1 00:00:01,659 --> 00:00:02,809 کەوچک. 2 00:00:04,944 --> 00:00:06,326 کارتۆن. 3 00:00:07,302 --> 00:00:09,722 شەمەندەفەری منداڵان. 4 00:00:10,522 --> 00:00:11,854 ڕازێنەرەوەی سەری ساڵ. 5 00:00:12,442 --> 00:00:13,832 خانووی هەڵبەزینەوە. 6 00:00:14,292 --> 00:00:15,577 بەتانی. 7 00:00:15,601 --> 00:00:16,751 سەبەتە. 8 00:00:17,228 --> 00:00:18,474 فەڕش. 9 00:00:18,498 --> 00:00:19,649 تەپڵەک. 10 00:00:19,673 --> 00:00:21,077 مۆبایلی زیرەک. 11 00:00:21,101 --> 00:00:22,381 پیانۆ 12 00:00:23,284 --> 00:00:24,598 ڕۆب 13 00:00:24,622 --> 00:00:25,772 وێنە. 14 00:00:26,415 --> 00:00:28,447 هەموو ئەم شتانە لە چییا هاوبەشن، 15 00:00:28,471 --> 00:00:31,904 جگە لەوەی کە وێنەن و لەم سێ مانگەی پێشوودا گرتوومن، و 16 00:00:31,928 --> 00:00:33,770 بۆیە، مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە؟ 17 00:00:33,794 --> 00:00:35,299 (پێکەنین) 18 00:00:35,323 --> 00:00:36,855 هەموویان داهێنانن 19 00:00:36,879 --> 00:00:40,529 کە بەهۆی سوودەکانی زمانەوانییەوە درووست کراون. 20 00:00:40,553 --> 00:00:43,249 هیچ کام لەم شتانە بەبێ زمان بوونیان نەئەبوو. 21 00:00:43,273 --> 00:00:45,233 بیهێنەرە بەرچاوت یەکێک لەمانە درووستکرێت 22 00:00:45,257 --> 00:00:48,003 یان، تەلارێکی ئاواهی بنیات بنرێت، 23 00:00:48,027 --> 00:00:50,383 بەبێ بەکارهێنانی زمان 24 00:00:50,407 --> 00:00:54,949 یان بەبێ سوودوەرگرتن لە هەر زانیارییەک کە بەهۆی زمانەوە درووستبووە. 25 00:00:54,973 --> 00:00:59,021 کەواتە، زمان گرنگترین شتە 26 00:00:59,045 --> 00:01:00,219 لە هەموو جیهاندا. 27 00:01:00,243 --> 00:01:03,284 هەموو شارستانییەتەکان لەسەر ئەو بناغەیەن. 28 00:01:03,308 --> 00:01:05,760 هەموو ئەوانەشی ژیانیان تەرخانکردووە بۆ خوێندنی ئەوەی، 29 00:01:05,784 --> 00:01:10,776 چۆن زمان درووست بووە، چۆن زمانی مرۆڤەکانیش هەمەجۆر بووە، 30 00:01:10,800 --> 00:01:13,310 چۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ سیستمی پەیوەندیکردنی ئاژەڵەکانی تردا -- 31 00:01:13,334 --> 00:01:14,484 زمانزانەکانن. 32 00:01:15,141 --> 00:01:20,120 زمانزانی ڕەسمی زیاتر یان کەمتر، بوارێکی تازەیە. و 33 00:01:21,099 --> 00:01:23,496 چەندین بابەتی زۆر گرنگی دۆزیوەتەوە. 34 00:01:23,520 --> 00:01:26,052 بۆ نموونە، کە سیستمی پەیوەندی مرۆڤ 35 00:01:26,076 --> 00:01:28,837 زۆر جیاوازە لە سیستمی پەیوەندی گیانداران، 36 00:01:28,861 --> 00:01:31,522 کە هەموو زمانەکان بەشێوەیەکی یەکسان دەربڕینیان هەیە، 37 00:01:31,546 --> 00:01:33,585 تەنانەت ئەگەر بە ڕێگای جیاوازیش بیکەن. 38 00:01:33,998 --> 00:01:37,272 هێشتا، سەرەڕای ئەمەش، 39 00:01:37,296 --> 00:01:41,918 چەندین کەس هەیە حەز ئەکەن لەخۆوە قسە بکەن لەسەر زمانێک 40 00:01:41,942 --> 00:01:45,561 وەک ئەوەی هێندەی زمان زانێک تێگەشتنیان هەبێت بۆی، 41 00:01:45,585 --> 00:01:47,617 چونکە بێگومان، بەو زمانە قسە ئەکەن. 42 00:01:47,641 --> 00:01:50,813 ئەگەر بە زمانێکیش قسە بکەیت، واتا هێندە مافت هەیە 43 00:01:50,837 --> 00:01:52,930 قسە بکەیت لەسەر کارەکانی وەک هەر کەسێکی تر. 44 00:01:52,954 --> 00:01:54,946 بیهێنەرە بەرچاوت قسە لەگەڵ نەشتەرگەرێک بکەیت، و 45 00:01:54,970 --> 00:01:56,474 بڵێیت، "گوێگرە، هاوڕێ، 46 00:01:56,498 --> 00:01:58,466 ئەوە ماوەی ٤٠ ساڵێک ئەبێت دڵم هەیە. 47 00:01:58,490 --> 00:02:01,440 پێموابێت کەمێک ئەزانم لەسەر گۆڕینی زمانەی شاخوێنبەری دڵ. 48 00:02:01,464 --> 00:02:03,679 پێموابێت بۆچوونی من هێندەی بۆچوونی تۆ گرنگی هەیە." 49 00:02:03,703 --> 00:02:05,498 هێشتا، هەر ئەوەش ڕووئەیات. 