لە ١٨٨٤، بارودۆخی نەخۆشێک ڕوی لە خراپ بوون بوو. شێرپەنجەی گەشەکردووی خێرای هەبوو لە ملی دا، و دواتر توشی هەوکردنی بەکتریایی پێست بوو. بەڵام دواتر، شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا: کە هەوکردنەکەی نەما، هەروەها شێرپەنجەکەشی بەرەو کەمبوونەوە چوو. پزیشکێک بە ناوی ویڵیام کۆڵێی بۆ ماوەی ٧ ساڵ چاودێری نەخۆشەکەی دەکرد، هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەکە بوونی نەما. کۆڵێێ پێیوابوو شتێکی ناسروشتی ڕوودەدات: کە هەوکردنی بەکتریایی پێستەکە سیستەمی بەرگری نەخۆشەکەی بەهێز و ئامادە کرد بۆ ئەوەی لە دژی شێرپەنجەکە بجەنگێت. گرنگی دۆزینەوەکەی کۆڵێی وای لێ کرد ببێتە پێشەنگ کە بەکتریاکەی بەکارهێنا وەکو چارەسەرێکی سەرکەوتووی شێرپەنجە. سەدەیەک دواتر، زانایانی زیندەزانی دەستکرد ڕێگەیەکی باشتریان دۆزییەوە کە چارەسەرەکەیان پێشبینی نەکرابوو — بە پڕۆگرامکردنی بەکتریاکان بۆ گواستەنەوەی چارەسەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ وەرەمەکە. کاتێک خانەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت شێرپەنجە سەرهەڵدەدات، و دەبێتە هۆکاری گەشەی خێرایان پێیان دەڵێن وەرەم. چارەسەرەکانی وەکو تیشک، دەرمانی کیمیایی، و کوتان هەوڵی لە ناوبردنی خانە تووشبووەکان دەدەن، بەڵام کاریگەری خراپیش لەسەر تەواوی لاشە دروست دەکەن و ڕێگری لە گەشەی تەندروستی شانەکان دەکەن. هەرچەندە، هەندێک بەکتریای وەکو ئی. کۆلای سوودێکی ناوەزەیی هەیە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی دیاریکراوی گەورەبێت لە وەرەمدا. لە ڕاستیدا، ناوکی وەرەمێک ژینگەیەکی نموونەیی دروست دەکات دەتوانێت بەشێوەیەکی سەلامت چەند هێندەبێت، دوور لە خانەکانی بەرگری. لەجیاتی ئەوەی ئاوا زیانی هەبێت، بەکتریا دەتوانرێت بەرنامەڕێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بکات، وەکو ئەسپی تەڕوادە کە ئامانجەکەی بریتی دەبێت لە وەرەمەکان. بیرۆکەی بەرنامەڕێژکردنی بەکتریا بۆ تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی بە ڕێگە تازەکان جێگای سەرنجە و بەشێکە پێیدەڵێن زیندەزانی دەستکرد. بەڵام چۆن بەکتریا بەرنامەڕێژ دەکرێت؟ وەڵامەکە بریتییە لە دەستکاریکردنی DNA. بە زیادکردنی زنجیرە جیناتێکی هاوبەش بۆ ناو بەکتریا، دەتوانرێت ئاڕاستە بکرێن بۆ پێکهێنانی گەردی جیاواز. وەکو ئەو گەردانەی کە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەوەستێنن. دەتوانرێت وا درووست بکرێن کە بەتایبەتی مامەڵە بکەن ئەمەش بە یارمەتی سووڕی زیندەیی. شێواز جیاوازی ئەم بەرنامانە دەوستێتە سەر هەبوون، نەبوون، یان تێکەڵێک لەم فاکتەرانە. بۆ نموونە، وەرەمەکان ڕێژەیەکی