لە ماڵی پووری، ئان می، جینگی می بە دوودڵییەوە دادەنیشێت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مێزی یاری ماوزۆنگ. لە باکور، باشور، و ڕۆژئاوای مێزەکە پوورەکانی دانیشتوون، کە ئەندامی لەمێژینەیی یانەیی جۆی لەکن. کە گروپێکن لە خێزانی کۆچبەر هەفتانە کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن و لۆمەکردن، بۆ خواردنی دیمپلینگ و شیرینی چاسوی و یاری ماوجۆنگ. دامەزرێنەری یانەکە، دایکی جینگ می، سویان، ماوەیەکی کورتە کۆچی دوایی کردووە. سەرەتا، جینگ می، ناتوانێت بە ئاسانی جێگەی دایکی پڕ بکاتەوە. بەڵام کاتێک پوورەکانی نهێنییەکی شاراوەی ژیانی خوشکەکەیان ئاشکرا دەکەن، جینگ می بۆی دەردەکەوێت جارێ زۆر شت هەیە دەربارەی دایکی و تەنانەت خۆشی. لە یەکەم ڕۆمانی ئێمی تان کە لە ساڵی 1989 بڵاو کراوەتەوە "یانەی جۆیی لەک" کۆبوونەوەی دەوری مێزی یاری ماجۆنگ خاڵی دەست پێکی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وتاری کورتی پەیوەست بەیەکە. پەرتوکەکە بە شێوازێک ڕێکخراوە کە ڕەنگدەرەوەی پێکهاتەی یارییە چینیەکە بێت. چۆن یاری مۆجۆنگ پێویستی بە چوار کەسە و بە لایەنی کەمەوە چوار دەست هەیە، پەرتوکەکەش بۆ چوار بەش و هەر بەشەی لە چوار بەشی تر پێکدێت. چیرۆکەکە لە نێوان چین و سان فڕانسیسکۆ دێ و دەچێت. هەر بەشێک باسی چیرۆکی یەکێک لە دایکەکانی یانەی جۆی ڵەک یان کچەکانیان کە لە ئەمریکا لە دایک بوون، دەکات. ئەم چیرۆکانە، خوێنەر بۆ ناوچەکانی شەڕ، ناوچە لادێنشینەکانی چین و پرۆسەی هاوسەرگیری مۆدێرن و دانیشتوانی دەوری مێزی یارییکە، دەبات. باسەکانی وەک مانەوە، لە دەست دان، خۆشەویستی، نەبوونی خۆشەویستی ، بەرزخوازی حەقیقەتی بە دەست نەهاتوو دەکەن. لە بەشی یەکەم، پوورە لین، هەوڵی ڕزگار بوون لە خێزانێکی دڵڕەقی مێردە چاوەڕوان کراوەکەی دەدات، لە کۆتایدا، دەگاتە ئەمریکا. لە یەکێکی تردا، ڕۆژێکی ئەمریکییانەی خێزانی هسو لە سەر کەناراوەکان دەشێوێت کاتێک ڕۆز ناتوانێت بچێتە ژێر باری ئەو ئەرکەی دایکی پێی سپاردووە. ئەنجامی کارەکەی ڕۆز دەبێتە هۆی شۆکێکی دەروونی درێژخایەن. ئەم چیرۆکانە وێنەی جیاوازییە سەرەکیەکانی نێوان دوو نەوەی جیاوازی خێزانە کۆچبەرەکان و کەلتوری جیاواز دەکێشێت. دایکەکان بە بارودۆخێکی سەخت لە ماوەی ژیانیان لە چین تێپەڕیون، و خۆنەویستانە کاریان کردووە بۆ بەخشینی ژیانێکی نوێ و باشتر بە منداڵەکانیان لە ئەمریکا. بەڵام کچەکان بە هۆی ئاواتە بەدینەهاتوەکانی باوک و چاوەڕوانییە بەرزەکانیانەوە دەناڵێنن. جینگ می لە کاتی یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی دایکی هەست بەم فشارانە دەکات. دوودڵە کە "لە مندا، کچەکانی خۆیان وەک گەمژەیەک دەبینن، وەک هەموو ناڕاستی و ئاواتە سەختەکانی کە لەگەڵ خۆیان دەیهێنن بۆ ئەمریکا" دووبارە و دووبارە، دایکەکان دەبێت کەلتور و مێژووی خۆیان بە بیر منداڵەکانیان بهێننەوە. لەم کاتەدا، منداڵەکان دەبێت بە دەست چاوەڕوانی باوانیان ڕاستی ژیانی دەوروبەری خۆیان بناڵێنن. هەندێک لە چیرۆکەکان پرسیار درووست دەکەن: "ئایا دایکم من دەناسێت؟" هەندێکیان وەڵام دەدەنەوە: "بۆچی دایکم تێناگات؟" لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، تان ئاماژە بەم شۆکی دەروونییە دەکات کە تووشی کۆچبەران دەبێتەوە، هەست دەکەن بە وڵاتی خۆیان نامۆن و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ پچڕاوە. بەڵام بەگێڕانەوەی چیرۆکی ئەم چوار دایک و کچانە، تان ئاشکرای دەکات کە جینگ می و هاوڕێکانی هەوڵ بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشەکانیان دەدەن بە هۆی ئەو بەهایانەی کە لە باوانیان پێیان گەیشتووە. کاتێک ڕۆمانی یانەی جۆی ڵەک بۆ یەکم جار بڵاوبووەوە، تان چاوەڕوانی ئەنجامی گەورە نەبوو. بەڵام بە پێچەوانەی بۆچونەکانی، پەرتوکەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشا و سەرکەوتنی ئابوریشی بەدەست هێنا. ئەم چوار کارەکتەرە تا ئێستاش لە سەرانسەری جیهان خوێنەر سەرسام دەکەن. نەک تەنها شێوازی وێنا کردنی کێشەی چینییە ئەمریکییەکان و بەسەر هاتی کۆچبەرەکان، بەڵکو پەرتوکەکە ڕاستیەکی قوڵتر ئاشکرا دەکات: پێویستی هەبوونی تێگەیشتن و تێبینی کردن لە لایەن ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن.