن 00:01:52.194 --> 00:01:55.624 و ئاماژە دەنێرن بۆ خانەکانی تری بەرگری تاوەکو بە شوێنەکە بگەن 00:01:55.624 --> 00:01:58.154 بۆ ئەوەی هێرشێکی بەزەبر بکەن. NOTE Paragraph 00:01:58.154 --> 00:02:00.164 خانە خێرا وەڵامدەرەوەکانی هەوکردن، 00:02:00.164 --> 00:02:02.514 وەکو نیوترۆفیڵس و ماکرۆفەیجس، 00:02:02.514 --> 00:02:05.094 بەخێرایی وەڵامی بارە لەناکاوەکە دەدەنەوە. 00:02:05.094 --> 00:02:08.284 نیوترۆفیڵەکان دەنکۆڵەی پڕ لە ئەنزیم دەردەدەن 00:02:08.284 --> 00:02:12.014 کە هەوڵی تێکشکاندنی ڕووی دەرەوەی دەرزی پەمپی ئەنسولینەکە دەدەن. 00:02:12.014 --> 00:02:14.484 ماکرۆفەیجەکانیش ئەنزیم دەردەن، 00:02:14.484 --> 00:02:16.764 پێکەوە لەگەڵ ئۆکسیدی نیتریک، 00:02:16.764 --> 00:02:21.424 کارلێکی کیمیایی پێکدەهێنن بە تێپەڕبوونی کات تەنەکە لەناو دەبات. 00:02:21.424 --> 00:02:25.571 ئەگەر خانەکانی ماکرۆفەیج سەرکەوتوو نەبن لە لەناوبردنی تەنە بێگانەکان بەخێرایی، 00:02:25.571 --> 00:02:30.867 ئەوا دەلکێن بەیەکەوە و بارستەیەک پێکدەهێنن کە ناودەبرێت بە "خانەی زەبەلا‌‌ح." 00:02:30.867 --> 00:02:34.031 لە هەمان کاتدا، خانەکانی تری وەکو دایکە ڕیشاڵەخانەکان 00:02:34.031 --> 00:02:39.011 بەرەو شوێنەکە دەڕۆن و دەست دەکەن بە دانانی چەند چینێکی ئەستووری بەستەرە شانە. 00:02:39.011 --> 00:02:43.005 ئەمانەش دەبنە هۆی داخستنی ئەو دەرزییەی پەمپەکە بۆ دابەشکردنی ئەنسۆلین 00:02:43.005 --> 00:02:45.275 بۆ پشکنینی ئاستی گلوکۆز بەکاری دەهێنێت. 00:02:45.275 --> 00:02:47.755 بە تێپەڕبوونی کات ئەم شێوەیە دروست دەبێت، 00:02:47.755 --> 00:02:51.325 و جێ برینێک جێ دەهێڵێت لە دەوروبەری چێندراوەکە. NOTE Paragraph 00:02:51.325 --> 00:02:54.765 جێ برینەکە وەک دیوارێکی داخراوی لێدیت 00:02:54.765 --> 00:02:57.095 کە لەوانەشە ببێتە هۆی ڕێگریکردن لە کارلێکی گرنگ 00:02:57.095 --> 00:02:59.615 لە نێوان لەش و ئەندامە چێندراوەکە. 00:02:59.615 --> 00:03:03.205 بۆ نمونە، جێ برین لە دەوروبەری ئامێری رڕکخەری لێدانی دڵ دەبیتە هۆی تێکدانی 00:03:03.205 --> 00:03:07.475 گەیاندنی کارەبا کە زۆر گرنگە بۆ کارکردنیان. 00:03:07.477 --> 00:03:11.337 ئەژنۆی دروستکراوی جێگرەوە لەوانەیە کۆن بێت وردەڵەیان لێ بوەرێت، 00:03:11.337 --> 00:03:15.047 و بەمەش بەرگرییە خانەکان لە دەوربەری تەنۆچکەکان کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن. 00:03:15.047 --> 00:03:19.817 بەداخەوە، هێرشەکانی سیستمی بەرگری دەکرێت ببنە هەڕەشە لەسەر ژیانمان. NOTE Paragraph 00:03:19.817 --> 00:03:23.400 بەهەرحاڵ، لێکۆڵەرەوەکان ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی سیستمی بەرگری 00:03:23.400 --> 00:03:28.020 تاوەکو ئەو ئامرازە نوێیانە قبوڵ بکات کە دەیکەینە ناو شانەکانی لەشەوە. 00:03:28.020 --> 00:03:31.677 بۆمان دەرکەوتووە داپۆشینی ئەندامە چێندراوەکان بە مادەی کیمیای یان دەرمانی تایبەت 00:03:31.677 --> 00:03:34.297 دەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی وەڵامدانەوەکانی سیستمی بەرگریی. 00:03:34.297 --> 00:03:37.987 بە شیوەیەکی بنچینەیی وا لە چاندنەکە دەکەن بۆ سیستەمی بەرگری ون بێت. 00:03:37.987 --> 00:03:41.307 هەروەها ئێمە چاندنی زۆر بە مادەیی سروشتی دروست دەکەین 00:03:41.307 --> 00:03:44.077 و بە شێوەی کە ڕاستەوخۆ لاسایی شانەکە دەکاتەوە، 00:03:44.077 --> 00:03:46.547 بەڵام جەستە بەرگری لە هێرشبەرێکی لاواز تر دەکات 00:03:46.547 --> 00:03:50.997 لە چاو ئەو هێرشەی 00:03:50.997 --> 00:03:53.131 هەندێک چارەسەری پزیشکی چاندنەکە ڕێکدەخەن 00:03:53.131 --> 00:03:56.791 نوێکردنەوەی پێکهاتی لە ناوچوو یان شانە تێک شکاوەکە. 00:03:56.791 --> 00:04:00.301 لەم حاڵەتانەدا، دەتوانین چاندنەکان دیزاین بکەین بۆ لەخۆگرتنی پێکهاتەکان 00:04:00.301 --> 00:04:02.591 کە ئاماژە تایبەتەکان دەنێرێت، 00:04:02.591 --> 00:04:06.811 و بە وریاییەوە کاردانەوەکانی بەرگری جەستەمان دەگونجێت. NOTE Paragraph 00:04:06.811 --> 00:04:10.838 لە داهاتوودا، ئەم ڕێگەی کارکردنە بەدرێژایی لەگەڵ سیستەمی بەرگری 00:04:10.838 --> 00:04:14.088 دەتوانن هاوکارمان بن لە بەرەو پێشچوونی ئەندامە دەستکردەکان بەتەواویی، 00:04:14.088 --> 00:04:16.308 گونجاندنی ئەندامە دەستکردەکان بەتەواوی، 00:04:16.308 --> 00:04:18.858 و چارەسەری ئەو برینانەی خۆیان چاککەرەوەن. 00:04:18.858 --> 00:04:22.268 لەوانەیە ڕؤژێک ئەم چارەسەرانە شۆرشێک لە پزیشکی دروست بکەن 00:04:22.268 --> 00:04:25.878 و بیگۆرن، بۆ هەتاهەتایەـ ئەو جەستانەی ئێمە لەناوی دەژین.