1 00:00:01,690 --> 00:00:04,609 ئەمەوێ باسی پەرەسەندنی تواناکانی مرۆڤ بکەم، و 2 00:00:04,633 --> 00:00:09,723 حەز ئەکەم بە چیرۆکێک دەستپێکەم کە لەوانەیە کاریگەرترین چیرۆکی پەرەسەندنی سەردەم بێت. 3 00:00:09,747 --> 00:00:13,527 لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە لێرە یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرەکەتان بیستبێت. 4 00:00:13,551 --> 00:00:15,661 لەوانەیە تەنانەت ژیانی خۆشتان لەسەر ئەوە بەڕێوە بەرن. 5 00:00:15,685 --> 00:00:18,434 بەشێوەیەکی بنچینەیی، بیرۆکەکە ئەوەیە بۆ ئەوەی لە شتێکا مەزن بیت 6 00:00:18,458 --> 00:00:21,394 پێویستت بە ١٠ هەزار کاتژمێر لە ڕاهێنانی چڕە، 7 00:00:21,418 --> 00:00:23,772 بۆیە پێویستە بە زووترین کات دەستپێکەیت. 8 00:00:23,796 --> 00:00:27,711 مناڵی پۆستەرەکە بۆ ئەم چیرۆکە تایگەر وودسە. 9 00:00:27,735 --> 00:00:30,997 ئەوکاتەی حەوت مانگ بوو باوکی دارێکی گۆڵفی یا پێی. 10 00:00:31,408 --> 00:00:34,512 لە دە مانگیدا، دەستیکرد بە لاساییکردنەوەی پیاکێشانەکەی باوکی. 11 00:00:34,973 --> 00:00:38,443 لە دوو ساڵیدا، ئەتوانیت بچیتە سەر یو تویب و ڤیدیۆکانی لەسەر تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ببینیت. 12 00:00:38,467 --> 00:00:40,125 بۆ پێشەوە بڕۆین بۆ ٢١ ساڵی، 13 00:00:40,149 --> 00:00:42,008 مەزنترین یاریزانی گۆڵفی جیهانە. 14 00:00:42,032 --> 00:00:43,684 دە هەزار کاتژمێرە نموونەییەکە ئەکات. 15 00:00:43,708 --> 00:00:46,259 نموونەیەکی تری زۆر باڵای ئەم بیردۆزە 16 00:00:46,283 --> 00:00:48,060 هی سێ خووشکە پۆڵگارەکەیە، 17 00:00:48,084 --> 00:00:51,290 کە باوکیان بڕیاری یا بە شێوەیەکی زۆر تەکنیکی فێری شەترەنجیان بکات 18 00:00:51,314 --> 00:00:52,470 لە تەمەنێکی منداڵییەوە. 19 00:00:52,494 --> 00:00:53,953 ئەیویست نیشانی بات 20 00:00:53,977 --> 00:00:55,996 بە دەستپێکردنێکی زوو و ڕاهێنانی چڕەوە، 21 00:00:56,020 --> 00:00:58,438 هەر منداڵێک بێت ئەتوانێت لە شتێکا ببێت بە بلیمەت. 22 00:00:58,462 --> 00:00:59,638 ڕاستییەکەشی، 23 00:00:59,662 --> 00:01:02,814 دووان لە کچەکانی بوون بە یاریزانی جیهانی شەترەنج. 24 00:01:02,838 --> 00:01:06,087 بۆیە کە بووم بە نووسەری زانست لە گۆڤاری "وەرزش بە ڕوونکراوەیی"، 25 00:01:06,111 --> 00:01:07,267 حەسرەت گرتمی. 26 00:01:07,291 --> 00:01:09,237 ئەگەر ئەم یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرە ڕاست بێت، 27 00:01:09,261 --> 00:01:11,859 کەواتە پێویستە ببینین کە وەرزشەوانە پێشەنگەکان پێشدەکەون 28 00:01:11,883 --> 00:01:13,632 لەو شتەی پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی بەمەبەست." 29 00:01:13,656 --> 00:01:16,395 ئەمە ڕاهێنانی چڕی ڕاستکردنەوەی هەڵەی ژێر ڕاهێنەرایەتییە، 30 00:01:16,419 --> 00:01:17,909 نەک هەر یاریکردنی ئاسایی. 31 00:01:17,933 --> 00:01:20,289 کاتێک زانایانیش سەیری وەرزشەوانە پێشەنگەکانیان کردووە، 32 00:01:20,313 --> 00:01:23,159 بینیویانە کە کاتی زیاتریان بەسەربردووە لە ڕاهێنانی بەمەبەست -- 33 00:01:23,183 --> 00:01:24,339 زۆر جێی سەرسوڕمان نییە. 34 00:01:24,363 --> 00:01:27,757 کاتێک شوێن وەرزشەوانەکان کەوتوون بەدرێژایی ماوەی پەرەسەندنیان، 35 00:01:27,781 --> 00:01:29,119 شێوەی بەرەوپێشچوون ئاوا بووە: 36 00:01:29,143 --> 00:01:31,778 پێشەنگەکانی داهاتوو لە سەرەتای خۆیانا کاتی کەمتریان بەسەربردووە 37 00:01:31,802 --> 00:01:34,563 لە ڕاهێنانی بەمەبەست لەو وەرزشەی لەسەری جێگیر بوون. 38 00:01:34,587 --> 00:01:37,883 ئەو کارەیان کردووە کە زانایان پێی ئەڵێن "ماوەی نموونە وەرگرتن،" 39 00:01:37,907 --> 00:01:40,162 کە تیایا چالاکی جەستەیی هەمەجۆر تاقی ئەکەنەوە، 40 00:01:40,186 --> 00:01:42,020 شارەزایی فراوان و گشتی وەرئەگرن، 41 00:01:42,044 --> 00:01:44,197 بە حەزەکانیان و تواناکانیان ئەزانن و 42 00:01:44,221 --> 00:01:48,184 درەنگتر لە هاوەڵەکانیان بوار جیا ئەکەنەوە کە لە ئاستێکی نزمترا جێگیر ئەبن. 43 00:01:48,847 --> 00:01:50,977 بۆیە کە ئەوەم بینی، وتم، 44 00:01:51,001 --> 00:01:54,438 "باشە ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرەکە، وانییە؟" 