1 00:00:06,904 --> 00:00:08,444 لە سەدەی ١٣، 2 00:00:08,444 --> 00:00:12,474 جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیر کردنی ئۆراسیا ئەنجامدا، 3 00:00:12,474 --> 00:00:18,234 بەخێرای وڵاتەکانی داگیر دەکرد و دەیخستنە سەر نەخشەی ئیپراتۆریەتی مەزنی مەغۆل. 4 00:00:18,234 --> 00:00:21,761 بە هۆی هەبوونی بێشومار سەربار، نە دەوەستێندرا. 5 00:00:21,761 --> 00:00:24,501 بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە کۆسپێک هەبوو 6 00:00:24,501 --> 00:00:27,761 کە تەنانەت خانی مەزن نەیتوانی بە سەریدا زاڵ بێت: 7 00:00:27,761 --> 00:00:30,101 دیوارێکی بەرزی سەهۆڵی، 8 00:00:30,101 --> 00:00:33,161 کە خەڵکەکە لەسەر شاخەکە دروستیان کرد بوو 9 00:00:33,161 --> 00:00:36,961 بۆ وەستاندنی خان لە داگیرکردنی ناوچەکەیان. 10 00:00:36,961 --> 00:00:41,431 کەس بەشێوەیەکی مێژووی نازانێت چیرۆکە ڕاستەکە چییە، 11 00:00:41,431 --> 00:00:44,375 بەڵام بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، لەسەر ڕاستییەوە وەریان گرتووە: 12 00:00:44,375 --> 00:00:48,305 بۆ چەند سەدەیەک لە زنجیرە چیاکانی کەرەکۆرەم و هیمالایە، 13 00:00:48,305 --> 00:00:52,705 خەڵک خۆیان بەستەڵەکەکانیان درووست کردووە و بەکاریان هێناون 14 00:00:52,705 --> 00:00:56,665 وەک سەرچاوەیەکی ئاو خواردنەوە و جۆگەی ئاودانی دانەوێڵەکانیان. 15 00:00:56,665 --> 00:00:59,385 بەڵام پێش ئەوەی لەم دیاردە دڵڕفێنە تێبگەین، 16 00:00:59,385 --> 00:01:01,955 پێویستە لە جیاوازی نێوان 17 00:01:01,955 --> 00:01:04,085 بەستەڵەکێک که به سروشتی دروست دەبێت و 18 00:01:04,085 --> 00:01:06,475 بەستەڵەکێک که مرۆڤ دروستی دەکات تێبگەین. 19 00:01:06,475 --> 00:01:07,375 لە سروشتدا، 20 00:01:07,375 --> 00:01:10,105 بەستەڵەک سێ مەرجی پێویستە تا دروست ببێت: 21 00:01:10,105 --> 00:01:13,855 بەفر بارین، پلەی گەرمی نزم و کات. 22 00:01:13,855 --> 00:01:17,375 یەکەم جار، بەفرێکی زۆر دەبارێت و کەڵەکە دەبێت. 23 00:01:17,375 --> 00:01:20,235 پلەی گەرمی زۆر نزم و دواتر بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی بەفرەکە 24 00:01:20,235 --> 00:01:24,325 زستان و دواتر بەهار، هاوین، پایزی بەسەردا دێت. 25 00:01:24,325 --> 00:01:27,522 چەند ساڵی بەسەر دا دەڕوات، دەیەیەک، سەدەیەک، 26 00:01:27,522 --> 00:01:29,732 پاڵەپەستۆی بەفرە کەڵەکە بووەکە 27 00:01:29,732 --> 00:01:34,642 توێژاڵەکە دەگۆڕێت بۆ شاخێکی زۆر پتەوی بەفری. 28 00:01:34,642 --> 00:01:36,460 دروست کردنی بەستەڵەکێکی دەستکرد، 29 00:01:36,460 --> 00:01:38,630 لە کاتێکدا، بە تەواوی جیاوازە. 30 00:01:38,630 --> 00:01:41,880 لە بەیەک گەیشتنی سێ زنجیرە چیا گەورەکە، 31 00:01:41,880 --> 00:01:45,150 هیمالایە، کارەکۆرەم، هیندیکوش، 32 00:01:45,150 --> 00:01:50,190 هەندێک کەلتووری ناوخۆیی بۆ سەدان ساڵ پێیان وابوو بەستەڵەکەکان زیندوون. 