زۆربەی کات،
دەچم بۆ وانەی لەش جوانی،
یاخود دەچم بۆ
هۆڵی میوزیکی،
یاخود بەڕاستی، هەر شوێنێک
کە میوزیک لێ بدەن
و خۆم لە قوڵایی
ڕیتمەکاندا دەدۆزمەوە
و ئاواز و گۆرانیەکان...
دواتر دەچمە سهر
گوێگرتن لە هۆنراوەی گۆرانیەکە
ئەو هۆنراوانەی کە بۆ نموونە،
دەمانخەنە دۆخی ملکەچ بوونەوە
کە لە هیچ دەقێکیتر پەسندی ناکەین.
من لەپلەیەک دەترسم کە لایهنگری
ڕهگهزی ئاسایی بێتەوە لەنەریتمان.
گوێ لەو میوزیکە دەگرم و وهكو ئهوهیه،
نامەوێت ناچار بم کە گوێ لە
دەنگی چەوسانەوەم بگرم.
دەزانن، میوزیک یەکێکە لە بەهێزترین
شێوەکانی پەیوەندی کردن،
چونکە توانای بەرزکردنەوەی
مرۆڤ یاخود کپ کردنی هەیە.
میوزیک پێویستەکانی هەست
پڕدەکاتەوە، و خۆراکی ڕۆحە.
میوزیک ڕۆحمان دەکاتەوە.
کەناڵەکەمان دەکاتەوە
بۆ وەرگرتنی زانیاری
دەربارەی چارەنووسی
ژیانی کەسێکیتر،
بۆ ئەوەی ئاگادارمان
بکاتەوە لە ڕۆڵەکانمان.
و کێشەم نییە لەگەڵ
خەیاڵی نێرینە،
ئەوەی من کێشەم لەگەڵی هەیە
ئەوەیە، بەپێی لێکۆڵینەوە
نوێکان سەدا 2.6 بەرهەمهێنەرانی مۆسیقا
ئافرەتن.
ئەوەش واتە ڕێژەیەکی
کەمتر گۆڕاوە یان ناگونجێت لە ڕووی ڕەگەزەوە
و بۆچی ئەوه کێشەیه؟
چونکە ئەگەر خۆمان نەبین
و چیرۆکەکەمان کۆنتڕۆڵ نەکەین،
ئەوا کەسێکیتر چیرۆکەکەمان
دەگێڕێتەوە،
و بە هەڵە لێی تێدەگەن.
و بێ بەش نابێت لەو شتە
بێ مانایانەی کە بەربەستن بۆ پێشکەوتنمان.
و من لێرە نیم تا بە کەسانیتر
بڵێم کە چۆن میوزیکەکانیان دروست بکەن.
بەڵکو بۆ دابین کردن و
دیزاینکردنی جێگرەوەیەک لێرەم.
ئەو بهرنامهڕێژیەی کە لە
میوزیکەکەمدا دەیگرمە بەر
پێک دێت لە دروستکردنی ئاوازی
جیهانی پڕ وزە کە تەپڵ لێدانی تێدایه
و دانانی هۆنراوە
لە سەرووی هەمووانەوە
کە ئەزموونی ژیانم
بەڕاستی باس دەکات
بەبێ ئەوەی کەسیتر ملکەچ
بکات بۆ بەژداری پێکردن.
ئەوە پێکەنیناویە،
چونکە لەبەر هەمان هۆکارە
کە هۆنراوەیەکی زۆری
بە کێشە پەسند دەکەین;
چونکە ئێمە حەزبەوە دەکەین
کە چۆن گۆرانیەکە هەستمان دەجوڵێنێت
نموونە بۆ ئەوە گۆرانیەکەمە
"تۆپ نۆت تێرن ئەپ"
مۆسیقای
"تۆپ نۆت تێرن ئەپ"
(بە گۆرانیەوە) ئاگادارکەرەوەی
موبایلم کوژاندۆتەوە بۆیە کاتی زیاترم هەیە/
هیچ بڵقێک نیە تا حاڵەتی
مێشکە سافەکەم پێ ببڕێت /
شتێک دەبێت بیزانی
من لێرە نیم بۆ ڕازیکردنی کەس/
قژم بەباشی بەستراوە /
و کاتی من هی تۆ نییە /
کاتێک بەبەرهەم دەبم
وەک هێلکەدان /
مەودایەک بدە بە کچان
بۆ هەناسەدان و مافی سەرەتای و ئازادی /
سەربەستم لەو نا ئاسایشیەی
کە جیهان لەسەرمی داناوە /
تکایە بێزارم مەکەن
کاتێک سەرنج دەدەم /
داهاتوو لەدەستی ئافرەتە
هەمووتان ئەوە دەزانن /
من دژی گەندەڵی دادگای
دەسەڵاتدار شەڕدەکەم /
من بەپەرۆشم و قژم بەستووە
لەوکاتەوەی بۆیەکەم جار ئەوەم نووسی /
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە کە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە بەخرۆشە، بەخرۆشە بەخرۆشە
ئەوە قژی بەستراوە
کە بە خرۆشە.