45 00:01:54,462 --> 00:01:56,472 بۆیە دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی تر 46 00:01:56,496 --> 00:01:59,627 کە پەیوەندی هەیە بە شارەزایی پەیاکردنی ناچاری زوو، 47 00:01:59,651 --> 00:02:00,965 وەک موزیک. 48 00:02:00,989 --> 00:02:02,841 دەرکەوت ڕێڕەوی گەشەکردنەکە زۆر جار هاوشێوەیە. 49 00:02:02,865 --> 00:02:05,281 ئەمە توێژینەوەی ئەکادیمیایەکی فێربوونی موزیکی جیهانییە، و 50 00:02:05,305 --> 00:02:07,666 ئەوەی ئەمەوێ سەرنجی ئێوەی بخەمە سەر ئەمەیە: 51 00:02:07,690 --> 00:02:11,508 موزیسیانە نایابەکان دەستیان نەکردووە بە کات بەسەربردن زیاتر لەسەر ڕاهێنانی بەمەبەست 52 00:02:11,532 --> 00:02:12,771 وەک لە موزیسیانە ئاساییەکان 53 00:02:12,795 --> 00:02:14,186 هەتا تاقیکردنەوەی ئامێری سێیەمیان. 54 00:02:14,210 --> 00:02:16,289 ئەوانیش بەهەمان شێوە ماوەی نموونە وەرگرتنیان هەبووە، 55 00:02:16,313 --> 00:02:18,728 تەنانەت موزیسیانەکانیش کە وا ئەزانین زوو بەناوبانگ بوون، 56 00:02:18,752 --> 00:02:19,958 وەک یۆ-یۆ ما. 57 00:02:19,982 --> 00:02:21,227 ماوەی هەڵبژاردنی هەبووە، 58 00:02:21,251 --> 00:02:24,083 تەنیا لە موزیسیانەکانی تر خێراتر بەوەیا تێپەڕیوە. 59 00:02:24,107 --> 00:02:27,295 بەهەرحاڵ، ئەم توێژینەوەیە بە تەواوەتی فەرامۆش کراوە، و 60 00:02:27,319 --> 00:02:28,646 ئەوەی زۆر کاریگەرترە 61 00:02:28,670 --> 00:02:31,718 پەڕەی یەکەمی کتێبەکەی "سروودی شەڕی پڵنگە دایکەکە،"یە 62 00:02:31,742 --> 00:02:34,840 کە تیایا نوسەرەکە باسی ئەوە ئەکات کەمانچەی یابێت بە کچەکەی. 63 00:02:34,864 --> 00:02:37,320 لەوە ئەچێت کەس ئەو بەشەی دواتری بیرنەکەوێتەوە 64 00:02:37,344 --> 00:02:40,467 کە کچەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێت، "تۆ هەڵتبژارد، نەک من،" و 65 00:02:40,491 --> 00:02:41,641 ئینجا وازئەهێنێت. 66 00:02:41,665 --> 00:02:44,819 بۆیە دوای بینینی ئەم جۆرە ئاقارە سەرسوڕهێنەرەی وەرزش و موزیک، 67 00:02:44,843 --> 00:02:47,831 دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی کە کار لە خەڵکی زیاتر ئەکات، 68 00:02:47,855 --> 00:02:49,011 وەک فێربوون. 69 00:02:49,035 --> 00:02:50,919 ئابوریناسێک تاقیکردنەوەیەکی سرووشتی دۆزییەوە 70 00:02:50,943 --> 00:02:53,238 لە سیستمە فێرکردنە پێشکەوتووترەکانی ئینگلتەرا و سۆکتلەندا. 71 00:02:53,262 --> 00:02:55,916 ئەو ماوەیەی توێژینەوەکەی، سیستمەکان زۆر هاوشێوە بوون، 72 00:02:55,940 --> 00:02:59,193 جگە لە ئینگلتەرا، کە خوێندکارەکان ئەبوو لە ناوەڕاستی هەرزەکاری بوار جیاکەنەوە 73 00:02:59,217 --> 00:03:01,422 بۆ ئەوەی ڕێڕەوێکی دیاریکراوی خوێندن هەڵبژێرن. 74 00:03:01,446 --> 00:03:04,676 بەڵام لە سکۆتلەندا، ئەیانتوانی بەردەوام شت تاقیکەنەوە لە زانکۆ 75 00:03:04,700 --> 00:03:05,851 ئەگەر بیانویستایە. 76 00:03:05,875 --> 00:03:07,026 پرسیارەکەشی ئەمە بوو: 77 00:03:07,050 --> 00:03:09,833 کێ گرەوەکە ئەباتەوە، زوو بوار جیاکردنەوە یان درەنگ؟ 78 00:03:09,857 --> 00:03:13,352 ئەوەیان بەدی کرد ئەو کەسانەی زوو بواریان جیاکردەوە خێرا داهاتیان زۆر بووە 79 00:03:13,376 --> 00:03:15,538 چونکە شارەزایی زیاتریان هەبووە لە بوارەکەی خۆیانا. 80 00:03:15,562 --> 00:03:18,164 ئەوانەشی درەنگ بواریان جیاکردۆتەوە توانیویانە شتی جیاوازی تر تاقیکەنەوە، و 81 00:03:18,188 --> 00:03:20,254 کاتێکیش هەڵئەبژێرن، باشتر ئەگونجێن لەگەڵی، 82 00:03:20,278 --> 00:03:22,227 یان ئەوەی ئابوریناسان پێی ئەڵێن "تایبەتمەندی گونجاو" 83 00:03:22,251 --> 00:03:24,909 بۆیە ڕێژەی گەشەکردنیان خێراتر ئەبێت. 