WEBVTT 00:00:03.071 --> 00:00:05.337 [گ سارگسیان] دەستمکرد بە وەرگێرانی ئاخاوتنی تێد 00:00:05.337 --> 00:00:09.066 دوای بینینی ئاخاوتنی کامکوامبە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدیھێنانی خەونەکەت. 00:00:09.066 --> 00:00:11.438 و من باسی ئەم ئاخاوتنەم بۆ کوڕەکەم کرد. 00:00:11.438 --> 00:00:14.056 باوەڕی پێ نەکردم. وتی، "بەڵام لە خوێندنگا دەرکرابوو." 00:00:14.056 --> 00:00:16.365 "ئەو ئینگلیزی نازانێ. چۆن ئەمە بکات؟" 00:00:16.365 --> 00:00:18.229 من وتم "من ئەمە وەردەگێڕم." 00:00:18.229 --> 00:00:22.133 "من دەمەوێ ئەو تاک بە تاکی وشەکان بخوێنێتەوە." 00:00:22.133 --> 00:00:24.793 [و.داڤیس] زمان تەنها وشەکاری جەستەیی 00:00:24.793 --> 00:00:26.757 یاخود ڕێکخستنی یاسای ڕێزمانی نییە. 00:00:26.757 --> 00:00:29.274 زمان چەخماخەیەکە لە ڕۆحی مرۆڤەوە. 00:00:29.274 --> 00:00:32.211 ئامڕازێکە کە ڕۆحی هەر کلتورێکی تایبەت 00:00:32.211 --> 00:00:33.627 پیایا ھاتۆتە جیھانی ماددی. 00:00:33.627 --> 00:00:37.016 هەر شتێک کە دەیکەین لە تێد بە ھەمان ئەرک بەڕێوە براوە، 00:00:37.016 --> 00:00:39.099 کە بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەن. 00:00:39.099 --> 00:00:41.628 گەر ئامانجت بڵاوکردنەوەی بیرۆکەیەی بابەتی دیاریکراوە، 00:00:41.628 --> 00:00:44.431 ڕووبەڕووی ئەوە بوویتەوە کە تەنها بە ئینگلیزی قسە دەکەیت. 00:00:44.431 --> 00:00:47.887 بنەڕەتی کاری ئێمە دەربارەی پێکەوەبەستنە. 00:00:47.887 --> 00:00:49.397 ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لێرەیە 00:00:49.397 --> 00:00:52.167 کە دەتوانن ببنە بەشێک لە پێکھێنانی داھاتوی باشتر بۆ ھەموان. 00:00:52.167 --> 00:00:54.984 ھەرگیز ناتوانیت جێیان بھێڵیت. 00:00:54.984 --> 00:00:56.819 [ئەپارتا] بۆم نوسین، کە ئەم ئاخاوتنانە 00:00:56.819 --> 00:00:58.559 پێویستە ژێرنوسی بۆ نابیستانیش ھەبێت، 00:00:58.559 --> 00:01:01.634 و هەروەها وەرگێڕانی ھەبێت بۆ خەڵکی وڵاتانی تریش. 00:01:01.634 --> 00:01:03.404 لێرەدا دەبێت یەکێک هەبێت 00:01:03.404 --> 00:01:05.982 زۆر خۆشەویستی ھەبێت بۆ ئاخاوتنێکی دیاریکراو، 00:01:05.982 --> 00:01:09.402 و بیەوێت ژێرنوس بە زمانی خۆیشی هەبێت. 00:01:09.402 --> 00:01:12.089 سەرەتا، بۆخوشکەکەم دەستم بە وەرگێڕان کرد. 00:01:12.089 --> 00:01:13.208 لەگەڵ دایک و باوکم دەژی 00:01:13.208 --> 00:01:16.866 لە شارۆچکەیەکی زۆر بچوک، لە شوێنەکەی من لە کازاخستان 00:01:16.866 --> 00:01:20.639 ئەو هەلی زۆری نیە بۆ گەڕان لە جیهاندا. 00:01:20.639 --> 00:01:23.886 بەڵام دواتر، بۆم دەرکەوت ئەمە تەنها خێزانی من نیە. 00:01:23.886 --> 00:01:27.674 هەرکەسێک بە ئوزباکی قسە دەکات دەتوانێ لێی سودمەند بێ. 00:01:27.674 --> 00:01:32.666 [پەیگڵ] ھەروەک کرانەوەی بازنەی ھەوا بۆ پاڵەوانێتی باڵندەکان، 00:01:32.666 --> 00:01:36.479 زمان بازنەی هەرەوەزی بۆ پاڵەوانێتی مرۆڤەکان کردەوە. 00:01:36.479 --> 00:01:39.007 هەمو قسەکەرەکانمان لە ئاستی بەرزی بوارەکانیانن، 00:01:39.007 --> 00:01:41.207 و لەگەڵ ئەمەشدا لە ئاستی بەرزی زمانیش، 00:01:41.207 --> 00:01:44.745 زۆرێک لەو ناوەڕۆکانەی ئەوان بەکاری دەھێنن ناتوانی لە فەرهەنگ بیاندۆزیتەوە. 00:01:44.745 --> 00:01:48.386 لەڕاستییدا زۆر گەڕانی وردی پێویستە تا ئاخاوتنێکی تێد وەربگێڕیت. 00:01:48.386 --> 00:01:51.031 بەپێی ئەوەی تا چەند تەکنیکییە، و چەند وشە ھەیە بۆ گەڕان. 00:01:51.031 --> 00:01:52.668 دەگونجێت ١٠ کاتژمێر بخایەنێت. 00:01:52.668 --> 00:01:55.923 دەچم و دەخوێنمەوە سەبارەت بە قسەکەرەکان، پەرتووکەکانیان، 00:01:55.923 --> 00:01:57.931 ئەوکات ھەموو بابەتەکە تێدەگەم. 00:01:57.931 --> 00:02:00.095 بەھۆی ئەم کۆمەڵە وەرگێڕانە، 00:02:00.095 --> 00:02:03.298 ئێمە دەتوانین مەزنترین بیرۆکەکان بدۆزینەوە 00:02:03.298 --> 00:02:05.096 لەڕێی قسەکەری ھەر زمانێکەوە 00:02:05.096 --> 00:02:08.229 و بیانھێنین بۆ جیھانی زمانی ئینگلیزی 00:02:08.229 --> 00:02:09.972 و زیاتریش. 00:02:23.192 --> 00:02:28.296 من وەرگێڕان دەکەم چونکە دەمەوێ خەڵکی زۆرتر بگەن بە بیرۆکەکە، 00:02:28.296 --> 00:02:31.049 ئەم کارە بەخشندەییە لەلایەن کۆمەڵێک لە خەڵکیەوە، 00:02:31.049 --> 00:02:33.109 تەنها بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری. 00:02:33.109 --> 00:02:36.871 بۆ ئیلھامدان بە مرۆڤ، بۆ پێدانی هیوا. بە هەندێ خەڵک 00:02:36.871 --> 00:02:55.664 ئەمە زۆر شت دەگۆڕێ لە جیهاندا.