50 00:02:05,522 --> 00:02:09,949 ئەمە نیل دیگراس تایسنە، ئەوە ئەڵێت لە فیلمی "ئەرایڤەڵا،" 51 00:02:09,973 --> 00:02:12,124 پێی باشتر بووە شفرە دۆزەرەوەیەک بێنێت -- 52 00:02:12,148 --> 00:02:15,966 کەسێک کە بتوانێت پەیامێک شیبکاتەوە لە زمانێکدا کە خۆیان ئەیزانن -- 53 00:02:15,990 --> 00:02:17,268 وەک لە زمانزانێک، 54 00:02:17,292 --> 00:02:18,926 بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکان، 55 00:02:18,950 --> 00:02:21,061 چونکە زمانەوانێک -- 56 00:02:21,085 --> 00:02:23,299 ئەوە چی سوودێکی ئەبێت لە قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا 57 00:02:23,323 --> 00:02:25,229 بە زمانێک قسە بکات کە تەنانەت ناشیزانین؟ 58 00:02:25,253 --> 00:02:27,990 ئینجا بێگومان، فلیمی "ئەرایڤەڵ"یش بەدوور نییە لە تانە. 59 00:02:28,014 --> 00:02:30,077 مەبەستم ئەوەیە -- چۆن ئەبێت هاوڕێیان: 60 00:02:30,101 --> 00:02:33,141 بوونەوەری ئاسمانی بە کەشتی گەورە بێن بۆسەر هەسارەکەمان و 61 00:02:33,165 --> 00:02:36,951 جگە لە قسەکردن لەگەڵمان هیچ شتێکی تریان ناوێت، و 62 00:02:36,975 --> 00:02:39,250 تۆش یەک زمانەوان ئەگریت بەکرێ؟ 63 00:02:39,274 --> 00:02:40,284 (پێکەنین) 64 00:02:40,308 --> 00:02:42,652 چییە حکومەتی ئەمریکا بوودجەی نییە یان چی؟ 65 00:02:43,029 --> 00:02:44,617 (پێکەنین) 66 00:02:44,641 --> 00:02:47,545 هەموو ئەم شتانە ئەکرێت بگەڕێنرێتەوە سەر هەڵەتێگەشتن، 67 00:02:47,569 --> 00:02:51,045 دەربارەی زمانیش و دەربارەی خوێندنی ڕەسمی زمان، 68 00:02:51,069 --> 00:02:52,380 دەربارەی زمانەوانەکان. و 69 00:02:53,568 --> 00:02:57,996 پێموابێت شتێک هەیە لەژێر زۆرێک لەو هەڵەتێگەشتنانەیە 70 00:02:58,020 --> 00:03:02,559 کە ئەتوانرێت لەم نوسراوە جوانەی "فۆربس"دا کۆبکرێتەوە، 71 00:03:02,583 --> 00:03:06,278 کە بۆچی نابێت خوێندکارانی ئامادەیی فێری زمانی بیانی بکرێن. 72 00:03:06,302 --> 00:03:08,435 هەندێک قسەی ناو ئەمە دەرئەهێنم، و 73 00:03:08,459 --> 00:03:10,517 ئەمەوێ بزانم ئەتوانن تێبگەن لەوەی 74 00:03:10,541 --> 00:03:14,171 چی لەژێر هەندێک لەم بۆچوون و بیرۆکانەیە. 75 00:03:14,929 --> 00:03:19,012 "ئەمریکییەکان بەدەگمەن وێژەی کلاسیک ئەخوێننەوە تەنانەت لە وەرگێڕانیشدا." 76 00:03:19,036 --> 00:03:21,737 کەواتە بە واتایەکی تر، بۆچی خۆت سەغڵەت بکەیت بە زمانێکی بێگانەوە 77 00:03:21,761 --> 00:03:25,203 ئەگەر کلاسیکە بنەڕەتەکەی خۆت بەهیچ شێوەیەک نەخوێنیتەوە؟ 78 00:03:25,227 --> 00:03:26,411 سوودی چییە؟ 79 00:03:26,435 --> 00:03:29,213 "خوێندنی زمانی بیانی لە قوتابخانە بەهەدەردانی کاتە، 80 00:03:29,237 --> 00:03:32,897 بەراورد بەو شتانەی تر ئەتوانی لە قوتابخانە بیکەیت." 81 00:03:33,887 --> 00:03:37,799 "ئەوروپا چەندین کۆمەڵە زمانی هەیە لە شوێنی بچووکتردا کۆبۆتەوە." 82 00:03:37,823 --> 00:03:41,332 کەواتە بۆ ئەمریکا، ئاه، سودی چییە زمانێکی تر فێربیت؟ 83 00:03:41,356 --> 00:03:44,712 هێندە سوود نابینیت لەو هەموو خۆ ماندوو کردنەت. 