84 00:03:24,933 --> 00:03:26,090 لە ماوەی شەش ساڵا، 85 00:03:26,114 --> 00:03:27,749 جیاوازی داهات ناهێڵن. 86 00:03:27,773 --> 00:03:30,973 بەڵام، ئەوانەی زوو بوار جیائەکەنەوە دەست ئەکەن بە وازهێنان لەو ڕەوتی کارە 87 00:03:30,997 --> 00:03:32,159 بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر، 88 00:03:32,183 --> 00:03:34,692 بە زۆری لەبەر ئەوەی زۆر زوو ناچارکراون کە هەڵبژێرن و 89 00:03:34,716 --> 00:03:36,605 زۆرجار هەڵبژاردنی خراپیان کردووە. 90 00:03:36,629 --> 00:03:38,835 کەواتە ئەوانەی درەنگ بوار دیاری ئەکەن لە سەرەتایا دۆڕاون و 91 00:03:38,859 --> 00:03:40,015 لەسەر ئاستی درێژخایەن براوەن. 92 00:03:40,039 --> 00:03:42,619 پێموابێت ئەگەر وەک ژوانکردن سەیری هەڵبژاردنی کار بکەین، 93 00:03:42,643 --> 00:03:45,514 لەوانەیە فشار لە خەڵک نەکەین ئەوەنە بەخێرایی هەڵبژێرن. 94 00:03:45,538 --> 00:03:48,027 بۆیە ئەمە سەرنجی ڕاکێشام، دووبارە ئەم ڕێڕەوی ژیانە ببینمەوە، 95 00:03:48,051 --> 00:03:52,004 لە گەڕان بۆ پێشینەی پەرەسەندنی ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆر ڕێزم هەبوو بۆ کارەکانیان، 96 00:03:52,028 --> 00:03:54,615 وەک دیوک ئێڵینگتۆن، کە وازی لە وانەکانی موزیک هێنا بە مناڵی 97 00:03:54,639 --> 00:03:56,833 بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر بەیسبۆڵ و وێنەکێشان. 98 00:03:56,857 --> 00:03:59,914 یان مەریەم میرزاخانی، کە بە مناڵی حەزی بە بیرکاری نەبوو -- 99 00:03:59,938 --> 00:04:01,523 خەونی ئەبینی ببێت بە ڕۆمان نووسێک و 100 00:04:01,547 --> 00:04:04,059 لە کۆتاییا بوو بە یەکەمین ژن کە هەتا ئێستا، 101 00:04:04,083 --> 00:04:05,239 مەدالیای مەیدانەکانی بردبێتەوە، 102 00:04:05,263 --> 00:04:07,535 کە بەرزترین خەڵاتە لە جیهانی بیرکارییا. 103 00:04:07,559 --> 00:04:09,774 یان ڤینسینت ڤان کوخ پێنج ڕەوتی کارکردنی جیای هەبوو، 104 00:04:09,798 --> 00:04:13,314 هەر یەکێکیانی بە کاری خۆی ئەزانی پێش ئەوەی لە یەکێکیانا بدرەوشێتەوە، و 105 00:04:13,338 --> 00:04:17,541 لە کۆتاییەکانی ٢٠ەکانیا، کتێبێکی خوێندەوە پێی ئەوترا "ئەی بی سی وێنەکێشان." 106 00:04:18,068 --> 00:04:19,392 ئەوە سەرکەوتوو بوو بۆی. 107 00:04:19,874 --> 00:04:23,282 کلاودی شانۆن ئەندازیاری کارەبا بوو لە زانکۆی میچیگان 108 00:04:23,306 --> 00:04:26,286 کە کۆرسێکی فەلسەفەی وەرگرت بەس بۆ ئەوەی پێویستییەک بەجێبێنێت، و 109 00:04:26,310 --> 00:04:29,504 لەوەیا، سیستمێکی لۆجیکی فێربوو کە نزیکەی سەدەیەک تەمەنێتی 110 00:04:29,528 --> 00:04:32,735 کە بەوە دەستەواژە ڕاست و هەڵەکان ئەکرێت وەک ژمارە یەک و سفر کۆدی بۆ دانرێت و 111 00:04:32,759 --> 00:04:34,689 وەک هاوکێشەی بیرکاری حەل بکرێت. 112 00:04:34,713 --> 00:04:37,040 ئەمە بووە هۆی پەرەدان بە کۆدی ئاوێتەیی، 113 00:04:37,064 --> 00:04:40,137 کە ئەمڕۆ هەموو کۆمپیتەرەکانمان لەسەر بنەمای ئەوە کار ئەکەن. 114 00:04:40,161 --> 00:04:42,869 لە کۆتاییشدا، جۆرە نموونە باڵاکەی خۆم، فرانسیس هیسیڵبین -- 115 00:04:42,893 --> 00:04:44,141 ئەمە من و ئەوین -- 116 00:04:44,165 --> 00:04:47,316 یەکەمین کاری پیشەگەری خۆی لە تەمەنی ٥٤یدا وەرگرت و 117 00:04:47,340 --> 00:04:49,646 توانی ببێت بە سەرۆکی ڕێکخراوی دیدەوانە کچەکان، 118 00:04:49,670 --> 00:04:50,846 کە خۆی ڕزگاریکرد. 119 00:04:50,870 --> 00:04:52,612 ئەندامێتی کەمینەکانی کرد بە سێ هێندە، 120 00:04:52,636 --> 00:04:55,398 ١٣٠ هەزار خۆبەخشی بۆ زیادکرد و 121 00:04:55,422 --> 00:04:58,835 ئەمە یەکێکە لە باجەکانی کارامەیی کە لە دامەزرێنەری ئەوەوە هاتووە -- 122 00:04:58,859 --> 00:05:01,534 کۆدی دوانییە بۆ کچەکانی فێری کۆمپیتەر ئەبن. 123 00:05:01,558 --> 00:05:03,627 ئەمڕۆ، فرانسیس پەیمانگایەکی سەرکردایەتیکردن بەڕێوە ئەبا 124 00:05:03,651 --> 00:05:05,858 کە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کار ئەکات لە مانهاتن. و 125 00:05:05,882 --> 00:05:07,396 تەنیا تەمەنی ١٠٤ ساڵە، 126 00:05:07,420 --> 00:05:08,939 بۆیە کەس نازانێت کێ دواترە. 