کەمی ئۆکسجین، ترشییەتی و زۆر بەرهەمهێنانی گەردی تایبەتیان هەیە. زانایانی زیندەزانی دەتوانن بەکتریا پرۆگرام بکەن بۆ دەست نیشانکردنی ئەو بارودۆخانە، بە ئەنجامدانی ئەمە، دەتوانن وەڵام بدەنە وەرەمەکان کاتێک پەردەی سەلامەت وازلێدێنن. یەکێک لە جۆرەکانی سووڕی زیندەیی، ناسراوە بە SLC، دەتوانێت وا لە بەکتریاکان بکات تەنها. دەرمان نەگوازنەوە، بەڵکو پلانڕێژ بکرێن. یەکەم، بۆ پاراستنی شانەی تەندروست، ئەنجامی دەرمانە دژە-شێرپەنجەییەکە دەردەکەوێت بە گەورە بوونی بەکتریاکە. ئەمەش تەنها لە ناو خودی وەرەمەکەدا دەردەکەوێت. دواتر، دوای ئەوەی کە دەرمانەکانیان دروست کرد، دوگمە-دەستپێک دەبێتە هۆکاری ئەوەی بەکتریاکە بیتەقێنێتەوە کاتێک دەگات بە ئاستێکی گرنگی کۆمەڵەکە. سەرئەنجام دەرمانەکە بڵاو دەبێتەوە و ژمارەی بەکتریاکانیش کەم دەبنەوە. سەرەڕای ئەمەش، ڕێژەی کەمی بەکتریاکان بە زیندووی دەمێننەوە بۆ نوێکردنەوەی خانە بەکتریاییەکان. وردە وردە ژمارەیان زیاد دەکات تاکو دەگەنە ئاستی پێویست بۆ تەقاندنی بەکتریاکە، و ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت. ئەم سوڕە دەکرێت باش ئاڕاستە بکرێت بۆ گواستنەوەی دەرمانەکەن لە هەر خولێکی خشتەکە باشترین شتە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە. ئەم ڕێگەی چارەسەرە تاقیکرایەوە و سەلمێندرا لەسەر مشکەکان. زانایان نەیانتوانی وەرەمی لیمفۆما بەسەرکەوتوویی لەناوبەرن بەکتریایان بەکارهێنا، بەڵام دەرزی لێدانەکە کاریگەری لە سیستەمی بەرگری کرد، ئامادەکردنی خانە کوتراوەکان بۆ دیاریکردنی و هێرشکردنە سەر خانە توشبووەکان بە لیمفۆما لەهەر شوێنێکی تری مشکەکەدا، بە پێچەوانەی چارەسەرەکانی تر، بەکتریا جۆرێکی تایبەت لە شێرپەنجە ناکاتە ئامانج، بەڵام تایبەتمەندییە گشتییەکانی هەموو جۆرەکانی وەرەم دەکاتە ئامانج. بەکتریای بەرنامەڕێژکراو تەنها بۆ لە ناوبردنی شێرپێنجە بەکار نایەن. لە جیاتی ئەوە، دەتوانن وەکو هەستەوەری کاریگەر کاربکەن بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی داهاتوو. بەکتریایی سودبەخشی ناو خۆراک دەکرێت چالاک نەبێت لەناو بۆڕی خواردنماندا، کە ئەرکیان دیاریکردن، ڕێگریکردن، و چارەسەرکردنی شێواوییە پێش ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشی سەرهەڵبدەن. بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا کاریگەری گرنگی دروست کردووە لەسەر داهاتوو بەجۆرێک چارەسەری پزیشکی لەڕێگەی ڕۆبۆتی میکانیکییەوە دەبێت. بەڵام سوپاس بۆ بلیۆنان ساڵی پەرەسەندن کە خاڵی دەستپێکمان هەیە لە شێوەی بەکتریایی چاوەڕوان نەکراوی زیندەیی. زیندەزانی دەستکرد زیاد بکە بۆ ڕەچەتەکە، کێ دەزانێت کە چی بەم نزیکانە ڕوودەدات.