شارۆخ خان:"کچ
" .دەبێت ببیندرێت، نەک گوێی لێبگیرێت
"بێدەنگ بە"
ئەو جۆرە وشانە هەمیشە بەکاردەهێندرێن
بۆ بێدەنگکردنی کچان لە منداڵییەوە،
لە تەمەنی تازە پێگەیشتن
و زیاتریش لە تەمەنی گەورەدا.
بە شانازییەوە قسەکەری داهاتوو دەناسێنم،
پاڵەوانی ڕاستەقینەی دەنگی ئافرەتان،
ئامۆژگاریکەری هەژاری
ڕەگەز و گەشەپێدەری بانکی جیهان،
نەتەوەیەکگرتوەکان و چەندین NGO
لە ھیند و هەموو جیهان.
بەخۆی دەڵێت لێکۆڵەری کەلتوری.
بابە دەنگی بەرز بەخێرهاتنی
زانا و نوسەری کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بکەین
دییپە نارایان.
(موزیک)
(چەپڵە)
دییپەنارایان: ئامانجی
گشت دایک و باوکێکی دڵسۆز
پەروەردەکردنی کچێکی باشە،
بەڵام ئەوەی بەڕاستی باوان دەیکەن
زۆرلێکردن و گەمارۆدان
و شکاندنی کچەکانیانە
بۆیە کە کچەکانی خۆیان تێکدەشکێنن،
ئامەدەیان دەکەن بۆ کاری خراپ.
و ئەمە زۆر وێرانکەر دەبێت
هیچ باوانێک توانای بەرگە گرتنیان نییە.
بۆیە ئەمە شێوە گۆڕدراوە.
لە هیندستان، بەمە دەڵێین "چاککردن"
من دڵنیام گوێتان لەم وشەیە بووە.
"ئازیزەکەم، کەمێک خۆت چاکبکە.
تەنها چاکبە.
گرنگ نییە چی دەبێت، تەنها چاکبە."
"چاککردن" وادەکات
کچان بێ ھێز بن،
نە بوونیان هەبێت، و نە ببیندرێن،
خاوەنی خۆیان نەبن،
و هانی کوڕان دەدات بۆ داواکردنی هێز
و دەسەڵات لە هەموو جیهاندا.
بە بەردەوامی قسە دەکەین دەربارەی
یەکسانی ڕەگەز و دەربارەی ئافرەتان.
لە دوای ٢٠١٢، دوای زەوتکردنێکی بەکۆمەڵ
لە پاسێکدا لە دێلهی
من زۆر دەمویستت تێبگەم لە
ڕەگی خراپ بەکارهێنان.
بۆیە بە پرسیارێکی
سادە دەستم پێکرد:
بۆ تۆ چی دەگەیەنێت
کە ئافرەتێک یان پیاوێکی باشبیت لەمڕۆدا؟
و زۆر سەرسام بوم بەوەی کە بیستم،
بەتایبەتی وەڵامی
خەڵکە گەنجەکان،
و پڕۆجێکتەکە بوو بە ڕاپۆرتی ئەکادیمی
و هەموو ژیانی داگیرکردم.
بۆ ماوەی ٣ ساڵ، گوێمگرت
لە زیاتر لە ٦٠٠ ئافرەت و پیاو و منداڵ
خوێندەوار، چینی مامناوەند،
ڕابەری کرد بۆ ١٨٠٠ کاتژمێر لە گوێگرتن
و ٨٠٠٠ پەڕە لە تێبینی،
و ساڵێکی ویست
بۆ هەست پێکردن.
لە ئێستادا، ئافرەتانی پۆشتە، خوێندەوار
دەبینین وەک زۆرێک لە ئێوە لەم ژوورە،
هەر یەک لە ئێوە لەم ژورە، و خۆشم،
و پێمانوایە جیهان گۆڕاوە،
و ئەو گۆڕانکارییە دەرەکیانە
ئەو پەڕی سەرلێشێواوییە،
چونکە لە ناوەوە،
هیچ نەگۆڕاوین.