127 00:05:08,963 --> 00:05:10,113 (پێکەنین) 128 00:05:10,740 --> 00:05:13,592 هەرگیز چیرۆکی پەرەسەندنی تری ئاواهی نابیستین، وانییە؟ 129 00:05:13,616 --> 00:05:15,167 هیچ نابیستین لە بارەی توێژینەوەیەکەوە 130 00:05:15,191 --> 00:05:18,314 کە زانایانی براوەی نۆبڵ ئەگەریان ٢٢ هێندە زیاترە 131 00:05:18,338 --> 00:05:19,820 خولیایەکیان هەبێت لە دەرەوەی کارەکەیان 132 00:05:19,844 --> 00:05:21,087 وەک زانا ئاساییەکان. 133 00:05:21,111 --> 00:05:22,269 هەرگیز ئەوە نابیستین. 134 00:05:22,293 --> 00:05:24,738 تەنانەت کاتێکیش ئەنجامدەرەکان یان کارەکە زۆر بەناوبانگە، 135 00:05:24,762 --> 00:05:26,724 ئەم چیرۆکی پەرەسەندنانە نابیستین. 136 00:05:26,748 --> 00:05:28,879 بۆ نموونە، ئەمە وەرزشەوانێکە کە بەشوێنییەوە بووم. 137 00:05:28,903 --> 00:05:31,363 لێرەیا شەش ساڵە، جلێکی رەگبی سکۆتلەندی لەبەرایە. 138 00:05:31,387 --> 00:05:33,591 تێنسی تاقیکردۆتەوە، کەمێک خلیسکێنە، و زۆرانبازی. 139 00:05:33,615 --> 00:05:36,831 دایکی ڕاهێنەری تێنس بووە بەڵام ڕەتیکردۆتەوە ڕاهێنان بەم بکات 140 00:05:36,855 --> 00:05:39,051 چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی تۆپی نەگەڕاندۆتەوە. 141 00:05:39,075 --> 00:05:41,304 هەندێکیش یاری باسکە، تێنسی سەر مێز، مەلەی کردووە. 142 00:05:41,328 --> 00:05:43,497 کاتێک ڕاهێنەرەکانی ویستوویانە پلەیەک بەرزیکەنەوە 143 00:05:43,521 --> 00:05:44,672 لەگەڵ گەورەکان، 144 00:05:44,696 --> 00:05:47,671 ڕەتیکردۆتەوە، چونکە تەنیا ویستوێتی باسی زۆرانبازی پیشەگەر بکات 145 00:05:47,695 --> 00:05:49,231 دوای ڕاهێنانێک لەگەڵ هاوڕێکانی. و 146 00:05:49,255 --> 00:05:50,751 بەردەوام بووە لە تاقیکردنەوەی وەرزشی زیاتر: 147 00:05:50,775 --> 00:05:53,765 تۆپی دەست، باسکە، تۆپی پێ، ڕیشە، سکەیت بۆرد... 148 00:05:53,789 --> 00:05:56,011 کەواتە، ئەمە کێیە؟ 149 00:05:56,674 --> 00:05:58,530 ئەمە رۆجەر فێدرێرە. 150 00:05:58,554 --> 00:06:01,754 هێندەی تایگەر وودز بە گەورەیی بەناوبانگە، و 151 00:06:01,778 --> 00:06:05,061 کەچی هێشتا هەوادارانی تێنس هیچ شتێکی ئەوتۆ نازانن 152 00:06:05,085 --> 00:06:06,597 لەسەر چیرۆکی پەرەسەندنی. 153 00:06:06,621 --> 00:06:09,221 ئەوە لەبەر چی، هەرچەنە شتێکی جێگیرە؟ 154 00:06:09,245 --> 00:06:12,424 پێموابێت بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە چیرۆکەکەی تایگەر زۆر دراماییە، 155 00:06:12,448 --> 00:06:14,835 بەڵام لەبەر ئەوەشە لەوە ئەچێت ئەم گێڕانەوە ڕێک و پێکە 156 00:06:14,859 --> 00:06:17,855 بتوانین بگونجێنین لەگەڵ هەر شتێک کە ئەمانەوێ باشبین تیایا 157 00:06:17,879 --> 00:06:19,241 لە ژیانی خۆماندا. 158 00:06:19,265 --> 00:06:20,861 بەڵام پێموابێت ئەوە، کێشەیەکە، 159 00:06:20,885 --> 00:06:24,416 چونکە دەرکەوت بە چەندین شێوە، گۆڵف مۆدێلێکی ناخۆشی بێهاوتایە 160 00:06:24,440 --> 00:06:26,696 بۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان ئەیانەوێ فێری ببن. 161 00:06:26,720 --> 00:06:28,050 (پێکەنین) 162 00:06:28,074 --> 00:06:29,237 گۆڵف پوختەیەکە لەو شتەی 163 00:06:29,261 --> 00:06:32,732 دەروون ناس رۆبین هۆگارس پێی ئەڵێت "ژینگەی فێربوونی باش." 164 00:06:32,756 --> 00:06:35,965 ژینگەی فێربوونی باش هەنگاو و ئامانجی دواتری هەیە کە ڕوونن، 165 00:06:35,989 --> 00:06:37,839 یاساکانی ڕوونن و هەرگیز ناگۆڕێن. 166 00:06:37,863 --> 00:06:41,115 کاتێک شتێک ئەکەیت، هەڵسەنگاندن ئەدرێتێ کە خێرا و وردە، 167 00:06:41,139 --> 00:06:43,339 کارکردنی ساڵی دواترت وەک ئەوە ئەبێت دوایین ساڵت بێت کار بکەی. 168 00:06:43,363 --> 00:06:45,799 شەترەنج: ئەویش ژینگەیەکی فێربوونی باشە. 169 00:06:45,823 --> 00:06:47,205 باڵادەستی مامۆستا گەورەکان 170 00:06:47,229 --> 00:06:49,692 بە زۆری پشتی بەستووە بە زانیارییان لەسەر ڕێکخستنە دووبارەبووەکان، 171 00:06:49,716 --> 00:06:51,765 لەبەر ئەوەشە هێندە ئاسانە بکرێت بە ئۆتۆماتیک. 