WEBVTT 00:00:01.659 --> 00:00:02.809 کەوچک. 00:00:04.944 --> 00:00:06.326 کارتۆن. 00:00:07.302 --> 00:00:09.722 شەمەندەفەری منداڵان. 00:00:10.522 --> 00:00:11.854 ڕازێنەرەوەی سەری ساڵ. 00:00:12.442 --> 00:00:13.832 خانووی هەڵبەزینەوە. 00:00:14.292 --> 00:00:15.577 بەتانی. 00:00:15.601 --> 00:00:16.751 سەبەتە. 00:00:17.228 --> 00:00:18.474 فەڕش. 00:00:18.498 --> 00:00:19.649 تەپڵەک. 00:00:19.673 --> 00:00:21.077 مۆبایلی زیرەک. 00:00:21.101 --> 00:00:22.381 پیانۆ 00:00:23.284 --> 00:00:24.598 ڕۆب 00:00:24.622 --> 00:00:25.772 وێنە. 00:00:26.415 --> 00:00:28.447 هەموو ئەم شتانە لە چییا هاوبەشن، 00:00:28.471 --> 00:00:31.904 جگە لەوەی کە وێنەن و لەم سێ مانگەی پێشوودا گرتوومن، و 00:00:31.928 --> 00:00:33.770 بۆیە، مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە؟ 00:00:33.794 --> 00:00:35.299 (پێکەنین) 00:00:35.323 --> 00:00:36.855 هەموویان داهێنانن 00:00:36.879 --> 00:00:40.529 کە بەهۆی سوودەکانی زمانەوانییەوە درووست کراون. 00:00:40.553 --> 00:00:43.249 هیچ کام لەم شتانە بەبێ زمان بوونیان نەئەبوو. 00:00:43.273 --> 00:00:45.233 بیهێنەرە بەرچاوت یەکێک لەمانە درووستکرێت 00:00:45.257 --> 00:00:48.003 یان، تەلارێکی ئاواهی بنیات بنرێت، 00:00:48.027 --> 00:00:50.383 بەبێ بەکارهێنانی زمان 00:00:50.407 --> 00:00:54.949 یان بەبێ سوودوەرگرتن لە هەر زانیارییەک کە بەهۆی زمانەوە درووستبووە. 00:00:54.973 --> 00:00:59.021 کەواتە، زمان گرنگترین شتە 00:00:59.045 --> 00:01:00.219 لە هەموو جیهاندا. 00:01:00.243 --> 00:01:03.284 هەموو شارستانییەتەکان لەسەر ئەو بناغەیەن. 00:01:03.308 --> 00:01:05.760 هەموو ئەوانەشی ژیانیان تەرخانکردووە بۆ خوێندنی ئەوەی، 00:01:05.784 --> 00:01:10.776 چۆن زمان درووست بووە، چۆن زمانی مرۆڤەکانیش هەمەجۆر بووە، 00:01:10.800 --> 00:01:13.310 چۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ سیستمی پەیوەندیکردنی ئاژەڵەکانی تردا -- 00:01:13.334 --> 00:01:14.484 زمانزانەکانن. 00:01:15.141 --> 00:01:20.120 زمانزانی ڕەسمی زیاتر یان کەمتر، بوارێکی تازەیە. و 00:01:21.099 --> 00:01:23.496 چەندین بابەتی زۆر گرنگی دۆزیوەتەوە. 00:01:23.520 --> 00:01:26.052 بۆ نموونە، کە سیستمی پەیوەندی مرۆڤ 00:01:26.076 --> 00:01:28.837 زۆر جیاوازە لە سیستمی پەیوەندی گیانداران، 00:01:28.861 --> 00:01:31.522 کە هەموو زمانەکان بەشێوەیەکی یەکسان دەربڕینیان هەیە، 00:01:31.546 --> 00:01:33.585 تەنانەت ئەگەر بە ڕێگای جیاوازیش بیکەن. 00:01:33.998 --> 00:01:37.272 هێشتا، سەرەڕای ئەمەش، 00:01:37.296 --> 00:01:41.918 چەندین کەس هەیە حەز ئەکەن لەخۆوە قسە بکەن لەسەر زمانێک 00:01:41.942 --> 00:01:45.561 وەک ئەوەی هێندەی زمان زانێک تێگەشتنیان هەبێت بۆی، 00:01:45.585 --> 00:01:47.617 چونکە بێگومان، بەو زمانە قسە ئەکەن. 00:01:47.641 --> 00:01:50.813 ئەگەر بە زمانێکیش قسە بکەیت، واتا هێندە مافت هەیە 00:01:50.837 --> 00:01:52.930 قسە بکەیت لەسەر کارەکانی وەک هەر کەسێکی تر. 00:01:52.954 --> 00:01:54.946 بیهێنەرە بەرچاوت قسە لەگەڵ نەشتەرگەرێک بکەیت، و 00:01:54.970 --> 00:01:56.474 بڵێیت، "گوێگرە، هاوڕێ، 00:01:56.498 --> 00:01:58.466 ئەوە ماوەی ٤٠ ساڵێک ئەبێت دڵم هەیە. 00:01:58.490 --> 00:02:01.440 پێموابێت کەمێک ئەزانم لەسەر گۆڕینی زمانەی شاخوێنبەری دڵ. 00:02:01.464 --> 00:02:03.679 پێموابێت بۆچوونی من هێندەی بۆچوونی تۆ گرنگی هەیە." 00:02:03.703 --> 00:02:05.498 هێشتا، هەر ئەوەش ڕووئەیات. 