کەس وەکو ئەوەی شایەنی نرخت پێ نادات. هەرگیز هیچ کەسێک ئەو نرخەت بۆ دانانێت کە شایەنی. ئەوان بە پێی بیرکردنەوەیان نرخ بۆ تۆ دادەنێن. و تۆش کۆنتڕۆڵی بیرکردنەوەیانیت، بەڵام بەم شێوەیە نا، هەرچەندە ئەوە خۆش دەبێت. (پێکەنین) بەڕاستی ئەوە خۆش دەبێت. لە جیاتە ئەمە، وەکو ئەمە: بە ڕونی پێناسەکردن و پێشیاندانی بەهاکانت کاری سەرەکیتن بۆ ئەوەی نرخەت پێ بدرێت کە شایەنیت. کەس دەیەوێت نرخی باشی بۆ دابنرێت؟ باشە، بۆیە ئەم وتارە بۆ هەموو کەسێکە. ئەمە شتێکی جیهانی کارپێکراوە. ئەگەر خاوەن بازرگانی خۆتیت، ئەگەر تۆ کارمەندێکیت، ئەگەر بە دوای کاردا دەگەڕێیت. ئەگەر تۆ پیاوی یان ئافرەت. ئێستا، باسی ئەمە دەکەین لە ڕوانگەی ژنە بازرگانێکەوە، چونکە من چاودێری ئەوەم دەکرد کە ئافرەتان بێ بایەخترن لە چاو پیاوان. ئەم شەڕی جیاوازی ڕەگەزییە چێرۆکێکی باوی ئەم وڵاتەیە بە پێی نوسینگەی ئاماری کار بێت، ئافرەتێک تەنها ٨٣ سەنت وەردەگرێت بۆ هەر دۆلارێک کە پیاو وەری دەگرێت. ئەوەی توشی سەرسوڕمانت دەکات کە ئەمە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە تەنانەت لە بەشی بەڵێندەرایەتیشدا. ژنە بازرگانێک کە خاوەن ئیشی خۆیەتی ٨٠ سەنتی هەیە بۆ هەر دۆلارێکی پیاو هەیەتی. لە کارەکەمدا، بەزۆری گوێم لە ئافرەتان بووە کە دەڵێن ئاسوودەنین بەرامبەر ئەو مووچەی کە پێیان دەدرێت، بە تایەبەت لە دواییانەدا لە بازرگانی خۆیەتیدا. ئەوان دەڵێن، "من نامەوێت باسی خۆم بکەم." "بەڵکو دەمەوێت لە کارەکەمدا ڕەنگ بداتەوە." "نامەوێت باسی دەستکەوتەکانم بکەم." گوێم لە زۆر گوتەی جیاوازتر بووە لە ئیشکردن لەگەڵ پیاواندا، و پێموایە جیاوازی ٢٠ سەنت دروست دەکات بۆ ئافرەت لە هەر دۆلارێکدا. حەز دەکەم چیرۆکی کۆمپانیاییەکی ڕاوێژکاریتان پێ بڵێم کە یارمەتی بەشداربووانیان دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی قازانج. ئەمە کۆمپانیایی منە. دوای ساڵێک لە بازرگانیدا، بەرزبوونەوەی قازانجم بینی کە بەشداربووانم درکیان پێدەکرد بە کارکردن لەگەڵ من، و بۆم دەرکەوت کە پێویستە بەها دابنێمەوە بۆ نرخەکانم. بەڕاستی من کەمترم وەردەگرت لەچاو ئەوەی کەمم دەبەخشی. سەختە بۆم دانی پێدابنێم، چونکە من ڕاوێژکاری نرخ دانانم. (پێکەنین) ئەمە ئەوەیە کە دەیکەم. یارمەتی نرخەکان دەدەم بۆ بەهاکانیان سەرەڕای ئەوە، ئەمە ئەوەیە کە بینم، و بۆیە من دەستم کرد بە هەڵسەنگاندنی، نرخەکانم و بەهاکانم، ئەمەشم لەڕێگەی پرسیارە سەرەکییەکان بەشداربووانم چییان دەوێت و من چۆن قسەیان لەگەڵ دەکەم؟ ئەو کارامەییەی من چییە کە وای کردووە من باشتر مامەڵە لەگەڵ بەشداربووانمدا بکەم؟ چی بکەم کە هیچ کەسێکی تر نایکات؟ دەبێ چ کێشەیەک چارەسەر بکەم بۆ بەشداربووانم؟ چ بەهایەک زیاد بکەم؟ وەڵامی ئەو پرسیارانەم دایەوە و ئەو بەهایەشم ناساند کە بەشداربووانم دەستیان دەکەوێت بە کاردکردن لەگەڵ من، بەرزبوونەوەیانم لە وەبەرهێناندا بینی، و بۆیە بە پێویستم زانی نرخەکانم دووهێندە بکەم، دوو هێندە. ئێستا، دان بەوەدا دەنێم، ئەوە منی ترساند. با بڵێم من شارەزام لەم بوارە، بەڵام من چارەسەر نیم. دەمزانی بەهاکە لەوێیە. دڵنیابووم کە بەهاکە لەوێیە، کەچی هەر لە زیرەکییەکەم دەترسام. چی ئەگەر بەها بۆ من دانەنێت؟ چی ئەگەر بەشداربووان بڵێن، "گاڵتەجاڕییە" تۆ پێکەنیناویت." بەڕاستی شایەنی ئەوە بووم؟ کارەکەم نا، سەیربکە، بەڵام من. شایەنی ئەوە بووم؟ من دایکی دوو کچی جوانی بچکۆلانەم کە پشت بە من دەبەستن. من دایکێکی تەنهام. چی ئەگەر کارەکەم شکست بێنێت؟ چی ئەگەر شکست بهێنم؟ بەڵام دەزانم چۆن چارەسەری خۆم بکەم، ئەو چارەسەری کە من دەیدەم بە بە بەشداربووانم. من ئەرکەکەم تەواو کردووە. دەمزانی کە لەوێ بەهایەک هەیە. کاتێک کە هەڵ هاتە پێش، داواکارییەکانم ئامادەکرد بە نرخی بەرزترەوە و بۆم ناردن و بەهاکانم پشاندان. چیرۆکەکە چۆن کۆتایی دێت؟ بەشداربووان بەردەوام بوون لە پەسندکردنم دەگەڕانەوە بۆم و پێشنیاریان دەکردم، هێشتا لێرەم. و باسی ئەم چیرۆکە دەکەم چونکە گومان و ترس سروشتی و ئاسایین. بەڵام پێناسەی بەهاکانمان ناکەن، و نابێت سنوور بۆ تواناکانمان دابنێن. حەز دەکەم چیرۆکێکی تر باس بکەم، دەربارەی ژنێک کە فێر بووە چۆن باسی بەهاکانی بکات و حۆیی دۆزیەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیاییەکی سەرکوتووی گەشەپێدانی وێبە و چەندین کەس دادەمەزرێنێت. کاتێک کە دەستی بە کارەکەی کرد و چەند ساڵێک دواتر، گوتی، "کۆمپانیایەکی بچوکی نەخشاندنی وێبم هەیە" ئەو وشانەی لەگەڵ بەشداربووانیدا دەهێنا. "کۆمپانیاییەکی بچوکی نەخشاندنم هەیە." بەم ڕێگەیە و چەندین ڕێگەی بچوکی تر، بەهای کۆمپانیاکەی دابەزاند لە چاوی کڕیارە بەردەوامەکانی، و خۆشی کەم کردەوە. کاریگەری کردە سەر تواناکانی بۆ بە دەست هێنانی ئەوەی شایەنییەتی. پێموایە شێوازی قسەکردنی و ڕەفتاری دەرخەری ئەوەیە کە باوەڕی نییە کە بەهایەکی زۆر پێشکەش دەکات. لە قسەکانی دا، کردارییانە وازی لە خزمەتگوزارییەکانی هێنا. و گەشتەکەی دەستپێکرد لە وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی لە پشاندانی بەهاکان بە بەشداربووانی و گۆڕینی پەیامەکەی. یەک شت کە لەگەڵیم باس کرد ئەوەیە کە زۆر گرنگە پەیامەکەت بدۆزییەوە، کە جێگەی باوەڕ و ڕاستی بێت بۆت. هەوڵمەدە وەکو خوشکەکەت بکەیت تەنها لەبەر ئەوەی کە فرۆشیارێکی سەرکەوتووە یان دراوسێکەت کە نوکتەی خۆش دەکات ئەگەر ئەمە لە تۆدا ڕەنگ ناداتەوە. واز لەم بیرۆکەیە بێنە کە بەسەر شانوباڵی خۆتدا بڵێت. لە بەشەکانی تردا وا بیر بکەوە. جەخت بکە سەر خزمەتکردن و زیاد کردنی بەها، و ئەمەش وەکو بەخۆدا هەڵگوتن نییە. چیت پێخۆشە لەوەی کە دەیکەیت؟ چی سەرنجت ڕادەکێشێت لە کارەکەت؟ ئەگەر پەیوەستی بکەیەت بەمەوە، باسکردنی بەهاکانت سروشتییانە پەیدا دەبن. ئەو گەشە بە شێوازەکەی دەدات، پەیامەکەی دۆزییەوە و گۆڕی. چیتر خۆی وەک کۆمپانیایەکی بچوکی نەخشاندن نەدەناساند. ئەو وزە و هێزێکی زۆری لە ناساندنی پەیامەکەی دەست دەخست. ئێستا سێ ئەوەندەی ئەو کات کار لەسەر نەخشاندن دەکات و بازرگانییەکەی پێشدەکەوێت. باسی دوایین کۆبونەوە و قسەی ڕەق و کڕیاڕی خراپی بۆ کردم کە داوای چاوپێکەوتنی دەکرد سەبارەت بە دروستکردنی باشترین بزوێنەری گەڕان. لە کۆتا ڕۆژەکاندا گوتی، دەکرا بە ڕاستی چاوپێکەوتنێکی مەترسیدار بووبا بۆی، بەڵام بیرکردنەوەی جیاواز بوو. گوتی، زانیارییەکانی ئامادە کردبوو، لەگەڵ کڕیارەکە دانیشت، گوتی ئەمە دەربارەی من نییە، ئەمە بابەتێکی کەسی نییە، ئەمە دەربارەی کڕیارەکەیە. باسی داتاکانی بۆیان کرد ، باسی ژمارەکانی بۆیان کرد، بە دەنگ و شێوازی خۆی ئاڕاستە و پڕۆسەکەی بۆیان خستە ڕوو ، بەڵام زۆر بە ڕاشکاوانە گوتی، "ئێمە ئەوەمان بۆ کردوویت." کڕیارەکە هەستا و تێبینییەکەی وەرگرت، گوتی، "باشە، تێگەیشتم." لە باسکردنی ئەم کۆبونەوەیەدا، گوتی، "هەستم بە ترس یان شڵەژان یان بچوکی نەکرد، کە پێشتر هەستم پێ دەکردن. لە جیاتی ئەوە گوتم، "باشە، تێگەیشتم دەزانم کە چی دەکەم. باوەڕم بە خۆم هەیە." بوون بە خاوەن بەهایەکی گونجاو زۆر گرنگە. دەتوانی لەم چیرۆکەوە فێریبیت. کاریگەری ئەمە زیاترە لە چاو دەستکەوتی دارایی لە ناو جیهانی ڕێزگرتنی خۆت و باوەڕ بەخۆبوون. من ئەمڕۆ دوو چیرۆکم گێڕایەوە، دانەیەک لە بارەی ناسینی بەهاکانمان ئەوەی تریش لە بارەی پشاندانی بەهاکانمان ئەمەش دوو شتن بۆ تێگەیشتن لە بەدەست هێنانی تەواوەتی. ئەمەش هاوسەنگییە. ئەگەر تۆ ئەمڕۆ دانیشتووی و ئەو بەهایەت پێ نەدرابێت کە شایەنیت، پێمخۆشە بانگهێشتت بکەم بۆ ئەم هاوسەنگییە. تەنها خەیاڵی ئەوە بکە کە ژیان چۆن دەبوو، دەمانتوانی چەند زیاتر بکەین، دەمانتوانی چەند زیاتر بگەڕێنینەوە، دەمانتوانی چەند زیاتر پلان بۆ داهاتوو دابنێین، ئێمە چەندە هەستمان بە ڕێز و پەسندی دەکرد ئەگەر توانیبامان هەموو کارەکانمان بەدەست بهێنین، گشت بەهاکانمان بۆ دەربکەوێ. کەس وەکو ئەوەی شایەنی نرخت پێ نادات. ئەوان بە پێی بیرکردنەوەیان نرخ بۆ تۆ دادەنێن. کۆنتڕۆڵی بیرکردنەوەیان دەکەیت. سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵە )