WEBVTT 00:00:01.458 --> 00:00:04.250 ئێمە کاتێک منداڵین، ناهۆشیارانە بوێرین، 00:00:04.292 --> 00:00:07.809 و بێ ترس ئاوات بۆ ئەوە دەخوازین ژیانمان دەبێت چۆن بێت. 00:00:07.833 --> 00:00:11.351 لەوانەیە بتەوێت ببیت بە ئەستێرەناس یاخود زانای بواری موشەک. 00:00:11.375 --> 00:00:15.143 لەوانەیە ئاواتت ئەوە بووبێت کە بە هەموو کیشوەرەکاندا گەشت بکەیت. 00:00:15.167 --> 00:00:16.851 لەو کاتەوەی کە زۆر بچوک بووم 00:00:16.875 --> 00:00:19.059 ئاواتم بوو کە کار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بکەم 00:00:19.083 --> 00:00:22.059 لە هەندێک لە پڕ کێشەترین وڵاتەکانی جیهاندا. 00:00:22.083 --> 00:00:24.393 سوپاس بۆ بوێریەکی زۆر 00:00:24.417 --> 00:00:26.518 ئەو ئاواتە هاتە دی. 00:00:26.542 --> 00:00:28.559 بەڵام ئەوە ئەو شتەیە دەربارەی بوێری: 00:00:28.583 --> 00:00:31.184 هەرکاتێک کە پێویستمانە، دەرناکەوێت. 00:00:31.208 --> 00:00:34.518 ئەنجامی کاردانەوەیەکی قورس و کارێکی ڕاستەقینەیە، 00:00:34.542 --> 00:00:39.018 بە هەبوونی هاوسەنگی لە نێوان ترس و ئازایەتی. 00:00:39.042 --> 00:00:41.851 بەبێ ترس، شتی شێتانە دەکەین. 00:00:41.875 --> 00:00:45.893 و بە بێ بوێری، هەرگیز هەنگاو بەرەو شتێکی جیاواز نانێین. 00:00:45.917 --> 00:00:48.768 هاوسەنگی ئەو دوانە ئەو شوێنەیە کە جادووەکەی لێیە، 00:00:48.792 --> 00:00:51.833 و ئەوە ئەو هاوسەنگیەیە کە هەموومان ڕۆژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. 00:00:52.958 --> 00:00:55.393 سەرەتا، وشەیەک دەربارەی کورسییە خەیاڵییەکەم. 00:00:55.417 --> 00:00:57.476 من هەمیشە کورسی جوڵاوم بەکار نەهێناوە. 00:00:57.500 --> 00:00:58.976 هەر وەکو زۆربەتان گەورە بوومە، 00:00:59.000 --> 00:01:01.184 ڕاکردن، بازدان و سەما کردن. 00:01:01.208 --> 00:01:04.059 من زۆر حەزم لە سەما کردنە. 00:01:04.083 --> 00:01:06.351 بەهەر حاڵ، لە ناوەڕاستی بیست ساڵیمدا، 00:01:06.375 --> 00:01:10.476 دەستم کرد بە ئەزموون کردنی زنجیرەیەک لە شکستی چاوەڕوان نەکراو. 00:01:10.500 --> 00:01:11.809 و چەند ساڵێک دواتر، 00:01:11.833 --> 00:01:15.184 دەستنیشان کرام بە هەڵگرتنی حاڵەتێکی بۆماوەیی 00:01:15.208 --> 00:01:18.851 پێی دەگوترێت (حاڵەتی لاواز بوون و (لە دەست دانی ماسولکەکانی جەستە، 00:01:18.875 --> 00:01:21.393 (HIBM) یاخود. 00:01:21.417 --> 00:01:24.226 نەخۆشیەکی بەردەوامی لە دەستدانی ماسولکەیە 00:01:24.250 --> 00:01:27.893 کە کاریگەری دەخاتە سەر هەموو ماسولکەکانم لە سەرەوە تا پەنجەی پێ. 00:01:27.917 --> 00:01:30.059 زۆر دەگمەنە (HIBM). 00:01:30.083 --> 00:01:35.476 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمتر لە ٢٠٠ کەس هەمان نەخۆشییان هەیە. 00:01:35.500 --> 00:01:39.684 تا ئەمرۆ، هیچ چارەسەرێک و دەرمانێکی سەلمێنراو نییە. 00:01:39.708 --> 00:01:42.768 و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لە دەرکەوتنی. 00:01:42.792 --> 00:01:45.684 HBIM دەبێتە هۆی ئیفلیجکردنی هەر چوار پەلەکانت، 00:01:45.708 --> 00:01:48.643 بۆیە من ئێستا کورسی کەم ئەندامی بەکاردێنم. 00:01:48.667 --> 00:01:52.268 کاتێک سەرەتا نەخۆشیەکەم لێ دیارکەوت، هەموو شتێک گۆڕا. 00:01:52.292 --> 00:01:54.268 هەواڵێکی تۆقێنەر بوو 00:01:54.292 --> 00:01:58.643 لەبەر ئەوەی هیچ ئەزمونێکم نەبوو لە نەخۆشییە درێژ خایەن و کەمئەندامییەکان. 00:01:58.667 --> 00:02:03.059 و هیچ بیرۆکەیەکیشم نەبوو کە چۆن نەخۆشیەکە پەرە دەسێنێت. 00:02:03.083 --> 00:02:05.184 بەڵام ئەوەی تەواو تاقەت پڕوکێنەر بوو 00:02:05.208 --> 00:02:08.351 ئەوە بوو دەبوایە گوێ لە ئامۆژگاری خەڵکی تر بگرم 00:02:08.375 --> 00:02:10.518 بۆ سنوردار کردنی حەز و خولیا و ئاواتەکانم. 00:02:10.542 --> 00:02:14.208 هەروەها بۆ گۆڕینی بۆچونەکانم کە چاوەڕێی چی لە ژیان بکەم. 00:02:15.208 --> 00:02:18.018 "پێویستە دەست بەرداری پیشە نێودەوڵەتییەکەت بی." 00:02:18.042 --> 00:02:20.684 "کەس هاوسەرگیریت لەگەڵ ناکات بەو شیوەیە". 00:02:20.708 --> 00:02:23.417 "خۆ پەرست دەبی بە هەبوونی منداڵ". 00:02:24.750 --> 00:02:26.976 ڕاستیەکە ئەوە بوو ئەو کەسە من نەبووم 00:02:27.000 --> 00:02:29.851 دانانی سنور بۆ حەز و خولیا و ئاواتەکانم 00:02:29.875 --> 00:02:31.643 بێ بنەما بوو. 00:02:31.667 --> 00:02:33.292 پەسند نەکراو بوو. 00:02:34.875 --> 00:02:36.143 بۆیە فەرامۆشم کردن. 00:02:36.167 --> 00:02:42.684 (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان) 00:02:42.708 --> 00:02:44.351 هاوسەرگیریم کرد. 00:02:44.375 --> 00:02:48.184 خۆم بڕیارمدا کە منداڵم نەبێت. 00:02:48.208 --> 00:02:51.518 بەردەوام بووم لە پیشەکەم لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان 00:02:51.542 --> 00:02:52.809 دوای دەستنیشان کردنەکەم، 00:02:52.833 --> 00:02:55.268 چوم بۆ کار بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنگۆلا، 00:02:55.292 --> 00:02:59.208 وڵاتێک کە دەبوژایەوە دوای جەنگێکی خراپی ناوخۆیی ٢٧ ساڵە. 00:03:00.125 --> 00:03:02.059 هەر چۆنێک بێت، پێنج ساڵیتری ویست 00:03:02.083 --> 00:03:05.893 تاکو بە فەرمی نەخۆشییەکەم بە بەڕێوەبەرەکەم ڕاگەیاند. 