سەعیدە عەدەن: هێشتا ئەو وێنە ترسناکانە لە مێشکمدایە. خەڵكم دەبینی دەکەوتن، گوێم لەدەنگی تەقە بوو. زۆر زۆر دەترسام. لەڕاستیدا، زۆر گریام. کەسێك کە دایك و باوکمی دەناسی دەستی ڕاکێشام و وتی، “با بڕۆین! با بڕۆین! با بڕۆین!” منیش هەر دەمگوت، “کوا دایکم؟ دایکم؟ دایکم؟” نوریا دامبرین دوسابیرمی: لەشەودا گوێمان لە دەنگی تفەنگ بوو، گوێمان لە تەقە بوو. بڕیار بوو هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. گەنجمان هەبوو دەچوونە شەقامەکان، مانیاندەگرت. زۆربەی گەنجەکانیش مردن. سەعیدە: سواری ئۆتۆمبێلێك بووین. بارەکەی زۆر بوو. خەڵك بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان ڕایاندەکرد. من بەو شێوەیە لە سۆماڵ هەڵاتم. دایکم بیری دەکردم. کەس پێی نەوتبوو بۆ کوێ ڕۆشتووم. نوریا: ڕاستیەکە ئەوەیە نەچوینە قوتابخانە، نەمانتوانی بچینە بازاڕ، لە ماڵەوە گیرمان خواردبوو، ئەمەش وای لێکردم کە بزانم کە بژاردەیەکم هەبێت بۆ شتێکی باشتر، دەتوانم بڕۆم بۆی و داهاتوویەکی باشترم هەبێت. (میوزیك) ئیگانزیۆ ماتینی: پەنابەران بە گشتیی، لەسەر ئاستی لە جیهاندا تا ئێستا لە زیاد بووندان. ئێستا نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەس لەجیهاندا ئاوارەن. و بەداخەوە، تا ئێستا نەوەستاوە. کریستینا رۆسێل: پێموایەکۆمەڵگەی مرۆیی، خەریکە درك بە وەدەکات لە ڕێی لێکۆڵینەوەو ڕاستیاکانەوە کە ئێمە زیاتر قسە لەسەر کێشە هەمیشییەکان دەکەین. بایلی دامتی یشیتا: ئەم خوێندکارانە پێویستیان بە خوێندنی باڵا هەیە، و بڕوانامەیەك کە بتوانن بەکاری بهێنن. ئەگەر خوێندکاران ئێستا لە ڕواندا ژیابان، ئەگەر شوێنیان بۆدابینبکرێت، دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن لەگەڵ ئەوەشدا هەر چۆنێك بێت بڕوانامەکەیان بەسوودە لەهەر شوێنێك بن. کریستینا: پڕۆژەی چاونەترسانەکەمان ئەوەبوو کە بەڕاستی تاقیبکرێتەوە بزووتنەوەی پەروەردەی جیهانی لە زانکۆی “نیو هامبشایری باشور ” توانای پۆلێنکردن، بۆ بەدەستهێنانی پلەی بەکالۆریۆس و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ پەنابەران و ئەوانەی دەرفەتیان نییە بۆ خوێندنی باڵا و بە پێچەوانەشەوە. سەعیدە: ئەوە زۆر ئەستەمە، وەك کەسێکی پەنابەر، زیاتر برەو بە خوێندن و پیشەکەم بدەم. سەعیدە: ناوم سەعیدە عەدەن سەعیدە، خەڵکی سۆماڵم. تەمەنم نۆ ساڵان بوو کاتێك هاتمە “کاکوما”، لە ١٧ ساڵیەوە دەستمکرد بە خوێندن. ئێستا خەریکم بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لە زانکۆی نیو “هامبشایری باشور”. نوریا: ناوم نوریا دامبرین دوسابیرمی ە. ئێستا خەریکم بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لە هونەری پەیوەندیکردن لەگەڵ پسپۆڕی لە بازرگانیدا. کریستینا: ئێمە یارمەتی خوێندکاران دەدەین لە پێنج وڵاتی جیاوازدا: لوبنان، کینیا، مالاوی، ڕواندا و ئەفریقای باشور. بە ڕاستی