بۆیە ئەمڕۆ، باسی
خەڵکی هەژار ناکەم.
لەسەر چینی ناوەند و دەوڵەمەند
قسە دەکەم،
چونکە ئەوە ئێمەین دانی پیا نانێین.
ئەوە ئێمەین کە دووبارە
و دووبارە دەیڵێینەوە
کاتێک ئافرەت خوێندەوارە،
کاتێک دامەزراون
و کاتێک داهات بەدەستدەهێنن،
ئەو کات یەکسان و بە دەسەڵات و ئازاد دەبن.
ئەوان وانین.
بۆچی؟
لە ڕاپۆرتەکەمەوە، ٧ خوو و ڕەوشت دیاریدەکەم
کە ئافرەت دەسڕێتەوە،
کە وا دەکات ئافرەت دیارنەمێنێت،
بەڵام ئەو خوو و ڕەوشتانە بەردەوام دەبێت
چونکە ئەوانە زۆر ئاشنان بۆ ئێمە
و کردومانن بە شتی باش و کردەوەی باش.
بۆچی بتەوێت واز لە شتێک بهێنیت و بیگۆڕیت
کە پێت وایە باشە؟
لە لایەکەوە، ئێمە منداڵەکانی
خۆمان خۆشدەوێت،
کچەکانی خۆمان خۆشدەوێت،
و لەلایەکی ترەوە، دەیانشکێنین.
ڕەوشتی یەکەم: تۆ جەستەت نییە.
یەکەم هەنگاو بۆ کردنی کچێک بە تارمایی
بە ونکردنی جەستەیەتی،
وا خۆی پیشانبدات کە لاشەی نییە.
ئاکانگشە، کە ٢٣ ساڵە، گوتی،
"لە خێزانەکەم، هەرگیز
قسە لەسەر جەستە ناکەین، هەرگیز."
و بەو بێدەنگییەیە
کە ملیۆن و ملیۆنان کچ
گێچەڵی سێکسیان پێ دەکرێت
و تەنانەت بە دایکیشیان ناڵێن.
و ئەوە تێبینیەکی نەرێنییە لەلای خەڵکیترەوە
کە دەبێتە هۆی ئەوەی %٩٠ ئافرەتان
بڵێن جەستەی خۆیان بەدڵ نییە.
کاتێک کچێک جەستەی خۆی ڕەتدەکاتەوە،
ئەو تاکە لانەی خۆی ڕەتدەکاتەوە
و نا ئارامی و بێباوەڕی
دەبێتە بناغە و بنچینەی لەرزین و شلۆقی.
خوڕەوشتی دووەم: بێدەنگ بە.
ئەگەر وا دانەنرێت کە تۆ بوونت ھەیە
و جەستەشت نەبێت،
چۆن دەتوانی دەنگت هەبێت؟
کەواتە هەموو ئافرەتێک دەڵێت،
"کاتێک کە منداڵ بووم،
دایکم سەرزەنشتی دەکردم و دەیگوت،
' قسە مەکە، بێدەنگ بە،
بە نەرمی قسە بکە، مناقەشە مەکە
و هەرگیز وەڵام مەدەرەوە.
وەڵام مەدەرەوە،"
دڵنیام هەموو گوێتان لەوە بووە.
کچەکان ترسان،
و پاشەکشەیان کرد.
و بێدەنگ بوون و دەڵێن،
"وازی لێبێنە.
مەبەستەکە چییە؟ کەس گوێناگرێت."
ئافرەتە خوێندەوارەکان گوتیان
کە کێشەی یەکەمیان
بێتواناییان بوو لە قسە کردن،
وەک بڵێی پێیەک لەسەر گەرویان
ئامادەیە بۆ خنکاندنیان.