00:02:05.522 --> 00:02:09.949 ئەمە نیل دیگراس تایسنە، ئەوە ئەڵێت لە فیلمی "ئەرایڤەڵا،" 00:02:09.973 --> 00:02:12.124 پێی باشتر بووە شفرە دۆزەرەوەیەک بێنێت -- 00:02:12.148 --> 00:02:15.966 کەسێک کە بتوانێت پەیامێک شیبکاتەوە لە زمانێکدا کە خۆیان ئەیزانن -- 00:02:15.990 --> 00:02:17.268 وەک لە زمانزانێک، 00:02:17.292 --> 00:02:18.926 بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکان، 00:02:18.950 --> 00:02:21.061 چونکە زمانەوانێک -- 00:02:21.085 --> 00:02:23.299 ئەوە چی سوودێکی ئەبێت لە قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا 00:02:23.323 --> 00:02:25.229 بە زمانێک قسە بکات کە تەنانەت ناشیزانین؟ 00:02:25.253 --> 00:02:27.990 ئینجا بێگومان، فلیمی "ئەرایڤەڵ"یش بەدوور نییە لە تانە. 00:02:28.014 --> 00:02:30.077 مەبەستم ئەوەیە -- چۆن ئەبێت هاوڕێیان: 00:02:30.101 --> 00:02:33.141 بوونەوەری ئاسمانی بە کەشتی گەورە بێن بۆسەر هەسارەکەمان و 00:02:33.165 --> 00:02:36.951 جگە لە قسەکردن لەگەڵمان هیچ شتێکی تریان ناوێت، و 00:02:36.975 --> 00:02:39.250 تۆش یەک زمانەوان ئەگریت بەکرێ؟ 00:02:39.274 --> 00:02:40.284 (پێکەنین) 00:02:40.308 --> 00:02:42.652 چییە حکومەتی ئەمریکا بوودجەی نییە یان چی؟ 00:02:43.029 --> 00:02:44.617 (پێکەنین) 00:02:44.641 --> 00:02:47.545 هەموو ئەم شتانە ئەکرێت بگەڕێنرێتەوە سەر هەڵەتێگەشتن، 00:02:47.569 --> 00:02:51.045 دەربارەی زمانیش و دەربارەی خوێندنی ڕەسمی زمان، 00:02:51.069 --> 00:02:52.380 دەربارەی زمانەوانەکان. و 00:02:53.568 --> 00:02:57.996 پێموابێت شتێک هەیە لەژێر زۆرێک لەو هەڵەتێگەشتنانەیە 00:02:58.020 --> 00:03:02.559 کە ئەتوانرێت لەم نوسراوە جوانەی "فۆربس"دا کۆبکرێتەوە، 00:03:02.583 --> 00:03:06.278 کە بۆچی نابێت خوێندکارانی ئامادەیی فێری زمانی بیانی بکرێن. 00:03:06.302 --> 00:03:08.435 هەندێک قسەی ناو ئەمە دەرئەهێنم، و 00:03:08.459 --> 00:03:10.517 ئەمەوێ بزانم ئەتوانن تێبگەن لەوەی 00:03:10.541 --> 00:03:14.171 چی لەژێر هەندێک لەم بۆچوون و بیرۆکانەیە. 00:03:14.929 --> 00:03:19.012 "ئەمریکییەکان بەدەگمەن وێژەی کلاسیک ئەخوێننەوە تەنانەت لە وەرگێڕانیشدا." 00:03:19.036 --> 00:03:21.737 کەواتە بە واتایەکی تر، بۆچی خۆت سەغڵەت بکەیت بە زمانێکی بێگانەوە 00:03:21.761 --> 00:03:25.203 ئەگەر کلاسیکە بنەڕەتەکەی خۆت بەهیچ شێوەیەک نەخوێنیتەوە؟ 00:03:25.227 --> 00:03:26.411 سوودی چییە؟ 00:03:26.435 --> 00:03:29.213 "خوێندنی زمانی بیانی لە قوتابخانە بەهەدەردانی کاتە، 00:03:29.237 --> 00:03:32.897 بەراورد بەو شتانەی تر ئەتوانی لە قوتابخانە بیکەیت." 00:03:33.887 --> 00:03:37.799 "ئەوروپا چەندین کۆمەڵە زمانی هەیە لە شوێنی بچووکتردا کۆبۆتەوە." 00:03:37.823 --> 00:03:41.332 کەواتە بۆ ئەمریکا، ئاه، سودی چییە زمانێکی تر فێربیت؟ 00:03:41.356 --> 00:03:44.712 هێندە سوود نابینیت لەو هەموو خۆ ماندوو کردنەت. 