00:03:05.917 --> 00:03:07.226 لەبەرئەوەی دەترسام 00:03:07.250 --> 00:03:11.601 کە پرسیار لە تواناکەم بکەن بۆ بەڕێوەبردن و ئیشەکەم لە دەست بدەم. 00:03:11.625 --> 00:03:14.851 لە وڵاتانێک ئیشم دەکرد کە نەخۆشی ئیفلیجی تێیدا باو بووە، 00:03:14.875 --> 00:03:16.643 بۆیە کاتێک گوێم لە کەسێک دەبوو 00:03:16.667 --> 00:03:19.393 کەوا بیریان دەکردەوە لە ئیفلیجی چاک بوومەتەوە 00:03:19.417 --> 00:03:22.018 بڕوام وابوو کە نهێنییەکەم پارێزراوە. 00:03:22.042 --> 00:03:24.351 کەس نەیپرسی کە بۆچی بە قورسی دەڕۆم. 00:03:24.375 --> 00:03:26.559 بۆیە هیچم نەوت. 00:03:26.583 --> 00:03:27.934 زیاتر لە ١٠ ساڵم پێ چوو 00:03:27.958 --> 00:03:31.143 بۆ ئەوەی هەست بە دژواری HBIM بکەم، 00:03:31.167 --> 00:03:35.809 تەنانەت کارە سەرەتایی و بنچینەییەکانیش وردە وردە زەحمەتتر دەبوون. 00:03:35.833 --> 00:03:39.893 هێشتا، من بەردەوام بووم لە ڕاکردن بە دوای ئاواتەکەم لە ئیش کردن لە هەموو جیهان، 00:03:39.917 --> 00:03:42.309 تەنانەت وەک کەمئەندامێکی سەرەکی دەستنیشان کرام 00:03:42.333 --> 00:03:44.226 بۆ یونیسێف لە هایتی، 00:03:44.250 --> 00:03:48.125 کە لەوێ بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتم کرد دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ٢٠١٠. 00:03:49.000 --> 00:03:51.893 دواتر ئیشەکەم منی هێنا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 00:03:51.917 --> 00:03:54.684 لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەکە بەخێرایی پەرەی دەسەند 00:03:54.708 --> 00:03:57.726 و پێویستم بە بەستەری قاچ و دارشەق بوو بۆ ڕۆیشتن، 00:03:57.750 --> 00:04:00.726 هێشتا حەزم لە سەرکێشی بوو. 00:04:00.750 --> 00:04:02.018 ئەم جارە، 00:04:02.042 --> 00:04:05.434 ئاواتی سەرکێشییەکی نایابم کرد لە سروشتدا. 00:04:05.458 --> 00:04:08.917 و چ شتێک سەرنجڕاکێشترە لە گەلی گراند؟ 00:04:09.875 --> 00:04:14.268 ئایە دەزانن کە بۆ هەر پێنج ملیۆن کەسێک کە سەردانی شاخەکە دەکەن 00:04:14.292 --> 00:04:17.542 تەنها سەدا یەکیان دەڕۆنە خوارەوە بۆ بنکی گەلییەکە؟ 00:04:18.417 --> 00:04:21.393 من ویستم ببم بە بەشێک لەو سەدا یەکە. 00:04:21.417 --> 00:04:22.934 تاکە شت ئەوەیە -- 00:04:22.958 --> 00:04:27.309 (چەپڵەڕێزان) 00:04:27.333 --> 00:04:31.726 تاکە شت ئەوەیە کە گەیشتن بە گەلی گراند ئەوەندە ئاسان نییە. 00:04:31.750 --> 00:04:33.476 پێویستم بە هەندێک هاوکاری دەبوو 00:04:33.500 --> 00:04:38.434 بۆ چوونە خوارەوە لە بەرزی ٥٠٠٠ پێ لە ناوچەیەکی مەترسیدار. 00:04:38.458 --> 00:04:40.018 کاتێک ڕووبەڕوی بەربەست دەبمەوە، 00:04:40.042 --> 00:04:43.809 پێویست ناکات ترس دەستبەجێ دەربکەوێت 00:04:43.833 --> 00:04:46.643 لەبەرئەوەی وای دادەنێم ئەو ڕێگەیە بێت یان یەکێکیتر، 00:04:46.667 --> 00:04:48.226 هەر دەیدۆزمەوە. 