بێدەنگی ئافرەت لەناو دەبات.
ڕەوشتی سێیەم: ببە مایەی خۆشحاڵی خەڵک.
کەسانیتر دڵخۆش بکە.
هەمووان ئافرەتێکی جوانیان بە دڵە
کە هەمیشە زەردەخەنە دەکات،
ئەوەی هەرگیز ناڵێت نەخێر
هەرگیز توڕە نابێت،
تەنانەت ئەو کاتەش کە دەچەوسێنرێنەوە.
ئامێشە، کە ١٨ ساڵە، گوتی،
"باوکم گوتی،
'ئەگەر نەتبینم زەردەخەنە بکەیت،
هەست بە باشی ناکەم."'
بۆیە ئەو پێدەکەنێت.
کەواتە باوکی فێری دەکات،
دڵخۆشی من زۆر گرنگترە
لە دڵخۆش بوونی تۆ.
و لەم کارە هەوڵدەدات
ھەموو کاتێک ھەمووان دڵخۆش بکات،
کچان ترسیان دەبێت بۆ بڕیاردان.
و کاتێک پرسیاریان لێدەکەیت، دەڵێن،
"هەر چیەک بێت، هەرچۆنێک بێت!
هەموو شتێک دەڕوات و تێدەپەڕێت."
دارشا، کە ٢٥ ساڵە،
بە شانازییەکی زۆرەوە گوتی،
"من زۆر گونجاوم.
من دەبمە ئەو شتەی کەسانیتر دەیانەوێ ببم."
ئەو جۆرە کچانە واز لە
خەونەکانیان دەھێنن،
حەزەکانیان،
و کەسیش تێبینی ناکات،
جگە لە خەمۆکی.
دەچێتە ناوی.
بەشێکی تری کچان
لەگەڵ خۆی دەبات.
خوڕەوشتی چوارەم: هیچ ڕەگەزێکت نییە.
پێم وایە هەمووتان قایلن کە
بە دانیشتوانێک زیاتر لە ١.٣ بلیۆن،
سێکس نوێ نییە بۆ هیند.
ئەوەی کە نوێیە ئەوەیە
کە ئێستا خەڵک زیاتر درک دەکات
کە ئافرەتیش،
مافی هەیە ئارەزوی سێکسی هەبێت.
بەڵام چۆن ئافرەتێک کە ڕێپێنەدراوە
خاوەنی لاشەی خۆی بێت،
کە فێرنەکراوە دەربارەی لاشەی خۆی،
ئەوانەی کە گێچەڵی سێکسییان پێ کراوە،
کە ناتوانن بڵێن نەخێر
ئەوانەی پڕ کراون لە شەرمەزاری،
چۆن دەتوانێت ئارەزووی سێکسی داوا بکات؟
حەزی سێکسی ئافرەت دادەمرکێتەوە و نامێنێت.
خوڕەوشتی پێنجەم: باوەڕ بە ئافرەت مەکە.
بیهێنە پێش چاو جیهان چۆن دەگۆڕێت
گەر ئافرەت پێکەوە پشتگیری یەکتر بکەن،
بەڵام بۆ دڵنیابوونەوەی
کە ئەوە هەرگیز ڕونادات،
کلتوری ئێمە نرخی ئاکاری بەرز دەگۆڕێت بە
وەفاداری و دڵسۆزی بۆ پیاو و نهێنی خێزانی.
ئافرەت دوای ئافرەت گوتیان،
"تاکە ئافرەتی بڕواپێکراو کە بیناسم،
ئەویش خۆمم."
ئیڤان ڕوچی، کە ٣٠ ساڵە
و ئیش دەکات لەسەر هێز پێدان بە ئافرەت
لە زانکۆی دێلهی، گوتی،
"باوەڕ بە ئافرەت ناکەم.
ئەوان حەسوودن و لەپاشە ملە باست دەکەن ."