84 00:03:44,736 --> 00:03:45,895 ئەمەیان خوازراوترینە لەلام، 85 00:03:45,919 --> 00:03:48,062 "خوێندکارێکی بێرمینگهام ئەبێ نزیکەی 86 00:03:48,086 --> 00:03:50,572 هەزار میل گەشت بکات بۆ سنوورەکانی مەکسیک، و 87 00:03:50,596 --> 00:03:54,604 تەنانەت ئەوکاتەش، هێندە خەڵکی لێئەبێت بە ئینگلیزی قسە بکەن ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە." 88 00:03:54,628 --> 00:03:57,327 بە واتایەکی تر، ئەگەر بتوانیت دەستت بەرز بکەیتەوە و 89 00:03:57,351 --> 00:03:59,171 بتوانیت بچیت بۆ شوێنەکەی ئەتەوێت، 90 00:03:59,195 --> 00:04:02,251 کەواتە هیچ سوودێکی نییە بۆت فێری زمانێکی تر ببیت. 91 00:04:02,275 --> 00:04:07,307 هۆکارێکی بەشێکی زۆری ئەم بیروباوەڕە خواستنێکی باوە، 92 00:04:07,331 --> 00:04:08,894 زمان ئامرازە. و 93 00:04:08,918 --> 00:04:11,878 شتێکیش هەیە کە هەتا ڕادەیەک ڕاستە لەبارەی ئەم خواستنەوە. 94 00:04:11,902 --> 00:04:13,149 زمان جۆرێکە لە ئامراز 95 00:04:13,173 --> 00:04:16,777 ڕاستییەکەی، ئەگەر زمانی شوێنەکە بزانیت، باشتر کارت پێئەکرێت وەک لەوەی نەیزانیت. 96 00:04:16,801 --> 00:04:19,801 بەڵام ئاماژە بەوە ئەکات کە زمان تەنیا ئامرازێکە، و 97 00:04:19,825 --> 00:04:21,817 ئەوەش بەدڵنیاییەوە هەڵەیە. 98 00:04:21,841 --> 00:04:25,142 ئەگەر زمان ئامرازێک بوایە، ڕاشکاوانە ئامرازێکی زۆر هەژار ئەبوو. 99 00:04:25,166 --> 00:04:28,776 ماوەیەکی زۆر لەمەوبەریش وازمان لێئەهێنا بۆ شتێکی زۆر باشتر. 100 00:04:28,800 --> 00:04:30,332 بیر لە هەر ڕستەیەک بکەرەوە کە ئەتەوێت. 101 00:04:30,356 --> 00:04:33,995 ئەمە ڕستەیەکە کە دڵنیام پێشتر وتوومە: "دوێنێ کینم بینی." 102 00:04:34,019 --> 00:04:35,268 هاوڕێیەکم هەیە ناوی کینە. 103 00:04:35,292 --> 00:04:38,076 کە ئەم ڕستەیەش ئەڵێم، "دوێنێ کینم بینی،" 104 00:04:38,100 --> 00:04:39,826 بەڕاستی پێتوایە کە 105 00:04:39,850 --> 00:04:43,072 هەموو ئەوەی لە مێشکی منایە ئێستا خراوەتە مێشکی تۆشەوە 106 00:04:43,096 --> 00:04:44,278 لەڕێگەی ڕستەیەکەوە؟ 107 00:04:44,302 --> 00:04:46,839 قورسە، چونکە چەندین شتی تر هەیە کە ئەگوزەرێت. 108 00:04:46,863 --> 00:04:48,251 وەک، کە ئەڵێم "دوێنێ،" 109 00:04:48,275 --> 00:04:51,584 لەوانەیە بیر بکەمەوە دوێنێ کەشەکەی چۆن بووە چونکە لەوێ بووم. 110 00:04:51,608 --> 00:04:52,758 ئەگەر بیریشم بێت، 111 00:04:52,782 --> 00:04:56,226 لەوانەیە بیرم بکەوێتەوە شتێک هەبووە بیرم چووە بینێرم، کە وابووە. 112 00:04:56,250 --> 00:04:59,566 ئەمە گاڵتەیەکی پلان بۆ دانراوبوو، بەڵام بەڕاستی بیرم چوو شتێک بنێرم. 113 00:04:59,590 --> 00:05:02,440 ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەبێت ڕۆژی دوو شەممە بیکەم، 114 00:05:02,464 --> 00:05:04,657 چونکە ئەوکاتەیە کە ئەچمەوە ماڵەوە. 115 00:05:04,681 --> 00:05:06,501 بێگوماینش، کە بیر لە دووشەممە ئەکەمەوە، 116 00:05:06,525 --> 00:05:09,471 بیر لە "دووشەمەی شێتانە"ی بانگڵس ئەکەمەوە. گۆرانییەکی خۆشە. 117 00:05:09,495 --> 00:05:12,752 کاتێکیش وشەی "بینیم" ئەڵێم، بیر لەم دەستەواژەیە ئەکەمەوە: 118 00:05:12,776 --> 00:05:15,863 "تێگەشتم! 'پیاوە پیرەکە کاتێک چەکوش و مشارەکەی هەڵگرت." 119 00:05:15,887 --> 00:05:17,038 هەمووکات بیرم ئەکەوێتەوە. 120 00:05:17,062 --> 00:05:20,133 هەرجارێک کە گوێم لە وشەی "بینیم" ئەبێت، هەر بیر لەوە ئەکەمەوە، 121 00:05:20,157 --> 00:05:22,254 چونکە باپیرم هەمووکات ئەیوت، 122 00:05:22,278 --> 00:05:24,149 بۆیە واملێئەکات بیر لە باپیرم بکەمەوە. 