172 00:06:51,789 --> 00:06:55,032 لەلاکەی تری شەبەنگەکەش "ژینگە خراپەکانی فێربوونن،" 173 00:06:55,056 --> 00:06:57,276 کە لەوانەیە هەنگاو و ئامانجەکانی دواتر هێندە ڕوون نەبن. 174 00:06:57,300 --> 00:06:58,881 لەوانەیە یاساکان بگۆڕێن. 175 00:06:58,905 --> 00:07:01,449 کە شتێک ئەکەیت لەوانەیە و لەوانەش نییە یەکسەر هەڵسەنگاندن وەرگری. 176 00:07:01,473 --> 00:07:03,414 لەوانەیە دواکەوێت، ورد نەبێت، و 177 00:07:03,438 --> 00:07:06,116 کارکردنی ساڵی دواتر وەک کارکردنی دواین ساڵ نەبێت. 178 00:07:06,140 --> 00:07:10,352 کەواتە کام لەمانە لەو جیهانە ئەچێت کە زیاتر و زیاتر تیایا ئەژین؟ 179 00:07:10,376 --> 00:07:12,844 ڕاستییەکەی، پێویستیمان بۆ بیرکردنەوە بە شێوەیەکی خۆگونجێن و 180 00:07:12,868 --> 00:07:14,979 چاودێریمان بۆ بەشە پێکەوەبەستووەکان 181 00:07:15,003 --> 00:07:17,340 بەشێوەیەکی بنەڕەتییانە تێڕوانینی گۆڕیوین، 182 00:07:17,364 --> 00:07:19,197 بۆیە کاتێک سەیری ئەم دایاگرامە ئەکەیت، 183 00:07:19,221 --> 00:07:22,551 بازنەی ناوەڕاست لە ڕاستەوە لەوانەیە گەورەتر دەرکەوێت 184 00:07:22,575 --> 00:07:24,011 چونکە مێشکت ڕائەکێشرێت 185 00:07:24,035 --> 00:07:26,170 بۆ پەیوەندی هەموو بەشەکان پێکەوە، 186 00:07:26,194 --> 00:07:28,856 لەکاتێکا کەسێک کە بەرکەوتنی نەبووە بۆ کارکردنی ئەم سەردەمە 187 00:07:28,880 --> 00:07:31,505 لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ بیرکردنەوەی خۆگونجێنەری، چەمکداری، 188 00:07:31,529 --> 00:07:34,605 بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە ئەبینێت کە بازنەکانی ناوەڕاست هەمان قەبارەن. 189 00:07:35,073 --> 00:07:38,145 کەواتە لێرەیاین لە جیهانی کارکردنی خراپا و 190 00:07:38,169 --> 00:07:41,680 هەندێک جار تیایا، خێرا بوار جیاکردنەوە خراپ ئەشکێتەوە. 191 00:07:41,704 --> 00:07:44,037 بۆ نموونە، لە توێژینەوەی چەند وڵاتێکا 192 00:07:44,061 --> 00:07:46,879 چەند کەسێکی هاوشێوە لە ئاستی خوێندەواری دایک و باوکا، 193 00:07:46,903 --> 00:07:48,067 نمرەی تاقیکردنەوەکانیان، 194 00:07:48,091 --> 00:07:49,498 ساڵەکانی خوێندنی خۆیان، 195 00:07:49,522 --> 00:07:52,226 جیاوازییان بەس ئەوە بوو هەندێکیان فێرکردنییان لەسەر بابەتێک بووە و 196 00:07:52,250 --> 00:07:54,411 ئەوانی تر فێرکردنی گشتیتر و فراوانتریان هەبووە. 197 00:07:54,435 --> 00:07:57,206 ئەم شێوەی فێرکردنە نیشانی یاوە ئەوانەی زوو فێری بوارێک کراون 198 00:07:57,230 --> 00:07:59,614 ئەگەری زۆربووە یەکسەر کاتی ڕاهێنان بخرێنە سەر کارێک، 199 00:07:59,638 --> 00:08:01,670 ئەگەریان زیاتر بووە یەکسەر پارە پەیاکەن، 200 00:08:01,694 --> 00:08:04,099 بەڵام کەمتر گونجاوبوون لە جیهانێکی کارکردنی خۆگۆڕدا 201 00:08:04,123 --> 00:08:06,860 کە بە هەمووییەوە کاتێکی کەمتریان بەسەربردووە لە هێزی کاردا 202 00:08:06,884 --> 00:08:09,786 کە لە مەودای کورتدا براوە ئەبن و لە مەودای درێژخایەندا دۆڕاو ئەبن. 203 00:08:09,810 --> 00:08:13,189 یان توێژینەوەیەکی بیست ساڵی بەناوبانگی پسپۆڕەکان 204 00:08:13,213 --> 00:08:16,013 کە پێشبینی ئابووری و جیۆپۆڵیتیکی کردووە. 205 00:08:16,037 --> 00:08:20,115 خراپترین پێشبینیکەرەکان پسپۆڕەکان بوون کە زۆرترین تایبەتمەندیان وەرگرتووە، 206 00:08:20,139 --> 00:08:23,327 ئەوانەی هەموو ماوەی کارکردنیان بەسەربردووە لە فێربوون لەسەر یەک یان دوو کێشە 207 00:08:23,351 --> 00:08:26,461 هاتوون هەموو جیهان ببینن لە ڕێگەی یەک مۆدێلی دەروونی یان هاوێنەوە. 208 00:08:26,485 --> 00:08:27,994 ڕاستییەکەی هەندێکیان خراپتریش بوون 209 00:08:28,018 --> 00:08:30,446 کاتێک ئەزموون و بڕوانامەیان کۆکردۆتەوە. 