00:04:48.250 --> 00:04:50.476 لەو حاڵەتە، بیرکردنەوەکانم وابوو، 00:04:50.500 --> 00:04:52.643 ئێ، ئەگەر نەتوانم بە پێ بچمە خوارەوە، 00:04:52.667 --> 00:04:54.851 دەمتوانی فێری ئەسپ سواری بم، 00:04:54.875 --> 00:04:56.809 بۆیە خۆم فێر کرد، 00:04:56.833 --> 00:04:58.643 لەگەڵ ئەو بڕیارە چارەنووس سازە 00:04:58.667 --> 00:05:00.643 چوار ساڵم تەرخان کرد، 00:05:00.667 --> 00:05:03.726 بۆ بیرکردنەوە لە نێوان ترس و بوێری 00:05:03.750 --> 00:05:06.476 بۆ دەست پێ کردن بە گەشتێکی ١٢-ڕۆژی. 00:05:06.500 --> 00:05:09.726 چوار ڕۆژ لەسەر پشتی ئەسپ بۆ تێپەڕبوون لە گەلی گراند پێچ بە پێچ، 00:05:09.750 --> 00:05:13.768 و هەشت ڕۆژ لە بەلەمەوانی بۆ ١٥٠ میل لە ڕووباری کۆلۆڕادۆ، 00:05:13.792 --> 00:05:15.726 هەمووی لەگەڵ تیمێکی فیلم لە پاپۆڕێکدا. 00:05:15.750 --> 00:05:18.059 زەنگی ئاگادار کردنەوە -- ئەنجامماندا. 00:05:18.083 --> 00:05:20.893 بەڵام نەک ئەوەی کە نەزانم کە ترسی ناو ناخم چۆن 00:05:20.917 --> 00:05:25.768 ڕادەیەک دەتوانێت وەڵامی بوێریەکی یەکسانم بۆ ڕون بکاتەوە. 00:05:25.792 --> 00:05:28.976 لە ١٣ی چواری ٢٠١٨، 00:05:29.000 --> 00:05:30.726 لە بەرزی هەشت پێ لە زەویەوە 00:05:30.750 --> 00:05:32.976 لەسەر ئەسپێکی مەستانگ بە ناوی شەریف، 00:05:33.000 --> 00:05:35.268 یەکەم تێڕوانینم لە گەلی گراند 00:05:35.292 --> 00:05:38.184 ترس و سەرسوڕمان بوو. 00:05:38.208 --> 00:05:41.018 کێ زانی کە من ترسم هەیە لە بەرزی. 00:05:41.042 --> 00:05:42.309 (پێکەنین) 00:05:42.333 --> 00:05:44.851 بەڵام هیچ وازهێنانێک نەبوو لەو کاتەدا. 00:05:44.875 --> 00:05:48.601 هەموو بوێریم لەناو خۆمدا کۆ کردەوە 00:05:48.625 --> 00:05:52.101 کە ڕێگە بە ترسەکەم نەدەم باشترینی منی دەستبکەوێت. 00:05:52.125 --> 00:05:53.934 دەست پێ کردنی پێچی باشور، 00:05:53.958 --> 00:05:56.684 هەموو ئەوەی دەمتوانی بیکەم بۆ ئەوەی خۆم بە هێمنی بهێڵمەوە 00:05:56.708 --> 00:06:00.351 ئەوەبوو کە بە قوڵی هەناسە بدەم، لە هەورەکان ڕابمێنم 00:06:00.375 --> 00:06:03.893 و سەرنج بخەمە سەر دەنگی تیمەکەم. 00:06:03.917 --> 00:06:08.476 بەڵام دواتر، لە سەعاتی یەکەمدا، کارەساتێک ڕوویدا 00:06:08.500 --> 00:06:10.851 توانام نەبوو بە ڕاستی خۆم ڕابگرم لەسەر زینەکە، 00:06:10.875 --> 00:06:12.851 بەسەر پلیکانە گەورەکاندا چومە خوارەوە، 00:06:12.875 --> 00:06:17.393 بە پێشدا کەوتم و دەم و چاوم کێشا بە پشتی سەری ئەسپەکە. 00:06:17.417 --> 00:06:18.684 تۆقێنەر بوو، 00:06:18.708 --> 00:06:20.268 سەرم بە توندی ئازاری پێگەیشت، 00:06:20.292 --> 00:06:23.976 بەڵام ڕێگاکە زۆر تەسک بوو بۆ ئەوەی دابەزین. 