123 00:05:24,173 --> 00:05:26,814 ئینجا لەبەر هۆکارێک دووبارە ئەچینەوە سەر "دووشەممەی شێتانە". 124 00:05:26,838 --> 00:05:30,100 لەگەڵ کینیش، کاتێک شتێک ئەڵێم وەک "دوێنێ کینم بینی،' 125 00:05:30,124 --> 00:05:33,227 بیر لە هەلومەرجەکانی ئەو کاتە ئەکەمەوە کە تیایا بینیم. و 126 00:05:33,251 --> 00:05:36,030 ئەمەش ئەو ڕۆژە بوو. ئەمەتا لەگەڵ پشیلەکەما. 127 00:05:36,054 --> 00:05:37,879 بێگومانیش، بیر لە کین ئەکەمەوە، 128 00:05:37,903 --> 00:05:40,371 بیر ئەکەمەوە کە ئەو ئێستا ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ، 129 00:05:40,395 --> 00:05:43,032 بیرم ئەکەوێتەوە کە جۆنی هاوڕێم و دایکم 130 00:05:43,056 --> 00:05:44,830 هەردووکیان زانکۆی لۆنگ بیچیان تەواوکردووە، 131 00:05:44,854 --> 00:05:47,698 کەیتی پورزاشم لەمکاتەیا ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ. 132 00:05:47,722 --> 00:05:49,156 دووبارە ئەوەش "دووشەممەی شێتانە". 133 00:05:49,180 --> 00:05:51,962 بەڵام ئەمە تەنیا بەشێکی ئەوەیە کە بە مێشکتا یەت 134 00:05:51,986 --> 00:05:54,278 لە کاتێکی دیاریکراودا کاتێک قسە ئەکەیت. 135 00:05:54,302 --> 00:05:56,897 هەموو ئەوەشی ئەمانەوێت بۆ نیشاندانی ئەو هەموو شێواوییەی 136 00:05:56,921 --> 00:05:59,815 کە لە سەرەتا ڕووئەیات، ئەمەیە. 137 00:05:59,839 --> 00:06:01,141 مەبەستم ئەوەیە، هەر ئەمەمان هەیە. 138 00:06:01,165 --> 00:06:02,329 (پێکەنین) 139 00:06:02,353 --> 00:06:04,958 جێی سەرسوڕمانە کە سیستمەکەمان هێندە خراپە؟ 140 00:06:04,982 --> 00:06:07,460 بۆیە بیهێنەرە بەرچاوت، ئەگەر بتوانم لەیەکچوونێکتان بەمێ، 141 00:06:07,484 --> 00:06:10,626 بیهێننە بەرچاوتان بتانەوێت لەچی ئەچێت ئەگەر کێکێک بخۆیت، 142 00:06:10,650 --> 00:06:13,006 لەجیاتی خواردنی کێکەکە، 143 00:06:13,030 --> 00:06:16,252 تەنیا پێکهاتەکانی کێکەکە بخۆیت، 144 00:06:16,276 --> 00:06:17,807 یەک بە یەک، 145 00:06:17,831 --> 00:06:19,343 لەگەڵ ڕێنماییەکانا 146 00:06:19,367 --> 00:06:22,752 دەربارەی ئەوەی چۆن ئەکرێت ئەم پێکهاتانە تێکەڵبکرێت بۆ دروستکردنی. 147 00:06:22,776 --> 00:06:24,680 پێویستە ڕێنماییەکانیش بخۆیت. 148 00:06:24,704 --> 00:06:25,768 (پێکەنین) 149 00:06:25,792 --> 00:06:27,851 ئەگەر ناچاربووینایە ئاواهی ئەزموونی کێکمان بکردایە، 150 00:06:27,875 --> 00:06:29,386 هەرگیز کێکمان نەئەخوارد. 151 00:06:30,485 --> 00:06:34,045 هێشتا، زمانیش تەنیا ڕێگەیە -- تەنیا ڕێگەیە -- 152 00:06:34,069 --> 00:06:38,263 کە بتوانین لەڕێگەیەوە بزانین چی ڕووئەیات، لە مێشکمانا. 153 00:06:38,287 --> 00:06:40,141 ئەمە ناخی ئێمەیە، 154 00:06:40,165 --> 00:06:41,609 ئەو شتەی ئەمانکات بە مرۆڤ، 155 00:06:41,633 --> 00:06:44,871 ئەوەی وامان لێئەکات جیاواز بین لە گیاندارەکانی تر، 156 00:06:44,895 --> 00:06:46,728 هەمووی لێرەیایە لە شوێنێکا، و 157 00:06:46,752 --> 00:06:50,696 هەموو ئەوەی پێویستە بیکەین بۆ نیشاندانی زمانی خۆمانە. 158 00:06:50,720 --> 00:06:53,835 زمان باشترین ڕێگەمانە بۆ نیشاندانی ئەوەی چی ئەگوزەرێت لەناو مێشکمانا. 159 00:06:53,859 --> 00:06:56,110 بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر بمەوێت پرسیارێکی گەورە بکەم، وەک: 160 00:06:56,134 --> 00:06:58,467 "سرووشتی بیرکردنەوە و سۆزی مرۆڤ چییە؟" 161 00:06:58,491 --> 00:06:59,581 ئەوەی پێویستە بیکەیت 162 00:06:59,605 --> 00:07:02,768 ئەوەیە سەیری چەندین زمانی هەمەجۆر بکەیت 163 00:07:02,792 --> 00:07:04,387 کە بتوانیت. 