ئێمە کاتێک منداڵین، ناهۆشیارانە بوێرین، و بێ ترس ئاوات بۆ ئەوە دەخوازین ژیانمان دەبێت چۆن بێت. لەوانەیە بتەوێت ببیت بە ئەستێرەناس یاخود زانای بواری موشەک. لەوانەیە ئاواتت ئەوە بووبێت کە بە هەموو کیشوەرەکاندا گەشت بکەیت. لەو کاتەوەی کە زۆر بچوک بووم ئاواتم بوو کە کار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بکەم لە هەندێک لە پڕ کێشەترین وڵاتەکانی جیهاندا. سوپاس بۆ بوێریەکی زۆر ئەو ئاواتە هاتە دی. بەڵام ئەوە ئەو شتەیە دەربارەی بوێری: هەرکاتێک کە پێویستمانە، دەرناکەوێت. ئەنجامی کاردانەوەیەکی قورس و کارێکی ڕاستەقینەیە، بە هەبوونی هاوسەنگی لە نێوان ترس و ئازایەتی. بەبێ ترس، شتی شێتانە دەکەین. و بە بێ بوێری، هەرگیز هەنگاو بەرەو شتێکی جیاواز نانێین. هاوسەنگی ئەو دوانە ئەو شوێنەیە کە جادووەکەی لێیە، و ئەوە ئەو هاوسەنگیەیە کە هەموومان ڕۆژانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. سەرەتا، وشەیەک دەربارەی کورسییە خەیاڵییەکەم. من هەمیشە کورسی جوڵاوم بەکار نەهێناوە. هەر وەکو زۆربەتان گەورە بوومە، ڕاکردن، بازدان و سەما کردن. من زۆر حەزم لە سەما کردنە. بەهەر حاڵ، لە ناوەڕاستی بیست ساڵیمدا، دەستم کرد بە ئەزموون کردنی زنجیرەیەک لە شکستی چاوەڕوان نەکراو. و چەند ساڵێک دواتر، دەستنیشان کرام بە هەڵگرتنی حاڵەتێکی بۆماوەیی پێی دەگوترێت (حاڵەتی لاواز بوون و (لە دەست دانی ماسولکەکانی جەستە، (HIBM) یاخود. نەخۆشیەکی بەردەوامی لە دەستدانی ماسولکەیە کە کاریگەری دەخاتە سەر هەموو ماسولکەکانم لە سەرەوە تا پەنجەی پێ. زۆر دەگمەنە (HIBM). لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەمتر لە ٢٠٠ کەس هەمان نەخۆشییان هەیە. تا ئەمرۆ، هیچ چارەسەرێک و دەرمانێکی سەلمێنراو نییە. و لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لە دەرکەوتنی. HBIM دەبێتە هۆی ئیفلیجکردنی هەر چوار پەلەکانت، بۆیە من ئێستا کورسی کەم ئەندامی بەکاردێنم. کاتێک سەرەتا نەخۆشیەکەم لێ دیارکەوت، هەموو شتێک گۆڕا. هەواڵێکی تۆقێنەر بوو لەبەر ئەوەی هیچ ئەزمونێکم نەبوو لە نەخۆشییە درێژ خایەن و کەمئەندامییەکان. و هیچ بیرۆکەیەکیشم نەبوو کە چۆن نەخۆشیەکە پەرە دەسێنێت. بەڵام ئەوەی تەواو تاقەت پڕوکێنەر بوو ئەوە بوو دەبوایە گوێ لە ئامۆژگاری خەڵکی تر بگرم بۆ سنوردار کردنی حەز و خولیا و ئاواتەکانم. هەروەها بۆ گۆڕینی بۆچونەکانم کە چاوەڕێی چی لە ژیان بکەم. "پێویستە دەست بەرداری پیشە نێودەوڵەتییەکەت بی." "کەس هاوسەرگیریت لەگەڵ ناکات بەو شیوەیە". "خۆ پەرست دەبی بە هەبوونی منداڵ". ڕاستیەکە ئەوە بوو ئەو کەسە من نەبووم دانانی سنور بۆ حەز و خولیا و ئاواتەکانم بێ بنەما بوو. پەسند نەکراو بوو. بۆیە فەرامۆشم کردن. (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان) هاوسەرگیریم کرد. خۆم بڕیارمدا کە منداڵم نەبێت. بەردەوام بووم لە پیشەکەم لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دوای دەستنیشان کردنەکەم، چوم بۆ کار بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنگۆلا، وڵاتێک کە دەبوژایەوە دوای جەنگێکی خراپی ناوخۆیی ٢٧ ساڵە. هەر چۆنێک بێت، پێنج