کاتێک کە دووگیان بووم، زۆر بێزار ببووم. گۆشت مەخۆ، تاقیکردنەوەی بەر لە دایک بوون ئەنجام بدە. بۆچی ئەو بڕیارەت دا؟ بۆچی بڕیارێکی ترت نەدا؟ وام هەست دەکرد کە دەبێت شتانێک بکەم کە هەرگیز هۆکارەکەی نازانم. [ڕێگەی کارکردنمان] هەندێک جار لە جیهانی دایبابی نوێ سەرکەوتن بە دەست ناهێنیت. ئەگەر کار بکەم، کاتی کەمترم دەبێت لەگەڵ منداڵەکەم. چی ئەگەر بە جوانی چاودێرییان نەکەین؟ ئەگەر لە ماڵەوە بمێنمەوە، و واز لە کارەکەم بهێنم، ئایا پەشیمان دەبمەوە لە بڕیارەکەم؟ کۆمەڵێک ئامۆژگاری دژیەک هەن لێرەدا دەربارەی مانەوە لە ماڵەوە یان گەڕانەوە بۆ کار؟ کەوایە هەڵبژاردنی یەکێکیان سەر لێ شێوەنەر و کاریگەرە. منداڵەکانت خۆشدەوێت و باشترینت دەوێت بۆیان، بەڵام چۆن دەزانیت کامە باشترینە لە کاتێکدا کە هەمووان بیروڕای جیاوازیان هەیە؟ لە خێزاندا چەندین جۆری جیاوازی دایک هەیە، وا بیردەکەمەوە کە زۆربەی خێزانەکان پێویستە بپرسن کە پێویستە باوک لەماڵەوە بمێنێتەوە. بەڵام لە ئێستادا راستییەکە ئەوەیە، سەرنجی زۆربەی گفتوگۆی خێزانەکان دەربارەی مانەوەیان بە تایبەتی زیاتر لەسەر ژنانە. بە زۆری ئافرەتەکان ئەوانەن کە دەڵێن هەست دەکەین کە ئەوەی دەیکەین بە درێژایی ڕۆژەکە، دەرخەری ئەوەیە کە چ جۆرە دایکێکن و چ جۆرە کەسێکن. ئەوە بارێکی قورسە بۆ دایک و باوکان. و کاتێک کە لە چاوی خەڵکەوە دەبینیت دوای ئەوەی پێیان دەڵێیت کە دەگەڕێیتەوە بۆ کار یان نا، ئەوە متمانەت دەهەژێنێت. بڕیارمدا بگەڕێم و بیدۆزمەوە. باشترە لە ماڵەوە بمێنیەوە یان بگەڕێیتەوە سەر کار؟ ئەوە بڕیارێکی کاریگەرە، بەڵێ، بەڵام وەک ئابووریناس فێر بووم دەتوانین داتا بەکار بهێنین بۆ هاندانی گوزەراندن بە ناو ئەم هەستانەدا متمانەمان دەبێت کە باشترین بڕیار بۆ خێزانمان دەدەین. بە دیاریکراوی سێ هۆکار هەن پێویستە ڕەچاویان بکەیت پێش ئەوەی بڕیار بدەین. سەرەتا، پێویستە بیر بکەیتەوە چۆن ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر داهاتی خێزانت دەبێت. با هەندێک لێکدانەوە بکەین. با بڵێین کە کۆی داهاتی خێزانەکەت ١٠٠،٠٠٠$، هەر یەکە لە تۆ و هاوژینەکەت ۵٠،٠٠٠ تان هەیە. مانای وایە کە دوای باجدان ۸۵،٠٠٠$ دەهێنیتەوە ماڵەوە. ئەگەر هەردووکتان کار بکەن. و مانگانە ۱۵٠٠ دۆلار دەدرێ بە چاودێری منداڵ. کۆی داهاتی خەرجکردن لە ساڵێکدا ٦۷،٠٠٠ $. لەگەڵم دایت تا ئێستا؟ ئەگەر بریار بدەیت بمێنیتەوە، خێزانت کەمتر بەرهەم دێنێت بەڵام پارەی چاودێری منداڵ نادەی لەو حاڵەتەدا داهاتی خەرجکردنت کەم دەبێتەوە، بەڵام نەک بەقەدەر دابەزینی پەروەردەی منداڵەکەت. ئەگەر خەرجی منداڵەکەت لە ناوچەکەتدا گرانتر بێت، ئەوا زیاتر ئاڵۆز دەبێت. کارکردنی دایەنێک بە بەردەوامی ٤٠ تا ۵٠،٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت بەپێی ئەو شوێنەی لێی دەژیت. ئەگەر ئەو حاڵەتە بێت لە ناوچەکەتدا، لەو سیناریۆیەی کە پلانم بۆ داناوە، بە تەواوی داهاتی باوانێک لە ناو دەبات، بەم شێوەیە باری دارایی باشتر دەبێت بە مانەوەی یەکێکیان لە ماڵەوە. بە دڵنیاییەوە، ئەمە تەنها شیکردنەوەیەکی کورتە. هەندێک جار ئەگەر منداڵەکان لە قوتابخانە بن ئەوا خەرجییەکی کەمتری دەوێت، و لەوانەیە لە داهاتوودا داهاتت باشتربێت بۆیە بیر لەوەش بکەرەوە. کاتێک لێکدانەوەکەت تەواو کرد، دەزانیت کە چی ئەگەری هەیە و تۆ دەتوانی