164 00:07:04,411 --> 00:07:06,426 تەنیا یەکێک بەس نابێت. 165 00:07:06,450 --> 00:07:07,812 نموونەیەکتان بەمێ، 166 00:07:07,836 --> 00:07:10,685 ئەمە وێنەیەکی ڕۆمانی بچووکە گرتوومە، 167 00:07:10,709 --> 00:07:13,688 کە بە کامێرایەکی ١٢ مێگا پیکسڵی گرتوومە. 168 00:07:13,712 --> 00:07:17,144 ئێستا، ئەمە هەمان وێنەیە بە پیکسڵی کەمترەوە. 169 00:07:17,168 --> 00:07:21,051 دیارە، هیچ کام لەم وێنانە پشیلەیەکی ڕاستەقینە نییە. 170 00:07:21,075 --> 00:07:24,709 بەڵام یەکێکیان زۆر باشتر تێگەشتنت ئەیاتێ لەسەر پشیلە وەک لەوی تر. 171 00:07:26,649 --> 00:07:28,633 زمان تەنیا ئامراز نییە. 172 00:07:28,657 --> 00:07:29,816 ئەوە میراتی ئێمەیە، 173 00:07:29,840 --> 00:07:32,282 رێگایەکی ئێمەیە بۆ گەیاندنی ئەوەی واتای چییە مرۆڤ بیت. 174 00:07:32,306 --> 00:07:36,697 بێگوماینش، بە "میراتی"ییەکەمان، مەبەستم هەموو مرۆڤەکانە. 175 00:07:36,721 --> 00:07:41,786 لەدەستدانی یەک زمانیش وا ئەکات ئەو وێنەیە زۆر ناڕوونتر بێت. 176 00:07:41,810 --> 00:07:45,855 بۆیە وەک کارێک بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوو و 177 00:07:45,879 --> 00:07:49,164 هەروەها درووستکردنەوەیەک، هەر بۆ خۆشی، 178 00:07:49,188 --> 00:07:50,899 زمان درووست ئەکەم. 179 00:07:50,923 --> 00:07:52,783 بەمانە ئەوترێت "کۆنلانگەکان،" 180 00:07:52,807 --> 00:07:54,942 کورتکراوەیەک بۆ زمانە درووستکراوەکان. 181 00:07:54,966 --> 00:07:57,045 ئێستا، کە ئەم ڕاستیانە ئەخەمە ڕوو یەک بەدوای یەکا، 182 00:07:57,069 --> 00:07:59,047 کە چەندین زمان لەناو ئەچن لەسەر هەسارەکەمان و 183 00:07:59,071 --> 00:08:00,890 منیش زمانی نوێ درووست ئەکەم، 184 00:08:00,914 --> 00:08:03,696 لەوانەیە بیر بکەنەوە کە بەستنەوەیەکی نا ڕووکەشی هەیە 185 00:08:03,720 --> 00:08:04,886 لەنێوان ئەم دوانەیا. 186 00:08:04,910 --> 00:08:07,826 ڕاستییەکەی، چەندین کەس هێڵێکیان کێشاوە لەنێوان ئەو خاڵانەیا. 187 00:08:07,850 --> 00:08:09,877 ئەمە پیاوێکە کە زۆر تووڕە بوو 188 00:08:09,901 --> 00:08:12,715 کە زمانێکی دروستکراو هەبوو لە فیلمی "ئەڤاتار"ی جەیمس کامیرۆندا. 189 00:08:12,739 --> 00:08:14,446 ئەڵێت، 190 00:08:14,470 --> 00:08:16,692 "لەو سێ ساڵەدا کە جەیمس کامیرۆن پێویستی پێبوو 191 00:08:16,716 --> 00:08:18,969 بۆ ئەوەی ئەڤاتار بخاتە سەر شاشەکان، زمانێک مرد." 192 00:08:18,993 --> 00:08:20,921 ڕاستییەکەی، لەوانەیە زۆر لەوەش زیاتر. 193 00:08:20,945 --> 00:08:24,389 "زمانی ناڤی، ئەو کونە پڕناکاتەوە کە ئەبوو لەسەری بێت.. " 194 00:08:24,413 --> 00:08:26,725 وتارێکی زۆر کاریگەر و توند -- 195 00:08:26,749 --> 00:08:29,366 ئەگەر هیچ بیری لێنەکەیتەوە. 196 00:08:29,390 --> 00:08:30,545 (پێکەنین) 197 00:08:30,569 --> 00:08:32,612 بەڵام ئەوکاتەی لێرەبووم لە کالیفۆرنیا، 198 00:08:32,636 --> 00:08:34,015 دوو پسپۆڕیم تەواوکرد. 199 00:08:34,039 --> 00:08:36,840 یەکێکیان لە زمانەوانیدا، بەڵام ئەوەی تریان لە ئینگلیزیا بوو. 200 00:08:36,864 --> 00:08:39,452 بێگومانیش، پسپۆڕی ئینگلیزیش، خوێندنی زمانی ئینگلیزی، 201 00:08:39,476 --> 00:08:42,438 ڕاستییەکەی خوێندنی ئەو زمانی ئینگلیزییە نییە، کە ئەیزانین، 202 00:08:42,462 --> 00:08:43,857 خوێندنی بابەتە وێژەییەکانە. 203 00:08:43,881 --> 00:08:45,678 وێژە بوارێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە، 204 00:08:45,702 --> 00:08:49,493 چونکە وێژە، بەشێوەیەکی فراوانتر، هەر وەک هونەر وایە؛ 205 00:08:49,517 --> 00:08:51,180 ئەکەوێتە ژێر شێوازی هونەرەوە. و 206 00:08:51,204 --> 00:08:52,752 بە بەکارهێنانی وێژە چی ئەکەین، 207 00:08:52,776 --> 00:08:57,855 نووسەرەکان، بوون و مێژووی تەواو نوێ درووست ئەکەن. 208 00:08:57,879 --> 00:09:00,895 سەرنجڕاکێشە بۆمان ببینین 209 00:09:00,919 --> 00:09:06,006 چی جۆرە قوڵی و سۆزێک و ڕۆحێکی تایبەتی 210 00:09:06,030 --> 00:09:08,638 ئەکرێت لەلایەن نووسەرەکانەوە بخرێتە ناو ئەم بوونە خەیاڵییانە. 211 00:09:08,662 --> 00:09:11,283 مەبەستم ئەوەیە بەشێوەیەکە -- سەیری ئەمە بکەن. 212 00:09:11,307 --> 00:09:13,561 زنجیرەیەک کتێب هەیە 213 00:09:13,585 --> 00:09:15,824 نوسراوە دەربارەی کەسایەتی خەیاڵی. 214 00:09:15,848 --> 00:09:19,815 هەموو کتێبەکە دەربارەی یەک بوونی خەیاڵی، ساختەی مرۆڤە. 215 00:09:19,839 --> 00:09:22,010 یەک کتێبی تەواوەتی هەیە لەسەر جۆرج بابیت 216 00:09:22,034 --> 00:09:23,871 لە کتێبی "بابیت"ی سینکلێر لێویس، و 217 00:09:23,895 --> 00:09:26,562 گرنتی ئەوەتان ئەیەمێ ئەو کتێبە، درێژترە لە کتێبی "بابیت" خۆی 218 00:09:26,586 --> 00:09:27,784 کە کتێبێکی کورتە. 219 00:09:27,808 --> 00:09:29,547 هیچ کەسێک هەر بیریشێتی؟ 220 00:09:29,571 --> 00:09:32,762 زۆرباشە، ڕاستییەکەی بەلای منەوە لە کتێبی "مەین ستریت"ی باشترە. 221 00:09:32,786 --> 00:09:34,156 ئەوە بۆچوونی منە. 222 00:09:34,180 --> 00:09:37,889 هەرگیز گومانمان لەو ڕاستییە نەبووە کە بواری وێژە سەرنجڕاکێشە. 223 00:09:38,434 --> 00:09:39,989 بەڵام سەرەڕای ڕاستییەکە، 224 00:09:40,013 --> 00:09:44,077 تەنانەت زمانەوانەکانیش گرنگی نادەن بەوەی زمانە درووستکراوەکان ئەتوانن 225 00:09:44,101 --> 00:09:47,968 پێمان بڵێن دەربارەی قوڵی ڕۆحی مرۆڤ وەک هەوڵێکی هونەرییانە. 226 00:09:48,520 --> 00:09:51,397 نموونەیەکی بچووکتان ئەیەمێ لێرەیا. 227 00:09:51,421 --> 00:09:54,144 وتارێک نوسرابوو لەسەرم 228 00:09:54,168 --> 00:09:57,008 ماوەیەک لەمەوبەر لە گۆڤارێکی کالیفۆرنیا. 229 00:09:57,032 --> 00:09:58,633 کە ئەم وتارەشیان نوسیبوو، 230 00:09:58,657 --> 00:10:01,077 ویستیان کەسێک لەلایەنی بەرامبەرەوە بێنن، 231 00:10:01,101 --> 00:10:03,561 کە ئەگەر دواتر سەیری بکەیت، لە شتێکی سەیر ئەچێت بیکەیت. 232 00:10:03,585 --> 00:10:05,275 تۆ تەنیا باسی کەسێک ئەکەیت، و 233 00:10:05,299 --> 00:10:08,442 ئەتەوێت کەسێک بێنیت لە لایەنی بەرامبەری ئەو کەسە. 234 00:10:08,466 --> 00:10:09,742 (پێکەنین) 235 00:10:09,766 --> 00:10:12,425 ئەمە پارچە نوسراوێکە زیاد لەپێویست گەورە کراوە. 236 00:10:12,449 --> 00:10:14,972 بۆیە توانیان 237 00:10:14,996 --> 00:10:17,321 یەکێک لە زیرەکترین زمانزانەکانی سەردەمی خۆمان بێنن، 238 00:10:17,345 --> 00:10:20,371 جۆرج لاکۆف، کە زمانزانێکە لە بێرکلی. 239 00:10:20,395 --> 00:10:23,957 کارەکەشی بۆ هەتا هەتایە بواری زمانەوانی و 240 00:10:23,981 --> 00:10:25,458 زانستی توانای فێربوونی گۆڕی. 241 00:10:25,482 --> 00:10:28,757 کاتێکیش پرسیاری لێکرا دەربارەی کارەکەم و دەربارەی زمان درووستکردن بە گشتی، 242 00:10:28,781 --> 00:10:32,426 وتی، "بەڵام زۆر شت هەیە بکرێت لە خوێندنی زماندا. 243 00:10:32,450 --> 00:10:35,206 پێویستە کات لە شتێکی ڕاستەقینەدا بەسەر بەریت." 