1 00:00:06,965 --> 00:00:08,855 لە ماڵی پووری، ئان می، 2 00:00:08,855 --> 00:00:10,607 جینگی می بە دوودڵییەوە دادەنیشێت 3 00:00:10,607 --> 00:00:12,837 لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مێزی یاری ماوزۆنگ. 4 00:00:12,837 --> 00:00:16,252 لە باکور، باشور، و ڕۆژئاوای مێزەکە پوورەکانی دانیشتوون، 5 00:00:16,252 --> 00:00:18,895 کە ئەندامی لەمێژینەیی یانەیی جۆی لەکن. 6 00:00:18,895 --> 00:00:22,743 کە گروپێکن لە خێزانی کۆچبەر هەفتانە کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن و لۆمەکردن، 7 00:00:22,743 --> 00:00:26,765 بۆ خواردنی دیمپلینگ و شیرینی چاسوی و یاری ماوجۆنگ. 8 00:00:26,765 --> 00:00:32,342 دامەزرێنەری یانەکە، دایکی جینگ می، سویان، ماوەیەکی کورتە کۆچی دوایی کردووە. 9 00:00:32,342 --> 00:00:35,672 سەرەتا، جینگ می، ناتوانێت بە ئاسانی جێگەی دایکی پڕ بکاتەوە. 10 00:00:35,672 --> 00:00:40,342 بەڵام کاتێک پوورەکانی نهێنییەکی شاراوەی ژیانی خوشکەکەیان ئاشکرا دەکەن، 11 00:00:40,342 --> 00:00:45,315 جینگ می بۆی دەردەکەوێت جارێ زۆر شت هەیە دەربارەی دایکی و تەنانەت خۆشی. 12 00:00:45,315 --> 00:00:49,745 لە یەکەم ڕۆمانی ئێمی تان کە لە ساڵی 1989 بڵاو کراوەتەوە "یانەی جۆیی لەک" 13 00:00:49,745 --> 00:00:53,364 کۆبوونەوەی دەوری مێزی یاری ماجۆنگ خاڵی دەست پێکی 14 00:00:53,364 --> 00:00:56,109 بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وتاری کورتی پەیوەست بەیەکە. 15 00:00:56,109 --> 00:01:00,656 پەرتوکەکە بە شێوازێک ڕێکخراوە کە ڕەنگدەرەوەی پێکهاتەی یارییە چینیەکە بێت. 16 00:01:00,656 --> 00:01:04,783 چۆن یاری مۆجۆنگ پێویستی بە چوار کەسە و بە لایەنی کەمەوە چوار دەست هەیە، 17 00:01:04,783 --> 00:01:08,565 پەرتوکەکەش بۆ چوار بەش و هەر بەشەی لە چوار بەشی تر پێکدێت. 18 00:01:08,565 --> 00:01:11,021 چیرۆکەکە لە نێوان چین و سان فڕانسیسکۆ دێ و دەچێت. 19 00:01:11,021 --> 00:01:14,716 هەر بەشێک باسی چیرۆکی یەکێک لە دایکەکانی 20 00:01:14,716 --> 00:01:18,105 یانەی جۆی ڵەک یان کچەکانیان کە لە ئەمریکا لە دایک بوون، دەکات. 21 00:01:18,105 --> 00:01:20,399 ئەم چیرۆکانە، خوێنەر بۆ ناوچەکانی شەڕ، 22 00:01:20,399 --> 00:01:23,599 ناوچە لادێنشینەکانی چین و پرۆسەی هاوسەرگیری مۆدێرن 23 00:01:23,599 --> 00:01:26,309 و دانیشتوانی دەوری مێزی یارییکە، دەبات. 24 00:01:26,309 --> 00:01:30,652 باسەکانی وەک مانەوە، لە دەست دان، خۆشەویستی، نەبوونی خۆشەویستی ، 25 00:01:30,652 --> 00:01:33,441 بەرزخوازی حەقیقەتی بە دەست نەهاتوو دەکەن. 26 00:01:33,441 --> 00:01:36,878 لە بەشی یەکەم، پوورە لین، هەوڵی ڕزگار بوون لە خێزانێکی دڵڕەقی 27 00:01:36,878 --> 00:01:38,552 مێردە چاوەڕوان کراوەکەی دەدات، 28 00:01:38,552 --> 00:01:41,452 لە کۆتایدا، دەگاتە ئەمریکا. 29 00:01:41,452 --> 00:01:45,740 لە یەکێکی تردا، ڕۆژێکی ئەمریکییانەی خێزانی هسو لە سەر کەناراوەکان دەشێوێت 30 00:01:45,740 --> 00:01:49,874 کاتێک ڕۆز ناتوانێت بچێتە ژێر باری ئەو ئەرکەی دایکی پێی سپاردووە. 31 00:01:49,874 --> 00:01:54,139 ئەنجامی کارەکەی ڕۆز دەبێتە هۆی شۆکێکی دەروونی درێژخایەن. 32 00:01:54,139 --> 00:01:56,939 ئەم چیرۆکانە وێنەی جیاوازییە سەرەکیەکانی نێوان 33 00:01:56,939 --> 00:02:00,724 دوو نەوەی جیاوازی خێزانە کۆچبەرەکان و کەلتوری جیاواز دەکێشێت. 34 00:02:00,724 --> 00:02:04,738 دایکەکان بە بارودۆخێکی سەخت لە ماوەی ژیانیان لە چین تێپەڕیون، 35 00:02:04,738 --> 00:02:07,539 و خۆنەویستانە کاریان کردووە بۆ بەخشینی ژیانێکی نوێ و باشتر 36 00:02:07,539 --> 00:02:09,373 بە منداڵەکانیان لە ئەمریکا. 37 00:02:09,373 --> 00:02:13,223 بەڵام کچەکان بە هۆی ئاواتە بەدینەهاتوەکانی باوک و چاوەڕوانییە 38 00:02:13,223 --> 00:02:14,958 بەرزەکانیانەوە دەناڵێنن. 39 00:02:14,958 --> 00:02:19,078 جینگ می لە کاتی یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی دایکی هەست بەم فشارانە دەکات. 40 00:02:19,078 --> 00:02:23,771 دوودڵە کە "لە مندا، کچەکانی خۆیان وەک گەمژەیەک دەبینن، 41 00:02:23,771 --> 00:02:28,643 وەک هەموو ناڕاستی و ئاواتە سەختەکانی کە لەگەڵ خۆیان دەیهێنن بۆ ئەمریکا" 42 00:02:28,643 --> 00:02:29,533 دووبارە و دووبارە، 43 00:02:29,533 --> 00:02:33,138 دایکەکان دەبێت کەلتور و مێژووی خۆیان بە بیر منداڵەکانیان بهێننەوە. 44 00:02:33,138 --> 00:02:35,731 لەم کاتەدا، منداڵەکان دەبێت بە دەست چاوەڕوانی باوانیان 45 00:02:35,731 --> 00:02:38,860 ڕاستی ژیانی دەوروبەری خۆیان بناڵێنن. 46 00:02:38,860 --> 00:02:42,037 هەندێک لە چیرۆکەکان پرسیار درووست دەکەن: "ئایا دایکم من دەناسێت؟" 47 00:02:42,037 --> 00:02:46,069 هەندێکیان وەڵام دەدەنەوە: "بۆچی دایکم تێناگات؟" 48 00:02:46,069 --> 00:02:48,673 لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، 49 00:02:48,673 --> 00:02:51,742 تان ئاماژە بەم شۆکی دەروونییە دەکات کە تووشی کۆچبەران دەبێتەوە، 50 00:02:51,742 --> 00:02:54,682 هەست دەکەن بە وڵاتی خۆیان نامۆن 51 00:02:54,682 --> 00:02:57,141 و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ پچڕاوە. 52 00:02:57,141 --> 00:03:00,731 بەڵام بەگێڕانەوەی چیرۆکی ئەم چوار دایک و کچانە، 53 00:03:00,731 --> 00:03:02,896 تان ئاشکرای دەکات کە جینگ می و 54 00:03:02,896 --> 00:03:06,256 هاوڕێکانی هەوڵ بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشەکانیان دەدەن 55 00:03:06,256 --> 00:03:09,202 بە هۆی ئەو بەهایانەی کە لە باوانیان پێیان گەیشتووە. 56 00:03:09,202 --> 00:03:11,633 کاتێک ڕۆمانی یانەی جۆی ڵەک بۆ یەکم جار بڵاوبووەوە، 57 00:03:11,633 --> 00:03:13,296 تان چاوەڕوانی ئەنجامی گەورە نەبوو. 58 00:03:13,296 --> 00:03:16,415 بەڵام بە پێچەوانەی بۆچونەکانی، پەرتوکەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕاکێشا 59 00:03:16,415 --> 00:03:18,375 و سەرکەوتنی ئابوریشی بەدەست هێنا. 60 00:03:18,375 --> 00:03:21,868 ئەم چوار کارەکتەرە تا ئێستاش لە سەرانسەری جیهان خوێنەر سەرسام دەکەن. 61 00:03:21,868 --> 00:03:24,397 نەک تەنها شێوازی وێنا کردنی کێشەی چینییە ئەمریکییەکان 62 00:03:24,397 --> 00:03:26,159 و بەسەر هاتی کۆچبەرەکان، 63 00:03:26,159 --> 00:03:28,873 بەڵکو پەرتوکەکە ڕاستیەکی قوڵتر ئاشکرا دەکات: 64 00:03:28,873 --> 00:03:32,478 پێویستی هەبوونی تێگەیشتن و تێبینی کردن لە لایەن ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن.