گ گ: کێ هەیە لە ئێمە حەز نەکات لە
تاقیکردنەوەی جوگرافیا دەربچێت،
شوێنی هەموو وڵاتانی لە سەر نەخشە لەبیر بێت
یان بەدوور بین لەو هەڵوێستە شەرمەزاریانەی
وەک لەناکاو لەبیرکردنی ناوی کەسێک
ڕاستەوخۆ لەبەرامبەرت دانیشتووە.
یادەوەری وەک گۆڕانی ماسوولکەکانی
تری لاشە دەگۆڕێ،
دەتواندرێت بەهێز و باشتر بکرێت.
بەڵام لەجیاتی مەشقکردن بەکارتی فێربوون،
دەکرێت ڕێگەیەکی زۆر خۆشتر هەبێت
کە دەتوانین یادەوەری
هاک بکەین لەکاتی نووستن.
(مۆسیقا)
ئێمە بۆچی دەخەوین؟
ئەمە پرسیارێکە کە هەر لەسەرەتاکانی
سەردەمی شارستانیەوە کراوە.
و لەو کاتەوەش وەڵامی تەواو و ورد نازانین،
چەند بیردۆزی باش هەن دەربارەی
ئەوەی بۆچی پێویستمان بە خەوتن هەیە.
خەوتن گواستنەوەی یادەوەریە کورت خایەنەکانە
کە لەماوەی ڕۆژدا ئەزموونکراون
بۆ یادەوەریە دڕێژخایەنەکان
پڕۆسەکە پێیدەگوترێت
پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان،
و بیردۆزی پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان
بووە هۆی جێی پرسیاری زاناکان
گەر بتوانین هەندێک یادەوەری
بەسەر ئەوانیتر هەڵبژێرین
بەم دوایانە توێژینەوەیەک
لە گۆڤاری "زانست" هەبوو
لەلایەن کین پاڵیر و هاوڕێکانی لە
زانکۆی نۆرس وێسترن
نووسراوە کەوا نیشاندەدات
ئەم قسانە ڕاستبن،
کە زانخوازی ئێمەی
خستە ژێر پرسیار.
جۆود لە بەشی دەماریدا کاری
لەم پرسەدا کردووە
بۆ زانینی ئایا دەشێت یادەوەریەکانمان باش
بکەین بە بەکارهێنانی دەنگ لەکاتی خەوتندا.
جۆود، چۆن تاقیکردنەوەی توانینی گەشەی
یادەوەریەکانمان لەخەودا بکەیت؟
جۆود ماری: پێویستمان
به نموونەی مرۆڤ دەبێت
[هەنگاوی یەکەم : یاریکردن]
ئێمە یاریەکی بیرەوەریمان
هەیە لەسەر ئایپادێکە،
دواتر ئێمە کەسێک دێنین ئەم یاریە بکات
و لەبیری بێت وێنە و شوێنەکان
لەکوێ بوون لەسەر شاشەکە.
گ گ: واتا ئەم یاریە بیرەوەریە وەک
ئهو یاریانهیه کە بە منداڵی دەمانکرد،
کام وێنە لێرە بوو.
و ئێمە هەر وێنەک بە دەنگێک
دەبەستینەوە کە لەسەریەتی.
ج م: بۆ نموونە ئەگەر وێنەی
ئۆتۆمبێلێک ببینیت،
و گوێت لەدەنگی بزوێنەرەکەی بێت.
(ئیشپێکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل)
گ گ: ڕاستەوخۆ پێش ئەوەی بخەویت
تاقیت دەکەینەوە.
دهبینین چۆن بهباشی شوێنی
وێنهكانت بیردێتهوه.
هەموو جار کە وێنەکە دەبینیت
دەنگە تایبەتەکەشی دەبیستی.
و ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە.
تۆ دەڕۆیت سەرخەوێک دەشکێنیت.
[هەنگاوی٢ : سەرخەوێک بشکێنە]
و کاتێک تۆ خەوتوویت ئێمە بە شێوەی
کارەبایی شەپۆلی مێشکت دادەڕێژین.
ج م: هەروەها دواتر ئێمە چاوەڕێ
دەکەین بچنە قۆناغی خەوی شەپۆل هێواشەوە،
بە یەکێک لە قووڵترین قۆناغی خەو دادەندرێت
کە هەڵسانەوە تێیدا قورسە.
گ گ: باشە، بوەستە.
لێرەدا، چەند زانیاریەک لەسەر خەوتن هەیە.