244 00:10:35,230 --> 00:10:36,381 بەڵێ، 245 00:10:36,405 --> 00:10:38,864 "شتێکی ڕاستەقینە." ئەمە هیچتان بیر ئەهێنێتەوە؟ 246 00:10:38,888 --> 00:10:42,627 بەکارهێنانی هەمان ئەو چوارچێوەی کارەی کە خۆی دایهێناوە، 247 00:10:42,651 --> 00:10:45,346 ئەمگەیەنێتەوە سەر ئەم خواستە خەیاڵییە: 248 00:10:45,370 --> 00:10:46,638 زمان ئامرازێکە. 249 00:10:46,662 --> 00:10:50,093 لەوەش ئەچێت کارەکانی لەژێر ئەم خواستە خەیاڵییەیا بێت؛ 250 00:10:50,117 --> 00:10:54,184 کە زمان کاتێک بەسوودە کە بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 251 00:10:54,208 --> 00:10:57,506 زمان بێسوودە کاتێک ناتوانرێت بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 252 00:10:57,530 --> 00:11:00,372 لەوانەیە واتلێبکات بپرسیت: چی لە زمانە مردووەکان بکەین؟ 253 00:11:00,396 --> 00:11:01,612 بەڵام بەهەرحاڵ. 254 00:11:01,636 --> 00:11:03,043 بۆیە بەهۆی ئەم بیرۆکەیەوە، 255 00:11:03,067 --> 00:11:06,929 لەوانەیە لەوە بچێت کە لوتکەی نابەجێیە 256 00:11:06,953 --> 00:11:10,366 کۆرسێکی فێربوونی زمانت هەبێت لەسەر زمانی ڤالێریانی باڵا 257 00:11:10,390 --> 00:11:12,938 کە دروستمکرد بۆ زنجیرەی "یاری تەختەکان"ی ئێچی بی ئۆ 258 00:11:12,962 --> 00:11:16,586 لەوانەیە بپرسیت، ئەو ٧٤٠ هەزار کەسە فێری چی ئەبن؟ 259 00:11:17,368 --> 00:11:19,630 (پێکەنین) 260 00:11:19,654 --> 00:11:21,717 با سەیرێکی بکەین. 261 00:11:21,741 --> 00:11:23,376 فێری چی ئەبن؟ 262 00:11:23,400 --> 00:11:25,760 ئەبێ فێری چی ببن؟ 263 00:11:25,784 --> 00:11:28,583 ئەوەت لەبیربێت کە زمانەکەی تر بۆ ئەمە -- 264 00:11:28,607 --> 00:11:31,141 بۆ ئەوانەیە بە ئینگلیزی قسە ئەکەن -- 265 00:11:31,165 --> 00:11:33,220 ئەوانەی بە ئینگلیزی قسە ئەکەن زۆر شت فێر ئەبن. 266 00:11:33,244 --> 00:11:36,558 ئەمە ڕستەیەکە کە لەوانەیە هەرگیز بەکارینەهێنن بۆ پەیوەندیکردن 267 00:11:36,582 --> 00:11:37,746 بەدرێژایی ژیانیان: 268 00:11:37,770 --> 00:11:39,336 "ڤالا ئابرێ ئورنیس." 269 00:11:39,360 --> 00:11:40,733 "پیاوەکە ژنەکە ئەبینێت." 270 00:11:40,757 --> 00:11:42,647 هێڵە بچووکەکەی ناوەڕاست بەشە گرنگەکەیە، 271 00:11:42,671 --> 00:11:44,887 کەواتە وشە بە وشەیە، وا ئەڵێت. و 272 00:11:44,911 --> 00:11:47,700 چەندین شتی سەرنجڕاکێشیش فێر ئەبن، 273 00:11:47,724 --> 00:11:49,600 بەتایبەتی ئەگەر بە ئینگلیزی قسە بکەن. 274 00:11:49,624 --> 00:11:52,854 فێری ئەوە ئەبن ئەکرێت کردار لە کۆتایی ڕستەکەیا بێت. 275 00:11:52,878 --> 00:11:55,846 ئەوە بەڕاستی ڕوونایات لە ئینگلیزیا کاتێک دوو مشتومڕت ئەبێت. 276 00:11:55,870 --> 00:11:57,608 فێر ئەبن هەندێک جار 277 00:11:57,632 --> 00:12:01,490 زمانێک هاوتای نییە بۆ وشەی "کە" -- بە تەواوەتی تیای نییە. 278 00:12:01,514 --> 00:12:03,133 ئەوە شتێکە زمان پێی ئەکرێت. 279 00:12:03,157 --> 00:12:06,942 فێر ئەبن کە بزوێنێکی درێژ ئەکرێت درێژتر بکرێتەوە، 280 00:12:06,966 --> 00:12:08,927 بەراورد بە جیاوازی لە جۆرێتیا، 281 00:12:08,951 --> 00:12:12,133 کە بزوێنە درێژەکانی ئێمە ئەوە ئەکات؛ هەر لە ڕاستیدا هەمان درێژین. 282 00:12:12,157 --> 00:12:15,657 فێری ئەوە ئەبن کە ئەم گۆڕانکارییە بچووکانە هەیە لە تۆنی دەنگەکانا. 283 00:12:15,681 --> 00:12:16,836 هممم؟ هممم؟ 