بڕیارێکی تێگەیشتوانەتر بدەیت. کە هەست بە باشی دەکەیت. دووەم، کاتی ئەوەیە لەسەر داهاتووی باشی منداڵەکەت قسە بکەین. لەوانەیە پێت وابێت ئەمە ببێتە بنچینەی بڕیارەکەت، بەڵام لە ڕاستیدا وەڵامێکی دروست نییە بە گوێرەی توێژینەوە لە ئەوروپا و ئەمریکا، بڕیاری گەڕانەوە بۆ کار یان مانەوە لە ماڵەوە لە ڕاستیدا نەداهاتووی منداڵەکەت دروست دەکات نە لە ناوی دەبات. توێژینەوە ئەوە دەردەخات کە دایک و باوک کار بکەن بە بەردەوامی هەمان کاریگەری دەبێت لەسەر دەسکەوت و نمرەی داهاتوی منداڵەکەت کە یەکێکیان کار بکات و ئەویتر نەیکات. ئەوەی گرنگترینە لێرەدا ئەو ژینگەیەیە کە منداڵەکەت تێیدا دەبێت لە بێکاریدا. ؛هەتاکو بەشدار بن لە چالاکی گرینگ خوێندنەوە، ڕاهێنان کردن لەسەر بەهرە، کار لێککردن لەگەڵ منداڵی تردا، سەر دەکەون ئەگەر چی لە ماڵەوە لەگەڵیان بیت یان نا. جیاوازیەکی زۆرکەم هەیە لە داتاکاندا. بۆ نموونە، لێکۆڵینەوەکان دۆزیویانەتەوە، کە ئەگەر هەردوو باوان کار بکەن، کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە لە سەر ئەو منداڵانەی کە لە خێزانێکی هەژارن، وکاریگەریەکی کەمتر بۆ ئەو منداڵانەی کە لە خێزانێکی دەوڵەمەندن. کەواتە بە پێی پێکهاتی خێزانەکەت، کاریگەریەکان دەکرێ کەمێک ئەرێنی بێت لەسەر منداڵەکەت، یاخود نەرێنی بێت، بەڵام کاریگەری گشتی پشتگوێ دەخرێت. ئێستا دەمەوێت باسی بارودۆخێکی تایبەت بکەم: مۆڵەتی دایکایەتی. بەڵگەی گەشەکردنی جەستە هەیە کە پێشنیار دەکات منداڵەکان کاری باشتر دەکەن کاتێک دایکیان مۆڵەت وەردەگرێت. بوونت لەگەڵ منداڵت لە ڕۆژانی سەرەتا کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی، کەوایە ئەگەر مۆڵەتەکەت دا پێویستە وەریبگریت، و ئەگەر نەشتکرد، پێویستە مانگەکانی سەرەتا مۆڵەت وەرنەگریت، ئەگەر بودجەکەت ڕێیدا. و لەکۆتاییدا، بپرسە لە خۆت، کە چیم دەوێت؟ لە کاتێکدا وادەردەکەوێت کە ئاسانە، فاکتەرێکە کە پێویست ناکات ئاشکرا بکرێت. بە قسە کردن لەگەڵ دایکان بۆم دەرکەوت کاتێک ئافرەتێک مانەوە هەڵدەبژێرێت، زۆرجار وا هەست دەکات کە ناچارە بڵێت کە ئەو بڕیارەی بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکانی هەڵبژاردوە. کە بە دڵنیاییەوە بەشێکە لە هۆکارەکە، بەڵام باشترین وەڵام ئەوەیە، " ئەمە ستایلی ژیانە کە لەلام پەسەندترینە" یان "ئەوە باشترینە بۆ خیزانەکەم" بۆ دایکێک کە کاردەکات هەمان شتە. بڵێت، "من کارەکەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەیە کە گەڕاومەتەوە سەرکار" بەسە. ئەگەر دەتەوێت بگەڕێیتەوە سەرکار، زۆر باشە. تۆ بە بەختی ئەو کارەت هەبێت خۆشت دەوێت کاتێک کە دەبیتە دایک مافی خۆتە کە بیپارێزیت. ڕاستگۆ بە لەگەڵ خۆت کە دەتەوێت چی بکەیت. ئەگەر ڕاشکاو بیت لەوە، بە دڵنیاییەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، کە وات لێ دەکات ببیت بە باشترین جۆری دایک کە بتوانیت، ئایە ئەوە هەموو مەبەستەکە نییە؟ هیچ دروستی و هەڵەیەک نییە کاتێک باسی باوانی دەکەین. باشترین بریار ئەوەیە کە وا لە تۆو و خێزانەکەت دەکات دڵخۆشترین بن. بڕیاری داهاتوو بە دەست تۆیە. بە زانینی هەڵبژاردن لە نێوان مانەوە لە ماڵەوە یان نا ئەوە تەنها بریارێکە، لەگەڵ ئەو فاکتەرانەی کە بەرەو ئاراستەی جیاوازت دەبات، دەتوانین پەشیمانی فڕێ بدەین و چێژ لە باشی خێزانمان ببینین،