چوار قۆناغی نووستن هەیە: سووکترین
خەو قۆناغی خەوی چاوی خێرایە،
بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە
خەوی شەپۆل هێواشە.
هەروەها ناوهكهی له نیشانەکانی
کارەبایی پێ بەخشراوە
پێی دەڵێن شەپۆلەکانی دەلتا کە لە
مێشکدا تۆماریان دەکەین.
ئەمە بەشێکە لە خەو
زانایان باوەڕیان وایە
دەکرێت پێک بەستنەوەی
یادەوەریەکان ڕووبدات.
لەو ماوه قووڵهی خهودا،
دەڕۆین شتێک دەکەین کە ئێوە
نازانن ئەمە دەکەین.
ج م: لێرەدا شتێکی سەخت دێتە پێش هەڵدەستین
بە کار پێکردنی سەرە داوەکان.
(هەڵکردنی بزوێنەر)
گ گ: ئایا کار بەهەموو سەرەداوێک دەکەیت؟
ج م: نا. ئێمە تەنها دەمانەوێت کار به
نیوهیان بکەین تاکو بزانین جیاوازیان هەیە.
گ گ: کەوایە گریمانەکەت
یەکێکە لەوانەی کە لە کاتی
نووستنیان دەیانبیست.
باشتر ئەنجامی دەدەن تیایدا.
ج م: بەڵێ، ڕێک بەم شێوەیە.
کاتێک لەخەو هەڵدەستیەوە،
دووبارە یاریەکە دەکەیتەوە،
ئایا باشتر یان خراپتر لە پێش کاتی
سەرخەوەکە ئەنجامی دەدەیت؟
گەیشتووینە ئەو بڕوایەی
ئەگەر دەنگێکت لە کاتی خەوتن بۆ لێبدەین ،
بۆ نموونە، ئۆتۆمبێل--
تۆ شوێنی ئۆتۆمبێلەکەت بەبیر دێتەوە
کاتێک دووبارە لەخەو هەڵدەستیەوە.
بەڵام ئەگەر دەنگەکەت بۆ
لێنەدەین لەکاتی نووستن،
بۆ نموونە، گیتار،
تۆ بە ئەستەم گیتارەکەت بەبیر دێتەوە
کاتێک لەخەو هەڵدەستی.
ئەو یادەوەریانەی بە دەنگێکەوە
بەستراون باشتر بەبیر دێنەوە
لەوانەی نەبەستراونهتەوە
بە دەنگێک،
ئەوان بیریان نامێنێت کە ئەم
دەنگانەیان بیستووە؟
ج م: بەڵێ، ئێمە ڵێیان دەپرسین.
دەزانین ئەوان نووستوون گوێیان لێ
نابێت کاتێ لەخەو هەڵدەستن.
بەڵام باشتر لەوانەی کە گوێیان لێ
نەبووە ئەنجامی دەدەن.
گ گ: ئەمە سەرسووڕهێنەرە
ج م: وەک جادووە.
گ گ: جۆود ئەمەی بەسەر ۱۲ کەس تاقی کردەوە
و ئەنجامەکەشی گرینگ بوو.
مانای ئەوە نییە باشتر شتەکانت لەبیرە
مانای ئەوەیە کەمتر شتەکان لەبیر دەکەیت.
سەرەتا زۆر بە گومان بووم کاتێک بیستم
دەتوانی باشتر تاقیکردنەوەی یادەوەریی بکەیت
تەنها بە گوێ لێبوونی
دەنگ لەکاتی نووستن.
بەڵام ئێمە ئەم تاقیکردنەوەمان
دووبارە کردەوە.
ڕاستیەکان و یادەوەریانەی لە ڕۆژدا
کۆیان دەکەینەوە زۆر لاوازن،
و بەئاسانی لەدەست دەدرێن
و لەبیر دەکرێن.
بەڵام لەکاتی نووستن چالاک دەبنەوە
بێ ئەوەی ئاگاشمان لێبێت،
پێ دەچێت ئێمە بتوانین وایان لێبکەین زیاتر
سەربەخۆ بن و کەمتر لەیاد بکرێن.
ئەمە باوەڕ پێنەکراوە.
هێشتا مێشکمان چالاکە
لەکاتێکدا ئێمە چالاک نین.
کەوایە ئەگەر تۆش وەکو منی و
زۆر شت لەبیر دەکەیت،
لەوانەیە چارەسەرەکەی جووتێک
هێدفۆن بێت لەگەڵ جێگەیەکی ئارام.