284 00:12:16,860 --> 00:12:20,172 گۆڕانکاری هەیە پێی ئەوترێت شێوەی ناو و جێناو و ئاوەڵناو لە کۆتایی بکەرەکاندا -- 285 00:12:20,196 --> 00:12:21,212 (پێکەنین) 286 00:12:21,236 --> 00:12:24,537 کە لە ڕستەیەکدا پێت ئەڵێ کێ چی لە کێ کردووە. 287 00:12:24,561 --> 00:12:27,588 تەنانەت ئەگەر ڕیزبەندی وشەکانیش هەر وەک خۆی بهێڵیتەوە و 288 00:12:27,612 --> 00:12:29,334 کۆتاییەکان بگۆڕیت، 289 00:12:29,358 --> 00:12:32,350 ئەوە ئەگۆڕیت کێ چی لە کێ ئەکات. 290 00:12:32,374 --> 00:12:38,138 فێری ئەوە ئەبن زمانەکان زۆر شت ئەکەن، هەمان شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز 291 00:12:38,513 --> 00:12:40,845 ئەشکرێت فێربوونی زمان شتێکی خۆشبێت. 292 00:12:41,997 --> 00:12:45,767 ئەوەی فێری ئەبن ڕێزە بۆ زمان: زمان بە کاپیتاڵکردنی پیتی یەکەم. 293 00:12:45,791 --> 00:12:49,974 بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەش کە لەسەدا ٨٨ی ئەمریکییەکان بە ئینگلیزی قسە ئەکەن لە ماڵەوە، 294 00:12:49,998 --> 00:12:52,609 پێموانییە ئەوە شتێکی خراپ بێت. 295 00:12:52,633 --> 00:12:56,436 ئەزانن بۆچی زمانەکان ئەمرن لەسەر هەسارەکەمان؟ 296 00:12:56,796 --> 00:13:02,018 لەبەر ئەوە نییە کە حکومەت زمانێک ئەسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێکی بچووکتردا، 297 00:13:02,042 --> 00:13:04,556 یان کۆمەڵێکی تەواوەتی لەوانەی قسەی پێئەکەن نامێنن. 298 00:13:04,580 --> 00:13:07,656 ئەوە بەدڵنیاییەوە لە ڕابردووا ڕووی یاوە، و ئێستاش ڕووئەیات، 299 00:13:07,680 --> 00:13:09,705 بەڵام هۆکاری سەرەکی نییە. 300 00:13:10,268 --> 00:13:13,046 هۆکارە سەرەکییەکە ئەوەیە منداڵێک لەدایک ئەبێت بۆ ناو خێزانێک 301 00:13:13,070 --> 00:13:16,625 بە زمانێک قسە ئەکات کە بەشێوەیەکی بڵاو لە کۆمەڵگاکەیا قسەی پێناکرێت، و 302 00:13:16,649 --> 00:13:18,656 ئەو مناڵە فێری نابێت. 303 00:13:18,680 --> 00:13:19,965 بۆچی؟ 304 00:13:19,989 --> 00:13:24,291 چونکە ئەو زمانە بەهای نییە لە کۆمەڵگاکەیاندا. 305 00:13:24,315 --> 00:13:26,228 چونکە ئەو زمانە سوودی نییە. 306 00:13:26,252 --> 00:13:31,236 چونکە ئەو زمانە کارێکی دەستناکەوێت ئەگەر بەو زمانە قسە بکات. 307 00:13:31,260 --> 00:13:35,291 چونکە ئەگەر زمان بەس ئامرازێک بێت، 308 00:13:35,315 --> 00:13:37,692 ئەوا فێربوونی زمانی ڕەسەنی خۆیان 309 00:13:37,716 --> 00:13:39,961 هێندەی فێربوونی ڤالێریانی باڵا سوودی ئەبێت بۆیان، 310 00:13:39,985 --> 00:13:41,449 کەواتە بۆ فێریبێت؟ 311 00:13:43,387 --> 00:13:44,537 ئێستا... 312 00:13:46,514 --> 00:13:50,903 لەوانەیە خوێندنی زمان نەبێتە هۆی زمانپاراوییەکی زیاتر. 313 00:13:50,927 --> 00:13:53,177 بەڵام لەوانەیە ئەوە کێشەیەکی گەورە نەبێت. 314 00:13:53,855 --> 00:13:56,966 لەوانەیە ئەگەر خەڵکی زیاتر فێری زمانی زیاتر ببن، 315 00:13:56,990 --> 00:13:59,608 ببێتە هۆی پەسەندکردنی زیاتری زمانەکان و 316 00:13:59,632 --> 00:14:01,520 داگیرکاری کەمتر بەرامبەر زمانەوانی. 317 00:14:01,949 --> 00:14:04,933 لەوانەیە ئەگەر ڕێزی زمان بگرین وەک خۆی، 318 00:14:04,957 --> 00:14:09,849 کە گرنگترین داهێنانی مرۆڤایەتییە، 319 00:14:09,873 --> 00:14:11,079 ئەوا لە داهاتووا، 320 00:14:11,103 --> 00:14:14,992 ئەتوانین ئاهەنگ بۆ زمانە زیندووەکان بگێڕین وەک زمانی زیندوو، 321 00:14:15,016 --> 00:14:16,683 وەک لەوەی ببنە پارچەی مۆزەخانەکان. 322 00:14:17,182 --> 00:14:18,968 کیریمڤۆس (ڤالێریان) زۆر سوپاس. 323 00:14:18,992 --> 00:14:20,388 (چەپڵەلێدان)