بە ڕونی، دواتر، لە شارەکان،
ئافرەت ناچێتە پاڵ گروپی ئافرەتان،
و کە لێیان دەپرسی بۆچی ، دەڵێن،
"کاتمان نییە بۆ بوختان و زەم."
ئاسانترە کە
ئەو ئافرەتەی بە تەنهایە لەناو ببرێت.
خوڕەوشتی شەشەم: ئەرک لە پێش حەز و ئارەزوو.
موسکان، تەنها ١٥ ساڵە، پێناسەیەکی
زۆر درێژی لە بارەی کچێکی باش گوت
"ئەو میھرەبانە، شۆخ و شەنگە
بەڕێزە، خۆشەویستە،
بەئاگایە، ڕاستگۆیە، گوێڕایەڵە
ڕێز لەگەورەکان دەگرێت،
یارمەتی هەمووان دەدات بێ مەرج،
و باشە بۆ کەسانیتر و کاری خۆی دەکات."
ماندووکەرە، وانییە.
ئەو کاتەی ئەرکەکەت جێبەجێدەکەیت،
هەر ئارەزویەک
کە دەمێنێتەوە لەناوچووە.
و کاتێک دایکە قوربانیدەرەکان
هیچیان نەماوە بیڵێن
جگە لە باسکردنی خواردن--
"نانت خواردوە؟ خانا خالیا؟
چی دەخۆیت؟"--
پیاوی وەک سەوراب، کە ٢٤ ساڵە،
پێیان دەڵێت "بێزارکەر."
ئافرەت دەبێتە پاشماوە.
خوڕەوشتی حەوتەم: بە تەواوی سەربەخۆ مەبە.
کەواتە هەموو ئەو ڕەوشتانە
بەیەکەوە ئافرەت دەشکێنن،
پڕی دەکەن لە ترس
وای لێدەکات بە تەواوی
بۆ مانەوە لە ژیان پشت بە پیاو ببەستێت،
ئەوەش ڕێگە دەدات بە
بەردەوام بوونی هێزی پیاو.
کەواتە هەر حەوت خوڕەوشتەکە
کە پێمان وابوو باش و ئاکاری جوانن
ژیان لە کچان تاڵان دەکەن.
ڕێگەی پیاو بۆ خراپ بەکارهێنان
خۆش دەکەن.
دەبێت بگۆڕێین.
چۆن دەگۆڕێین؟
خوڕەوشت هەر خوڕەوشتە.
هەموو خوڕەوشتێک فێرکراوە،
بۆیە دەتوانین
لەبیرمانی ببەینەوە
و ئەم گۆڕانە کەسییانە
زۆر گرنگە.
دەبوایە منیش بگۆڕێم.
بەڵام ئەوە سیستەمەکە ناگۆڕێت
کە ملیۆنان ئافرەتی تر دەشکێنێت.
کەواتە دەبێت بچینە ڕەگەکەی.
پێویستە مانای بوون بە
کچێکی باش و پیاوێکی باش بگۆڕین،
چونکە ئەوە بناغەی
هەموو کۆمەڵگەیەکە.
پێویستمان بە ئافرەتی گونجاو نییە،
پێویستمان بە پێناسەی گونجاوە،
بۆ پیاوانیش،
و ئەو گۆڕانە بە کۆمەڵە لە کۆمەڵگە
ڕوونادات بێ بەشداری کردنی پیاوانیش.
پێویستیمان پێتانە.
پێویستیمان بە پیاوانە
کە ببنە پاڵەوانی گۆڕانکاری،
بۆ گەشەپێدانی گۆڕانکاری گەورە.
بە پێچەوانەوە، دوو سەدەی تر دەبێت
پێش ئەوەی کوڕ و کچەکانمان،
پارێزراو و ئازاد بن.