210 00:08:30,470 --> 00:08:35,289 باشترین پێشبینیکەرەکان خەڵکە زیرەکەکان بوون کە خولیای فراوانیان هەبووە. 211 00:08:35,789 --> 00:08:37,764 ئێستا لە هەندێک بواردا، وەک پزیشکی، 212 00:08:37,788 --> 00:08:40,975 زیادکردنی پسپۆڕی ڕێگەلێنەگیراویشە و بەسوودیشە، 213 00:08:40,999 --> 00:08:42,159 هیچ پرسیار لەسەر ئەوە نییە. و 214 00:08:42,183 --> 00:08:44,112 هێشتا، شمشێرێکی دوو خەنجەر بووە. 215 00:08:44,136 --> 00:08:47,776 چەند ساڵێک لەمەوبەر، یەکێک لە بڵاوترین نەشتەرگەرییەکانی جیهان بۆ ئازاری ئەژنۆ 216 00:08:47,800 --> 00:08:49,787 تاقیکرایەوە لە تاقیکردنەوەی ساختەی کۆنترۆڵکراودا. 217 00:08:49,811 --> 00:08:51,727 هەندێک لە نەخۆشەکان "نەشتەرگەری ساختە."یان بۆ کرا 218 00:08:51,751 --> 00:08:53,714 واتە نەشتەرگەرەکان بڕینێکیان ئەکرد، 219 00:08:53,738 --> 00:08:55,919 خۆیان خەریک ئەکرد وەک ئەوەی شتێک بکەن، 220 00:08:55,943 --> 00:08:57,612 ئینجا برینی نەخۆشەکەیان ئەدوورییەوە. 221 00:08:57,636 --> 00:08:59,121 ئەوە هێشتا سوودی هەبوو بۆ نەخۆشەکە. 222 00:08:59,145 --> 00:09:02,298 کەچی هێشتا نەشتەرگەرەکانی پسپۆڕییان هەیە لەم نەشتەرگەرییەیا بەردەوامن 223 00:09:02,322 --> 00:09:03,472 لە کردنی بە ملیۆنەها. 224 00:09:04,043 --> 00:09:08,260 کەواتە ئەگەر پسپۆڕی ورد هەموو کاتێک فێڵەکە نەبێت، ئەی کەواتە چی؟ 225 00:09:08,284 --> 00:09:10,045 باسکردنی ئەوە قورس ئەبێت، 226 00:09:10,069 --> 00:09:12,283 چونکە هەموو جارێک لەم ڕەوتە ناچێت. 227 00:09:12,307 --> 00:09:14,623 هەندێک جار لە شەپۆلکردن یان زیگزاگکردن ئەچێت 228 00:09:14,647 --> 00:09:15,940 یان هێشتنەوەی بینینێکی فراوانتر. 229 00:09:15,964 --> 00:09:17,535 ئەکرێت لەوە بچێت بچیتە دواوە. 230 00:09:17,559 --> 00:09:20,389 بەڵام ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەبێت هەندێک لەو فێڵانە چی بن. 231 00:09:20,413 --> 00:09:24,160 ئەگەر سەیری توێژینەوە بکەین لەسەر داهێنانی تەکنەلۆجیا، دەریئەخات هەتا دێت زیاتر، 232 00:09:24,184 --> 00:09:26,949 کاریگەرترین داهێنانەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە نین 233 00:09:26,973 --> 00:09:29,845 قوڵتر و قوڵتر ئەچنە ناو یەک بواری تەکنەلۆجیاوە 234 00:09:29,869 --> 00:09:31,706 وەک نوسینگەی داهێنانی ئەمریکا پۆڵێنی کردووە 235 00:09:31,730 --> 00:09:34,702 بەڵکو لەلایەن تیمەکانەوە کە ئەو کەسانەشی تیایە 236 00:09:34,726 --> 00:09:37,992 کە کاریان لەسەر ژمارەیەکی گەورەتری پۆڵێنە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیا کردووە و 237 00:09:38,016 --> 00:09:40,208 زۆرجار شتەکانی ناو بوارە جیاوازەکان یەک ئەخەن. 238 00:09:40,232 --> 00:09:43,663 کەسێک ڕێزم هەبوو بۆ کارەکەی و بە جۆرێک لە پێشەنگی ئەم کارانەیا بوو 239 00:09:43,687 --> 00:09:45,580 پیاوێکی ژاپۆنییە بەناوی گونپی یۆکۆی. 240 00:09:45,604 --> 00:09:48,381 یۆکۆی لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنییەکانیا لە قوتابخانە باش نەبوو، 241 00:09:48,405 --> 00:09:51,701 بۆیە ناچار بوو کارێک وەرگرێت وەک کرێکاری ڕاگرتنی ئامێرێک 242 00:09:51,725 --> 00:09:53,546 لە کۆمپانیایەکی کارتی یاریکردن لە کیۆتۆ. 243 00:09:53,570 --> 00:09:56,616 درکی بەوە کرد کە ئامرازی پێویستی نییە بۆ کارکردن لەسەر نوێترین ئامێر، 244 00:09:56,640 --> 00:09:59,564 بەڵام ئەوەنە زانیاری زۆری بە ئاسانی لەبەردەستدا بوو 245 00:09:59,588 --> 00:10:02,562 ئەیتوانی ئەو شتانە تێکەڵ بکات کە خۆیان پێشتر باش زانرابوون 246 00:10:02,586 --> 00:10:05,155 بە شێوەیەک پسپۆڕەکانی زۆر بیر تەسک بوون و نەیانبینیوە. 247 00:10:05,179 --> 00:10:08,679 بۆیە چەند تەکنەلۆجیایەکی زانراوی پیشەسازی ژمێرەکان 248 00:10:08,703 --> 00:10:11,619 لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای زانراوی پیشەسازی کارتی بانقی 249 00:10:11,643 --> 00:10:13,084 یارییە دەسکەکانی درووستکرد. 