شانازی دەکەین بە بوونی ٨٠٠ نمرەی AA بۆ زیاتر لە ٤٠٠ دەرچووی بەکالۆریۆس و نزیکەی ١٠٠٠ خوێندکار تا ئێستا تۆمارکراون. کەواتە، نهێنیەکە ئەوەیە کە ئێمە وەک خۆی هەڵسوکەوت لەگەڵ ژیانی پەنابەران دەکەین. هیچ پۆلێکی لێنییە. هیچ وانەیەك نییە. هیچ بەروارێکی دیاریکراو نییە. هیچ تاقیکردنەوەیەکی کۆتایی نییە. ئەو بڕوانامەیە پشت بە توانا دەبەستێ، پەیوەست نییە بە کاتەوە. تۆ ئەو کاتە هەڵیدەبژێری کە پڕۆژەکەت دەستپێدەکات. تۆ خۆت شێوازەکەی هەڵدەبژێریت. نوریا:کاتێك پلاتفۆڕمەکەت دەکەیتەوە، لەوێدا دەتوانی ئامانجەکەت ببینی. لە ژێر هەر ئامانجێك دەتوانین چەند پڕۆژەیەك بدۆزینەوە. کاتێك پڕۆژەیەك دەکەیتەوە، لێهاتوویی بەدەستدەهێنیت کە دەبێ بەڕێوەی ببەی، ئاڕاستەکان زیاد لە پێویست بینینی پڕۆژەیەك. کریستینا: نهێنی سەرکەوتنی زانکۆی “نیو هامبشایری باشور”. پەیوەستە لەسەر بنچینەی لێهاتوویی و فێربوون بە ڕێگای ئۆنڵاین. لەگەڵ فێربوونی خودی بۆ دابینکردنی هەموو شێوە پشتگیریەکان. کە ڕاهێنانی ئەکادیمی لە خۆ دەگرێت. واتە پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی، پشتیوانی پزیشکی، و هەروەها بەخشینی پشتیوانی و دامەزراندنی کۆتایی کە بە ڕاستی ئەنجامی دەرچوون لە ٩٥٪ە، لە ٨٨٪ یان دامەزراون، نوریا: من بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی ژێر مەشقم. پەیوەستە بەو پەیوەندییانەی کە ئەنجامی دەدەم. من زۆر شت فێربووم لە دەرەوەی پڕۆژەکە و ژیانی ڕاستی. کریستینا:کاری پێکهاتە بە ڕاستی دەرفەتێکە بۆ خوێندکارەکان کە پڕۆڤە بە تواناکانیان بدەن، بۆ ئەوەی پەیوەندی دروست بکەین لە نێوان ئەو ڕاهێنانە و هەلی کاری دواتر. (میوزیك) ئەو مۆدێلە کە بەڕاستی کات بە فیڕۆ نادات و سیاسەت و ڕێکارەکانی زانکۆ لە بەرەی گرنگیپێدانن و خوێندکاران دەبنە بەرەی چەق. ئیگانزیۆ: زانکۆی “نیو هامبشایری باشور ” نموونە و هۆکارێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاری. مەزن. ئەوە گۆڕانکاریەکی مەزنە بۆ ڕێگا کۆنەکان بۆ بە دەستهێنانی خوێندنی باڵا لێرە. بایلی: ئەوە دەتوانێ گۆڕانکاری لە ژیانی خوێندکاران بکات ئەوانەی لە کۆمەڵگای پەنابەرانی بێچارە دەژین. نوریا: ئەگەر بڕوانامەم بەدەستهێنا، دەتوانم بگەڕێمەوە و لەهەر شوێنێك بمەوێ کار بکەم. دەتوانم بە متمانەوە ماستەر لە ئینگلیزی بخوێنم، ئەوەش شتێکە کە پێشتر هەرگیز خەونم پێوە نەبینیوە. و من ئەو متمانەو کارامەیەم تێدا هەیە کە داوا کراوە لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی بچمە دەرەوە و شوێنی کار بدۆزمەوە بە بێ هیچ ترسێك من ناتوانم ئەو کارە بکەم. سەعیدە: هەمیشە حەز دەکەم ئیش لەگەڵ کۆمەڵگا بکەم. دەمەوێ ڕێکخراوێکی قازانج نەویست بنیات بنێم. ئێمە داکۆکی لە پەروەردەی ژنان دەکەین. دەمەوێ ببم، بە کەسێکی وەك، باڵیۆز و هانیان بدەم بۆ خوێندن و پێیان بڵێم هەرگیز درەنگ نییە. ئەوە خەونە.