00:06:24.000 --> 00:06:26.809 ،تەنها لە نیوەی ڕێگاکە لە ٢،٣٠٠ پێ 00:06:26.833 --> 00:06:29.059 بەلانی کەمەوە دوو کاتژمێریتر بۆ چوونە خوارەوە ماوە، 00:06:29.083 --> 00:06:31.184 توانیمان بوەستین و کڵاوەکەم لابەم و 00:06:31.208 --> 00:06:35.143 بینیم ناوچاوانم ئەستوور بووە. 00:06:35.167 --> 00:06:37.226 لەگەڵ ئەو هەموو پلان و پێداویستیانە، 00:06:37.250 --> 00:06:40.059 چۆن دەبێت سەهۆڵمان پێ نەبێت؟ 00:06:40.083 --> 00:06:41.101 (پێکەنین) 00:06:41.125 --> 00:06:44.018 بەخت یاوەرمان بوو، هەوکردنەکە هاتە دەرەوە، 00:06:44.042 --> 00:06:48.059 بەسەر دەم و چاومدا هاتە خوارەوە 00:06:48.083 --> 00:06:51.143 کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ فیلمێکی دۆکیومێنتاری. 00:06:51.167 --> 00:06:53.226 (پێکەنین) 00:06:53.250 --> 00:06:58.309 (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان) 00:06:58.333 --> 00:07:00.476 ئەوە گەشتێکی خۆش و ئاسان نەبوو، 00:07:00.500 --> 00:07:02.559 و هێشتا، ئەوە خالە سەرەکییەکە بوو. 00:07:02.583 --> 00:07:05.184 هەر چەندە دەترسام کە بگەڕێمەوە سەر زینەکە، 00:07:05.208 --> 00:07:06.559 گەڕامەوە سەر زینەکە. 00:07:06.583 --> 00:07:08.934 چونە خوارەوە بۆ بنکی گەلیەکە 00:07:08.958 --> 00:07:10.851 ١٠ کاتژمێری تەواوی خایاند 00:07:10.875 --> 00:07:13.768 ئەوە تەنها ڕۆژی یەکەم بوو لە چوار ڕۆژی ئەسپ سوارییەکە. 00:07:13.792 --> 00:07:15.851 دواتر ئاوی بەهێز و بەخوڕ بوو. 00:07:15.875 --> 00:07:17.851 ڕوباری کۆلۆرادۆ لە گەلی گراند 00:07:17.875 --> 00:07:20.768 بەرزترین ئاوی سپی هەبوو لە وڵاتەکەدا 00:07:20.792 --> 00:07:23.643 تەنها بۆ ئەوەی ئامادە بین لە بارودۆخی هەڵگەڕانی بەلەمەکە، 00:07:23.667 --> 00:07:26.476 ڕاهێنانمان کرد کە من مەلە بکەم بەناو ئاوێکی تەنکتر. 00:07:26.500 --> 00:07:29.184 هەروەها ئاساییە بڵێی دڵگیر نەبوو. 00:07:29.208 --> 00:07:30.268 (پێکەنین) 00:07:30.292 --> 00:07:32.809 هەناسەم گرت لە بەشێکی هەڵەی شەپۆلەکەدا، 00:07:32.833 --> 00:07:34.268 ئاوی ڕوبارەکە کەوتە گەرومەوە 00:07:34.292 --> 00:07:36.809 توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خۆمم نەبوو. 00:07:36.833 --> 00:07:38.393 بەڵێ، مەترسیدار بوو، 00:07:38.417 --> 00:07:40.809 بەڵام ناوازەش بوو. 00:07:40.833 --> 00:07:42.976 تاڤگەکان، گەلییە درەوشاوەکان 00:07:43.000 --> 00:07:44.934 و بەردە دوو ملیار ساڵییەکانی ژێر زەوی 00:07:44.958 --> 00:07:47.434 کە پێ دەچیت بە ڕۆژ ڕەنگی بگۆڕێت. 00:07:47.458 --> 00:07:50.351 گەلی گراند بیابانێکی ڕاستەقینەیە 00:07:50.375 --> 00:07:53.059 و بایەخدار بوو لەگەڵ هەموو دیاریەکانی. 