250 00:10:13,108 --> 00:10:14,462 داهێنانێکی بێوێنەش بوون. و 251 00:10:14,486 --> 00:10:16,708 ئەم کۆمپانیای کارتی یاریکردنە، 252 00:10:16,732 --> 00:10:20,303 کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ماڵێکی تەختەدا درووستکرابوو، 253 00:10:20,327 --> 00:10:22,084 کرد بە کۆمپانیای یاری. 254 00:10:22,108 --> 00:10:24,334 لەوانەیە بیستبێتتان؛ پێی ئەوترێت نینتێندۆ. 255 00:10:24,358 --> 00:10:25,655 فەلسەفە داهێنەرانەکەی یۆکۆی 256 00:10:25,679 --> 00:10:28,860 وەرئەگێڕدرێت بۆ "بیرکردنەوەی تەنیشتی بە تەکنەلۆجیای سستبوو،" 257 00:10:28,884 --> 00:10:31,812 تەکنەلۆجیای ناسراو بێنیت و بە شێوازی نوێ بەکاریبێنیت. و 258 00:10:31,836 --> 00:10:33,775 گەورەترین داهێنانیشی ئەمە بوو: 259 00:10:33,799 --> 00:10:34,979 گەیم بۆی. 260 00:10:35,003 --> 00:10:37,440 بە هەموو شێوەیەک لەڕووی تەکنەلۆجیاوە خراپ بووە. و 261 00:10:37,464 --> 00:10:41,279 لە هەمان کاتی ڕکابەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی بوو لە ساگا و ئەتاری، و 262 00:10:41,303 --> 00:10:42,965 لێی بردنەوە، 263 00:10:42,989 --> 00:10:45,629 چونکە یۆکۆی ئەیزانی ئەوەی کڕیارەکانی بایەخی پێئەیەن 264 00:10:45,653 --> 00:10:46,803 ڕەنگ نەبووە. 265 00:10:46,827 --> 00:10:50,788 بەرگەگرتن، توانای هەڵگرتن، هەرزانی، ماوەی پاترییەکە، و 266 00:10:50,812 --> 00:10:52,112 هەڵبژاردنی یارییەکان بووە. 267 00:10:52,136 --> 00:10:54,589 ئەمە ئەوەی خۆمە کە لە ژێرزەمینی ماڵی باوکم دۆزیمەوە. 268 00:10:54,613 --> 00:10:55,773 (پێکەنین) 269 00:10:55,797 --> 00:10:57,351 ڕۆژی باشتری بینیوە. 270 00:10:57,375 --> 00:10:59,120 بەڵام ئەبینیت گڵۆپە سوورەکەی هەڵکراوە. 271 00:10:59,144 --> 00:11:01,035 هەڵمکرد و تۆزێک تێتریسم کرد، 272 00:11:01,059 --> 00:11:03,045 کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە 273 00:11:03,069 --> 00:11:05,533 چونکە پاترییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٣ش کۆتاییان پێهاتووە. 274 00:11:05,557 --> 00:11:06,901 (پێکەنین) 275 00:11:07,489 --> 00:11:11,078 کەواتە ئەم لایەنە باشترانە وایکردووە زیاتر بە برەو بێت. 276 00:11:11,102 --> 00:11:14,574 لە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی چی هەندێک نوسەری کۆمیکی والێکردووە 277 00:11:14,598 --> 00:11:17,438 ئەگەریان زیاتر بێت کۆمپیکی ناوازەتر درووستکەن، 278 00:11:17,462 --> 00:11:18,771 دوو توێژەر بۆیان دەرکەوت 279 00:11:18,795 --> 00:11:22,327 نە ژمارەی ساڵەکانی ئەزموون بووە لەو بوارەیا 280 00:11:22,351 --> 00:11:25,217 نە سەرچاوەکانی لەبەردەستی بڵاوکەرەوەکەیا بووە 281 00:11:25,241 --> 00:11:27,457 نە ژمارەی کۆمیکەکانی پێشتر دەریکردووە. 282 00:11:27,481 --> 00:11:31,949 ژمارەی جۆرە جیاوازەکان بووە کە درووستکەرەکە کاری لەسەر کردووە. و 283 00:11:31,973 --> 00:11:33,295 سەرنجڕاکێشانەش، 284 00:11:33,319 --> 00:11:36,968 کەسێکی ئەزمون براوان ناتوانرێ بە تەواوەتی شوێن بگیرێتەوە 285 00:11:36,992 --> 00:11:38,786 بە تیمێکی پسپۆڕ. 286 00:11:39,154 --> 00:11:42,124 لەوانەیە ئەوەنە لەو کەسانە درووست نەکەین وەک پێویست 287 00:11:42,148 --> 00:11:44,957 چونکە لە سەرەتایا، لەوە ئەچن کە لە دواوە بن و 288 00:11:44,981 --> 00:11:48,677 نامانەوێت بایەخ بە شتێک بەین کە لە سەرەتایەکی باش نەچێت 289 00:11:48,701 --> 00:11:49,878 یان لە بوار جیاکردنەوە. 290 00:11:49,902 --> 00:11:52,749 ڕاستییەکەی، لە پاڵنەر بۆ دۆزینەوەی واتای سەرەتایەکی باش، 291 00:11:52,773 --> 00:11:55,625 زۆر جار تەنانەت دژی بەرهەم کەمکردنەوە تەنانەت ڕێگاکە کورت ئەکەینەوە 292 00:11:55,649 --> 00:11:56,946 بۆ فێربوونی بابەتی نوێ، 293 00:11:56,970 --> 00:11:58,555 لە ئاستێکی بنەڕەتییا. 