یەکەم ماچ لێوی ئەو کەوتە ناو دەممەوە وەک بەفری هاوینە، وەک وەرزی پێنجەم، وەک بەهەشتی عەدەن، وەک ئەو کاتەی حەوا وای لە خوا کرد فرمێسکێک بە لا ڕانیدا بێتە خوارەوە— ماچەکەی بەم شێوەیە بە سوێ بوو— وەک ئەوەی ئارەقەی فریشتە تێکەڵ بە تامی لالەنگی بکەیت، سوێن دەخۆم کەوا بوو. دەمم بۆ هەتا هەتایە وەک کڵاوی ئاسنی لێ هاتبوو چەورکراو بێت بە نهێنی، دەمم شەقامێکی بێ کۆتا کە بە ڕوناکی ددانەکان ڕۆشن ببێتەوە، دڵم وەک شەیتانۆکە لە قوڵای تاریکیدا بەند کراوە، بەڵام دەمی وەک ئۆتۆمبێلی کادیلاکی شین کرایەوە بە کەناری داپۆشراو و باڵندەیەکی تۆکان لێی بخوڕێت- سوێند دەخۆم کە ماچمان کرد، ئەو لێوانە گوتیان باڵی بریسکەدار نامۆ و پوخت - وەک ئەوەی قسەکردن فێری ئەسپی-دەریا بکات - دەمی زۆر بە وریاییەوە، هاودەم لەگەڵ یەکەم بزوێنی گەرووم تاوەکوو مێشکم وەک پیانۆیەک بە هێز بکوترێت، بەم شێوەیە بوو، سوێندەخۆم کە زمانی وەکو حەوتەمین مانگی هەسارەی کەیوان بوو - وەها گەرمبوو، کە هۆشی لێبڕیم، بێهۆش بووم، بردمی بۆ سەر هەسارەیەکی شاد - ڕۆژ لە لایەک، شەویش ئەوی دەباراند بە هێواشی بەسەر ئەوانی تردا: ئاگرێک کۆلارەی ئەوی تری دەفڕاند. ماچی ئەو، سوێند دەخۆم- ئەگەر دایکە زەوی بە خێرایی مانگت بۆ شەق بکات وەکو دیارییەک و تۆش لەوێ بیت بۆ ئەوەی هەست بکەیت کە لە کۆتاییدا سێبەرت لە مەچک ترازا، لێت جیادەبێتەوە. دەبێت شیرین بێت، بەڵام شیرنتر - وەکو پشێوی قەشە شەلەکان بازی گەورە دەدەن بەرز دەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە، بەم شێوەیە، ناکەوێت بەڵکو بەردەوام دەبێت بەم شێوەیە، بە خراپی ڕەفتاری کرد بەڵام ئەمە پیرۆزە - سوێند دەخۆم! ئەم ماچە: هەردوو لێوەکە بەیەکەوە بەستران وەکو سوپای ئاشتی لە جیهاندا، وەکو کۆگایەکی بەتاڵ، هەمیشە و تا هەتایە شارێکی نوێ، بێ قوفڵ، بێ دیوار، تەنها دەرگا-بەم شێوەیە بوو، سوێند دەخۆم، بەو شێوەیە.