00:07:53.083 --> 00:07:56.792 (چەپڵەڕێزان) 00:08:00.833 --> 00:08:02.226 ئەزموونەکە، 00:08:02.250 --> 00:08:05.184 هەموو پلان و گەشتەکە خۆی، 00:08:05.208 --> 00:08:10.226 ئاستی ترسی پێشاندام کە پێشتر هەرگیز ئەزمونم نەکردبوو. 00:08:10.250 --> 00:08:11.643 بەڵام گرینگتر لەوە، 00:08:11.667 --> 00:08:16.059 پێشانیدام کە دەتوانم تا چەند بوێر بم. 00:08:16.083 --> 00:08:18.351 گەشتی گەلی گراند بۆم ئاسان نەبوو. 00:08:18.375 --> 00:08:21.018 ئەوە تێڕوانینی ئافرەتێکی ئەمەزۆنی نەبوو 00:08:21.042 --> 00:08:24.559 بێ وچان ڕێگەی خۆی بنیاد دەنێت لە ڕێگەی دیمەنێکی ئەفسانەیی. 00:08:24.583 --> 00:08:26.268 ئەوە من بووم گریام، 00:08:26.292 --> 00:08:30.184 شەکەت و ماندو بووم لەگەڵ دوو چاوی ڕەش. 00:08:30.208 --> 00:08:31.601 ترسێنەر بوو، 00:08:31.625 --> 00:08:33.601 پڕ نیگەرانی بوو، 00:08:33.625 --> 00:08:35.917 پڕ لە جۆش و خرۆش بوو. 00:08:37.000 --> 00:08:38.268 ئێستا گەشتەکە کۆتایی هات، 00:08:38.292 --> 00:08:41.809 ئاسانە کە بێتاقەت بی لەوەی کە چیمان دەست کەوتووە. 00:08:41.833 --> 00:08:44.351 دەزانم دەمەوێت جارێکی تر بەلەمەوانی بکەم. 00:08:44.375 --> 00:08:47.768 ئەو جارە، هەموو ٢٧٧ میلەکە. 00:08:47.792 --> 00:08:51.226 (چەپڵەڕێزان) 00:08:51.250 --> 00:08:54.601 بەڵام دەشزانم کە جارێکی تر بەشی ئەسپ سواریەکە دووبارە ناکەمەوە. 00:08:54.625 --> 00:08:56.268 (پێکەنین) 00:08:56.292 --> 00:08:58.851 زۆر مەترسیدارە. 00:08:58.875 --> 00:09:00.518 و ئەوە خاڵی سەرەکیمە. 00:09:00.542 --> 00:09:03.434 من لێرە نیم تەنها بۆ ئەوەی تۆماری فیلمەکەمتان پێشان بدەم. 00:09:03.458 --> 00:09:05.476 لێرەم بۆ ئەوەی بە بیر هەموومان بێنمەوە 00:09:05.500 --> 00:09:07.726 کە ژیان بەڕاستی تەنها وانەیەکە 00:09:07.750 --> 00:09:10.809 لە دۆزینەوەی هاوسەنگی لە نێوان ترس و بوێری. 00:09:10.833 --> 00:09:15.643 و تێگەیشتن لەوەی کە بیرۆکەی باش و خراپ چییە. 00:09:15.667 --> 00:09:16.893 (پێکەنین) 00:09:16.917 --> 00:09:18.643 ژیان هەر خۆی ترسێنەرە، 00:09:18.667 --> 00:09:22.393 بۆیە بۆ ئەوەی ئاواتەکانمان بێنە دی پێویستە ئازا بین. 00:09:22.417 --> 00:09:23.768 لە ڕووبەڕووبونەوەی ترسەکانم 00:09:23.792 --> 00:09:26.393 و دۆزینەوەی بوێری بۆ ئەوەی زاڵ بم بە سەریاندا، 00:09:26.417 --> 00:09:30.101 سوێند دەخۆم ژیانم نائاسایی بووە. 00:09:30.125 --> 00:09:31.559 بۆیە گەورە بژی 00:09:31.583 --> 00:09:34.518 و هەوڵ بدە بوێریت زۆرتر بێت لە ترسەکەت. 00:09:34.542 --> 00:09:37.476 هەرگیز نازانی کە دەکرێی بۆ کوێت ببات. 00:09:37.500 --> 00:09:38.768 سوپاس بۆ ئێوە. 00:09:38.792 --> 00:09:42.250 (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)