00:03:44.736 --> 00:03:45.895 ئەمەیان خوازراوترینە لەلام، 00:03:45.919 --> 00:03:48.062 "خوێندکارێکی بێرمینگهام ئەبێ نزیکەی 00:03:48.086 --> 00:03:50.572 هەزار میل گەشت بکات بۆ سنوورەکانی مەکسیک، و 00:03:50.596 --> 00:03:54.604 تەنانەت ئەوکاتەش، هێندە خەڵکی لێئەبێت بە ئینگلیزی قسە بکەن ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە." 00:03:54.628 --> 00:03:57.327 بە واتایەکی تر، ئەگەر بتوانیت دەستت بەرز بکەیتەوە و 00:03:57.351 --> 00:03:59.171 بتوانیت بچیت بۆ شوێنەکەی ئەتەوێت، 00:03:59.195 --> 00:04:02.251 کەواتە هیچ سوودێکی نییە بۆت فێری زمانێکی تر ببیت. 00:04:02.275 --> 00:04:07.307 هۆکارێکی بەشێکی زۆری ئەم بیروباوەڕە خواستنێکی باوە، 00:04:07.331 --> 00:04:08.894 زمان ئامرازە. و 00:04:08.918 --> 00:04:11.878 شتێکیش هەیە کە هەتا ڕادەیەک ڕاستە لەبارەی ئەم خواستنەوە. 00:04:11.902 --> 00:04:13.149 زمان جۆرێکە لە ئامراز 00:04:13.173 --> 00:04:16.777 ڕاستییەکەی، ئەگەر زمانی شوێنەکە بزانیت، باشتر کارت پێئەکرێت وەک لەوەی نەیزانیت. 00:04:16.801 --> 00:04:19.801 بەڵام ئاماژە بەوە ئەکات کە زمان تەنیا ئامرازێکە، و 00:04:19.825 --> 00:04:21.817 ئەوەش بەدڵنیاییەوە هەڵەیە. 00:04:21.841 --> 00:04:25.142 ئەگەر زمان ئامرازێک بوایە، ڕاشکاوانە ئامرازێکی زۆر هەژار ئەبوو. 00:04:25.166 --> 00:04:28.776 ماوەیەکی زۆر لەمەوبەریش وازمان لێئەهێنا بۆ شتێکی زۆر باشتر. 00:04:28.800 --> 00:04:30.332 بیر لە هەر ڕستەیەک بکەرەوە کە ئەتەوێت. 00:04:30.356 --> 00:04:33.995 ئەمە ڕستەیەکە کە دڵنیام پێشتر وتوومە: "دوێنێ کینم بینی." 00:04:34.019 --> 00:04:35.268 هاوڕێیەکم هەیە ناوی کینە. 00:04:35.292 --> 00:04:38.076 کە ئەم ڕستەیەش ئەڵێم، "دوێنێ کینم بینی،" 00:04:38.100 --> 00:04:39.826 بەڕاستی پێتوایە کە 00:04:39.850 --> 00:04:43.072 هەموو ئەوەی لە مێشکی منایە ئێستا خراوەتە مێشکی تۆشەوە 00:04:43.096 --> 00:04:44.278 لەڕێگەی ڕستەیەکەوە؟ 00:04:44.302 --> 00:04:46.839 قورسە، چونکە چەندین شتی تر هەیە کە ئەگوزەرێت. 00:04:46.863 --> 00:04:48.251 وەک، کە ئەڵێم "دوێنێ،" 00:04:48.275 --> 00:04:51.584 لەوانەیە بیر بکەمەوە دوێنێ کەشەکەی چۆن بووە چونکە لەوێ بووم. 00:04:51.608 --> 00:04:52.758 ئەگەر بیریشم بێت، 00:04:52.782 --> 00:04:56.226 لەوانەیە بیرم بکەوێتەوە شتێک هەبووە بیرم چووە بینێرم، کە وابووە. 00:04:56.250 --> 00:04:59.566 ئەمە گاڵتەیەکی پلان بۆ دانراوبوو، بەڵام بەڕاستی بیرم چوو شتێک بنێرم. 00:04:59.590 --> 00:05:02.440 ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەبێت ڕۆژی دوو شەممە بیکەم، 00:05:02.464 --> 00:05:04.657 چونکە ئەوکاتەیە کە ئەچمەوە ماڵەوە. 00:05:04.681 --> 00:05:06.501 بێگوماینش، کە بیر لە دووشەممە ئەکەمەوە، 00:05:06.525 --> 00:05:09.471 بیر لە "دووشەمەی شێتانە"ی بانگڵس ئەکەمەوە. گۆرانییەکی خۆشە. 00:05:09.495 --> 00:05:12.752 کاتێکیش وشەی "بینیم" ئەڵێم، بیر لەم دەستەواژەیە ئەکەمەوە: 00:05:12.776 --> 00:05:15.863 "تێگەشتم! 'پیاوە پیرەکە کاتێک چەکوش و مشارەکەی هەڵگرت." 00:05:15.887 --> 00:05:17.038 هەمووکات بیرم ئەکەوێتەوە. 00:05:17.062 --> 00:05:20.133 هەرجارێک کە گوێم لە وشەی "بینیم" ئەبێت، هەر بیر لەوە ئەکەمەوە، 00:05:20.157 --> 00:05:22.254 چونکە باپیرم هەمووکات ئەیوت، 00:05:22.278 --> 00:05:24.149 بۆیە واملێئەکات بیر لە باپیرم بکەمەوە. 