بیهێنە پێش چاو کە نیو بلیۆن ئافرەت
پێکەوە، بە پشتگیری پیاوان،
قسە لەگەڵ یەکتر بکەن
دەربارەی گۆڕانکاری،
تایبەتی و سیاسی،
و بیهێنە بەرچاو پیاوان لە بازنەی خۆیاندا،
و بیهێنە بەرچاو ئافرەت و پیاوان پێکەوە
گوێ لە یەکتری بگرن
بەبێ دادگایی کردن و لۆمەکردن،
بەبێ تۆمەت و شەرمەزاری.
بیهێنە بەرچاو چەند شت دەگۆڕین.
دەتوانین بەیەکەوە ئەوە بکەین.
ئافرەتان، مەگۆڕێن.
پیاوان، بگۆڕێن.
کاتیەتی.
سوپاس.
(چەپڵە)
SRK: چەند باشی فەرموو، چەند جوانە.
هەمووتان، دییپە، تکایە.
گوێی لێبگرن، تێگەیشتم
تەنانەت لە سادەترین گفتوگۆ
کە لەگەڵ ئافرەتان هەمانە،
لە ڕاستیدا توندڕەو دەبین.
بۆ نموونە، من هەندێک جار بە کچەکەم دەڵێم
هاوڕێيتى من و تۆ
هەستێکی خۆش و ناخۆشە."
بۆیە ببورە، هەرگیز وا ناکەم.
لە ئەمڕۆوە دەڵێم ئەوە بۆ کچەکەمە.
هەرچیەک بکەیت.
من حەز بەوە دەکەم،
بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەم
چی دەربارەی من، تۆ پێتوایە چیدەکەی
وانیبە؟
(چەپڵە)
چۆن هەستت کرد،
سەرەتا گوێبیستی زۆر
چیرۆکی بە جێنەهاتوو و ئارەزوو
نەبوونی سەربەخۆیی بووین،
ئەو کچانەی کە دەیگرنەخۆ
پێمانوایە ئەو کچانە باشترن؟
DN: زۆر خەمۆکە.
جێگەی شۆک بوو بۆم،
بۆیە نەمتوانی بوەستم،
چونکە هیچ پلانێکم نەبوو بۆ خوێندن
و پلانم نەبوو بۆ نوسینی کتێب.
١٧ پەرتوکم نوسیەوە پێشتر،
و پێم وابوو " تەواو بووم،"
بەڵام کە چوم بۆ زانکۆی ست. ستیفنس
و بیستم، زۆربەی زانکۆ
بە ناوبانگەکان دێلهی
و ئافرەت و پیاوە گەنجەکان،
چی دەربارەی پیاو و ئافرەتان دەڵێن،
وەک من بیر ناکەنەوە بەڵکو کۆنەپەرستن.
بۆیە ڕۆشتم بۆ کۆلێژێکی تر
و کۆلێژێکی تر.
ئەوەی سەرسوڕهێنەر بوو بۆم
ئەوە بوو کە هەر ئافرەتێک
هەستی کرد بەوەی کە تەنهایە،
کە ترسی خۆی
و ڕەفتاری خۆی شاردەوە،
چونکە پێی وایە کە هەڵەیەکی تایبەتە.
هەڵەیەکی تایبەت نییە، فێرکردنە،
گەورەترین کێشەیە
کە چیتر نواندن نەکەین،
و دواتر جیهان دەگۆڕێت.
SRK: کچینە هەموو ڕازین
لەگەڵ ئەوەی دییپە دەیڵێت؟
(چەپڵە)
هەر ئێستا دەبینم کچێک دەڵێت،
"بیسترا، بیسترا چی گوت؟
ئەوە بە من دەڵێیت.
بەڵێ، دەبێت بەو شێوەیە بێت.
تۆ، کوڕە، تۆ بگۆڕێ.
ئێمە چیتر چاک نابین؟ باشە؟
(چەپڵە)
زۆر سوپاس.
ئێوارەیەکی باش، سوپاس.
(چەپڵە)