33 00:01:50,190 --> 00:01:51,230 و لەوەش زیاتر، 34 00:01:51,230 --> 00:01:56,110 شاخە سەهۆڵیەکان دەکرێت ڕەگەزیان هەبێت کە نێر و مێیە. 35 00:01:56,110 --> 00:02:01,305 خەڵکەکە بە بەیەکەوە بەستن -یان هاوسەرگیری- شاخی سەهۆڵی تریان دروست دەکرد 36 00:02:01,305 --> 00:02:04,865 لە پارچە سەهۆڵییە نێر و مێیەکانی تر، 37 00:02:04,865 --> 00:02:09,905 دواتر بە خەڵوز، دەسکە گەنم، قوماش، لقی دار چنار دای دەپۆشن 38 00:02:09,905 --> 00:02:11,749 بەم شێوەیە شاخی سەهۆڵی دروست دەکەنەوە. 39 00:02:11,749 --> 00:02:13,549 لەژێر بەرگە پارێزەرەکەیانەوە، 40 00:02:13,549 --> 00:02:17,439 ئەم بەستەڵەکانە دەگۆڕێن بۆ شاخێکی سەهۆڵی تەواو 41 00:02:17,439 --> 00:02:20,609 هەموو ساڵێک بەبارینی بەفری زیاتر ئەویش گەورەتر دەبێت. 42 00:02:20,609 --> 00:02:23,529 دواتر بەستەڵەکەکان گەنجینەیەکی ئاوی بەردەوام پێشکەش دەکەن 43 00:02:23,529 --> 00:02:26,959 کە جوتیارەکان دەتوانن بۆ ئاودانی دانەوێڵەکانیان بەکاری بهێنن. 44 00:02:26,959 --> 00:02:29,159 ئەمە لە ناو کلتورەکانی تریشدا بڵاو بۆتەوە، 45 00:02:29,159 --> 00:02:31,949 کە خەڵکی شاخە سەهۆڵییەکانی خۆیان دروست دەکەن و 46 00:02:31,949 --> 00:02:37,049 دایان دەنێن بۆ چارەسەرکردنی بەرەنگارییە گرنگەکانی سەرچاوەی ئاوی هاوچەرخ. 47 00:02:37,049 --> 00:02:41,688 تاک لاداخ، بیابانێکی بەرزە لە ئاستی دەریاوە کە دەکەوێتە باکووری هیندستان. 48 00:02:41,688 --> 00:02:44,266 دەکەوێتە ناوچەی باراناویی هیمالایە 49 00:02:44,266 --> 00:02:48,926 بە تێکڕای لە لە هەر ساڵێکدا کەمتر ١٠ سانتیمەتر باران دەبارێت. 50 00:02:48,926 --> 00:02:51,755 بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، بەستەڵەکە دەستکردەکان بچوک دەبنەوە، 51 00:02:51,755 --> 00:02:54,385 ئاوی پاشەکەوت کراوی هەرێمەکەکان زیاد دەکات. 52 00:02:54,385 --> 00:02:57,805 دواتر، خەڵکی دەستیان کرد بە دروست کردنی بەستەڵەکی خۆیان 53 00:02:57,805 --> 00:03:00,415 وەکو دڵنیاییەک دژی ئەو ڕاڕاییە. 54 00:03:00,415 --> 00:03:04,815 ئەم شاخە سەهۆڵییانە دەکرێن بە دوو جۆر: ئاسۆیی، و ستوونی. 55 00:03:04,815 --> 00:03:09,255 شێوە ئاسۆییەکان کاتێک دروست دەکرێن کە جوتیارەکان ئاوی تواوەی شاخە سەهۆڵییەکە بۆ 56 00:03:09,255 --> 00:03:11,041 ناو کەناڵی ئاویی و بۆڕییەکان دەنێرێت، 57 00:03:11,041 --> 00:03:17,161 بە وریایەوە بۆ ناو زنجیرەیەک مۆژ ئاراستەی دەکەن کە لە خۆڵ و بەرد دروست کراون. 58 00:03:17,161 --> 00:03:21,575 گوندنشینەکان بە بەردەوامی چاودێری ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو عەمبارەکان دەکەن، 59 00:03:21,575 --> 00:03:23,798 چاوەڕێی چینێکی نوێ دەکەن تا بی بەستێت 60 00:03:23,798 --> 00:03:26,848 پێش ئەوەی حەوزەکە بە شەپۆلێکی تر پڕبێتەوە. 