00:05:24.173 --> 00:05:26.814 ئینجا لەبەر هۆکارێک دووبارە ئەچینەوە سەر "دووشەممەی شێتانە". 00:05:26.838 --> 00:05:30.100 لەگەڵ کینیش، کاتێک شتێک ئەڵێم وەک "دوێنێ کینم بینی،' 00:05:30.124 --> 00:05:33.227 بیر لە هەلومەرجەکانی ئەو کاتە ئەکەمەوە کە تیایا بینیم. و 00:05:33.251 --> 00:05:36.030 ئەمەش ئەو ڕۆژە بوو. ئەمەتا لەگەڵ پشیلەکەما. 00:05:36.054 --> 00:05:37.879 بێگومانیش، بیر لە کین ئەکەمەوە، 00:05:37.903 --> 00:05:40.371 بیر ئەکەمەوە کە ئەو ئێستا ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ، 00:05:40.395 --> 00:05:43.032 بیرم ئەکەوێتەوە کە جۆنی هاوڕێم و دایکم 00:05:43.056 --> 00:05:44.830 هەردووکیان زانکۆی لۆنگ بیچیان تەواوکردووە، 00:05:44.854 --> 00:05:47.698 کەیتی پورزاشم لەمکاتەیا ئەچێت بۆ زانکۆی لۆنگ بیچ. 00:05:47.722 --> 00:05:49.156 دووبارە ئەوەش "دووشەممەی شێتانە". 00:05:49.180 --> 00:05:51.962 بەڵام ئەمە تەنیا بەشێکی ئەوەیە کە بە مێشکتا یەت 00:05:51.986 --> 00:05:54.278 لە کاتێکی دیاریکراودا کاتێک قسە ئەکەیت. 00:05:54.302 --> 00:05:56.897 هەموو ئەوەشی ئەمانەوێت بۆ نیشاندانی ئەو هەموو شێواوییەی 00:05:56.921 --> 00:05:59.815 کە لە سەرەتا ڕووئەیات، ئەمەیە. 00:05:59.839 --> 00:06:01.141 مەبەستم ئەوەیە، هەر ئەمەمان هەیە. 00:06:01.165 --> 00:06:02.329 (پێکەنین) 00:06:02.353 --> 00:06:04.958 جێی سەرسوڕمانە کە سیستمەکەمان هێندە خراپە؟ 00:06:04.982 --> 00:06:07.460 بۆیە بیهێنەرە بەرچاوت، ئەگەر بتوانم لەیەکچوونێکتان بەمێ، 00:06:07.484 --> 00:06:10.626 بیهێننە بەرچاوتان بتانەوێت لەچی ئەچێت ئەگەر کێکێک بخۆیت، 00:06:10.650 --> 00:06:13.006 لەجیاتی خواردنی کێکەکە، 00:06:13.030 --> 00:06:16.252 تەنیا پێکهاتەکانی کێکەکە بخۆیت، 00:06:16.276 --> 00:06:17.807 یەک بە یەک، 00:06:17.831 --> 00:06:19.343 لەگەڵ ڕێنماییەکانا 00:06:19.367 --> 00:06:22.752 دەربارەی ئەوەی چۆن ئەکرێت ئەم پێکهاتانە تێکەڵبکرێت بۆ دروستکردنی. 00:06:22.776 --> 00:06:24.680 پێویستە ڕێنماییەکانیش بخۆیت. 00:06:24.704 --> 00:06:25.768 (پێکەنین) 00:06:25.792 --> 00:06:27.851 ئەگەر ناچاربووینایە ئاواهی ئەزموونی کێکمان بکردایە، 00:06:27.875 --> 00:06:29.386 هەرگیز کێکمان نەئەخوارد. 00:06:30.485 --> 00:06:34.045 هێشتا، زمانیش تەنیا ڕێگەیە -- تەنیا ڕێگەیە -- 00:06:34.069 --> 00:06:38.263 کە بتوانین لەڕێگەیەوە بزانین چی ڕووئەیات، لە مێشکمانا. 00:06:38.287 --> 00:06:40.141 ئەمە ناخی ئێمەیە، 00:06:40.165 --> 00:06:41.609 ئەو شتەی ئەمانکات بە مرۆڤ، 00:06:41.633 --> 00:06:44.871 ئەوەی وامان لێئەکات جیاواز بین لە گیاندارەکانی تر، 00:06:44.895 --> 00:06:46.728 هەمووی لێرەیایە لە شوێنێکا، و 00:06:46.752 --> 00:06:50.696 هەموو ئەوەی پێویستە بیکەین بۆ نیشاندانی زمانی خۆمانە. 00:06:50.720 --> 00:06:53.835 زمان باشترین ڕێگەمانە بۆ نیشاندانی ئەوەی چی ئەگوزەرێت لەناو مێشکمانا. 00:06:53.859 --> 00:06:56.110 بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر بمەوێت پرسیارێکی گەورە بکەم، وەک: 00:06:56.134 --> 00:06:58.467 "سرووشتی بیرکردنەوە و سۆزی مرۆڤ چییە؟" 