ساڵیتری ویست تاکو بە فەرمی نەخۆشییەکەم بە بەڕێوەبەرەکەم ڕاگەیاند. لەبەرئەوەی دەترسام کە پرسیار لە تواناکەم بکەن بۆ بەڕێوەبردن و ئیشەکەم لە دەست بدەم. لە وڵاتانێک ئیشم دەکرد کە نەخۆشی ئیفلیجی تێیدا باو بووە، بۆیە کاتێک گوێم لە کەسێک دەبوو کەوا بیریان دەکردەوە لە ئیفلیجی چاک بوومەتەوە بڕوام وابوو کە نهێنییەکەم پارێزراوە. کەس نەیپرسی کە بۆچی بە قورسی دەڕۆم. بۆیە هیچم نەوت. زیاتر لە ١٠ ساڵم پێ چوو بۆ ئەوەی هەست بە دژواری HBIM بکەم، تەنانەت کارە سەرەتایی و بنچینەییەکانیش وردە وردە زەحمەتتر دەبوون. هێشتا، من بەردەوام بووم لە ڕاکردن بە دوای ئاواتەکەم لە ئیش کردن لە هەموو جیهان، تەنانەت وەک کەمئەندامێکی سەرەکی دەستنیشان کرام بۆ یونیسێف لە هایتی، کە لەوێ بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتم کرد دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ٢٠١٠. دواتر ئیشەکەم منی هێنا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەکە بەخێرایی پەرەی دەسەند و پێویستم بە بەستەری قاچ و دارشەق بوو بۆ ڕۆیشتن، هێشتا حەزم لە سەرکێشی بوو. ئەم جارە، ئاواتی سەرکێشییەکی نایابم کرد لە سروشتدا. و چ شتێک سەرنجڕاکێشترە لە گەلی گراند؟ ئایە دەزانن کە بۆ هەر پێنج ملیۆن کەسێک کە سەردانی شاخەکە دەکەن تەنها سەدا یەکیان دەڕۆنە خوارەوە بۆ بنکی گەلییەکە؟ من ویستم ببم بە بەشێک لەو سەدا یەکە. تاکە شت ئەوەیە -- (چەپڵەڕێزان) تاکە شت ئەوەیە کە گەیشتن بە گەلی گراند ئەوەندە ئاسان نییە. پێویستم بە هەندێک هاوکاری دەبوو بۆ چوونە خوارەوە لە بەرزی ٥٠٠٠ پێ لە ناوچەیەکی مەترسیدار. کاتێک ڕووبەڕوی بەربەست دەبمەوە، پێویست ناکات ترس دەستبەجێ دەربکەوێت لەبەرئەوەی وای دادەنێم ئەو ڕێگەیە بێت یان یەکێکیتر، هەر دەیدۆزمەوە. لەو حاڵەتە، بیرکردنەوەکانم وابوو، ئێ، ئەگەر نەتوانم بە پێ بچمە خوارەوە، دەمتوانی فێری ئەسپ سواری بم، بۆیە خۆم فێر کرد، لەگەڵ ئەو بڕیارە چارەنووس سازە چوار ساڵم تەرخان کرد، بۆ بیرکردنەوە لە نێوان ترس و بوێری بۆ دەست پێ کردن بە گەشتێکی ١٢-ڕۆژی. چوار ڕۆژ لەسەر پشتی ئەسپ بۆ تێپەڕبوون لە گەلی گراند پێچ بە پێچ، و هەشت ڕۆژ لە بەلەمەوانی بۆ ١٥٠ میل لە ڕووباری کۆلۆڕادۆ، هەمووی لەگەڵ تیمێکی فیلم لە پاپۆڕێکدا. زەنگی ئاگادار کردنەوە -- ئەنجامماندا. بەڵام نەک ئەوەی کە نەزانم کە ترسی ناو ناخم چۆن ڕادەیەک دەتوانێت وەڵامی بوێریەکی یەکسانم بۆ ڕون بکاتەوە. لە ١٣ی چواری ٢٠١٨، لە بەرزی هەشت پێ لە زەویەوە لەسەر ئەسپێکی مەستانگ بە ناوی شەریف، یەکەم تێڕوانینم لە گەلی گراند ترس و سەرسوڕمان بوو. کێ زانی کە من ترسم هەیە لە بەرزی. (پێکەنین) بەڵام هیچ وازهێنانێک نەبوو لەو کاتەدا. هەموو بوێریم لەناو خۆمدا کۆ کردەوە کە ڕێگە بە ترسەکەم نەدەم باشترینی منی دەستبکەوێت. دەست پێ کردنی پێچی باشور، هەموو ئەوەی دەمتوانی بیکەم بۆ ئەوەی خۆم بە هێمنی بهێڵمەوە ئەوەبوو کە بە قوڵی هەناسە بدەم، لە هەورەکان ڕابمێنم و سەرنج بخەمە سەر دەنگی تیمەکەم. بەڵام دواتر، لە سەعاتی یەکەمدا، کارەساتێک ڕوویدا توانام نەبوو بە ڕاستی خۆم ڕابگرم لەسەر زینەکە، بەسەر پلیکانە گەورەکاندا چومە خوارەوە، بە پێشدا کەوتم و دەم و چاوم کێشا بە پشتی سەری ئەسپەکە. تۆقێنەر بوو، سەرم بە توندی ئازاری پێگەیشت، بەڵام ڕێگاکە زۆر تەسک بوو بۆ ئەوەی دابەزین. ،تەنها لە نیوەی ڕێگاکە لە ٢،٣٠٠ پێ بەلانی کەمەوە دوو کاتژمێریتر بۆ چوونە خوارەوە ماوە، توانیمان بوەستین و کڵاوەکەم لابەم و بینیم ناوچاوانم ئەستوور بووە. لەگەڵ ئەو هەموو پلان و پێداویستیانە، چۆن دەبێت سەهۆڵمان پێ نەبێت؟ (پێکەنین) بەخت یاوەرمان بوو، هەوکردنەکە هاتە دەرەوە، بەسەر دەم و چاومدا هاتە خوارەوە کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ فیلمێکی دۆکیومێنتاری. (پێکەنین) (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان) ئەوە گەشتێکی خۆش و ئاسان نەبوو، و هێشتا، ئەوە خالە سەرەکییەکە بوو. هەر چەندە دەترسام کە بگەڕێمەوە سەر زینەکە، گەڕامەوە سەر زینەکە. چونە خوارەوە بۆ بنکی گەلیەکە ١٠ کاتژمێری تەواوی خایاند ئەوە تەنها ڕۆژی یەکەم بوو لە چوار ڕۆژی ئەسپ سوارییەکە. دواتر ئاوی بەهێز و بەخوڕ بوو. ڕوباری کۆلۆرادۆ لە گەلی گراند بەرزترین ئاوی سپی هەبوو لە وڵاتەکەدا تەنها بۆ ئەوەی ئامادە بین لە بارودۆخی هەڵگەڕانی بەلەمەکە، ڕاهێنانمان کرد کە من مەلە بکەم بەناو ئاوێکی تەنکتر. هەروەها ئاساییە بڵێی دڵگیر نەبوو. (پێکەنین) هەناسەم گرت لە بەشێکی هەڵەی شەپۆلەکەدا، ئاوی ڕوبارەکە کەوتە گەرومەوە توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خۆمم نەبوو. بەڵێ، مەترسیدار بوو، بەڵام ناوازەش بوو. تاڤگەکان، گەلییە درەوشاوەکان و بەردە دوو ملیار ساڵییەکانی ژێر زەوی کە پێ دەچیت بە ڕۆژ ڕەنگی بگۆڕێت. گەلی گراند بیابانێکی ڕاستەقینەیە و بایەخدار بوو لەگەڵ هەموو دیاریەکانی. (چەپڵەڕێزان) ئەزموونەکە، هەموو پلان و گەشتەکە خۆی، ئاستی ترسی پێشاندام کە پێشتر هەرگیز ئەزمونم نەکردبوو. بەڵام گرینگتر لەوە، پێشانیدام کە دەتوانم تا چەند بوێر بم. گەشتی گەلی گراند بۆم ئاسان نەبوو. ئەوە تێڕوانینی ئافرەتێکی ئەمەزۆنی نەبوو بێ وچان ڕێگەی خۆی بنیاد دەنێت لە ڕێگەی دیمەنێکی ئەفسانەیی. ئەوە من بووم گریام، شەکەت و ماندو بووم لەگەڵ دوو چاوی ڕەش. ترسێنەر بوو، پڕ نیگەرانی بوو، پڕ لە جۆش و خرۆش بوو. ئێستا گەشتەکە کۆتایی هات، ئاسانە کە بێتاقەت بی لەوەی کە چیمان دەست کەوتووە. دەزانم دەمەوێت جارێکی تر بەلەمەوانی بکەم. ئەو جارە، هەموو ٢٧٧ میلەکە. (چەپڵەڕێزان) بەڵام دەشزانم کە جارێکی تر بەشی ئەسپ سواریەکە دووبارە ناکەمەوە. (پێکەنین) زۆر مەترسیدارە. و ئەوە خاڵی سەرەکیمە. من لێرە نیم تەنها بۆ ئەوەی تۆماری فیلمەکەمتان پێشان بدەم. لێرەم بۆ ئەوەی بە بیر هەموومان بێنمەوە کە ژیان بەڕاستی تەنها وانەیەکە لە دۆزینەوەی هاوسەنگی لە نێوان ترس و بوێری. و تێگەیشتن لەوەی کە بیرۆکەی باش و خراپ چییە. (پێکەنین) ژیان هەر خۆی ترسێنەرە، بۆیە بۆ ئەوەی ئاواتەکانمان بێنە دی پێویستە ئازا بین. لە ڕووبەڕووبونەوەی ترسەکانم و دۆزینەوەی بوێری بۆ ئەوەی زاڵ بم بە سەریاندا، سوێند دەخۆم ژیانم نائاسایی بووە. بۆیە گەورە بژی و هەوڵ بدە بوێریت زۆرتر بێت لە ترسەکەت. هەرگیز نازانی کە دەکرێی بۆ کوێت ببات. سوپاس بۆ ئێوە. (دەست خۆشی و چەپڵەڕێزان)