کاتێک بیر لە پارە و خەونەکانت دەکەیەوە و سەیری ھەژمارەکەت دەکەیت، ،"ھەژمارەکەی بانکم پێناسەی خەونەکانم ناکات" [ڕێگەی کارکردنمان] باری دارایی بۆ خێزانێکی ئەمریکی دەکرێ فشارهێنەر بێت. ئێمە دەزانین کە لە سەدا ٤٦ی ھەموو ئەمریکییەکان دەناڵێنن ٤٠٠دۆلار هەڵدەگیرێت بۆ ڕووداوە کتوپڕەکان. ھەروەھا لە سەدا ٦٠ی ئەمریکییەکان ڕووبەڕوی ڕووداوی لەناکاو بووین لە ماوەی ١٢مانگ یان کەمتر. کاتێک پرسیارێک دەکەی، "پارە چ مانایەکی ھەیە بۆ تۆ،" زۆربەی خەڵک شتگەلێک دەڵێن وەک "من ھەست بە شپرزەیی دەکەم" ھەروەھا ئاوا بێباوەڕی دێت. شەرم دێت. من پێموایە پەیوەندیمان لەگەڵ پارە کێشە دارە، لەبەر ئەوەی ئەوە لەگەڵ بڕیاری دادگا دێت. کاتێ ناتوانی پارەی خزمەتگوزاری لە کاتی خۆی بدەیت، دەتوانی ئامادەکاری بکەی. من نامەوێت ھیچ کەس وابیرب کاتەوە کە من زیرەک نیم. من نامەوێ ھیچ کەس بزانێت کە من بارودۆخی داراییم خراپە. نامەوێت ھیچ کەسێک بزانێت کە من زۆر نیگەرانم. ئێستا با چیرۆکەکە بگۆڕین [٦ وانە دەربارەی چۆن پەیوەندیمان چاک بکەین لەگەڵ پارە] [١: دەربارەی پارە قسە بکە.] ناتوانی ئەوە بە تەنھا بکەی. پێویستە لەگەڵ هاوڕێکانتان قسە بکەن. ئەوە ڕێگە پێنەدراوە. ئاسایی باسی ئەو پەستانانە ناکەین کە بەھۆی پارەوە بۆمان دروست دەبن. ئێمە پێویستە پێکەوە بێین وەک پۆلێکی ھاوڕێییانە، نە بڕیار، نە شەرم. ئاھەنگی ئەو ڕاستییە دەگێڕین کە ئێمە بڕییارێکمان داوە کە دەمانەوێ کە پەیوەندییەکی باشترمان ھەبێ لەگەڵ پارە. ئەوە شایستەی چەپڵەلێدان و چەقەنە لێدان. کاتێک ئێوە ئەوەتان کرد، دواتر ڕاستیتان دەستکەوتووە. ھیچ شتێک پێویست نییە سنوردار بێت. ئەو پەیوەندییە لە کوێوە ھاتووە؟ بۆچی پێویستە پارەکانم خەرج بکەم لەو شتانەی نامگەیەنن بە ئامانجەکانم؟ لە چی دەترسی؟ ھیواکانت چین؟ خەونەکانت چین؟ بەڵام دواتر دەست بە چالاکی دەکەین دەتوانین چی بکەین ئەو ھەفتەیە؟ یان چی بکەین ئەو مانگە؟ [٢: تێبگەین پارە چییە؟] پارە کۆتایی ھەموو شتێک وھەموو شتێک نییە. ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بە دەست هێنانی خەونەکانت ھەرچۆنێک بن ئەوە پێناسەی تۆ ناکات. ئەوە ڕێگەکەیە بۆ بەدەست هێنانی هەر شتێک بۆ تۆ گرنگترینە. [٣: ئەوەی بۆ تۆ گرنگە دەست نیشانی بکە] پرسیارێکی بنچینەیی لە خۆت بکە: تۆ بۆچی پاشەکەوت دەکەیت؟ ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ ئۆتۆمبێل ئەگەر پاشەکەوت دەکەیت بۆ قەرزەکانت، ئەگەر پارە پاشەکەوت دەکەیت بۆ ڕۆژی ڕەش، ئەوە ئامانجە کورت خایەنەکانی تێدایە و ئامانجە درێژخایەنەکانی تێدایە. [٤:...دواتر بیهێنە بەر چاو] بیھێنە بەرچاوت چ ھەوڵێک دەدەیت بۆ بەدەست هێنانی خەونەکان. تەختەی خەونەکان کۆکردنەوەی ئەوەیە کە چی پاشەکەوت دەکەیت؟ بۆیە ئەگەر ئەو لێی ورد بینەوە بڕۆ تەختەیەکی پۆستەر بێنە پێنووسەکانت بەدەستەوە بگرە خەونەکانت بنووسە وێنەکانی گۆڤار بگرە و ھەموویان ببڕە. وێنەی گەشتە گەورەکە. ھەبوونی وێنەی تۆ دانەوەی قەرزی خوێندنەکەت. تەختەی خەونەکان وەک "ئۆھ، بەڕاستی چۆن ئەوەیارمەتیدەر دەبێت؟" خاڵەکە ئامانجەکانتە پێویستە لەگەڵ هەڵوکەوتت بیگونجێنیت، و تەختەی خەونەکان بەڕاستی دەرخەری ئەوەیە کەنیازی بۆ کوێ بچیت و دواتر چۆن ژیانت بەڕێ بکەیت، ھەروەھا لەو کاتەدا و ھەنگاوەکانت بۆ ئەو شوێنەت دەبەن. [٥:ئەوە نییە چی بە دەست دەهێنیت ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت.] دەربارەی ئەوە نییە چی بە دەست دەهێنیت دەربارەی ئەوەیە چی پاشەکەوت دەکەیت دەربارەی تێگەیشتنە لەوەی توانام ھەیە بییان کەم لەگەڵ ئەوەی چی پاشەکەوت دەکەم بە لەبەر چاو گرتنی پێویستییە بنچینەییەکانم؟ ئەگەر نە، چ ڕێکخستنەوەیەک پێویستە بیکەین؟ خەونەکان ورد دەکەینەوە و قسە دەکەین دەربارەی ئامێرەکان. ئێمە دەڵێین: ئایا پاراستنی ھەژمارەکەمان پاراستنی خودکاریە؟ دایبنێ و لە بیری بکە ھەموو ڕۆژێک دۆلارێک دابنێ. شێوازی پاشەکەوت کردنەکت هەر چۆنێک بێت، ئامانج گرنگە، نەک بڕ. دەتوانی ھێواش دەست پێبکەیت. دەتوانی لە بچووکەوە دەست پێ بکەیت بەڵام پێویستە ئێستا دەست پێ بکەیت و با فێڵێکت پێ بڵێم ھەموومان ھاندەرمان ھەیە زۆربەی کات، لەبەر ئەوەی ھەمیشە تەلەفۆنمان پێیە، دەست دەکەین بە بازاڕکردن. لە ماڵپەڕ وەرە دەرێ و بە ڕاستی بازار بکە. واز لە کرینی خێرا بهێنە. ٢٤کاتژمێر چاوەڕێ بکە، بگەڕێوە و پرسیار لە خۆت بکە ئایا بەڕاستی پێویستم پێیە؟ ئایا کڕینی ئەم کاڵایە خزمەت بە ئامانجەکانم دەکات؟ ئەگەر ھیچ نییە، وازی لێ بهێنە رەشی بکەوە. [٦: باش بە بۆ خۆت] ھەروەھا ئەوە گرنگە بۆ ئێستا کە بەھای خۆت ناپێورێت بە بەھای سامانت. ئەوە شتێکە دەتوانین باشی بکەین. دەتوانی ئاھەنگی سەرکەوتنەکانت بگێڕیت. ھەروەھا کاتێک ئەو ھەنگاوەت ھەڵە نا نە بڕیار ھەیە، نە شەرم تەنھا بگەڕێوە بۆ ئەو.