00:06:58.491 --> 00:06:59.581 ئەوەی پێویستە بیکەیت 00:06:59.605 --> 00:07:02.768 ئەوەیە سەیری چەندین زمانی هەمەجۆر بکەیت 00:07:02.792 --> 00:07:04.387 کە بتوانیت. 00:07:04.411 --> 00:07:06.426 تەنیا یەکێک بەس نابێت. 00:07:06.450 --> 00:07:07.812 نموونەیەکتان بەمێ، 00:07:07.836 --> 00:07:10.685 ئەمە وێنەیەکی ڕۆمانی بچووکە گرتوومە، 00:07:10.709 --> 00:07:13.688 کە بە کامێرایەکی ١٢ مێگا پیکسڵی گرتوومە. 00:07:13.712 --> 00:07:17.144 ئێستا، ئەمە هەمان وێنەیە بە پیکسڵی کەمترەوە. 00:07:17.168 --> 00:07:21.051 دیارە، هیچ کام لەم وێنانە پشیلەیەکی ڕاستەقینە نییە. 00:07:21.075 --> 00:07:24.709 بەڵام یەکێکیان زۆر باشتر تێگەشتنت ئەیاتێ لەسەر پشیلە وەک لەوی تر. 00:07:26.649 --> 00:07:28.633 زمان تەنیا ئامراز نییە. 00:07:28.657 --> 00:07:29.816 ئەوە میراتی ئێمەیە، 00:07:29.840 --> 00:07:32.282 رێگایەکی ئێمەیە بۆ گەیاندنی ئەوەی واتای چییە مرۆڤ بیت. 00:07:32.306 --> 00:07:36.697 بێگوماینش، بە "میراتی"ییەکەمان، مەبەستم هەموو مرۆڤەکانە. 00:07:36.721 --> 00:07:41.786 لەدەستدانی یەک زمانیش وا ئەکات ئەو وێنەیە زۆر ناڕوونتر بێت. 00:07:41.810 --> 00:07:45.855 بۆیە وەک کارێک بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوو و 00:07:45.879 --> 00:07:49.164 هەروەها درووستکردنەوەیەک، هەر بۆ خۆشی، 00:07:49.188 --> 00:07:50.899 زمان درووست ئەکەم. 00:07:50.923 --> 00:07:52.783 بەمانە ئەوترێت "کۆنلانگەکان،" 00:07:52.807 --> 00:07:54.942 کورتکراوەیەک بۆ زمانە درووستکراوەکان. 00:07:54.966 --> 00:07:57.045 ئێستا، کە ئەم ڕاستیانە ئەخەمە ڕوو یەک بەدوای یەکا، 00:07:57.069 --> 00:07:59.047 کە چەندین زمان لەناو ئەچن لەسەر هەسارەکەمان و 00:07:59.071 --> 00:08:00.890 منیش زمانی نوێ درووست ئەکەم، 00:08:00.914 --> 00:08:03.696 لەوانەیە بیر بکەنەوە کە بەستنەوەیەکی نا ڕووکەشی هەیە 00:08:03.720 --> 00:08:04.886 لەنێوان ئەم دوانەیا. 00:08:04.910 --> 00:08:07.826 ڕاستییەکەی، چەندین کەس هێڵێکیان کێشاوە لەنێوان ئەو خاڵانەیا. 00:08:07.850 --> 00:08:09.877 ئەمە پیاوێکە کە زۆر تووڕە بوو 00:08:09.901 --> 00:08:12.715 کە زمانێکی دروستکراو هەبوو لە فیلمی "ئەڤاتار"ی جەیمس کامیرۆندا. 00:08:12.739 --> 00:08:14.446 ئەڵێت، 00:08:14.470 --> 00:08:16.692 "لەو سێ ساڵەدا کە جەیمس کامیرۆن پێویستی پێبوو 00:08:16.716 --> 00:08:18.969 بۆ ئەوەی ئەڤاتار بخاتە سەر شاشەکان، زمانێک مرد." 00:08:18.993 --> 00:08:20.921 ڕاستییەکەی، لەوانەیە زۆر لەوەش زیاتر. 00:08:20.945 --> 00:08:24.389 "زمانی ناڤی، ئەو کونە پڕناکاتەوە کە ئەبوو لەسەری بێت.. " 00:08:24.413 --> 00:08:26.725 وتارێکی زۆر کاریگەر و توند -- 00:08:26.749 --> 00:08:29.366 ئەگەر هیچ بیری لێنەکەیتەوە. 00:08:29.390 --> 00:08:30.545 (پێکەنین) 00:08:30.569 --> 00:08:32.612 بەڵام ئەوکاتەی لێرەبووم لە کالیفۆرنیا، 00:08:32.636 --> 00:08:34.015 دوو پسپۆڕیم تەواوکرد. 00:08:34.039 --> 00:08:36.840 یەکێکیان لە زمانەوانیدا، بەڵام ئەوەی تریان لە ئینگلیزیا بوو. 00:08:36.864 --> 00:08:39.452 بێگومانیش، پسپۆڕی ئینگلیزیش، خوێندنی زمانی ئینگلیزی، 00:08:39.476 --> 00:08:42.438 ڕاستییەکەی خوێندنی ئەو زمانی ئینگلیزییە نییە، کە ئەیزانین، 00:08:42.462 --> 00:08:43.857 خوێندنی بابەتە وێژەییەکانە. 00:08:43.881 --> 00:08:45.678 وێژە بوارێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە، 00:08:45.702 --> 00:08:49.493 چونکە وێژە، بەشێوەیەکی فراوانتر، هەر وەک هونەر وایە؛ 00:08:49.517 --> 00:08:51.180 ئەکەوێتە ژێر شێوازی هونەرەوە. و 00:08:51.204 --> 00:08:52.752 بە بەکارهێنانی وێژە چی ئەکەین، 00:08:52.776 --> 00:08:57.855 نووسەرەکان، بوون و مێژووی تەواو نوێ درووست ئەکەن. 00:08:57.879 --> 00:09:00.895 سەرنجڕاکێشە بۆمان ببینین 00:09:00.919 --> 00:09:06.006 چی جۆرە قوڵی و سۆزێک و ڕۆحێکی تایبەتی 00:09:06.030 --> 00:09:08.638 ئەکرێت لەلایەن نووسەرەکانەوە بخرێتە ناو ئەم بوونە خەیاڵییانە. 00:09:08.662 --> 00:09:11.283 مەبەستم ئەوەیە بەشێوەیەکە -- سەیری ئەمە بکەن. 00:09:11.307 --> 00:09:13.561 زنجیرەیەک کتێب هەیە 00:09:13.585 --> 00:09:15.824 نوسراوە دەربارەی کەسایەتی خەیاڵی. 00:09:15.848 --> 00:09:19.815 هەموو کتێبەکە دەربارەی یەک بوونی خەیاڵی، ساختەی مرۆڤە. 00:09:19.839 --> 00:09:22.010 یەک کتێبی تەواوەتی هەیە لەسەر جۆرج بابیت 00:09:22.034 --> 00:09:23.871 لە کتێبی "بابیت"ی سینکلێر لێویس، و 00:09:23.895 --> 00:09:26.562 گرنتی ئەوەتان ئەیەمێ ئەو کتێبە، درێژترە لە کتێبی "بابیت" خۆی 00:09:26.586 --> 00:09:27.784 کە کتێبێکی کورتە. 00:09:27.808 --> 00:09:29.547 هیچ کەسێک هەر بیریشێتی؟ 00:09:29.571 --> 00:09:32.762 زۆرباشە، ڕاستییەکەی بەلای منەوە لە کتێبی "مەین ستریت"ی باشترە. 00:09:32.786 --> 00:09:34.156 ئەوە بۆچوونی منە. 00:09:34.180 --> 00:09:37.889 هەرگیز گومانمان لەو ڕاستییە نەبووە کە بواری وێژە سەرنجڕاکێشە. 00:09:38.434 --> 00:09:39.989 بەڵام سەرەڕای ڕاستییەکە، 00:09:40.013 --> 00:09:44.077 تەنانەت زمانەوانەکانیش گرنگی نادەن بەوەی زمانە درووستکراوەکان ئەتوانن 00:09:44.101 --> 00:09:47.968 پێمان بڵێن دەربارەی قوڵی ڕۆحی مرۆڤ وەک هەوڵێکی هونەرییانە. 00:09:48.520 --> 00:09:51.397 نموونەیەکی بچووکتان ئەیەمێ لێرەیا. 00:09:51.421 --> 00:09:54.144 وتارێک نوسرابوو لەسەرم 00:09:54.168 --> 00:09:57.008 ماوەیەک لەمەوبەر لە گۆڤارێکی کالیفۆرنیا. 00:09:57.032 --> 00:09:58.633 کە ئەم وتارەشیان نوسیبوو، 00:09:58.657 --> 00:10:01.077 ویستیان کەسێک لەلایەنی بەرامبەرەوە بێنن، 00:10:01.101 --> 00:10:03.561 کە ئەگەر دواتر سەیری بکەیت، لە شتێکی سەیر ئەچێت بیکەیت. 00:10:03.585 --> 00:10:05.275 تۆ تەنیا باسی کەسێک ئەکەیت، و 00:10:05.299 --> 00:10:08.442 ئەتەوێت کەسێک بێنیت لە لایەنی بەرامبەری ئەو کەسە. 00:10:08.466 --> 00:10:09.742 (پێکەنین) 00:10:09.766 --> 00:10:12.425 ئەمە پارچە نوسراوێکە زیاد لەپێویست گەورە کراوە. 00:10:12.449 --> 00:10:14.972 بۆیە توانیان 00:10:14.996 --> 00:10:17.321 یەکێک لە زیرەکترین زمانزانەکانی سەردەمی خۆمان بێنن، 00:10:17.345 --> 00:10:20.371 جۆرج لاکۆف، کە زمانزانێکە لە بێرکلی. 00:10:20.395 --> 00:10:23.957 کارەکەشی بۆ هەتا هەتایە بواری زمانەوانی و 00:10:23.981 --> 00:10:25.458 زانستی توانای فێربوونی گۆڕی. 00:10:25.482 --> 00:10:28.757 کاتێکیش پرسیاری لێکرا دەربارەی کارەکەم و دەربارەی زمان درووستکردن بە گشتی، 00:10:28.781 --> 00:10:32.426 وتی، "بەڵام زۆر شت هەیە بکرێت لە خوێندنی زماندا. 00:10:32.450 --> 00:10:35.206 پێویستە کات لە شتێکی ڕاستەقینەدا بەسەر بەریت." 00:10:35.230 --> 00:10:36.381 بەڵێ، 00:10:36.405 --> 00:10:38.864 "شتێکی ڕاستەقینە." ئەمە هیچتان بیر ئەهێنێتەوە؟ 00:10:38.888 --> 00:10:42.627 بەکارهێنانی هەمان ئەو چوارچێوەی کارەی کە خۆی دایهێناوە، 00:10:42.651 --> 00:10:45.346 ئەمگەیەنێتەوە سەر ئەم خواستە خەیاڵییە: 00:10:45.370 --> 00:10:46.638 زمان ئامرازێکە. 00:10:46.662 --> 00:10:50.093 لەوەش ئەچێت کارەکانی لەژێر ئەم خواستە خەیاڵییەیا بێت؛ 00:10:50.117 --> 00:10:54.184 کە زمان کاتێک بەسوودە کە بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 00:10:54.208 --> 00:10:57.506 زمان بێسوودە کاتێک ناتوانرێت بەکاربێت بۆ پەیوەندی. 00:10:57.530 --> 00:11:00.372 لەوانەیە واتلێبکات بپرسیت: چی لە زمانە مردووەکان بکەین؟ 00:11:00.396 --> 00:11:01.612 بەڵام بەهەرحاڵ. 00:11:01.636 --> 00:11:03.043 بۆیە بەهۆی ئەم بیرۆکەیەوە، 00:11:03.067 --> 00:11:06.929 لەوانەیە لەوە بچێت کە لوتکەی نابەجێیە 00:11:06.953 --> 00:11:10.366 کۆرسێکی فێربوونی زمانت هەبێت لەسەر زمانی ڤالێریانی باڵا 00:11:10.390 --> 00:11:12.938 کە دروستمکرد بۆ زنجیرەی "یاری تەختەکان"ی ئێچی بی ئۆ 00:11:12.962 --> 00:11:16.586 لەوانەیە بپرسیت، ئەو ٧٤٠ هەزار کەسە فێری چی ئەبن؟ 00:11:17.368 --> 00:11:19.630 (پێکەنین) 00:11:19.654 --> 00:11:21.717 با سەیرێکی بکەین. 00:11:21.741 --> 00:11:23.376 فێری چی ئەبن؟ 00:11:23.400 --> 00:11:25.760 ئەبێ فێری چی ببن؟ 00:11:25.784 --> 00:11:28.583 ئەوەت لەبیربێت کە زمانەکەی تر بۆ ئەمە -- 00:11:28.607 --> 00:11:31.141 بۆ ئەوانەیە بە ئینگلیزی قسە ئەکەن -- 00:11:31.165 --> 00:11:33.220 ئەوانەی بە ئینگلیزی قسە ئەکەن زۆر شت فێر ئەبن. 00:11:33.244 --> 00:11:36.558 ئەمە ڕستەیەکە کە لەوانەیە هەرگیز بەکارینەهێنن بۆ پەیوەندیکردن 00:11:36.582 --> 00:11:37.746 بەدرێژایی ژیانیان: 00:11:37.770 --> 00:11:39.336 "ڤالا ئابرێ ئورنیس." 00:11:39.360 --> 00:11:40.733 "پیاوەکە ژنەکە ئەبینێت." 00:11:40.757 --> 00:11:42.647 هێڵە بچووکەکەی ناوەڕاست بەشە گرنگەکەیە، 00:11:42.671 --> 00:11:44.887 کەواتە وشە بە وشەیە، وا ئەڵێت. و 00:11:44.911 --> 00:11:47.700 چەندین شتی سەرنجڕاکێشیش فێر ئەبن، 00:11:47.724 --> 00:11:49.600 بەتایبەتی ئەگەر بە ئینگلیزی قسە بکەن. 00:11:49.624 --> 00:11:52.854 فێری ئەوە ئەبن ئەکرێت کردار لە کۆتایی ڕستەکەیا بێت. 00:11:52.878 --> 00:11:55.846 ئەوە بەڕاستی ڕوونایات لە ئینگلیزیا کاتێک دوو مشتومڕت ئەبێت. 00:11:55.870 --> 00:11:57.608 فێر ئەبن هەندێک جار 00:11:57.632 --> 00:12:01.490 زمانێک هاوتای نییە بۆ وشەی "کە" -- بە تەواوەتی تیای نییە. 00:12:01.514 --> 00:12:03.133 ئەوە شتێکە زمان پێی ئەکرێت. 00:12:03.157 --> 00:12:06.942 فێر ئەبن کە بزوێنێکی درێژ ئەکرێت درێژتر بکرێتەوە، 00:12:06.966 --> 00:12:08.927 بەراورد بە جیاوازی لە جۆرێتیا، 00:12:08.951 --> 00:12:12.133 کە بزوێنە درێژەکانی ئێمە ئەوە ئەکات؛ هەر لە ڕاستیدا هەمان درێژین. 00:12:12.157 --> 00:12:15.657 فێری ئەوە ئەبن کە ئەم گۆڕانکارییە بچووکانە هەیە لە تۆنی دەنگەکانا. 00:12:15.681 --> 00:12:16.836 هممم؟ هممم؟ 