ئەمە ئەو ساتەیە کە دەستم کرد بە دروست کردنی شتێک ناوی (قوتابخانەی تینکرین)ە (قوتابخانەی تینکرین) شوێنێکە کە منداڵ تیایدا دەتوانێت دار هەڵگرێتەوە هەروەها چەکوش، و شتە مەترسی دارەکانی تریش متمانەشی پێ بکرێت لە بەکارهێنانیان متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری خۆیان نادەن هەروەها متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری ئەوانی تریش نادەن (قوتابخانەی تینکرین) پەیڕەوی هیچ جۆرە بەرنامەیەکی دیاریکراو ناکات وە تاقی کردنەوەش نییە. ئێمە هەوڵ نادەین هیچ شتێکی دیاریکراو فێری هیچ کەسێک بکەین. کاتێک منداڵەکان دەگەن زۆر شتیان دەدەینێ تەختە و بزمار و گوریس و پێچکە زۆرێک لە ئامێر، ئامێری ڕاستەقینە شەش ڕۆژ لە ئەزمونێکی پڕ سەرکەشی دەبێت بۆ منداڵەکان لەو سنوورەدا، دەتوانین هەلی کات پێشکەشی منداڵان بکەین ئەمەش شتێکی ناوازە دەبێت لە ژیانێی ئەواندا کە پڕە لە پلان ئامانجمان ئەوەیە کە دڵنیا بین لەوەی کاتێک ئەوان دەڕۆن باشتر دەزانن چۆن شت دروست بکەن وەک لە کاتی گەیشتنیان وە بیرۆکە قوڵەکە لێرەدا ئەوەیە کە دەتوانیت لە شت تێبگەیت و لە هەمان کاتیشتدا کاتێکی خۆش بەسەر بەریت لێرە هیچ شتێک بەو شێوەیە ناڕوات کە نەخشەت بۆ داناوە، هەرگیز (پێکەنین) پاشان منداڵەکان زوو فێردەبن کە هەموو پڕۆژەکە بە ناڕێکی ئەنجام دراوە (پێکەنین) هەروەها بە ئاسانی تێدەگەن لەوەی هەموو هەنگاوێک لە پڕۆژەیەکدا، دەمانگەیەنێتە هەنگاوێکی نزیکتر لە سەرکەوتن یاخود هەنگاوێکی نزیکتر لە کارەساتێکی خۆش لە وێنەکان و نەخشەکانەوە دەست پێدەکەین وە هەروەها هەندێ کات پلانی ڕاستی دادەنێین بەڵام هەندێ کاتیش یەکسەر دەست دەکەین بە بنیاتنان ئەگەر بڕوانینە ناواخنی ئەزموونەکە، بنیاتنان لەمانە پێکهاتووە دەستەکان ئیش دەکات، منداڵەکان چوونەتە قوڵایی کارەکەوە وە بە تەواوی پەیوەست بوون بەو کێشەیەی بە دەستیانەوەیە. من و ڕۆبن، وەک دوو هاوکار ئیش دەکەین پارێزگاری شوێنی کارەکە دەکەین بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکرێن سەرکەوتن لە ئەنجامدانی کارەکەدایە سەرنەکەوتنیش قبوڵ کراوە و ئاهەنگی بۆ گێڕدراوە کێشەکان دەبن بە مەتەڵ ڕێگرییەکان ون دەبن کاتێک ڕوبەڕووی کێشەی گران و ئاڵۆز دەبنەوە کارێکی زۆر خۆش ڕوودەدات ئەویش دیکۆرەیشنە (پێکەنین) دیکۆرەیشنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکە وەک دایەنگەیەکی خەیاڵی وایە لە نێوان ئەمانەدا بیرۆکەی قوڵتر پەیدا دەبێت و ڕێگای نایابی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدۆزرێتەوە کە تەنها چەند ساتێک لەوەو بەر بێزاری کردبوون هەموو ئامێرێکیان بۆ ئامادە کراوە بەکاری بهێنن تەنانەت ئەو کیسە ئاساییە پلاستیکانەی بۆ سەوزەو میوە بەکاردێت دەکرێت ببێتە پردێک کە زۆر بەهێزترە لەوەی هەرکەسێک بیری لێ دەکاتەوە ئەو شتانەی دروستی دەکەن تەنانەت خۆشیان سەرسام دەکات ڤیدێۆ: سێ دوو یەک، دەرچۆ گیڤەر تولی: ئەم ڕەو ڕەوەیە لە لایەن منداڵێکی حەوت ساڵانەوە دروست کراوە ڤیدێۆ: یەیی (چەپڵە) گیڤەر تولی: سوپاس خۆشحاڵ بووم (چەپڵە)