ڕۆژەکەم وەک ئەوەی ئێوە دەست پێدەکات (پێکەنین) کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستم، چاوێک لە مۆبایلەکەم دەکەم، و پاشان کوپێک قاوە دەخۆمەوە. بەڵام دواتر بەڕاستی ڕۆژەکەم دەست پێدەکات. ڕەنگە وەک ئەوەی ئێوە نەبێت چونکە من وەک کارێکی هونەری دەژیم. وێنەیکی خۆت بکێشە لە ناو سندوقێکی گەورەی خشڵ لەگەڵ هەموو شتە جوانەکان کەوا لەژیانتدا بینیوتە. پاشان خەیاڵ بکە کەوا جەستەت کانڤاسە. و لەناو ئەو کانڤاسەدا، کارێکت هەیە بۆ ئەوەی شاکارێک دروست بکەیت بە بەکارهێنانی شتەکانی ناو سندوقەکە. تا ئێستا تۆ شاکاری خۆتت دروست کردووە، لەوانەیە بیرت لێکردبێتەوە، ئەوە من دروستم کردووە" ئەمرۆ ئەوە منم". پاشان کلیلەکانی خانوەکەت هەڵدەگریت، لە خانوەکەت دەچیتە دەر بۆ ناو جیهانی ڕاستەقینە. لەوانەیە گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنیت بۆ دڵی شارەکە... لەوانەیە بە تەنها لەشەقامەکان پیاسە بکەیت یان بچیت بازاڕیی بکەیت. ئەوە ژیانی منە، هەموو ڕۆژێک. کاتێک دەچمە دەرەوە، من ئەو کارە هونەرییانەم. من هونەرم. هەموو گەنجیم وەک هونەر ژیاوم. وەک هونەر ژیان، وایلێکرم ببم بە خۆم. لە گوندێکی بچووکەوە هاتووم فیلۆنگلی. لە ئینگلتەرا، "و کۆتا جار لە "کتێبی دۆمیس دەی ئاماژەی پێدرا، کەواتە ئەوە بیرکردنەوەیانە. (پیکەنین) لەلایەن نەنک و باپیرمەوە بەخێوکرام، بازرگانی شتە کۆنە بەهادارەکان بوون، لە نێوان ئەو شتە جوان و مێژوییانەدا گەورەبووم. سندوقێکی سەرنجراکێشی جل هەڵگرتنم هەبوو. کەواتە وەک خەیاڵ دەکەن ئەوکات دەستی پێکرد. کاتێک ١٧ساڵان بووم هاتم بۆ لەندەن بۆ ئەوە ببم بە مۆدە. و دواتر چووم فۆتۆگرافیم خۆێند. لەوکاتەدا دڵخۆش نەبووم، بۆیە هەمیشە لە ڕاستییەکە هەڵدەهاتم. کارەکانی داڤید لاچەپێلم خوێند و ستێڤین ئارنۆلد، هەردووکیان دروستکەری دوو جیهانن کە زۆر کاریان تێکردبووم. بۆیە ڕۆژیک بڕیارمدا بپەرمەوە لە جیهانی مۆدەی سەرپێیی بۆ جیهانی هونەری سەرپێیی (پێکەنین) بڕیارمدا لەژیانمدا بژیم وەک کارێکی هونەری، کاتژمێر، بەڵکو مانگێک بە دروستکردنی شتەوە بەسەر دەبەم. ئامێرەکەم دەرزیەکی سەلامەتە دەسوڕێت بەم شیوەییە-- (پێکەنین) بە پێی پێویست گەورە نین. (پێکەنین) و چەند جارێک کوتاڵەکانم بەکار دێنم، هەموو شت ڕیسایکل دەکەم. کاتێک دەیانپۆشم ڕێنوێنی دەکرێم لەلایەن ڕەنگ، چنراو و شێوەوە. بەدەگمەن بابەتێکی دیاریکراوم هەیە. شتە جوانەکان دەدۆزمەوە لە هەموو جیهان، و پیشانیان دەدەم لەناو قوماشێکی سری دی چێنراو بنچینەکەی ڕووپشکراوە کەوا هەموو جەستەکەی داپۆشیوە... چونکە من لەگەڵ جەستەم زۆر ئارام نییم. (پێکەنین) لە خۆم دەۆرسم، "پێویست دەکا شتێک دابکەنم یان شتێک لەبەر بکەم؟ سەد پارچە، لەوانەیە؟" و هەندێک جار، ئەوە دەکەم. بەڵێنتان پێدەدەم زۆر نارحەت نییە--- باش، تەنها کەمێک-- (پێکەنین) هەندێک جار دەرزییەکەم پیادەچێت کاتێک کفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم. ڕەنگە لە پڕ بەرز ببمەوە (پێکەنین) هەندێک جار نزیکی ٢٠ خولەکی دەوێت بۆ خۆئامادەکردن، هیچ کەس باوڕناکات. ئەوە ڕاستە-- هەندێک جار. کەواتە، ئەوە فێرژنی منە لە تیشێرت و پانتۆڵ. (پێکەنین) کاتێک جل دەپۆشم، وەک ئەندازیارێک بنیاتدەنێم. بەوریاییەوە شتەکان دادەنیم تا هەستدەکەم گونجاون. پاشان، بیرۆکەی زۆر بەدەست دەهێنم لە خەونە ڕوونەکانم. لە ڕاستیدا دەچم دەخەوم بۆ ئەوەی بیرۆکەی باشم بۆ بێت. و خۆم وافێرکردووە بەئاگابێم بۆ نووسینیان. شتەکان دەپۆشم تاک دەدڕێن. و دواتر. ژیانێکی نوێیان پێدەبەخشم. کەلوپەلە زێرینەکە، بۆ نموونە-- ئەو پۆشاکە بوو کەوا لەبەرمکردبوو بۆ پەرلەمان لە لەندەن. ئەوە لە قەڵغان دروستکراوە، لە سیکوینس و خشلی شکاو.، و یەکەم کەسبووم بۆ پەرلەمان قەڵغان لەبەربکەم لەدوای ئۆلیڤەر کرۆموێل لەسەدەی هەڤدە. شتەکان پێویست ناکات گرانبەهابن بۆ ئەوەی جوان بن. هەوڵبدە پۆشاک دروست بکەیت لە هێڵی تەنەکەی خۆڵ یان زبڵی فڕێدراو. هەرگیز نازانیت، "لەوانەیە لە لاپەڕەکانی کۆتای "ڤۆگ بێت. زیاتر لە٦هەزار پارچە لەم کۆکراوەیەمدا، لە٢هەزار ساڵی زەنگەکانی رۆمانی کۆن بۆ بوودی کۆن. بڕوام بە پشاندی ئەوە هەیە کە دەیکەم، وئەوەی هەمە لەگەڵ ئەوانی دی کەواتە بڕیارمدا پێشانگایەکی هونەری بکەمەوە لە ئێستادا لەهەموو جیهانەوە سەردانی مۆزەخانەکان دەکەن. ئەوە سوپاکەی منە قەبارەی ژیانی پەیکەرەکان وەک دەیبین لەدوامەوە. ئەوان لێرەن-- ئەوان ژیانی منن، بەڕاستی. ئەوان جۆرێکن وەک پارچە قوماشێکی سری دی لە ژیانی مندا دەژین وەک هونەر. تێکەڵیەک لەکریستاڵی پلاستیکی لەگەڵ ئەڵماسی تێدایە، قوتوی بیرە و ئاوریشمە گرانبەهاکان هەموو پێکەوەن. حەزم لەو ڕاستیەیە کەوا بینەر هەرگیز قوتوی لاپیرۆز نەبێت دەربارەی چی ڕاستەقینەیە و چی فیڵە. لەڕێگەی کارەکەمەوە ئەوەم بۆ دەرکەوت گرنگە بگەرێم و کلتورەکەم پیشان بدەم. پۆشاکم بەکارهێنا بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەرزنرخاندنی خەڵک لەهەموو جیهان. هەندێک جار، خەڵکی وادەزانن من نوێنەرم یان کەسێکی ژنانیم. وانیم. ئەگەرچی ژیانم وادەردەکەوێت کاری نابەچێ ئەنجامدەدەم. ئەو وانییە. ژیانم ڕاستییە. خەڵکی پێمدەڵین کە جۆری دیکەی کاری هونەرییان دەوێت. زۆربی خەڵکی زۆر کار دەکەن و سەرقاڵن. هەندێک بەلامدا