00:12:16.860 --> 00:12:20.172 گۆڕانکاری هەیە پێی ئەوترێت شێوەی ناو و جێناو و ئاوەڵناو لە کۆتایی بکەرەکاندا -- 00:12:20.196 --> 00:12:21.212 (پێکەنین) 00:12:21.236 --> 00:12:24.537 کە لە ڕستەیەکدا پێت ئەڵێ کێ چی لە کێ کردووە. 00:12:24.561 --> 00:12:27.588 تەنانەت ئەگەر ڕیزبەندی وشەکانیش هەر وەک خۆی بهێڵیتەوە و 00:12:27.612 --> 00:12:29.334 کۆتاییەکان بگۆڕیت، 00:12:29.358 --> 00:12:32.350 ئەوە ئەگۆڕیت کێ چی لە کێ ئەکات. 00:12:32.374 --> 00:12:38.138 فێری ئەوە ئەبن زمانەکان زۆر شت ئەکەن، هەمان شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز 00:12:38.513 --> 00:12:40.845 ئەشکرێت فێربوونی زمان شتێکی خۆشبێت. 00:12:41.997 --> 00:12:45.767 ئەوەی فێری ئەبن ڕێزە بۆ زمان: زمان بە کاپیتاڵکردنی پیتی یەکەم. 00:12:45.791 --> 00:12:49.974 بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەش کە لەسەدا ٨٨ی ئەمریکییەکان بە ئینگلیزی قسە ئەکەن لە ماڵەوە، 00:12:49.998 --> 00:12:52.609 پێموانییە ئەوە شتێکی خراپ بێت. 00:12:52.633 --> 00:12:56.436 ئەزانن بۆچی زمانەکان ئەمرن لەسەر هەسارەکەمان؟ 00:12:56.796 --> 00:13:02.018 لەبەر ئەوە نییە کە حکومەت زمانێک ئەسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێکی بچووکتردا، 00:13:02.042 --> 00:13:04.556 یان کۆمەڵێکی تەواوەتی لەوانەی قسەی پێئەکەن نامێنن. 00:13:04.580 --> 00:13:07.656 ئەوە بەدڵنیاییەوە لە ڕابردووا ڕووی یاوە، و ئێستاش ڕووئەیات، 00:13:07.680 --> 00:13:09.705 بەڵام هۆکاری سەرەکی نییە. 00:13:10.268 --> 00:13:13.046 هۆکارە سەرەکییەکە ئەوەیە منداڵێک لەدایک ئەبێت بۆ ناو خێزانێک 00:13:13.070 --> 00:13:16.625 بە زمانێک قسە ئەکات کە بەشێوەیەکی بڵاو لە کۆمەڵگاکەیا قسەی پێناکرێت، و 00:13:16.649 --> 00:13:18.656 ئەو مناڵە فێری نابێت. 00:13:18.680 --> 00:13:19.965 بۆچی؟ 00:13:19.989 --> 00:13:24.291 چونکە ئەو زمانە بەهای نییە لە کۆمەڵگاکەیاندا. 00:13:24.315 --> 00:13:26.228 چونکە ئەو زمانە سوودی نییە. 00:13:26.252 --> 00:13:31.236 چونکە ئەو زمانە کارێکی دەستناکەوێت ئەگەر بەو زمانە قسە بکات. 00:13:31.260 --> 00:13:35.291 چونکە ئەگەر زمان بەس ئامرازێک بێت، 00:13:35.315 --> 00:13:37.692 ئەوا فێربوونی زمانی ڕەسەنی خۆیان 00:13:37.716 --> 00:13:39.961 هێندەی فێربوونی ڤالێریانی باڵا سوودی ئەبێت بۆیان، 00:13:39.985 --> 00:13:41.449 کەواتە بۆ فێریبێت؟ 00:13:43.387 --> 00:13:44.537 ئێستا... 00:13:46.514 --> 00:13:50.903 لەوانەیە خوێندنی زمان نەبێتە هۆی زمانپاراوییەکی زیاتر. 00:13:50.927 --> 00:13:53.177 بەڵام لەوانەیە ئەوە کێشەیەکی گەورە نەبێت. 00:13:53.855 --> 00:13:56.966 لەوانەیە ئەگەر خەڵکی زیاتر فێری زمانی زیاتر ببن، 00:13:56.990 --> 00:13:59.608 ببێتە هۆی پەسەندکردنی زیاتری زمانەکان و 00:13:59.632 --> 00:14:01.520 داگیرکاری کەمتر بەرامبەر زمانەوانی. 00:14:01.949 --> 00:14:04.933 لەوانەیە ئەگەر ڕێزی زمان بگرین وەک خۆی، 00:14:04.957 --> 00:14:09.849 کە گرنگترین داهێنانی مرۆڤایەتییە، 00:14:09.873 --> 00:14:11.079 ئەوا لە داهاتووا، 00:14:11.103 --> 00:14:14.992 ئەتوانین ئاهەنگ بۆ زمانە زیندووەکان بگێڕین وەک زمانی زیندوو، 00:14:15.016 --> 00:14:16.683 وەک لەوەی ببنە پارچەی مۆزەخانەکان. 00:14:17.182 --> 00:14:18.968 کیریمڤۆس (ڤالێریان) زۆر سوپاس. 00:14:18.992 --> 00:14:20.388 (چەپڵەلێدان)