294 00:11:58,579 --> 00:12:02,425 لە توێژینەوەیەکی ساڵی پاردا، پۆلەکانی پۆلی حەوتی ئەمریکا 295 00:12:02,449 --> 00:12:05,325 جۆری فێرکردنی جیاوازیان پێ سپێردرا. 296 00:12:05,349 --> 00:12:07,925 هەندێک ئەوەیان بۆ دەرچوو کە پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی قەتیسخواردوو" 297 00:12:07,949 --> 00:12:09,691 ئەوەش واتە، بۆ نموونە پرسیاری ئەیت هەیە، 298 00:12:09,715 --> 00:12:12,624 هەمووی بە شێوەی ئەی ئەی ئەی یان بی بی بی ئەبێت. 299 00:12:12,648 --> 00:12:14,073 بەرەوپێشچوون خێرایە، 300 00:12:14,097 --> 00:12:15,248 منداڵەکان دڵخۆشن، 301 00:12:15,272 --> 00:12:16,436 هەموو شتێک باشە. 302 00:12:16,460 --> 00:12:20,498 پۆلەکانی تریش شتێکیان پێ درا پێی ئەوترێ "ڕاهێنانی هەمەجۆر." 303 00:12:20,522 --> 00:12:23,778 ئەوەش وەک ئەوە وایە هەموو جۆرەکانی کێشەکان بێنیت و بیخەیتە کڵاوێکە و 304 00:12:23,802 --> 00:12:25,146 ئینجا هەڕەمەکییانە لێی هەڵگریت. 305 00:12:25,170 --> 00:12:28,097 بەرەوپێشچوون خاوترە، منداڵان زیاتر مەراقیان ئەبێ. 306 00:12:28,121 --> 00:12:30,784 بەڵام لەجیاتی ئەوەی فێری ئەوە ببن یەک جۆر پەیڕەو بکەن، 307 00:12:30,808 --> 00:12:34,621 فێری ئەوە ئەبن چۆن ستراتیجییەک بگونجێنن لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراو پرسیارا. 308 00:12:34,645 --> 00:12:36,240 کاتێکیش تاقیکردنەوەکە یەتە پێشەوە، 309 00:12:36,264 --> 00:12:39,698 کۆمەڵەکەی ڕاهێنانی هەمەجۆریان کردووە کۆمەڵە قەتیسخواردووەکەیان بەزاندووە. 310 00:12:39,722 --> 00:12:41,129 تەنانەت نزیکیش نەبوون لە یەکترەوە. 311 00:12:41,825 --> 00:12:45,445 ئێستا بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم توێژینەوانە لەڕووی ژیرییەوە دژ بە یەکن، 312 00:12:45,469 --> 00:12:46,818 بیرۆکەی ئەوەی سەرەتایەکی خێرا، 313 00:12:46,842 --> 00:12:49,121 ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕەوتی کار یان ڕێڕەوی خوێندن بێت 314 00:12:49,145 --> 00:12:50,764 یان تەنیا فێربوونی ئامرازی نوێ، 315 00:12:50,788 --> 00:12:53,481 هەندێک جار ئەکرێت پەرەسەندنی درێژخایەن پەک بخات. 316 00:12:53,505 --> 00:12:56,288 بەشێوەیەکی سرووشتیش، هێندەی خەڵکەکانی ئەتوانن سەرکەوتوو بن 317 00:12:56,312 --> 00:12:57,680 ڕێگای سەرکەوتن هەیە. 318 00:12:57,704 --> 00:13:01,925 بەڵام پێموابێت ئێمە تەنیا هانی ڕێگاکەی تایگەر ودز ئەیەین 319 00:13:01,949 --> 00:13:03,736 لەکاتێکا لەم جیهانە خراپەیا، 320 00:13:03,760 --> 00:13:06,689 ئەو کەسانەمان ئەوێت کە پێویستە لەسەر ڕێگای رۆجەر بڕۆن. 321 00:13:06,713 --> 00:13:09,271 یان وەک فیزیاناس و بیرکاری ناسی دیار و 322 00:13:09,295 --> 00:13:12,719 نوسەری سەرسوڕهێنەر، فریمان دایسۆن ئەیڵێت -- 323 00:13:12,743 --> 00:13:15,638 دایسۆن دوێنێ کۆچی دوایی کرد، 324 00:13:15,662 --> 00:13:17,937 بۆیە هیوادارم لێرەیا ڕێز لە قسەکانی بنێم -- 325 00:13:17,961 --> 00:13:22,854 وەک ئەلێت: بۆ سیستمێکی ژینگەیی تەندروست، پێویستمان بە باڵندەکان و بۆقەکانیشە. 326 00:13:22,878 --> 00:13:24,181 بۆقەکان لەناو قوڕەکەیان، 327 00:13:24,205 --> 00:13:26,303 هەموو وردەکارییە بچوکەکان ئەبینن. 328 00:13:26,327 --> 00:13:29,084 باڵندەکان لە سەرەوەن و ئەو وردەکارییانە نابینن 329 00:13:29,108 --> 00:13:31,156 بەڵام زانیاری لە بۆقەکان وەرئەگرن. و 330 00:13:31,180 --> 00:13:32,491 هەردووکیشیمان ئەوێت. 331 00:13:32,515 --> 00:13:34,210 دایسۆن ئەڵێت کێشەکە ئەوەیە، 332 00:13:34,234 --> 00:13:36,909 بە هەمووان ئەڵێین ببن بە بۆقەکە. و 333 00:13:36,933 --> 00:13:38,135 پێموابێت، 334 00:13:38,159 --> 00:13:39,611 لە جیهانێکی خراپا، 335 00:13:39,635 --> 00:13:41,786 ئەوە هەتا یەت بیر کورتتر ئەبێت. 336 00:13:41,810 --> 00:13:43,102 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 337 00:13:43,126 --> 00:13:46,086 (چەپڵەلێدان)