تێدەپەرن و سەیرم دەکەن. لەسەرەتایە شەرم دیارن، دواتر دەهاتن بۆ لام و دەیان گۆت پێیان جوانە یان ناشرینە. هەندێک جاریش وەڵام دەدەمەوە، هەندێ جاریش ڕێدە دەدەم هونەر وەڵام بداتەوە. ناخۆشترین شت ئەوەیە کە خەڵکی دەیانەوێت دەست لە کارەکە بدەن. بەڵام تێدەگەم. بەڵام وەک هەر هونەرێکی هاوچەرخ هەندێک ڕەتی دەکەنەوە هەندێک ڕەخنە دەگرن، ئەوانی دی جنۆ دەدەن. پێموابێت ئەوە ترسە لە جیاوازبوون-- لە نادیاریی. کاردانەوەی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی دەیکەم، فێربووم بە کێشەی کەسیی وەریان نەگرم. هەرگیز نەژیاوم وەک دانیال لیسمۆر، وەک کەس. وەک دانیال لیسمۆر ژیاوم، وەک هونەرەکەی. و وەک کارێکی هونەری ڕووبەرووی کۆسپی زۆر بوومەتەوە. دەشێت قورسبێت ... بەتایبەتی ئەگەر تۆ کەنتۆربیت ٤٠پێت دانابێت، سێ یەکەی غەمبارکردن و سی سندوق IKEA-- (پێکەنین) هەندێک جار سواربوونی ئۆتۆمبیل زۆر بێزارت دەکات، و هەندێک جار-- باش، ئەو بەیانییە نەگونجا بەدەرگەی حەمامەکەدا برۆم، بۆیە ئەوە کێشەیە. (پێکەنین) بوون بە خۆت واتە چی؟ هەموو کات خەڵکی وا دەڵێن، بەڵام بەڕاستی مانای چییە. و بۆچی گرنگە؟ ژیان چۆن دەگۆڕێت کاتێک بڕیار دەدەیت ببیت بە خۆت؟ ڕووبەرووی نارحەتیەکان بوومەوە بەردەوامبووم لەوەی وەک هونەر بژیم. سواری فرۆکەیەکی تایبەت بووم و بەهەموو جیهاندا گەشتم کرد. کارەکانم پیشاندران لەمۆزەخانە بەناوبانگەکاندا، و دەرفەتم هەبوو-- بەو بۆنەیەوە، ئەو نەنک و باپیرمن، ئەو کەسانن کە منیان بەخێوکرد، ئەوتا منیش-- (پێکەنین) (چەپڵەرێزان) بە فڕۆکە تایبەتەکە بە هەموو جیهاندا گەشتم دەکرد، ئەمە هێندە ئاسان نەبوو چونکە لەوکاتەدا، بێلانە بووم، تفم لێدەکرا جێنێوم پێدەدرا، هەندێک جار هەموو ڕۆژێک. بەقەد هەموو ژیانم دەترسام و زۆر کەس ڕەتیان دەکردمەوە و چەقۆم لێ دەدرا. بەئازارترینیان خرامە لیستی "خراپترین پۆشاکەکان" ەوە (پێکەنین) بوون بە خۆت ئاسان نییە، بەڵام بە باشترین ڕێگەی دەزانم. ئەمە "خراپترین پۆشاک"ە. (پێکەنین) وەک وتەکە، "هەموو کەسەکانی دیکە گیراون" هەستم بەوە کرد کەوا ئارامی کۆنسێپتێدە دەتوانیت هەڵیبژێریت. درکم پێکرد ڕەسەنییەتی گرنگ و بەهێزە. هاوڵمدا کاتەکانم بەسەربەرم وەک کەسانی دیکە. نەمتوانی. نە بوونت بەخۆت کارێکی قورسە. بۆ هەمووتان چەند پرسیارێکم هەیە. تۆ کێیت؟ چەند شیوەی تۆ هەیە؟ و کۆتا پرسیار: ئایا هەموویان بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکاردێنیت؟ لە ڕاستیدا، هەموو دەتوانن شاکاری خۆیان دروست بکەن. هەندێک جار پێویستە تاقیبکەیتەوە. زۆر خۆشە. سوپاس. (چەپڵەرێزان وهاوارکردن)