(کۆتایێکی مۆسیقی)
دەمەوێت بەردەوام بین لە دروستكردنی
موزیکی ئەرێنی و جوان لهسهر ڕهگهز
دەربارەی خۆشی و ئازادی
دەمەوێت باوەش بە
خۆشیەکانماندا بکەین
بەقەد ئەوەی باوەش
بە ئازارەکانماندا دەکەین
دەمەوێت ئاهەنگی
ڕاستی بگێڕین،
و وردەکاری تەواو،
ئاڵۆزی لایەنەکانی هەبوونی
ئێمەی مرۆڤ
لە بری داستانی درۆینەی
زایهندیهتی ناشیرن
لە پێناو هەستی پەسندکردنی
یەکتری و خۆشویستنیان.
و بهرنامهڕێژیێکیتر کە لە
میوزیکەکەمدا دەیگرمە بەر
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو
ڕقەی بەرامبەر ئافرەتان بڵاوبۆتەوە
ئەوەیە بەبینراوی وەسفی ئەو
جیهانە بکەین کە هیواخوازم تێیدا بژیم.
لە میوزیک ڤیدیۆیی
گۆرانیەکەم "سی می سرو"
لە گۆرانی خۆشی و شادی
دەچێت لە جۆری ئەی و بی ئەلکترۆنی،
دوو هاوڕێی نزیکم بەژداری،
پێکرد ئانیا و دیجا،
کە ڕۆڵی خۆشەویست بگێڕن
چونکە لە ژیانی ڕاستی هاوسەر بوون.
بەڵام ئەوەی نایزانن ئەوەیە
ئەوانیش لە پشت کامیران
بیرۆکە و دەرهێنان
بۆ تەواوی ڤیدیۆکە دەکەن.
(ڤیدیۆ) هێێێێی ئۆۆۆ
هەستەکانم هیلاک بوون
دەبێت میوزیکەکە سەلامەت
و شیاو بێت بۆ هەمووان.
وەک دەبینن،ئەوە سەبارەت به
لەدەستدانی سەرنجڕاکێشی یان ڕەفتار نییە
کە میوزیک هەیەتی،
ئەوە سەبارەت بە نوسینی
نامەیە کە سۆز و ئەرێنی تێیدا چەسپاوە
لە مۆسیقادا هانمان
دهدات و ڕکابەریمان دەکات.
و وەک مۆسیقاژەن
بە تەواوەتی بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرین
تاوەکو وا لە میوزیک بکەین
لاواز نەبێت
ڕەنگە بەکارهێنەرانیش
بەشێک بن لە گۆڕان.
سەرەتا، ئەوگۆرانیە
هەڵدەبژێرین کەدەمانەوێ بێدەنگی بکەین
وئەو گۆرانیەی
دەمانەوێت دەنگی بەرزبکەین.
دەڵێین"بەپێی پێویست ڕێز
لە خۆم دەگرم کە بڵێم نامەوێ گوێ لەوە بگرم،
و نامەوێت هیچ کەسیتر
ئەو بۆشایە بزانێت."
دووەم، دەتوانین بە سادەی لە خۆمان بپرسین:
"ئایا ئەو میوزیکە
یان ئەو نامەیە
هاوبەشی دەکات لە
ملکەچ کردنی کەسێکیتر؟
بۆچی ئەوە پەسند دەکەم؟"
لەکۆتایدا، هەمومان دەکرێت هەڵبژێردرێین
بۆکردنی لیستی گۆرانی وتێکەڵکردنی گۆرانی
کەوا ئەوکەش و میزاجە گونجاوە بەردەستدەخات
کە بەدوایدادەگەڕێین لەوساتەدا
بەبێ کێشەی نامە ناردن.
بۆچی ئەوە گرنگە؟
چونکە خواریزمیەکان فێر
دەکات لە سیستمی پەخش و جیهانمان
لەسەر ئەوەی کە دەمانەوێت
بە دیاریکراوی گوێی لێ بگرین،
دروستکردنی گۆڕانێکی ماوە
درێژ و میکانیزمی کاردانەوە
کە کاریگهری دەبێت
لەسەر تەواوی پیشەسازی.
ئەوە پەیامێک نییە
تەنها بۆ کۆمەڵەیەکی
بچووک لە خەڵک.
ئەوە پەیامێکە کە کاریگەری
دەبێت لەسەر هەمووکەس
چونکە کاتێک ڕەگەزی بێ
دەسەڵاتمان دەپارێزین و ئازادی دەکەین،
ئێمە هەمووکەس ئازاد دەکەین.