61 00:03:26,848 --> 00:03:28,108 لە سەرەتای بەهاردا، 62 00:03:28,108 --> 00:03:30,558 ئەو حەوزە بەستوانە دەست بە توانەوە دەکەن، 63 00:03:30,558 --> 00:03:33,878 جۆگەی ئاوی دەدات بە جوتیارەکان بۆ ئاودانی زەویەکانیان. 64 00:03:33,878 --> 00:03:37,188 خەڵکی ناوخۆ بە ئاوی تواوە بەستەڵەکی ستوونی دروست دەکەن 65 00:03:37,188 --> 00:03:41,368 لەو شاخە سەهۆڵییانەی پێشتر لە سەرووی گوندەکەیانەوە بوونیان هەبووە. 66 00:03:41,368 --> 00:03:44,683 ئاوە تواوەکە دەچێتە ناو ئەو کەناڵانەی سەر بەرەو خوار داندراون، 67 00:03:44,683 --> 00:03:46,613 دەڕوات هەتا دەگاتە شوێنی دانەوێڵە 68 00:03:46,613 --> 00:03:50,873 کە دەڕژێتە دەرەوە لەو شوێنەی بۆڕیەکە داندراوە. 69 00:03:50,873 --> 00:03:52,663 کاتێک پلەی گەرمی لە زستان نزمە، 70 00:03:52,663 --> 00:03:55,783 ئەو ئاوە دەیبەستێت بە شێوەیەکی کەوانەیی کە لە بۆڕیەکە دێتە دەرەوە، 71 00:03:55,783 --> 00:04:00,263 لە کۆتایدا شێوەیەکی 50 مەتر سەهۆڵ دروست دەبێت پێی دەگوترێت ستوپا، 72 00:04:00,263 --> 00:04:03,204 شێوەی مۆتەیەکی قوچەکی هەڵگەڕاوەی هەیە. 73 00:04:03,204 --> 00:04:08,604 ئەو شێوە هەڵگەڕاوەیە بچوک دەبێتەوە، کاتێک خۆر لێی دەدات 74 00:04:08,604 --> 00:04:10,037 لە بەهار و هاویندا. 75 00:04:10,037 --> 00:04:13,127 ئەوە دڵنیایی دەدات کە بەستەڵەکە بچووکەکە بە هێواشی دەتوێتەوە 76 00:04:13,127 --> 00:04:18,077 و سەرچاوەیەکی ئاوی باوەڕپێکراو بەرهەم دەهێنێت بۆ ئاودانی دانەوێڵەی جوتیارەکان. 77 00:04:18,077 --> 00:04:19,997 لەوانەیە ئەو ڕێگەیە کۆن بێت، بەڵام 78 00:04:19,997 --> 00:04:21,617 وا خەریکن گرینگی زیاتری پێ دەدەن 79 00:04:21,617 --> 00:04:24,767 لەو کاتەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە هەسارەکەماندا ڕوو دەدات. 80 00:04:24,767 --> 00:04:30,137 لە ڕاستیدا، خەڵکی چەندین نەتەوە بەستەڵەکی خۆیان دروست دەکەن لەدوای لاداخەوە. 81 00:04:30,142 --> 00:04:33,632 خەڵکی سووید، تەکنەلۆژیای دروستکردنی بەستەڵەکی هاوچەرخ بەکاردەهێنن، 82 00:04:33,632 --> 00:04:38,082 لە ساڵی ٢٠١٦ لە چیا بەستەڵەکەکانی سووید یەکەم ستوپایان دروست کرد. 83 00:04:38,082 --> 00:04:42,326 پلان هەیە بۆ زیاتر لە 100 گوندی پاکستان، 84 00:04:42,326 --> 00:04:45,335 کازاخستان، و کیرگیزستان. 85 00:04:45,335 --> 00:04:49,115 لەوانەیە ڕۆژێک خۆمان بتوانین بەستەڵەکەکان دروست بکەین 86 00:04:49,115 --> 00:04:51,895 ئەوەندە باش بێت کە بەس بێت بۆ دیوارێکی سەهۆڵی- 87 00:04:51,895 --> 00:04:54,285 ئەم جارەیان بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە نا، 88 00:04:54,285 --> 00:04:58,705 بەڵکو بۆ چالاککردنی ژیان لەسەر هەندێک لە پارچە زەویە نالەبارەکانی هەسارەکەمان.